چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاساییشی ناو شاری
دهۆکدهۆک و کارمەندێکی ئاساییشی کوشتووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
ئەو کارمەندەی ئاساییشی دهۆک کە لەو هێرشە چەکدارییەدا کوژرا ناوی ”ئازاد ئیبراهیم”ە و بە (ئەبو پەیمۆ) ناسراوە و خەڵکی گوندی بێسفکییە.
ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لەنێو شاری دهۆک بڵاوەیان پێکراوە و ئەو چەکدارەشی هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئاساییش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو چەکدارەی هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک، هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب بووە.
[1]