پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,438
وێنە 105,702
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,445
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرا چۆن ڕوویدا؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرا چۆن ڕوویدا؟

ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرا چۆن ڕوویدا؟
ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرا چۆن ڕوویدا؟
#سالار مەحمود#

=KTML_Bold=ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراق و ئینگلیز بە دارو گۆچان و قۆچەقانی=KTML_End=
بەڵگەنامە نهێنییەکانی بەڕیتانیا ئەوەیان تێدا تۆمار کراوە کە ڕۆژی13ی شوباتی 1930، مارف جیاووک، نوێنەری هەولێر لە پەڕڵەمانی ئێراق، یەک دوو هەوڵی خۆپیشاندەرانەی داوە بۆ وروژاندنی مەسەلەی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
ڕۆژی شەشی ئەیلولی 1930، پشکنەری ئینگلیز لە بینای موتەسەریفییەتی سلێمانی لە بینای سەرا، لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی شاری سێمانی لە کۆبوونەوەدا دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان لەنێواندا ئەنجام بدات بۆ دیاریکردنی نوێنەری سلێمانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، کاتێک پشکنەری ئینگلیز لەگەڵ ئەواندا لە کۆبوونەوەدا دەبێت خۆپیشاندەران بینای موتەسەریفییەت بەرد باران دەکەن.
بەپێی بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیای تایبەت بە شەڕی بەر دەرکی سەرا، چەند مانگێک بەر لە شەڕی بەر دەرکی سەرا، پڕۆژەی پەیمانی نێوان ئێراق و بەڕیتانیا خرابوویە بەرباس و لێکۆڵینەوەو نوێنەرانی کورد لە پەڕڵەمانی ئێراق لەسەرەتای ساڵی1930وەوە چەند جارێک پرسی دواڕۆژی کوردیان وروژاندوە.
بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیا تایبەت بە ڕاپەڕین و شەڕی بەر دەرکی سەرای سلێمانی کە زانیارییەکانی ناو بەڵگەنامەکان لە پشکنەری ئەو کاتەی بەڕیتانیا لە سلێمانییەوە بۆ مەندوبی سامی بەڕیتانیاو کاربەدەستانی دیکەی بەڕیتانیاو بەرپرسانی باڵای ئەوکاتەی حکومەتی ئێراقی نێردراوەو مێژوونووس دکتۆر کەمال مەزهەر لە پەڕتووکی کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی حوکمەتی بەڕیتانیادا خستوویەتییە ڕوو.
بەڵگەنامەکانی نهێنییەکانی بەڕیتانیا ئەوەیان تێدا تۆمار کراوە کە ڕۆژی 13ی شوباتی 1930، مارف جیاووک، نوێنەری هەولێر لە پەڕڵەمانی ئێراق، یەک دوو هەوڵی خۆپیشاندەرانەی داوە بۆ وروژاندنی مەسەلەی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران و زۆر بەڕاشکاوی ئەم پرسیارەی کردووە: ئایا مافەکانی کورد لەم پەیمانە نوێیەدا دەپارێزرێت کە لەگەڵ بەڕیتانیادا مۆر دەکرێ.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❝=KTML_Quote_Content= ئیسماعیل ڕەواندزی نوێنەری هەولێر و محەمەد جاف نوێنەری کەرکووک و حازم شەمدین ئاغا نوێنەری موسڵ و محەمەد ساڵح نوێنەری سلێمانی و مارف جیاووک نوێنەری هەولێر، ئەو پەڕڵەمانتارە کوردانە بوون کە یاشاداشتەکەیان داوەتە مەندوبی سامی بەڕیتانیا.=KTML_Quote_End=
لابردنی تۆفیق وەهبی لە موتەسەریفی سلێمانی هۆیەکی تری تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان بووەو داواکراوە کە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
بەڵگەنامەکان ئاماژەی پێدەدەن کە نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران سکاڵاو یاداشتیان ئاڕاستەی مەندوبی سامی بەڕیتانیا لە ئێراق کردووە و نیگەرانییان لەوە دەربڕیوە کە عەرەب بە چاوێکی نزم تەماشای کورد دەکەن و ئەوان داوایان کردووە کە فەرمانبەرانی عەرەب لەناوچە کورد نشینەکاندا زیاد نەکرێت و هەروەها بێزارییان لەوە دەر بڕیوە کە جۆری خوێندن و پەروەردە هەوڵە بۆ خامۆشکردنی هەستی کوردایەتی.
