پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,652
پەرتووک PDF 19,144
فایلی پەیوەندیدار 96,359
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک بۆ عەلی حەمەساڵح
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک بۆ عەلی حەمەساڵح

ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک بۆ عەلی حەمەساڵح
بۆ کورد لە سەردەمی داگیرکاریی ئیسلامیدا، سوپا ساسانییەکە هێزە نیشتمانییەکە بووە، و سوپا عەرەبی - ئیسلامیەکە هێزە داگیرکەرەکە بووە.

$ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک بۆ کاک عەلی حەمەساڵح$
کێشەی باوەڕ و بەتایبەتیی باوەڕی دینی، ئەوەیە کابرا بەبێ زانیارییش، یان بە هەندێک زانیاریی سادەیشەوە، خۆی بە خاوەنی بوارەکە دەزانێت. هەر باوەڕ و دەڵگەرمی و خوێنگەرمیە ئیمانییە.ە بەسە بۆ ئەوەی ببێتە قسەکەر بە ناوی ئەو باوەڕ و ئایین و کولتوورەوە.
ئەو باوەڕە ئەگەر باوەڕێکی هاکەزایی و میراتییش بێت؛ دوایی بە بیرکردنەوەی کەسەکەوە دیار دەبێت. کاتێکیش دەگاتە پێگەیەک و لێپرسراوێتییەک؛ شوێنەواری دەبێت.
ئەم کاک (#عەلی حەمەساڵح#)ە نموونەیەکی ئەو حاڵەتەیە.
کابرا (بەدەر لەوەی نوێنەرێکە لە پارلەمان و لە دەرخستنی گەندەڵی و کێشە داراییەکان هەوڵەکانی بەگشتی جێی سوپاس و دەست خۆشین، و لە ڕاستیدا ئەمەیە بەهای ڕاستەقینەی کەسێتیەکەی)، باوەڕێک و پاڵنەرێکی ئایینیی هەیە، ماف و ئازادیی خۆیەتی، بەڵام وای لێ کردووە لە بابەتە ئایینی و ئایدیۆلۆجیاییەکاندا ماف بە خۆی دەدات قسە لە شتی وا بکات کە جگە لە باوەڕەکەی و هەندێک بەڵگە و بیانووی سادە هیچ بنەما و بنچینەیەکی نییە.تا وەکوو شارەزایەک بەشداریی تێدا بکات.
جگە لەوەش، ئەمە بەشێکە لە گەڕانەوەی سیاسی و هەڵسووڕاوە حیزبیەکان لە وتار و دواندنی خەڵکدا بۆ ئایینداریی شەعبی کە دەزانن لە شەقامی کوردیدا هێزێکە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت و سەرمایەگوزاریی تێدا نەکرێت، و ئەم گەڕانەوەیە کەم تا زۆر هەر لە سەرەتاکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێیەوە دیار بوو. هەر ئەو کات کاک (#نەوشیروان مستەفا#) بۆ خۆیشی لێدوانی وای هەبوو ختووکەی هەستی ئایینیی جەماوەری دەدا، و باسی پێوەری حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلامی دەکرد، و دوایی عەلی حەمەساڵحیش لە چەند بۆنەیەکدا باسی حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلامی وەکوو بڕگەیەکی دەستووریی باڵادەست بەسەر دەسەڵاتی یاسادانانەوە دووپات دەکردەوە، بەبێ ئەوەی ئەمانە هەر بزانن حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلام یانی چی! (ئەمە هیچ سەیر نییە. چونکە ئەو کەسەی کە ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی داڕشتووە، کە زۆر جار وەکوو وەرگێڕانی دەقی عەرەبیی دەستووری ئێراقە بە هەندێک دەستکاری و داڕشتنەوە، ئەویش خۆیشی نازانێت حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلام یانی چی! هەر وەرگێڕانی دەستەواژەی الثوابت من أحکام الإسلامی دەستووری ئێراق بە دەستەواژەی حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلام بۆ خۆی بەڵگەیەکی ڕوونە! لە ڕاستیدا مەبەست لە ثابت و ثوابت لێرەدا شتی نەگۆڕ نییە. درێژەی باسەکەی لە توێژینەوەیەکی داهاتوومدا دەبێت. ئەمە جگە لەوەی دوو دانە فیقهزانی گەورە و موجتەهیدی موسوڵمانیش دەشێت لە پێناسەی حوکم و یاساکانی ئیسلام و شێوازەکانی سەلماندنیاندا ناکۆکییان هەبێت و بە دڵنیایی تەواو بڕیاری ئیسلام لە بارەی بابەتێکی دیاریکراوە وە نەزانن، ئیتر دەبێت کاک نەوشیروان و کاکە عەلی چیی لە بارەیەوە بزانن!؟) .
