پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تاوانی (سوکایەتی بە بیروباوەڕ و ئایینەکان) لە کوردستان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاوانی (سوکایەتی بە بیروباوەڕ و ئایینەکان) لە کوردستان

تاوانی (سوکایەتی بە بیروباوەڕ و ئایینەکان) لە کوردستان
تاوانی (سوکایەتی بە بیروباوەڕ و ئایینەکان) لە کوردستان
#کارزان محەمەد#

زەمینەسازی بۆ پێکەوەژیانی ئایین و ئایینزاکان لە کوردستاندا مێژووییەکی دێرینی هەیە، چەندین ئەزموونی حکومڕانی کوردی ژیانی ئاشتیانەی ئایین و ئایینزاکانی وەک ڕووخسارێکی جوان لە کوردستان خستۆتەڕوو، دیارترینیان تەبایی نێوان کوردانی موسڵمان و جوولەکە و کریستیان شاری سلێمانین لە سەردەمی حکومڕانی شێخ مەحمود (1920ز) ، تەنانەت وەزارەتی ئابووری لە حکومەتەکەی شێخی نەمرداکە گرنگترین وەزارەت بوو، بە (کەریمی عەلەکە) ی کریستیان سپێردرا.
ئەم تەباییە ئایینییە لەنێوان موسڵمان و کریستیانیەکانی شاری هەولێر، موسڵمان و کاکەییەکانی دەڤەری هەڵەبجە و زۆر شوێنی دیکەی کوردستان هەبووە و هەیە.
لە هەرێمی کوردستاندا کە ئایینی جۆراوجۆر (ئیسلام، مەسیح، یەزیدی) و ئایینزا و ڕێچکەی ئایینی (کاکەیی، هەقە، نەقشبەندی، قادری) و ئایدۆلۆژیای جیاوازی (ناسیۆنالیستی، ئیسلامی، عیلمانی…) تێدایە، بۆ ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی ئازادیی ڕاگەیاندن بۆ شکاندن و پەلاماردانی یەکتر، هەردوو چەمکی (بیروباوەڕ و ئایین) لەناو یاسای ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستاندا جەختیان لەسەر کراوەتەوە.
لە بڕگەی (9) ی یاسای چاپەمەنی ژمارە (10) ی ساڵی (1993) دا بەم چەشنە ئاماژەی بۆکراوە: “بڵاوکردنەوە (النشر) ی ئەو بابەتانە قەدەغەیە کە هانی ئەنجامدانی تاوان و کاری تیرۆریستی (الارهاب) دەدەن و ڕێوشوێنی بۆ خۆش دەکەن و تین و توانای بۆ دابین دەکەن، یاخود جنێو و تانوت لێدان و ناوزڕاندنی کەسیان تێدابێ، یاخود دەستدرێژی بۆسەر حورمەتی ئایین و مەزهەبەکان و دابوونەریت و سیستەمی گشتی تێدابێت”، بەڵام ئەم بڕگەیە بە وردی ئاماژەی بۆ ئەو خاڵانە نەکردووە کە دەچنە خانەی دەستدرێژییەوە، ئەمەش تێکەڵاوییەک بە قازانجی ئەو لایەنە توندڕەوانە دەخوڵقێنێت کە دژ بەهەر جۆرە ڕەخنەیەکن لە ئایین، وا شیاوتر بوو بەڕوونی لە یاساکەدا بنووسرایە (تۆمەت و جنێودان و ناوزڕاندنی ئایین) قەدەغەیە، ئەمەش جیاوازە لە (ڕەخنەگرتن) کە بەشێوەیەکی مەرجدار ڕێگای پێدراوە.
