پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕێژین دۆسکی
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئەرسەلان ئالانی
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئەرسەلان ئەمیری
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دلێر محەمەد نوری
23-02-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 30 تیرۆرست ڕادەگەیەنێت
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شیعر وەک شاهیدی تەنیایی
22-02-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
نەریمان کاکەسوور
22-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بەهزاد حەوێزی
22-02-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
نیگای تەمەن لەگەڵ خالید فاتیحی
22-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خالید فاتیحی
22-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 510,003
وێنە 102,890
پەرتووک PDF 18,675
فایلی پەیوەندیدار 92,446
ڤیدیۆ 1,188
شوێنەکان
زاخۆ
ژیاننامە
دانا غەنی
ژیاننامە
قادر بەشدار
کورتەباس
لە رۆژى زمانى دایکدا: با با...
ژیاننامە
دلێر محەمەد نوری
سەعیدی نوورسی و بیرۆکەی مێژوو
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەعید نوورسی

سەعید نوورسی
ژینۆ عوسمان ئەحمەد

(مێژوو) ئەو بابەتەیە کە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هزری مرۆڤەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، تەواوی کۆمەڵ و نەتەوە جیاوازەکان دید و تێگەیشتنی تایبەتی خۆیان بۆ هەبووە. بۆیە نامۆ نییە خۆمان لە بەردەم چەندەها پێناسە و ڕاڤەی جیاوازی ئەو چەمکەدا ببینینەوە. ئەوەی زیاتر لە پانتایی ڕۆشنبیری و مەعریفی ئێمەدا خراوەتەڕوو زیاتر هزر و فەلسەفەی بیرمەند و فەیلەسوفە ڕۆژاواییەکانە، ئەمەش دیارە بەشێکی پەیوەندی بە هەستپێکردنی گرنگی (مێژوو‌) ەوە هەبووە، لەلایەن مرۆڤەکانی نێو ئەو جیهانەوە.
بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە مرۆڤەکانی دەرەوەی ئەو جوگرافییایە هەستییان بە گرنگی ئەم بابەتە نەکردووە، بۆیە ئەم توێژینەوەیە بە پێویستی زانی کەسێکی دەرەوەی ژیاری ڕۆژاوا بکاتە بابەتی توێژینەوەکەی و بە تێڕوانینێکی جیاواز و قوڵ دەربارەی (مێژوو) بەشداریی لە پێشخستنی توێژینەوەی زانستیدا بکات.
(#نوورسی#) ش وەک عەقڵێکی گەورەی نێو ژیاری ئیسلامی زۆر خوێندنەوەی بۆ مێژوو‌ و ژیاری ڕۆژاوا و ژیاری ئیسلامی کردووە، وەک فەیلەسوفێک قسەی لەسەر (چەمک، قۆناغ، ئاڕاستە، پەیوەندی، داهاتوو، ...تاد) ی مێژوو ژیارەکان کردووە‌ و (بەهێزی) و (لاوازی) ییانی دیاریکردووە. بەڵام تا ئێستا لە ئەدەبیاتی کوردیدا وەک پێویست قسە لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە. بۆیە ئەم توێژینەوەیە بە گرنگیزانی کە ناوەرۆکەکەی بۆ (مێژوو) لە جیهانبینی (نوورسی) دا تەرخان بکات.
ئەمەجگە لەوەی لە ئەدەبیاتی کوردیدا بابەتێکی سەربەخۆ لەسەر لێکدانەوە و تێڕوانینەکانی (نوورسی) بۆ مێژوو بەشێوەیەکی گشتی نەنووسراوە، بۆیە پێویستییەک بوو بۆ ناساندن و فەرامۆش نەکردنی وەک کەسێکی دیارو خاوەن تێڕوانینی قووڵ بۆ پرسە جۆراوجۆرەکانی بوون و ژیان و مرۆڤ.

