پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,141
وێنە 106,458
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کوردو تەحەداکانی ئیسلامی سیاسی 1/1
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەربەست نەبی

سەربەست نەبی
#سەربەست نەبی#

پێویستە بایەخی ئایین وەک پەیامێکی ئاسمانیی جیابکرێتەوە لە سیاسەت و دنیاخوازییەک کە پێوەندی بە دەسەڵاتدارییەوەیە

چەمکی ئیسلامی سیاسی
یەک لە باری چەمکی (ئیسلامی سیاسیی) ، چەمکێکی چڵوپۆپەدارەو چەندین تەوژم و بزووتنەوەی سیاسیی لەناودا جێ دەبێتەوە، ئەو ڕێکخراوانە لەو بڕوایەدان کە ئیسلام بە تەنێ ئایینێک یان بڕوابوونێک نییە، بەڵکوو ئەم چەمکە لەوە زیاترەو وەک سیستمێکی سیاسی سەرتاپاگیر وایە بۆ فەرمانڕەوایەتی، ئەو کەسانەی لەم سیستمەدا هەڵسوڕاون ڕوانینی خۆیان بۆ حاکمێتی و سیاسەت لە شەریعەتی ئیسلامیەوە هەڵدەهێنجێنن، تەرجەمەی تیۆریی لای سوننە مەزهەبەکان بەپێی چەمکی (حاکمیەتی خوایی) یە و لەلای شیعەمەزهەبەکانیش بریتییە لە چەمکی (ویلایەتی فەقیه) ..
مێژوونووسان بۆ داڕشتنەوەی چەمکی ئیسلامگەرای سیاسیی هاوچەرخ پشتبەستوون بە ڕۆژهەڵاتناسانی ئینگلیز، هۆکاری ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ مەرامی ئایدیۆلۆژیانەو ئیمپریالیانە، لە ناوەندی چلەکانیشەوە ڕۆژهەڵاتناسێکی بە ڕەگەز هیندیستانی وەک ئەبولئەعلای مەودودی1903 1979 موژدەی داوە بە برەودانی ئیسلامی سیاسیی، لەو بارەیەوە سەمیر ئەمین ئاماژەی پێداوەو پێیوایە ئامانجی مەودودی ئەوە بووە کە بڵێت موسوڵمانان ناتوانن لە دەوڵەتێکی نائیسلامیدا بگوزەرێن، لەو بڕوایەوە پێیوایە کە زەمینەسازییان بۆ دابەشکردنی وڵاتان خۆش دەکرد، بەو شێوەیە مەودودی بیرۆکەی حاکمیەتی خواوەندی دادەڕشتەوە، ئەو هاووڵاتیبوونەی ڕەت دەکردەوە کە یاساگەل بۆ خۆیان دابڕێژنەوە، جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە پێویستە لەسەر دەوڵەت یاسای شەریعەت جێبەجێ بکات و ملی بۆ کەچ بکات..
لە سۆنگەی ئەمەوە ئیسلامی سیاسی ڕێبازی دیموکراتییەت ڕەت دەکاتەوە، ڕێبازێک کە بڕوای بە یەکسانیی هاووڵاتیان و تاکەکانە لەوەی ئازادانە مافی چارەی خۆیان دیاری بکەن، ئەم مافی چارەنووس نووسینە بە ئازادانە بە بیدعەی نائیسلامی دەزانێت، لە بری ئەمەش ڕێبازی شوورا ڕەواج پێدەدات، کە بە مۆدێلێکی ئیسلامیانەی نموونەیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری فەرمانڕەوایەتی ڕەعیەت دایدەنێت، بەڵام ئەو ڕاوێژدان و پرسانە یان ئەو شوورایەی کە گرووپە ئیسلامیەکان بە موژدەهێنی وەسف دەکەن، لە بنەڕەتدا سیفەتێکی نۆستالۆژیانەی پاشکەوتووانەی هەیە، سۆزێکە بۆ گەڕانەوە بەرەو شێوازێکی سەرەتاییانەی ئاسایی کۆگەلانەی مرۆڤایەتی، گەڕانەوەیە بۆ ساتەوەختانێک کە هێشتا تەحەدیاتی کۆمەڵگە هاوچەرخ و ئاڵۆزەکان نەهاتبوونە ئاراوە، ، بەو شێوەیە ئیدیۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی دژباوی هاوچەرخایەتی بوو، زۆربەی بزاوتە سیاسییە ئیسلامییەکان مۆدێلی نموونەیی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ سەلەفی ساڵح بەپێی تێگەیشتنی ئیبن تەیمیە واتا هاوکوفی زەمەنی خۆیان نابنەوە، لەم بارەیەوە سیوران پێی دەڵێت گەڕانەوە بۆ بنەچە، یان ئەسڵ ئەوەش ڕێبازی فکری بنەچەیی پاشکەوتووە، کەواتە ئوسوڵیەت یان بنەچەیی دژەباوی فکری تازەگەری و پەرەسەندنە، کە ئەمەی دوایەمینیان خۆراوای لە ڕەگەوە گۆڕی..
