ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,302
画像 106,560
書籍 19,263
関連ファイル 97,035
Video 1,384
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
گەنج و سیاسەت لە کوردستاندا 2/2
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عادل باخەوان

عادل باخەوان
نووسەر: دکتۆر #عادل باخەوان#

کاریگەریی وێنەکانی سیاسەت و سیاسیی لە ئینتیمای نەوەی نوێدا بۆ حزب
ئەم توێژینەوەیە گەڕان نییە بەدوای شیکردنەوەی تیۆرییە جیاوازەکانی سیاسەت و پشکنینی قوتابخانە فراوانەکانی زانستە سیاسیەکاندا. هەروەها تەرخان نییە بۆ گەڕان بە دوای تێۆرییە جیاوازەکانی خەیاڵدان و چۆنییەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ کارکردنەکانیدا. بۆ تێگەشتن لە هەر یەکێک لەم دوو تیۆرییە، خوێنەر دەبێت کەمێک خۆی ماندووبکات و پەڕتووکەکانی هەریەک لە مارسێل گۆشێ و سیمۆن گۆیار فابر لە سەر سیاسەت و پەڕتووکەکانی مۆریس ئەلڤاکس و پیەر نورا لەسەر خەیاڵدان بخوێنێتەوە. ئێمە لە و شێوانەوە دەستپێدەکەین کە ئەوان کۆتاییان پێهێناوە. واتە ڕووناکی دەخەینە سەر وێنەی سیاسەت و سیاسی لە خەیاڵدانی نەوەی نوێی کوردستانیدا.
دنیای پێش ڕاپەڕین بریتی بوو لە دنیای نەوەی سەر پەتی سێدارە کە خەونی بە ئازادی کوردستانەوە دەبینی و سیاسەت و سیاسیەکانی وەک فیداکار، گیانبەخش، شەهیدی زیندوو، مرۆڤی نموونەیی، شۆڕشگێڕی گیرفانخاڵی، پاڵەوانی ئەفسانەیی وێنا دەکرد. بەڵام نەوەی پاش ڕاپەڕین، بەتایبەتی لە پاش 2003 وە کە ئەمەریکا دەگاتە ئێڕاق و #سەدام# کۆتایی پێدێت، کە دەکرێت بەنەوەی سەر ئەنتەرنێت ناوی بەرین، خەون بە ژیانی (خۆشگوزەرانی)یەوە دەبینێت و سیاسەت و سیاسیەکان وەک ڕێگر لەبەرانبەر دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەرپرس لە گەندەڵی، منداڵدانی ناشیرینییەکان، دابڕاو لە کۆمەڵگە، کۆسپ لەڕێگای دابەشکردنی یەکسانانەی داهاتی نیشتمانی، بەرپرس لە بێکاری، لە ڕاوە ژن، لە ڕیفۆرمنەکردنی سیستەمی خوێندن دەبینێت.
بێگومان ئەم دەرەنجامەی کە ئێمە دەیخەینە ڕوو، لە حەز و ئارەزووی (زاتیانەی) خۆمانەوە سەرچاوەیان نەگرتووە و بەهیچ جۆرێک پێوەندی بەهەڵوێست یان جیهانبینی خودی خۆمانەوە نییە. بەپێچەوانەوە، لە چرکەی توێژینەوەی سۆسیۆلۆژیدا، یەکەم کاری ئێمە بریتییە لە گەمارۆدانی خودی خۆمان لەنێوان دوو کەوانەدا بە شێوەیەک کە نەتوانێت دەستوەربداتە نێو ڕاڤەکردنی داتاکان و ئەنجامگیریەکانەوە. لێرەوە پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کە ئەو وێنە بریندارەی کە نەوەی نوێی کوردستانی بۆ سیاسەت و سیاسیەکانی لە خەیاڵدانی خۆیاندا درووستیان کردووە، لە چرکەساتی توێژینەوەی مەیدانی و لەڕێگای داتاکانەوە گوزارشتیان لێکردووە.
