#هێزەکانی پاراستنی گەل# (هەپەگە) ڕایگەیاند، 11 گەریلایان لە هێرشی سوپای تورکیادا بە چەکی کیمیایی شەهید بوون کە گەریلایەکیان خەڵکی شاری #سلێمانی# باشووری کوردستانە.
هەپەگە باڵی سەربازی #پارتی کرێکارانی کوردستان# (پەکەکە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی 11 گەریلای ئاشکرا کرد کە گەریلایەکی شەهیدیان بە ناوی باوان محەمەد خەڵکی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە.
هەپەگە دەڵێت، ئەو 11 گەریلایە لە 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی زاپی دەڤەری بادینانی هەرێمی کوردستان، بە چەکی کیمایی شەهیدکراون.
پێشتریش، هەپەگە ناسنامە 17 گەریلای ئاشکرا کردبوو کە بە چەکی کیمایی شەهیدکراون و دیمەنی دوو گەریلای بڵاوکردەوە کە چەکی کیمیایی کاریگەریەکی زۆر لەسەریان درووست کردبوو و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو.
پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە بەرانبەر گەریلاکانی پەکەکە، لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە و داوا دەکرێت، شاندی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوە لەم پرسەدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە. [1]