پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,447
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئیشکالیەتی ساڵنامەی عەرەبی ئیسلامی و چەند پرسێکی پەیوەست بەو بابەتە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئیشکالیەتی ساڵنامەی عەرەبی ئیسلامی و چەند پرسێکی پەیوەست بەو بابەتە
کورتەباس

ئیشکالیەتی ساڵنامەی عەرەبی ئیسلامی و چەند پرسێکی پەیوەست بەو بابەتە
کورتەباس

$ئیشکالیەتی ساڵنامەی عەرەبی ئیسلامی و چەند پرسێکی پەیوەست بەو بابەتە$
نووسینی: مەحمود عەبدوسەمەد

ساڵانێکی زۆرە ئەم لێکۆڵینەوەم بەزمانی عەرەبی ئامادەکردووەو ناردیشم بۆ چاپەمەنییەکی ئیسلامی. کە پێموابو بڵاوکردنەوەی لەرێی ئەوانەوە خوێنەری زیاتری دەبێت و ڕەنگە بخرێتە بەرتاوتوێکردن، بەڵام چونکە لەگەڵ ڕیتمی بۆچونە ترادسیۆنەکانی ئەواندا جیاواز ی هەبو، بڵاویان نەکردەوەو داوایانکرد چەند دێڕو ڕستەیەکی بگۆڕم یان هەر بیکوژێنمەوە، بەڵام ڕازی نەبوم و بۆ پشتگیری بۆچونەکانیشم هەر چەند ئایەت و بەڵگەی مێژویم پێش چاوخست کەڵکی نەبو، ئەوان هەر لەسەر فەتوای سواو تەئویلی خۆیان پێیان داگرت.

$یەکەم: کێشەی سەری ساڵ و مانگە عەرەبیەکان$

بێگومان لەسەردەمی پێغەمبەردا موسوڵمانەکان بۆ هەر پرسێکی ئایینی پشتیان بەقورئان و فەرمودەو ڕێنوێنیەکان لەهەرکوێ بوبن هەر کێشەو پرسی چۆنێتی بەجێهێنانی مەراسیمە ئایینیەکانیان بوەو بۆ چارەسەریشی بەدەقی قورئان و فەرمودە و سونەت بەستوە، بەڵام ئەگەر دەق و فەرمودە لەبەردەستدا نەبوبێت، ئەوا پەنا بۆ ئیجتیهاد براوە، دیاریکردنی سەروبنی مانگی کۆچی عەرەبی – ئیسلامی یەکێک بو لەدیاترین کێشە بۆ بەجێهێنانی بۆنە ئایینیەکانی وەک: (سەرەتای ڕەمەزان، ڕۆژوگرتن و شکاندنی، جەژنی قوربان، حەج، موحەڕەم)، کە بەشێکی گرنگی ئەو گرفتە ئایینی و ئیجتیهادیانە بوە لەغیابی دەقێکی یەکلاکەرەوەدا و ساڵنامەکەش بەپێی ئاستی ڕووناکبیری عەرەبی لەپێش ئیسلامدا وا ڕێکخرابو کە ڕۆژی دیاریکراوی تیانیە بۆ بەجێهێنانی ئەرکە ئایینی و جەژن و بۆنە نەریتیەکان لەکاتی ڕاستەقینەی خۆیاندا و هەروەها گواستنەوەی ئەم ساڵنامە و کاتنامە نامۆیەش، وەک بەشێک لەمەراسیمی ئایینە نوێباوەکە، کە پێویستە تازە موسوڵمانەکان پەیڕوی بکەن، بەبێ میکانیزمێکی پشتبەستوو بەزانست، گرفتێکی ئایینی و هزری نوێی لەگەڵ خۆی کێشکرد بۆ وڵاتە داگیرکراو و بەموسوڵمانکراوەکان، بۆیە هەر وڵات و دەڤەرێک بەئارەزوی خۆیان یان بەبڕیاری دەسەڵاتی سیاسی و مەزهەبی، ڕێوڕەسمی ئایینیان بەجێدەهێنا و ئەگەر پێویستی بکردایە، بابەتە ئایینیەکەیان ملکەچدەکرد بۆ خواستی ئەم حاکم یان ئەو پیاوی ئایینی.

