ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,474
画像 106,577
書籍 19,270
関連ファイル 97,131
Video 1,391
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لاشەیەکی داگیرکراو یان ئەکتەرێکی ئازاد، ژنی پیەر بۆردیۆ، ژنی ئالان تورێن، ژنی کوردستانی 1
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عادل باخەوان

عادل باخەوان
دکتۆر #عادل باخەوان#*

ئەم توێژینەوەیە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەکەم تایبەتە بە خوێندنەوەی تیۆری وێناکردنی ژن وەک کائینێکی هەژمون لەسەرکراوی هەمیشەیی، کە پیەر بۆردیۆ، گەورە سۆسیۆلۆگی جیهانی، دامەزرێنەرێتی. بەشی دووەم تایبەتە بە خوێندنەوەی تیۆری وێناکردنی ژن وەک ئەکتەرێکی ئازاد کە لەپێناوی خۆبیناکردن وەک خودێکی سەربەخۆ تێدەکۆشێت، ئالان تورێن، سۆسیۆلۆگێکی گەورەی دیکەی جیهانی لە پشت ئەم تیۆریەوەیە. بەشی سێیەم و کۆتاییش تایبەتە بە هەلومەرجی ژن لە کوردستاندا و لۆکالیزەکردنی پێگەکەی لەنێوان ئەم دوو «ماکرۆ» گێڕانەوە جیهانییەدا و هەوڵدەدەین ئەم کردەیە پشت ئەستوور بکەین بە کۆمەڵێک داتای مەیدانی کە لەسەر خودی ژنی کوردستانی ئامادەکراون.
چەند پەرەگرافێکی بەشی یەکەمی ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆژنامەی هاووڵاتیدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام دواتر هەردوولامان تێگەیشتین لەوەی کە ستەم لە خوێنەر و لە خودی توێژینەوەکەش دەکەین گەر پچڕ پچڕ و بە بیست گۆشە بڵاویبکەینەوە. بۆیە بڕیارمدا، هەر سێ بەشەکە و بە سێ جار «گەر گونجاوبێت» لە گوڵاندا بڵاوبکەمەوە.

ژنی پیەر بۆردیۆ
لە دەستپێکی پەڕتووکەکەیدا پیەر بۆردیۆ بەم ڕستەیە دەستپێدەکات: گەر لۆژیکی کۆی توێژینەوەکانم نەبووایە، هەرگیز دەستم نەدەبرد بۆ بابەتێکی سەخت و ئاڵۆزی لەم شێوەیە. ‌ئەوەی بەلای پیەر بۆردیۆوە جێگای سەرسوڕمانێکی بەردەوامە شتێکە کە ناویدەنێت «پارادۆکسی دۆکسا»: واتە ئەو سیستەمەی کە جیهانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبات (بە ماناکانیەوە، بە جەبرەکانیەوە، بە حەرامەکانیەوە، بە مۆڵەتپێدراوەکانیەوە، بە چاودێریەکانیەوە، بە سزاکانیەوە) ڕێزی لێدەگیرێت و وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هەتککردنی زیاتر، بەریەککەوتنی زیاتر، لادانی زیاتر، ڕاپەڕینی زیاتر ببێتەوە. لەوەش زیاتر، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانێکی گەورەترە، سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە مرۆییەکانە کە (بە پەیوەندییە بیناکراوەکانی لەسەر بنەمای هەژموونەوە، بە مافەکان و کارتە سپیەکانیەوە، بە دەستکەوت و نادادیەکانیەوە) بە ئاسانی دەتوانێت ڕەگوڕیشەی خۆی بەنێو مێژوودا درێژبکاتەوە و، لەدەرەوەی چەند ڕووداوێکی تاقانە و «ئیستیسنائی»، وەک سیستەمی «قبووڵکراو» و «سرووشتی» مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
هەژموونی پیاو بەسەر ژندا و چۆنیەتی فەرزکردنی و بەدیهێنانی، ئەو ڕووبەرە فراوانەیە کە پیەر بۆردیۆ وەک نموونەیەکی باڵای «خۆبەدەستەوەدان» دەیبینێت. خۆبەدەستەوەدانێک کە بەرهەمی ئەو شتەیە کە ناویدەنێت زەبروزەنگی ڕەمزی، زەبروزەنگی نەرم، زەبروزەنگی نەبینراو لەلایەن قوربانییەکانەوە کە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی ڕووتوقووتی ڕەمزیی پەیوەندیکردن، جەهل، دانپیادانان و هەستدا‌ خۆی بەدیدەهێنێت.