چەمکی مێژوو
بۆئەوەی بە تێڕوانینەکانی (نوورسی) بەرانبەر بە مێژوو ئاشنا بین، ئەوا دەبێت گەشتێکی دوور و درێژ بە نێو تەواوی پەیام و نووسراوەکانیدا بکەین، چونکە پەیامێکی تایبەتی دەربارەی مێژوو نییە، بەڵام لە زۆر شوێنی پەیامەکانیدا و لە بەرهەمە جیاوازەکانییدا ئاماژەی بە (واتا) و (سرووشت) و (مەبەست) و...تاد. مێژوو کردووە. بیرۆکەی (مەبەستی مێژوو) یاخوود (واتای مێژوو) کە ڕیشەکانی لە جەوهەری ئیسلام وەرگرتووە و پەیوەندی جیهان بە دوا ڕۆژەوە کە لێوەی (واتای بوون) بەرهەم هاتووە، ئەو سەربەن (منطلق) انەن کە تێڕوانینی (نوورسی) ان بۆ مێژوو پێکهێناوە. لە تێڕوانینی (نوورسی) دا مرۆڤ ڕەگەزێکی سەرەکی درووستبوونی مێژووە، هەر چەندە مرۆڤ بەدیهاتوویەکی فانییە بەڵام بۆ مانەوە بەدیهێنراوە، کە بەدیهێنەر وەک ئاوێنەیەکی درەوشاوەی باقی خۆی بەدیهێناوە و چەند ئەرکێکی تری خستۆتە سەر شانی و بە جوانترین شێوە ئافڕێندراوە، کە کردوویەتی بە خولگەی نەخش و نیگاری درەوشانەوەی ناوەکانی خودا (1) .
خودا ئەم گەردوونەی بە بێ هۆ درووست نەکردووە و، مرۆڤیش بەرهەم و چەقی گەردوونە، هەر بۆیە ژیانی مرۆڤ تاقی کردنەوەیە و دوای مردنی پاداشتی چاکەو خراپەی وەردەگرێتەوە، دواڕۆژیش کە ژیانێکی هەتا هەتایی یە واتایەک بۆ مێژوو زیاد دەکات. بۆیە مێژوو بە بێ ئامانج دووبارە نابێتەوە، ئەم مێژووەش دەستپێکردنی لەو کاتەدایە کە خوای گەورە مرۆڤی درووست کرد. واتە بەدیهێنانی مرۆڤ خاڵی دەسپێکردنی مێژووە، لەبەرئەوە (نوورسی) پێی وابوو مێژوو لایەنێکی ئەرێنییە لە بەدەست هێنانی ئازادی و دادپەروەری مرۆڤایەتی ئەویش بە جێبەجێکردنی شەریعەت، هەر بۆیە مێژوو بە ڕێڕەوێکی ڕاستدا ناڕوات بەڵکوو ململانەیەکی بەردەوامە لەنێوان حەق و ناحەق، ئیمان و کوفر، دادپەروەری و ستەم (2)
لە سەربەنی جیهانبینی ئیسلامییەوە، (نوورسی) (ئیمان و کوفر) دەکاتە بنەڕەتی چاکی و خراپی مرۆڤ و لەوێوە دێت و لەو ململانێ دوور و درێژە مێژوویەی نێوان ئەو دوو جیهانە دەکۆڵێتەوە و لەوێوە لێکدانەوەکانی خۆی بۆ مێژووی مرۆڤاییەتی بە گشتی و مێژووی ئیسلام بە تایبەتی دەخاتەڕوو. بۆیە لە هزری (نوورسی) دا ئەمانە کۆمەڵە چەمکێکی گرێدراون کە یەکتر تەواو دەکەن. هاوکات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئیمان هۆکاری چاکەخوازی مرۆڤەکانە لە ژیاندا، چونکە ئیمان وا لە مرۆڤ دەکات بۆ بەدەستهێنانی بەهەشت هەمیشە لە پێشبڕکێکردندا بێت بۆ ئەنجامدانی کاری باش. لەبەرانبەریشەوە مرۆڤی بێباوەڕ پێیوایە مردن لە دونیادا کۆتایی هەموو شتەکانە! ئەم باوەڕە وا لە مرۆڤ دەکات کە بەهەر شێوەیەک و هەر ڕێگەیەک بووبێت پێش مردنی هەوڵ بدات پێداویستییەکانی تێر بکات.
ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرهەمهێنانی مرۆڤی بێئومێد و خۆپەرست و هەندێجاریش شەڕخواز، کە خراپەکاری دەبێتە بنەمای مامەڵەی ئەو لەگەڵ دەوەوبەرو کۆمەڵگەکەیدا.
(نوورسی) بڕوای وابوو مێژووی مرۆڤاییەتی هەر لە سەردەمی ئادەمەوە تا ئێستا، دوو زنجیرە دەگرێتەخۆ کە بە درێژای کات و سەردەمەکان بەردەوام دێن و دەڕۆن ئەویش (زنجیرەی پێغەمبەرایەتی و ئایینی) دواتر (زنجیرەی فەلسەفە و حیکمەت) ە، واتا هەموو ئەو زانستانە دەگرێتەوە کە پەیوەندیان بە ئایینەوە نەبووە. بۆیە پێیوابوو هەر کاتێک ئەم دوو زنجیرەییە یەکیان گرتبێت ئەوە مرۆڤاییەتی ژیانێکی ئاسوودە و شادوومانی بەسەر بردووە. هەر کاتێکیش کەلێن کەوتبێتە نێوانیانەوە جیابوونەتەوە و هەر نوور و چاکییەک هەبوبێت لە ناوی بردووە و بۆتە هۆکاری شەڕ و گومڕاکانیش لە دەووری زنجیرەی فەلسەفەدا کۆبوونەتەوە. چونکە لەسەر بنەمایەک دەڕۆشتن کە دەڵێن (حەق لە هێزدایە) لە کاتێکدا ڕێڕەوی پێغەمبەراییەتی پێچەوانەکەی ڕاست بوو (3) .
لەسەر هەمان پۆڵێنکردنەوە (نوورسی) مێژووی مرۆڤایەتی بۆ سێ قۆناغ دابەشکردبوو:
قۆناغی یەکەم: مێژووی پێش ئیسلام. ئەوەی لەم ماوەیەدا هەیە زیاتر هێز و لایەنی هەستە کە دەبووە هۆکاری خراپی مرۆڤەکان و ستەم و زۆرداری و توندڕەوی، بەشێوەیەک نەیان دەتوانی ڕاستییەکان بدۆزنەوە، هەربۆیە ڕابردوو هێمای توندڕەوی و دوورکەوتنەوەیە لە شەریعەت. لە کوێ خراپە و توندڕەویش بینرا ئەوە واتای ڕابردووە. کەواتە قۆناغە مێژوویەکان ئەوەندەی (واتایی) ن، ئەوەندە ژمارە و ساڵ و سەدە نانوێنن.
قۆناغی دووەم: سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام دەگرێتەوە لە دوای پەیامبەر. ئەم ماوەییە ماوەی چاکەکارییە و بە پێی فەرموودەکان باشترین قۆناغی مێژووە، دادپەروەری تایبەتمەندییەکی بنەڕەتی ئەم قۆناغی مێژوو بووە و زۆرترین مرۆڤی چاکساز و حەقبێژ و بیرمەندو ...تاد لەم سەردەمەدا ژییان. هەر کاتێکیش گومانێک درووست ببوایە زۆر بەخێرایی و لەسەر بنەڕەتی ژیری و لۆجیک شیدەکرایەوە و دڵنییایی جێگەی دەگرتەوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی ئەم سێ سەدەیەدا بەبیانووی جیاواز جیاواز دادپەروەری پاشەکشەی کرد.
