پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,344
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری ...

لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری ...
بابەت: ڕامیاری
نووسین: #پێشرەو محەمەد#
ناونیشانی بابەت: $لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی$
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەروا خێرا لە فەیسبووک دوو کورتە سەرنجم دەربارەی دوو وتاری لە ڕواڵەتدا دژبەیەک، بەڵام لەناوەرۆکدا یەک وتار: کوردایەتیی و ئێراقچێتیی، نووسی، هەرخێرا کاردانەوەی زۆری بەدووی خۆیدا هێنا. لەگەڵ ئەوەی دەمێکە تەواو باوەڕم بەوەیە فەیسبووک شوێنی گفتوگۆی زانستیی و قووڵ نییە، بەڵکوو تەنیا شوێنێکە بۆ خستنەڕووی هەندێک بابەتی ڕۆژانەیی، و خودی نووسین لە فەیسبووکیش هیچ بنەمایەکی ئەوەی نییە پێیبگوترێت فۆرمی نووسین، چونکە خودی پلاتفۆرمەکە ڕێگرە لە بەردەم سەرهەڵدانی نووسینی ڕاستەقینە، کەچی هێشتا مشتومڕ درووستبوو و لە چەندین شوێن بڵاوکرایەوە و چەندین کەسی ناسیاو و نەناسیاو چ بە نووسینی ئاشکرا، چ بە نامەی کەسیی یاخود بە لێدوانیان لەسەر پۆستەکە، بەشێوازی جۆراوجۆر ڕوانینی خۆیان دەربڕی. ئەوەی زیاتر بۆچوونەکەی منی پشتڕاستکردەوە بەوەدا کە دوو وتارن لە جەوهەردا یەک ناوەرۆکیان هەیە، ئەوە بوو کە هەردوولای وتارەکە، وەڵامی حازربەدەستیان پێبوو مۆرکی ئەو شتەی لێبدەن کە ڕقیان لێیەتی و گاڵتەی پێدەکەن، ئەوانەی سەر بە وتاری کوردایەتیین، پێیانوایە ئەم بۆچوونەی من دەکەوێتە خانەی خزمەتکردن بە «نەیارشەیدایی» و «وتاری باڵادەستی کۆڵۆنیالیستیی» و بەرەی بەرانبەریش هەر خێرا مۆرکی «کوردایەتیی» لە نووسینەکە دا. مۆرکلێدان جگە لەوەی خەسڵەت و سرووشتێکی بزووتنەوە کۆنزەرڤاتیڤ، ڕاستڕەو و پۆپۆلیستەکانە، هاوکات ئاسانترین ڕێگەی خۆدزینەوەیە لە گفتوگۆی عەقڵانیی و داخستنی دەروازەکانی گفتوگۆیە، چونکە کرانەوەی دەروازەکانی گفتوگۆ دژ بە هێڵە داخراوەکانی ئەو وتارانەیە و هاوکات کردەوەیەکە لە عەقڵێکی ساکار و سادەوە دێت، یان ئەوەی ئەڵمانیی سەبارەت بە تیۆری خەسڵەتپێدان و پیلانگێڕیی پێیدەڵێن «Leichtgläubigkeit»، (بە کوردیی: ساویلکەیی) ، واتا تۆ بۆ ئەوەی شکست بە بەرانبەرەکەت بهێنی، هیچ پێویستت بەوە نییە بە ئەرگومێنت و بیرکردنەوەی عەقڵانیی و ڕەخنەیی وەڵام بدەیتەوە، بەڵکوو ئاسانترین و سەلامەتترین ڕێگە ئەوە بە سانایی هەم باوەڕ بەخۆت بهێنیت و هەم بەرانبەریشت بەوە تۆمەتبار بکەیت، کە قاچی لەناو سنوورەکانی دوژمن دایە. ئەو سنوورەی تۆ بە دوژمنی دەزانی.
ساویلکەیی دوژمنی عەقڵانییەتی بیرکردنەوەیە و ئەوەی توانیشی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی ڕاستڕەو بهێنێت پەرەدان بوو بە تیۆری «ساویلکەیی» و هەڵواسینی خراپە بە ئەویدیکەی وەهمییەوە. لەسەردەمی نوێشدا دۆناڵد ترەمپ و ژایر بۆلسۆنارۆ دوو نموونەی دیاری کارکردنی فراوانن لەناو تیۆری ساویلکەییدا، کە کۆمەڵگە بە ناخی نەزانییدا دەبەنە خوارەوە و گوومانیش لەوەدا نییە لەگەڵ شکستی ئایدیالە ڕەخنەییەکانی ڕۆشنگەرییدا: بیرکردنەوەی عەقڵانیی، گومانکردن لە نەزمی کۆن، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، سیکۆلاریزم، سەربەستیی، باوەڕهێنان بە کەرامەت و قووڵایی ژیری دژی ئەفسانە و خورافیات، ئەوا ئەمڕۆ مرۆڤایەتیی جارێکی دیکە دەستوپەنجە لەگەڵ مەترسییەکانی ئاخیرزەمانیی و ئەپۆکالیپسێکی دیکەدا نەرم دەکات. جەنگی ڕووسیا و پێشڕەوییەکانی ناتۆ، نموونەی سەرەتایی ئەم ئەپۆکالیپسەن، کە لە پەرەدان بە بیری ساویلکەیی لە سی ساڵی ڕابردوودا سەرچاوەی گرتووە. مرۆڤ ئەمڕۆ پێویستی بەوە نییە بیربکاتەوە، ناتۆ دەڵێت پوتین خراپە، هەموو دانیشتووانی خۆراوا دەڵێن خراپە، پوتین دەڵێت ناتۆ خراپە و شەیتانە، هەموو لایەنگرانی جەنگی ڕووسیا دەڵێن ناتۆ خراپ و شەیتانە. ئەم وتارە دژەژەهر، دژە-تێزی ساویلکەیی و سادەکردنەوەی عەقڵی مرۆڤە. دژی ئەو سادەکردنەوەیە کە مرۆڤ وای لێبکرێت بەسانایی بێ ئەوەی زەحمەت بەخۆی بدات بە فۆرمالیزم و دەرکەوتەی شتەکان ڕازی ببێت و وەک دوا حەقیقەتیش وەریانبگرێت، بەڵام دوای ماوەیەک لێیان بێ هیوا ببێت و ڕەشبینیی تا بینەقاقا بەرۆکی بگرێت. مێژووی بیرکردنەوە و پراکتیکی سیاسیی لە سی ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان، بەهیچ شێوەیەک لەدەرەوەی ئەم بیری ساویلکەیی و ساویلکەسازییە نەبووە، بەوانەشەوە کە وەک شەپۆلێکی کاتیی دژی ڕەوتێکی سیاسیی وەستاونەتەوە. مێژوو سەلماندوویەتی هەموو ئەوانەی دژی یەک وەستاونەتەوە، دوا وێستگەیان ژوورە ڕازاوەکانی سەرۆکایەتییەکان بووە و لەوێوە قاقا بە «عەقڵی ساویلکە» پێکەنیون. ئەم وتارە بۆ ئەوەیە هەم دژی عەقڵی ساویلکەسازیی و هەمیش دژی قاقای پێکەنینی ئەوان بێت. لەبری ئەوان ساویلکەمان بکەن و قاقا پێمان پێبکەنن، با وشیارییمان ڕێکبخەین. هەڵبەت ئەم وتارە نایەوێت بڵێت هەموو ئەوانەی ڕەخنە لە وتاری کوردایەتیی دەگرن سەر بە وتاری پۆپۆلیستن، بەڵام دەیەوێت هەم وتاری دژە-کوردایەتیی بەرێتەوە ناو کوردایەتیی خۆیەوە وەک تەواوکەری وتارەکە و هەمیش دژە-ئەرگومێنتی بەلاڕێدابردنی خواستە ڕاستەقینە جەماوەرییەکان پێشکەش بکات، ئەو خواستانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەرکاتێک دەرفەتی تەقینەوەی شۆڕشگێڕانەی هەبووبێت وتارێک سەریهەڵداوە، کۆنتڕۆڵی کردووە، دایمرکاندۆتەوە و بردوویەتییەوە سەر مێزی دەسەڵات و قووماری لەسەر کردووە. بۆیە من سەرەتا وتارەکەم بە شیکردنەوەی وتاری کوردایەتیی و قەیرانەکانی دەستپێدەکەم. دڵنیام لەوەی بەشێکی ئەوانەی سەر بەم وتارەن لە هەست و سۆزێکی خەمخۆرانەوە بۆ خەڵک دێت، بەڵام لەسەرهەڵدانی وتارێکدا بەشەکان کەمتر دەبینرێن و زۆرجار دەبنە قوربانیی، ئەوەی دەمێنێتەوە فۆرم و ناوەرۆکی گشتیی وتارەکەیە. ئەو بەشانەی ناو ئەم وتارەش بە تێپەڕینی ڕۆژگار، لێی هەڵدەگەڕێنەوە و ڕەخنەی ڕابردووی خۆیان دەکەن. بەڵام زۆرجار ڕەخنە دەبێت بە تراوما و تراوماش ڕەشبینیی و نائومێدیی.
