لێرەڕا هەتا خۆراسان
بەهرینگ و هوری داسان
مەبەست لە تەرزەیە، (تەرزە لە وڵاتی کوردەواردا لە وەرزی بەهارادا دادەبارێ) لێرەڕا هەتا خۆراسان، (خۆراسان: خاک و وڵاتی دوومی کوردانە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئێستان وڵاتی ئێرانەوە) مەتەڵەکە مەبەستی لەنێوانی دوو جێگەی زۆر دوورە، بەهرینگ و هوری داسان، چۆن داس لەکاتی دروێنەدا دەنگێکی تایبەتی لێدێ، تەرزەش کە دەبارێ دەنگێکی تایبەتی لێدێ. وەڵام (تەرزە). [1]