پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,305
وێنە 105,591
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,241
ڤیدیۆ 1,300
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەربارەی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین

دەربارەی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین
$دەربارەی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین$
#ئیدریس مستەفا#

لە وەڵام بە مەریوان وریا قانیع و ئاراس فەتاح
حەڤدەی ئەم مانگە لە سایتی درەو میدیا هەردوو نووسەر وتارێکیان بڵاوکردۆتەوە بە ناوی جەنگی ناکۆتای فەڵەستین و ئیسرائیل یان کۆتایی خەون بینین بە ئاشتیەوە. لەسەرەتادا دەبێ ئاماژە بەوە بدەین بۆچی شەڕی ئیسرائیل-فەڵەستین یاخود ئیسرائیل-حەماس دەبێتە سەرنجێکی گشتگیری میدیا جیهانی و ناوچەییەکان و باسوخواسێکی گەرموگوڕی دونیای سیاسی و ڕۆشنبیری لە کاتێکدا هەمان شەڕی وێرانکەری لە وڵاتی تر هەن و کوشتنی منداڵ و خەڵکی مەدەنی لە چوار دەورمان ڕوودەدەن کەچی نابنە ئەو باسە گرنگەی وەک ئیسرائیل-فەڵەستین. بۆ نموونە یەمەن، هێرشی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر هەر چوارپارچەی کوردستان، و چەندان کارەساتی شەڕ و ماڵوێرانی تر. سیاسیەکان چی دەڵێن و ناڕێسن با بیکەن بەڵام کاتێک ڕۆشنبیرێک یان بیریارێک و نووسەرێک دەکەوێتە ئەو تەڵەیەوە ئەوا دەبێ هەڵوێستگیریەکی لێ بکرێت. ئەو تەڵەیەی کە هەمووان دەهێنێتە سەر خەت کاتێک سەردێڕی هەواڵەکانی دونیا دەبنە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. سیاسەتی دژە ئیسرائیڵی لە مێژە جێکەوتەیە لەنێو دونیای غەیرە ڕەسمی ڕۆژئاودا. لە دونیای ڕەسمی و نا ڕەسمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، هەرچەندە هەندێ دەوڵەتی عەرەبی ڕێکەوتتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و لە ساڵی پارەوەش چەند وڵاتێکی تری عەرەبی هاتنە ڕیزی ئەو ڕێکەوتننامە ئاشتیەوە، دژە ئیسرائیلی بوون مانای هەموو ناسنامەیەکی سیاسی و فکری و ڕێکخراوەیی و نەتەوەیی و ئایینی دەردەخات. دیارە واخەریکە لەسەر ئاستە کۆمەڵایەتی و جەماوەریەکەشیدا ئەو عەقڵە برەو دەسێنێت کە ئیسرائیل وەک هەر وڵاتێکی تری ناوچەکە و جیهانە و دەبێ لەو ڕوانگەیەوە سەیر بکرێ و ئەم ئاوەزە لە وڵاتانی نیمچە دوورگەی عەرەبیدا لە گەشەدایە چونکە مێژووی حەفتا ساڵ لە بایکۆت کردنی ئیسرائیلی درواسێیان هیچ سەمەرێکی نەبوو بگرە بە زەرەریش کەوتەوە بۆیان. بەهەرحاڵ، . . .