یاداشتی ناڕەزایی نوێنەرانەی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەوکاتەی ئێراق، ئاڕاستەی مەندوبی سامی بەڕیتانیا کراوە و هاوکاتبووە لەگەڵ مۆرکردنی پەیمانی نێوان بەڕیتانیاو ئێراق.
ئیسماعیل ڕەواندزی نوێنەری هەولێرو محەمەد جاف نوێنەری کەرکووک و حازم شەمدین ئاغا نوێنەری موسڵ و محەمەد ساڵح نوێنەری سلێمانی و مارف جیاووک نوێنەری هەولێر، ئەو پەڕڵەمانتارە کوردانە بوون کە یاشاداشتەکەیان داوەتە مەندوبی سامی بەڕیتانیا.
وەکو، دکتۆر کەمال مەزهەر لە بەرگی یەکەمی پەڕتووکی کورد و کوردستان لە بەڵگە نامە نهێنییەکانی حوکمەتی بەڕیتانیادا بە پشتبەستن بە بەڵگە نامەکانی تایبەت بە شەڕی بەردەرکی سەرا ئاماژەی پێداوە، هەڵوێستی ئەو پەڕڵەمانتارانە وەک پووشی بن کا، گڕی بەرداوەتە ڕقی پەنگخواردووی ناو ناخی دەروونی کوردی باشوورو لە پاش هەڵوێست و یاداشتەکەی ئەوان، پەیتا پەیتا بروسکەو یاداشتی دەمڕاسانی کورد و ناوداران لەگشت ناوچەکانەوە ئاڕاستەی کۆمەڵەی گەلان دەکراو هەر ڕۆژەی بروسکەیەک دەربارەی داخوازییەکانی کورد بۆ سەرۆکوەزیران و وەزیری هەندەرانی بەڕیتانیاو مەلیک فەیسەڵی یەکەم دەرچوو.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/462126/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=بەردەرکی سەرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/462126/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە بروسکەیەکی پشکنەری ئەوکاتەی ئینگلیزدا بۆ گەورە کاربەدەستانی بەڕیتانیاو ئێراق هاتووە کە دوا داواو بڕیاری کوردان داواکردنی دامەزراندنی حکومەتێکی کوردییە لەژێر سەرپەرشتی کۆمەڵەی گەلان و داوای هاوکاریش دەکەن.
لە میانی بروسکەو یاداشتەکانی تایبەت بە خواستەکانی کورددا، عەزمی بەگی بابان و کۆمەڵێک کەسایەتیتر لە3ی ئابی 1930، نامەیەک بۆ مەندوبی سامی دەنێرن و ئاگاداریان کردووەتەوە لەو بروسکەو یاداشتانەی کە بۆ کۆمەڵەی گەلانیان ناردووە.
جارێکیتر نۆ کەس لە ئەشرافی سلێمانی بروسکە دەنێرن بۆ وەزیری موستەعمەراتی بەڕیتانیا لە لەندەن و ئەوان لە بروسکەکەیاندا دەڵێن کە پەیمانی نێوان بەڕیتانیاو ئێراق دانی نەناوە بە مافەکانی کوردداو داوایان کردووە کە مافەکانی کورد بخرێنە ناو ئەو پەیمانەوەو داخوازییە نەتەوەییەکانی کورد مسۆگەر بکەن و کورد بپارێزن.
عەزمی بابان، عەبدولقادر حەفید، حەمە ئاغا، عیززەت عوسمان پاشا، حەمدی ڕەشید پاشا، شەفیق ڕەشید پاشا، عەبدولڕەحمان ئەحمەد پاشا، فایەق بابان، تۆفیق قەزاز. ئەو کەسانە بوون کە ئەو یاداستەیان بۆ وەزیری موستەعمەراتی بەڕیتانیا لە لەندەن ناردووە.