لەم باسەیشدا، وەکوو گەلێک باسی تریش، کاکە عەلی بە شارەزاییەکی ڕووکەش و بە دووبارەکردنەوە و بەکاربەری ئیستیهلاکی کۆزەرەی بەرهەمی ئایدیۆلۆجیایی نووسەرە ئیسلامیەکان، دێت لەسەر مێژووی داگیرکاریی عەرەبی - ئیسلامی لە ئێران و #کوردستان#دا دەدوێت، و بەڵگە و بیانووەکەیشی ئەوەیە ئەو کاتە هیچ پڕۆژەیەکی نەتەوەیی لە ناوچەکەدا نەبووە، و بۆیە گوایە وارید نییە. باس لەوە بکرێت ئەو کاتە عەرەب هاتووە کوردستانی داگیرکردووە، و ئەو کاتە کوردستان (ئەو دەڵێت هەرێمی کوردستان!) بەشێک بووە لە دەسەڵاتی ساسانی، و سوپای ئیسلام لەگەڵ سوپای ساسانی جەنگاوە، و جەنگەکە پەیوەندیی بە کوردەوە نەبووە، و لەو کاتە لە کوردستاندا هیچ سەربەخۆییەک و پڕۆژەیەکی نەتەوەیی نەبووە هەتا بڵێین ئیسلام هاتووە ئەو سەربەخۆیی و پڕۆژە نەتەوەییەی کوردی ڕووخاندووە.
ئەم قسانە تەنیا دووباکردنەوەی هەندێک بەندوباوی نووسەر و ڕۆشنبیرە ئیسلامیەکانن، کە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجیایی ئەو مێژووە هەمووی بە جۆرێکی هەڵبژێرراو و پاڵفتەکراو و گونجێنراو دەنووسنەوە، بۆ ئەوەی ئەو مێژووە هیچ پرسیارێک نەورووژێنێت.
بە پلەی یەک، ئەمە شوێنەواری قسەوباسی ئینتیقایی و قەستەبژێریی کاک (حەسەن مەحموود حەمەکەریم)ە، لە پەڕتووکی (کوردستان لە بەردەم فتووحاتی ئیسلامیدا)، کە بە نەزانی بووبێت یان بە ئەنقەست، هەر باسی ئەو جەنگە گەورانەی سوپای ئیسلامی کردووە کە لە باشووری کوردستان و خوار کوردستان لە ئێران و #ئێراق#دا لەگەڵ سوپای ساسانی و سەرکردایەتیی ساسانی کراون (وەکوو جەنگە گەورەکەی جەلوولائ)، و ئیتر گوایە کورد لەم سوپا و هێزە ساسانییە. هیچ پشک و بەشدارییەکی نەبووە، و باسی گرتنی ئەو قەڵا و ئاوەدانیانەش دەکات کە لە باکووری کوردستان کراون (کە ڕەنگە گەلێکیان هی کوردیش نەبووبن)، لەبەر ئەوەی بە ڕێکەوتن و ئاگربڕ صلحی دوای لەشکرکێشی و ئابڵووقەی سوپا گیراون (ئەو دەڵێت بە ئاشتی! وشەی صلحەکەی بە واتا فارسیەکەی لێکدەداتەوە! ئاخر گرتنی قەڵا و ئاوەدانی دوای ناچارکردن بە ڕێکەوتن کەی ئاشتیە؟! بەڵکوو هەر نەیزانیوە ئاشتی لە ئیسلامدا لە چ باب و دەروازەیەکی فیقهیدا باس دەکرێت). ئیتر نەچووە بەلای باسی داگیرکردنی ناوەند و ناوجەرگەی کوردستان و بەتایبەتیی شارەزووردا، ئیتر ئایا بەئەنقەست بووە یان بەنەزانی، بەڵام داگیرکردنی شارەزوور و دەوروبەری بەتەواوی فەرامۆش کردووە، کە لە هەڵمەتەکانی سەرکردەی عەرەب - ئیسلامی (عوتبەی کوڕی فەڕقەد) بووە و دوای شەڕ و کوشتارێکی گەورە بووە.