لە ئاستی جەماوەری و ئەکادیمی و میدیایی ڕۆژاودا و هەروەها لە دونیای ئیسلامیدا، لەنێویدا کوردستان، دژە-ئیسرائیلی بوون یان دژە جوولەکە بوون لە پێش درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە بوونی هەیە. ناسنامەی مەسیحێتی بوونی غەرب و دواتر ڕەوتی چەپێتی لیبراڵی دژ بە ئیمپریالیستی هەردەم چالاک بووە و هەر دەورەیەک لە بەرگێکدا خۆی دەرخستووە و دەورەی نازیزم یەکێکە لەو دەورانە. وەک مەسەلەیەکی دینی هەردوو دیدی سیۆلۆجی ئایینی کریستیان و ئیسلام، ئەوە ڕەتدەکەنەوە جوولەکە دەسەڵاتی هەبێ. وەک ئایدیۆلۆجیاش چەپەکان و لێبراڵە ڕادیکاڵ و تەنانەت ڕۆشنبیرە مۆدێرنیتەکان ئیسرائیل بە نموونەیەکی مانەوەی دونیای ئیمپریالیستی دەبینن گوایە ئیمپریالیستی بەڕیتانی ئەو کیانەی درووست کردووە. وەک مەسەلەیەکی نیشتمانی و نەتەوەپەرستیش ئیسرائیل وەک داگیرکەرێک وێنا دەکرێت. شیعرەکەی عەبدوڵڵا پەشێو (سۆزێک بۆ فەڵەستین) لەسەر ئیسرائیل نموونەیەکی بەرجەستەی ئەو تێکەڵەیەیە لە پاشخانی ئایینی و سیاسی و مێژوویی ناحەز بە جوولەکە.
هەوێنی نووسینی وتاری هەردوو نووسەر لەو پاشخانەوە توێشووی گرتووە کە عەبدوڵڵا پەشێو چەند دەیەیەک پێش ئەمان بە شیعرێک سەرتوێشەکەی هەڵداوەتەوە؛ لە لایەکی تریش وەک باس و خواس کەتوونەتە ژێر کاریگەری ئەو مەشینە گەورەیەی عەقڵی غەربی و میدیای لیبراڵ دیموکراسیەکەیەوە کە هیچ کات و ساتێک بە دیدێکی بابەتیانەوە سەیری هەموو کێشەکانی دونیا ناکات بەڵکوو ئەوەی خۆی دەیەوێ ئەوە دەڵێ و دەیکات. ڕزگاری تیبت لە چین و سەربەخۆیی فەڵەستین و یۆکراین و تورکە ئوزگورەکان و موسڵمانە ڕۆهینگەکانیشی هاتە سەر لەم ساڵانەی دواییدا ئەو کێشانەن کە ڕۆژاواییەکان هەمیشە دەیڵێنەوە لە کاتێکدا چەندان مەسەلەی بەرهەقی تر هەن نەک هەر خۆیانی پێوە خەریک ناکەن بەڵکوو باسیشی ناکەن وەک مەسەلەی کورد لە چوار وڵات، هەرێمی کەتالۆنیا و باسک و سکۆتلاند و ئێرلەندا لە ناو دڵی ئەوروپاکەی خۆیاندا. لەگەڵ ئەوەی سیاسەتی ڕەسمی دەوڵەتانی ڕۆژاوا پشتگیری کردنی ئیسرائیلە، تا ئەم ساتە وەختە، بەڵام بە دیوێکی تردا دژە ئیسرائیلیە و لەم ساڵانەی دواییدا شەپۆلی ئەنتی-سەمیتیزم، ڕق بوون لە جوولەکە، لە برەودایە و جوڵێنەری پشت ئەم ڕەوتە ترسناکە عەقڵی کریستیانەتە بە بەگشتی کە خۆی گرمۆڵە کردووە لەنێو هێزە ڕاستڕەو و ڕەگەزپەرستیەکان و گرووپە ئایینیە توندڕەوە کریستیانەکان و دەوڵەتەکانیشیان باش ئاگاداری ئەم بارودۆخە ترسناکە هەن و پێدەجێ هۆڵۆکۆستی تر لە ڕێگەبن بەڵام ئەم جارە یەک هیتلەر نابێ بەڵکوو دەیان هیتلەر دەبێ. ڕق بوون لە جوولەکە لە مێژە لەنێو دەماری کریستیانەتدا بە هەر سێ باڵەکەیەوە دێت و دەچێ و مێژوو شاهیدێکی زیندووە لەو بارەیەوە. لە لای خۆشمان بە تێکەڵەیەک لەنێوان ئەو عەقڵیەتە غەربیە و باکگراوندی موسڵمانبوون و بیری چەپێتی دژە ئیمپریالیستی ئەو ڕەوتە لە دژە ئیسرائیلی یان بڵێم دژە جوولەکە لە ئارادایە و نوخبەی ڕۆشنبیر و خوێنەری کورد هەمان هەڵەی مێژوویی ڕۆشنبیران و نووسەرانی دەمانی جەنگی جیهانی دووەم دەکەنەوە بەرانبەر بە جوولەکە. ئەم باکگراوندە موسڵمانێتیە لەنێو توێژی ڕۆشنبیر و سیاسی ئێمەدا بە ڕوونی دەبینرێ.