وتاری کوردایەتیی: لە ئایدیۆلۆژیاوە بۆ بەرجەستەبوونی حوکمڕانیی
لە پۆستی فەیسبووکییەکەدا نووسیبووم: «فۆرمێکی بەڕێوەبردنی حوکمڕانییە لە 1992 دامەزراوە». خێرا ئەرگومێنتی دژبەرانی کوردایەتیی ئەوە بوو کە کوردایەتیی نە 1992 دامەزراوە و نە تەنیاش حوکمڕانییە. ئەوەی ئەو بەڕێزانە باسیان نەکرد یان باسی ناکەن (بەهەر هۆیەک بێت، بێ ئاگایی یان نەخواستن) ئەوەیە کە حوکمڕانیی وەرگێڕانی تیۆری ئایدیۆلۆژییە بۆ نێو پەیکەرەیەکی سیاسیی. کوردایەتیی لە ئایدیۆلۆژیای (گوایە) ڕزگارکردنی کوردەوە لە پێش ساڵی 1992دا، دەبێتە فۆرمێکی بەڕێوەبردن کە دەرەنجامەکانی دەبینین. تێگەیشتن لە کێشەکانی ئەمڕۆ، ڕیشەیەکی قووڵی بە سیاقی مێژوویی پێش فۆرمی حوکمڕانییەوە هەیە. ئەگەر بە مێژووی خەباتی چەکداریی بزووتنەوەی کوردایەتییدا بچینەوە، دەبینین بەشێکی ئەوانەی ئێستا ڕوودەدەن ئەوکاتیش ڕوویانداوە: کوشتنی نەیاران، بەدەستەوەدانی ڕەخنەگران، خڕوقات لە پرسی داهات و سامانی حزبەکان، زیندانیی نهێنیی، ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ هەر شوێنێک حەزیان پێی کردبێت بێ ئەوەی هیچ گەڕانەوەیەک بۆ ئەندامانی خۆیان و کۆمەڵگە بکەن، وەدەرنانی پرسی کۆمەڵایەتیی لە پرۆگرامی سیاسیی خەباتیان و لە بەرانبەردا کاتێک بانگەوازی ئەوەیان کردووە دژی سەردەستەیەک، بڵێن دوژمنێک دەجەنگن، هاوکات لەگەڵ هەموو ئەو هێزە کۆمەڵایەتییانە یەکیان گرتووە کە خەڵکی خوارەوەی خۆیان چەوساندۆتەوە: هەرچی فیودال و دەرەبەگ و شێخ و مەلایە کردبوویانن بە هاوپەیمانی خۆیان.
کوردایەتیی وەرگێڕانێکی ئایدیۆلۆژییانەی بزووتنەوەکەیە بۆسەر فۆرمی حوکمڕانیی. فۆرمە ئایدیۆلۆژییەکان بەهیچ شێوەیەک ناکرێت لە ژیانی واقیعیی جیابکرێنەوە، لەبەرئەوەیە مارکس دەڵێت: «وشیاریی تەنیا دەکرێت وەک بەشێکی ناوەکیی پڕۆسەی ژیان دەرکبکرێت» یاخود وەک دەڵێت: «پەیوەندییم بە دەوروبەرمەوە بریتییە لە وشیاریی من»[1]. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ناتوانین دژ بە پەیوەندییە ماتریالییەکان و ئایدیۆلۆژییەکان لەسەرهەڵدانی فۆرمی حوکمڕانییدا بووەستینەوە، چونکە لەم حاڵەتەدا ئایدیۆلۆژیا وەک «کۆمەڵە ئایدیایەکی ڕووت» دەبینین و لەم ڕووەوە بناغەی ماددیی و ماتریالیی ئایدیۆلۆژیا لەبیردەکەین، یاخود بە مانایەکی دیکە، فاکتەرە کولتوورییەکانی سەرهەڵدانی جۆرێک لە بیرکردنەوە فەرامۆش دەکەین، واتا ڕوونتر، ژن-کوژیی لەناو فۆرم و چوارچێوەی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستاندا، شتێک نییە هەروا سادە و سانا بێت و کۆمەڵێک بناغەی ماتریالیی لەسەردەمێکی کۆنتردا نەبێت. ڕاستە ژن-کوژیی لە سی ساڵی حوکمڕانییدا بە زەقیی دەرکەوتووە، بەڵام کۆمەڵێک ڕیشەی ماتریالیی و ئایدیۆلۆژیی لەسەردەمی پێشووتردا هەیە: بەڵێنی کوردایەتیی بۆ پاراستنی بناغە چینایەتییەکانی کولتوور و مێژووی خێڵ، پیاو، دەرەبەگ، شێخ و مەلا، گۆڕانی ئەو ئایدیا-ماتریالە بەڵێندراوەیە بۆ نێو فۆرمی حوکمڕانیی لە 1992دا. بێگومان وەک چۆن فاشیزم و نازیزم کاردانەوە بوو بەرانبەر بە سەرهەڵدانی کۆمەڵگەی جەماوەریی و یان لە حاڵەتی موسۆلینیدا، کە دەیگوت «جاوەر ژنە، فاشیزم پیاوە، جەماوەر کرێکارە، فاشیزم ئەریستۆکراتە، کەواتە بژی سەروەریی ئەریستۆکراتیی» و بەڵێنی ئەوەی دابوو کە سەروەریی نێرینە و پیاوان دەگەڕێنێتەوە کە ئێستا ژنانەییبوونی کۆمەڵگە هەڕەشەیەکی مەترسییە لەسەری، ئەم بەڵێنە ئایدیۆلۆژییە بۆ مانەوەی هەژموونی پیاو/باوک، بەقووڵیی لەناو بزووتنەوەی کوردایەتییدا هەبووە و لە فۆرمی حوکمڕانیی 1992دا بەرجەستەتر خۆی پیشاندا یاخود دەکرێت بڵێین چوارچێوەی هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێڕین بوو بۆ بەفۆرمبوون، وەرگرتنی ئەندام و گۆشت و خوێنی ئایدیای کوردایەتیی و زەقبوونەوە و بەرزبوونەوەی لە پەیکەرەی سەرۆکی حزب/خێڵی مۆدێرندا.
کاتێک باس لە فۆرمی حوکمڕانیی دەکەم کە لە 1992دا دامەزراوە، ڕەخنەگرانی بۆچوونەکەم بە سانایی بەسەر ئەو ڕاستییەدا تێپەڕدەبن کە لەسەردەمی خەباتی ئایدیۆلۆژییدا فۆرمی حوکمڕانیی بەو ڕوونییەی ئێستا هەیە خۆی دەرناخات، کەواتە کاتێک دەڵێم فۆرمی حوکمڕانیی، زۆر زیاتر و قووڵتر لە وتاری نەیارانی کوردایەتیی، بەرجەستەبوونی ئایدیۆلۆژییانەی ئەو بزووتنەوەیە لەم فۆرمە حوکمڕانییەدا پشتڕاست دەکەمەوە. وەک لە پێشەکییدا باسمکرد، سادەبوونەوەی عەقڵی مرۆیی بۆ نەچوونە ناو قووڵایی ڕووداوەکان و مێژوو و سیاقەکانەوە، یەکێکە لە کارەساتەکانی ڕۆژگاری ئێمە کە دوورنییە جەنگێکی ئەپۆکالیپسی دیکەی وەک هیتلەر و موسۆلینی بخوڵقێنێت.
کاتێک باس لە فۆرمی حوکمڕانیی دەکەم، باس لە چەمکی «حکومەت» دەکەم، کاتێکیش باس لەو چەمکە دەکەم وەک سیستەمێکی بەڕێوەبردن باسی دەکەم کە دەکرێت لە قۆناغە مێژووییەکاندا بەگوێرەی گۆڕانی فۆرمی کۆمەڵایەتیی بەڕێوەبردن ئەویش گۆڕانی بەسەردا بێت. فۆرمی حوکمڕانیی یان حکومەت بنەمایەکی جێگیری نییە و لە هەموو جووڵەیەکی کۆمەڵایەتییدا دەگۆڕێت، بەڵام ئەوەی نەیارانی کوردایەتیی نایانەوێت بگۆڕێت، وەک دواتر باسی دەکەم، ئەو فۆرمی حوکمڕانییەیە، ئەوان دەیانەوێت کارەکتەرەکانی بگۆڕێن. جۆن ببێت بە مایک و تۆم شوێنی جێری بگرێتەوە.
لە ساڵی 1992دا دەرفەتێکی زێڕین بۆ کورد لە باشوور درووست بوو بتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت، بەڵام لەبەر ئەو بناغە ئایدیۆلۆژییەی کوردایەتیی لەسەر دامەزرابوو، نەدەبوو دەست بۆ چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکانی وەک پرسی زەوی (واتا مانەوەی کۆنتڕۆڵی ئاغاکان بەسەر زەوییەوە لە کوردستاندا) ، پرسی ژنان (واتا هێشتنەوەی سەروەریی پیاو لە لوتکەدا وەک پاراستنی سیستەمی هەڕەمیی و قووچەکێتیی نێرینە و بەپاشکۆکردنی ژنان و بینینیان وەک دایکانی موقەدەس کە سەربازانی داهاتوو بۆ نیشتمان بەرهەم دەهێنن، ئێوە بڵێن پاسەوانانی سامانی تاڵانکراوی نیشتمان) ، پرسی کولتووریی: بنبڕکردنی کولتوور و بیرکردنەوەی خێڵ و بنەماڵە، بەڵکوو هێشتنەوەی، بەخشینی فۆرمی فیستیڤاڵ پێی، چونکە بە سانایی ئەو بەڵێنە ئایدیۆلۆژییەی کوردایەتیی بە خێڵی بەخشیبوو، دەبوو لە فۆرمی حوکمڕانیی 1992دا بەدیان بهێنێت و هەروەها بناغەی بیرکردنەوەی کوردایەتیی خۆشی هەر خێڵ بووە. پرسی ئایینیی: واتا لەبری دامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلاری پەروەردە و بەڕێوەبردن ڕێز لە بیرکردنەوەی عەقڵانیی و پێکهاتە ئایینیی و نا-ئایینییەکانی دیکە بگرێت، ئیسلامی نەک کردەوە بە سەرچاوەی یاسادانان، بەڵکوو ڕەقترین و توندوتیژترین فۆرمی ئیسلامی گەڕاندەوە کە سەلەفیزمە. و پرسی پاراستنی سەروەریی: وەک هەمیشە باسمکردووە پانتایی جوگرافیی بۆ دیاریکردنی سنووری نیشتمان/نەتەوە لای سەرانی کوردایەتیی ئەو ناوچانەیە دەوڵەمەندە بە نەوت، واتا ئەو شار و شوێن و ناوچانەی نەوتی لێ نییە بە سانایی وەک ناوچەی کەلاوەنشینان بەجێهێڵراون و ئەمەش تەنانەت کوردایەتیی بەڕادەیەک لە بانگەشەی ناسیۆنالیزمی کلاسیکیش جیادەکاتەوە، کە هەموو پارچەیەکی جووگرافیای هاوبەش بە موڵکی یەکسانی خۆی دەزانێت. پرسی چینایەتیی: نەک لە ئایدیۆلۆژیاکەیدا، بەڵکوو بگرە لە فۆرمە حوکمڕانییەکەیدا خراپترین فۆرمی چینایەتیی داهێناوە کە من لە لێکۆڵینەوەیەکمدا بە زمانی ئەڵمانیی ناوم لێناوە «کۆمەڵگەی چینایەتیی کێونشینی مۆڵتی ملیاردێر»[2]. ئابووریی سیاسیی نەوت، وەک لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەمدا بەناوی «تیۆریزەکردنی پرسی کار و توندوتیژیی دژ بە ژنان لە کوردستان» (بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە) باسم کردووە، توندوتیژترین فۆرمی ئابووریی سیاسیی بووە لەناو سەرمایەداریی نیۆلیبرال، کە تێکەڵە بە کولتووری خێڵ/کوردایەتیی پێکەوە و دەستی باڵای هەبووە لە گەشەدان بە زەقکردنەوەی جیاکاریی جێندەریی/چینایەتیی و سەرهەڵدانی فۆرمی نوێی توندوتیژیی دژ بەژنان.
