پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
حجابەکەی یەکگرتوو (ئیخوانیزم) لە کوێوە هاتووە؟
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حجابەکەی یەکگرتوو (ئیخوانیزم) لە کوێوە هاتووە؟

حجابەکەی یەکگرتوو (ئیخوانیزم) لە کوێوە هاتووە؟
$حجابەکەی یەکگرتوو (ئیخوانیزم) لە کوێوە هاتووە؟$
$بەڕیتانیا چۆن و بۆچی ئیخوان موسلمینی درووستکرد$
$ئیخوان موسلمین بۆچی ئافرەت دەکات بە ئامانجی سەرەکی خۆی و بۆ حجابیان لەسەر دەکات؟$
#ئیدریس مستەفا#
لێرەدا دەمەوێ وەڵامی ئەم دوو پرسیارە بە کورتی بدەمەوە.
ساڵی 2011 نووسەری بەریتانی مارک کیورتز پەڕتووکێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی پەیوەندیە نهێنییەکان: دەست-تێکەڵاوکرنی بەڕیتانیا لەگەڵ ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی. ئەو پەڕتووکە کۆمەڵێ نهێنی دۆکیومێنتاری گرنگی وەهای تێدایە کە حکومەتی بەڕیتانیا ڕێگەی نەدا هیچ چاپخانەیەکی ڕێگەپێدراو چاپی بکات، ئەوەبوو کەسێک لەسەر تێچوونی خۆی و بەپرسیارێتی خۆی چاپی کرد و بڵاوی کردەوە و دواتر بۆ چەندان زمانی جیهانی وەرگێڕدرا. لەو پەڕتووکەدا بە بەڵگەوە باس لەوەدەکات کە چۆن دەزگای هەواڵگری بەڕیتانی لە ساڵانی سیەکانەوە خەریکی درووستکردنی ئیسلامی سیاسی بوون کە ئەودەم ئیخوانیان درووستکرد و ئێستەش بەڕیتانیا و دواتر ئەمریکا بە داڵدەدەر و پشتیوانیکەری سەرەکی ئیخوان موسلمین دادەنرێن و بگرە هەمووشیان مەعاشی تایبەتیان هەیە. ئامانج لە درووستکردنی ئیخوانیزم چی بوو کە بۆ یەکەم جار لە میسر و دواتر بڵاوبۆیەوە بە ناو وڵاتانی تری عەرەبیدا؟
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە و ئەو ئاڵوگۆڕە گەورانەی بەسەر دنیادا هات، وڵاتانی عەرەبی وەک هەموو بەشەکانی تری دونیا، جگە لە ئەمریکا، ڕوویان لە بیروباوەڕی عەلمانی و پێشکەوتووخوازی و مەدەنی کرد. ئازادی بۆ ژنان یەکێک بوو لە هەنگاوە سەرەکیەکانی ئەو تەوژمە گەورەیە. ئەنجامەکان زۆر باش بوون، مافەکانی ژنان تا ڕادەیەکی باش لە بوارەکانی دەستوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی جێکەوتەبوون و وای لێهات هەندێ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی نەک شانیان لە شانی وڵاتانی ئەوروپی دەدا بگرە تێشیان پەڕاندن. لوبنان و میسر و سووریا و تونس و ....هتد سەرباری ئەوەی دەسەلاتی سیاسی داخراو بوو بۆ حزبێک یان کەسێک و بنەماڵەیەک بەڵام کۆمەڵگە کراوە بوو لە ئاستەکانی فرەکلتووری و فرەمەزهەبی و ئازادی ژنان و کچان وەک خوێندن و کارکردن و جلوبەرگ ...هتد.