لە یاسای ژمارە (35) ی ساڵی (2007) هەردوو بڕگەی (2، 3) ی ماددەی نۆیەم جەختیان لەسەر سانسۆری بواری ئایین و بیروباوەڕ کردۆتەوە، لە بڕگەی دووەمدا هاتووە: “سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕ و ڕێوڕەسمە ئایینییەکان”و لە بڕگەی سێیەمیشدا هاتووە:
“سوکایەتیکردن بەسیمبول و پیرۆزییەکانی هەر ئایین و ئایینزایەک و لەکەدارکردنیان” قەدەغەن، سزای پێشێلی ئەم بڕگەیەش تەنیا غەرامەیە کە سزاکە لەنێوان (1 تا 5) ملیۆن دیناری ئێراقیدایە.

دەشێ‌ دەستەواژەی (جنێودان، تۆمەت و ناوزڕاندن) لەبری هەردوو دەستەواژەی “لەکەدارکردن و سوکایەتیکردن” بەکاربهێنرێت، تا شێوازێکی لاستیکی وەرنەگرێت کە ببێتە ئامڕازێ بۆ زیادکردنی ئاستی سانسۆر، واباشترە بەڕوونی لە یاسادا ئەوە بخرێتەڕوو کە سوکایەتی و لەکەدارکردن و جنێودان و تانە و تەشەر لە ئایین و بیروباوەڕ جیاوازە لە ڕەخنەگرتن، چونکە ڕەخنە بەپێی یاسا ڕێگاپێدراوە.
لایەنە نیگەتیڤەکانی ئەم بڕگە یاساییە:
– مەترسی ئەوە لەئارادایە ئەم بڕگەیە ببێتە ئامڕاز بەدەست هەندێ لایەن تا “ڕەخنەگران و بیروباوەڕی جیاواز” بەدژایەتی ئایین تاوانبار بکەن.
– ناڕوونی سنوورەکانی ئازادی ڕادەربڕین و حەرەمی ئایین و ئایینزاکان، مەترسی ئەوە دەخوڵقێنێ کە ئەم بڕگەیە ببێتەمایەی بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەمبەر ئایین و ئایینزاکان.
– پێکەوەژیانی ئایینەکان لەڕووی تیۆرییەوە ئاسانە، بەڵام لە مەیدانی پراکتیکدا دووچاری کێشە دەبێتەوە، بەتایبەت لەدوای هاتنەئارای ڕەوتە توندڕەوەکان لە ئاییندا، ئەم بڕگەیە بۆتە هۆکارێ بۆ سەرکوتی ئەو بۆچوونانەی بە مەبەستی چاکسازی لەبارەی ئایین دەخرێنەڕوو.
– پیرۆزیی ئایین و ئایینزاکان و پشتیوانی یاسا لەو پیرۆزییە، هەندێکجار بۆتەمایەی ئەو هەستەی کە نابێت ڕەخنە لەو دیاردە زیانبەخشانە بگرن کە لەژێر سێبەری ئایین لە کۆمەڵگادا ماون، وەک: هاوسەرگیری زۆرەملێ، فرەژنی، نوشتە و جادوو… هتد.
– پیرۆزیی ئایین نابێ بە مانای داماڵینی ڕەخنە بێت یا بچێتە دەرەوەی بازنەی بۆچوون و دیدگاکان، واتا ئەم بڕگەیە ڕیگە لەو هەوڵانە نەگرێت کە لەپێناو نوێخوازی و گونجاندنی ئایین لەگەڵ سەردەمی نوێی ژیاندا دەدرێ بەو پاساوەی کە قسە لەسەر ئایین تاوانە.
لایەنە پۆزەتیڤەکانی ئەم بڕگە یاساییە:
یاسا پەیوەندی بەو بابەتانەوە نییە کە باسوخواس دەربارەی ئایین دەورووژێنن، تەنیا ئەو کاتە نەبێ کە ئەم بابەتانە بە مەبەستی سوکایەتی بە هەست و بیروباوەڕە ئایینییەکانی خەڵک نووسرابن.