نەک هەر ئێستا، بگرە لەسەردەمی ڕیفراندۆمیشدا، بە چەندین نووسین، وتار و لێکۆڵینەوە بە زمانەکانی کوردیی، ئینگلیزیی و ئەڵمانیی و هەروەها پەڕتووکە هاوبەشەکەمان لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر کڵاوس هەنینگ بە زمانی ئەڵمانیی، کە لە 2018 لە بەرلین چاپ بوو، باسم لەوە کردووە ڕیفراندۆم کاردانەوەیەکە بەرانبەر بە قەیران، بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتیی هەڵکشاو و بەرەنگاریی جەماوەرییە لە خوارەوەی کۆمەڵگەدا. جگە لەوەی بەرکار گوتوومە هەرێمی کوردستان بەو فۆرم و پێکهاتە کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، کولتووریی و ئابوورییەی ئێستا لەناو فۆرمی حوکمڕانیی کە لە 1992دا دامەزراوە، هەیەتی بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت بناغەیەکی بەهێز بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنێت و لەڕووی لۆجیستی و هەروەها میلیتاریشەوە توانای خۆڕاگریی نییە و جگە لەوە، زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم حکومەتە ناڕازین و پێکهاتەی ئێستای سەرانی کوردایەتیی هیچ متمانەیەکی جەماوەرییان نەماوە. بگرە ئێراقی ئێستا بەراورد بەو دەوڵەتانەی خاکی کوردستانیان لەژێر دەستە: تورکیا، ئێران (سووریای پێشوو) ، دەکرێت باشترین دەرفەتی دیموکراتیی بێت. بەڵام ئایا پێکهاتە، فۆرم، سرووشت و واقیعی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئێستای ئێراق هاوشێوەی 2005ە؟ بێگومان نەخێر[3]. سەرانی کوردایەتیی دەرفەتی زێڕینیان هەم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هەم بۆ دیموکراتیزەکردنی ئێراق لەدەستدا و ئەوەی ئێستا هەیە دەوڵەتێکی فشۆڵی هاوشێوەی سەردەمی پاشایەتییە کە ئیمپریالیزم و کۆڵۆنیالیزم درووستیانکردووە و ئێستا بووە بە بووکەڵەیەکی دەستی ئیمپریالیزمی هەرێمیش، لەوانە ئێران. دەرکردنی یاسای دژایەتیکردنی هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل لە پەڕڵەمانی ئێراق و بەدێوەزمەکردنی ئیسرائیل و جوو لەناوچەکە، هەم ڕەهەندی سیاسیی و کاریگەریی ئیمپریالیزمی هەرێمیی هەیە و هەم خەسڵەتی کولتووریی و کۆمەڵایەتیی هەژموونی ئێستای ئیسلامی سیاسیی بەسەر ئێراقەوە دژ بە جوو و دەوڵەتی ئیسرائیل پیشان دەدات. بێگومان ئیسرائیل شایانی ڕەخنەی توند و سەرزەنشتە، بەڵام ڕەخنەی ئێراق لە ئیسرائیل چەندە لە کاریگەرییەکی دواکەوتووانەی ژێر هەژموونی ئێرانەوە دێت هێندەش ڕیشەی لەناو دژایەتیی قووڵی مێژوویی ئیسلام دایە بەرانبەر بە گەلی جوو. کاتێک هەموو ناسیۆنالیزمی عەرەبیی کورد وەک بەکرێگیراوی ئیسرائیل دەبینێت، پێتانوایە ئەم بڕیارە تازەیەی ئێراق چۆن بەسەر پەیوەندیی ناوەند و هەرێمدا دەشکێتەوە؟
سەرهەڵدانی وتاری ئێراقچێتیی: دەرکەوتنی فۆرمەکانی شکست
وتاری ئێستای گەڕاندنەوەی سەروەریی بەغدا و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم، ڕیشەی قووڵی لەنێو دوو ڕەهەنددا هەیە: قبووڵکردنی شکست و هەوڵ بۆ سازش. ئەوەی ئێستا وتاری ئەوەی من ناومناوە «ئێراقچێتیی» ئەنجامی دەدات و بانگەشەی بۆ دەکات هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەرکردنی خواستەکانی خەڵکی کوردستان و لێکدانەوەی قووڵ و زانستیی بۆ ئەو کێشانەی کوردایەتیی پێ نییە. کوردایەتیی وەک باسمانکرد، فۆرمی حوکمڕانیی خۆی هەیە. بەڵام دژانی کوردایەتیی بانگەشە بۆ هەژموونی ناوەند دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ سەرەداوێکیان بۆ پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، کولتووریی، ئابووریی و چینایەتیی کۆمەڵگەی ئێراقیی پێ بێت. یان لە کوردستانن داوای گەڕانەوەی سەروەریی بەغدا دەکەن، یاخود تاراوگەنشینن، لە باشترین حاڵەتدا هیچ یەکێک لە بانگەشەکارانی ئەم وتارە لەناوخۆی بەغدا یان ئەو شار و ناوچانە ناژین کە باڵادەستیی و سەروەریی حکومەتی ناوەندیی لێیە. جا پێش ئەوەی بچینە ناو پارادۆکسەکانی وتاری ئێراقچێتیی و کاردانەوە سایکۆلۆژییەکەی بەرانبەر بە وتاری کوردایەتیی، سەرەتا باسی چەمک و فۆرمەکانی شکست بکەین.
هەڵبەت لە مێژووی بیری سیاسیی 150 ساڵی ڕابردوودا سێ فۆرم یان شێوازی سیاسەتی شکست دەرکەوتوون. یەکێکیان پێیدەگوترێت «شکستخوازیی شۆڕشگێڕانە» (Revolutionary Defeatism) ، دووەمیان «شکستخوازیی ناچالاک» (Reaction Defeatism) و سێیەم «شکستخوازیی سەربازیی» (Military Defeatism) . هەریەکەیان مێژوو، سیاسەت، ستراتیژ، تاکتیک، ئامانج، فۆرم، ناوەرۆک و لایەنی جیاواز و ساتی کردەی جیاوازی خۆیان هەیە. چەمکی «شکستخوازیی شۆڕشگێڕیی» بۆ یەکەمجار لە شکستی شۆڕشی 1905ی ڕووسیاوە سەریهەڵدا، بەوەدا سۆسیال دیموکراتەکانی ئەوکات پێیانوابوو کرێکارانی ڕووسی لە جەنگدا بەرانبەر بە ئەڵمانیا ناتوانن جەنگەکە بەڕێوەبەرن. ئەم بابەتە مشتومڕی لەناو مارکسیستە ڕووسییەکاندا درووستکرد و هەروەها سۆسیال دیموکراتەکان پێیانوابوو تەنانەت تزاری ڕووسیش دەکرێت لە جەنگدا دابخورێت و قەیسەرییەت پێویستە لەدەرەوە بڕمێنرێت، ئەمەش هەم لە بەرژەوەندیی کرێکارانی ڕووسیی و هەمیش ئەڵمانیی.
مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانی وەک گەنجێکی شوۆڕشگێڕ لەناو پارتیدا
لۆژیکی شکستخوازیی شۆڕشگێڕیی لە بنچینەیەکی مارکسیستییەوە هەڵدەقوڵێت کە دەڵێت پرۆلیتاریا چینێکی نێونەتەوەییە و بۆ ئەوەی لە ئاستێکی جیهانییدا سەرکەوێت و بیباتەوە دەبێت خەباتی سیاسیی خۆی بەشێوەیەکی ئەنتەرناسیۆنال ڕێکبخات و گرێبداتەوە. ئەمەش واتا کاتێک کرێکاران لە وڵاتێکدا ڕووبەڕووی کردەوەکانی دەوڵەتەکەی خۆیان دەبنەوە کە هەڕەشەیەکی گەورە دەخاتە بەردەم چینی کرێکاری وڵاتێکی دیکەوە، ئەوا دەبێت کرێکاران بۆ هاوڕێکانیان لە وڵاتەکەی دیکە بەوەفا بن نەک ڕێز لەسەروەرانی وڵاتەکەی خۆیان بگرن. لەجیاتی ئەوەی بەسادەیی ئیدانەی کردەوەی دەوڵەتەکەیان بکەن دەبێت سیاسەتێکی چالاکانە دژی توانای دەوڵەتەکەیان بگرنەبەر کاتێک ئەو دەوڵەتە دەیەوێت دەوڵەتێکی دیکە وەک دوژمنی بنچینەیی بەرژەوەندیی کرێکاران پیشان بدات. ئەمەش واتا خێرا ڕێکخستنی کردەی مانگرتن لە شوێنە ستراتیژییەکانی وەک پیشەسازییە گەورەکان، بانگەواز بۆ پڕوپاگەندەی شکستپێهێنان لەناو هێزە چەکدارەکاندا، ڕێکخستنی سەربازان دژی ئەفسەرانیان و هتد تا دەگاتە حاڵەتی شکستپێهێنانی تەواوەتیی دەوڵەت. لەم فۆرمەدا «شکستخوازیی شۆڕشگێڕیی» ڕەهەند و مانا و دەلالەتی پێچەوانە وەردەگرێت، لەجیاتی قبوڵکردنی شکست، بەڵکوو شکستپێهێنانی بەرانبەر دەبێتە ئامانج. لەو حاڵەتانەشدا کە هەندێکجار پارتی کرێکاران لە شۆڕشە سەرنەکەوتووەکاندا شکستی خۆی قبووڵ دەکات، ئەوە نییە دان بەسەرەوەدا بنێت وەک براوە، بەڵکوو بەشێوەیەکی تاکتیکیی هەنگاو بۆ دواوە دەنێت، تا باشتر خۆی ڕێکبخاتەوە. شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 سەرکەوتووترین ستراتیژی هەڵبژاردنی ساتی گونجاوی شۆڕش بوو.