دواییش وەک چەسپاوێکی ئایینی دەخزێنرایە توێی پەڕتووکێکی دەستنووس و زۆربەیان تائێستاش پەیڕودەکرێن، هێشتا هەندێک لەموسوڵمانان وادەزانن کە پێغمبەر لە(1)ی موحەڕەمدا کۆچی کردووە بۆ مەدینە و تێنەگەیشتون بۆچی ساڵنامەی (عەرەبی – ئیسلامی کۆچی) بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە، لێرەدا پێویستە ئاماژەبکەین کە خولی قەڕنی ساڵنامەی عەرەبی 36 ساڵە نەک 100 ساڵ، لەچەشنی سەدەی گریگۆری زانیی و هەمو سەدەیەکی زاینی سێ ساڵ زیاترە بەبەراورد لەگەڵ 100 ساڵی کۆچیدا و ئەوە لەئایەتی 25 لەسورەتی ئەلکەهفدا هاتوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە مانگی ساڵنامەی گریگۆری زاینی –خۆراوایی جێگیرە، بەڵام مانگی عەرەبی دەخولێتەوە بەجیاوازی دەرۆژ لەساڵێکدا، چونکە ساڵنامەی نا عەرەبی و نا ئیسلامی ژمارەی مانگ و ڕۆژەکانی خۆی پشت بەهەڵاتن و ئاوابونی خۆر دەبەسێت و هەر بەپێی ئەوەش سەروبنی مانگی تێدا دیاریکراوە و جێکردنەوەی پێنج ڕۆژەکەی جیاوازی مانگەکان بەحیسابێکی بیرکاری- فەلەکی بڕێنراوەتەوە، بەڵام ساڵنامەی ئیسلامی کۆچی کە پشت هەر بەدەرکەوتن و بینینی مانگ دەبەستێت، کێشەی ئەم بینینە ی لێکەوتۆتەوەو زۆرجاریش هەڵاتن و ئاوابونی مانگ نابینرێت لەبەر هۆکارە سرووشتیەکانی وەک هەور، تەپو تۆز، شوێنی نشێو..تاد.

لەبەر ئەوانە نازانرێت کەی سەرەتاو کۆتایی مانگەو یان مانگی داهاتو چەند ڕۆژ دەبێت و بۆ چارەسکردنی بۆنە ئایینیەکان تا ئەم دواییە لەوڵاتە ئیسلامیەکاندا هەر پشت بەفەرمودەی (بەبینینی مانگ بەرۆژوببن و بیشکێنن) بوە، بۆیە جاران خەڵک بۆ بینینی مانگی یەک شەوە دەچونە سەر چیا بەرزەکانی وەک: گڵەزەردەو پیرەمەگرون و زەردە، کە ئەویش بەشایەت و سوێند پشتراست دەکرایەوە و دیاردە سرووشتیەکانیش ڕێگردەبون لەبەردەم بینیندا، بەڵام ئێستا بەهۆی هاتنەکایەی دەستکەوتی نوێی زانیاری لەبواری ڕوانگەی فەلەکی و گەردون بینیدا، زانایانی ئیسلامی وەک ئەمری واقیع و بەناچاری و دوای ئەوەی خۆیان هیچیان لەدەست نەهات، فەتوایان دا کە بینینی مانگ بەو ئامێرە تەکنەلۆژیە پێشکەوتانەش جێگەی بینین بەچاو دەگرێتەوەو درووستە کاتی بۆنە ئایینیەکانیان پێ دیاریبکرێت و بەجێبهێنرێن. ئەمە سەبارەت بەرێکخستنی ساڵنامە، کە دێینە سەر خوێندنەوەی.

