پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,986
وێنە 106,356
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
کۆتایی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆتایی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا
کورتەباس

کۆتایی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا
کورتەباس

$کۆتایی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا$
$پێشەکی$
نزیکەی سەدەیەک پێش ئێستا حەسەن بەننا لە شاری ئیسماعیلییەی وڵاتی میسر بەردی بناغەی ئیخوان موسەلیمینی دانا. ئیخوان موسەلیمین بە بەتەمەنترین و بە پشودرێژترین ڕێکخراوی ئیسلامی لە جیهاندا دادەنرێت. ئەم ڕێکخراوە ئیسلامییە، سەرەڕای ئەو تەمەنە زۆرەی کە هەیەتی، تا ئێستا نەیتوانیوە خەونە گەورەکەی دامەزرێنەکەی لە جیهانی ئیسلامیدا بەدیبهێنێت و دەوڵەتێکی ئیسلامی دابمەزرێنێت. سەرەڕای ئەو ئومێدە گەورەیەی کە ئیخوان بۆ ئاییندە هەیەتی، بەم دواییە چەند توێژەرێک بە نائومێدییەوە لە ئاییندەی ئەم ڕێخراوە دەڕوانن و باس لە کۆتایی ئیخوان دەکەن.
کۆتایی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا یەکێکە لەو توێژینەوانەی کە توێژەران تێیدا بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کۆتایی ئەم ڕێکخراوە لە جیهانی عەرەبیدا ڕادەگەیەنن. حسێن سڵێمان و ئاڕنۆ تاوش لە پێشەکی توێژینەوەکەیاندا بە کورتی باس لە مێژو و چییەتی ئیخوان دەکەن و ئەوان لەو بڕوایەدان کە ئیخوان وەک پەرچەکردارێک لە دژی کۆڵۆنیاڵیزم و نەمانی خیلافەتی ئیسلامی/ عوسمانییەکان دامەزراوە. سڵێمان و تاوش بۆ تێگەیشتن لە ئیخوان پشت بە دابەشکارییە کلاسیکییەکەی گروپە ئیسلامییەکان، ئیسلامی دەعەوی، ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی جیهادی، دەبەستن. ئەوان لە کۆتایی پێشەکییەکەیاندا دان ئەو ڕاستییەدا دەنێن کە ئەم دابەشکردنەی گروپە ئیسلامییەکان یارمەتیدەرنییە بۆ تێگەیشتن لە چییەتی ئیخوان. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئیخوان لە یەک کاتدا گروپێکی دەعەوی و سیاسی و جیهادییە. هەر ئەمەشە کە وا لە توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە دەکات کە بڵێن باشترین ڕێگە بۆ تێگەیشتنێکی درووست لە ئیخوان بریتییە لە تێگەیشتنێکی گشتگیر. سڵێمان و تاوش کۆتایهاتنی ئیخوان زیاتر دەگێڕنەوە بۆ شێوازی کارکردن و هەڵەکانی خودی ئیخوان خۆی.
$ئایا ئەوەی کە دەیبینین کۆتایی ئیخوانە؟$
ئەم پرسیارەی سەرەوە هەڵقوڵاوی گومان نییە دەربارەی ئاییندەی ئیخوان بەڵکوو زادەی دڵنیای توێژەرانی توێژینەوەکەیە. درووستی ئەم بۆچونەش لەوەوە هاتوە کە توێژەران- سڵێمان و تاوش- وەڵامی پرسیارەکەی سەرەوە نادەنەوە بەڵکوو یەکسەر دەچنە سەر باسکردنی هۆکارەکانی کۆتاییهاتنی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا. بەبڕوای ئەوان چوار فاکتەر ڕێگە بۆ کۆتایهاتنی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا خۆشدەکەن. ئەو هۆکار و فاکتەرانەش بریتین لە شکستی حکومڕانی ئیخوان و ململانێ ناوخۆییەکانی ئیخوان و داپڵۆسین و چەوساندنەوەی ئیخوان و گۆڕانی بەهاکان لە جیهانی عەرەبیدا.
