پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,435
وێنە 105,699
پەرتووک PDF 19,158
فایلی پەیوەندیدار 96,444
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
فەتوا لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$فەتوا لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا$
نووسینی: ژیار عوسمان
چەند مانگێک لەمەوبەر موفتی و شێخەکانی سعودیە، بە هاوکاری ئیمارات و هەندێک لە وڵاتانی تر، فەتوایەکیان دەرکرد کە ڕۆژووی خەڵکی قەتەر قەبوڵ نییە بەهۆی ئەوەی کە حکومەتەکەیان خراپە و حکومەتی سعودیەیان زویر کردووە؛ بۆ ئەوەی ڕۆژووەکانیان قەبوڵ بێ دەبێ داوای لێبوردن لە سعودیە و هاوپەیمانەکانی بکەن.
شێخەکانی سعودیە داوایان لە شێخەکانی ئەزهەریش کرد تا هەمان فەتوا بدەن، لە بەرانبەر ئەمەدا، عەلی قەرەداغی و هاوڕێکانی فەتوایەکی تریان دا کە ئەم ئابڵۆقەیەی سەر قەتەر حەرامە و پەسەند نییە. جا هەردوو لا، دنیایەک بەڵگە بۆ فەتواکانیان دەهێننەوە! هەر یەکەو دەیان حەدیس دەکەنە بەڵگە بۆ شەرعیەت دان بە فەتواکەیان، دەبێ کامیان ڕاست بن؟ یا وەک کوردەواریی خۆمان گوتەنی 'کام فەتوا ڕەسەنترە؟ ئەمە جگە لەوەی کە ڕۆژانە دەیان فەتوای جۆراوجۆرمان بەر گوێ دەکەوێ کە زۆرێکیان لەگەل یەک ناکۆک و دژیەکن، هەبوونی ئەو هەموو فەتوایە جۆراو جۆر و دژ بەیەکانە بێ هۆکار نییە و مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە، ئەمە جگە لەوەی کە فەتوادان بە تەواوی لەگەڵ سیاسەت تێکەڵ کراوە و هەر گروپ و لایەنێک بە پێی بەرژەوەندی سیاسی خۆی فەتوا دەردەکا.
$سەرەتای ئەم جۆرە فەتوایانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب$
سەرەتای ئەم جۆرە فەتوایانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب و معاوییە کوڕی ئەبو سوفیان، کاتێک کە عەلی دەبێتە خەلیفە، کێشەیەکی زۆر دەکەوێتە نێوان موسڵمانانی ئەو سەردەمە بەوەی کە یارانی معاویە داوای خوێنی عوسمانی کوڕی عەفان-یان دەکرد (ئەگەر چی مەبەستێکی تریان هەبوو لەو مەسەلەیە کە زۆرێک لە مێژوو نووسەکان دەڵێن مەبەستی سەرەکی گرتنە دەستی خەلافەت بوو لەلایەن معاویە و بنەماڵەکەی، نەک وەرگرتنەوەی خوێنی عوسمان). دوای ئەمە دوو جەنگی گەورە لەنێوان موسڵمانان درووست دەبێ بەناوەکانی سەفین و جەمەل کە تێیدا بە هەزاران موسڵمان کوژران، جا بۆ شەرعیەت دان بە جەنگەکە، هەر لایەکیان دەیان بەڵگەیان دەهێناوە و فەتوای جۆراوجۆریان دەردەکرد کە خۆیان لەسەر حەقن و بەرانبەرەکەیان لە فەرمانی خوا و پێغەمبەر لایان داوە، هەر لایەکیان دەیان حەدیسیان دەهێنایەوە و دەیانکردە نیشانە بۆ تاوانبارکردنی لایەکەی تر، خەڵکە عەوامەکەی دەوروبەری هەردوو سەرکردەکانیش بێ لام و جیم و بێ لێکۆڵینەوە بەدوای فەتوا و بڕیاری سەرکردەکانیان دەکەوتن، دوای مردنی عەلی و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن معاویە، ناکۆکی سیاسی ڕەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لەسەر فەتواکانیان، بە واتایەکی تر، دیاردەی فەتوا دان بۆ پاراستنی سیاسەت و بەرژەوەندی بنەماڵە تۆختربوەوە و ڕەگی زیاتری داکوتا لەو سەردەمە، لە دوای ئەمەوییەکان ئەم دیاردەیە تەشەنەی سەند بە جۆرێک کە دەیان سەرکردە و خەلیفە هەمیشە فەتوایان وەک چەکێک بەکارهێناوە بۆ مەرامە سیاسی و بنەماڵەییەکانیان، لەو کاتەی کە عەلی خەلیفەی موسڵمانان بوو و معاویە والی شام بوو، هەمیشە جەنگێکی شاراوە لەنێوانیان هەبوو، هەر یەکەیان دەیان پیاو و سەحابەیان بەدەورەوە بوو، لێکدانەوە و تەئویلات و فەتوای هەریەکەیان جیا بوو لە ئەوەی تریان، هەر یەکیان ئەوی تریان بە دەرچوو لە فەرمانی خوا لە قەڵەم دەدا. دوای عەلی، معاویە خەلافەتی گرتە دەست؛ لەو سەردەمە ئیسلام بەهۆی بنەماڵەی ئەمەوییەکان و دەسەڵات و فەتواکانیان فۆرم و شکلێکی تری وەرگرت. بە واتایەکی تر، ئیسلام بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دا ڕۆیشت کە لەگەڵ بەرژەوەندی بنەماڵەی ئەمەوییەکان هاوتەریب و یەکانگیر بوو.