ناوی مانگەکان دەبینین هیچ بنەمایەکی زانستی یان فەلەکی بەناوەکانیانەوە نیە، مانگی ڕەبیعی یەکەم و دوەم کە بەحیساب دەبێ بکەونە مانگی مارت و نیسانەوە سەیردەکەیت فڕفڕۆکەی ساڵنامە دەیانگوێزێتەوە بۆ ئەیلول و تشرین و کە بەڵگەیە لەسەر یان پێش پڕۆسەی (نسیء) ساڵی عەرەبی چەسپاو بوەو دەستکاری کراوە، یان گوزارشتە لەئاستی جیهانبینی عەرەبی پێش ئیسلام. ئەگەر بەراوردی ساڵنامەی عەرەبی بکەین بەساڵنامەی میللەتێکی ژێر دەستەی وەک کورد، دەبینین ساڵنامە کوردییەکە چەسپاوەو ناوی مانگەکانیش مەعنای گەردونی و دیاردەی جیوگرافییان پێوە دیارە: خەرمانان، خەزەڵوەر، سەرماوەرز، ڕێبەندان، کە گواستنەوەو جێگۆڕکە قبوڵناکەن و دوریشن لەپڕوپوچی ئەستێرە ناسی و جادوگەری، دەبوایە زۆر زوو دەستکاریی ساڵنامەی عەرەبی بکرایە و ئێستاش هەر پێویستە بکرێت.

$دووەم: بەجێهێنانی ئەرکە ئایینییە ڕۆژانەکان$

کێشەی موسوڵمانەکان لەبەرێوەبردنی ئەرکە ئایینەکانیاندا هەر بەبۆنە ئایینیە وەزیفیەکانەوە نەوەستابو، بەڵکوو بەجێهێنانی ئەرکە ئایینیە ڕۆژانەکانیشی گرتبۆوە کە بۆ بەجێهێنانیان پێچەوانەی ساڵنامەکەیانە، پشتی بەبزاوتی خۆر و سێبەر دەبەست و لەزستان و دیاردە سرووشتیەکاندا دەستەوسان دەبون. دیارە ئەمە لەپێش داهێنان و بڵاوبونەوەی ئامێری کاتژمێر (سەعات)دا، کە ئەمیش هەر بەمیکانیزمی کاتسازی شەرعی بەکارهێنرا بۆ بانگ و نوێژو کاتەکەشی بەگوێرەی پێگەی وڵاتەکان سەبارەت بەگرینچ جیاوازی دەبو، لەکۆنیشدا ناوەندە ئیسلامیەکان لەو ڕاستیە جیوگرافیی و گەردونیە بێ خەبەربون و لەتێکڕای وڵاتە ئیسلامیەکاندا، شانبەشانی ئەرکە ئایینەیکان سەعاتیان بەکاردەهێنا بۆ دەوامی دایرە حکومەتیەکان، بەڵام ئەمیش هەر بەپێی کاتسازی ئیسلامی و بەش بەحاڵی خۆم نازانم ئەم تەوقیتە سەیرە لەچ سەرچاوەیەکی فەلەکی یان جیوگرافیەوە هاتوە و لەگەڵ هاتنی کۆڵۆنیالیزمی خۆراوایدا، کە لەسەر بنەمای دورو نزیکی وڵاتەکانیان لەهێڵی گرینچەوە کات و کاتژمێری خۆیان ڕێکخستوە، دەوامی دائیرەی وڵاتە داگیرکراوەکانیان گۆڕی و پەیڕەوی کاتژمێری خۆراواییان کرد، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی خاڵی گرینچ و هەرچەند تا چەند ساڵێکیش کاتسازی ئیسلامی هەر شانبەشانی خۆراواییەکە دەڕۆیشت و پەیڕودەکرا، بەڵام سیستمەمە خۆراواییەکە بەرەبەرە جێگەی بەسیستەمی لۆکاڵی لێژکردو خزاندیە ناو مزگەوتەکانەوەو وایلێهات تەنیا بۆ مەبەستی بانگ و نوێژ بەکاردەهێنرا و هەر وازی لێنەهێنا هەتا لەمزگەوتیش دەریپەڕاند و ئێستا باوەڕناکەم لەهیچ وڵاتێکی ئیسلامیدا کەس پەیڕەوی کاتژمێری عەرەبی ئیسلامی بکات، بەعەرەبەکان خۆیشیانەوە، چونکە کاتسازی عەرەبی وەک ساڵنامەکەیان میکانزیم و باکگراوندێکی گەلێک ئاڵۆزی هەبوە، نوێژکەرانی سەغڵەت کردبو، بەڵام جارێکی دیکە دەیڵێمەوە خۆشبەختانە زانست ئەو گرفتەشی چارەسەرکرد بەنارەزایی خاوەنەکەی.

