پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خودای شهود!
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خودای شهود!

خودای شهود!
$خودای شهود!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
خودای دینەکان بەگشتی و خودای سۆفییەکان زیاتر خودایەکی شهوودییە، خودایەکە ڕاستە هەندێک لە ئامرازەکانی ژیری تێیدا بەکاردێن بۆ نزیککردنەوەی کەسی ساڵێک لە بوونە حەقیقیەکەی خودا، بەڵام عەقڵی ڕووت بەتەنیا خۆی تێیدا نابێتە پێوەر بۆ ناسینی.من پێم وایە جیاوازییەکی جەوهەری لەنێوان عەقڵی نێو فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژائاواییدا هەیە.
لە پەڕتووکی حەوت مەجلیسەکەدا مەولانا دەڵێت: با تا دەرگاکە عەقڵت لەگەڵت بێت، کە تەقەت لێدا ئیدی ئەم کائینە فزوڵەی ژیری فڕێ دە، بۆ ئەوەی دەرگاکەتت لێبکەنەوە.
لە تەوراتدا هاتووە موسا کە لە خودا دەپرسێت تۆ کێیت خودا لە وەڵامدا پێی دەڵێت:
من هەر ئەوەم کە دەبێ ببم I am who I am. بە ئارامی دەبێتە کۆتە مەشهوەکەی אֶהְיֶה‎‎‌ אֲשֶׁר אֶהְיֶה ئێهەی ئاشەر ئێهەی واتە ئەوەم کە دەبێ ببم
لە قورئانیشدا هەمان شت لە سوورەتی طه دا دووبارە دەبێتەوە کاتێک موسا دەچێتە لای ئاگرەکە خودا پێی دەڵێت انی انا الله من خودی خۆی ئەڵڵام.
لە زمانی عەرەبیدا وشەی الله مانایەکی سەربەخۆی نییە. هەندێک دەڵێن لە ڕیشەی وشەی اِلەئیلاهەوە وەرگیراوە. ئیلاهیش لە زمانی عەرەبیدا لە فرمانی ٲلِهَ ەوە وەرگیراوە. ڕیشە و مانای پەیوەست بوونی شتێکی بە شتێکی دیکەوە هەیە. واتە خوگرتنێکی پێویست. وەختی خۆی عەرەبەکان گوتوویانە اله الفصیل الی امە بێچووە وشترەکە خوی بە دایکییەوە گرتووە، وابەستەی بووە و پێویستی پێیەتی. وشەی ئیلاهیش موشتەقێکی ئەم فرمانەیە. بەندە بەگوێرەی ئەوەندەی خوێندوومەتەوە پێم وایە وشەی اللَّه دوور ونزیک پەیوەندی بە وشەی ئیلاهەوە نییە. وشەیەکی تەواو سەربەخۆی قورئانە دەلالەتی زاتی خودای تێدا شاردراوەتەوە وەک لە سیفەتێکی دیاریکراو. ئیبن عەرەبی پێی وایە اللَّه فیهرست و کۆی هەموو ناو و سیفەتەکانی خودایە. وەک ناوکێک چۆن دارێکی گەورەی لەخۆیدا حەشارداوە اللَّه ش هەموو سیفەتەکانی خودای لەخۆیدا حەشار داوە. بەهەر حاڵ ئەم وشەیەش دادی ئێمە نادات لەوەی کە خودای شهود یا وجود دەرککردنی چۆنە.
خودای ئیمانی یاخود خودای شهودی نێو دینەکان هەرگیز ناچێتە نێو بازنەکانی ماهیەت و پێناسەوە، ئەوان پێیان وایە پێناسە بۆخۆی مەحدوودیەتە و خوداش لەدەرەوەی حەد و حیساباتی عەقڵە. ئەهلی شهوود پێیان وایە خود بوونی مەحزە Pur being ە، بێ سنوور و بێ کەرانە. بوونی مەحزیش بە بوونێکی وادار بە سنوورادرێتییەکانی وەک عەدەم، کات، شوێن، ژیری و مەحسوسات و ژیری دەرک ناکرێت.