ئێمەیەک کە، بە ژن و پیاوەوە، لەبواری زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردەکەین و دەمانەوێت بڕۆینە پشت پەردەی هەژموونی پیاو لەسەر ژن و ڕووناکی بخەینە سەر میکانیزمەکانی کارکردنی، لەبەر ئەوەی لە مێژووی پەروەردەی کۆمەڵایەتیماندا و لەڕێگای نەخشە ناوشیارەکانی بینین و هەڵسەنگاندنەوە، ئاوێزانی ستراکتۆرە مێژووییەکانی سیستەمی نێرینە بووین، هەمیشە لە بەردەم مەترسیی ئەوەداین کە، بۆ ڕاڤەکردنی هەژموونی پیاوان بەسەر ژنانەوە، پەنا ببەینە بەر ئەو مۆدێلانەی فیکر کە لەژێر کارایی خودی ئەم هەژموونەدا بەرهەم هاتوون.
بۆ دەربازبوون لەم مەترسییە، لەپێناوی خۆ دوورخستنەوە لەم داوە جاڵجاڵۆکەییە، پیەر بۆردیۆ تەنیا یەک ڕێگا دەبینێت کە بریتییە لە کردەی «ئۆبژێکتیڤاسیۆن»ی ئەو پرسەی کە کاری لەسەر دەکەین. واتە بابەتی کار لەسەرکراو، لەلایەن سۆسیۆلۆگەوە، دەخرێتە نێو کردەی «بابەتاندنەوە» بەو مانایەی کە دادەنرێت لە هەموو بڕیارە پێشینەکان، لە هەموو ئەحکامە ئەخلاقییەکان، لە هەموو مانا هاوبەشەکان و دواتر کاری لەسەر دەکرێت. ئەم ستراتیژییە لای پیەر بۆردیۆ بریتییە لە وەرگێڕانی ئەو ڕوانینە «فەوقیەی» کە وەک دۆرکایم دەڵێت چوارچێوەکانی پۆلێنکردنمان بۆ درووستدەکات و لەڕێگایانەوە جیهانی کۆمەڵایەتی درووستدەکەین، بۆ ئەزموونی موختەبەری؛ کە بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ستراکتۆرە بابەتییەکانی کۆمەڵگەیەکی مێژوویی تایبەتدا وەک کەرەسەی کاری ڕەڤەکردنی کۆمەڵایەتی «ناوشیاری» کە نێرینە دەکات بە سەنتەر، بەشێوەیەک کە بتوانێت دەست گیربکات لە «بابەتاندنی» کاتیگۆریەکانی هەمان ئەو ناوشیاریە.
لەم گۆشەنیگا میتۆدۆلۆژیەوە پیەر بۆردیۆ کار لەسەر پرسی هەژموونی نێرینە بەسەر جیهانی مێیینەدا دەکات و پێیوایە کە، توانایی کارای سیستەمی نێرینە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە پێویستی بە «خۆسەلماندن»نییە، پێویستی بە بەڵگە هێنانەوە بۆ سەلماندنی شەرعیبوونی خۆی نییە، وەک ئەوەی کە دیاردەیەکی سرووشتی بێت، یاخود وەک ئەوەی کە دیاردەیەکی «بێلایەن»بێت. لەوەش زیاتر، تەواوی سیستەمی کۆمەڵایەتی وەک کارگەیەکی زەبەلاحی ڕەمزی دەجووڵێتەوە، کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە واژووکردنی هەژموونی نێرینەیەک، کە بناغەی خودی سیستەمەکەیە، کە دامەزراوە:
لەسەر دابەشبوونی چالاکییەکانی ژن و پیاو لەنێو ڕووبەر و چرکەساتەکاندا.
لەسەر ستراکتۆری پانتایی بە «ئۆپۆزیسیۆن»ی نێوان بازاڕ (جێگای کۆبوونەوەی پیاوان) لەلایەک و ماڵەوە (حەرەمی هەمیشەیی ژنان) لەلایەکی دیکەوە، هەروەها لە ماڵەوە «ئۆپۆزیسیۆن»ی نێوان ئەو ڕووبەرەی کە بۆ پیاوان تەرخانکراوە و ئەو ڕووبەرەش کە بۆ ژنان دەستنیشانکراوە.
