پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دوا ماچی مەرگ
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوا ماچی مەرگ

دوا ماچی مەرگ
$دوا ماچی مەرگ$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
لە ئەدەبیاتی دینی کریستیاندا شتێکی سەرنجڕاکێش هەیە بەناوی دوا ماچی مەرگ. سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم فرێزە بۆ سەردەمی عیسا و دوازدە حەوارییەکەی دەگەڕێتەوە. کاتێک هێزەکەی پلاتۆس بە خۆی و سەربازە خوێنڕێژەکانییەوە دەگاتە لای مەسیح و دوازدە حەوارییەکە، نازانێت کامە لەوانە عیسایە. بۆیە یەهوودای جوولەکە دێت و دەچپێنێت بە گوێیدا و پێی دەڵێت من نزیک ئەبمەوە لێیان، کامەیانم ماچ کرد ئەوە مەسیحە و بیکوژە. یەهوودا دەچێتە نزیک مەسیح و دوا ماچی دەکات. پلاتۆسیش مەسیح دەناسێتەوە. لێرەوە وێژەی دوا ماچی مەرگ دێتە نێو دونیای مەسحییەتە و دواتریش هەر ئەم واژەیە دەپەڕێتەوە بۆ دونیای سیاسەت.
زۆرن ئەو ماچانەی مەرگ ئەمڕۆ کە دۆخی دونیاکەی ئێمەیان لەخاچداوە و ئێمەیان بەمڕۆ گەیاندووە، بە جۆرێک لەخاچدراوین بوارێکیان بۆ لنگەفرتەیەکیش نەهێشتۆتەوە ، بە بڕوای من خائینانەترین و یەهووداییترین دوا ماچ کە ئێمە کرابێتین ماچی ئەو جووڵانەوە نالەخۆ و هاوردەیە بوو کە لەڕابردوودا ناوی شۆڕشی لەخۆی نابوو. گرنکترین میوەی ئەم دوا ماچەش پایەماڵکردنی قانون و عەدالەت و بێڕۆڵکردنی دادگاکان بوو.
ئەم دوا ماچە کوشندەیەبە جۆرێک مەستی کردین جێگری سەرۆکی هەرێم بە ئاشکرا و لە کەناڵێکیی بینراوەوە بڵێت ئەوەی بەعس و سەدام پێی نەکرا ئێمە بە میلەتەکەی خۆمان کرد و کەسیش نوزەی لێوە نەیەت و پرسیارێک نەکات ئایا ئێوە چیتان کرد؟
بە بۆچوونی من ئەوە گرنگترین دانپێدانانێکی مێژووی هەشتاساڵی ڕابردووی ئێمەیە لە زاری باڵاترین دەسەڵاتی پاش شۆڕشەوە دەرچووبێت. بەڵێ ئەوەی ئەوان کردیان هەڵگرتنی یەکجارەکی یاسا و قانوون و بێ ڕۆڵکروونی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری بوو لە ئەداکردنە ڕەقابییەکەی خۆی بۆ دەسەڵاتی تەشریعی و جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ زۆرن ئەو سیاسیی و ڕۆشنبیر و پارلەمانتارانەی کەوتونەتەوە ناو مەستیی هەمان ئەو ماچە بکوژە و داوای هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی پارلەمان دەکەن، وەک بڵێیت بارتەقای کێشەکە هەڵبژاردن و پارلەمان بێت. زۆرم پێ سەیرە سیاسییەک هەڵبژاردن و پارلەمان بە ئەساسیاتی دیموکراسی بزانێت بەڵام لەسەر دەسەڵاتی دادوەری بچوکترین نوتقی نییە. ڕۆشنبیرێک، موفەکیرێک، ڕۆماننووسێک، شاعیرێک کەس هیچ لەسەر ئەم موعجیزەی مەیسەرکدنی ژیانە بۆ هەموان ناڵێت، قڕوقاپ هەموومان کەوتوینەتە نێو یارییەکی دەستی چواری ئەو قەزیانەی ڕۆژانە دیکتاتۆر ئەیانوروژێنێت. تا دەسەڵاتێکی دادوەریی بێلایەنی ئازای تێروتەسەل درووست نەبێت نەوەک درووستبکرێت مەستی ئەو ماچە بکوژە بەرمان نادات و هیچ شتێک چاک نابێت، نەک هەر چاک نابێت دوێنێ لەمڕۆ زیاتر و سبەینێش لەمڕۆ کەمتر دێنێت.