قۆناغی سێیەم: هەر چەندە قۆناغێکە کە هێشتا نەهاتووە بەڵام (نوورسی) وەک زانین (معرفە) بینیویەتی و بە چاوەێکی تیژەوە و لەڕێی بیردۆزە عەقڵییەکانەوە بۆ (خواناسین) بەکاری هێناوە، بە بەردەوامیش ئەو ڕاستییانە دووبارە دەکاتەوە وەک بیانوییەکی قەناعەتپێکەر لەنێو نووسراوەکانیدا کە داهاتوو ڕێڕەوێکی سرووشتیی نەتەوەییەکی خێرخوازە (4) .
قەدەر و مێژوو:
(نوورسی) ئاماژەی بەوە داوە کە قەدەر و هەڵبژاردن دوو بەشن دوا سنووری ئیمان و ئیسلام دەستنیشان دەکەن. بەشێوەیەک ئیماندار هەموو شتێک دەداتە دەست خودای گەورە، خودی خۆی و کارەکانی بۆ خودا دەگەڕێنێتەوە. بەڵام ڵەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی هەڵبژاردەی هەیە کە ئەویش (بەرپرسیاریەتی) یە (5)
یەکێک لە دەستوورە بنەڕەتییەکانی پەیامەکانی نووریش بریتی بوو لەوەی هەر ڕووداوێک دەستی مرۆڤ و قەدەری تێدایە، بەڵام مرۆڤ ستەم دەکات چونکە بۆ هۆکارە ڕواڵەتییەکان دەڕوانێت. لە کاتێکدا قەدەر دادگەرە لەوەی هۆکارە پەنهانیەکەی ئەو ڕووداوە (مووسیبەتە) دەبینێت (6) .
لەبەرئەوە (نوورسی) مێژوو و قەدەری پێکەوە وابەستە کردووە بەوەی قەدەری خوای گەورەی لە هەموو شتێکدا بەرجەستە کردووە، بێگوومان هەموو ئەمانە بۆ چاکەی مرۆڤاییەتی بووە، مرۆڤەکانیش کە ناتوانن لەم نهێنییە خوداییە تێبگەن بۆیە لە هەستەکانیاندا بە شاراوەی دەمێنێتەوە، ئەمەش ئاڕاستەی بزووتنەوەی مێژووە. (نوورسی) پێیوایە ڕووداوە مێژوویەکان لەنێوان دوو لایەندا دەوەستێت، بیردۆزە غەیبیەکان کە کردارە مرۆڤایەتییەکان دەشارێتەوە لە بزووتنەوەی مێژوودا کە وادەکات سەپێنەر بێت و مرۆڤ ملکەچ بکات. دواتر بیردۆزی مادییە کە قەدەری خودا دەشارێتەوە و وا لە مرۆڤ دەکات خۆسەپاندن و تاکڕەوی لە کرداریدا بسەپێت (7) .
گەر مرۆڤ بەشداری لە درووستبوونی ڕووداوەکانی مێژوودا کردبێت، ئەوا بێگوومان هێزێکی باڵادەستتر لە مرۆڤ نەخشەکەی کێشاوە. واتا ڕاستە مرۆڤ لە ویست و هەڵبژاردندا ئازادە کە بکەری ڕاستەوخۆی ڕووداوەکانە، بەڵام ئەو ڕووداوەی کە ڕوودەدات لە بووندا هەبوون، دواتر ویستی مرۆڤ لە ڕووداوەکاندا بووەتە هۆی ڕوودانی، کە ئەمەش درووستبوونی ویستە لای مرۆڤ و وایلێدەکات مێژوو درووست بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ویستی مرۆڤ تاک و تەنیا ویست نییە کە چۆنی بوێت ڕووداوەکان درووست بکات. هەر بۆیە ئەم ویستە دەبێت لە ڕۆڵی هێزێکی شاراوە لە نەفسدا بۆ ڕۆڵی کار لە واقعدا بگۆڕێت، گەر نا ویستێکی تر دەردەکەوێت کە ئەویش ویستی گەردوونە کە خۆی دەنوێنێت لە دەستوور و یاساکانی، دواتریش بەر هێزێکی گەورەتر دەکەوێت کە ئەویش