لە ساڵی 1941 زایینی، مەودودی کۆمەڵی ئیسلامی دامەزراند، هاوشانی ئەم لە جیهانی عەرەبیدا سەید قوتبە کە بیرۆکەکانی مەودودی لە میسر و وڵاتانی تری عەرەبی بڵاوکردەوە، دوو باوکی شەرعیی بانگخوازی ئیسلامی سیاسین کە لە هەشتایەکان و نەوەدەکانی سەدەی بیستەمدا لە هەندێ وڵاتی وەک ئەفغانستان و میسر و فەڵەستین و جەزائیر و سۆماڵ فکرەکانیان نەشونمای پێدراو شوێنکەوتووانیان پەڕگیرانە هەڵدەسووڕان..
ئیسلام و کورد
ئیسلام ئایینی زۆربەی زۆری هاووڵاتیانی کوردە، مەبەستمان لەو هەموو سەمت و مەزهەبە ئیسلامیانەیە بە سوننی و ئیسلامیەکانی پێشەنگ و ناوکوفیانەوە واتا بە ئەهلی حەقەو ئیسماعیلیەو دوازدە عیلمەکانیشەوە، لەناو کوردا مەزهەبێکی نموونەیی باوی سەرتاپاگیر بوونی نییە تا بڵێین زمانحاڵی ڕۆحیانەی زۆرینەی ڕەها بێت، واتا بە تەنیا ئیدیۆلۆژیایەکی دیاریکراوی ئیسلامیانە نەبۆتە ساباتی هەموو خەڵکی موسڵمان لە کوردستان، کە هەمووان بێ جیاوازی کۆکردبێتەوەو گشتێنرابێت یان بە هەمووەکی کرابێت، تا یەکێتیەکی نەتەوەیی سیاسی و ئەدەبی ئیسلامیانەی بۆ وەدیبهێنێت، ئەوانەی بەو وەهمەوە خۆیان هەڵواسیوە گوایە کۆمەڵگەیەکی سیاسی ئیسلامی کوردی لە شێوەی ئیدیۆلۆژیایەکی سەرتاپاگیر بوونی هەیە، کەسانێکن دابڕاون لە سەردەمی واقیعی کوردی و تەحەدیاتەکانی ئێستایەوە..
پێویستە بایەخی ئایین وەک پەیامێکی ئاسمانیی جیابکرێتەوە لە سیاسەت و دنیاخوازییەک کە پێوەندی بە دەسەڵاتدارییەوەیە..
کورد یەکێکە لەو گەلانەی فرەیی ئایینی و هەمەچەشنێتی مەزهەبی تێدایە، ئەگەر کەسێک هەبێت خۆی بە ئیسلامیکردنی کورد و کۆمەڵگەی کوردستانی لە ڕووی سیاسییەوە خەریک بکات بە شێوەیەک هاوشانی بکاتەوە بە خیتابی نەتەوەیی لە ئیسلامدا لێی دەپرسین چ ئیسلامگەرایەکت مەبەستە لەناو ئەو فرە ئیسلامیەتەدا، ئیسلامی سوننی یان شیعی بێگومان چەشنێکت بۆ دیاریدەکات لەو ئیسلامەی کە بە موژدەهێنی دادەنێت بۆ کوردستان، بەڵام هەر چەشنێک بێت دەکەوێتە بەردەم ڕەتکردنەوەیەکی ڕاستەوخۆی زۆرینەوە کاتێ بخرێتە بواری پراکتیکەوە، لەناو ئەم گەلەدا بڕوای ئایینی تر ڕەگ و ڕەچەڵەک داکوتاوی وەک کریستیان و یەزیدیش هەیە، هەر چەشنێک لە ئیسلام بکەیتە سابات بەسەر هەمووانەوە ئەوانی تر بە ئەهلی زیمە دابنرێن، کەواتە کەلێن دەکەوێتە ناو چەمکی کوردایەتی کاتێ ئیسلام بخەیتە سەر ئاستی نوێنەرایەتی سیاسی گەلێکی وەک کوردەوە..