لەسەر ستراکتۆری کات بەو زەمەنانەی کە پیاویان تیایاندا دەردەکەون و ئەو زەمەنانەش کە لەسەر ژنان تاپۆکراون.
دابەشبوونی سێکسیانەی جیهانی کۆمەڵایەتی بەسەر ژن و پیاودا، پیەر بۆردیۆ دەگەیەنێتە ئەو دەرەنجامەی کە پێمان بڵێت کۆی لاشەی مرۆڤ، بە ژن و پیاوەوە، لەنێو بیناکردنی کۆمەڵایەتیدا درووستبووە. لاشەی مرۆڤ پێش ئەوەی واقیعێکی بیۆلۆژی ڕووتوقووتبێت، بەرهەمی بیناکردنی ڕووبەرێکی کۆمەڵایەتی تایبەتە؛ بیناکردنێک کە لە هەر جومگەیەکیدا سێکس ئامادەیە؛ بەو مانایەی واقیعی لاشە، واقیعی بیناکردنێکی سێکسیانەیە، کە لە هەموو چرکەساتێکدا بینای ڕوانین و دابەشکردنی سێکسیانەی واقیعی دیکە دەکات.
لەنێو ئەم پرۆگرامە کۆمەڵایەتییەدایە کە لاشەی بیۆلۆژی ژن و پیاو مانا وەردەگرن؛ لەنێو ئەم پرۆگرامەدایە کە سێکسی ژن و سێکسی پیاو لەیەک جیادەبنەوە و لاشەی ژن دەبێت بە ڕووبەری هەرسکردنی هەژموونی پیاو وەک دیاردەیەکی سرووشتی، وەک فاکتێکی ئاسایی. لە هەلومەرجێکی ئاواشدایە کە ئەوانەی هەژموونی پیاو بە دیاردەیەکی «سرووشتی» دەزانن، دێن و جیاوازیی ئۆرگانە سێکسیەکانی پیاو (زەکەر) و ژن (فەرەج) وەک بەڵگەی سرووشتیبوونی جیاوازیی نێوانیان بەکاردەهێنن و کۆی بیناکردنی کۆمەڵایەتییانەی ماناکانی هەر یەکێک لەو ئۆرگانە سێکسییانە و چۆنیەتی دابەشکردنی وەزیفەکانیان لەلایەن جیهانی کۆمەڵایەتییەوە دەخەنە نێوان دوو کەوانەوە.
کاتێک بوونیەی فیکری هەژموون لەسەرکراوەکان، کە ژنانن، لەژێر کارایی بوونیەی هەژمووندارەکاندا، کە پیاوانن، بینادەکرێت، لە دۆخێکی ئاوادا کردەکانی مەعریفه ڕاستەوخۆ دەچنەوە سەر «ئیعتراف» بە خۆبەدەستەوەدانی ژنان لەبەرانبەر پیاواندا. بەڵام لە هەمانکاتدا پیەر بۆردیۆ پێیوایە کە لەنێوان پرۆسێسی جیهانی سرووشتی و دابەشکردنی کۆمەڵایەتییانەی هەمان ئەو جیهانەدا، مەودایەک هەیە کە بەتەواوی یەکلایی نەبووەتەوە و ڕێگا دەدات بەوەی کە هەژموون لەسەرکراوەکان (ژنان) ململانێ لەگەڵ هەژمووندارەکان (پیاوان) دا بکەن و لەپێناوی بەدەستهێنانی مافەکانیاندا تێبکۆشن. ڕاستە لە فیکری پیەر بۆردیۆدا ئەم ڕووبەرە زۆر تەسکە‌، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە دەرفەتی خەونبینین بە هەژموون لەسەرکراوەکان دەبەخشێت.