یەکێک لە و پرسیارانەی کە ڕووبەڕووی ئەم نەوەیەمان کردووەتەوە بریتییە لەمەی خوارەوە:
ئایا دەتەوێت ببیت بە ئەندام لە حزبێکی سیاسیدا؟
لە کۆی پێنج هەزار و سێسەدو هەشتا و چوار گەنج کە بوون بە بابەتی ئەم توێژینەوە مەیدانیە، لە سەدا 62 ئەندامی هیچ حزبێکی کوردستانی نین و وەک سەربەخۆ خۆیان پێناسەدەکەن. ئەم 62% بەم شێوەیە وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە:
73.5% کوڕان نایانەوێت لە هیچ هەلومەرجێکدا ببن بە ئەندامی حزبێک لە حزبەکان، نە ئیسلامی نە عەلمانی. ئەم ڕێژەیە لای کچان بەرزتر دەبێتەوە و دەبێت 82.9% کە هەموو حزبەکان و ژیانی حزبایەتی ڕەتدەکەنەوە. نەوەی نوێی نێو شار زیاتر لە نەوەی نوێی لادێکان لە سیاسەت و سیاسییەکان توڕەیە: شارییەکان 80.8% پێکدەهێنن، بەڵام لادێییەکان 75.6% پێکدەهێنن. ڕێژەی ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵەوەیە دەگاتە 85.2% کە ئەندامبوون لە هەر حزبێکدا ڕەددەکەنەوە، بەڵام ڕێژەی ئەوانەی کە تەمەنیان لە 20 ساڵ کەمترە تەنیا 77.6% پێکدەهێنن.

لەم تابلۆیەدا چەند جیاوازییەک ئامادەن، جیاوازی هەلومەرجی ژیان لە شارو لادێدا، جیاوازی سێکسی لەنێوان کچان و کوڕاندا، هەروەها جیاوازی تەمەن لە خوار بیست ساڵییەوە تا سەرووی سی ساڵی. بێگومان هەر یەکێک لەم جیاوازیانە دەتوانێت گرووپێکی کۆمەڵایەتی تایبەتمەند درووستبکات و مەودا لەنێوان خۆی و هەر یەکێک لە گرووپەکانی دیکەدا درووستبکات. بۆنموونە کچان دەتوانن باس لە تایبەتمەندیەتی خۆیان وەک گرووپێکی تاقانەی جیاواز بکەن، شارییەکان دەتوانن لە ڕێگای تاقانەیی کەلتووریی خۆیانەوە سنووریان لە لادێییەکان جیابکەنەوە کە ئەوانیش هەڵگری کەلتوورێکی تاقانەن. هەروەها کەمتر لە بیست ساڵەکان هەڵگری سیست مێکی تایبەت لە پراکتیکی کەلتوورین کە زۆر جیاوازە لەگەڵ سیستەمی پراکتیکی کەلتووری ئەوانەی کە تەمەنیان لەسەرووی سی ساڵییەوەیە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم جیاوازیانە، سەرەڕای ئەم هەموو کەلتوورە تاقانانە، سەڕەڕای ئەم هەموو سنوورانە کە لەیەکترییان جیادەکاتەوە(کۆلکەیەکی هاوبەش) پێکەوە کۆیاندەکاتەوە کە بریتییە لە: تووڕەبوون لە سیاسەت و سیاسی، هەڵهاتن لە حزب و ژیانی حزبایەتی، بێئومێدبوون لەیەک کاتدا لە ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات.