بەڕیتانیا وەک هێزێکی ئیمپریالیستی گەورەی ئەو دەم ئاگای لەوە هەبوو کە ئەم تەوژمە پێشکەوتوخوازی و عەلمانییە. کە ئیلهام لە بیروباوەڕی سۆشیالیستی و پێشکەوتووخوازی ڕوسیای شۆڕشی ئوکتۆبەر وەردەگرن، هاوشانە لەگەڵ دەرکەوتنی جووڵانەوە نیشتمانی و سەربەخۆکان و گەشەکردنی شتێکی حەتمیە و بەڕیتانیا وەک هێزی سەربازی و مانەوەی فیزیکی ناتوانێ لە وڵاتە ژێردەستەکانی خۆیدا بمێنێتەوە لەوانە میسر. لەگەڵ ئەوەی لە میسر و زۆر وڵاتی تری عەرەبی دەسەڵاتی سەر بە خۆیان دانابوو بەڵام بزاوتی سیاسی تر بەڕێوەیە و دەبێ چۆڵی بکات، بگرە پاوانخوازی بەڕیتانیا ڕوو لە کەمی دەچوو لە هەموو جێگەیەکی جیهاندا. لە میسر ئازادکردنی بەندەرە ستراتیجەکانی وزە و بازرگانییەکان خەریک بوو لەژێر دەستی بەڕیتانیا دەردەچوو. بەڕیتانیا وەک دەسەڵاتە ئیمپڕاتۆریە کۆنەکانی وەک ڕۆما و جەنگیزخان و ئەمانەی نەکرد کە وڵات بسوتێنی بەسەر یەکدا و داروبەردی بهێنێتە خوارەوە، بەڵکوو عەقڵی زۆڵانەی ئینگلیز بیریان لە ڕۆژگارێک کردەوە گەر نەشیەنەوە کە ناتوانن، ئەوا با دەستکەلایەکی خۆیان هەبێ و بە جێیبهیڵن. سێ چاوەڕوانیان لەو دەستکەلایە خواست و تاکو ئێستاش ئەو دەستکەلایە زۆر دڵسۆزانە کاریان بۆ دەکات.
یەکەم، گەر دەسەڵاتی گرتە دەست ئەوا باشتر و دەبێتە ئەڵقە لەگوێی خۆیان.
دووەم، گەر نەشیگرت پشێوی و تیرۆر لە وڵاتدا درووست بکات.
سێهەم، گەر ئەمەشی بە تەواوی بۆ نەلوا ئەوا با ئیش لەسەر وێرانبوونی ژیری و نابودکردنی ئەخلاقی مرۆڤەکان بکات واتە سیمای مەدەنییەت بە کۆمەڵگەوە نەهێڵێت، ئایینی ئیسلام و گەڕانەوە بۆ زەمەنی کۆن دەستکەلایەکی باشە بۆ ئەم مەرامەیان و هەرواشیان کرد. بۆ ئەم کارە هاتن ئیخوان موسلمینیان درووستکرد. (لەو پەڕتووکەدا و لە چەندان بەڵگەی تردا هاتووە و هەموویشی لەبەردەستدا هەیە چۆن و بۆچی ئیخوان موسلمین درووستکرا.)
یەکێک لەو جیهانبینییە ئیمپریالیستیانەی ڕۆژاوا هەیەتی بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕ و جووڵانەوەی کۆنەپەرستیە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیدا لەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. میسر و لوبنان و تونس گەر وەک نموونە وەربگرین دەبینین ئەو وڵاتانە لە بواری فەرهەنگی و مەدەنییەت و پێکەوەژیان و ئاستی ڕۆشنبیری گەیشتنە ترۆپک سەرباری ئەوەی هەندێ لە دەسەڵاتە سیاسییەکان داخراوبوون. بگەڕێینەوە بۆ دەمانی سەرهەڵدانی ئیخوانیزم لە میسر. ئیخوانەکان وەک مەڕ خۆ دەنوێنن گەر بزانن هیچیان پێ ناکرێ بەڵام هەر ئەوەندەی دەرفەتێکیان بینی وەک گورگ پەلامار دەدەن. لەو بوارە سەربازیانەدا زۆر سەرکەوتوو نەبوون بەڵام کۆمەڵگەی میسریان لە ناوەوە هەڵدڕی و بێ گیانیان کرد. حجاب و ڕیش بە تایبەت حجاب یاخود جۆرێک لەچکی لەسەر پانتۆڵ و تەنوورە بوو بە مۆرکێکی زاڵی کۆمەلگە عەرەبیەکان و ئیسلامیەکان.

