پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,704
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورد و تەحەدداکانی ئیسلامی سیاسی 2/2
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
#سەربەست نەبی#

پێویستە بایەخی ئایین وەک پەیامێکی ئاسمانیی جیابکرێتەوە لە سیاسەت و دنیاخوازییەک کە پێوەندی بە دەسەڵاتدارییەوەیە

لێبووردەیی
بە گشتی بارودۆخی هاوچەرخی مرۆڤایەتی بە هەردوو دیوی پێکەوەژیان و ناکۆکییەوە مەحکوم کراوە، ئەمە بۆ خۆی دۆخێکە ئاستێکی باڵاو بەرزی لێبووردەیی پێویستە، بە تایبەتی لەو کۆمەڵگانەدا کە فرە کەلتوورن، یان کە تژین لە جیاوازیی شێوازەکانی ژیان و بیرکردنەوەدا، یان سیخناخن بە هەمەجۆرێتی لە بیروبڕواکاندا، لەو کۆمەڵگانەوە چەمکی لێبووردەیی دەبێتە چەقی بایەخەکان، بە پێچەوانەشەوە لە شوێنێکدا لێبووردەیی هیچ واتایەکی نابێت کە بیرو بڕواکان یەکڕەنگ و یەکچەشنانە بن.
لەم بارەیەوە ڕاینەر فۆرست لە پەڕتووکێکیدا بە ناوی ( لێبووردەیی لە ململانێدایە) جەخت لەسەر پێوەندیی ئۆرگانییانەی نێوان لێبووردن و ڕکابەریی دەکاتەوەو ئاماژی داوە بەوەی کە لێبووردەیی لە ڕکابەرییەوە هەڵدەقووڵێت و لە پزدانی ململانێی نێوان مرۆڤەکانەوە لە دایک دەبێت. بە شێوەیەک ئاماژە بە لێبووردەیی دەکات وەک ئەوەی هەڵوێست نواندنێک بێت بەرانبەر ڕاوبۆچوونەکانی ئەوانی دیکە، هەروەها لەبەرانبەر بڕواو بەرژەوەندییەکانی خەڵکانی تردا، یان وەک ئەوەی ڕەنگدانەوەی توانای مرۆڤ بێت لەسەر خۆگونجاندن لەگەڵ ڕەفتارو نەریتەکاندا یان لەگەڵ هەمە چەشنەیی ڕەفتارەکانی ئەوانی تردا، لەو کاتەدا پێویستێتی و بایەخی لێبووردەیی دەردەکەوێت کە گەیشتنە بە لێتێگەیشتن، ڕێککەوتنە لەبارەی دۆزەکانی کە جێی ناکۆکبوونن، ئەوەش بە مەبەستی دەرچوونە لە بەرژەوەندییە پێکناکۆکەکان، بێ ئەوەی پەنا وەبەر زبری یان توندوتیژیی و پاکتاوکردنی ئەوانی تر ببرێت. لەبەرانبەردا ناتوانرێت لێبووردەیی وەک بەهایەکی دابڕاو یان ڕەهای مۆڕاڵیانە ئەژماربکرێت، ناتوانرێت لە ساتە مێژووییەکاندا یان لە ساتەوەختانی باری وێستای واقیعیدا جودا بکرێتەوە، چونکە لێبووردەیی بە تەنیا ڕێبازێک نییە پارادۆکسانە بەسەر واقیعی وێستادا مرۆڤ بازی بەسەردا بدات، بەڵکوو واتاکەی دەوەستێتە سەر کەلتوورە باوەکەی خودی سەردەمەکە، دەوەستێتە سەر پێوەندییە ڕاستەقینەکانی خودی ئەو کەلتوورەوە ، ئەگەر چەمکی لێبوردەییمان لە سیاقە مێژووییەکەی خۆیدا پچڕاندو وا خستمانەڕوو کە بوونێکی دابڕاوانەی لە مێژوودا بۆ خۆی هەبێت، لەم بارەدا لێبوردەیی هەموو بەهایەکی مرۆڤانەو کردارەکییانەی خۆی ون دەکات، دەشکرێت تەرجومەی ئەم واتایە لە ڕێی ئەم پرسیارە پرۆبلێماتییانەی خوارەوە بخرێتەڕوو:
چۆن لەگەڵ تەکفیرییەکاندا لێبووردە بین و یان چۆن هاوئاهەنگانە خۆمانیان لەگەڵدا بسازێنین لە کاتێکدا ئەو تەکفیرییانە هیچ مافێکی ژیان نادەن بەو کەسانەی بڕوایان بە ئایینەکەی ئەمان نەهێناوە؟ تا ئەو ئاستەی دەگەنە ئەو بڕیارەی تیرۆر لە دژی ئەوانی تری جیاواز بەکار بهێنن.