لەم ڕوانگەیەوە ئەم بڕگەیە خەسڵەتی باشی تێدایە، گرنگترینیان بریتین:
-ئەمڕۆ ئایین بۆتە بەشێک لە بیروباوەڕی گشتی خەڵک لەناو کۆمەڵگادا، کەواتە پارێزگاریی لە پیرۆزی ئایین، بەمانای ڕێزگرتنە لە بیروباوەڕی مەعنەوی خەڵک.
– گوێڕایەڵی بۆ ئایین لە کۆمەڵگای کوردی لە ئاستێکی بەرزدایە، کەواتە ئایین فاکتەرێکی گرنگە بۆ هاندانی خەڵک تا پابەندی یاسا بن، بەتایبەت کە بنەمایەکی سەرەکی یاساکانی هەرێمی کوردستان لەسەر شەریعەتی ئیسلامە.
– بڕوادارانی ئایینی ئیسلام مافی خۆیانە پارێزگاری لە ئایینەکەیان بکەن، لەهەمانکاتدا ئەرکی سەرشانیانە ڕێز لەو ئایەتە پیرۆزانەش بگرن کە باس لە ڕێزی ئایینەکانی تر دەکات.
-ئایین ڕێوشوێنێکی گرنگە بۆ پارێزگاری لە ڕێزی مرۆڤایەتی و پەیڕەویی لە یاسا، چونکە کەسانێکی زۆر هەن لە ترسی خوداوەند و لەبەر ئایینەکەیان تاوان ناکەن، نەک لە ترسی یاسا، ئەمەش دەچێتە خانەی خزمەت بە یاساوە.
-قسەکردن لەسەر ئایین مەسەلەیەکی هەستەوەرە و پێویستی بە چازانی و وریایی هەیە، ئەگەرنا ئاژاوەی ئایینی دێنێتەئارا کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئاساییش و ئارامی. لەهەمانکاتدا ڕێزگرتنی دەزگا ڕاگەیاندنەکان لە ئایین دەشێ ئامرازێکی گرنگ بێت بۆ (تەبایی و ئاشتەوایی کۆمەڵگا) کە ئامانجێکی گرنگی یاسایە.
نموونەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە
بەشێک لەو بابەتانەی لەسەر ئایین لە ڕاگەیاندنی کوردیدا بڵاودەبنەوە، بە مەبەست یا بێ مەبەست، ڕستە و دەستەواژەی وەهایان تێدایە کە دەبنەمایەی ڕووشاندنی هەستی ئایینی خەڵک و زیانگەیاندن بە پیرۆزییەکەی. ئەو تاوانانەی تائێستا دژ بە ئایین لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا ئەنجام دراون، بە گشتی بە (2) دوو شێواز مامەڵەی لەگەڵدا کراوە:
– شێوازی یاسایی:
هەندێکجار (داواکاری گشتی) یاخود (کەس و لایەنە ئایینییەکان) ڕێوشوێنی یاساییان گرتۆتەبەر، بۆ نموونە بەهۆی چاپکردنی چەند سکێچێکی هونەریی لەسەر پەرتوکی (سوڵتانە عوسمانییەکان) ی (فەرهاد پیرباڵ) ، داواکاری گشتی ڕۆژی (18/9/2007ز) سکاڵای یاسایی لەسەر چاپخانەی ڕەنج تۆمار کرد کە پەڕتووکەکەیان لە چاپ داوە، لەکاتێکدا “وێنەکان ڕووت نەبوون، بەڵکوو سکێچی هونەری بوون”.
نموونەیەکی دیکە، تۆمارکردنی سکاڵایە لەسەر نووسەری پەڕتووکی (جەهالەتیئیسلام و دونیای ‌هاوچەرخ) لەلایەن داواکاری گشتی، بە تۆمەتی ئەوەی کە نووسەر لە پەرتوکەکەیدا سوکایەتی ‌بە ئایینی ‌پیرۆزی ‌ئیسلام و کەسایەتی پێغەمبەر (محەمەد، د.خ) کردووە.