$هۆکاری یەکەم: شکستی حکومڕانی ئیخوان$
وەکو پاداشتێک بەرانبەر بە پشودرێژیان، ئیخوان بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە دەرفەتی گەیشتنە دەسەڵاتیان بۆ ڕەخساوە و بۆ ماوەیەک حوکمی چەند وڵاتێکی عەرەبیان کردووە. بەهۆی خراپ حکومکردنەوە لەلایەکەوە ئەم ڕێکخراوە نەیتوانیوە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و لەلایەکی ترەوە ناتەندرووستبونی حکومەکەی بوەتەهۆی زیادبونی کەلێن لەنێوان ئیخوان وەک حزبی دەسەڵاتدار و هاووڵاتیان لەو وڵاتانەی کە حوکمیان کردووە. ئەم خراپ حکومکردنە، بە بڕوای سڵێمان و تاوش، وەک مەترسییەکی وجودی ڕوبەڕوی ئیخوان بوەتەوە لە جیهانی عەرەبیدا. دروشمی ئیسلام چارەسەرە بۆ هەمو شتێک، دروشمێکی سیحراوییە و ئەم دروشمە لە سەردوبەندی بەهاری عەرەبیدا توانی سەدان گەنجی توڕە لە گۆڕەپانی تەحریر لەدەوری ئیخوان کۆبکاتەوە. بەڵام کاتێک ئیخوان دەسەڵاتی گرتە دەست و ویستی ئەو دروشمە بۆ کردار وەرگێڕێت ڕوبەڕوی ئاستەنگ بوە و نەیتوانی سەرکەوتو بێت لە چارەسەرکردنی هیچکام لە گرفتەکانی جیهانی عەرەبیدا.
توێژەران لەم بەشەدا باس لە شکستی حکومڕانی ئیخوان لە هەریەک لە سوودان و غەزە و تونس و میسردا دەکەن و شێواز و هۆکاری ناتەندرووستبونی حکومڕانی ئیخوان دەخەنەڕو. بەبڕوای ئەوان ئیخوان کاتێک کە دەسەڵات دەگرێتەدەست لە جیاتی ئەوەی کار بۆ باشترکردنی بژێوی هاووڵاتیان بکات، سەرەتا دەست بۆ بەئیسلامیکردنی هەمو سێکتەرەکانی کۆمەڵگە دەبات و دەیەوێت کۆمەڵگەیەکی بەئیسلامیکراو بەرهەمبهێنێت. یەکێکی تر لە هۆکارەکانی شکستی حوکمی ئیخوانەکان لە جیهانی عەرەبیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان سەرکەوتو نەبونە لە وەرگێڕانی دروشمەکانیان بۆ واقیع. بۆ نموونە، وەک توێژەران باسی دەکەن، ئیخوان لە جیاتی ئەوەی کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەمومان بڕەخسێنێت و کار بۆ چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بکەن، ئەندام و لایەنگرانی خۆیان زیاتر سوندمەندبونە لە دەرفەتەکان و ئەندامە باڵاکانیان لەسەر حیسابی خەڵکی ئاسایی دەوڵەمەندبونە. بە دەربڕینێکی تر، جیاوازییەکی قوڵ بەدی دەکرێت لەنێوان گفتار و ڕەفتاری ئیخوان و نەیانتوانیوە لە حکومەتدا نوێنەرایەتی هەمو هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی- ئیسلامی و نائیسلامی- بکەن و دەرفەتی یەکسان بۆ باشبونی ژیان بەبێ جیاوازی بۆ هەموان وەک یەک بڕەخسێنن.
توێژەران لە کۆتایی ئەم بەشەی توێژینەوەکەیاندا زیاتر ڕۆدەچن و دەپرسن ئایا دەبێت چی لە پشت شکستی حکومڕانی ئیخوانەکانەوە بێت. بەبڕوای ئەوان هۆکارەکە بۆ خودی ئیسلام دەگەڕێتەوە و ئیخوان دەیانەوێت ئیسلام زیاتر لەوەی کە هەیە بەسیاسی بکەن. هۆکاری بونی ئەم جۆرە بۆچونەش لەلایەن توێژەرانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئیسلامدا تەقوا، نەک لێهاتوی و شارەزایی، کراوە بە بنەما بۆ هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ڕێبەر و کاربەدەستی وڵات!
