پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,111
وێنە 106,663
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,275
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
بۆچی (داهێنان، یاخیبوون و ژن)؟
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی (داهێنان، یاخیبوون و ژن)؟

بۆچی (داهێنان، یاخیبوون و ژن)؟
بۆچی (داهێنان، یاخیبوون و ژن) ؟
نە‌وال ئەلسە‌عداوی
وە‌رگێران/ #ڕۆزا حە‌مەساڵح#

ئەم سێ وشەیە؛ داهێنان، یاخیبوون و ژن، لای زۆرێک لە پیاوانی جیهان، نەک بە تەنیا پیاوانی عەرەب، بگرە لای هەندێک لە ژنانیش دەبێتە هۆی توڕەبوون یان لانی کەم دڵەڕاوکێی، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی سیستەمی کۆیلایەتییەوە، ئەم سێ وشەیە پەیوەست کراوە بە ئەهریمەنەوە، کە هۆکاری سەرپێچی و یاخیبوون و هاندانی ژنانە بۆ گوناهکردن، یان وەرگرتنی مەعریفە.
پەیوەندییەک لەنێوان داهێنان و زانین (گوناهکردن) دا هەیە، یاخود هۆشیاريی بوون بەو نادادپەروەريی و ئەو جیاکارییەی لەنێوان مرۆڤەکاندا دەگوزەرێت. نەزانین فەزیڵەت بوو (ئێستاش هەروایە) ، لێرەوە پەیوەندیی نێوان یاخیبوون و داهێنان و هۆشیاريی دێتە ئاراوە. یەکەم داهێنەر و یەکەم یاخیبوو لە مێژوودا ژن بوو، چونکە لە یاخیبوون و بەدەستهێنانی زانیندا، پێش پیاوە‌کە‌ی کە‌وت، ئەگەر داهێنان و یاخیبوونی ژن نەبووایە، مرۆڤ و مرۆڤایەتی بوونی نەدەبوو.
ئەگەر لە سەرەتاوە داهێنان و یاخیبوونی ژنان نەبووایە، ئێمە نەدەبووین و نەدەهاتینە بوون، کەواتە بۆچی ئەم سێ وشەیە، ئەم هەموو ناڕەزایەتی و توڕەیی و دڵەڕاوکێیەی لێدەکەوێتەوە، کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە و لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوە سیاسییە ئایینییە فەندەمێنتاڵەکان، ئیتر چ ئیسلامی بێت، یان کریستیان، یان جوولەکە، یان هیندۆسی، یان بودایی ….هتد، تا دێت زیاتر دەبێت.
شتێکی سرووشتییە، کە ئەو سیستمەی سیاسییەی لەسەر بنەمای هێز وەستاوە، نەک دادپەروەريی، پشت بە هێزێکی غەیبی ببەستێت، و ئایین وەک چەکێک لە دژی ژن و پیاوی کۆیلە بەکاربهێنێت، هەروەها کارێکی سرووشتیشە، کە پیاوان و ژنانی چەوساوە، “ئایین” وەک چەکێک لە دژی حوکمڕانانی دەوڵەت، یان خێزان بەکاربهێنن، ئیتر بەپێی تێگەیشتنی هەر یەکێکیان بۆ مانای ئایین.
ئەمە ئەو ململانێیه، ‌ کە تاکو ئەمڕۆ تێیدا دەژیین، ململانێیەک هێندەی کۆیلایەتیى کۆنە، ململانێیەکی مۆدێرنیشە، کە لەگەڵ گەشەسەندنی سیستەمی سیاسی و ئابووری و کلتوری و میدیا، گەشەدەکات.

$1/ وێرانکردنی عەقڵ:$
سەردەمی مۆدێرن و سەردەمی پاش مۆدێرن بە پێشکەوتنی کەرەستەکانی ڕاگەیاندن و هۆکارەکانی پەیوەندی جیادەکرێتەوە، کە بە سەردەمی زانیاريی ناودەبرێت، لەم سەردەمەدا چەکی ڕاگەیاندن زۆر مەترسیدارترە لە چەکی سەربازيی. چونکە وێرانکردنی عەقڵ، یان هۆشیاريی ساختە زۆر مەترسیدارترە لە وێرانکردنی باڵەخانە و دام و دەزگاکان. وێرانکردنی ژیری وا لە مرۆڤ دەکات (ژن بێت، یان پیاو) لە هاوڕێی خۆی بدات لە بری ئەوەی لە دوژمن بدات، میللەت لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە چەواشەدەکرێت بەوەی کە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی بووەستێتەوە.