ئایا بە زەڕووڕەت لێبووردەیی واتای ئەوە دەگەیەنێت لەگەڵ کەسانی نالێبووردە و توندڕەوانی کە لە بنەڕەتەوە لێبووردەیی ڕەت دەکەنەوە؛ لێبووردە بین، پابەند بوون بە ئازادیی ئەوانی دیکە و ماف پێدانیان بۆ ئەوەی گوزارشت لە خۆیان بکەن واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ڕێگە بدرێت بە هەر نەفامێک بە ناوی ئایینەوە کچانی هەرزەکار هەتک بکات و دەستدرێژیی سێکسی لە منداڵان بکات و سووکایەتی بە ئافرەتان بکات و دژ بە مافە بنەڕەتی و سرووشتییەکانی مرۆڤایەتی، خەڵکانێک بورووژێنێت، ئایا کاری ئایینی یان کارکردن لە بوارەکانی ئایینیدا، بەهانەیەکە تا بە ناوی خواوە کەسانێک خۆیان بکەنە چاودێرو سەرپەرشتیار بەسەر ویژدانی ئایینیی سەرجەم موسڵمانانەوە، ئایا ئەوە گونجاوە بۆ ڕێبازگەکانی مافی دەربڕینی ئازاد تا دەروازە ئاوەڵابکەن، بۆ هەر هەڵەشەیەک کە پێی وا بێت گەیشتۆتە کامڵبوونی ڕۆحیی و ڕاستەقینەیی مۆڕاڵیی و ماف بە خۆی بدات ببێتە سەرپەرشتیکار بەسەر ڕەفتارو بەسەر بەها ڕەوشتییەکانی کەسانی تری جیاواز لە خۆی و بە هەڕتەقەو بەدڕەوشتی و بەڕەڵایی تۆمەتباریان بکات، بانگەشە بۆ توندوتیژی خێزانیی و هاندان لە دژی بەهاکانی یەکسانخوازیی نێوان هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ بکات، لە چ شتێکیدا دەچێتەوە قاڵبی دیموکراتییەت و ئازادیی بیروڕاوە، ئایا هاندان و وروژاندنی خەڵکی بۆ ئاژاوەو ئاشووب خستنەوە لە دژی تازەگەرێتی و بەگژداچوونەوەی بەها نیشتمانییەکان و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بە مافێکی شەرعی بۆ تاک ئەژمار دەکرێت، ئایا ئەو ماف بەخۆدانە بەهانەیەکە بۆ بەکارهێنانی سەکۆ گشتییەکانی ڕۆحیی و مەدەنیی تا کەلتووری ڕقلێبوونەوەو دژایەتیکردنی هەموو ڕێبازو بڕواکانی دیکە تەشەنە بسێنێت، ئایا ئازادیی دەربڕینی بیروڕا لەوەدایە ڕق لە کەسانێکی تر هەڵبگریت بەبیانووی ئەوەی لەسەر بڕوایەکی ئایینی دیکەن، یان سەر بە مەزهەبێکی جیاواز لەوەی خۆتن، یان بە شێوەیەکی جیا پێڕەوی سرووت و پەرستشەکانی خۆیان دەکەن، ئایا بۆت هەیە ئەوانی تر ناچار بکەیت ڕەفتارێکی دیاریکراویی ڕەوشتییانەیان بەسەردا بسەپێنیت تا بیانخەیتە سەر ئەو ڕێچکە ڕاستەی خۆت بڕوات پێی هەیە چ بە پێی ئەو مەزهەبە یان بڕوایەی خۆت یان ئەو ئایینەی خۆت یان ئەو ڕێبازگەو قوتابخانەیەی خۆت پێت ڕاست و ڕەوانە بۆ گەیشتنت بە داواکانی ئاسمان؟ چۆن و بە چ شێوازێکی بەڵگەنەویستانە ئەمە دەسەلمێنیت، کێ ڕێگەی داوە بەو پیاوە ئایینیە نەخوێندەوارانەی بەم شێوەیە کار دەکەن و دەست وەردەدەن لە ویژدان و بڕوا تایبەتیەکانی خەڵکی دی تا هەمووان سازبکەن بۆ وەرگرتنی بڕواو ڕاوبۆچوونێک کە بەرهەمی ناو مێشکی خۆیانە بە پێی تێگەیشتنی سنووردارانەی خۆیان لە ئایین؟ ئەم پرسیارانەو زۆرانی تر، پاڵنەرن بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە سەرەتاکانی چەمکی مافەکانی مرۆڤ و چەمکی لێبووردەیی کە لە ناواخنیاندا ئەو ڕاستییە هاتووە بەوەی هەموو مرۆڤێک بە جیاوازیی بیرو بڕواو ڕەگەزو نەتەوەوە لە مافەکانیاندا چوونییەک و یەکسانن، ناکرێت پێچەوانەی ئەم ڕاستییە بسەلمێنرێت لە پیادەکردنی سیاسی و چالاکییەکانی بزاوتە ئیسلامییەکاندا، بە تایبەتیش ئەو بزاوتانەی سرووشتی خیتابەکانیان تەکفیریانەیە.