لەبەرانبەردا نە دادپەروەرییەو نە لۆژیک ئەوە دەخوازێت کورد لە ڕووی مێژووییەوە دابڕێنیت لە ئیسلامەتی، ئەمە فانتایایەکی مێژووییە کە کورد بە دەیان سەدە ژیان و مێژووی خۆیانیان لەگەڵ ئیسلام بردۆتە سەر، ئیتر ئەو مێژووە سرووشتەکەی هەرچییەک بوو بێت، ناکرێت چواردە ساڵی تەمەنی گەلێک لە یادەوەری مێژوویدا وەدەرنێیت، لە بری ئەوە کورد پێویستی بە ئاگایی زیاترە لە بارەی ئیسلامەوە، لەو تێڕوانینەوە کە پیرۆزێتی ئایینی جیابکرێتەوە لە کۆمەڵێک مامەڵەو پێوەندی دنیایی.
ئاگامەندی شوناس و دۆزی ئینتیما
زۆربەی کۆمەڵە و پارتە ئیسلامیە سیاسییەکانی جیهان لە دەوری قەناعەتێکی ئایدیۆلۆژی هاوبەش مۆڵیان خواردووە، کە پێکەوە دوور دەکەونەوە لە ئینتیمای نەتەوەیی و بەرەو ئینتیمایەکی کۆسمۆپۆلێتی هەنگاو دەنێن لەو بڕوایەوە کە تەنیا حەقیقەتێکی سەرتاپاگیر و ڕەها لە ئیسلامدا بوونی هەیە و بەس. بەو شێوەیە گرووپە ئیسلامیەکان تایبەتمەندیی نەتەوەیی دەکەنە قوربانی و بە هەرتەقەی ئیدیۆلۆژیی خۆراوایی ناس دەکەن کە دژ بە ڕۆحی ئیسلامە، لەم ئاسۆیەوە پێویستە تێبگەین بۆچی هەندێک ئەندامپەڕڵەمانە ئیسلامیەکان ئامادە نابن وەک ڕێزگرتنێک بۆ سروودی نەتەوەیی کوردی هەستنە سەر پێ..
ئەمە پێوەندی بە ئاگامەندی مێژوویانەی تەوژمە سیاسییە ئیسلامیەکانەوە هەیە، کاتێ بیانەوێت خوێندنەوە بۆ مێژووی نەتەوەیی لۆکاڵی بکەن بە ڕوانینی خۆیانەوە دەیبەستنەوە بە سەرچاوەی ئیدیۆلۆژی نانەتەوەیی، هەموو مێژووی پێش ئیسلامەتی بە کوفر دەزانێت، بە شێوازی ئیسلامیانە هەموو شارستانیەتەکانی پێشوو ڕاڤە دەکاتەوە، بە ئاوەژووانە لە ڕابردووی گەلان دەڕوانن، ڕاستە زۆربەی گەلان نغرۆ بوو بوون لەناو بۆشایی ڕۆحی و تاریکایی فیسق و گەندەڵیدا، کاتێ ڕۆشنایی ئیسلام لەو زەمانەدا دەرکەوت بەبێ ماندووبوون ئەو نەتەوانە بە خوازیاری خۆیان هاتنە بەر ئەو ڕۆشناییە، چونکە چاوەڕوانی ڕزگارکارێک بوون لە بتپەرستی دووریان بخاتەوە، ئەمە نموونەییترین ڕاڤەی میتافیزیکیانەی ئیسلامە لە مێژوودا کە لە شێوازێکی بڕوادارانەی غەیبانیەوە هەڵدەقوڵێت نەک لە شێوازی مێژووییەوە، بۆیە هیچ کام لە ئیسلامیەکان بە ڕوانینی مێژووییەوە لە میدییەکان و خۆرییەکان ناڕوانن، بەلای ئەوانەوە ئەو نەتەوانەن کە بتپەرست و دواکەوتووبوون..