جۆری دووەم و سێیەمی شکستمان هەیە، دووەم کە «شکستخوازیی ناچالاک» و سێیەم بریتییە لە «شکستخوازیی سەربازیی»، لێرەدا بە گشتیی هەڵوەستە لەسەر دووەمیان دەکەین، بەڵام بە کورتیی سێیەم ئەوەیە کاتێک ئەفسەرانی وڵاتێکی جەنگخواز دەزانن هێزەکانی نەیار بەهێزترن و ئەوان چیتر توانای بەرگرییان نەماوە، دان بە شکستی میلیتارییدا دەنێن و لەبەرانبەر بە هێزەکەی دیکەدا شکستی خۆیان قبووڵ دەکەن. لە ئەڵمانیای نازییدا هیتلەر دژی خۆبەدەستەوەدان و شکست بوو تەنانەت ئەم بیرۆکەیەی بە «زەینییەتی شکستخواز» (defeatist mentality) ناودەبرد[4]. ڕاستە ئەڵمانیا جەنگی خێرا (Blitzkrieg) ی بەڕێوەبرد، واتا هێرشی لەناکاو و پڕ لە موفاجەئە بۆسەر ئەو دەوڵەتانەی دەیویست بیانگرێت و هێرشی هەمەلایەنە و بەگەڕخستنی پێشکەوتووترین تەقەمەنییەکان، بەڵام ماڕشاڵ ئەلبرێت کیسەرلینگ هەستی بە مەترسیی دەکرد کە ئەم فۆرمی جەنگە شکستی لێدەکەوێتەوە و دەبێت جەنگ ڕیالیستییانە بێت تا خەیاڵییانە. بۆ ئەوەی لە مۆرکی «شکستخواز» خۆی ڕزگاربکات چەمکی جەنگی ڕیالیستییانەی بەکاردەهێنا. بەڵام دواجار لە 8ی ئازاری 1945 سوپای سوور گەیشتە بەردەم دەروازەی بەرلین و ئەفسەرانی سوپای نازیی، جگە لە هیتلەر و گۆبڵز و هتد، هەموویان خۆیان بەدەستەوەدا و شکستیان قبووڵکرد.
جۆری دووەمی شکست کە بابەتی نووسینەکەمانە، واتا «شکستی ناچالاک» لە هەردوو فۆرمەکەی دیکەی شکست جیایە، چونکە لە دوو حاڵەتەوە سەرچاوە دەگرێت: یان بێ ئومێدیی و بڵاوکردنەوەی ڕەشبینیی لەناو خوارەوەی کۆمەڵگەدا، یاخود لە حاڵەتی هەلپەرستیی، چونکە دەزانێت قبوڵکرانی شکست بەشێوەیەکی ناچالاک و بێ پرسیارکردن، باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بەشێوەیەکی هەلپەرستانە بقۆزرێتەوە. کاتێک نەزمێکی سیاسیی، حوکمڕانیی و کۆمەڵایەتیی تا بینەقاقا لە گەندەڵیی، کارەسات، تاوان و خیانەتدا ڕۆدەچنە خوارەوە، ئایدیالی «شکستی ناچالاک» سەرهەڵدەدات. بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم ئایدیایە، پێویستت بەدوو شت هەیە: بڵاوکردنەوەی خورافە لەسەر شتێکی نەبوو، زیاتر دێواندنی نەیارەکانت. هێربێرت مارکوزە لە 1967دا دەنووسێت:
«لە هیچ حاڵەتێکدا نابێت خۆمان ڕادەستی وەهم و خورافاتەکان بکەین. بەڵام زۆر خراپتر لەوەش، ڕادەستبوونمانە بە شکستخوازیی بەرفراوان کە ئێستا دەیبینین. ڕۆڵی ئامادەکارانە بریتییە لە ڕۆڵێکی بنچینەییە… با بەرکار بین بەهەر شێوەیەک دەتوانین و دەمانەوێت – هیچ خورافاتێکمان ناوێت، بەڵام تەنانەت زیاتر لەوەش، خۆمانڕادەستی شکست ناکەین»[5].
هەڵبەت بیرۆکەی «شکستخوازیی ناچالاک» – دیارە بەبێ بەکارهێنانی ئەم ناوە – بیرۆکەیەکی کۆنترە و دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی هەژدە و سەرەتاکانی سەدەی نۆزدە. دەزانین سەردەمی مۆدێرن و کۆمەڵگە و دەوڵەتی مۆدێرن، چەمکی کەرامەتی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ، کەرامەتی کار و سەرهەڵدانی چەمکی هاووڵاتیی لەگەڵ شۆڕشی فەڕەنسیی 1789دا دەستپێدەکات. ئەو شۆڕشە دەرفەتێکی خوڵقاند مرۆڤی خوارەوەی کۆمەڵگە لە ڕەعییەت، کۆیلە و وابەستەی زەوییەوە، وەک هاووڵاتیی سەربەخۆ و وەک بکەری سیاسیی هەست بەخۆی بکات. پڕیشکی ئەم شۆڕشە لە فەڕەنساوە پەڕییەوە بۆ ئەڵمانیا، واتا ئەڵمانیا تەنیا وڵات بوو لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاتر جۆش و خرۆشی بۆ شۆڕشی فەڕەسنیی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێش شۆڕشەکە، لە فەلسەفەدا، لای ئەمانوێل کانت و لای فیشتە تیۆری شۆڕشگێڕیی دەرکەوتبوو، بەڵام وەرنەگێڕدرابووە سەر واقیعی سیاسیی و شەقام. هەرلەبەر ئەوە ئەڵمانیا بەخێرایی پێشوازیی لە شۆڕشەکە کرد، بەڵام بەرەی دژە-شۆڕشیش دەستەوەستان نەبوو. شۆڕشەکە هەڕەشەی لە هەموو نەزمی کۆن دەکرد، لەسەرجەمی پاشایەتییەکان، فیودالیزم و ئەریستۆکراتیی، لە کریستیانیەت و کۆی دامەزراوەی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی هەزاران ساڵە، بەڵکوو هەڕەشەی لە کۆی ئیمپراتۆریەتە دامەزراوەکان دەکرد. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا شۆڕشەکان لە ئەڵمانیا سەریانهەڵدا، لێیاندرا، لاواز بوون، ڕێکخستنیان باش نەبوو، شکستیان دەهێنا و دووبارە هەڵدەستانەوە. بەڵام ئەم شۆڕشانە ترس و دڵەڕاوکێیان لای زۆربەی هەرە زۆری فیودال و ئەریستۆکرات و قەشەکان درووستکردبوو. بۆرژوازیی، لیبراڵەکان، کۆنەپارێز و کۆنزەرڤاتیڤەکان و لایەنگرانی ڕژێمی کۆن دەیانزانی بە تەنیا بە سوپاکانیان ناتوانن شکست بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی جەماوەریی بهێنن ناچار پەنایان بۆ ئایدیۆلۆژیا لە کریستیانییەتەوە تا فەلسەفە دەبرد. لەو سەروبەندەدا لە ئەڵمانیا فەلسەفەیەکی ڕەشبین سەریهەڵدا تا دژ بە فەلسەفەی گەشبین، پێشکەوتن، عەقڵانیی و شۆڕش. یاخود وەک پاشا فریدریش ڤیلهێلمی چوارەمی پروسیا (1795-1861) پلانی بۆ دانابوو، دەبوو ئەڵمانیا لەو شتە پاکبکرێتەوە کە ئەلێکساندەر هێرتزل پێیدەگوت «دیالەکتیکی هێگل وەک جەبری شۆڕش». لەبەرئەوە، پاشا فریدریش شیللینگ (هاوڕێ کۆنەکەی هێگل و ئێستا دوژمنی هێگل و شۆڕشی فەڕەنسیی) لە توبینگنەوە بانگدەکاتە بەرلین و کورسی پرۆفیسۆریی پێدەدەن تا ئاسەواری فەلسەفەی هێگل لەسەر خاکی ئەڵمانیا بسڕێتەوە[6]. هەڵبەت هەر بەوەوە نەوەستان بگرە هەرچی لایەنگرانی فەلسەفەی هێگل بوو لە زانکۆکانی ئەڵمانیا دەرکران، یەکێک لەو لاوە هێگلییانە کاڕڵ مارکس بوو. لەبەرانبەردا زانکۆی ئەڵمانیی پڕکرا لەو بیرمەندانەی بانگەوازیان بۆ فەلسەفەی ڕەشبینیی دەکرد، و داوای گەڕاندنەوەی نەزمی کۆنیان دەکرد، چونکە پێیانوابوو گەشبینیی بلیمەتیی دەکوژێت و ڕێگە خۆشدەکات جەماوەری «ڕەشووڕووت» و «بێ فۆرم» و «کرێکاران» دەسەڵات بەدەستەوە بگرن.