-شێوازی گوشاری سیاسی:
هەندێکجار کەس و لایەنە ئایینیەکان پەنایان بۆ گوشاری سیاسی نەک یاسایی بردووە، تا ببنە ئامرازێ بۆ سانسۆری بڵاوکراوەکان، لەکاتێکدا لە وڵاتی یاسا و دامەزراوەدا یاسا ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی دەستەبەر دەکات و گوشاری هیچ کەس و لایەنێک نابێ لە سەروو ئەو یاسایەوە بێت.
وێڕای ئەو ڕاستییەش، چەندینجار بەدەر لە یاسا و لە ڕێگەی گوشاری سیاسییەوە، ڕۆژنامە و گۆڤار لەسەر مەسەلەی ئایینی ڕووبەڕووی سزادان و تەنانەت داخستنیش بۆتەوە.
بۆ نموونە وتارێکی (مەلا ئەمین سیانی) لەژێر ناوی (ڕیشەی دەسەڵات لە قورئاندا) لە ژمارە (8) ی گۆڤاری (نڤار) دا بڵاوکرایەوە کە تایبەت بوو بە توێژینەوە، ڕاستەوخۆ بەهۆی یادداشتێکی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ (ی.ن.ک) ، گۆڤارەکە بە بڕیارێکی سیاسی داخرا.
ئایینزا و تەریقەتە ئایینییەکان کە تائێستا لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستاندا هەن (وەک شێخەکانی بارزان، نەقشبەندییەکان لە هەورامان، ئەهلی هەقە لە سوورداش، کاکەییەکان لە هەڵەبجە) ، گوشاری بەدەر لە یاسایان بەسەر ڕۆژنامەگەریی کوردیدا سەپاندووە، بۆ نموونە: “ناوهێنانی شێخێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەوەی کاری بازرگانی دەکات، گەورەترین کێشەی بۆ گۆڤاری (لڤین) درووستکرد، لەکاتێکدا زانیارییەکەش ڕاست و درووست بوو”.
نموونەیەکی تر، داخستنی گۆڤاری (چرکە) بوو بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێ لە ژمارە (14) ی گۆڤارەکەدا بە ناوی “کچانی خودا”، کە لە نووسینی (هەڵمەت گۆران) بوو.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتە، چەندین کەس و هێزی ئیسلامی داوای داخستنی گۆڤارەکەیان کرد کە دیارترینیان (د.بەشیر خەلیل حەداد) سەرۆکی لیژنەی ئە‌وقاف و کاروباری ئایینی لە پەڕڵەمانی کوردستان بوو، ناوبراو سەبارەت بە داخستنی گۆڤارەکە وتی “ئێمە هەڵبژاردنی ئەوەمان خستە ژێر دەستیان گۆڤارەکە دابخەن بۆئەوەی شەقامی کوردی و ڕای گشتی ئارام ببێتەوە، یان ئێمە لە لیژنەی کاروباری ئایینی لە پەڕڵەمانی کوردستان و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام و وەزارەتی ئەوقاف سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەین، بەمجۆرە ئەوان پێیانوابوو ئەگەر بچنە دادگا ئەوا دۆسییەکەیان ماوەیەک دەخایەنێت و بەمجۆرە ڕازی بوون بە داخستنی گۆڤارەکە”
بەرپرسانی گۆڤارەکەش بەهۆی ئەو گوشارە ئایینییە، ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی کارکردن بوونەوە، “لەژێر فشاری خەڵک‌ و پیاوانی ئایینیدا ستافی گۆڤاری چرپە بڕیاریان دا گۆڤارەکە دابخەن”.
جێگری سەرنووسەرەکەشی ڕایگەیاند: “مەترسی لەسەر ژیانمان هەیە و خێزانەکانیشمان هەست بە مەترسی دەکەن، لەلایەن چەند ژمارەیەکی نەناسرا و بە تەلەفۆن هەڕەشە لە خۆم و ستافی گۆڤارەکەم کراوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی بڕگەی (پێنجەم) ی ماددەی دووەمی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) ، “ڕۆژنامە قەدەغە ناکرێت و دەستی بەسەردا ناگیرێت”.