بەڵام ئیسلامی سیاسی عەرەبی ئیسلامێکە عروبەی خستۆتە ناو بوونیادو لۆژیکیەوەو ئەم ئینتیما عروبایەتیەی کردۆتە دینگە بۆ باوەڕدارێتی، ئیسلامی سیاسی کوردی بە پێچەوانەی ئەوانەوە شوناس و ئینتیمای نەتەوەی خۆی پوکاندۆتەوە، لەم پوکانەوەیەدا هەلومەرجێکی نامۆی بۆ بڕوای خۆی چێکردووە، فارسەکان درکیان بەم هاوکێشەیە کردبوو لە دێر زەمانەوە لەبەر ئەوە گەڕانەوە بۆ تەشیع لە بەردەم دەروازەی بە فارسبوونی ئیسلامیدا..
تا ئێستاش ئیسلامی سیاسی لە قەیرانی نائاگامەندی شوناسدا دەژیێ، لە قەیرانێکدان باز بەسەر ئێستا دەنێن و چوونەتەوە ڕابردوو.
لە ڕووی مێژووییەوە کورد نەگەیشتوون بە دامەزراندنی جۆرە ئاگامەندییەکی زاتیی نەتەوەیی بە تێگەیشتنی ئیسلامەتی، تەنانەت هاوشێوەی نەتەوەکانی تری دەوروبەریان نەیانتوانیوە ئیسلام بکوردێنن، ئەگەرچی ئیسلامی شافیعی لە قۆناغی ئەیوبیەکاندا هەژموونی هەبووەو لەڕێی کوردەوە تەشەنەی سەندووە تا ئەو ڕادەیەی بووەتە تاقانە مەزهەبێک لەناو کورد و عەرەبی شامیدا، بەڵام ناتوانین بڵێین ئەو مەزهەبەش تایبەتمەندێتی کوردی پێوەیە چۆن مەزهەبی شیعی تایبەتمەندێتی فارسی هەڵگرتووە، فارسەکان توانییان لە زەمەنی سەفەوییەکاندا تایبەتمەندێتی نەتەوەیی خۆیان ڕەنگڕێژبکەنە سەر ئیسلام، ئیسلامی شیعی دوازدەیی ئیسلامێکی نەتەوەیی تایبەتمەندانەی فارسیانەیە..
لە ئیسلامدا دەکرێت جەخت بکرێتەوە لەسەر تایبەتمەندێتی و لۆکاڵێتی و لەناو سیاقی مێژوویی خۆیدا بە دنیایی بکرێت، لەبەر ئەوە دیاریکردنی مێژووییانەی ئیسلام بە خوێندنەوەیەکی کوردیانەوە لە پێداویستی واقیعیانەو مێژوویانەی وێستاوە سەرچاوە دەگرێت..
توندوتیژی و تیرۆر
لەناو هیچ ئایینیێکی لێبوردەدا تیرۆریزمیەت بوونی نییە، ئایینی کەمتر یان زیاتر تیرۆریست بوونی نییەو وەک چۆنیش ئایینی کەمتر یان زیاتر لێبوردەش بوونی نییە، بەڵکوو ئەوانەی هەڵگری بڕوای ئایینەکەن لەڕێی سیاقە کۆمەڵایەتییەکان و بەرژەوەندییە مادییەکانەوە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن بۆ دیاریکردنی سرووشتی ئایینەکەو تێگەیشتن لێی..
هەرچۆن ئیسلام لە سەدەکانی ناوەڕاستدا نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیەکی کراوە و لێبوردە بووە و لەو کاتانەدا کریستیانەت سەرکردایەتی کۆمەڵگەیەکی بەڕبەڕیانەی کردووە، وەک چۆن کریستیانەکانی ئەوروپای خۆراوا خۆیان بێ بەری دەکەن لە خراپەکارییەکانی ئەو سەردەمانە، ئیسلامەتی هەندێک گرووپی بە ناو ئیسلام، ئێستا دوور کەوتۆتەوە لەو سەردەمی زێڕینەی کە ڕۆڵی جوامێرانەی تێدا گێڕاوە واتا ئیسلامەتی سەردەمی ئەبی عەلا موعەڕی و ئیمامی شافعیی و ئیبنولڕوشد.