سۆفییەکان پێیان وایە بڕینی مەراتیب و پاڵفتەبوون وا دەکەن مرۆڤ پەردە لە دوای پەردە بدڕێت و لەو پێودانگە نا پاڵفتەکراوانە ڕزگاری بێت تا لە بوونە بێ فۆرمەکەی خودای نزیکتر بکاتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە گوتویانە مەرتەبەیەک بە نیسبەت مەرتەبەکەی سەروو خۆیەوە زوڵمەت و کوفرە. فەرموودەیەکی پێغەمبەر هەیە دەڵێت مرۆڤی ئیماندار دەگاتە ئاستێک ئیدی دەتوانێت بە نوری خودا ببینێت، لە قورئانیشدا لە باسی ئەنجامی ئیماندا باس لەوەکراوە کە ڕەنگڕێژ دەبن بە ڕەنگی خودا، چ شتێک هەیە لە ڕەنگڕێژبوون بە ڕەنگی خوادا باشتر بێت صبغة الله ومن احسن من الله صبغة، نالی ئەمە ناو دەنێت موجەڕەد بوون و تەجرید:
نالی خۆشە نەومیدی، دڵ بەستە مەبە ئیدی
گەر عاشقی تەجریدی، لەم یار و دیارەت چی!
لای سۆفەکان و بەتایبەتیتر ئەوانەیان کە ئەهلی شهوودن خودا بە ئەنجام و دەرهاویشتەکانی لە فۆڕمی تەجەلیدا خۆی دەنوێنێت. دەقیق وەک دەرکەوتنی سێبەر کە دەلالەتی خۆرە، یا دەرکەوتنەوەی مانگ لە ئاوێنەیەکدا. ئەو وەسف و سیفەتانەش کە خودا خاوەندارێتیان لێدەکات هەموویان دەرکەوتن و تەعەیوناتی ئەون لە جیهانی دژ و ژمارەکاندا عوالم ارقام و اضداد. ئەوان مانەوە لەم دەرکەوتانەدا وەک شیرک چاولێدەکەن ، پێیان وایە دەبێت وەک پلیکانە یا پەردە چاویان لێبکرێت بۆ گەیشتن بە زاتە بێفۆڕمەکەی خۆی. ئیبن عەرەبی پێی وایە گاور و جوولەکەکان لە هەردوو سیفەتی ڕەحمانیەت و ڕەحیمیەتدا ماونەتەوە بۆیە گۆمڕا بوون و غەزەبیان لێگیراوە غیر المغضوب علیهم ولا الضالین یش دەلالەتی ئەمەیە.
خودای دینەکان خودایەکە مانەند و مەسیلی نییە، بێ فۆڕم و بێ کات و بێ کەسێتی و ماهیەتە بە قەولی قورئان لیس کمثله شیيءهەر لەبەر ئەم هۆکارەیە دینداران کەمتر خۆیان لە قەرەی کائینێکی سنووردار و فزوڵی وەک ژیری دەدەن لەباسی زات و حەقیقەتی خودادا. چونکە کائینێکی وەک ژیری گیرۆدەی دەستی پرسیار و چییەتی و کەسێتییە. هەر ئەمەیە وادەکات کەسێتییەکی وەک پێغەمبەر د.خ دوای ئەو هەموو شەونخونی و دەردیسەری و مولاقات و ڕاز و نیازە لەگەڵ خودا بڵێت سبحانک ما عرفناک حق معرفتک. ئەم دوعایەی سەلمێنەری دڕاندنی پەردە دوای پەردە و بڕینی مەرتەبە دوای مەرتەبەی ناو و سیفەتەکانە بەرەو زاتی بێفۆڕم و تەواو و بێخەوشی خودا. مەولانا لە مەسنەویدا پێی وایە ئەم فۆڕمەی جیهانی ئێمە لە بێفۆڕمی خوداوە هەڵقوڵاوە و سەرچاوەی گرتووە، سەرئەنجام هەر دەبێت بۆ ئەو بێ فۆڕمییە بگەڕێتەوە و ئەو ئەم جۆرە تەفسیرە بە باشترین تەفسیر بۆ ئایەتی انا الیەراجعون پێناسە دەکات:
صورت از بی صورتی امد برون//باز شد که انا الیەراجعون.
یا
خواندای انا الیەراجعون//تا بدانی کە کجاها میرویم؟
واتە پێش مەرگت انا الیەراجعون ت خوێندووە تابزانی بۆ کۆێ دەڕۆیت؟
لە دیوانی غەزەلیاتی شەمسدا و لە باسی حەجی ماڵی خوادا دەڵێت: گەر شێوەی بێ شێوەی خودات بینی یان گەیشتی بەوی نافۆڕم، ئەوە خودی خۆت هەم کەعبە و هەم ماڵی خوا و هەم حاجی و هەمیش حەرەمیت:
گر صورت بیصورت معشوق ببینید
هم خواجه و هم خانه و هم کعبه شمایید
ئەو خۆی دیارە پێی گەیشتووە بۆیە سەرەتای غەزەلەکە دەڵێت:ئەی حاجیانی ماڵی خوا لەکوێن؟ مەعشوق لای منە لێرەیە وەرن وەرن:
ای قوم به حج ڕفته کجایید کجایید
معشوق همین جاست بیایید بیایید
لەبەرانبەر زاتێکی بێفۆڕمدا شتێک بۆ مرۆڤ بمێنێتەوە تەنیاوتەنیا حیرەتە، بە زاراوەی ئەمڕۆیی شۆکی بەردەم بێ فۆڕمە، مەعریفەی عەقڵی لەبەرانبەر نافۆڕم یا بێفۆڕمدا زۆر کارناکات، ئەسڵەن ژیری ناتوانێت لە شتێکی بێفۆڕم بگات، سەرەتا فۆڕمی دەداتێ ئەوسا پێناسەی دەکات. واتە عەقڵی ئێمە سەرەتا دەبێت خودا فۆڕمدار بکات ئەوسا دەیناسێت.