ئەوە حاڵی مامۆستاکەیان، و کاکە عەلییش قوتابییەکی نەجیبی ئەو قوتابخانەیەیە.
ئینجا ئەمانە پێیان وایە کورد هیچ بەرگرییەک و بەشدارییەکی وەکوو جەنگاوەر و بەرگریکار لەناو سوپای ساسانیدا نەبووە. لە کاتێکدا سەرچاوە عەرەبی - ئیسلامیەکان خۆیان بۆمان دەگێڕنەوە کە چۆن جەنگاوەرە کوردەکان هاتوون بە هانای سوپای ساسانییەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپا عەرەبی - ئیسلامیەکەدا، و بۆمان باس دەکەن کە کوردەکان (الأکراد) پێکهێنەرێکی سوپای ئێرانی - ساسانی بوون، و بەرگرییان لە نیشتمانی خۆیان کردووە. درێژەی ئەم باس‌ و خواسە مێژووییانە لە لێکۆڵینەوەیەکی خێرامدا هەن بە ناونیشانی چمکێک لە مێژوی داگیرکردنی کوردستان و بەرگریی کورد لە نیشتمان، لە هەڵمەتی فتوحاتی ئیسلامیدا.
بەپێچەوانەی چاوەڕوانیی کاکە عەلی و گێڕانەوە ناتەواوەکەی کاک حەسەن م. حەمەکەریمەوە؛ کورد لە #شارەزوور#دا شەڕی بەرگریی لە ناوچە و سەربەخۆیی خۆی کردووە. چونکە بۆ نموونە لە لێکۆڵینەوەی مێژووی داگیرکردنی شارەزووردا بۆمان دەرکەوت کە ساڵانێک (نزیکەی 11 ساڵ) پێش هەڵمەتی سوپا عەرەبی - ئیسلامیەکان دەسەڵاتی ساسانی لە ناوچەی ناوەندی شارەزوور کشاوەتەوە و بیزەنتیەکان تێیدا باڵادەست بوون، و ماوەی نزیکەی دوو ساڵیش سوپا بیزەنتیەکەش کشاوەتەوە، و ئەو ماوەیە کورد لە شارەزووردا سەربەخۆییەکی هەبووە، و کاتێک سوپا عەرەبی - ئیسلامیەکان هاتوونەتە سەریان؛ تەنیا بەرگرییان لە خاک و نیشتمانەکەی خۆیان کردووە، و دیارە سەرکردایەتییەکیشیان هەبووە. درێژەی باسەکەی لە لێکۆڵینەوەیەکمدایە بە ناونیشانی داگیرکردنی شارەزوور لە سێ ھەڵمەتی (فتوحات)ی ئیسلامیدا.
ئینجا کاک عەلی پێی وایە کورد لەو قۆناغەدا پڕۆژەیەکی نەتەوەیی نەبووە تا کەسانێک بڵێن عەرەب هاتوون داگیریان کردووە.