$سێیەم: ڕاستیەکی مێژویی$

چونکە هێشتا باسی ساڵنامەو کاتسازی عەرەبمان تەواو نەکردووە، دەخوازێت لەم بوارەدا هەندێک ڕاستی ڕونبکەینەوەو بۆ ئەو مەبەستەش بگەڕێنەوە بۆ پرسیاری (ئایا ئەم خولانەوەی مانگ و ساڵنامانە چەسپاوە عەرەبیە- ئیسلامیە- کە پێچەوانەی ساڵنامەی گەلانی دنیایە، لەکوێوە هاتوەو تاکەی بەم شێوەیە دەمێنێتەوە؟ ئایا سەرچاوەی ئەم پشێویە هەر گەردونییە یان هۆکاری دیکەش – سرووشتی درووستکرد- ڕۆڵی تیادا هەبوە؟ ئایا دە ڕۆژی سەرە مەقەستی مانگەکانە تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوەو ساڵی خستۆتە خولگەیەکی ئەبەدییەوەو ئێستاش ئۆقرە ناگرێتەوە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارانەدا هۆکارە ڕاستیەکان دەردەکەوێت، عەرەب لەنیمچە دورگەی وڵاتەکەیاندا بەشێوەیەکی گشتی میللەتێکی نەخوێندەوارو خیڵەکی و زۆربەیان بیابان نشین بون و باری بژێویان سەخت و دژوار بو لەپێش هاتنی ئیسلامداو هەر خێڵێک گوزەرانی بهاتبایە کەموکورتی پەلاماری خێڵێکی دیکەی دەداو تاڵانی دەکردو بەو غەزوە دەژیا، لەگەڵ ئەوەشدا عەرەب لەپێش ئیسلامیشدا لەناوخۆیاندا چوار مانگیان بەمانگی حەرام دیاریکردبو، کە هەمو جۆرە شەڕو کوشتارێکیان تێدا حەرام کردبو، لەو ماوەیەدا ڕاویان نەدەکرد، شەڕیان نەدەکرد، پەلاماری داگیرکردن و غەزویان ڕادەگرت، بەڵام هەندێک لەخێڵەکان لەماوەی حەرامدا بەبێ کارو کاسپی نەدارایی سەغڵەتی دەکردن و بەرگەیان نەدەگرت، لەو ماوەیەدا غەزو ئەنجامنەدەن، بۆیە بەناچاری لەوەرزی حەج دا کە دەکەوێتە مانگە حەرامەکانەوە، چونە لای پیاوێکی بەتەمەنی دەستڕۆیشتو مەرجەعیە کە ناوی (قەللەمس) بو، تکایان لێکرد کە مانگێکیان بەقەرز (نسیء) بداتێ تا هەندێک ڕاووڕوتی تیابکەن و حەرامە (محرم) کەیان بۆبخاتە مانگی سەفەرە وە و ئەویش بەقسەی کردن، ئیتر لەو بەروارە بەدواوە کەوتنە پەیڕوکردنی پرەنسیپی (نسیء) مانگ بەمانگ هەتا قەرزی حەرام بەحەڵاڵ بەتەواوی خولی دایەوەو ساڵەکەی گرتەوەو مانگەکانیش توشی شڵەژان و جێلەقبون هاتن و ناوەکانیشیان گۆڕانی بەسەردا هات کە لەمەعنای خۆیان لادران. پیاوە ئایینیەکانیش کە کاهن و بتپەرستبون، ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر بڕیارەکەی قەللەمس، ئەم دۆخە بەردەوام بو تا وایلێات وەرزی حەج نە ئەکەوتە هیچ مانگێگی حەرامەوە و لەئەنجامدا ناچاربون ساڵیان کرد بە 13 مانگ. لەلایەکی تریشەوە قوڕەیشیەکان بەمەبەستی ئاژەڵ لەوەڕاندن و بازرگانی، نەریتی کۆچکرنی زستان و هاوین (گەرمیان و کوێستان) یان هەبو، ئەمە لەقورئاندا باسی هەیەو کاتێک کە بۆیان هەڵنەدەسوڕا لەکاتی خۆیدا حەج بەجێبێنن، ئەوانیش فێربون کە پەناببنە بەر (نسیء) و بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان مانگە حەرامەکانیان دەخولاندەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ بنەمایەکی فەلەکی یان سرووشتی. پێم وایە چەمکی بەقەزا گێڕانەوە کە پەیڕەو دەکرێت لەپرەنسیپی (نسیء)ەوە سەرچاوەی گرتوە.