هاوشێوەی ئەمە بڕوادارێکی لێبووردە بە حوکمی ئینتیمای بۆ ئایینەکەی بوونی نییە، هاووڵاتی ئەوروپی بە حوکمی ئایینی کریستیان لێبوردە نییە، بەڵکوو بە حوکمی ئەو ژینگە کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەی هانی داوە بۆ قبوڵکردنی ئەوانی تر، شێوازی بژێوی و گوزەرانی هاندەرێتی بۆ ئەوەی بە بیرکردنەوەی سیاسی داخراو هەڵسوکەوت نەکات، ئەم ژینگەیە هەڵگرێتی تا لێبوردەییانە ڕەفتار بکات لەگەڵ بەرانبەرەکانیدا، بێ پێشەکی و بێ بەهانە دۆزینەوە بۆ بارکردنی ڕق و کینەدۆزی، کەواتە هەموو ئایینەکان فاکتەرێکن بۆ لێبوردەیی بەبێ ئاوارتە، هەر ئایینیێک پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە ئایینێکی لێبووردە یان بە پێچەوانەوە ببێتە ئایینێکی تیرۆریستی و تەکفیرییەت، ئەگەر بکەوێتە ناو سیاقاتی پەتپەتێن و ململانێ لەسەر دەسەڵات و نفووزەوە، کەواتە ڕەگی تیرۆریستی لەناو زاتی ئایینەکەدا نییە، بەڵکوو ئەو هەلومەرجە واقیعیانەی لە ژینگەدان شێوازێکی توندو زبرێتی بە سیمای ئایینەکە دەبەخشن کاتێ مرۆڤ بە توندی ئەوانی تر ڕەت بکاتەوەو داخوازییەکانی دنیاوی بچەسپێنێت، دین بکاتە چەتر بۆ توندڕەوییەکەی..
ئیسلامی سیاسی لە میتۆدە تەکفیرییەکەیەوە کاتێک پەنا دەباتە بەر ڕەتکردنەوەی گشتگیر بۆ ژیان و بیرکردنەوە لە تێڕوانینی خۆیەوە بەوەی ڕەهاگەرییانە حەقیقەت تەنیا لای خۆیەتی دەکەوێتە دژایەتی کردنی ڕێژەگەرییانەی حەقیقەت، بەو شێوەیە جیاوازی پێ قبوڵ ناکرێت تەنیا هەموو شتەکان لە یەک ڕوانیندا کۆدەکاتەوەو ناتوانێت ئەوە قبوڵ بکات کە دوو شتی جیاواز بەسەر یەک زەمینەوە بوونی هەیە، کەواتە بەسەریدا دەچەسپێت کە ئەو شتانەی لەم جیاوازن بیانسووتێنێت و لەناویان بەرێت. لێرەوە خاڵێکی هاوبەش بۆ ئایین و تیرۆر درووست دەکرێت، لەم ڕوانینەوە گرووپە ئیسلامیە سیاسییەکان دەسەڵاتی سیاسی وڵاتەکانیان بە کافر لە قەڵەم دەدەن و هەوڵی جڵەوگیریی و کۆنترۆڵکردنی شتەکان دەدەن بۆ ئەم هەوڵەشیان دەیانەوێت کۆمەڵگەو دەوڵەت بە ئایینی بکەن، لەپێناوی بە ئایینی کردنی هەموو شتەکاندا پەنا بۆ تیرۆریستی دەبەن.