پوختەی مەبەست:
گەورەترین و نزیکترین هەڕەشەی چاوەڕوانکراو بۆ لەناوبردنی سەقامگیری و تەناهیی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی بەغداوە نایەت، تەنانەت لە سوپاو هێزە سەربازییەکانی وڵاتانی دراوسێیی هەرێمیشەوە نایەت، بەڵکوو لە فیکری پەڕگیرانەو توندڕەوانەی تەکفیرییەکانەوە دێت، لەو گرووپ و کۆمەڵە ئیسلامیە پەڕگیرانەی ناو هەرێم و دەرەوەی دێت، کە لە پێڕەوکردنی ڕەفتاری سیاسی لە فیکری تەکفیرکردنەوە سرووش وەردەگرن، ئێستاش بە هێمنانەو لێهاتووانەوە خۆیان سازو ئامادە دەکەن لە کنەدان تا دەرفەتێکی گونجاو بقۆزنەوە و کۆمەڵگاو دەسەڵات لەباربەرن، هەموو کەسێکیش بەرانبەر ئەم حەقیقەتە خۆی لە گێلی بدات یان ئێستا لەبەرانبەر ئەم ڕاستییەدا سەری خۆی بخاتە ژێر لمەوە، ناتوانێت سبەی فریای دەرهێنانەوەی سەری خۆی بکەوێت..
ئەم بەگژداهاتنەوەیەی تەکفیرییەکان لە ڕێی داڕشتنی پلانی ستراتیژیی ئەمنییەوە چار ناکرێت، بەڵکوو ئەم کارە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گشتگیریی کەلتووری و کۆمەڵگەیی پێویستە، تا بخرێتە ناو ستراتیژیی گشتیی بەگژداچوونەوەوە، ئەزموونی وڵاتانی تر ئەوەیان سەلماندووە، ئەو وڵاتانەی کە سیستمی ئەمنیی ڕێکخراوو سەنترالیزمانەیان هەبووەو لە بەگژداچوونەوەی توندڕەوێتی ئایینی شکستیان هێنا. بە گشتی ئیسلامی سیاسی بە پێی بڕوای خۆی، حەقیقەت بە ڕەهایی تەنیا لە ئامێزی خۆیدا دەبینێتەوە، لەسەر هەر سێ ئاستی مەعریفی و بڕواداریی و ڕەوشتیی، حەقیقەت بە بێ گومان و بێ چەندوچوون و بێنەو بەردەو بێ ڕەخنەگرتن و بێ بەرابەر تەنیا و تەنیا حەقیقەت بە لایەوە ئەو شتەیە کە خۆی درکی پێ دەکات، هەر کێبڕکێ کردنێک لەگەڵیدا، یان هەر حەقیقەتێکی جیاواز لە خۆی، یان هەر قەناعەتێکی ئەلتەرناتیڤی پێ قبوڵ ناکرێت، لە ڕووی ماددی و مانەوییەوە ئەوانی تر ڕەتدەکاتەوە، ئەمەش لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ فکرەکانی بەرابەریدا تاکو تەنیا بژاردەیەتی، بەم شێوەیە ئەو چەشنە بیرکردنەوە سیاسییە پەڕگیرە کە پشتبەستووە بە پیرۆزڕاگرتن و بۆماوەیی، هەرچی ڕەنگێک لەخۆ بگرێت، دەرئەنجام دژایەتی لێ دەردەچێت، دژایەتی لەبەرانبەر کرانەوەو لێبووردنی مرۆڤانەو پێشکەوتنەکانیدا..