شاعیرێکی وەک جامی دەقیق ئەم زاراوەیە بەکاردەهێنێت بۆ خودا و لە وەسفیدا دەڵێت: ئەی مەحرەمی عالەمی تەحەیور. فەرمودەیەک هەیە هەندێک دەڵێن لاوازە گوایە پێغەمبەر د.خ گوتویەتی: خودایە حیرەتی زیاترم پێ ببەخشە لەبەرانبەر خۆتدا، واتە حیجاب بدڕە و زیاتر نزیکم بکەرەوە لە زاتی بێ فۆڕمی خۆت ڕب زدنی فیک تیحرا
کە حیرەت هات ماڵی مەعریفە دەڕوخێت. لەمەسنەویدا ئەم باسە بە داوەتکردنی حوشتر دەچوێنرێت لەلایەن مریشکەوە بۆ کولانەکەی خۆی. دەڵێت مریشک حوشتری داوەت کرد، هەر کە ویستی بێتە ژوورەوە کولانەکەی خاپور بوو، مەولانا پێی وایە کە کولانەی ژیری بەرگەی ئەو زەبەلاحییەی وشتر ناگرێت. هەموو دیوانی غەزەلیاتی شەمس دیوانی بەکەم زانین و بچوکی عەقڵە. ئەمە دەقیقترین نموونەیە بۆ تێگەیشتن لە حیرەت و عەقڵ. کولانەکە هەمان ئەو عەقڵە مەعریفەت ویستەیە و مریشکەکەش ئێمەین. دەست پێکردنی گرنگترین ڕوکنی دینیش کە شایەتومانەکەیەتی هەر بەم مانایە دەست پێدەکات، لا اله الا الله واتە نا بۆ هەموو ئەوەی جگە لە تۆ هەیە، کاولکردن و خاپوورکردنی ئەوەی هەیە، پایەماڵ کردنی کولانەکە، لەناوبردنی ماسیوای زاتی باری..
بە بۆچوونی من و ئەوەندەی خوێندنەوەم هەبووە دوای ئەم نموونەیە مەحوی دەقیقترین شاعیری دونیای ئێمەیە بەم دەقیقیە دەم لەم باسە دەدات:
هەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گوڵروخان مەحوی
ئەگەر عەقڵی ببێ، لەو جێگە ئاونگی ژیری چ بکا؟
یا
دەپرسێ: بۆ چی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب؟
کە وەختێ ڕۆژ هەڵات، ئەڵبەت دەبێ شەونم لە خۆ غایب
یا
بە پیر ئەو ڕۆژەوە مەحوی ئەوەندە
بە سەر چووبوو، وەکوو شەونم لەسەر کەوت
یا
تۆ کە دەرکەوتی مەپرسە چی بە سەر دێ جان و دڵ
حاڵەتی شەونم تەماشا کە بە وەقتی ڕۆژهەڵات
یان
وتی مەحوی من تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین
جەنابی من کەدەرکەوتم، دەبێ تەشەریفی تۆ بڕوا
لێرەوە باشتر تێدەگەین بۆچی یەکەمین مەرجی ئیمانی دینی بە خودای دینەکان و بەتابەتیش ئیسلام بە لای لا اله الا الله بە ڕووخاندن و نەفیکرد و کردنەدەرەوەی هەمووشتێک جگە لە خودا دەستپێدەکات. ئەم خودایەش زاتی اللە بێفۆڕمەکەیە، نەوەک فۆڕمێک یا سیفەتێک بێت لە سیفەتەکانی، هەمان حیکایەتی کولانە و وشترەکە کە هات ماڵی ژیری خاپوور دەکات.
خودای شهوود یا نایەت، یا کاتێک دێت کە جگە لەخۆی هیچی دیکە تێدا نەبێت و پاک خاپوور بووبێت بۆخۆی. [1]
ئەم بابەتە 701 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 701 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!