برادەر! کورد تا ئێستەش پڕۆژەی نەتەوەیی سەرتاسەریی نییە. ئەوەی هەیە ئێستەش کۆمەڵێک پڕۆژە و بەرگریی نیشتمانیی ناوچەییە. ئەو کاتەش کوردی هەر ناوچەیەک بەرگریی لە ناوچەکەی خۆی کردووە و هەر وا بەئاسانی بەرانبەر سوپایەک چۆکی دانەداوە (هێرشی سوپا ئیسلامیەکانیش هەر وا بە هەڵمەتی تاکە-تاکە بووە بۆسەر ناوچە جیاوازەکان، و یەک بەرەی جەنگ نەبووە لەسەر سنوور هەموو وەکوو یەک نەتەوە بەرگری بکەن) ، و ئەگەریش لە کۆتاییدا بە ڕێکەوتن و ئاگربڕ ناوچەکەیان ڕادەست کردبێت، بە ڕێکەوتن و کۆمەڵێک مەرجەوە بووە کە تا ڕادەیەک مافی مومارەسەی ئایین و جووڵەی بازرگانییان بۆ دابین بکەن.
باسی پڕۆژەی نەتەوەیی لەم قسەوباسەی کاک عەلیدا، دەنگدانەوەی ئەو قسە چەندبارەیەی ڕۆشنبیرە ئیسلامیەکانە کە دەڵێن ئەو ڕۆژگارە نەتەوە و نەتەوایەتی و نەتەوەگەری ناسیۆنالیزم بەم واتایەی ئێستە هەیە، نەبووە. بۆیە گوایە نابێت لەو چوارچێوە مێژووییە کۆنەدا باسی کورد و عەرەب بکرێت، و باسی دەوڵەتی نەتەوەیی عەرەب و هی کورد بکرێت (کە دوایی خۆیشیان دەکەونە هەمان هەڵەوە کاتێک داوا دەکەن کورد وەکوو نەتەوە پێش ئیسلام دەوڵەت و سەربەخۆیی سیاسیی هەبووبێت، و لێرەوە دەڵێن کورد پێش ئیسلام هیچی وای نەبووە تا لە دەستی بدات! ئەی ناوچە و خاک و ئاوی نەبووە بەرگریی لێ بکات؟! هیچ دەسەڵاتێکی ناوچەیی نەبووە؟!) .
ئێمە ئەوە باشتریش دەزانین کە دەوڵەتەکانی ئەو ڕۆژگارە دەوڵەتی بنەماڵەی فەرمانڕەوا و شاهانە بوون، و گەلێکیان دەوڵەتی ئیمپراتۆرێتیی ئایینییش بوون. گرنگیش نەبووە باکگراوندی خێڵەکی و گەلەخێڵەکی و ئێتنیکیی بنەماڵەکە چی بووە، و گرنگ ئەوەیە فەرمانڕەوای گەلانێکی زۆر بوون لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی گەورەدا. ئیتر بۆ نموونە دەوڵەتی ساسانی دەوڵەتی نەتەوە یان ئێتنیکی فارس یان تەنیا هەرێمی فارس نەبووە. ئێمە لێرەدا ئەو بیروڕایەش ناهێنینە مەیدان کە دەڵێت بنەماڵەی ساسانی (و باپیرەیان بە ناوی ساسان) کورد بوون، چونکە ئەمە ئەگەر بنچینەی تەواویشی هەبێت؛ هێشتا دەوڵەتی ساسانی ناکاتە دەوڵەتی نەتەوە یان ئێتنیکی کورد (وەکوو چۆن دەوڵەتەکەی کەریم خانی زەندیش دەوڵەتێکی کوردی نەبووە و ئێرانیی فارسیزمان بووە، و دەوڵەتەکەی بنەماڵەی ئەییووبی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کوردی نەبووە و دەوڵەتێکی بنەماڵەیی و دینی-مەزهەبی بووە و عەرەبیزمان بووە) .