لەم نێوەندە و لە ژینگەی کۆنەپارێزیی ئەڵمانییدا، دوو ئاڕاستە بۆ «شکستخوازیی ناچالاک» سەریانهەڵدا، بەوەدا تەنانەت هەم دەتوانێت لەڕێگەی بانگەوازە فەلسەفیی و ئایینییەکانەوە هەم سیاسییەکانەوە جەماوەر بەوە ڕازی بکات کە نەزمی کۆن باشترە لە نەزمی نوێ، بگرە نەزمی نوێ نەفرەتێکی خواییە، شۆڕشی فەڕەنسیی، وەک ئێدموند بێرک، ڕابەری کۆنزەرڤاتیڤ و لیبراڵەکان باسی دەکات، تۆڵەی خوا بوو لە توانای مرۆڤ، و ئەو خوێنەی ڕژا، پاککردنەوەی دڵ و دەروون بوو[7]. لەو سەردەمدا گەڕانەوە بۆ نەزمی پاشایەتیی، نەزمی کۆن و سەردەمی فیودالیزم، کە لیبراڵەکان و کۆنزەرڤاتیڤ و کۆنەپارێزەکان بەیەکسان بانگەوازیان بۆ دەکرد، تەنیا ڕێگەی تێدەچوو ئەگەر کولتوور و ئایدیایەکی ڕەشبینیی بڵاوبکرێتەوە بەوەدا کە مرۆڤایەتیی لە ئەزەلەوە گوناهبارە و بە سرووشت نەگۆڕە، کەواتە باشترین شت ئەوەیە دان بە شکستی خۆیدا بنێت و چیتر خوێنی خۆی نەڕێژێت. شکستی ناچالاکیش ئەوە بوو کە دەبوو تۆ بگەڕێیتەوە ناو دەسەڵاتێکی ناوەندگەرای بەڕێوەبەر، پاشایەتیی یاخود کۆمارییش بێت بەڵام بە حوکمی پاشاوە. مرۆڤ ئیتر هەوڵدەدرا لە ئایدیای خۆ-بەڕێوەبردن، خود-سەروەریی، وشیاریی سەربەخۆ و نائایینیی، وشیاریی دەرە فیودالیی و هتد دووربخرێتەوە و بڕیارەکانی وابەستە بکرێنەوە بە کولتوور و نەزمی سیاسیی کۆن. لەم ڕێگەیەشدا ئەوانەی بانگەشەیان بۆ کولتوور و سیاسەتی گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆ نێو ڕژێم و نەزمی کۆن (Ancien Régime) دەکرد سیاسەتمەدارە کۆنزەرڤاتیڤ و لیبراڵەکان، قەشە و بیرمەندە کۆنزەرڤاتیڤەکان بوون.
بەڵام هەروەها زۆرێکیش لەوانە هەبوون کە لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی پێشوو وەرچەرخابوون و ئێستا ببوون بە کەسانی کۆنەپارێز و دژە-شۆڕش. بەمانە دەگوترا «Märzgefallene»، وشە-بە-وشە واتا: قوربانیانی مانگی ئازار، بەڵام لە مانای سیاسییدا بە واتای «هەلپەرست، ئۆپۆرتۆنیست» دێت. کاتێک سوپا پیادەڕەوەکانی پاشا فریدریشی چوارەمی پروسیا گەیشتنە بەرلین و باریکاد و سەنگەرەکانی شەقامی شۆڕشی 1848یان تێکشکاند، شۆڕشی مافە دیموکراتییەکانی نێوان 18 بۆ 19ی مانگی ئازار، مافەکانی وەک ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی کۆبوونەوە، ئازادیی چاپەمەنیی و مافی دەنگدانی گشتیی (هەڵبەت ئەوکات تەنیا پیاوان) ، ئەوا بەشێکی ئەوانەی پێشتر هاندەری شۆڕشەکە یاخود ڕابەران و کادرانی پارتە لیبرالییەکانی ناو شۆڕشەکە بوون، لەگەڵ پاشادا یەکیان گرت و چوونە ناو کابینە حکومییەکەیەوە یاخود هەندێکیان پۆستی ئەکادیمیی و دامەزراوە پەروەردەییەکان و چاپەمەنییەکانیان وەرگرت و لەوێوە دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی ئایدیالە ڕەشبینییەکان و بانگەواز بۆ «شکستخوازیی ناچالاک» کە وابکەن جەماوەری شۆڕشگێڕی ئەڵمانیی لەڕێگەی ئایدیۆلۆژیای سیاسیی، فەلسەفیی و ئایینییەوە خاو و سارد بکەنەوە و لەبەرژەوەندیی دەسەڵاتی ناوەنددا بەکاری بهێننەوە. یەکێک لە جۆرنالە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە بەناوی «جۆرناڵی دەوڵەتیی پروسیی» (Preußischen Staats-Zeitung) ، یەکێک لە بەربڵاوترین جۆرنالەکان کە پاشا فریدریش خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی دەکرد، ببووە شوێنی کۆبوونەوەی هەموو ئەوانەی بە «Märzgefallene» ناودەبران، یەکێک لە دیارترین بیرمەندانی لیبراڵی ئەڵمانیی لەو سەردەمەدا ڕودۆلف هایم (1821-1901) و پرۆفیسۆری زانکۆی بەرلین بوو، لە نەیارە سەرسەختەکانی هێگل و لە بانگەشەکارانی سەرسەختی کولتووری «شکستخوازیی ناچالاک» بوو[8]. هەڵبەت ئەوانەی بە «Märzgefallene» ناسراون، لە 1933یشدا گەڕانەوە، ئەوانیش هەر لە مانگی ئازاردا کاتێک هیتلەر وەک ڕاوێژکار بۆ هەمیشە هەڵبژێردرا بوو. بەشێک لەوانەی چوونە پاڵ هیتلەرەوە، هەموو ئەوانە بوون پێشتر لە بزووتنەوەکانی دیکەدا یان نەیانتوانیبوو بە دەسەڵاتێکی سیاسیی بگەن یاخود بە پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی و ئەکادیمیی. زۆرێک لەوانەی مەحاڵ بوو لەسەردەمی کۆماری ڤایماردا ببنە سەرۆکی زانکۆکان، لە 1933دا هەڵبژێردران و بوون بە سەرۆک زانکۆ و یان دامەزراوەکانی دیکە.
لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا، «شکستخوازیی ناچالاک» بانگەوازی کۆمەڵێک بیرمەند، لیبراڵ، کۆنزەرڤاتیڤ، قەشە و سیاسەتمەداری کەمینە بووە بەڵام وەک وتاری گشتیی کۆمەڵگە بانگەوازیان بۆ کردووە. لە هەموو حاڵەتەکانیشدا ئەوانەی ڕابەرایەتیی ئەم وتارەیان کردووە کەسانی ئۆپۆرتۆنیست و دەسەڵاتخواز بوون، کە پێشتر تەواو دژی نەزمی باڵادەست بوون، بەڵام لەگەڵ شکستی ئەو پڕۆژانەی دەیانویست خۆیان ڕابەرایەتیی بکەن، یەکسەر سوکانی کەشتییەکانیان بەرەو نەزمی کۆن و پاشا و شازادە و سەرکردە کۆنەپارێزەکان دەسووڕاندەوە. بەشێکی زۆر لەوانەی بە «Märzgefallene» ناودەبرێن، پێشتر چەندین جۆری فۆرم و پراکتیک و تاکتیکی سیاسیی دیکەیان تاقیکردبووەوە تا دواجار لە 1848 لە کۆشکی پاشا و لە 1933 لەناو مەیدانە فراوانەکانی نمایشی سەربازیی نازییەکاندا ڕووخساریان دەرکەوتەوە.
تا ئێرە پێم وایە ئەم کورتە مێژووە کۆمەکمان پێبکات لە وتاری ئەوانە تێبگەین کە ئێستا بانگەواز بۆ گەڕانەوەی سەروەریی ئێراق دەکەن.
ئابووریی سیاسیی وتاری ئێراقچێتیی
بۆچی پارادۆکسەکانی وتاری ئێراقچێتیی؟ سەرەتا پێمخۆشە بە کورتیی باسی ئەوە بکەم بۆچوی ئەم چەمکە. لە ڕاستیدا ئەوانەی بانگەشە بۆ سەروەریی ئێراق دەکەن، پێیاناخۆشە پێیان بڵێیت ئێراقچیی، چونکە لە ڕاستیدا ئێراقچیی خۆی جوێنێکی سیاسیی بووە کاتی خۆی سەرانی کوردایەتیی، تاڵەبانی و بارزانیی، بۆ نەیارانی سیاسیی خۆیان دایانهێناوە. بەتایبەتیش بۆ شاسوار جەلال (شەهید ئارام) تا لەو ڕێگایەوە بە سانایی زەینی خەڵکی چەوساوە و خەباتگێڕی کوردستان مانیپولە و کۆنتڕۆڵ و دەستکاریی بکەن بەو ئاڕاستەیەدا کە خۆیان دەیانەوێت. کاتێک گەنجێکی کورد خەبات دژی پڕۆژەی فاشیزمی بەعس دەکات، بۆی دەربکەوێت ئەوەی دەیکات هیچ نییە جگە لە خزمەتکردنەوە بە ئێراق ئەوا
کاتژمێری دەستی ئەنفالکراوێک لە باشووری ئێراق – گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە لە 2019
بەزوویی تووشیی نائومێدیی و ڕەشبینیی دەبێت یاخود لەو ڕەوتە هەڵدەگەڕێتەوە کە کاری بۆ دەکات. سەرانی کوردایەتیی دەیانویست لەڕێگەی داتاشینی چەمکی ئێراقچێتیی بۆ شەهید ئارام و کۆمەڵەی ڕەنجدەران، لایەنگرانیان پەرتەوازە بکەن، ڕابەرانیان بێ بەها بکەن و ئەندامانیان بەرەو خۆیان کێشبکەن. لەم ڕووەوە کاتێک من لێرەدا چەمکی ئێراقچێتیی بەکاردەهێنم، بەبێگومان ورد ئاگام لەم مێژووە هەیە، لەبەرئەوە لە ڕوانگەی کوردایەتییەوە بۆ بیرمەندان و ڕابەرانی چەپ بەکاری ناهێنم، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ئێستا ئەم وتارە، کە پێشتریش گوتوومە تەواوکەری وتاری کوردایەتییە، بۆ ئەوە سەریهەڵداوە دژایەتیی نەک کوردایەتیی، بەڵکوو کۆنتڕۆڵی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی بکات.