قەدەرە. هەموو بوونەوەر لە یەک دەستدا کۆدەکاتەوە. قەدەریش لە دوورەوە تاکەکان ئاڕاستە دەکات و دەبێتە دەرخەری هەڵەکان، ویستەکانیان پەک ناخات، بەڵکوو ڕێ بە هەندێ ویستیش دەدات (بۆ حیکمەتێکی نادیار کە نازانێت) . ئەو ڕووداوەی مرۆڤ لە مێژوودا درووستی دەکات بە مردوی لە دایک دەبێت ئەگەر خودا ڕۆح بە بەریدا نەکات، قەدەریش ڕۆح ناکات بە بەری هیچ ڕووداوێکدا گەر حیکمەتێکی تێدا نەبێت کە لەو کاتەدا نادیارە، لەگەڵ ئەوەشدا لە مەودایەکی دوور و فراواندا خزمەتی ڕۆحی مێژووی مرۆڤایەتی دەکات و، نموونەیەکی دیارە لە بەرزبوونەوەی مرۆڤاییەتی بەرەو ئاسۆی دادپەروەری و خێر و جوانی. ئەمەش خۆی لەو ڕێسایەدا دەبینێتەوە کە (نوورسی) ئاماژەی پێدەدات کە دەڵێت: بەڕاستی دەستی مرۆڤ و، دەستی قەدەری خوایی، بە یەکەوە لە هەموو ڕووداوێکدا هەن. ئەم یاسایەش وەک بناغەیەک لە پەیامەکانی نووردا ڕەنگی داوەتەوە و، لەژێر ڕووناکی ئەم ڕێسایەدا تەماشای بابەتە مێژوویەکان دەکات. (سەلمێنراوە ئەم ڕێسایە لە ڕێگەی ئەزموونە دوبارەکانەوەیە، بۆیە زۆرینەی ئەو ڕووداوانەی بەسەر قوتابییەکاندا هاتووە، هەست بە چاودێری خودایی تێدا کراوە، لەو ڕێگەیەشەوە ڕووی فراوانی میهرەبانی خودای تێدا بەدیکراوە (8) .
مرۆڤ کە بەشێکی گرنگی گەردوونە بەڵکوو بۆخۆی تێکڕای ژیانە و مێژووی مرۆڤاییەتیش کە وێنای ژیان دەکات وەک شانۆییەکی کردارییە لەسەر ڕووی زەوی و ڕووداوەکانی لە هەر بارودۆخێکی دانای و بەزەیی بەتاڵ نین. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا (گەندەڵی) و (خراپەکاری) دوو هۆکاری سەرەکین کە لە بەردەم ڕێکخستنی مێژوو و جوانییەکانی مرۆڤاییەتیدا ڕێگر دەبن بەڵکوو زۆرجاریش دەبنە هۆی بزوێنەری مێژوو (9) .
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بیری (نوورسی) ئەوە بوو بەردەوام لەسەرو واقعەوە دەیڕوانیە ئەوەی کە لەسەر شانۆی ژیان ڕووی دەدا، بەمەش هەوڵی سەلماندنی ئەو ڕاستییەی دەدا کە (ژیان کێڵگەی دوارۆژه) چونکە بەلایەوە مێژوو پانتاییەک بوو، تێیدا مرۆڤەکان ‌ ئەوەی دەیچێنن لە دواڕۆژدا دەیچننەوە (10) ‌.
(نوورسی) کاتێک ڕاڤەی مێژووی دەکرد، بەهەمان شێوازی قورئانی پیرۆز لە گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا جەختی لەسەر ڕووداوە گرنگەکان دەکردەوە، بەشێوەیەک کە تیشکی دەخستە سەر چەند ڕووداوێکی ورد، ئەمەش بۆ پوختەکردنی ئەو پەندە گەورەیەی کە تێیدا شاراوەتەوە و بۆ ئاشکرا کردنی توانای پاک و بێگەردی خودا، بۆیە (نوورس) یش لە بابەتەکانیدا مێژووی بە هەمان شێوازی بابەتەکانی قورئان ئەنووسی، وەک مێژووییەکی زیندوو دەیهێشتەوە (11) .