$هۆکاری دوەم: ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئیخوان$
سڵێمان و تاوش لەم بەشەی توێژینەوەکەیاندا ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێو ئیخوان وەک یەکێک لە هۆکارەکانی مەرگی سیاسی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا دەخەنەڕو. خەونە جیهانییەکانی ئیخوان و پەیام و تەعلیماتەکانی دامەزرێنەر و ڕابەرانی ئەم ڕێکخراوە نەیتوانیوە ڕێگری بکات لە ڕودانی ململانێ لەنێو ڕێکخراوەکەدا و جڵەوی هەمو لقەکانی لە جیهاندا بکات. حەسەن تورابی لە سوودانەوە هەست بەم ڕاستییە دەکات و ڕو دەکاتە ڕابەرانی ئیخوان لە میسر و دەڵێت کە ئێوە ناتوانن لە قاهیرەوە حوکمی جیهان بکەن.
ململانێ ناوخۆییەکانی ئیخوان لەسەر چەند ئاستێک بونی هەیە و ئەم ململانێیانە زیانی بە ڕێکخراوەکە گەیاندوە و متمانەی خەڵکی بە ڕێکخراوەکە لاواز کردووە. دیارترین جۆرەکانی ململانێ، بەبڕوای توێژەران، بریتییە لە ناکۆکی نێوان ئیخوانی میسر و لقەکانی تری ئیخوان لە جیهاندا و ململانێی نێوان نەوەی نوێی و نەوەی کۆنی ئیخوان. بۆ نموونە کاتێک سەدام لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردودا پەلاماری وڵاتی کۆیتی دا، ئیخوانی جیهانی بێ دەنگیان هەڵبژار. ئەم بێ هەڵوێستییەی ئیخوان ئیخوانەکانی کۆیتی ئیحراج کرد و ئیخوانی کۆیت ناچاربو هەڵوێست وەربگرێت و جیابونەوەی خۆی لە ئیخوانی دایک ڕابگەیەنێت. هەروەها لە یەمەن، ئیخوانی یەمەنی لایەنگری سعودێ دەکەن کەچی ئیخوانی دایک لە میسر لە دژی سعودێن و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ چونەتەبەرەی حوسییەکانەوە. هەروەها لە کاتی ڕوداوەکانی میسردا هەست بە ململانێی نێوان نەوەی نوێی ئیخوان و نەوە کۆنەکەی ئیخوان کرا. ململانێی نێوان نەوەکان زیاتر لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ئیخوان بو لەگەڵ ڕوداوەکانی میسر. نەوەی نوێ پێی باش بو کە توندوتیژی لەدژی نەیارەکانی بەکاربهێنێت. بەبێ گوێدانە شێواز و سرووشتی ململانێ ناوخۆییەکانی ئیخوان، ئەم ململانێیانە ڕۆڵیان هەبو لە لاوازکردنی ئیخوان دا و توانی لە زۆر ڕوەوە پاشەکشێ بە ئیخوان بکات.
$هۆکاری سێیەم: داپڵۆسینی دەوڵەت$
دوای لەسەرکارلابردنی مورسی لە میسر، حکومەتی نوێی میسر بە سەرکردایەتی سیسی چەندین ڕێی وشوێنی توندی لەدژی ئیخوان گرتەبەر و ئەم ڕێی و شوێنە توندانە، کوشتن و گرتن و ڕاونانی سەرکردەکانی ئیخوان وەک نموونە، توانی ئیخوان تەواو ماندو بکات و ئیخوانی بەتەواوەتی لەسەر شانۆی سیاسی لە میسر دورخستەوە و ئیخوانی وەک ڕێکخراوێک تێکشکاند.