ویژدانی ئایینی و ئازادیی بڕوا
بازنەیەکی سەربەخۆی تایبەتمەند بە چواردەوری تاکدا هەیە کە پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی لێی بەدوور بخرێتەوە، وەک ستیوارت مل ئاماژەی پێ داوە ئەو بازنەیە بریتییە لە ژیان و ڕەفتاری تاک کە بە تەنیا ویستی ئازادانەی شەخسیی خۆی دەگرێتەوە لە چوارچێوەی ئازادی تایبەتمەندانەی تاکدا، ئەو بازنەیە پێی دەوترێت مەملەکەتی ئاگامەندێتی ناخەکیانە، کە بە ئازادی ویژدانی کەسەکییەوە دەوڵەمەندە بە هەموو واتاکانی ئازادی فیکر و هەست و ئازادی ڕەهای دەربڕین و سۆز لەبەرانبەر هەموو بابەتە زانستی و تیۆرییە مۆراڵیەکان و ئایینیەکاندا ئامادەگی هەیە/ دووەم ئەم ئازادی نەخشەڕێژکردنی پلانە بۆ ژیان هەر تاکێک خۆی لێی بەرپرسیارە چۆن بینەخشێنێت و چۆن کاری بۆ بکات، لەم ئازادیی تاکایەتیەوە ئازادی هەڵبژاردنی تاک بۆ ئینتماکردنی کۆمەڵ درووست دەبێت بەپێی هەلومەرجی هەمان ئازادی، ئیتر ئازادی یەکبوونی ئەو تاکەو هاریکارێتی لەپێناوی ئامانجێکی دیاریکراو لا درووست دەبێت بێ ئەوەی ئازاردانی خەڵکانی تری بەدواوە بێت، هەر کۆمەڵگەیەک تێیدا ڕێز لەم ئازادییانە نەگرێت نابێتە کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ئیتر فەرمانڕەوایەتیەکەی هەرچییەک بێت، ئازادی تاق و تەنیا بەو ناوە بریتییە لەوەی خێر و بێری خۆمان بە ڕێگەی تایبەتی خۆمان بچێنین مادەم هەوڵێک نابێت بۆ بێبەشکردنی کەسانی تر لە خێربێر و نابێتە کۆسپیش لە بەردەم توانایان بۆ هەوڵەکانیان لە گەیشتنیان بە خێر و بێر..
کاری دەزگای ئایینی لەسەر تاک کارێکی زۆر لاوەکیی ناڕاستەوخۆیە پێوەندیدارە بە ئارەزووی ئەو کەسە بۆ بەردەوامی پێدانی لە بڕواداریدا، بەڵام دەستێوەردانی دەزگای ئایینی لەسەر ویژدانی ناخەکی تاک و سرووشتی بڕوا تایبەتمەندەکانی کارێکی نابەجێیە کە بەناوی خواوەندایەتی و ئایینی ڕاستەقینەییەوە ئەنجام بدرێت، ئەگەر ئەم دەستێوەردانە ئامادەییشی هەبێت، ئەوا تاک بەرەو ناو ئاژاوەی بڕواداریی پەلکێش دەکات، لەو بارەیەوە کۆمەڵێک کەس هەن کە بە خراپی ئایین دەقۆزنەوە بۆ مەرامی شەخسی ئەو زیانەشی کە پێی دەگەیەنن کاریگەریی خراپی بۆ سەر خودی ئایینیش دەبێت، هەروەها بۆ سەر کۆمەڵگەش، بە گشتی ئەگەر تواناو کاتی بۆ بڕەخسێت پۆست و پایەی باڵا تەرخان بکات بۆ پەخشکردنەوەی بیرۆکەکانی، ڕەفتاری ئەو کەسە ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوەو لە چوارچێوەی ئازادی دێتەدەرەوە، واتا لە ئازادی بیرکردنەوە و گوزارشت کردن بە واتا ڕاستەقینەکەی دوور دەکەوێتەوە بۆ چوارچێوەی ئاژاوەگێڕی تەکفیر کردن و پەڕگیربوون..
هەر دەزگایەکی مەدەنی ئەرکی سەرشانێتی کە لە ڕووی ئەو فیکرانەدا بوەستێتەوە، چونکە ئەم بیرۆکانە ویژدانی تاک و کەرامەتی و مافی لە ڕاگەیاندنی بژاردەکانی دەگرێتەوەو دەرئەنجام ژیانی شەخسی تاکەکەو ژیانی کۆمەڵیش دەگرێتەوە ئەگەر ئەمە بە یاسایی نەکرێت، پێویستە ناڕەزایەتی گشتی لێ بکەوێتەوە، ئەمەش کەمترین بڕوایە تا بە کەمترین زیان لێی دەربچین. هەر لایەنێک پاراستنی کۆمەڵگەو دەسەڵاتی مەدەنی و سیستمی دیموکراتی لا مەبەست بێت، کۆمەڵگە قەرزارباری دەبێت.[1]
ئەم بابەتە 226 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-02-2014 (10 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 226 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,141
وێنە 106,458
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.859 چرکە!