وێرانکردنی ژیری وا لە ژن دەکات کە باوەر بە بیری کۆیلایەتی بهێنێت، دەکرێت بە ئامرازێک بە دەست پیاوێکەوە یاخود هاوسەرەکەی، لێیبدات و سوکایەتی پێبکات و لە کارەکردندا لە ناو ماڵ و لەدەرەوەی ماڵیش وەک کۆیلە لێیبڕوانرێت، لەژێر ناوی ئایین و کولتور و ناسنامە و ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەريی … هتد.
سرووشتی مرۆڤ وایە ئیدی (ژن بێت، یان پیاو) یاخیببێت و دژی یاساکانی نادادپەروەريی ڕاپەڕێت، بەڵام وێرانکردنی ژیری وا لە زۆرێک لە ژنان دەکات، کە قبوڵی ئەو ستەمانە بکەن کە لێیان دەکرێت، وەک ئەوەی یاسایەکی خودایی، یان سرووشتی بێت، کە لەگەڵ سرووشتی ژنانەدا ڕێکبکەوێت، هەر بۆیە بە پێی ئەو یاسایە ژن نابێت شۆڕش بکات، یاخود یاخی ببێت، هەندێ جاریش دەبێت گۆێڕایەڵی دۆخی ژیانی بێت و ستەم و لێدانیش قبوڵبکات، و تەنانەت ئەگەرلەو پێناوەشدا مردبێت نابێت بەرگريی لە خۆی بکات.
چەند ڕۆژێک، یان هەفتەیەک لەمەوبەر لێرە لە قاهیرە، دوو کچ لە بیستەکانی تەمەنیاندا خۆیان کوشت، ئەو دوو کچە گیانی خۆیان کردە قوربانی ئەو بیرۆکانەی، کە بەتەواوی عەقڵییەتیانی وێرانکردبوو، گوایە دەموچاوی ژن عەورەتە و دەبێت بە نیقاب داپۆشرێت، هەروەها گوێڕایەڵیی ژن بۆ پیاو ئەرکێکی ئایینییە، تەنانەت گەر ئەوە پاڵنەرێکیش بێت بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت.
کاتێک ژن دەبێتە دژی خۆی، ئێمە دەبێت چی بکەین؟ ئەمە یەکێکە لەو کارە سەختە گرنگانەی کە ڕووبەڕووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ژنان لە تەواوی جیهاندا دەبێتەوە، بە تایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا، نەک لەبەر ئەوەی لە ناو ئایینی ئیسلامدا ژنان زیاتر دەچەوسێنەوە، یان ئایینێکە دیموکراسیی تێیدا کەمە، یاخود لە چاو ئایینەکانی تردا زیاتر بێتوانایە لە گەشەکردن، وەک ئەوەی هەندێک لە بیرمەندانی ئەوروپی و ئەمریکی بانگەشەی دەکەن؛ بەڵکوو هۆکارەکەی ئەوەیە کە وڵاتە عەرەبییەکانمان بۆ چەندین سەدە کەوتنە ژێر هەژموونی کۆلۆنیالیزمی دەرەکی و ستەمکارە ناوخۆیەکانیانەوە، ئەمەش وای کرد کە ئەو پەرەسەندنە سرووشتییە سیاسيی و ئابووريی و کۆمەڵایەتيی و کولتورییەی تێکبدات، کە لە وڵاتانی دیکەدا ڕوودەدات. ئەمڕۆ وڵاتە عەرەبییەکانمان بەدەست داگیرکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێراق و فەلەستین دەناڵێنن، هەروەها شەڕی دڕندەیی ئابووریی جیهانگیریی سەرمایەداری، کە بە ڕەهایی زۆرینەی ژنان و پیاوان و گەنجانی وڵاتەکانمانیان کردووە بە پەیکەرێکی بێڕۆح، کە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژیین، هیچ هیوایەکیان بە ژیان نەماوە جگە لە کۆچکردن بەدوای کار و بژێوی ژیان، یان هەڵهاتن لە دەسەت سیستەمە دیکتاتۆریەکان.