$لە سەردەمی ئەمەوییەکان، فەتوادان و داهێنانی حەدیس و لە قاڵبدانی دین بۆ بەرژەوەندی بنەماڵی ئەمەوییەکان ببوە دیاردە$
لە سەردەمی ئەمەوییەکان، فەتوادان و داهێنانی حەدیس (کە زۆرێکیان ئێستا بونەتە سەحیح) و لە قاڵبدانی دین بۆ بەرژەوەندی بنەماڵی ئەمەوییەکان ببوە دیاردە. لەو سەردەمە، لەسەر فەرمانی معاویە، لە ناو خەلافەتەکەی شوێنێک کراوە بۆ کاروباری گێرانەوەی چیرۆک. ئەم شوێنە ناوی القَصَّاص بوو. ئامانجی دامەزراندنی ئەو شوێنە بریتی بوو لە بەهێز کردنی شوێن و پێگەی سیاسی خۆی لە ڕێگای حەدیس و چیرۆک، لەم شوێنە دەیان چیرۆک و حەدیس داهێنران بۆ بەرژەوەندی و بەهێزکردنی بنەماڵەی ئەمەوییەکان، ئەبو هوڕەیڕە یەکێک بوو لەو کەسانەی کە سەدان حەدیسی گێراوەتەوە ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە بەهێز کردن و پشتگیریکردنی معاویە و داهێنانی چیرۆک و سەربوردەی ئایینی، بەشێک لە حەدیسەکانی ئەبو هوڕەیڕە بۆ بەرژەوەندی ئەوکاتی بنەماڵەی ئەمەوییەکان بوو، کە ئێستا بونەتە صحیح و هەزاران موسڵمان پشتی پێ دەبەستن لە کارو باری ڕۆژانەیان، جگە لەوەش، لە سەردەمی ئەمەوییەکان بە خراپ باسکردنی عەلی ببوە دیاردە لەنێو موسڵمانان و وتاربێژان، ئەم کارە بەردەوام بوو تا عمری کوڕی عبدالعزیز کۆتایی پێهێنا، داهێنانی دەیان و سەدان حەدیس و چیرۆک لە سەردەمی ئەمەوییەکان کاریگەری زۆری هەبوو لە سەر ئایینی ئیسلام بە جۆرێک کە بەشێک لە نووسەران دەڵێن هەندێن شت لە ناو ئایین هەیە کەلتوری عەرەبە لە سەردەمی ئەمەوییەکان خزێنراوەتەوە ناو ئایینی ئیسلام.
بۆ نموونە، لە زوهری دەگێڕنەوە دەڵێت: لە شام چوینە لای ئەنەسی کوڕی مالک، دەگریا گوتم، 'بۆ دەگریێی؟' گوتی، 'هیچ شتێک ناناسمەوە لەوەی وەرم گرتووە، جگە لەم نوێژە، ئەویشیان فەوتاند (جامع بیان العلم، لابن عبدالبر، ب2، لا244. صحیح البخاری، ب1). جگە لەمەش، وەهبی کوڕی کەیسان گوتی ' بینیم ئیبن زوهەیر پێش وتاردان دەستی بە نوێژ کرد، پاشان گوتی ' هەموو سونەتەکانی پێغەمبەر گۆڕدراون، تەنانەت نوێژیش' (کتاب الام، للشافعی، ب1، لا 208).