هاوکات (نوورسی) گرنگییەکی گەورەی بە مێژووی پێغەمبەران داوە، بەتایبەت لەوانەی پێش ئیسلام نێردرابوون، لە و گێڕانەوەیەشدا هەڵو‌ێستەی لەسەر هێڵە پانەکان و وێستگە گرنگەکانی پێغەمبەرایەتیدا کردووە، بەشێوەیەکی کرۆنۆلۆجی لە چیرۆکەکانیان دواوە و لە چوونە نێو وردەکاری ژیانی کەسێتییاندا خۆی بەدوور گرتووە! (12)
پاشان ڕاستییەکانی قورئانی خستووەتەڕوو کە پێغەمبەران ڕەوانەکراون تا لە پێشکەوتنی مەعنەوییدا ببن بە پێشەوا و پێشەنگ بۆ نەتەوەکانیان، بۆیە قورئان هانی مرۆڤی داوە کە لە ڕووناکی و خووڕەوشتە جوانەکانی پێغەمبەران بەهرەمەندبن. (13)
(نوورسی) درکی بەو جیاوازییانەش کردووە کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر لەنێوان مرۆڤایەتیدا هەبوون، بۆیە ئاماژەی بەو ڕێسایانەش کردووە، کە لەنێوان ئەو سەردەمانەدا پەیڕەو دەکران. بەڵام بەهاتنی کۆتا پێغەمبەر مرۆڤاییەتی کامڵ بوو (14) .
تەنانەت لە ژیانی پێغەمبەرانەوە هەوڵی داوە ئەو یاسایانە ئاشکرا بکات، کە تەحەکوم بە کۆمەڵگا و مێژووی مرۆڤەکانەوە دەکەن. پێغەمبەر محەمەد (د-خ) کە بۆ مرۆڤاییەتی وەک پێشەنگێک نێردرا، لە ژیانی کۆمەڵایەتی و کەسییدا تاکەکانی ڕاهێنا لەسەر پەیڕەوکردنی یاسا و دەستوورەکانی خوادا، دواتر لەسەر گوێڕایەڵی و دانایی و ویستەکانی خوادا کە (نوورسی) بە ناوی یاسای پیادە کراوی گەردوون گوزارشتی لێدەکرد، بۆیە پێیوابوو دەرچوون لەم یاسایانە شکستە و شەڕی ئوحوودی وەک نموونەی شکستی موسوڵمانان هێناوەتەوە. لە کاتێکدا ئەوانەی پێیان وابوو ئەوە هێزە وا لە بێ بڕواکان دەکات سەربکەون و جۆرە ڕاستی و ڕەسەنایەتیەکیان تێدا بێت، بەڵام (نوورسی) لە وەڵامدا دەڵێت: نەخێر هیچ لاوازییەک لە ئەهلی ڕێنمویکراواندا نییە و هیچ ڕاستییەکیش لای گومڕایان نییە، بەڵام بە داخەوە هەندێک لە کورتبینان تێی ئەکەون بە وەرگەڕان لە دین و شکستهێنانی بیروباوەڕیان کە دەڵێن ئەگەرئەهلی حەق لەسەر ڕاستی بن، ئەوا نەدەتوانرا سەرکەوتن بەسەریاندا بەدەست بهێنرێت و تا ئەم ئاستە زەلیل بن. بەڵام ڕێسای سەرەکی ئەوەیە کە (حەق هەمیشە سەردەکەوێت و هیچ شتێ بە سەریدا زاڵ نابێت) .
کە هۆکارەکەی دەگەڕاندەوە بۆ گومڕایان کە بە فرت و فێڵ و پلانەکانیان جگە لەوەی دووبەرەکیان دەخستە نێوان ئەهلی بڕواداران و خاڵە لاوازەکانیان دەقۆستەوە بۆ مەبەستی کەسیی خۆیان، بەمەش سەرکەوتنیان بەدەستدەهێنا، بەڵام سەرکەوتنێکی کاتی. بۆیە (نوورسی) مێژووی مرۆڤایەتی دەبەستەوە بە پێوانەی ڕۆژی دواییەوە وەک یەک زنجیرە (15) .