چوار هۆکار هەبوون بۆ گەشەی ئیخوانیزم لە ناوچەکە و جیهانیشدا:
یەکەم، ئاریشەی حوکم کردن و بەڕێوەبردن لە لایەن حوکمڕانانی وڵاتانی عەرەبیەوە کە لەسەر بەرەی عەلمانییە. یان مەدەنییە. حساب دەکرا.
دووەم، پشتیوانی لۆجستی و مالی وڵاتانی غەرب بۆ ئیخوان موسلمین کە دوای جەنگی جیهانی دووهەم ئیخوانیزم کەوتە نێو گەمەی هەر دوو قوتبی جیهانی غەرب و شەرقەوە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و ڕوسیا و بوو بە ئەکتەرێک بۆ ڕاپەراندنی ئەجیندای ئیمپریالیزمی ڕۆژاوایی بە تایبەت ئەمریکا و بەڕیتانیا. ئەمە دەمانبات بۆ خاڵی سێیەم، کە ئەویش شەڕی فکری و کلتووری ڕۆژاوا لەگەڵ بلۆکی سۆڤیەتی. ئەم هەنگاوەی ڕۆژاوا زۆرێک لە نووسەرە جیهانییەکانیشی تێدابوو وەک بێرتراند ڕاسل کە خۆیان لە جیهانی ئازادی ڕۆشنبیریدا پێناسە دەکرد، بەڵام لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست ئیخوان سەربازێکی قورمیشکراو بوو کە ڕۆژاوا شەڕی بیری چەپێتی و هەر ئایدیایەکی پێشکەوتووخوازی تری پێ دەکرد. بنبەستی بلۆکی سۆڤیەت و جووڵانەوە چەپیەکانی ناوچەکە بێ ئومێدیەکی بێ شوماری بڵاوکردەوە و چالاکوانی چەپ و سۆشیالیستی وازیان هێنا لە هەموو چالاکیەک یاخود بوون بە ئیسلامی ئیخوانی و بەرەبەرەش کۆمەڵگە بەرەو کلتووری ئیخوانی چوو. حکومەتە عەرەبیەکانیش سوودیان لەم هەنگاوەی ئیخوان بینی و بێ دەنگیان لێکرد و بگرە بە هێمنیش پشتیوانیان لێکرد تا ئەو حەدەی ئیخوان مەرامی دەسەڵاتی سیاسی نەبێ، سازشی جەمال عەبدولناسر و سادات لەگەڵ ئیخوانەکان نموونەیەکی زیندووە لەو بارەیەوە. بگرە لە دوای نەوەدەکانەوە ئەو دەسەڵاتانە حەملەی ئیمانیان خستەڕێ چونکە زانیان ئایین چۆن مرۆڤەکان دەستەمۆ دەکات بۆ دەسەڵاتدار. سەدام حسێن یەکێک بوو لەو دەسەڵاتدارانە. بڵاوببونەوەی ڕەشبینییەکی ئێجگار گەورە لە ناو ئەو خەڵکان و میللەتانەی هیواوئاواتیان لەسەر ئەو ئایدیا و جووڵانەوە سیاسیە ئازادیخواز و نیشتمانی و تەنانەت ڕۆشنبیریانە هەڵچنی بوو، بۆشاییەکی گەورەی ڕوحی درووست کرد کە دەمانبات بۆ خاڵی چوارەم، کە ئەویش فاکتەری دونیای تەکنۆلجیا یاخود داتایە. لە دوو سێ دەیەی ڕابردوودا کاتێک تەکنۆلۆجیا بووە هۆکاری دوورکەوتنەوە و لێکترازانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و بگرە شیرازە خێزانییەکان، گەڕان بە دوای بابەتی ڕوحیدا بوو بە ئەرکێکی مرۆڤی ئەم سەردەمە. دونیای داتا