دەقی پرسەنامەکەی
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح:
بەڕێز / ڕەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان / خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ڕەمزی عەبدوڵا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەمزی عەبدوڵا) کادری تێکۆشەری مەڵبەندی
کەرکوککەرکوک و کوڕی شەھید عەبدوڵا حەمەڕەش و برای ڕەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مان بیست.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
د.بەرهەم ساڵح
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!