پەراوێزەکان
1) بەدیعوززەمان سەعید نوورسی: سەرجەمی پەیامەکانی نوور.بریسکەکان، (و: فاروق ڕەسووڵ یەحیا) ، ب3، چ1، تاران، مهارت، 2006، ل 34.
2) محەمەد بکور: تفسیر التاریخ عند النورسی، مجلة حراء، العدد 46، القاهرة، دارالنیل، فبرایر 2015، ص14-15.
3) بەدیعوززەمان سەعیدی (نوورسی) ، (من) خودی مرۆڤ و بزووتنەوەی گەردیلەکان لەنێوان فەلسەفە و ئاییندا، و:فاروق ڕەسووڵ یەحیا، چ2، بەیرووت، ناوەندی ئارا، 2011، ل26و32.
4) محەمەد بکور:م.س، ص 15.
5) بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی: سەرجەمی پەیامەکانی نوور. وتەکان، (و:فاروق ڕەسووڵ یەحیا) ، ب1، چ1، تاران، مهارت، 2004، ل 678.
6) بەدیعووزەمان سەعیدی (نوورسی) ، پاشبەندەکان ، ل 278.
7) محەمەد بکور:م.س، ص16.
8) ادیب ابراهیم الدباغ: حرکة التاریخ بین النسبی والمطلق فی ڕسائل النور، موصل، الزهراء، 1987، ص52-56
9) نفس المصدر، ص 27-28.
10) عمادالدین خلیل: التاریخ و السنن التاریخیة فی کتابات النورسی، الطبعة الاولى، القاهرة، دارسوزلر، 2018 ، ص 22.
11) احسان قاسم الصالحی: نظرة عامة عن حیاة بدیع الزمان سعید النورسی، الطبعة الاولى، القاهرة، دارسوزلر، 2010، ص121.
12) عمادالدین خلیل: م.س، ص47
13) بەدیعوززەمان سەعیدی (نوورسی) ، وتەکان، ل 355.
14) عمادالدین خلیل، م.س ، ص49.
15) عمادالدین خلیل، م.س ، ص 26-28.


• ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا باسێکە لە توێژینەوەی دەرچوونی نووسەر لەژێر ناونیشانی (تێڕوانینی سەعید نوورسی بۆ مێژوو) بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 ، پێشکەشی بەشی مێژووی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کراوە و بە پلەی باڵا وەرگیراوە.[1]
ئەم بابەتە 646 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 22-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 646 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
زاخۆ
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
زاخۆ
ژیاننامە
دانا غەنی
11-06-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا غەنی
ژیاننامە
قادر بەشدار
06-06-2014
هاوڕێ باخەوان
قادر بەشدار
کورتەباس
لە رۆژى زمانى دایکدا: با بایەخ بە زمانى کوردى بدەین
21-02-2024
هەژار کامەلا
لە رۆژى زمانى دایکدا: با بایەخ بە زمانى کوردى بدەین
ژیاننامە
دلێر محەمەد نوری
23-02-2024
هومام تاهیر
دلێر محەمەد نوری
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕێژین دۆسکی
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئەرسەلان ئالانی
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئەرسەلان ئەمیری
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دلێر محەمەد نوری
23-02-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 30 تیرۆرست ڕادەگەیەنێت
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شیعر وەک شاهیدی تەنیایی
22-02-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
نەریمان کاکەسوور
22-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بەهزاد حەوێزی
22-02-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
نیگای تەمەن لەگەڵ خالید فاتیحی
22-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خالید فاتیحی
22-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 510,003
وێنە 102,890
پەرتووک PDF 18,675
فایلی پەیوەندیدار 92,446
ڤیدیۆ 1,188

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.25
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!