بەپێچەوانەی هەموو ئەو زانایانەی کە پێشتر کاریان لەسەر تۆڕی پەیوەندییەکانی نێوان ژن و پیاو لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا کردووە، پیەر بۆردیۆ دێت و لەسەر «پارادۆکسێک» کاردەکات کە خودی هاوکێشەکە سەرەوژێردەکاتەوە. لە سۆسیۆلۆژیای ئەودا، ئەوە ئامادەبوون یان ئامادەنەبوونی «قەزیب (قضیب) »نییە کە پێگەی مرۆڤ لە ڕوانینی کۆمەڵایەتیدا دەستنیشاندەکات، بەڵکوو ئەوە ڕوانینی کۆمەڵایەتییە کە دەستنیشانی کۆی وەزیفە جیاوازەکانی لاشەی ژن و پیاو دەکات. بێگومان بوونیەی ڕوانینی کۆمەڵایەتیش لەسەر چەمکی «بەناوەندبوونی نێرینە» بیناکراوە. واتە ڕوانینی کۆمەڵایەتی، کە لە ڕەگوڕیشەدا ڕوانینی نێرینەیە، چوارچێوەی مانا و جووڵانەوە بۆ هەر یەکێک لە ئۆرگانە جیاوازەکانی لاشەی ژن و پیاو دیاریدەکات. بەدیوێکی دیکەدا، ئەوە «قەزیب» وەک مادەیەکی فیزیکی ڕووتوقووت نییە کە دنیای کۆمەڵایەتی دابەشدەکات و مانا جیاوازەکان دەبەخشێتەوە، بەڵکوو ئەوە ڕوانینی کۆمەڵایەتی و پرۆگرامە جیاوازە پەروەردەییەکانیەتی کە «قەزیب» وەک ئۆرگانێکی مانادار، وەک سامبۆلی مەردایەتی، وەک سەرچاوەی شەرەف، وەک کەرەسەی شانازی درووستدەکات.
لەنێو ئەم جیهانبینە کۆمەڵایەتییەدا سێکسەکان پۆلێن دەکرێن: سێکسی پیاو وەک پلە یەک و سێکسی ژن وەک پلە دوو. دوور لە پێداویستی بەرهەمهێنانەوەی ڕەگەزی بەشەری، دوور لە بەردەوامیدان بە مرۆڤی بیۆلۆژی (بەیەکگەشتنی ڕووتوقووتی ژن و پیاوێک بۆ درووستکردنی مرۆڤێکی تر) ، ئەوە بیناکردنی کۆمەڵایەتییانەی ئۆرگانە بیۆلۆژیکەکانی ژن و پیاون، کە بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی هەر یەکێک لەو ئۆرگانانە، ماناکانیان، پەیامەکانیان، خۆبەدیهێنانەکانیان دەدات نەک پێچەوانەکەی. لەم جیهانبینییەدا، ئەوە «فەرج» و «قەزیب»ی ژن و پیاوێک نین کە بڕیار لەسەر چۆنیەتی درووستکردنی منداڵێک دەدەن، بەڵکوو ئەوە جیهانبینی کۆمەڵایەتییە کە ئەم دوو ئۆرگانە فێری ئەوەدەکات کە لە چ چوارچێوەیەکدا منداڵێک درووستبکەن.
لە جیهانبینی کۆمەڵایەتیدا چەند دابەشبوونی سێکسیانەی کار ئامادەیە، هێندەش دابەشبوونی کاری سێکس ئامادەیە؛ دابەشبوونێک کە هەژموونی جنسی پیاو، مرۆڤی پلەیەک، بەسەر جنسی ژن، مرۆڤی پله ‌دوودا دەسەپێنێت. بەهێزیی ئەم هەژموونە لەوەدایە کە بە ئاسانی دەتوانێت ئۆرگانە بیۆلۆژیەکان، کە لەنێو مێژووی پەروەردەی کۆمەڵایەتیدا وەزیفەکانیان دیاریکراوە، وەک دیاردەی سرووشتی بێ زەمان و بێ مەکان بۆ شەرعیەت بەخۆدان بەکاربێنێت.
لەنێو هەژموونی نێرینەدا لاشەی ژن دەبێت بەو ڕووبەرە کۆمەڵایەتییەی کە بەردەوام کار لەسەر بست بە بستی دەکرێت. ئەم لاشەیە فێری ئەوەدەکرێت چۆن پێبکەنێت، چۆن چاوی شۆڕبکات، چۆن بە ئاسانی بێدەنگبێت لە کاتێکدا نێرینە قسەی پێدەبڕێت، چۆن پشتێن ببەستێت، چۆن لەکاتی دانیشتندا قاچەکانی کۆبکاتەوە و لەیەکیان بنووسێنێت، چۆن لەکاتی ڕۆشتندا وریای ڕوانینەکانی بێت و یاریی بە لاشەی نەکات، چۆن پشتی نەچەمێنێتەوە و ڕێک ڕێبکات، چۆن ورگی دەرنەپەڕێنێت و بەرەو ناوەوەی ڕاکێشێت...جومگەیەک، تەنیا جومگەیەک لە لاشەی ژن نەماوە کە بارنەکرابێت لە مانای ئەخلاقی و پشتگوێخستنی هەر یەکێک لەو مانایانەش، لە هەر ساتەوەختێکدا زەبروزەنگی توندی بەدوادادێت.