لێرەوەیە هیچ تاکێکی ڕووناکبیر کە بڕوای بە فرەیی و یەکسانیی هێنابێت، ناتوانێت نەبێتە ڕکابەرێکی سەرسەختانە دژ بە ئیسلامی سیاسی، نەک دژ بە ئیسلام وەک ئایین و بڕوای شەخسی، بەڵکوو دژ بە ئیسلامی سیاسی، چونکە بێلایەنبوونی ڕۆشنگەرانە لەبەرانبەر ئیسلام هەمان بێلایەنبوونێکە بەرانبەر کریستیانیەت و زەردەشتی و یەهودییەت و هەموو ئایینەکانی دیکەی مرۆڤایەتیش، کە ڕۆشنگەرانە دەبیتە ڕکابەر دژ بە ئیسلامی سیاسی، واتا لەبەر ئەوەیە کە ئیسلامێکی مرۆڤانەی بەرنامەبۆداڕێژراوە لەلایەن کەسانی دیکەوە، واتا تۆ ڕکابەریت دژ بە ئامانجە خۆپەرستییەکانی مرۆڤ نەک پەیامە ئاسمانییەکەی ئیسلام، ئەمەش بە زەڕووڕەت ناتکاتە ڕکابەرێک دژ بە خودی ئیسلام، چونکە لەم حاڵەتانەدا ئیسلامی سیاسی خۆی دەکاتە نوێنەرایەتیی ئیسلامەتی و بە ناوی خواو پێغەمبەرەوە خۆیان دەکەنە زمانحاڵی ئاسمان و تەنیا ئیسلام بە ئایینی خوا دەزانن و هەموو مەزهەب و ئایینەکانی دیکەی مرۆڤایەتی بە کافر دەژمێرن.
ئیسلامی سیاسی خاوەنی ئایدیۆلۆژیایەکی مرۆیی دژەباوی مێژوو و فرەیی و دیموکراتییەت و یەکسانییە، بەڵام ئیسلام وەک پەیامێکی زیندوو بێبەرییە لەوانەی هەوڵ بۆ گەیشتنە دەسەڵاتێکی سیاسی دەدەن لەژێر ناوو عەبای ئیسلامەتیدا، کەواتە ڕۆشنگەرەکانی ڕکابەرانی ئیسلامیی سیاسیی، لە دژی ئیسلامییەک دەوەستێتەوە کە بە ناوی خواوەو خۆی دەکاتە بڕیاردەرو فەرماندارو هەڵسوڕێنەری بڕوای مرۆڤایەتی و چارەنووسی خەڵکی و بەرژەوەندییەکانیان، تەنانەت پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ئەم مافەی بەخۆی نەداوە، بەڵام ئیسلامەتی لای تەکفیرییەکان ئیسلامەتییەکی لووتبەرزانەو ستەمکارانەو خۆپەرستانەی بەربڵاوی چاوچنۆکانەیە کە ستەم و مەینەتداری بۆ خەڵکی بە دیاری دەهێنن، نەک ئیسلامەتییەکی بە بەزەییانەو سۆزدارانەی وا کە بە چاوی یەکسانەوە تەماشای هەموو بەندەکانی خوا دەکات، نەک ئیسلامەتییەک کە خاوێنی و ئازادیی ناخەکی و پاکیزەیی بەرهەم دێنێت، وەک پێغەمبەری خوا بڕوای پێی بووە، بەڵام کاتێ پیاوێکی ئایینی دەم لە سیاسەت وەربدات و سیاسەت پیادە بکات، دەرئەنجام لە هەردوو سەرەوە چ ئایین و چ سیاسەت دەکاتە دوو ڕوویی و زۆردارێتی، چونکە ئەوە کاری سیاسەت نییە خەڵکی بەزۆریی زۆردارەکی بنێریت بۆ بەهەشت، یان بە حەزی خۆت لە ئاگری دۆزەخیان بە دوور بگریت، ئەرکی سیاسەت بریتییە لە ڕێکخستنی کاروباری دنیایی خەڵک، لە ڕێی هەڵەو هەوڵەکانی مرۆڤ خۆیەوە دەکرێت، چونکە خەڵک لەوان زیاتر لە کاروباری دنیایی زاناترە.[1]
ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-03-2014 (10 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,704
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!