لەکاتێکدا ئەگەر تاوان دەرهەق بە ئایین لە ڕاگەیاندندا ئەنجام درا، پێویستە بە یاسای هەمان بوار دادوەری بکرێت، لەم ڕوانگەیەوە لە یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) دا هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە تا ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ڕووبەڕووی داخستن بکاتەوە.
سزادانی ئەم تاوانە
بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە (سوکایەتی بە ئایین و ئایینزاکان) و جیاکردنەوەی (ڕەخنە) لە (تۆمەت و ناوزڕاندن) ی ئایین، هەردوو یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111) ی ساڵی (1969ز) و یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) ی هەرێمی کوردستان، جەختیان لەسەر سزادانی سوکایەتی بە ئایین کردۆتەوە.
لە بڕگەکانی (ا، د، ه) ی ماددەی (372) ی یاسای سزاداندا هاتووە:
“سزای بەندکردن بەمەرجێ لە سێ ساڵ زیاتر نەبێ و غەرامەیەک لە (1) ملیۆن دینار زیاتر نەبێ، بەسەر ئەو کەسەدا دەسەپێنرێت:
ا-بەڕێگایەک لە ڕێگا ئاشکراکان دەستدرێژی بکاتەسەر بیروباوەڕی گرووپێکی ئایینی، یاخود سروتەکانیان بشکێنێت.
د-هەڵبستێ بە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێکی پیرۆزی گرووپێکی ئایینی بەشێوازێک کە دەقەکەی بە ئانقەست بگۆڕێت و ببێتەهۆی گۆڕانی ماناکەی یان سوکایەتی بە حوکمێکی یان بەشێک لە پەیامەکەی.
ه-بەشێوازێکی ئاشکرا سوکایەتی بە ڕەمز و کەسایەتییەکی پیرۆز و بەڕێزی گرووپێکی ئایینی بکات”.
هەروەها لە هەردوو بڕگەی (2، 3) ی ماددەی (9) نۆیەمی یاسای ڕۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر سزادانی سوکایەتی بە ئایین کردۆتەوە، لە بڕگەی دووەمدا هاتووە:”سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕ و ڕێوڕەسمە ئایینییەکان” و لە بڕگەی سێیەمدا:”سوکایەتیکردن بە سیمبول و پیرۆزییەکانی هەر ئایین و ئایینزایەک و لەکەدارکردنیان” قەدەغەن.
سزای بەزاندنی ئەم دوو بڕگە یاساییەش، تەنیا غەرامەکردنی داراییە کە سزای ڕۆژنامەنووسەکە لەنێوان (1 تا 5) ملیۆن دیناری ئێراقیدایە. سزای دەزگا ڕاگەیاندنەکەش غەرامەیەکە لە (5) پێنج ملیۆن دینار کەمتر و لە (20) بیست ملیۆن دینار پتر نەبێت.
بەمشێوەیە یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان ڕێگای لە سوکایەتی بە ئایین گرتووە و سزای دارایی بۆ داناوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی بۆ داخستنی ڕۆژنامە یان گۆڤار و سزای زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس و نووسەران نەکردووە، داواکاری لەو چەشنەش دەچێتە دەرەوەی بازنەی یاسا.
سەرنج: بەپێی بڕگەی (5) ی ماددەی هەشتەم، نابێ‌ت دوای تێپەڕبوونی (90) نەوەد ڕۆژ لە مێژووی بڵاوکردنەوە، هیچ جۆرە ڕێکارێکی یاسایی لەبەرانبەر ڕۆژنامەنووس بگیرێتەبەر.
ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەم تاوانە
لەپێناو خۆپارێزی ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئەنجامدانی هەرجۆرە تاوان و سوکایەتییەک بە ئایین و ئایینزاکان، پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:
-ئەرکی ڕۆژنامەنووسە کە جیاوازی لەنێوان (ڕەخنە لە ئایین) و (سوکایەتی بە ئاییندا) بکەن تا ئارامی ئایینی لە کوردستاندا نەشێوێت.