لەنێو هەژموونی نێرینەدا، لاشەی ژن ڕادەهێنرێت لەسەر ئەوەی کە، لە پانتایی کۆمەڵایەتیدا جێگای زۆر نەگرێت، تا خۆی بچووک بکاتەوە باشترە. لە کاتی گردبوونەوەکاندا جێگای ئەو لە خوارەوەیە؛ خوارەوەیەک کە زۆر جار لە بیردەکرێت، بەڕادەیەک کە گەر قسەش بکات بە دەگمەن دەبیسترێت.
لێرەوە لاشەی ژن لە زیندانێکی «نەبینراو»ی بەردەوامدایە! یەکەم ئەرکی پۆشاکی ڕۆژانەی ژن بریتییە لە شاردنەوەی کۆی لاشەی حەرامکراو، بریتییە لە داپۆشینی ئۆرگانە بیۆلۆژییەکانی، بریتییە لە چاودێریکردن و پاشان بیرخستنەوەی بەردەوامی ئەم ژنە کە لاشەی ئەو لەنێو ڕژێمێک لە نۆرم و ڕێکخستنی نەنووسراودایە‌ و نابێت لێیان لابدات. پیەر بۆردیۆ پێیوایە کە لە کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکانیشدا، ئەوەی کە پێیدەوترێت ئازادیی ژنان جۆرێکە لە وەهم؛ چونکە خودی دەرکەوتنە نوێیەکانی ژن، هەر لە چۆنیەتی جلپۆشینەوە تا دەگاتە چۆنیەتی بەشداریکردن لە پانتاییە گشتییەکاندا، لەسەر ئەو مۆدێلانە خۆیان بینادەکەن کە پیاوان چوارچێوەکانیان بۆ دەستنیشان دەکەن. لێرەدا نموونە بە دەرکەوتنی ژن لە ڕێکلامەکاندا دەهێنێتەوە. ئەم دەرکەوتنە لە قووڵاییەکانی هەژموونی نێرینەدا درووستدەکرێت. لاشەی نوێی ژن، چ لە دۆخی پێشکەشکردنیدا بە پیاو، چ لە دۆخی ڕەفزکردنیدا، ئەو سەرزەمینەیە کە ئامادەباشی سامبۆلیکی ژن بۆ ڕازیکردنی خواستی پیاوی تیادا دەردەکەوێت. بە پێچەوانەی پیاو کە لەدەرەوەیە، کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی شتە فەڕمییەکانە، کە لەنێو پانتاییە گشتییەکاندا دەجووڵێتەوە، کە وشکە، کە بەرز خۆی دەنوێنێت، کە بە پەلە کارەکان جێبەجێدەکات، ژن لە ماڵەوەیە، تەڕە، نزم خۆی دەنوێنێت، لەسەر خۆیە، بازنەییە، سەرقاڵی ڕۆتینە، کائینێکی ماڵیکراوە. ژن هەموو ئەو کارانەی پێدەسپێردرێت کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەیبەنەوە سەر دەستەمۆبوون؛ ئەو کارانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان شوورەیین بۆ پیاو، بۆنموونە گرنگیدان بە منداڵ و بەخێوکردن و هاوڕێیەتیکردنیان. هەروەها کاتێک پێدەنێنە ڕووبەری دەرەوە، لەپێناوی ئەنجامدانی ئەو کارانەدایە کە دیسانەوە بۆ پیاو، نێرینە، سێکسی باڵای هەژمووندار شەرم و نەنگییە (قاپشۆرین و ناوماڵ پاککردنەوەی کەسانی تر) . تەنانەت ئەو ستراتیژییە ڕەمزیانەش کە ژنان لە دژی پیاوان بەکاریان دەهێنن لە سنوورەکانی هەژموونی نێرینە ناڕۆنە دەرەوە، چونکە ئامانج و کەرەسە بەکارهێنراوەکانیان لەنێو خودی «مەرکەزیەتی» پیاودا (پیاو وەک سەنتەری هەموو شتەکان ) درووستدەکرێن.