ئەگەر لەو ڕۆژگارە کۆنەدا نەتەوەی سیاسی بە واتا و چەمکی ئێستە نەبووە، ئەگەر دەوڵەتی نەتەوەیی نەبووە؛ دەی پێشینە و شێوە بەراییەکانی ئەمانە هەبوون.
دەوڵەتی بنەماڵە و زنجیرە فەرمانڕەوا نوێنەری نەتەوەیەکی ئیمپراتۆری بووە، و دەوڵەتی ئیمپراتۆری نیشتمانێکی گەورەی لەژێر دەستدا بووە کە لەو نیشتمانەدا گەلانێکی زۆری لێکنزیک لە زمان و ئایین و کولتووردا هەر یەکەی ناوچەی خۆی هەبووە، و ئەو دەوڵەتە پارێزەری ئایینی هاوبەشی زۆرینەی گەلان و خەڵکانی ئەو نیشتمانە گەورەیە بووە.
لە جێی نەتەوە، لە بنەماڵەوە تا خێڵ و گەلەخێڵ و تا یەکگرتن و فیدراسیۆنی خێڵەکان هەبوون (و ئەمانە شێوەی بەرایی ئێتنیک و گەلەکانی ئێستە بوون) ، و ئەمانە هەر یەکەیان دەسەڵاتی ناوچەییان هەبووە، و ئەم دەسەڵاتە ناوچەییانەش لە کۆتاییدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرێتییەکی گەورەدا بوون.
دەوڵەتە عەرەبی - ئیسلامیەکە لەم بابەتە بووە کە لەو کاتەدا ناسنامەیەکی عەرەبیی هەبووە، و دەوڵەتە ساسانییە.ەیش بە هەمان شێوە کە ناسنامەکەی ئێرانی بووە، و ئێران (و بەتەواوی ئێران شەهر یانی 'شانشینیی ئاریەکان') ئەو کاتە بە هەموو ئیمپراتۆرێتیی ساسانی وتراوە. سەرچاوە عەرەبییەکان هەڵەیان کردووە کە لە جێی ناوی إیران ناوی فارسیان داناوە (هەڵەیەکی باوە: ناونانی وڵاتێکی گەورە بە ناوی پارچەیەکی، یان بە ناوی ناوچەی پایتەختەکەی) ، ئەگەرنا جەنگەکە لەنێوان عەرەب و ئێرانییە.اندا بووە. ڕاستە پایتەخت و شارە گرنگەکانی ئێران ئەو کاتە دەکەوتنە هەرێمی فارس و بەگشتی باشووری ئێرانەوە، بەڵام هەموو شار و ئاوەدانی و سەربازگەیەکیش، بەوانەشەوە کە دەکەوتنە باشووری کوردستانی ئێستە؛ هەر گرنگ بوون.
بۆیە کوردیش ئەو کاتە هەم بەرگریی لە نیشتمانی ئێرانیی ئەو کاتە کردووە، کە نیشتمانی قەڵەمڕەوی سیاسی و ئایینی و کولتووری بووە، و هەم هەر خێڵ و گرووپێکی کوردیش بەرگرییان لە ناوچە و خاک و ئاوی خۆیان کردووە.