$2/ فراوانبوونی چەمکی داهێنان:$
داهێنان هەموو لایەنەکانی ژیان دەگرێتەوە، ژیانی سیاسيی و کۆمەڵایەتيی و کلتووريی و ئایینيی. بزووتنەوەکانی ژنان لە جیهان و لە وڵاتانی ئێمەدا، تا ڕادەیەک گەشەیانکردووە تاوەکو لەگەڵ گۆڕانکارییە نوێیەکاندا هاوسەنگبن، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوور و کۆتوبەندانەی کە لە ڕابردوودا ھاوە‌ڵیان بوون.
بزووتنەوەکانی ژنان چیتر بە‌ تەنیا لە ژناندا قەتیسنەبوون، بەڵکوو پیاوانیشی لە خۆگرتووە، ‌ کە شەڕی هەمان سیستەمی چینایەتیی پیاوسالاری و بزووتنەوە سیاسییەکانی دیکەش دەکەن و بەرهەڵستی شەڕ و جیهانگیرین، ژنان لە هەموو بوارەکانی داهێنانی هزری و فەلسەفی و بە بواری ئایینیشەوە ڕۆڵی خۆیان ھە‌بووە‌، لێکدانەوەی ئایینی بۆ ئایەتەکان چیتر بە تەنیا لە ناو پیاواندا قەتیس نییە، بە‌ڵکو ژنانیش ھاتوونە‌تە‌ ناو ئە‌م بوارە و داهێنانێکی نوێی هزريی لە لێکدانەوەی تەورات و ئینجیل و قورئان و پەڕتووکە ئایینیەکانی دیکەدا هێناوەتە ئاراوە، پشت بە جەوهەری ئایین یان ڕۆحی دەق دە‌بەستن ، دە‌قە‌کان دە‌گێڕنە‌وە‌ بۆ کات و شوێنی خۆی و شیکردنەوە‌ بۆ هۆکارەکانی دابە‌زینی ئایە‌تە‌کان و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندييه گۆراوە‌کان بەسەر دەقە جێگیرەکاندا دە‌کە‌ن.
ژن بواری هزری تیۆريی تێپەڕاند بۆ بواری پراکتیک و کردار، ئەو توانی پێگەی خۆی لە ناو کڵێسادا داگیربکات، کە لە‌ ڕابردوودا تەنیا بۆ پیاوان سنوورداربوو، خۆ ڕەنگە بەم زوانەش گوێبیستی ئەوە بین، کە ژنێک پێگەی پاپا لە ڤاتیکان داگیربکات. ھە‌روە‌ھا ژنی موسڵمانیش توانیوێتی ڕۆڵی ئیمام ببینێت‌، خۆ ڕەنگە بەم نزیکانە‌ گوێبیستی ئەوەش بینن کە ژنێک پۆستی شێخی ئەزهەر وە‌ربگرێت، کە ئە‌مە‌ش دە‌کرێت بە هەڵبژاردن بێت، نەک بە دامە‌زراندن.
هەروەها ژنان توانیویانە‌ بڕۆنە‌ ناو گۆڕە‌بانی سیاسەتەوە و خۆیان بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەت کاندیدکردووە‌، ئەم هەوڵانەش وای کردووە کە‌ مشتومڕ لەسەر تواناکانی ژنان درووستبکات کە پێشوتر بە تەنیا بۆ پیاوان بە ڕەوا بینراوە، ئەمە‌ لە ئێران و جەزائیر و میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامیش ڕوویداوە‌.
کارە‌کە‌ لە‌وە‌دا نییە‌ کە‌ ژن بێت یان پیاو، ئە‌وە‌ش بەس نییە کە‌ دە‌بێت مرۆڤ ژن بێت، بۆ ئە‌وە‌ی حاکمێکی دادپەروەربێت، نموونەی ژنان هەن کە‌ وەک مارگریت تاچەر یان کۆندۆلیزا ڕایس و نموونە‌ی دیکە‌ش کە بە‌ جە‌ستە‌ ژنن، بەڵام عەقڵێت و بیرکردنەوەیان جیاوازییەکی ئە‌وتۆی نییە‌ لەگەڵ عەقڵی جۆرج بۆش و دۆناڵد ڕامسفێڵد و ئە‌وانی تر.