بەمشێوەیە هەژموونی نێرینە لەبارترین هەلومەرجی بابەتیانەی خۆبەدیهێنان دەدۆزێتەوە و بە گۆشت و ئێسقانەوە «وەزیفەی» خۆی جێبەجێدەکات. لەسەر ئاستی جیهان، داننان بە هەژموونی نێرینەدا، ئەو دۆخە کۆنکرێتیەیە کە له ‌نێو سێ ڕووبەردا تێبینی دەکرێت:
لەنێو بابەتیبوونی بوونیە کۆمەڵایەتییەکاندا.
لەنێو چالاکییەکانی بەرهەمهێنان و سەرلەنوێ کردەی بەرهەمهێنانەوەدا. بێگومان مەبەست لەو چالاکییانەیە کە ڕەگوڕیشەکانیان لەنێو دابەشبوونی سێکسیانەی کاری بەرهەمهێنان و سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی بیۆلۆژی و کۆمەڵایەتیدان‌، کە هەمیشە شتە باشەکان دەخاتە پاڵ پیاوان.
هەروەها لەنێو ئەو نەخشانەدایە کە لە هابیتیوسەکانەوە سەردەردەهێنن. ئەم هابیتیوسانە کاتێک لەنێو هەلومەرجە لەیەکچووەکاندا ڕەنگدەگرن، ئیدی بەشێوەیەکی بابەتییانە دەڕۆنە نێو یەک ئاوازەوە و وەک یەک چوارچێوە لە‌ پێشوازی لێکردن، لە ڕوانین، لە پراکتیکی تەواوی ئەندامانی کۆمەڵگەیەکی مێژوویی، لە شێوەی «ترانساندانس»دا، خۆی بەسەر هەموو لایەکدا دەسەپێنێت.
لە دەرەنجامدا ڕوانینی پیاوان سەبارەت بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی بیۆلۆژی و سەرلەنێو بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی باردەکرێت لە بابەتیبوونی مانای هاوبەش، کە دواتر وەک «کۆدەنگی» کۆمەڵگەیی سەبارەت بە پراکتیکە کۆمەڵایەتییەکان دەخرێنە سەر شانۆ. ژنانیش دێن و بەدەستی خۆیان ئەم سیستەمە لە مانای پراکتیک، لە نەخشەکانی فیکر، کە بەرهەمی سیستەمی ڕەمزیی بیناکراو لەسەر هەژموونی نێرینەن، لە هەموو مەیدانەکاندا بەرجەستە دەکەن، بەتایبەتی لەمەیدانی درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ «دەسەڵات»دا، دەسەڵات بە مانا فراوانەکەی کە لەهەر بستێکی ژیاندایە و پێگەی ژن لەنێویدا هەمیشە پێگەیەکی کۆنترۆڵکراوەی هەژموون لەسەرکراوە. لێرەوە«مەعریفە»ی ژنان لەسەر شتە جیاوازەکانی دنیای کۆمەڵایەتی، ڕاستەوخۆ دەبێت بە جۆرێک لە «ئیعتراف» بەو پراکتیکانەی کە لە ناوەندبوونی نێرینەوە سەرچاوەیان گرتووە، دەبێت بە جۆرێک لە«ئینتیما» بۆ «دۆکسا»یەک کە لەنێو ناوەندبوونی نێرینەدا درووستبووە و بەمەش ڕاستەوخۆ بەشداریدەکات لە درووستکردنی ئەو «زەبروزەنگە ڕەمزیەی» کە لەسەر خودی خۆی و لەلایەن پیاوەوە پراکتیزەدەکرێت. ژنان فێری لەبەرکردنی ئەو کۆدانە دەبن کە لەڕێگایانەوە خۆیان دەکەن بە ڕووبەری جێبەجێکردنی زەبروزەنگی ڕەمزی!

1. . پیەر بۆردیۆ چەمکی ئەندرۆسەنتریسم بەکاردەهێنێت کە بە عەرەبی دەبێت بە «مرکزية ذکورية». واتە بینی جیهان لە ڕوانگەی پیاوەوە، فەرزکردنی ڕوانگەی پیاو بەسەر جیهاندا، پیاو وەک سەنتەری جیهان.
* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは452表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication date: 28-11-2013 (11 年)
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 社会学
ブック: 社会
ブック: 女性
プロヴァンス: Kurdistan
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 22-01-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 27-01-2023
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 27-01-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは452表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,474
画像 106,577
書籍 19,270
関連ファイル 97,131
Video 1,391
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.61 秒(秒) !