هێندە بێ ڕوحە و هێندەش دەوری هەبوو لە کوشتنی ڕوحیدا، ئایین بوو بەو فریادڕەسە ڕوحەی مرۆڤەکان ڕووی تێبکەن. ئیخوانیزمیش وەک ڕاوکەرێکی پڕ تفاقی دەوڵەمەندکراو بە پشتیوانی وڵاتانی زلهێز و هەندێ وڵاتانی ناوچەکە میلی هێناوەتەوە و چاوەڕێی ئەم دەرفەتە دەکات تاکو قەپی خۆی بهاوێ لە دڵ و مێشکی مرۆڤەکان بە تایبەت مرۆڤگەلی کۆمەڵگە بندەست و پلەدووەکان بەتایبەتتر ژنان و کچان. دەنا بۆ زۆرێک لە چاودێرانی ئەکادیمی و سیاسیش نیشانەی پرسیارە بۆچی لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و جیهانی داتادا کۆمەڵگەکان زۆرتر بەرەو ئایین دەڕۆن لە کاتێکدا دەبوو بەرەو زانست بڕۆن. دیارە سیستەمی سەرمایەداری کە حوکمی دونیای ئێستا دەکات نایەوێ زانست وەک ئایین بە ئاسانی دەستی ئینسانەکان بکەوێ. زانست هەردوو بواری تەکنۆلۆجی و فکرخوازی دەڵێم، بەڵام بۆ ئەم سیستەمە بوارە فکریەکەی ئێجگار گرنگە کە وا لە مرۆڤەکان بکات دەستیان پێ ڕانەگات یاخود تاقەتیان لێ نەبێت و بۆ ئەمەش هێندە ژیانەکەی قورس کردووە مرۆڤ فریای زانست و زانیاری نەبێ و هەر خەریکی ئەو سۆشیال میدیا و چەندان ئەپی ئینتەرنێتی وەک یوتیوب و فەیسبووک و ئینستاگرام و چی و چی بێت.
لە شوێنێکی وەک کوردستاندا کە هیچ نەزمێک و بەڕێوەبردنی ژیانێکی شایستە بە ئینسانی تێدا نەماوە و یەکێک لە وێرانترین کۆمەڵگەکانی دونیایە، دەرکەوتنی ئیخوان وەک ئەو ڕاوچییەی باسم کرد زۆر ئاسانە و لەو نێوەشدا ئەوەی ئاسانە کاری لەسەر بکەی ژنان و کچانن. ستراتیجیترین هەنگاو بۆ هەر ئایدیا و بزاوتێکی سیاسی ئەوەیە ئیش لەسەر مەسەلەی ژن بکەی چونکە سیمای هەموو کۆمەڵگە و وڵات و کەسێکیش بە ئافرەتەوە دەناسرێتەوە و پێناسە دەکرێ و بگرە مەسەلەی ئافرەت هێندە گرنگە ئەسڵی بیروباوەڕ و سیاسەتەکان لە مەیدانی ژیانی ژناندا ڕاستیەکەی دەردەکەوێ. مانەوەی درێژخایەنی حوکمی دەسەڵاتە ملهوڕ و گەندەڵەکان کە پێشتر بە ناوی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەریەوە دەسەڵاتیان گرتە دەست، بیروباوەڕی پیاوسالاری و کۆنەپەرستی لەنێو کۆمەڵگەدا زیاتر چەسپاند و ئافرەتان یەکەم قوربانی ئەو دۆخە پیاوسالاریەن. ئایینیش ئارایشکەری دۆخێکی ئاوهایە تاکو ئافرەتان بخاتە قاقۆزەیەکەوە و لە هەمان کاتیشدا خۆی بە باوەگەورە و وەڵامی ڕوحی و ئەخلاقیان دابنێ. ئافرەتان یەکەمین ئەو بەشەی کۆمەڵگەن کە هەدەفی ئیخوانەکانە نفوزی خۆیانی تێدا زۆر بکەن.