هەڵبژاردن، پارلەمان، حکومەت و میدیا دەشێت وەک میوەی دیموکراسیی چاویان لێبکرێت، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی دڵ و بڕبڕەی پشتی هەموو دیموکراسییەکە. دەشێت دیکتاتۆرترین و خوێنڕژترین و دزترین دەسەڵاتدارەکان باوەڕیان بە هەڵبژاردن و پارلەمان و حکومەتی بنکە فراوان و میدیای ئاکتیڤ و تەنانەت ڕەخنەگریش هەبێت، بەڵام هێندەی مەحاڵ نەکردەیە مرۆڤێکی بچوک و ترسنۆک و ناخ شێواو و سایکۆپات و کەللەرڕەقی وەک کەسێتی دیکتاتۆر باوەڕی بە دەسەڵاتێکی دادوەریی سەربەخۆ هەبێت. لە بەشار ئەسەد و ئاردۆگان و سەدام و قەزافی و موبارەکەوە بۆ پوتن و هیتلەر و مۆسۆلینی هەموویان بە هەڵبژاردن هاتونەتە سەر تەخت، میدیای ئاکتیڤیان هەبووە، حکومەتەکانیان چەند ساڵ جارێک گۆڕیوە، پارلەمانیان بە هەڵبژاردن داناوە بەڵام ئەوەی ئەمان نەیانبووە و هەمیشە لێی ترساون دەسەڵاتێکی دادوەریی موحاید و ئازا و بێلایەن و جەسوور بووە.
ئەمڕۆ بەهۆی بوونی دەسەڵاتێکی دادوەری بەهێز و بوونی لانی زۆری عەدالەت لە ئامریکا و کەنەدا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی و لیبراڵدا هیچ کەسێک ڕووت و بێکەس و بێ لانە نییە، سواڵکەرترین و بێ مەئواترین بێنەواترین کەسانی سەرجادەش بێ بەهرە نین لەم مافەی عەدالەت. کەس ناتوانێت سنووری کەس ببەزێنێت. ئەوەی لەوێ ژیانی یەکسانی بێمەرجی بۆ هەموان دابین کردووە ئەوەیە عەدالەت کراوەتە پێشمەرجی ژیان. گرنگترین میوەش کە عەدالەت پێشکەشی ژیانی بکات ئازادییە نەوەک پارلەمان و حکومەتی بێسەواد و میدیای زبڵدان.
کە عەدالەت کرایە پێشمەرج، ئازادی بۆخۆی تەحسیل حاسڵە، کە ئازادیش هەبوو کەس ئیتر کەس ڕووت نابێت.
مرۆڤ چەندە بۆ عەدالەت بژی، عەدالەتیش ئەوەندە پەردە لە ڕوی خۆی بۆ لادەدات. بەو شێوەیە نییە عەدالەت هاوردە بکرێت بەڵکوو عەدالەت لە ناوەوەی مرۆڤەوە هەڵدەقوڵێت بۆ دەرەوە. لە تەرمینۆلۆژی کۆنی ئیسلامییدا قسەیەک هەیە دەوترێت تەنیا کەسانی موعتەدیل و خاوەن عەدالەت و ئاشتیی ناوەکیی دەتوانن عادل بن لە دەوڵەتدارییدا. مەحاڵە کەسێک لە ناخی خۆیدا و بەرانبەر خۆی ناعادل بێت بتوانێت کۆمەڵگا و حکومەتێکی عەدالەتخواز سەرڕێبخات. ئەم شتە لە ناوەوە دێتە دەرەوە.
‍ لەم جۆرە وڵاتانەی ئێمەدا دەسەڵاتی دادوەریی کە دەبێت پشت و پەنای خەڵک بێت زۆر جار بە فیتی سیاسیی و لەژێر فشاری میدیای دەوڵەمەنددا لە دژی خەڵکەکەی خۆی مۆبەڵایز دەکرێت. ئەمڕۆ لاوازترین دەسەڵاتک کە بشێت لەم وڵاتانەی لەمەڕ خۆمان بیبینین دەسەڵاتی دادوەرییە. زۆرجار کاریگەریی دادوەرێک یا داواکارێکی گشتی یا ئەنجوومەنێکی وەک ئەنجوومەنی شورا لە کاریگەریی نووسەرێک یا میدیاچییەکی میدیایەکی دەوڵەمەند کەمترە. هەر ئەمەیە وادەکات بەشی زۆری خەڵک متمانە بەو دەسەڵاتە نەکەن و دیوەخانەکانی پێش هاتنی ئیسلام هێشتا ئاوەدان بن و جمەیان بێت بۆ سوڵحی ژنهەڵگرتن و خەلەوخەرمان سووتاندن و چەتەیی و ڕاووڕوت.