لێرەدا گرنگیی داهێنان لە‌وە‌دایە، ‌ کە سەرکەوتووبێت لە لابردنی پە‌ردە‌ لەسەر عەقڵی ژنان و پیاوان، ئەوا عەقڵییەتانەی کە بە هزری چینایەتيی کۆنەپەرستيی پیاوسالاريی وێرانبووە‌، ئیدی چ لە بواری سیاسيی بێت، یان ئابوريی، یان فەرهەنگيی یان ئایینيی و بوارە‌کانی تریشدا.
داهێنان ئەو کاتە سە‌رکە‌توو دە‌بێت کە بتوانێت سیستەمی باو و کۆنەپارێز و نۆرم و پرنسیپە کۆنەکانی کۆمەڵگە تێکبشکێنێت، سیستەمێکی نوێی پێشکە‌وتوخواز بهێنێتە ئاراوە کە‌ زیاتر دادپە‌روە‌رانە و ئازادیخوازانە و مرۆڤدۆستانە بێت.
بەڵام هەمیشە قۆناغێک لەنێوان ھە‌ردوو سیستمە‌ی کۆن و نوێدا بوونی هەیە، قۆناغێکی گواستنەوەی پێویست، پشێويی، یاخیبوون، یان ئاژاوە لەخۆدەگرێت، ئەمەش ماوەیەکی کورتخایەنە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ و گومان لە ناخی زۆرینەی مرۆڤەکاندا دەخولقێنێت، جگە لە ژن و پیاوە داهێنەرەکان.
ھێشتا وشەی یاخیبوون، یان ئاژاوەنانەوە وشەیەکی نێگەتیفانەیە، زۆرجار دەیبەسنەوە بە حاڵەتی شێتی، وەک چۆن داهێنان بەستراوەتەوە بە شێتییەوە، بە تایبەت لە دۆخی ژناندا؛ من لەو کاتەوەی دەستم بە پێنووسەوە گرتووە و دەنووسم لە دژی ئەو زوڵم و ستە‌مانە‌ی کە‌ لە‌ ژنان دە‌کرێت، بە کە‌سێکی شێت تۆمەتبار دەکرێم. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ناو پەڕڵەمانی میسردا یەکێک لە پیاوەکانی دە‌سە‌ڵات تەنیا لە‌ بە‌ر خۆکاندید کردنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بە شێت وەسفیکردم، لە‌ کاتێکدا وەسفی هیچ کام لە پیاوە کاندیدکراوە‌کانی تری بەم شێوەیە نەکرد.
ھە‌نوکە‌ بیردۆزی ئاژاوە بووە‌ بە بەشێک لە زانستی گەردونناسی نوێ، وە‌ عەقڵی مرۆڤ درکی بە‌وە‌ کردووە‌ کە سیستە‌می ناڕێک بەشێکە لە خودی سیستە‌م، وە‌ک چۆن شەو بەشێکە لە ڕۆژ، مردن بەشێکە لە سوڕی ژیان، شێتیش بەشێکە لە ژیری و داهێنان.

$3/ دیالەکتیک و پرسیاری نوێ:$
لەگەڵ هەر داهێنانێکی نوێدا ململانێیەک لەنێوان کۆن و نوێدا درووستدەبێت، لەنێوان کۆیلایەتی و ڕزگاریيدا، لەنێوان ناداديی و دادپەروەریدا، لەنێوان لۆژیک و نالۆژیکیدا، نوێ سەردەکەوێت و ژیری زاڵ دەبێت بەسەر کارە نابەجێکاندا و پرسیاری نوێ و نامۆ دەردەکەون.
قۆناغەکانی ململانێ پێویستن، کارێکی ئەرێنین مادام ململانێکان دەبێتە هۆی دیالۆگ و مشتومڕ نەک هۆی کوشتن و خوێنڕشتن.