لەبەردوو هۆ: یەکەمیان، ئافرەتان نیوەی کۆمەڵگەن بەو مانایەی چالاکترین و بەهێزترین بەشی کۆمەڵگەن کە هەموو کارەکانی ماڵەوە و دەرەوە دەکەن و ئەمەش کارەکتەرێکە کۆمەڵگە لەسەری وەستاوە، ئەمە بۆ خاڵی دووهەم دەمانبات، جا کاتێک حجاب لەسەر ژنان دەکات بۆی دەبێ بە ڕەمزێکی سیاسی بۆی کە لەوێوە دەتوانێ بڵێ ئەوەتا من گرنگترین بەشی کۆمەڵگەم لەگەڵە. پرسیارێک دێتە پێش کە ئایا ئافرەت بۆ ئەوەندە بە ئاسانی دەبنە نێچیری بیری ئیخوانی؟ وەڵامەکە هەرگیز لەوەدا نییە.گوایە ئافرەت ئاستی عەقڵی و ڕۆشنبیریان بەرز نییە. بەڵکوو بابەتە تەواو سیاسیە و ئیخوانیزم هەموو هێز و کەماڵی خۆی دادەنێ تاکو ئیش لەسەر ژنان بکات ئەویش لەبەر هەندێ هۆ.
سیان لەوانە: جگە لەوەی کە پێشتر گوتم بەو حجابە هێزی سیاسی خۆی نیشانی کۆمەڵگە و هێزە سیاسیەکانی تر دەدات، مەسەلەی شەیدایی ئافرەت بۆ مەئوایەک، دواتر بزنس و درووستکردنی فیتنەی خێزانی.
یەک: گەڕان بە دوای ئارامیدا خەونی هەموو ئافرەتێکە و ئەم ئارامیەش لای زۆربەی ئافرەتان لە چوارچێوەیەکی خێزانیدا دێتە دی و لە کۆمەڵگە وێرانەکانیشدا کە خێزان درووستکردن تاڕادەیەک ئەستەمە درووستکردنی ئەم ئارامیە بە ئەندازەی خەونێکە. پیاویش دەیەوێ خێزان و ماڵ و حاڵی خۆی هەبێ بەڵام ئاستی خواستنی ژن بۆ ئەو بابەتە لە هی پیاو بەرزترە لەگەڵ ئەوەی ناخۆشیەکانی لەبەرچاو دەگرێ، ئاخۆ هاوژینەکەی دەبی چۆن بێ. ئایین ئەم ناخۆشیەی لە دڵدا دەرەوێنێتەوە و بە ئاسایی دادەنێ گەر پیاوەکەی مامڵلەی زۆر باش نەبێ و گرنگ ژن و مێردایەتیە و ڕاگرتنی ئەو خەونە کە سەردارێتیەکەی پیاوە تێیدا بە ئەرکێکی خودایی پێ دەناسێنن و هەرچەندە لەو چوارچێوەیەدا هیلاک و قوربانی بدات ئەوەندە جێگەی مەقبولی دەبێت لای خودا و ئایینەکەی پاداشتی دەداتەوە. دیارە دەوری ئەم خەونەی لە هۆکاری سێهەمدا دەگۆڕدرێت بە شتێکی ترو دوایی باسی دەکەین.
دوو: حجاب بزنسێکە لەو گۆڕەی، فکرەیەکی جەهەنەمی ئیقتیسادی ئیخوانەکانە. ڕێژەی قوماشفرۆشتن لەو وڵاتانی حجاب و لەچک و باڵاپۆشی تیدایە ئێجگار بەرزە و قازانجەکەشی بێ وێنەیە. داتا هەیە لەم بارەیەوە و هەر کەس دەتوانێ مینەی بکات گەر بیەوێ. ئەم فکرەی بزنسە گەیشتۆتە وڵاتە ڕۆژاواییەکانیش، حجاب لە قوماشەوە دەڕوات بۆ پێداویستیە خۆراکی و کلتووریەکانیش. گۆشت و خۆراکەکانی تر بە ناوی حەڵاڵ و حەرامەوە بازاڕێکی گەرمە و حجاب ڕەمزە بۆ ئەو بزنسە. بازرگانی گەورەی ئیخوانی لەسەر ئاستی جیهان دەرکەوتوون و ئەمە گەورەترین داهاتی ساڵانەی ئیخوانەکانە لەسەر ئاستی جیهان.