هەندێ بەرئەنجامی ئەو عەقڵیەتە ئەوەیە کە لەم چەند دێرەی وتارەکەی کاک مەریوان و کاک ئاراسدا دەبینرێ: کرۆکی مەسەلەی فەڵەستین و کێشەی سەرەکیی فەڵەستینییەکان لەدەستدان و داگیرکردنی خاکەکەیانە. فەڵەستینییەکان گەلێکن خاکەکەیان داگیرکراوە و خۆشیان بە زۆر لە نیشتمانەکەی خۆیان دەرکراون. ئەمەش ئەو تاوانە گەورەیەیە کە بەرانبەر بەوان کراوە. مەسەلەکە نە مەسەلەی دینە، نە مەسەلەی بوونی ئەم یان ئەو ئایدیۆلۆژیای تایبەتە، نە مەسەلەی بوون یان نەبوونی ڕقێکی مێژوویی و دێرینە، بەڵکوو مەسەلەی داگیرکردن و کۆلۆنیالیزمە. جا بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بە ئاشتیانە چارەسەر بێت دەبێ، هەردوو نووسەر وتەیەکی بیرمەندی فەڕەنسی ئالان بادیۆ دەهێننەوە، کە پێی وایە دەبێ جۆرێکی نوێ لە جوولەکە و جۆرێکی نوێ لە عەرەب درووست ببێت. و ئەمانیش ئیزافەیەک دەکەنە سەر ئەو وتەیە و دەڵێن دەبێ موسڵمانێکی نوێش درووست ببێت. بەڵکوو هیوایەک بۆ چارەسەری ئاشتیانەی ئەو کێشەیە لە داهاتوودا درووست ببێت.
$خاڵی یەکەم: $ من پرسیار لە هەردوو نووسەر دەکەم بەوەی کە کام دەوڵەتی دونیا هەیە لەسەر داگیرکاری خاکی نەتەوەیەکی تر و ماڵ و حاڵی خەڵکێکی تر درووست نەبووبێ؟ زۆربەی دەوڵەتەکانی جیهان وەک ئیسرائیل درووست بوون گەر خراپتر نەبووبن بە تایبەت درووستبوونی وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و چین و ڕوسیا و تورکیا و کەنەدا و ئەوروپا و کیشوەری ئەمریکای لاتین. مێژووی درووستبوونی وڵات و دەوڵەتەکان بەشێوەیەک لە شێوەکان وەک ئیسرائیل درووستبوون بەڵام ئەوانی دی مێژوویەکی دێرینتر یان کەمێک کۆنتریان هەیە لەوەی ئیسرائیل. یاخود کام دەوڵەتی هاوچەرخ هەیە بە پلان و پاڵپشتی ئیمپریالیزمی بەڕیتانی و فەڕەنسی و ئەمریکی درووست نەبووبن؟ تێگەیشتن لە حوکمی مێژوو بۆ درووستبوونی دەوڵەتەکان ئەوەمان پێدەڵێت کە هیچ وڵات و دەوڵەتێک لەسەر خاکی خۆڕسک یاخود خاکێک نەبووە ئەبەدی بێت بۆ خەڵکانێک و وڵاتی لەسەر بنیاتبنێن بەڵکوو گەڕان و پەلاماردان و داگیرکاری و پاوانخوازی و چاوچنۆکیەکان ئەم فۆرمە لە کیانی سیاسی و دەوڵەتی و وڵاتیان پێ بەخشیوین کە هەیە. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە چەمکی خاک لە دەستدان و داگیرکردن ناتوانێ وەڵامێکی بابەتی بێت بۆ تێگەیشتن یاخود لێکۆڵینەوە لە مەسەلەی ئیسرائیل و فەلڵستین و بگرە ئەوە دیدێکی کۆنە و مەحکومە بە نا مەوزوعی.