لاوازیی و پاسیڤیی دەسەڵاتی دادوەری لای ئێمەی ڕۆژهەڵاتیی بە جۆرێکە هیچ کەسێک بە خەیاڵیشیدا نایەت ڕۆژێک لەڕۆژان بتوانێت سەرۆک، سوڵتان یا پادشای وڵات بباتە بەردەستی ئەو دەسەڵاتەوە، ئەمە نەوەک واقیع نییە، هێشتا نەبووەتە خەونیش!هیچ کەسێکی حیجازیی بیری لەوەکردۆتەوە ڕۆژێک مەلیک سەلمانی سعودیە بچێتە بەردەم دادوەرێک؟ ئەمە لەبەر ئەوەنییە زۆر عەدالەتخوازە و بەچاوی یەکسان لەهەموان دەڕوانێت، نەخێر هۆکارەکەی نەبوونی ئەم دەزگایەیە لە زیهن و خەیاڵدانی خەڵکدا، کاتێکش شتێک لە زیهندا نەبوو مەحاڵە لە واقیعدا جێکەوت بکرێت.
لەسەرۆک گەڕێ کە زیاتر وەک خودایەک لێی دەڕواندرێت لە ڕۆژهەڵات و جیهانی سێدا، لە مێشکی خەڵکدا حاشییەنشین و دەربارەکانیشی ڕۆژێک لەڕۆژان کەس ناتوانێت ڕاپێچی دادگا و دەسەڵاتی دادوەرییان بکات. کاتێکیش کەسێکی پلەچوار یا پلە پێنجیان دادگایی دەکرێت و دادگا بە حیسابی خۆی عەدالەت دەچەسپێنێت و بڕیارێکی لەدژ دەردەکا ئیدی دەبێتە جەژن لای خەڵک، چونکە خەڵکەکە هەر لەسەرەتاوە لە گرنگیی ئەم دەزگایە تێنەگەیشتووە ئێستاش هەر لێی تێناگات! گەر مرۆڤێک دەساڵە دزە ئەم دەزگایە چۆنە پێشتر لێی نەپرسیوەتەوە؟ گەر دزیش نییە دیارە ئەم بڕیارە عەدالت نییە.
وەک چۆن یەکەمین ئۆرگانی مرۆڤ لە پاش مەرگ لەکار دەکەوێت دڵە، بەهەمان شێوە لە مەنزومەیەکی فاشیل و دیکتاتۆرییشدا یەکەمین دامەزراوەیەک کە لەکار دەکەوێت دامەزراوەی دادوەرییە، ئیدی لە پاش لەکارکەوتنی ئەم دڵە زیندووە ماکیاجکردنی جەستەیەک کە دڵەکەی لە لێدان کەوتووە لە تراژیکۆمیدییەکی تەمام عەیار زیاتر نییە. بوونی میدیا و پارلەمان و حکومەت و ڕۆژنامە و ئیدیعای بوونی ئازادیی هەمان ئەو ماکیاجکردنەیە، بە تێپەڕبوونی کات ماکیاجکردن دادی جەستەکە نادات و بۆگەن دەبێت. بەقەولی مەحوی دەبێتە قەسابخانەیەکی بۆگەنیو:
لەعارف عامییەک پرسی هەواڵی مەسلەخ و قەساب
بەئەنگوشتی شەهادەی کرد کە شوێنی مەحکەمە و نائیب
ماچە کوشندەکانی وڵاتی ئێمە بێ ژمارە و بێ حیسابن، بەڵام گەر قەرار بێ یەکێکیان لە هەموویان کوشندەتر بێت و ناوی دواماچی مەرگی لێبنێین ئەو ماچە بوو کە عەدالەت و دەسەڵاتی دادوەریی پایەماڵ کرد و بۆ ئەبەد لەخاچی دا.[1]
ئەم بابەتە 558 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 558 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!