جگە لەهەوڵی گەنجان و ڕۆشنبیران و خوێندەواران و قوتابییانی ئەو دەمەی سلێمانی، هاودەنگی بۆ داواو مافەکانی کورد لەناو سەرۆک هۆزەکانیشدا گەشتبووە ئاستێکی بەرزو لە ڕۆژانی بەر لە تەقینەوەی شەڕی بەر دەرکی سەرا، 24 سەرۆک هۆز لە 20ی تەمموزی ساڵی 1930 بروسکەیان ناردووە بۆ وەزیری موستەعمەراتی بەڕیتانیاو داوای خود موختارییان لێکردووە.
بەپێی گێڕانەوەی پشکنەری کارگێڕی ئەوکاتەی بەڕیتانیا لە سلێمانی کە لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی بەڕیتانیادا خراوەتە ڕوو، تا دەهات هۆیەکانی کامڵبوونی تەقینەوەی بەر دەرکی سەرا زۆرتر کەڵەکە دەبوون.
بەپێی بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیا تایبەت بە شەڕی بەر دەرکی سەرا، پشکنەری کارگێڕی ئەو دەمەی بەڕیتانیا لە سلێمانی لە ڕۆژی یەکی تەمموزی1930 نامەی بۆ ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ ناردووەو ئاگاداری کردووەتەوە کە بزێوی لە ئارادایە، ئەو لەنامەکەیدا وتوویەتی: ئەوەی پێوویستە بۆ دابینکردنی مەرجەکانی هەڵبژاردن کردوومانە، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری خەڵکەکە ڕەفزیان کرد کە هیچ جۆرە بەشدارییەک لە هەڵبژاردندا بکەن تا چارسەری مەسەلەی کورد نەکرێت.
پشکنەرە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆمەڵێک کەسایەتی سلێمانی کۆمەڵەیەکیان پێکهێناوە بۆ هاندانی جەماوەر،
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پشکنەری بەڕیتانیا لە سلێمانی بۆ ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئێراقی ناردووە لە بەغدا کە ئەویش ئینگلیز بووە، خۆپیشاندانی 11ی ئابی 1930، ڕێخۆشکەر بووە بۆ خۆپیشاندانی گەورەی ڕۆژی شەشی ئەیلوول.
بەپێی زانیارییەکانی پشکنەر، خۆپیشاندانی 11ی ئاب لەلایەن ژمارەیەک قوتابی بەسەرپەرشتی مامۆستاکانیان دژ بە کۆبوونەوەی جێگرانی سەرۆکوەزیرانی ئێراق و مەندوبی سامی لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەشرافی سلێمانی لە شوێنی کۆبوونەوەکە ئەنجامدراوە.
لەپاڵ داواکاری بۆ جێبەجێکردنی داواو خواستەکانی کورد بەتایبەت لە پەیمانی نێوان بەڕیتانیاو ئێراقدا، لابردنی تۆفیق وەهبی لە موتەسەریفی سلێمانی هۆیەکیتری تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان بووەو داواکراوە کە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content=بەگوێرەی ڕاپۆرتی پشکنەرە بەریتانییەکە، کاتێک ئەو لەگەڵ نوێنەرانی گەڕەکەکانی سلێمانی لە کۆبوونەوەدا بووە، ئاگادارکراوە کە پەنجا قوتابی بە سەرکردایەتی فایەقە فەنی مەبەست فایەق بێکەسی شاعیرە کەوتوونەتە هاندانی دوکاندارەکان بۆ ئەوەی دوکانەکانیان دابخەن.=KTML_Quote_End=
دکتۆر کەمال مەزهەر ئاژەی بەوە داوە کە لابردنی تۆفیق وەهبی نۆ ڕۆژ بەر لە ڕوودانی شەڕی بەر دەرکی سەرا، لەلایەن حکومەتی ئێراقییەوە، هۆیەکی نوێی تری تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بووەو یەکێک لە فایلەکانی ناو بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیای تایبەت بە شەڕی بەردەرکی سەرا، ئەوەی تێدا هاتووە کە ڕەهبەرانی کورد بەتوندی دژی بڕیاری لابردنی تۆفیق وەهبی بوون و داوایان کردووە بە زوترین کات بیگەڕێننەوە سەر کارەکەی.