$دووەم: $ لۆجیکی داگیرکردنی خاکی فەڵەستینیەکان و ئاوارەکردنیان لە لایەن ئیسرائیلەوە لەو عەقڵیەتە باوەوە هاتووە کە چەندان دەیەیە لە لایەن عەرەب و ئیسلامیەکان و چەپەکانیش بە تایبەت لە دەورەی شەستەکان و حەفتاکاندا دەوترێت و دەوترێتەوە. بۆ چەپ و ڕۆشنبیرە لیبراڵە ڕۆژاواییەکانان ڕق بوون لە ئیسرائیل لە ڕوحێکی دژە-ئیمپریالیستیەوە دێت کە ئەمەش لەو ڕقە ئایینیە کریستیانەوە دێت دژ بە جوولەکە. عەقڵیەتێکی ئاوها کە وتاری لەوجۆرەی پێ دەنووسرێ باکگراوندێکی ئایینی یاخود موسڵمانبوونێکی ئاوهای لە پشتەوەیە کە بە ئاشکرا پەردەکەی لە ڕووی هەر ڕۆشنبیرێک لەنێویدا ڕۆشنبیرانی کوردیش دادەماڵرێ وەک چۆن کاک مەریوان و کاک ئاراس باس لە ئەفراندنی موسڵمانێکی نوێ دەکەن وەک حەڵقەیەکی چارەسەر بۆ ئاییندەی ئەو کێشەیە. عەقڵیەتی دژە جوولەکەیی یاخود ئیسرائیلی ڕۆشنبیری کورد ڕەگەکەی لە باووپایرانەوە هاتووە. کاتێک هەموو جولەلەکانی کوردستان دەربەدەردەکرێن و سەردەبڕێن و ماڵوموڵکیان داگیردەکرێ هیچ یەکێک لە ڕەمزە ڕۆشنبیریەکانی ئێمە لەوانە باپیری کاک مەریوان، قانیعی شاعیر، نەک هەر هەڵوێست بەڵکوو یەک وشەش چییە لە زاری نایاتە دەر لەو بارەیەوە. خۆ ئەوەش تاوانێکی گەورەیەیە کە بەرانبەر بەوان کراوە. عەقڵیەتی باپیر چونکە موسڵمانی بوونە و جوولەکە ئایینێکی ترە بۆیە ئەو ڕووداوە گەورەیە لە مێژووی وڵاتی ئێمەدا ڕوودەدات بێ ئەوەی شاعیران و نووسەرانی ئێمە یەک قسەی لێوەبکەن و بگرە دژ بە جوولەکەش وەستاونەتەوە و ماڵەکانیان کردە موڵکی خۆیان و ئێستاشی لەگەڵدا بێ نەوەکانیان یەک شتی لە بارەوە ناڵێن هەروەک چۆن وشەیەک نییە لە لایەن ڕۆشنبیرانی ئێستاوە سەبارەت بەو مێژووە پڕ شەرمە. بۆیە من خەریکە گومان دەکەم لەوەی گەر جوولەکە لە شوێنی فەڵەستینیەکان بوونایە و فەڵەستین دەسەڵاتداری دەوڵەتی بوایە و جوولەکە دەربەدەر بکرایە ئەوا هیچ یەکێک لە کاک مەریوان و کاک ئاراس و ئەو چەپانەشی خۆیان کردۆتە ماڵ بەسەر مارکس و سوۆشیالیزمەوە ئەوەیان نەدەگوت کە ئێستە دەیڵێن. کەواتە مەسەلەکە ئەو باکگراوندە ئایینیە کوردییە موسڵمانچێتیەیە کە جوولەکەی پێ دەبینێ و لێرەوەیە دەڵێ جوولەکەکان داگیرکەرن و خاکی فەڵەستینیان داگیرکردووە و ئەو حومکە مێژووییە فەرهەم دەکەن کە زۆربەی کیانە سیاسیە دەوڵەتی و وڵاتیەکانی تری لەسەر درووست بووە.