سێ: وەک پێشتر گوتمان ئیخوانیزم لە باوانی سیستەمێکی ئیمپریالیەوە درووست بووە و بۆ هەدەفێک ئەویش ئیفلیجکردنی کۆمەڵگەکانە. تێکشکاندی شیرازەی خێزانی و کۆمەڵایەتی یەکێک لە پایە سەرەکیەکانی بیری ئیخوانییە. نانەوەی فیتنە بە ناوی نوێژکردن و ڕووکردنە خوا و برەو دان بە ڕوحی تاکپەرستی و خۆبە وەک بە ئاگا هێنانەوەیەک بۆ هەموو ئەوانەی لە کوردستان حجاب دەکەن، سەرکردە و ئەندامانی گەورەی ئیخوانەکان زۆربەیان کچەکانیان و خیزانەکانیان لەدەرەوەی وڵات حجاب ناکەن و بگرە لەوپەڕی سفوریدان و چەندان بەڵگە و هەواڵ و وێنە هەیە لەم بارەیەوە. بگرە تاکو ساڵی هەشتاکان سەرکردە ئیخوانییەکانی ناو میسر کچەکانیان موحەجەبە نەبوونە. کاتێک ئافرەتێک دەبێ بە حجاب دواتر دەزانێ چی لە دەستداوە. دەزانێ سرووشتی مرۆیی خۆی ئەوە نییە. کە ئێستا تیایەتی. هیچ ئافرەتێک گەر ترسیێک نەچێتە دڵیەوە، حەزناکات خۆی بپێچێتەوە وەک ئەو حجابەی هەیە بەڵکوو سرووشتی ئافرەت ئەوەیە وەک خۆی هەبێ و کاتێکیش ئەم سرووشتە نابودبکرێ تەواوی کۆمەڵگە نابود دەکرێ و ئەرکی ئیخوانیش نابود کردنی کۆمەڵگەیە. گەڕانەوە بۆ دەورەی ژیانی ئاسایی پێش حجابیش تاڕادەیەک قورسە بۆ زۆرێک لە ژنان، بۆیە دەیەوێ هاوڕێ و کەسانی تریش بکات بە حجاب. ئەو کە پێی وابووە حجاب ئەخلاق و حورمەت و خۆشەویستیە لای پیاو و کۆمەڵگە و دواتر بۆی دەردەکەوێت ئەم حجابە هیچ پەیوەندیەکی بە ئەخلاق و ئیمان و خوداوە نییە. ئیدی دوو ڕێگەی لە بەردەمدا دەبێت یان ئەوەیە دەستبەردار بێت یاخود دەبێ ئەوانی دی وەک خۆی لێ بکات. لێرەدا باس لەو نوخبەیە لە ڕێکخراوی ژنی ئیخوانی ناکەم کە ئەوانە بوونەتە ڕۆبۆت و بەهەر دەلیلێک بووە دەبێ خۆیان بەو حجابەوە ببەستنەوە، بەڵکوو باس لەو ژن و کچانە دەکەم کە کەوتوونەتە تەڵەی سیاسەتی ئیخوانییەکانەوە. جا یەکێک لەو سیفەتانەی لە کەسانی ئایینی ئیخوانیدا درووست دەکرێ تاکپەرستی و خۆپەرستی و خۆ بە گرنگزانییە بەوەی کە ئەم زیاتر لە خوداوە نزیکە و ئەوانی تر چونکە وەک ئەم نین ئەوا لە ڕێ لادەر یاخود کافرە. سیفەتی تاکپەرستیەکە ئەوەیە وەک تەریکت دەکاتەوە لەوانەی دەوربەری، بەڵام سیفەتی خۆ بە موهیمزان ئەوەیە کە هەموو ئەوانەی وەک خۆی نین و نابن، فیتنەیی کۆمەڵایەتی دەبێتە کردەیەک و بە بیناوی ئایینی و سیاسی دادەپۆشرێ بۆی. پێکهاتەی شیرازە کۆمەڵایتی و خێزانییەکان وەک شکلە تەقلیدیەکەی، کە کۆڵەکەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە، گەر