پشکنەرە بەریتانییەکە دەگێڕێتەوەو باسیدەکات کە 24 کاتژمێر بەر لە ڕوودانی شەڕی بەردەرکی سەرا، ناردوویەتی بە شوێن 3کەسی ناوداری خەڵکی سلێمانیدا کە نوێنەری گەڕەکەکانی سلێمانی بوون و ئەوان هاتوون بۆ موتەسەریفییەت لە ناو سەرای سلێمانی، تا هەڵبژاردنیان بۆ بکرێت بۆ پەڕڵەمانی ئێراق.
ئەوکاتەی کە پشکنەرە بەریتانییەکە لەگەڵ ئەو 30 کەسەدا لە بینای موتەسەریفییەت لە بینای سەرا لە کۆبوونەوەدا بووە، خۆپیشاندەران و قوتابییان پۆلیسیان داوەتە بەر بەردو پۆلیسیش بە گووللە وەڵامی داونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پشکنەرە بەریتانییەکە، کاتێک ئەو لەگەڵ نوێنەرانی گەڕەکەکانی سلێمانی لە کۆبوونەوەدا بووە، ئاگادارکراوە کە پەنجا قوتابی بە سەرکردایەتی فایەقە فەنی مەبەست فایەق بێکەسی شاعیرە کەوتوونەتە هاندانی دوکاندارەکان بۆ ئەوەی دوکانەکانیان دابخەن.
وەکو پشکنەرە بەریتانییەکە گێڕاویەتییەوە تا دەهات حەشاماتی خۆپیشاندەران زۆرترو کاریگەرتر بووەو توانیوویانە دڕ بە پۆلیس بدەن و پۆلیسەکانیان ناچار کردووە بکشێنەوە ناو باخچەی سەرا.
کاریگەریی و هێزی خۆپیشاندەران وا لە پشکنەر دەکات کە داوا لەفەرماندەی حامییە بکات بەتالیۆنێک بنێرێت بۆ پشتیوانی هێزەکانی پۆلیس و ئەو هێزانەی تر کە بەڕێوەن.
پشکنەر دەڵێت: ژمارەی دارو گۆچان بەدەستی خۆپیشاندەران تا دەهات پەرەی دەسەندو ژمارەیەک لە هێرشبەران کەوتنە بەکارهێنانی قۆچەقانی و ژمارەیەک لە چاوانەترسەکانیان هاتبوونە ناو باخچەی سەراوەو هەواڵیش هات کە بەشێکی خۆپیشاندەران چوونەتە سەربانی بەندینخانەکە کە کەوتبووە شوێنێکیتری سەراکەوەو ئەوێشیان خستبووە مەترسییەوە.
وەکو پشکنەرەکە باسی دەکات پاش گەشتنی هێزی پیادەو دەستبەکاربوونیان هێشتاش خۆپیشاندەران لە بەرد بارانکردنی پۆلیس بەردەوامبوون و دوای ئەوەی کە سەربازێک کوژراوە، ئیتر هێزەکان کەوتوونەتە دەستڕێژی گووللەو بەو هۆیەوە حەشاماتەکە کشاونەتەوەو ژمارەیەکیان لێ کوژراوەو ژمارەیەکیشان لێ برینداربووە.
بەپێی بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیا تایبەت بەشەڕی بەر دەرکی سەرا، لەو خۆپیشاندانەدا سەربازێک کوژراوەو سێ سەربازیش برینداربوون و سەدو پەنجاو سێ پەنجەرەی سەراو حەڤدە گڵۆپی سەر شەقامەکان شکێنراوون.
لەخۆپیشاندەرانیش سیازدە کەس کوژراوەو بیست و سێ کەسیشیان بریندار کراوون.
پشکنەرەکەی بەڕیتانیا لە سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە دوای دامرکانەوەی خۆپیشاندانەکە، فەرمانی دەرکردووە بۆدەستگیرکردنی ئەوانەی ڕابەرایەتی ناڕەزایەییەکانیان کردووە و دە کەسیان دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی کەرکووک.[1]
ئەم بابەتە 731 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپلات - 09-07-2022
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 28-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 28-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 731 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,438
وێنە 105,702
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,445
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!