لە مێژووی ئەم 15 ساڵەی کۆمەڵگەی باشووری کوردستاندا سەلماوە کۆنتڕۆڵکردنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی لەژێر وتاری بەلاغیی پۆپۆلیستییانەدا هەمیشە بۆ دوو مەبەست بووە: پەڕینەوە بەسەر پشتی جەماوەردا بۆ لوتکەی دەسەڵات و فرۆشتنی خواستەکانی جەماوەر بۆ بەدەستهێنانی سامان و دەسەڵاتی زیاتر. ئێستاش کە وتاری کوردایەتیی وەک ئیسلامیزم (کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوە) ، ناسیۆنالیزم (بارزانیی) ، ڕیفۆرمیزم (نەوشیروان مستەفا) ، سۆسیال دیموکراتیی (یەکێتیی) ، نیۆلیبرالیزم (نەوەی نوێ) ، هەمووی شکستی هێناوە و چیتر جەماوەر باوەڕی پێناکات و ئەم وتارانە ناتوانن چیتر ببنە خۆراک و هەوێنی وروژاندنی هەست و سۆزی خەڵک و وەهمی دەوڵەتی کوردییش لە ڕیفراندۆمە سازشکارییەکەی بەرزانییدا وەک دووکەڵ تووایەوە، ئێستا دەبێت وتارێکی دیکەی کەمتر مەترسیدار سەرهەڵبدات، لە بنەڕەتدا هیچ مەترسییەکی بۆسەر نەزمی باڵادەست تێدا نییە، بەتایبەت بۆسەر بنەماڵەی بەرزانیی، چونکە هەم لەڕووی سیاسیی و هەم یاسای نێودەوڵەتییەوە، هەموو ئەوانەی بانگەشە بۆ وتاری ئێراقچێتیی دەکەن، باش ئاگایان لەوەیە ئێراق ئێستا بریتییە لە هاوبەشیی سیاسیی: کورد و عەرەب و شیعە و سوننە و پێکهاتەکانی دیکە و هەمیش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە بەوە نادات سوپای ئێراق کۆنتڕۆڵی کۆی ئێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بکات، ئەوا هێشتا ئامادەن بەشێوەیەکی پۆپۆلیستیی بانگەواز بۆ گەڕاندنەوەی ئێراق بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا باش ئاگایان لەو ڕاستییانە هەیە و دەشزانن پڕۆژەیەکی وەها لە ئێستادا بە موتڵەقیی مەحاڵە.
زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی سەر بەم وتارەن، باوەڕیان بە ئایدیۆلۆژیای لیبراڵیزم هەیە، باشیش دەزانن ئەمریکا لوتکەی ئەم لیبرالیزمەیە، هەروەها ئەوەش دەزانن ئەمریکا ڕێگە نادات ئێراق و سوپاکەی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان بکات، ئەو جەنگەی لە 2003 بەرپای کردووە، بۆ ئەوە نەبووە ئێران بکاتەوە بە حوکمڕانی هەموو ئێراق، ئەی سەرەڕای هەموو ئەم ڕاستییانە، لەپای چی بانگەشەکردن بۆ ئەم وتارە؟ پێم وایە خوێنەر تا ئێرە کۆمەڵێک سەرەداوی باشی دەستکەوتبێت.
یەکێک لە ڕێگاکانی گەیشتن بە دەسەڵات و سامان، لەسەردەمی نوێدا بریتییە لە بەکارهێنانی سایکۆلۆژیای کێشکردنی پۆپۆلیستیی. پۆپۆلیزم بە سانایی پەنا دەباتە بەر ئەو شوێنانەی سۆزی جەماوەر کە دەکرێت بە سانایی خراپ بقۆزرێنەوە، ئەو شوێنانەی دەکرێت زیانیان پێبگات، یاخود بە سانایی لەسەردەمی ئەو شۆک و هەژانە دەروونییانەی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ خۆیاندا دەیانهێنن. وتاری پۆپۆلیستی وا خۆی پیشان دەدات کە نوێنەرایەتیی گرووپی زیانلێکەوتوو دەکات، شووناسی بۆ دەگەڕێنێتەوە، لەو مەترسییانە ڕزگاری دەکات کە لەدەرەوە هەڕەشەی لێدەکەن. ئەم وتارە دەڵێت گرووپی نوێنەرایەتیکراو پێویستی بە شووناسێکی ئەرێنیی هەیە وەک خەسڵەتێکی پەرەسەندنخوازانەی بنچینەیی مرۆیی. ئەزموونەکانی مەحرومبوون و نادڵنیایی بەسانایی وادەکەن پێویستبوون بۆ بەدەستهێنانی مانایەک (هەڵبەت ڕەمزیی) چالاکتر ببن. کاتێک پۆپۆلیستەکان هەستدەکەن لە کۆمەڵگەدا غیابی بزووتنەوەیەکی وشیاری سیاسیی هەیە، ئەوان خۆیان وەک تاقانە نوێنەر پیشان دەدەن کە بەرژەوەندییەکانی گرووپی زیانلێکەوتوو دەنوێننەوە و نوێنەرایەتیی ئەو بەرژەوەندییانە دەکەن. بۆ نموونە هێنری تایفل، سایکۆلۆژیستی کۆمەڵایەتیی دەڵێت بۆ ئەوەی لە هەلومەرمەرجانە تێبگەین کە پێویستن بۆ خەڵکانێک خۆیان لەگەڵ «گرووپی ناوەوە»دا یەکبخەن و دژی «گرووپی دەرەوە» بجەنگن، پێویستە لەو سایکۆلۆژیایە تێبگەین ئەم تاسە و جۆش و خرۆش بۆ ئەم شووناسە دەوروژێنێت. دەرەنجامی ئەم پرۆسانەش دوو لایەنی لێدەکەوێتەوە کە هەردووکیان مەترسیدارن: نواندنەوەی پۆپۆلیستییانەی بەرژەوەندیی گرووپ و سەرهەڵدانی نارسیزمی دەستەجەمعیی. ئەمڕۆ نارسیزمی دەستەجەمعیی لەناو زۆربەی زۆری بزووتنەوە ڕاستڕەوەکانی خۆراوا وەک ترەمپیزم لە ئەمریکا، لایەنگرانی ئوکیپ برێکزت لە بریتانیا، حکومەتی ڤیکتۆر ئۆربان لە هەنگاریا، ژایر بۆلسۆنارۆ لە بەڕازیل و هتد بە فراوانیی دەبینرێن[9]. لەم ڕووەوە ئەم وتارە پۆپۆلیستییە بەهیچ شێوەیەک لەسەر بنەمای بەرگریکردن لە ئازاری جەماوەر و خەڵک دانەمەزراوە، بەڵکوو بەتەنیا ئازار و هەژان و قەیرانەکانی خەڵک خراپ بۆ هەڵزنان بە لوتکەکانی سامان و دەسەڵاتدا بەکاردەهێنێت و هەرزوو دوای گەیشتن بەم پلەیە، دەکەوێتە سازش و دانووستان لەگەڵ ئەو هێزانەی هۆکاری چەوساندنەوە و ستەمکردنن لە خەڵک، بەڵام هێشتا ئەم وتارە پێدادەگرێت کە ئەمەش هەر لە بەرژەوەندیی خەڵک و جەماوەرە، چونکە ئێستا لە وتاری پۆپۆلیستیی دادەبەزن و ئەم جارە بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن کە دەکرێت «وڵاتی خۆمان خۆشبوێت و بە ئاشتیی کێشەکان چارەسەر بکەین». باشترین بەخششێک ئەم وتارە پێشکەشی هێزی باڵادەستی بکات، دامرکاندنەوەی هەست و سۆزی یاخییانە و شۆڕشگێڕییانەی ناڕێکخراوی خەڵکە و ڕێکخستنییەتی لە وتاری پەڕڵەمانتاریزمدا و باشترین شتێکیش پێشکەشی ئەو جەماوەرەی بکات، ئەوەیە کە دەڵێت شەڕ لەسەر بەرژەوەندییەکانی دەکات لە پەڕڵەمان.
هەر لەبەرئەم هۆکارە، بەشی زۆری ئەوانەی لەناو حزبەکانی پێشوودا (گۆڕان، یەکێتیی، ئیسلامییەکان، ئێستاش باندە دژە سیاسییەکەی شاسوار عەبدولواحید) لەناو حزبەکانی خۆیان نەیانتوانی بە پێگەیەکی باڵا بگەن و دەستیان لە سامانی کوردستان گیرببێت، بەرەو وتاری ئێراقچێتیی بایانداوەتەوە و دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە (هەڵبەت گوایە) دژایەتیی بارزانیی بکەن. ئێستا هەندێک لەوانەشی هاتووەتە سەر کە لە وڵاتانی خۆراوا فەشەلیان لە گەیشتن بە پێگەیەکی گونجاوی کاریی (بەهەر هۆیەک بێت) هێناوە و بوونەتە یوتوبەر، وتارنووسی فەیسبووکیی، نمایشکاری ئینستاگرام و تویتخوێن، هەمان وتاری کۆنی بەسەرچوو هەڵدەگرنەوە: زمانی ئاگرینی دژە-بارزانیی، بۆ لەخشتەبردنی خەڵک. یەکێک لەو کارەساتە تراژیدیی-کۆمیدییانەش کە بەسەر خەڵکی سلێمانیی و ناوچەکانی دەوروبەریدا هاتووە ئەوەیە ئێستا بە ئاسانیی خەڵکی ئەو ناوچانە بوونەتە کۆمەڵێک دانیشتووان خۆشباوەڕ بن و بەهەموو وتارێکی دژە-بارزانیی خۆشحاڵ بن و ڕاستەوخۆ دەچنە پاڵی. هەر لەبەر ئەو دۆخە تراژیدییەی تێیکەوتوون و دەسەڵات ڕۆژ بەڕۆژ کەرامەتی مرۆییان دەڕووشێنێت، لەوە کەوتوون بە سانایی بیر لەڕێگەچارەی عەقڵانیی بکەنەوە، بۆیە ئەوەی دوێنێ بە وتاری ئاگرینی پۆپۆلیستیی ئازایەتیی و جورئەتی شۆڕشگێڕانەی دزیبوون و بردبوویان لەسەر مێزی دەسەڵات قووماریان لەسەر دەکرد، لەبیری دەکات و خێرا پێشوازیی لە وتاری ئەو کەسانە دەکات کە تا دوێنێ لەناو هەمان ئەو حزبەدا بوون کە ئێستا دەڵێن خیانەتی لێکردوون. ئەمجۆرە بێ بیرکردنەوەیە لە دوێنێ، هەمیشە مەحکومە بە دووبارەکردنەوەی هەمان دوێنێ لە سبەینێدا. پۆپۆلیزم باشترین و زێڕینترین دەرفەتی خۆی لەنێو دۆخی هەژان و قەیرانی دەروونیی خەڵکدا دەدۆزێتەوە. ئێستا سلێمانیی و ناوچەکانی دەوروبەری، ئەو شوێنە هەژاو و شۆکگرتوو و قەیرانییەن هەموو وتارێک دەتوانێت بە ئاسانیی زەفەریان پێ ببات و دەستکارییان بکات و ئازاری ئەوان بۆ بەرژەوەندیی ئابووریی و سیاسیی خۆی بەکاربهێنێت.
مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا
زۆر دوور نەڕۆین دەزانین نەوشیروان مستەفا بە وتاری ئاگرین دژی بارزانی دەستیپێکرد، زۆربەی خەڵکی ناوچەی سلێمانیی و دەوروبەری شوێنی کەوتن، کەچی زۆری نەبرد لەسەری ڕەش گیرسایەوە، لە 2014دا بە سانایی وتی کە ئەوان چیتر شەقامێکی نائارامیان ناوێت و بەڵکوو دەچنە ناو حکومەت تا شەقام ئارام بکەنەوە. بە کورتیی هەموو ناڕەزایەتییە کەڵەکەکراوەکانی خەڵک لە 2005 بەدواوە تا 2014 وزەی بنچینەیی بوون تا ڕابەری بزووتنەوەی گۆڕان بە سەری ڕەشیان بفرۆشێت. ئەوە ڕوونە کە ڕیشەی ئەم ئارامکردنەوەیەی شەقام لای گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندانەکانی حەڤدەی شوبات، کە بە ڕەسمیی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا خۆپیشاندەران بە ئاژاوەگێڕ تۆمەتبار دەکەن تا دواتر دەستی بەسەردا دەگرن و کۆنتڕۆڵی دەکەن. یەکێتیی پێشتر بە وتاری لەناوبردنی پارتی دەستپێکردبوو، کەچی وەک هەمووتان دەزانن تاڵەبانی حزبەکەیڕادەستی پارتی کرد. یەکگرتوو بەهەمان شێوە. ئێستاش باندە دژە-سیاسییەکەی شاسوار عەبدولواحید کە پێویست ناکات باسی چیرۆکی ئەم دواییەی بکەین کە چۆن لە پەڕڵەمانی بەغدا چوونە پاڵ کاندیدەکەی بەرزانییەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئێراق. جا هەرکە ڕووی ڕاستەقینەی شاسواریش بۆ خەڵک دەرکەوت کە داشێکی دامەی هەمان سیاسەتی کوردایەتییە، ئێستا تەنیا وتار ماوە پەنای بۆبەرن: ئێراقچێتییە گوایە کوردستان لەڕێگەی ئێراقەوە لە دەسەڵاتی بارزانیی/کوردایەتیی ڕزگار دەکەن.
بەڵام ئەم وتارەش دوا وێستگەی شەمەنەفەرەکەی، هەر سەری ڕەش دەبێت و دەیبینن. کێ هێندەی مەسعوود حەیدەر، عەلی حەمەساڵح، هەڤاڵ ئەبوبەکر، ڕێباز حەملان، ڕابوون مەعروف و هتد دەمی گەرم بوو دژ بە بنەماڵەی بارزانیی؟ ئێستا لەکوێن ئەوان؟ هەموو ئەوانەی بە دژە-بارزانیی دەستیانپێکرد، سەرەنجام وێستگەی کۆتایی شەمەنەفەرەکەیان ماڵی بارزانیی و سەری ڕەش بوو. ئەم مێژووە زۆر دوور و درێژ نییە بە سانایی فەرامۆشی بکەین. یەکێک لە دوژمنە گەورەکانی مرۆڤی چەوساوە و ستەملێکراو، تەنیا دیکتاتۆر و ستەمکارەکان نین، بەڵکوو فەرامۆشیی خۆی دوژمنێکی گەورەیە نەتوانین دوێنێی نزیک بەبیر خۆمان بهێنینەوە. هەموو ئەوانەی دوێنێ فەرامۆش دەکەن، سبەی پێیان لە هەمان دەچەقێتەوە. بێ هۆ نییە ڕۆشنبیرانی پۆستمۆدێرنیست و لیبراڵ هەمیشە تیۆری هێگلیان بۆ مێژوو داوەتە بەر هێرشی ڕەخنە، بەوەدا کە هێگل مێژوو دەکاتە بنچینەی بیرکردنەوە، لە کاتێکدا مێژوو ڕۆڵێکی ئەوتۆی لە ژیانی مرۆڤدا نییە. بەپێچەوانەوە هێگل لەو یەکەم بیرمەندانەی مۆدێرنیتە بوو زوو بەگوێی مرۆڤی مۆدێرنیدا چرپاند ئەگەر دەتانەوێت بگەنە سەربەستیی دژی فەرامۆشیی بجەنگن. وتاری ئێستای ئێراقچێتیی دژە-بارزانیی هیچ نییە جگە لەوەی بە ماڵباتی بارزانیی بڵێت لە داهاتوی نزیکدا ئێمەش میوانی ماڵەکەت دەبین. یاخود وتاری دژە-بارزانیی کە ئێستا لە وتاری ئێراقچێتییدا سەریدەرهێناوە و پێشتر فۆرمی یەکێتیی، گۆڕان، نەوەی نوێی هەبوو، هیچ نییە جگە لە تیکێتی شەمەنەفەر بۆ گەیشتن بە وێستگەی سەری ڕەش.
ئەوەی وایکردووە بەشێکی زۆری خەڵکی هەولێر و بادینان مەیلی بۆ ئەو ماڵباتە هەبێت، ئەو وتارە ساختە دژە-بارزانییەی ناوچەی سلێمانییە. دژایەتیکردنی شەعبەویی و پۆپۆلیستییانەی ماڵباتی بارزانیی، بەگشتیی بە دوو جۆر پێگەی پارتیی لەناوچەی هەولێر و بادینان بەهێزتر کردووە، بەوەدا پارتی و ماڵباتی بارزانیی زیرەکانە ئەو وتارەی ناوچەی سلێمانییان گۆڕیوە بۆ ماتریالی ترس و درووستکردنی دوژمنی وەهمیی کە دەیەوێت بەختەوەرییەکانی هەولێر و دهۆک بدزێت و لایەنی دووەمیش شکستهێنان بەو دوژمنانە (واتا سازشی نەیارە ساختەکان) دیسان بووەتە هۆی بەهێزتربوونی پێگەی ماڵباتی بارزانی. بەڵام درووستکردنی کەشی ترس و تۆقین لە ماڵباتی بارزانیی میکانیزمێکی باشی دەروونیی بووە بۆ ئەوەی ئەم وتارانە دەنگ و سەرنجی ناڕازییان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن، کاتێکیش لەگەڵ ماڵباتەکە و حزبەکەیدا دادەنیشن، ئەم دانیشتنەش وەک میکانیزمی سەرکەوتن دەفرۆشنەوە بەوەدا کە توانیویانە «کەسێکی کەلەڕەق و ترسناکی وەک بەرزانیی» بهێننە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەمە لە لایەک کە چۆن کاردانەوەی سایکۆلۆژیی وتاری ئێراقچێتیی تا ئێرە بڕیکردووە، بەڵام ڕەهەندێکی دیکەی ئەم وتارە کە دیسان دەیبەستێتەوە بە وتاری کوردایەتییەوە، بریتییە لە ڕەهەندی ئابووریی سیاسیی ئەم وتارە. پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بەرنامەی ئابووریی سیاسیی ئەم وتارە بۆ چارەسەری قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان چییە؟ کەواتە دەکرێت بە ڕەهایی بڵێین نەک تەنیا هیچ بەرنامەیەکی ڕوون و شیکارییەکی ڕوون و ڕاشکاو و هەڵوێستێکی ڕاستەقینەی بەرانبەر بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان نییە، بگرە زۆربەی جار کێشە کۆمەڵایەتییەکان و خواستە ئابوورییەکانی کۆمەڵگە، هەم هەرێم و هەم ناوەند (بگرە لە بنەڕەتدا باسی ئابووریی سیاسیی ناوەند ناکات) ناڕوون دەکات و کۆی کێشەی هەرێمی کوردستان لە چەند چەمکێکی بەلاغیی و ڕیتۆریکی وەک: ڕانتخۆریی، مافیای نەوت، چەتە، و هتددا کورت دەکاتەوە، شتگەلێک کە میدیای وتاری کوردایەتیی (بەتایبەت میدیای سێبەر) خۆی هەمیشە باسی دەکات و ئەمانە بوونەتە چەمکی باو و گشتیی کۆمەڵگە و هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگە دەیانزانن.