لە خزمەت سیستەمە ئادیۆلۆجی و ئایینییەکان و ئابووریەکاندا نەبێت ئەوا دەبێ تێکبشکێندرێ تاڕادەی لە ناوبردنی یەکتریش. لە مێژووی ئایینەکاندا بە ڕوونی دەبینرێ کە چۆن باوک و برا و خوشک و هەموو خێزان دەبنە دوژمنی یەک و یەکتر خەڵتانی خوێن دەکەن و لە کوردستانیش عەلی باپیرمان هەیە کە برا هەرزەکارەکەی خۆی دەکوژێت لەسەر دین و سیاسەت. ئەم خاسیەتە، فیتنەی کۆمەڵایەتی، کە بە یەکێک لە کۆڵەکەی سیاسی ئیخوانییەکان و بەشیکێشە لە جیهانبینی سیاسیەکان لە کوردستان نموونەیان زۆرە. هەر بۆیە دەبینین کاتێک موحەجەبەیەک، هەروەها ڕیش درێژیکیش، لە ماڵیکدا دەردەکەوێت خێزانەکە مۆرکی ئاسایی خۆی لە دەستدەدات بگرە هەندێ جاریش بەرەو گرفت دەڕوات. خێزان ئاسایی نابێت کاتێک کەسێک پێی وابوو ئەم خواناس و بەهەشتیە و ئەوانی تر ئەهلی ئاگر و خوا نەناسین. ئەمە لە باشترین حاڵەتەدا، بەڵام لە حاڵەتی خراپدا خێزان بە یەکدادەدات و گرفتی گەورە درووست دەکات. (لێرەدا مەبەستم شتی شەخسی نییە. و وەک شەخس ڕقم لە ئافرەتانی حجاب نییە. بەڵکوو من ڕقم لە دیاردەی حجابە کە خۆیان بوونەتە قوربانی ئەو دیاردە ترسناکە بێ ئەوەی بزانن خزمەت بە چ ئەجێندایەکی خەتەر دەکەن، بەڵام هەر ماڵ و خێزان و عەشرەتێک حجابی تێکەوتبێ فیتنەیی تێدا درووست بووە کە لە باشترین حاڵەتدا لێکدابرانی خێزانی لێ کەوتۆتەوە گەر نەگەیشتبێتە شتی خراپتر.) گەر لە ڕووی ئەخلاقیشەوە لێی بڕوانی هیچ لێکۆڵینەوەیەک دەری نەخستووە گەر ژنان ببنە حجاب ئەوا ئەخلاق و ئیحترام زۆرتر دەبێ، بگرە هەموو دیراسەکان ئەوەیان نیشانداوە کە هەموو کۆمەڵگە ئایینییەکان بەتایبەت کۆمەڵگە ئیسلامیەکان زۆرترین بێ ڕەوشتی و تەعدای جنسی و دەستبردن بۆ ئافرەت و لەشفرۆشی تیدایە.
یەکگرتووی ئیسلامی وەک لقێکی جیهانی لە ئیخوان ومسلمین تەنیا و تەنیا ئەرکی وێرانکردنی کۆمەڵگەی کوردییە و حجاب دوور و نزیک پەیوەندی بە ئایین و ئیمان و ئەخلاق و ئازادی شەخسی و باڵاپۆشیەوە نییە. و شتەکە تەنیا سیاسەتە و بەس. سیاسەتێک کە لە مێژوودا وێنەی نییە.لە گەندەڵی و بۆگەنکردنی کۆمەڵگە و تێکشکاندنی کەرامەت و کەسێتی مرۆڤ بە تایبەت ژنان و کچان و ئافرەتان بە گشتی. [1]
ئەم بابەتە 456 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-02-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 05-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 456 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!