لەم خاڵەدا قسەکردن نییە لەسەر ئەوەی کێ بەرهەقە یان نا بەڵکوو قسەکردنە لەسەر درووستبوون و دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتە هاوچەرخەکان کە ئیسرائیل یەکێکە لەوان و گەر بێتوو لایەنی مێژوویی درووستبوونی ئیسرائیل ڕەتبکەیتەوە ئەوا دەبێ هی هەمووان ڕەت بکەیتەوە یان هەمووان بدەینە بەر تانە و تەشەر. ئا لێرەوەیە ئەو وشانەی لە زاری کاک مەریوان و کاک ئاراس دێنە دەرەوە ئاگاییە مێژووییەکەی لە ئاستێکی لاوازدایە چونکە لێرەدا وەڵامی ئەو خاڵەی خۆیان دەدرێتەوە کە دەڵێن لە هەموو لایەکەوە جوولەکە ڕووی لە ئیسرائیل کرد و بووەهۆی دەربەدەری عەرەبی فەڵەستین. دەربەدەر کردنی جوولەکە لە هەموو وڵاتانی دونیا و بە تایبەت ئیسلامی لەوانە کوردستان، بریتی بووە لە
1) پەلاماردانی کەمایەتیە ئایینیەکان هەردەم هەدەفێکی ئاسان بووە لە لایەن زۆرایەتیە ئایینیە دەسەڵاتدارەکەوە و مرۆڤی ئایینیش پەلامار بۆ سەر غەیرە دینی خۆی بە ئەرکێکی خودایی دەزانێ.
2) لێرەوەش دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکەکانیاندا و ئەمەش کرا لە هەموو شوێنێ.
3) پاککردنەوەی کۆمەڵگەی کریستیان و ئیسلامی لە جوولەکە و بە زۆر ناردنیان بۆ ئیسرائیل.
4) سەلماندنەوەی ئەو ڕاستیە مێژووییەی کە ئایینەکان بە خوێنی سەری یەک تینوون بەتایبەت ئەوەی لە دوای ئەوی ترەوە بێت یاخود سەرچاوەکەی ئایینەکە کۆنەکەی پێش خۆی بێت. ئایینی جوولەکە، سەرچاوەی هەردوو ئایینی کریستیان و ئیسلامە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ڕق لێبوونەوەی هیتلەر لە جوولەکە ڕقە مێژووییە کریستیانەتەکەی بوو، بە سەدان ساڵ پێش هیتلەر ئەمە ڕوویدا لە چەندان وڵاتی ڕۆژاوایی. گرنگترینیان دەمانی خاچ پەرستەکان بوو کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ شەڕی ڕزگاری قودس لە ساڵانی 1100کاندا. یەکەم کاروانی بەڕێکەوتنی خاچ پەرستەکان پەلاماردانی ژن و منداڵ و پیاو و پیری جوولەکە بوو لە ناو دڵی ئەوروپادا. ئەو کۆمەڵکوژیە بە کۆمەڵکوژی ڕەینلاند ناسراوە. لەوێدا هەر لەگەڵ دەستی خۆیاندا زیاتر لە پێنچ هەزار جوولەکەیان قەتڵوعام کرد و هەموو ماڵاتیان بۆ خۆیان بردن. ئەمە لە یەکەم کاروانی بەڕێکەوتنی خاچ پەرستە ئەوروپیە کریستیانەکان بوو بۆ شەڕی ڕزگارکردنی قودسی ڕەمزی کەرامەتی ئایینی کریستیان کە خودی جوولەکەش لە قودس دەژیان و جوولەکەش ئازاد دەبوو گەر قودسیان ڕزگاربردایە. بەهەرحاڵ،