کاتێک سیستەمێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فۆرمێکی حوکمڕانیی بە تەواویی دادەخورێت و گەندەڵ دەبێت، زیانمەندانی سەرەکیی کۆمەڵگە خەڵکانی خوارەوە و بەشێکی چینی ناوەڕاست دەبن. لەناو دڵی ئەم بێهیواییەی لەم زیانەوە، ئەم ڕەشبینیی و هەستوسۆزی توڕەییەی لەم کەرامەت شکاندنەوە سەرچاوە دەگرێت، سیاسەتێکی پۆپۆلیستییانە و هەلپەرست سەرهەڵدەدات ئەم وزەی تووڕەییە بگۆڕێت بۆ پەیژەی خۆی بۆ هەڵزنان بە لوتکەکانی سامان و دەسەڵاتدا. سیاسەتی ڕاستڕەوی پۆپۆلیست لە خۆراوا بەگشتیی لەناوچە هەژارنشینەکان سەریهەڵداوە، هەمیشە هەوڵیداوە تووڕەیی و بەدبەختیی ئەو خەڵکە بکاتە خاڵی دەستپێکی بەهێزبوونی خۆی، بەڵام هیچ کاتێک لە هێرشەکانیدا بۆسەر سیستەمی باو، ئەو هۆکارانەی نەکردوونەتە ئامانج کە بەدبەختیی ئەم خەڵکەیان لێکەوتووەتەوە: سیستەمی بازاڕ و سەرمایەداریی، بەڵکوو تەنیا هەوڵیانداوە دوژمنێکی وەهمیی درووستبکەن. ئەگەر نموونەیەکی دیار و بەرچاو وەربگرین: پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (نیۆ نازییەکان) بە گشتیی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا بەهێزن، لەو ناوچانە هەژاریی و نەخوێندەوارییەکی زۆر هەیە، بەڵام ئەو حزبە لە هێرشەکانیدا بۆسەر حکومەتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەرگیز باسی ئەو سیاستە نیۆلیبراڵییە ئابوورییانەی دەوڵەتەکەی نەکردووە کە بووەتە هۆی بێکاریی، هەژاریی، نەخوێندەواریی، پیربوون، کۆچی بەلێشاوی دانیشتووانی لاوی ئەو ناوچانە، واتا ئەو سیاسەتەی دوای ڕووخانی دیواری بەرلین گرتیانە بەر، بەڵکوو هەمیشە یەک دوژمنی وەهمی بە بەدبەختیی ئەو خەڵکە لەقەڵەم دەدەن: پەنابەران. ئەگەر بەراوردێکی دیمۆگرافیی دانیشتووانی ناوچەی هێزی ڕاستڕەوەکان و ئەڵمانیای خۆراوا بکەین، دەبینین تەنیا شاری میونشن هێندەی هەرسێ هەرێمەکەی ئەڵمانیای خۆرهەڵات (ناوچەی نفوزی ڕاستڕەوەکان) پەنابەر و کۆچبەری لێیە، کەچی حزبە ڕاستڕەوەکە لە میونشن لە لاوازترین ئاستی خۆی دایە. حزبە ڕاستڕەوەکە ساویلکەیی دانیشتووانی نەخوێندەوار و هەژار بەکاردەهێنێت تا هەستوسۆزیان بقۆزێتەوە و وێنەی دوژمنێکی وەهمیان بۆ دابتاشێت: کۆچبەران، لە کاتێکدا لەناو سیستەمی ئابووریی سیاسیی ئەڵمانیادا کۆچبەرێک دووجار زیاتر لە کرێکارێکی سادەی ئەڵمانیی دەچەوسێنرێتەوە و قوربانییە، بەڵام دەبینین بە هۆکاری هەموو بەدبەختییەکانی هەژاریی لەقەڵەم دەدرێت. حزبەکە کاتێک ئەڵمانیا ئەمساڵ بڕیار دەدات 100 ملیار یۆرۆ بۆ سوپا تەرخانبکات، هیچ ناڕەزایەتییەک دەرنابڕێت، لەکاتێکدا بەو پارەیە هەرسێ هەرێمە هەژارەکەی ئەڵمانیا کۆی هەژاریی و کێشەکانیان چارەسەر دەکرێت، بەڵکوو دیسان کێشەکە بە دوژمنی وەهمییەوە دەبەستێتەوە. شایەنی باسە، سەران و ڕابەرانی سەرەکیی ئەو حزبە ڕاستڕەوە ئەڵمانییەش، لە حزبەکانی دیکەوە هاتوون، زۆرینەیان لە حزبەکەی مێرکل و بەشێکیان لە لیبراڵەکان و سۆسیال دیموکراتەکانەوە هاتوون کە بەهەر هۆیەک بێت لەوێ شکستیان هێنابوو بگەنە پێگە سەرەکییەکانی دەسەڵات. کەواتە دەسەڵاتخوازیی یەکێک بووە لە خاڵە بنچینەییەکانی سەرهەڵدانی ئەم وتارە.
ئەم شتە بە هەمان شێوە لە کوردستانیشدا ڕاستە، هەڵگرانی وتاری دژە-ماڵباتی بارزانی جگە لە باسکردنی ئەو چەمکە باوەی هەموو خەڵک دەیزانێت: تاڵانیی نەوت، هیچ شتێکی دیکە لەسەر سیستەمی ئابووریی سیاسیی نەوت ناڵێن، جگە لەوە بەهیچ شێوەیەک باسی قەیرانە کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابوورییەکانی ئێراق و ناوەند ناکەن. باسی کێشەی مەزهەبیی، شەڕی تایفیی، کولتووری خێڵەکیی، گەندەڵیی، خڕوقات و هتد باس و خواسی ئەوان نییە. بەرانبەر بەو هەموو ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییانەی ناوخۆی ئێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا بێدەنگن، وشەیەکی لەسەر ناڵێن، بە سانایی لەڕێگەی ئەوەی ئێراق وەک چارەسەری کێشەکانی هەرێم پیشان دەدەن، خۆیان لە باسکردن لە کێشەکانی ئێراق دەدزنەوە و بەخۆدزینەوەش لە خواستە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک و دانیشتووانی ئێراق، ناڕاستەوخۆ پێمان دەڵێن کە ئەوان نە لە کوردستان و نە لە ناوەند هاوپەیمانی خەڵکی چەوساوە نین، بەڵکوو بەسانایی دەڵێن ئێمە هاوپەیمانی سەردەستەکان و ئامانجمان گەیشتنە بە پێگە سیادییەکان و دەسەڵاتی سەروەریی، دادوەریی، بڕیاردان و جێبەجێکردن.
بۆ ئەم وتارە سەرکەوتوو دەبێت؟ چونکە سیستەمی سیاسیی لە ئێراق و لە کوردستان دۆخێکی نادڵنیایی، بێدەسەڵاتیی، و ترس لە نەمانی لای هاووڵاتیان درووستکردووە و مرۆڤی بۆسەر ئاستی بوونەوەرێکی زەبوون، زەلیل و بێدەسەڵات کورتکردووەتەوە کە بە ئاسانیی بتوانیت بە بچووکترین بەڵێن کۆنتڕۆڵی بکەیت. داوەشانی پێگە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان و پاشەکشەی سیاسەت لە ئێراق و کوردستان باشترین دەرفەتە بۆ گەشەسەندنی ئەم وتارە پۆپۆلیستییە. هەژاریی، نەخوێندەواریی، بەجێهێشتن، نادڵنیایی، بێدەسەڵاتیی و ترس لە داوەشان باشترین خاکی بەپیتە بۆ گەشەسەندنی هەموو وتارێکی ڕاستڕەو، پۆپۆلیست و خەڵکخڵەتێن[10]. لەو سەردەمانەی بە دیاریکراوی لە 2009 بەدواوە خەڵک یەک بەدوای یەک بزووتنەوەی جۆراوجۆری لە کوردستان تاقیکردنەوە و بێ هیوا بوو، ئیتر هیوایان بۆ داهاتوویەکی باشتر لەدەستدا و وازیان لەوە هێنا هیچ پلانێکی سەربەخۆی خۆیان هەبێت، لەبەرئەوە بۆشاییەک، بێدەسەڵاتیی و بێ هیواییەک، بێ ئاساییش و نادڵنیاییەک درووستبوو، جۆرێک لە قابیلییەتی زیانپێگەیشتن و برینداربوون (vulnerability) کە هەموو هێزێکی پۆپۆلیست، ئێستا دوایینیان ئێراقچیی، خۆی پیابکەن و خۆیان بکەن بە نوێنەری داماوییەکانی ئەم خەڵکە، بەڵام ڕوونە ئەوەی ئەوان نوێنەرایەتیی دەکەن خواستە ڕاستەقینەکانی خەڵک نییە، بگرە بۆشیان گرنگ نییە، بەڵکوو خواستەکانی خەڵک ماتریالێکی بنچینەییە بۆ هەڵکشانی سامانی ئەوان و بەدەستهێنانی پێگەی سیاسیی تا بتوانن لەگەڵ ماڵباتی بارزانیی دابنیشن. لەبەرئەوەیە، پرسی ئابووریی و چینایەتیی و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراق و کوردستان بە موتڵەقیی لەدەرەوەی شیکاریی وتاری ئێراقچێتییەوەیە.
نەخێر بۆ کۆیلەکردن و کەنیزەکردنی ژنان – ژنانی ئێراق لەدژی یاسای جەعفەری
خاڵی سێیەم وەک دواخاڵ کێشەی جێندەریی وتاری ئێراقچێتییە کە دیسان هەمان وتاری کوردایەتییە. لە سی ساڵی ڕابردوودا ژن-کوژیی وەک دیاردەیەکی سەرەکیی فۆرمی حوکمڕانیی کوردایەتیی تەشەنەی کردووە. باسمان لەوانە کردووە کە چۆن ئەم وتارە لەسەر بنەمای وەدەرنانی کێشە بنچینەییە کۆمەڵایەتیی، جێندەریی و کولتوورییەکان دامەزراوە. خێڵ/پیاوسالاریی، دەسەڵاتی قووچەکێتیی پیاو، نێرینەیی، دەسەڵات و هێزی نێرسالاریی، ترس لە نەمانی فەزیلەتە پیاوانەییەکان و خەبات بۆ هێشتنەوەیان بەشی سەرەکیی کۆمەڵگەی ئێراقیی و کۆمەڵگەی کوردستانیی بووە. سەیر نییە ببینین سەرانی کوردایەتیی هەموویان پیاون بە هەموو فەزیلەتە کۆنە نێرسالارییەکانەوە، سەرانی حکومەتی ناوەندیش بە هەمان شێوە، ئەوەی زۆر سەیرتر نییە، هەڵگرانی وتاری ئێراقچێتیی دیسان هەر پیاون، لەبەرئەوەی هاوشێوەی وتاری کوردایەتیی ترسیان لە یەکسانیی جێندەریی هەیە کە بۆ ئەوان یەکسانیی جێندەریی واتا داوەشان و کەمبوونەوەی هەژموونی پیاو، ئەوا خۆیان لە باسکردنی کێشە جێندەرییەکان لە کوردستان و ئێراق بەدوور گرتووە. جاروبار باسی ژن-کوژیی دەکەن، بۆ ئەوە نییە بەڕاستیی ژن-کوژیی کێشەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی بێت، چونکە ئەوان بنەماکانی هیچ یەکێک لە وتاری باڵادەستی ناوەند و هەرێم ناخەنە ژێرپرسیارەوە، بەڵکوو بۆ قۆستنەوەی ئەو دۆخی ناڕەزایەتییەیە کە دەبینن لە خوارەوەی کۆمەڵگە هەڵدەقوڵێت.
پێویست ناکات باسی بەرژەوەندیی دەسەڵات و هەژموونی پیاوانەیی کوردایەتیی بکەین، بۆ هەمووان ڕوونە و زۆریش باس کراوە، بەڵام وتاری ئێراقچێتییش نەک نایەوێت هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی بۆ ئەمە هەبێت، بەڵکوو باش دەزانێت باڵانس و یەکسانیی جێندەریی لە هەر کوێیەکدا زاڵ بێت، دەرفەتی بردنەوە و ئۆپەراسیۆنی وتارەکەی بەرتەسکتر دەبێتەوە، لەبەرئەوەش کە پیاوانەیی لەهەرکوێیەک زاڵبوو، خاکی بەپیتی تەشەنەکردنی ئەوە، بۆیە بەتەواویی پرسی جێندەرییش هاوشێوەی پرسەکانی دیکە دەخاتە دەرەوەی وتارەکەیەوە.[1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کلتوور مەگەزێن
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-05-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,344
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!