هەر لەسەردەمی ئەمەوییەکان، دەیان حەدیس و چیرۆک درووستکران بۆ سەلماندنی ئەوەی کە نەژادی عەرەب و زمانی عەرەبی لە نەژاد و زمانەکانی نەتەوەکانیتر باشترن. هەر بۆیە مەوالیەکان (واتە ئەوانەی کە عەرەب نەبون و لەژێر دەسەڵاتی ئەمەوییەکان بوون) هاووڵاتی پلە دوو بوون لەو سەردەمە و عەرەبیش هاووڵاتی پلە یەک. بە فەتوای پیاوانی ئایینی، هاووڵاتیانی غەیری عەرەب لە ناو دامودەزگاکان بۆیان نەبوو دەوام بکەن جگە لەوانەی کە کاریان پێبوون. بۆ نموونە، سیوتی دەڵێ ڕەحمەت لە نەوەکانی ئومەییە لەبەر ئەوەی کە زۆربەی کاربەدەست و والییەکان لە عەرەب بوون....(صون المنطق و الکلام عن فنی المنطق و الکلام، لا. 39). ڕەنگە کەسێک بڵێ جا ئەمە چ پەیوەندی بە ناونیشانی بابەتەکەوە هەیە، منیش دەڵێم بەڵێ پەیوەندی پێوە هەیە لەبەر ئەوەی پیاوانی ئایینی ئەو سەردەم و فەتواکانیان وایکرد کە نەژاد و زمانی عەرەبی بە باشتر دابنرێت لە نەژاد و زمانی نەتەوەکانی تر. هەر بۆیە تا ئەمرۆش زۆرێک لە موسڵمانەکان، بەتایبەتی سەلەفییەکان، زمان و نەژادی عەرەبیان لا پیرۆزە، هەموو ئەمانەی کە لە سەرەوە باس کران هۆکارن کە کە موسڵمانانی ئەمڕۆ ناتوانن لەسەر بچوکترین شت ڕێک بکەوەن، چونکە هەر لایەنێک دەیان چیرۆک و حەدیس وەک بەڵگە و بورهان دەهێنێتەوە بۆ شەرعیەت دان بەو شتەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن. یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەو زۆری و بۆریەی لە فەتوادان هەیە ئەوەیە کە لە سەردەمی ئەمەوییەکان دین مۆرکێکی بنەماڵەیی وەرگرت.
لەسەردەمی عەباسییەکان، فەتوادان زیاتر دەبێ و لە هەمان کاتدا فۆرم و شکلێکی جیاوازتر لە سەردەمی ئەمەوییەکان، وەردەگرێ. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە لەو سەردەمەدا ئیسلام لەگەڵ شارستانیەکانی تر ئاوێتە دەبێ و سەدان پەرتوکی زمانەکانی یۆنانی و سریانی و فارسی وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی عەرەبی. ئەمەش وایکرد شارستانییەتی فارس و ئاشوری و یۆنانی و هتد بگوازرێتەوە ناو ئیسلام و عەرەب. ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە سەر ئایینی ئیسلام و فەتواکانی ئەو سەردەمە. بە واتایەکی تر، زانا و پیاوانی دینی بەهۆی ئەوەی کە تێکەڵاویەکی تەواویان بە شارستانیەکانی تر پەیدا کرد بوو، خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ دەق و تێکستەکان دەکرد. ئەمەش وایکرد کە فکر و بیری نوێی نا عەرەبی بهێندرێتە ناو ئیسلام و عەرەب؛ کەسانی ناعەرەبیش لێکدانەوە و شیکاریان بۆ زۆرێک لە دەقە ئایینیەکان دەکرد کە گۆڕانی بەسەر زۆرێک لەو لێکدانەوە دینیانە هێنا کە لە سەردەمی ئەمەوییەکان دا باو بوو. ئەمەش وایکرد، فەتواکانیش لەو سەردەمە گۆڕانکاریان بەسەردابێ. دواتر موعتەزیلەکان پەیدادەبن و بابەتی خەڵقی قورئان دەبێتە بابەتێکی گەرمی ئەو سەردەمە. موعتەزیلەکان لە زۆرێک لە پرس و مەسەلە دینیەکان باوەڕ و بۆچونیان جیاواز بوو لە موسڵمانانی پێش خۆیان و سەردەمی ئەمەوییەکان. ئەوان باوەڕیان وابوو کە قورئان درووستکراوە و لەماوەی بیست و سێ ساڵی ژیانی پێغەمبەر هاتۆتە خوارەوە. بە واتایەکی تر، قورئان بە پێی ڕوداوەکانی ئەو سەردەمی هاتۆتە خوارەوە، هەر بۆیەش دەبێ بە پێی زەمەن لێکدانەوەی بۆ بکرێ. ئەم بیرو بۆچونانەی موعتەزیلە لە سەردەمی خەلیفە مەئمون تەشەنە دەکات و دەبێتە ئایدۆلۆژیای فەڕمی خەلافەت.