خەڵکی گوندێک بەرگری لە زەوی و زار و کانی و ئاوی خۆیان دەکەن. خێڵێک بەرگری لە ناوچەکەی خۆی دەکات. گەلەخێڵێک بەرگری لە نیشتمانەکەیان دەکەن. پێویست ناکات نەتەوە-دەوڵەت بێت و سەربەخۆیی ڕەهای هەبێت، و پێویستیش ناکات سوپای هێرشبەر و ئابڵووقەدەر بە سوپای نەتەوە-دەوڵەتێکی تر بزانێت، و پێویستیش ناکات هەستی نەتەوەگەریی بەرز بێت، بۆ ئەوەی ئینجا هاتنی ئەو سوپایە بە داگیرکردن بزانێت و بەرگری بکات، چونکە دەزانێت ئەو سوپا داگیرکەرە ئەگەر لە جەنگدا براوە بێت؛ هەموو شتێک بە تاڵانی دەبات و ژن و منداڵ و پیاویش دیل دەکات و وڵاتەکەش داگیردەکات و تێیدا نیشتەجێیش دەبێت. جگە لەوەش ئەو جەنگانە جەنگی ئایینی و کولتوورییشن، و هەمیشە بە گیانی ئایینییە.ە کراون، و هەردوو لا سەرکەوتنیان بە سەرکەوتنی ئایینەکەیان زانیوە.
بۆیە کوردیش لەو ڕۆژگارەدا دەسەڵاتی ساسانیی بە دەسەڵات و سەربەخۆیی خۆی زانیوە بەرانبەر ئیمپراتۆرێتیەکانی تری وەکوو هی بیزەنتی و هی عەرەبی.
جگە لەوەش؛ هەموو گرووپێکی مرۆڤ بەرگری لە ماڵ و سامان خاک و ئاوی خۆی دەکات. سووکایەتیە بە مرۆڤی کورد ئەگەر بڵێیت لە ڕۆژگارێکدا بەرگریی لە ماڵ و حاڵ و خاک و ئاوی خۆی نەکردووە.
هەر چۆنێک بێت؛ هێز و سوپای ساسانی لەو قۆناغەدا بۆ کورد هێزە نیشتمانییەوە بووە، و سوپا عەرەبی - ئیسلامیەکە هێزە داگیرکەرەکە بووە.
ئەوەش لێرەدا ئەو بایەخەی نییە.کە باس دەکرێت دەرکەوتووە خەڵکانێک لە گەلانی باکووری ئەو کاتەی ئێران (وەکوو بۆ نموونە گەلی دەیلەم) لە کاتی هەڵمەتی سوپا عەرەبییەکەدا پشتی دەوڵەتی ساسانییان بەرداوە و چوونەتە پاڵ سوپا عەرەبییەکە، چونکە کورد لەو قۆناغەدا زیاتر قورساییان لە باشوور بووە و نزیک بوون لە ناوەندە گرنگەکانی دەوڵەتی ساسانییەوە.

ئینجا ئەم برادەرە بە جۆرێک باسی نەتەوە دەکات؛ وا دەزانێت سوپای ئیسلام وەکوو هێزی ئەم سەردەمە تەنیا سنووری دەوڵەتی بەزاندووە و سەروەری سیادەی وڵاتی تری ژێرپێ خستووە و جەنگێکی لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا کردووە و تەواو!
بابە! سوپای ئیسلام مەڕوماڵاتی خەڵکیشی پێش خۆی داوە! ژن و منداڵیشی بە دیلی بردووە و کردوونی بە کۆیلەی بنەماڵە عەرەبەکان! وەکوو لە هەمان توێژینەوەی داگیرکردنی شارەزوور لە سێ ھەڵمەتی 'فتوحات'ی ئیسلامیدادا بەشێک لەو واقیعە مێژووییەمان باس کردووە.
سوپای ئیسلام لە نیمچەدوورگەی عەرەبیش هێرشی کردووەتە سەر خێڵێکی دەوارنشینیش. جاری هەبووە دەسکەوتی هەڵمەتێکی ئیسلامی بڕێک تاڵانی بووە لە ماڵ و سامانێکی خێڵێکی داماو، و مەرج نییە.ئامانجەکە پڕۆژەی نەتەوەییی نەتەوەیەک بێت! [1]

#سەروەر پێنجوێنی#
ئەم بابەتە 505 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 505 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1183 KB 15-01-2023 شادی ئاکۆییش.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,652
پەرتووک PDF 19,144
فایلی پەیوەندیدار 96,359
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!