دەربەدەرکردنی جوولەکە لە هەموو ناوچەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە عەقڵیەتێک و سیاسەتێک بوو کە خزمەتێکی زۆری بە بیری زایۆنیستی گەیاند و ئەنجامەکەشی زۆربوونیی دانیشتوانی جوولەکەی لێکەوتەوە لە ئیسرائیل. جوولەکە لە هەموو وڵاتانی دونیاوە دەربەدەکران بە تایبەت ئەوروپا بەرەو ئیسرائیل دەریان دەپەڕاندن، بگرە ڕێکەوتتنامەی وڵاتان هەبوو بۆ ئەوەی جوولەکەی وڵاتەکانیان دەربکەن و ڕوو لە ئیسرائیل بکەن و ئەم سیاسەتە تاکو ساڵانی نەوەدەکان برەوی هەبوو بە تایبەت ناردنی جوولەکەی ڕوسیا بۆ ئیسرائیل بە بەرنامەی داڕێژراو و ئیسرائیلیش بەوپەڕی سنگفراوانیەوە ئەمەی قبوڵ دەکرد. عەقڵی دژە کریستیان لە ڕۆژاوا و ئیسلامی لە ڕۆژهەڵات وڵاتی ئیسرائیلیان بەو ژمارە زۆرەی دانیشتوانەوە درووست کرد ئەگەرنا جوولەکەی هەر وڵاتێکی تر ئامادە نەبووە زێدی خۆی بەجێ بهێڵێ و ڕووبکاتە فەڵەستینێک کە هەرگیز نەیدیووە. چەندان ژیاننامە و یادەوەری نووسراوی جوولەکەکانی وڵاتە جیاوازەکان هەیە کە پێیان وابووە کۆچ کردنیان بۆ ئیسرائیل وەک دوورخراوەیەک بۆ دوورگەیەک بووە. دەوڵەتی ئیسرائیل پڕۆژەی بەردەستی بن گۆریۆن بوو کە خودی جوولەکەکان لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بوونە قوربانی پڕۆژەیەکی ئاوها و جوولەکەکانی کوردستان بەشێک بوون لەو قوربانیانە.
$سێهەم: $ پێش فەڵەستین، چەند شوێنێکی تر مەترەح کران لە کیشوەرەکانی تر تاکو ئەم دەوڵەتەی ئیسرائیلیان لێ درووستبکردایە لەوانە ئۆگەندا لە کیشوەری ئەفریقیا. ئەفریقیا لە زۆر ڕووەوە ئاسانتر دەهاتە دەست گەر بن گۆریۆنەکان لەو کیشوەرەدا ئەوەیان بکردایە بەڵام بۆ نەکرا و بۆچی فەڵەستین هەڵبژێردرا ئەوا لێرەدا دەمەوێ ئەو دیدەی کاک مەریوان و کاک ئاراس بەتاڵ بکەمەوە گوایە مەسەلەی ئیسرائیل نە دینیە و نە خەونێکی مێژوویی جوولەکەیە بەڵکوو داگیرکاری و فراوانخوازیە. لە ڕوویی ئایدیۆلۆجی ئایینی جوولەکەوە سەیری بکەین، جوولەکە هەردەم باوەڕیان بەوە نەبووە دەرگای بە جوولەکە بوون بکەنەوە بۆ هەموو کەسێک لە جیهاندا و بیری زۆربوونی ژمارەی کەسانی ئایینەکەیان لە مێشکی خۆیاندا سڕیەوەتەوە ئەویش بەو هۆیەی کە ئەمان کەمایەتیەکی میللەتێکی تایبەتن لە لای خودا و گەر زۆر بێ ئەوا بۆر دەبێ واتە ئەو ئەفزەلەتیەی لای خودایان نامێنێ و خودی کەمایەتیەکەی مانای ئەفزەڵەتیەکە دەبەخشێ. لە ڕووی جوگرافیەوە، فەڵەستین مەودای قوتری زۆر کەمی هەیە