ناو: ڕەوشێ
ناوی باوک: قاسم حسێن
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1887#
$ژیاننامە$
ڕەوشێ قاسم ژنێکی ئێزیدییە و لەدایکبووی ساڵی 1887، بە دایکی جینۆساید ناسراوە.
ڕەوشێ قاسم، دوو جار هاوسەرگیری کردووە، جاری یەکەم لەگەڵ (حەمەد حەسەن موراد) کە پاش چەند ساڵێک کۆچی دوایی دەکات، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ (فارس زاهیر خەشمان) دەکات، کە دوای چەندین ساڵ ئەویش کۆچی دوایی دەکات، لە هەردوو هاوسەرەکەی 15 منداڵی هەبووە، کە نۆیان کۆچی دواییان کردووە، ئێستا تەنیا شەشیان لە ژیاندا ماون، و 150 نەوەی هەیە، ڕەوشێ قاسم ئێستا لەگەڵ نەوەیەکی لەکەمپی کەبەرتووی سەربە شاری #دھۆک# ژیان دەگوزەرێنێت. [1]