$چوارەم: واقیعی ئایین لەسەرو دەمی (نسیء) لەناو عەرەبدا$

هەرکەس بیەوێت باس لەباری ژیانی کۆمەڵایەتی عەرەبی نەجدی سەردەمی جاهیلی بکات، پێویستە باسەکەی پەیوەست بکات بەواقیعی ئایینی لەو سەردەمەدا و بۆ گەیشتن بەسەرەداو لەم بوارەدا دەخوازێت باسی سەرۆک خێڵ و دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە بکات و بنەماڵەی قورەیش کە بنەچەیەکی ڕەسەنی ئەو وڵاتە بون و خاوەنی داراییەکی زۆریش بون، هەر لەبەر ئەوەیە بەقوریش ناوبانگیان دەکردبو، بۆیە هەر باسێکی ئەو دەڤەرە ئەوان دەگرێتەوە، ئێمەش لەم کورتە باسەیاندا ڕێگامان بردە سەر ئایینی حەنیفی کەواباوە ئایینی ئیبراهیم خەلیلی پێغەمبەر بوەو گوایە بنەماڵەی هاشمی لەسەر ئەو ئایینە بون و لێرەدا ئەوەندەی پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەبو لەدەقە عەرەبیەکەدا پێشکەشم کردبو، کە بو بەهۆی بڵاونەکردنەوەی. وا دوبارە بەزمانی کوردی و کورتکراوی پێشکەشی خوێنەرانی بەرێزی دەکەم، ئەگەر بەڕێزان لەستافی (ڕەخنەوڕەخنە)ی چاودێریش ڕێگەی بڵاوبونەوەی لێنەگرنەوە، ئەوە بو لەفرێزێکی عەرەبیدا باسی بارودۆخی ئایینی حەنیفیم کردبو، نووسیبوم: (لەجیهانێکی پڕ لەئاکاری بتپەرستیدا پاشماوەکانی ئایینی ئیبراهیم خەلیل کەوا باوە لەکۆندا ئایینی بەشێکی کەمی عەرەبی و وڵاتی نەجد بوە، ڕێی و ڕەسمێکی ئایینی ڕاستەقینەی وای نەمابو بێجگە لەچەند مەشهەدێکی شێواوی ئایوێتە بەشیرک و بەداستان و میتۆلۆژیای کاهین و نوقڵانەچییەکان و ئەوەی مابۆوە لەم ئایینەدا هیچ مەعنایەکی پەرستشی یەک خودایی تێدابەدینەدەکرا و سەروبەر بریتیبو لەرێزگرتنێکی ڕوکەشی کەعبە، کە هەرچی دەورەو دەرفەتی هەبو سیخناخ بو لەبت و پەیکەری ناشیرینی بێبەش لەهەمو دیمەن و چەمک و ڕەهەندێکی فیکری و هونەری و هەڵکوڵین و زەوقی ڕێک و پێک، بەبەراورد لەگەڵ پەیکەری یۆنانی و ڕۆمانی و ئێرانیدا. کە ئەمڕۆ لەهەمو کاتێک زیاتر گەلانی جیهان بەسەرسامی و پێزانینەوە سەیریان دەکەن و گەشتو گوزار بو چاوپێکەوتنیاتن ڕێکدەخەن، کەچی یەک پارچە لەئاسەواری بتەکانی ناو کەعبە نەماوەتەوە، پاراستنی کەعبەش لەو ڕۆژانەدا هەر بۆ کۆکردنەوەی پارەی حاجیە بتپەرستەکان بوە و هیچیتر و بنەماڵەی هاشمیش بەحوکمی پێگەی کۆمەڵایەتی و داراییان لەو دەستکەوتە بێبەش نەدەبون و ڕوداو گێڕاوە مێژویەکانیش وایان دەرخستوە کە ئەوانیش هەر لەسەر ئایینی خەلکەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە بون و لەو بارەیەوە لەقورئان دا هاتوە (لتنذر قوما ما انذر ابأوهم فهم غافلون/ یس6) کە دەقی ئیلاهیە لەسەر یەکبونی ئایین و ئاکاری عەرەب بەگشتی لەو سەردەمەدا و داستانی نەزرکردنی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولموتەلیب کە لەسکی دایکیدا بو، بەقوربانی و قەرەبوکردنی بە100 حوشتر بابەتێکی شۆرەتیە لەمێژویەکی کورتی پێش سەرهەڵدانی ئیسلامدا. دوای ئەوەش گومان نییە کە ئەبولەهەبی مامی پێغەمبەر، یەکێک بوە لەسەر سەختترین دوژمنی ئایینەکەی پێغەمبەر، وەک ئەبوجەهل و عوتبەو(سورەتی لەهەب) لەقورئاندا لەدژی دواوە، ئەبو تالیبیش کە مامی پێغەمبەرەبو لەگەڵ ئەوەی کە چاودێری پێغەمبەری دەکردو بەتەنگیەوە بو کەچی باوەڕی پێ نەهێنا! پێغەمبەر زۆر حەزی دەکرد ئەبوتالیب باوەڕێ پێ بهێنێت، بەڵام نەیهێنا ئایەت هات (انک لاتهدی من احببت و لکن الله یهدی من یشاء)، پرسیار ئەوەیە ئایا ئایینی ئەبوتالیب چی بو وا ڕێگەی ڕاستی هیدایەتی نەدەگرت؟ ئەی ئایینی خەڵکی مەکە و ناوچەکە چی بو؟ خوا لە زمانی ئەوانەوە دەیگێڕێتەوە. (ئێمە بۆیە ئەمانە- بتەکان- دەپەرستین تا لەخوا نزیکمان بخەنەوە)، ئیتر بەڵگە لەقورئان ڕاستتر هەیە لەسەر واقیعی ئایینی ئەوانە؟ هەر لەقورئاندا وتاری دیکە هەیە کە تا ئێستاش کەس نەیوێراوە بچێت بەلای ڕاڤە کردنێکی ڕونیدا و کار بەوەشەوە نەوەستاوە، لەهەوڵی شێواندنی ڕاستییە مێژوییەکان و سەر لێشێواندندا.. گێڕانەوەی زۆر بەرهەمهێنراوە و دور لەهەمو بنەمایەکی عەقڵی و زانستی و دراونە تە پاڵ پێغەمبەر کە ئەو قسانەی کردبێت و نموونەیەکی ئەوەش لەگۆڤاری پەیامی زانایان ژمارە 1 ی ساڵی 2000 لە164 -171 بەناوی پاکێتی نەژادی پێغەمبەر دا بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت: دایک و باوکی پێغەمبەر زیندوکراونەتەوەو ئیمانیان بەپێغەمبەر هێناوەو مردونەتەوە؟!) کەچی لەشوێنێکی دیکەی هەمان بابەتدا دەڵێت: (چەتری زەمەنی نێوان ئیبراهیم و محەمەد کە پێغەمبەری تێدا نەهاتوە بەماوەی فیترت ناو هێنراوەو ئەوانەی خەڵکی ئەو زەمانەیە بون هیچیان لەسەر نیەو لەقورئاندا هاتوە) (وما کنا معذبین حتی نبعث ڕسولا)، ئیتر ئەوانە چی خەمێکی دایک و باوکی پێغەمبەریانە و زیندویان دەکەنەوە؟! بەڵام ئەو نووسەرە لەبیری چوە کە ئیبراهیمی خەلیل باوکی پێغەمبەران بو بێت و ئیسماعیل و یەعقوب و 12 کوڕەکەی و ئیسحاق و وەچەکانی ئەو هەمو پێغەمبەرە بەنی ئیسرائیلیە یان لێکەوتۆتەوە، بەو پێیەی کە بەنی ئیسرائیل وەچەی یەعقوب و ئیسحاقن چەند پێغەمبەری گەورەیان تێدا هەڵکەوتوە یەک لەدوای یەک وەک موسا، عیسا، داود، سەلیمان، زەکەریا..تاد، ئیتر فیترەتی چی و چۆن پێغەمبەر نەنێردراوە؟ ڕاستتر بو بنووسرایە پێغەمبەرێکی تایەبەتی بۆ جەزیرەی عەرەب یان قوڕەیش نەنێردراوە کە زەیدی بابو باپیرانی محەمەدە ئایەتی قورئان وا دەڵێت و ناڵێت (فەترەی نەناردنی پێغەمبەر)، ئەی ئەوە نییە عیسا کە یەکێکە لەپێنج پێغەمبەرە گەورەکە و دایکی ئیسرائیلیەو ئایینەکەی گشتگیرە و ماوەی زەمەنی نێوان عیساو محەمەد تەنیا 579 ساڵەکە بۆ مێژو زۆر کەمەو ئەگەر 579 ساڵە فەترەت بێت ئەی ئەبێت 1432 چی بێت؟ و باشە چی کەمی و نەنگییە کە باوک و دایکی پێغەمبەران لەسەر ئایینێکی جیاواز لەئایینی کوڕەکانیان بوبن؟ بەپێچەوانەوە ئەوە نەک شورەیی نیە، بەڵکوو بەرجەستەی ئایەتی (یخرج الحی من المیت)ە، ئینجا مەلاکان بۆ ڕاستکردنەوەی هاوکێشەی باوک و دایکی پێغەمبەر کە ئەگەری مشرک بونیان لەسەرە، بەڵام لەولاشەوە خەڵکی فیترەتن و لێپرسینەوەیان لەسەر نییە و باوکی ئیبراهیم کە بت تاش بوە، هاتون ئەوەندەی تر هاوکێشکەیان ناشیرین کردووە بەتەئویلکردنی ئایەتی (لأبیه ازر) ی باوکی ئیبراهیم جارێک بەمامی جارێکی دیکە بەباوکی دایکی و بەخزمی و هەروەها لێکی دەدەنەوە، ئەمەش بەبێ سەنەدێکی پشت ڕاستکراوە و دایک و باوکی پێغمبەر یشیان زیندوکردۆتەوەو لەژەنگی شیرک و ئاگری جەهەنم ڕزگاریان کردون، بەڵام (وما کنا معذبین..) یان لەبیری خۆیان بردۆتەوە و باسی فیترەتیان نەکردووە، هەر تەنیات لەبەر سەلماندنی زیندو بونەوەی ئەو دایک و باوکە بەرێزانە کە ئەمەش کێشەیەکی دەستی نەزانی تەئویلچییەکانە، کەرەوا نییە دەق بەسادەیی لەبەر دەستدا بێت و پەنا بەریتە بەر تەئویلی فەرزی بکەیت بەسەر قورئاندا، دەبێت لەم جۆرە باس و بابەتانەدا بزانرێت هەر کەس لەسەر ئایینێک بمرێت بابەقسەی بەناو ئەو مەلایە وە زیندوش بکرێتەوە هەر لەسەر ئایینەکەی یەکەمجاری حیسابی قیامەتی لەگەڵ دەکرێت و خوایش دەتوانێت هەمو ویستەکانی بەجێبهێنێت، بەڵام بەپێی سوننەتەکانی لەسەر درووستکراوەکانی نەک بەگۆترە.