کاتێک بەدوای ڕەگوڕیشەکانی ئەم تووڕەبوون و هەڵهاتن و بێئومێدبوونەدا دەگەڕێین و دەپرسین:(ئەو هۆکارانە چین واتلێدەکەن کە نەبیت بە ئەندام لە حزبێکی سیاسیدا؟)، وەڵامەکان بە ئاڕاستەیەکی تاقانەدا ناڕۆن و لەچەندین ئاستدا خۆیان دەردەخەن. زۆر جار لە کوردستاندا و لەبەر تەمەڵیی فیکری و لاوازی توێژینەوەی زانستی، بە ئاسانی ڕۆژنامەنووسێک یان وردە توێژەرێک، هەموو بەرپرسیارێتیەکە دەخاتە ئەستۆی ئەکتەرێک یان گرووپێکی سیاسی و وەک تاوانبارێکی دەستنیشانکراوی هەمیشەیی دەیخاتە سەر شانۆ. کوردستانی ئێمە پڕە لە و کەسانەی کە شە و دەخەون و سبەینێ کە لەخەوهەڵدەستن، خۆیان بە دەستی خۆیان سیفەتی ڕۆژنامەنووس و نووسەرو توێژەر بەخۆیان دەبەخشن! کۆمیدیاکە لەوەدایە کە بەشێکی زۆر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و تەنانەت بەشێک لە و شتانەی کە ناوی خۆیان ناوە سەنتەری توێژینەوەی زانستی، هەموو دەرگاکانیان بۆ ئەم جۆرە کەسانە دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی بەهیچ فلتەرێکی زانستیدا تێپەڕن. لە ڕۆژی داهاتووتریشدا هەر یەکێک لەمانە، کە توانای نووسینی دوو دێڕی درووستیان نییە، خۆیان لێ دەبێت بە ڕۆژنامەنووس و نووسەرو توێژەری جیهانی! یەکێکە لە تراژیدیاکانی کۆمەڵگەی کوردستانی بریتییە لەم تایپە نوێیەی(ڕۆشنبیر)، کە لەبەر لەرزۆکی سەرمایە ڕۆشنبیری و زانستیەکەی، خۆی بارکردووە لە سەدان مانای هاوبەش و بڕیاری پێشینە و بە گشتاندنی لێکدانەوەکان خۆی لە هەر کارێکی جددی دەدزێتەوە. بۆنموونە کەم نین ئەو کەسانەی کە سەر بەم تایپە لە ڕۆشنبیرن و لە وەڵامی پرسیارێکی ئاوادا: (ئەو هۆکارانە چین وات لێدەکەن کە نەبیت بە ئەندام لە حزبێکی سیاسیدا؟) هەموو کارەساتەکانی کوردستان دەخەنە ئەستۆی حزبێک یان ئەکتەرێکی سیاسی. بەڵام وادیارە نەوەی نوێی کوردستانی، وشیارترە لەم تایپە لە ڕۆژنامەنووس و وردە توێژەرانەی، (گوناهی) ئەم هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەی کە وایلێدەکات تووڕەبێت لە دنیای سیاسەت و سیاسیەکان، لە ئەکتەرێک یان ئاستێکدا کورت ناکاتەوە و بەسەر چەندین ئاستدا دابەشیدەکات.
بەشێوەیەکی گشتی 4.3% پێیانوایە کە خێزانەکانیان بەرپرسن لەوەی کە تێکەڵ بە دنیای سیاسەت نەبن. تەنیا 1.3% پێیانوایە کە قوتابخانە هەڵگری هەمان بەرپرسیاریەتیە. ئەم داتایە ئەوە دەگەیەنێت کە تائێستاش لە کوردستاندا قوتابخانە ڕێگای یەکەمی بردنەوەکان، سەرکەوتنەکان، بەهای گەورە، سەرمایەی ڕەمزی مەزن نییە. کە تا ئێستاش قوتابخانە مەڵبەندی پەروەردە و ئامادەکردنی نەوەی نوێ بۆ تێکەڵبوون بە دنیای دەرەوە نییە. لە وڵاتێکی وەک فەرەنسادا، تەواوی کاتیگۆریە کۆمەڵایەتییەکان، هەر لە سەرۆکی کۆمارەوە تا دەگاتە وەزیرێک، بەڕێوبەرێکی گشتی و تەنانەت فەڕاش و ئەو کەسەش کە ناوماڵپاکدەکاتەوە و قاپدەشوات، تەنانەت چێشتلێنەرەکەش، هەموویان لەنێو حەرەمی قوتابخانەکاندا بینادەکرێن و بە کۆمەڵگە دەبەخشرێن. واتە چەند نەوەکان لە مەیدانێک لە مەیدانەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنن، هێندەش وێنەی قوتابخانە لە جوانترین شێوەدا خۆی دەنوێنێت. هەروەها چەند نەوەکان شکستبێنن، هێندەش قوتابخانە بەرپرسیاردەکرێت. گەر لە کۆمەڵگەی ترادیسیۆندا نەوەکان لەنێو کڵێسە و مزگەوتەکاندا پەروەردەکرابن، لە کۆمەڵگەی مۆدێرنیتێدا نەوەکان بەشێوەیەکی ڕادیکاڵ بە قوتابخانەکان دەسپێردرێن. لە کۆمەڵگەیەکدا کە قوتابخانە ئەم بەها مەزنەی