-خۆپارێزی لە تێکەڵاوکردنی دیدگایەکی توندڕەو دەرهەق بە ئایین یا بۆچوونی توندڕەوی ئایینی بەرانبەر بە ئایینە جیاوازەکان، تەنانەت ئەوانەش کە بڕوایان بە ئایین نییە، لەپێناو ڕێزگرتن لە بیروباوەڕی یەکتر.
– خۆپارێزی لەو بۆچوونەی کە پێی وایە مشتێ نموونەی خەروارێکە!، واتا چەوساندنەوەی موسڵمان بەدەستی ئایینێکی تر، یاخود ئایینێکی تر بە دەستی موسڵمانێ، بەمانای ئەوە نایەت کە لە ڕاگەیاندندا بکرێتە پاساو بۆ پەلاماردانی ئایین. لەکاتێکدا هەموویان یەک خاوەنیان هەیە کە ئەویش خوداوەندی مەزنە، هەموو ئایینەکانیش لە یەکتاپەرستیدا کۆدەبنەوە.***
– خۆپارێزی لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەبنەمایەی دنەدان و بزوواندنی خەڵک بۆ ڕق لێبوونەوە و سوکایەتی بە پیرۆزی ئایینەکەی خۆی یا ئایینەکانی تر.
– ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتانەی هێرشی ناڕەوا و قسەی ناڕاست و ڕووشێنەری تێدایە، ڕاگەیاندن بواری دیالۆگ و لێکتێگەیشتنە، نەک خۆشکردنی زەمینەی شەڕ و نائارامی مەزهەبی.
-برەودان بە ڕۆحی لێکگەیشتنی مەزهەب و ئایینەکان و هزری ناتوندوتیژی ئایینی.
– هەوڵدان بۆ ئاشتەوایی ئایینی، بەو مانایەی هەر کەسە ئایینی خۆی بۆ خۆی، هەر مرۆڤێک وەک تۆ مافی پارێزگاری لە ئایینی خۆی هەیە.
-زەمینەسازی لەپێناو پێکەوەژیانی ئایینەکان لە کوردستاندا، ئەم پێکەوەژیانە پیشاندانی ڕووخسارێکی جوانی وڵاتانی ئیسلامیشە.
– هەوڵدان بۆ بووژاندنەوەی ئەو پرەنسیپی پێکەوەژیانەی لە سەرەتای هاتنی ئیسلامدا لەسەر دەستی پێغەمبەر (محەمەد -د.خ) هاتەئارا لەنێوان ئەوس و خەزرەج، پەیاننامەی نێوان موسڵمان و جوولەکەکان لە شاری مەدینە، پەیماننامەی ئاشتەوایی حودەیبیە لەنێوان موسڵمان و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکەدا.
-ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی هەر وێنە و کاریکاتێرێ کە سوکایەتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئایینی تێدابێت، چونکە گۆڕانکاری یاخود چاکسازی لە ئاییندا بە شێوازی سوکایەتی ناگاتە ئەنجام.
-تەرخانکردنی وتاری ئایینی بۆ برەودان بە دیموکراسی و پێکەوەژیان، لەبری دامەزراندنی سیستەمی تاک ئایدۆلۆژیای ئایینی.
دواجار لە هەرێمی کوردستاندا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئیسلامن، دەبێت ڕێز و پیرۆزییەکانی ئەو ئایینە ڕەچاو بکرێت، لە هەمانکاتدا چاویشمان لە ژیانی سەدان هەزار موسڵمان لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بێت، واتا بەرلەوەی داوای ڕێزگرتن لە موسڵمانانی وڵاتانی خۆراوا بکەین، دەبێت سەرەتا ئەو ڕێزە لە کەمینە ئایینەکانی هەرێمی کوردستان بگرین.[1]
ئەم بابەتە 371 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 23-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 371 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!