بۆ ئەو پاوانخوازی هەردوو نووسەر باسی لێوەدەکەن کە ئیسرائیل بە تەمایە بیکات بۆ فراوانکردنی خاکەکەی. ئەمە لە کاتێکدا دراوسێ عەرەبەکانی ئیسرائیل هەموو وڵاتی بەهێزی سەربازین و سەنگی سیاسی خۆیانیان هەیە بە پشت بەستن بە ناسنامەی عەرەبوونیشیان، ئومێدی ئیسرائیل بۆ فراوانخوازی ئێجگار لاوازە. لە ئەفریقیا هیچ یەکێک لەو دەربەستانە درووست نەدەبوو گەر ئیسرائیل لەوێ درووست ببوایە بە حوکمی هەژاری کێشوەرەکە لە هەموو ڕوویەکی ئابووری و سیاسی و سەربازی و مرۆیی و فەرهەنگی و ئایینی و شوێنگەییەوە. بەڵام بۆچی فەڵەستین هەڵبژێردرا لە کاتێکدا چ بن گۆریۆنەکان و چ ڕاوێژکارە سیاسیەکانی ئیمپریالیستی بەریتانی دەیانزانی بەرەو ڕووی چ قورساییەکی مێژوویی و ئایینی و جوگرافی و مرۆیی دەبنەوە. کەرامەتی مێژووی، کە تەنیا خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و لەباربردنی هۆشیاری خەڵکە، چ بۆ بیری زایۆنیستی و چ بۆ ئیمپریالیستی کریستیان بەڕیتانی دەوری هەبوو لەو هەڵبژاردنەی فەڵەستیندا لەگەڵ ئەوەی جوولەکە هەمیشە لەژێر هێرشی کریستیانەکاندا بوون. مەسیح کە لە بنەڕەتدا جوولەکەیە لەوێ لە دایک بووە و جوولەکەش بە (الارض المیعاد) ی دادەنێن و دیواری البراقی یەهودیەکان و پاشان بوونی جێگەی دێرینی دەسەڵاتدارێتی پاشا داود ئەو خاڵە هاوبەشانەن کە جوولەکە و کریستیان کۆکردەوە. کەرامەتی مێژوویی یان سیاسی جێگەیەکی ئێجگار باڵای هەیە لە لای دەسەڵاتدارێتیەکان و دەوڵەت و میللەت و هێزەکانیان و بەشێکە لە ستراتیجیەتی بوونیان. مزگەوتی ئەقسا و دیواری البراقی یەهودیەکان و کڵێسای پیرۆزی شوێنی لە دایبکوونی مەسیح هەندێک لەو کەرامەتە مێژژوویانەن. لە ڕووی جوگرافیشەوە، ئیسرائیل دەبێ بە چقڵی جاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەوڵەمەند لە هەموو ڕوویەکەوە و خەریک کردنی مرۆڤگەلی نەتەوەکانی ئەو ناوچەیە بەو کێشەی قودس و درووستبوونی ململانێی ئایینی لەنێوان نەتەوەکان هەموو دەسەڵاتداران قازانجی لێدەکەن و وڵاتانی عەرەبی لە پێشی هەموویانەوە سوودێکی بێ ئەندازەی لە مەسەلەی فەلەستین کردووە. [1]
ئەم بابەتە 444 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 444 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,305
وێنە 105,591
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,241
ڤیدیۆ 1,300
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!