نەبێت، دەبێت پرسیاری گەورە لەسەر پێوەندی خۆی بە مۆدێرنیتێ و ترادیسیۆنەوە بکات. لە کۆمەڵگەی ئێمەدا نەک هەر قوتابخانە، بەڵکوو زانکۆش بەهایەکی گرنگی نییە! تەنیا 3.1% پێیانوایە کە زانکۆ بەرپرسیارە لە تێکەڵنەبوونیان بە دنیای سیاسەت. دیوێکی دیکەی ئەم داتایە پێماندەڵێت کە زانکۆی کوردستانی تا ئێستاش ئەکتەرێکی سەرەکی بیناکردنی وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لای تاکی کوردی نییە. ئەمەش دەمانباتەوە سەر ئەو تێزەی کە چەندین ساڵە دووبارەی دەکەینەوە:زانکۆی کوردی نە مەڵبەندی بەرهەمهێنانی مەعریفیە نە مەڵبەندی دابەشکردنی مەعریفەیە، بەڵکوو مەڵبەندی بەخشینی بڕوانامەیە. بێهودە نییە کە تا ئێستاش ئەم زانکۆیانە نەیانتوانیوە سۆسیۆلۆگێک، ئەنترۆپۆلۆگێک، پۆلیتۆلۆگێکی دانپیادانراو درووستبکەن. بێگومان ئەمە باسێکی درێژە و دەکرێت لە کات و شوێنی دیکەدا بگەڕێینەوە سەری.
هەروەها تەواو بەپێچەوانەی ئەوانەی کە هەموو تراژیدیاکانی کۆمەڵگەی کوردی دەخەنە ئەستۆی دەسەڵات، تەنیا 19.9% پێیانوایە کە خراپی دەسەڵاتی کوردی وایانلێدەکات کە تێکەڵ بە سیاسەت نەبن. ڕاستە ئەم ڕێژەیە لەچاو ڕێژەکانی دیکەدا بەرزە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە تەنانەت یەک لەسەر چواری ئەو هەزاران کەسە نییە کە بەشێوەیەکی (ئەنۆنیم/شارەوە) وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە.
هەر لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دوو (ڤاریابڵ) دەرەنجامی گرنگمان دەدەنە دەست. چی لای نەوەی نوێی کوردستانی گرنگە: جەنگی ناوخۆ کە هەزاران قوربانی لێکەوتەوە، کە شار و لادێکانی پێکەوە سووتاند، یان گەندەڵی؟ ئەوانەی کە بەرپرسیاری هەلومەرجەکە دەخەنە ئەستۆی جەنگی ناوخۆ و پێیانوایە براکوژی یەکێکە لە و ڕووداوە گەورانەی کە دەستنیشانی بیرکردنەوە، جۆری ژیان، پێوەندییەکانی ناوەوە و دەرەوە، چوارچێوەکانی بوونمان دەکات تەنیا 5.4%! بەڵام ئەوانەی کە گەندەڵی وەک بەرپرسیاری یەکەم و سەرچاوەی نەهامەتیەکانمان دەبینن و پێیانوایە کە ڕووداوی مەزنی کۆمەڵگەی ئێمە گەندەڵیە ڕێژەیان دەگاتە 22.2% کە بەرزترین ڕێژەیە لەنێو هەموو ڕێژەکانی دیکەدا. لە کۆمەڵگەیەکی تەندرووستدا و پاش داگیرساندنی گڵۆپ لەسەر ئەم (موئەشیرە) سۆسیۆلۆژییە، یەکەم جەنگی ئێستا و ئێرەی حکومەت دەبێت بە ململانێی توند لەگەڵ گەندەڵیداو چەند لەسەر ئاستی پراکتیک ئەم جەنگە بباتەوە، هێندەش دەتوانێت بە ئیجابی دەستکاری وێنەی سیاسەت و سیاسیی لە خەیاڵدانی نەوەی نوێدا بکات، چەند ئەم جەنگەش بدۆڕێنێت، هێندەش ئەو وێنە سلبیەی سیاسەت و سیاسی لە هەمان خەیاڵداندا تۆخدەکاتەوە.

سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは461表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication date: 20-07-2013 (11 年)
Publication Type: No specified T4 1434
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 社会学
ブック: 社会
プロヴァンス: Kurdistan
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 12-12-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 22-12-2022
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 22-12-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは461表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,302
画像 106,560
書籍 19,263
関連ファイル 97,035
Video 1,384
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.657 秒(秒) !