$لێکدانەوەی تێکستەکان لە سەردەمی موعتەزیلەکان زۆر جیاواز دەبێ$
لێکدانەوەی تێکستەکان لە سەردەمی موعتەزیلەکان زۆر جیاواز دەبێ و هەر بۆیەش فەتواکانی ئەوان، ئەگەر چیش موسوڵمان بوون، جیاواز بوون لە فەتواکانی پێش خۆیان، موعتەزیلەکان زیاتر لە ژێر کاریگەری فەلسەفە و شارستانیەتی یۆنانی و فارس و ئێرانیەکان بوون، ئەمەش وایکردبوو کە فەتواکانیان لە گەڵ عەرەب و بەدەویەتی ئەو سەردەمە ناکۆک و یەکانگیر نەبێ. لەو سەردەمە، ئەوانەی کە باوەڕیان بە موعتەزیلە و فەتواکانیان نەبوایە توشی سزادان و بەندینخانە دەبوونەوە. بۆ نموونە، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل لەو سەردەمە توشی ئەشکەنجە و سزادانی زۆر بوەوە بەهۆی ئەوەی باوەڕی بە فەتوا و لێکدانەوەکانی موعتەزیلەکان و عەقڵانییەکان نەبوو. موعتەزیلیەت و جۆری فەتواکانیان بەردەوام دەبێ لە سەردەمی هەردوو خەلیفە موعتەسەم بیللا و واسیق بیللا.
کاتێک کە متەوەکیل دەبێتە خەلیفە، سەردەمی موعتەزیلە و بیر و فەتواکانیان بەسەر دەچێ و لەناکاو هەموو شتک پێچەوانە دەبێتەوە. دژایەتی ژیری و عەقلانییەت دەست پێدەکات و سۆز و خۆشەویستی بۆ گێڕانەوەی حەدیس دەست پێدەکات. متەوەکیل، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ئازاد دەکات و ڕێزێکی تایبەتی دەگرێ. خەلیفە متەوەکیل مەرسومێک دەردەکات و کە چەندین فەرمانی تێدایە وەکو دژایەتی کردنی ئەهلی کتاب و چاودێری کردنی نوێژ و پەرستشی موسڵمانان و ڕوو وەرگێران لە ئیجتیهاد و ئیهمالکردنی عەقڵ. هەموو ئەمانەی بە ڕاوێژ و پرسی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل بوو. بە واتایەکی تر، بە فەتوای کوڕی حەنبەل، پەرتوک و لێکۆڵینەوە و کارەکانی موعتەزیلە و حەنەفییەکان و یارانی قەدەغە کران. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە هەر کەس دین و فەتوای بەو شێوە بەکار دەهێنا کە لەگەڵ بەرژەوەندی و سیاسەتی ئەو دەگونجا. بۆ نموونە، هەم موعتەزیلەکان و هەم حەنبەلییەکان دنیایەک بەڵگە و بورهان و چیرۆکی ئایینیان دەهێنایەوە بۆ دژایەتی کردنی بەرانبەرەکانیان. بەڵگە و بورهانەکانیان بە ڕادەیەک جیاواز بوون لە یەکتر، وەک ئەوە وابوو کە لە دوو ئایینی جیاواز هاتبن، هەر بۆیەش هیچ کامیان ئەوەی تریانی قەبوڵ نەدەکرد؛ بە یەک فەتوا، پەرتووکەکانی یەکتریان دەسووتاند، یا زاناکانی یەکتریان دەخستە بەندینخانە، یا شار بەدەر دەکران و دەکوژران. هەموو ئەمانە بە فەتوا و لێکدانەوەی دینی ئەنجام دەدران.
دوای متەوەکیل، قادر بیللا بوو بە خەلیفە، لەو سەردەمە بیر و هزر و لێکدانەوەی کوڕی حەنبەل بوو بە مەزهەبی خەلافەت و ناوی لێنرا سوننەو جەماعە. موحسین ئەدیب دەڵێ خودی ناوی سوننە و جەماعە تا ئەندازەییەکی زۆر سیاسییە، لە لایەک ناو دەنرێت سوننە، بۆ ئەوەی لەوی دی شیعە خۆی جیا بکاتەوە، لەلایەکی تریش پاشگری (جەماعە)ی پێوە دەلکێنێت بۆ ئەوەی، ئەوەی لەدەرەوەی جەماعە بمێنێتەوە بکرێتە نیشانە (داعش کوڕی شەرعی سەلەفیزم، لا. 72). لەو سەردەمە دا، قسە گوتن بە سەحابەکان و ڕەخنەگرتن لێیان کرا بەشێک لە دین. بە فەتوا جێگیر کرا کە قسە کردن بە خەلیفەکان و سەحابەکان و سەرکردە دینییەکان موسڵمان لەکەدار دەکا و لە بازنەی ئیسلام دەیانباتە دەرەوە. ئەمە جگە لەوەی کە لەو سەردەمە چەندین شاعیر و نووسەر بە فەتوای پیاوانی دینی شار بەدەر دەکران و دەکوژران، تەنیا لەبەر ئەوەی لە ڕوی بیرکردنەوە لەوان جیاواز بوون. لەو سەردەم%D
ئەم بابەتە 322 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 20-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 322 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,435
وێنە 105,699
پەرتووک PDF 19,158
فایلی پەیوەندیدار 96,444
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!