لەکۆتاییدا

1-جێیی خۆیەتی زانایانی ئیسلام ساڵنامەی عەرەبی بگێڕنەوە بۆ دۆخی پێش پڕۆسەی (نسی و) هەرچەندە لەقورئاندا ساڵ کراوەتەوە بە12 مانگ، بەڵام نەچەسپێنراوە هەر لەخولانەوەدایەو هەر بەوردبونەوەش لەدەقی قورئان دەردەکەوێت ئەم خولانەوەیە دەستدرێژیەکی ناڕەوا بوە کراوەتە سەر ساڵنامەکە کە ناکرێت کاتی خۆی چەسپاو نەبوبێت و دەبێت چارەسەرێکی پشت بەزانستی بکەن و نەیکەن بەمەسەلەی سەعاتەکە کە داگیرکەری ئەوروپایی بۆی چارەسەرکردن لەدوای نزیکەی 12 سەدە.

2-دەرفەت نەدەن ئەو بابەتە کۆنانەی کە زانست ناڕاستیانی سەلماندوە و لەسەوابتی ئایین بەدورن نیمچە خوێنەوارەکان بەبێ بنەمایەکی زانستی و مێژویی بڵاویان بکەنەوەو خەڵکی پێ چەواشە بکەن لەپێناوی....[1]
ئەم بابەتە 398 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 12-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-12-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 398 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,447
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!