چەوساندنەوەی ئیخوان سنوورەکانی میسری تێپەڕاند و حکومەتەکانی چەند وڵاتێکی تریش، سعودێ و بەحرەین و ئیمارات وەک نموونە، دەستیان بە داپڵۆسینی ئیخوان کرد و ئیخوانیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند. ئەم بەتیرۆریست ناساندنانەش ئیخوانی هێندەی تر شەکەت کرد و ئیخوانی ناچار کرد ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت بچێتە سوڕی متبونەوە. سیسی لۆبی ئەوەی کرد کە ئیخوان لە جیهاندا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنرێت بەڵام سەرکەوتو نەبو. بۆ نموونە کاتێک ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، سەردانی میسری کرد لە ساڵی 2019، سیسی بەفەڕمی داوای لە ئەمەریکا کرد کە ئیخوان بخاتە لیستی تیرۆرەوە بەڵام ئەمەریکا، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، داواکەی سیسی بەهەند وەرنەگرت و ئیخوانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نەناساند. داپڵۆسینی ئیخوان لەلایەن دەوڵەتەوە، بەبڕوای توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە، بەشداری دەکات لە کۆتایهێنان بە ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا.
$هۆکاری چوارەم: گۆڕانی بەهاکان لە جیهانی عەرەبیدا$
جیهانی عەرەبی بەراورد بەڕابردو چەندین گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینییەوە و ئەم گۆڕانکاریانەش، بەبڕوای توێژەران، لە قازانجی گروپە ئیسلامییەکان بەگشتی وئیخوان بەتایبەتی نییە. چەند ڕاپرسییەک ئەوە دەردەخەن کە گەنجانی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئایین و گروپە ئیسلامییەکان بەهۆکاری پاشەکشێی عەرەب دەزانن و ئیخوان وەک بەربەستێک لەبەردەم پێشکەوتنی جیهانی عەرەبیدا دەبینن. ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە هۆکارەکانی هەرچییەک بن بەقازانجی پێکەوەژیان و لێبوردەی ئایینی لە ناوچەکەدا کۆتایی دێت. کرانەوە و پێکەوەژیان و لێبوردەی ئایینی و بونی دیدی نەرێنی دەربارەی ڕۆڵی ئیسلامییەکان لە جیهانی عەرەبیدا خزمەت بە ئیخوان ناکات و ئومێد بەخش نییە بۆ ئاییندەی ئیسلامییەکانی ناوچەکە.
سڵێمان و تاوش بۆ هەژمارکردنی گۆڕانی بەهاکان لە جیهانی عەرەبیدا وەک یەکێک لە هۆکارەکانی مەرگی سیاسی ئیخوان پشتیان بە چەند ڕاپرسی و ڕازانینی چەند دەزگا و ناوەندێکی توێژینەوە بەستوە. دەرەنجامەکانی ئەم ڕاپرسیانە بەڕوی ئەوە نیشان دەدەن کە بەهاکانی جیهانی عەرەبی لەبەرژەوەندی پێکەوە ژیان و عەلمانییەت و بەزیانی ئیسلامییەکان، لەنێویشیاندا ئیخوان، گۆڕاوە.
$کۆتایی$
ئەم توێژینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا کۆتایی هاتوە و توێژەران هۆکاری ئەم کۆتایهاتنەش بۆ چوار فاکتەری سەرەکی، شکستی حکومڕانی ئیخوان و ململانێ ناوخۆییەکانی ئەم ڕێخراوە و داپڵۆسینی ئیخوان لەلایەن دەوڵەت و گۆڕانی بەهاکانی لە جیهانی عەرەبیدا، دەگێڕنەوە.
بە وردبونەوە لە مێژوی ئیخوان ئەوەت بۆ ڕوندەبێتەوە کە ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردودا بەچەندین بارودۆخی هاوشێوەدا تێپەڕیوە و توانیوێتی درێژە بە مانەوەی خۆی بدات. بۆیە- بەبڕوای ئێمە- ڕاگەیاندنی کۆتایی ئیخوان لە ئێستادا، بەهۆی سرووشتی ڕێکخراوەکەوە، ڕەنگە کارێکی ئاسان نەبێت و تاڕادەیەک جێگەی پرسیارە. [1]
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 20-11-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 05-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
یار و نەیار
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,986
وێنە 106,356
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
یار و نەیار
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!