لەم دواییانەدا لە میسر مشتومڕ لە دەوری ئەو پرسیارەدا درووستبوو: ئایا درووستە ژن ببێتە سەرۆکی دەوڵەت؟ وەک هەمیشە پێشەواکانی ئایین دابەش بوون؛ شێخی ئەزهەر (دکتۆر: محەمەد سەید تەنتاويی) ڕایگەیاند: کە درووستە ئافرەت لە ئیسلامدا پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەربگرێت، لە کاتێکدا بەرێزی موفتی (دکتۆر. عەلی جومعە) ڕایگەیاند: کە ئیسلام بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ژنان نادات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک دەوڵەت، کاتێک لێیان پرسی: بۆچی؟ وتی: بەهۆی سرووشتی فیزیۆلۆژی ژنەوە، ئەوی لە کاتی سوڕی مانگانەدا پێوەی دەناڵێت!
ڕەنگە مامۆستای موفتی نەڕۆیشتبێتە گوندەکەی من، یان بۆهیچ گوندێکی دیکەی میسر، تا بزانێت سوڕی مانگانە لە خۆرهەڵاتن تا خۆراوابوون ڕێگری لە کارکردنی ژنانی جوتیار ناکات، بەڵکوو ژنی جوتیار لە کاتی کارکردندا منداڵەکەی لەناو کێڵگەدا دەبێت، بە تەور ناوکەداوی منداڵەکە دەبڕێت، وێڵاشەکەی لە زەوێکەدا دەنێژێت، کۆرپەکەی دەخاتە ناو سەبەتەکەی سەر سەریەوە و لەسەر پێی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، تاوەکو ژەمی ئێوارە بۆ خێزانەکەی درووستبکات.
پرسیارێکی تر هاتە ئاراوە: ئایا درووستە ئافرەت بەرنوێژی (ئیمام) نوێژکەرەکان لە مزگەوتدا بکات؟ هەروەها لێرەشدا بۆچوونەکان دابەشبوون؛ زۆربەی پیاوەکان دژایەتیانکرد، هەروەها هەندێک لە ژنانیش، لەوانە دکتۆر سوعاد ساڵح، ڕاگری کۆلێژی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی ئەزهەر، وتی: مەرجەکانی بەرنوێژیکردن لە ئیسلامدا بریتین لە ژیری و باڵغبوون و پیاوێتی؛ بۆیە درووست نییە ئافرەت بەرنوێژی بکات. بۆچی؟ چونکە جەستەی ژن لە کاتی کڕنۆش و سوجدە بردن لە بەردەم پیاواندا ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە پیاوان بوروژێن و کاری خراپەبکەن.
ئەم لۆژیکە لەسەر بیرۆکەی باڵاپۆشکردنی ژنان بۆ دوورکەوتنەوەیان لە فیتنە و خراپەکاریش دەگونجێت، وەک ئەوەی ڕەوشتی پیاوان ئەوەندە ناسک بێت کاتێک چاویان دەکەوێتە سەر دەموچاوی ژنێک، یان جووڵەی جەستەی ژنێک لەکاتی کرنوش بردندا تووشی هەڵە دەبن. کەواته لێرەدا گرفتەکە لە ژنەکەدا نییە، بەڵکوو ڕەوەشتی ناسکی پیاوانە، کە جنس و شەهوەت سەرقاڵی کردون تەنانەت لە کاتێکدا کە لە نوێژدان و لە بەردەم خودادا کرنوشدەبەن. هەر بۆیە وا باشترە چاکسازيی لە ڕەوشتی پیاواندا بکرێت، نەک ژنان دابڕێنن و لە پشتی پەردەوە بیانشارنەوە، یان ڕێگری کارکردنیان لێبگیرێت ئیدی لە هەر بوارێکدا بێت.
بەڵام سیستەمی کۆیلایەتی (چینی باوک سالاريی) لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئەمڕۆ، خراپەکاری ئەخلاقی و جیاکاری جێندەری بەرهەم هێناوە؛ پیاو مافی خۆیەتی لەدەرەوەی هاوسەرگیری هەموو ئارەزووە سێکسییەکانی و ڕابواردنە زۆرەکانی جێبەجێبکات، بەبێ ئەوەی لە ڕوی یاسایی و ئایینی و نەریتییەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
لێرەدا دەمەوێت باس لە ڕوداوێک بکەم کە لە ژیانی گەنجێکی میسریدا ڕویداوە، ئەو لە بواری هونەردا کاردەکات (ئەحمەد ئەلفیشاوی) ، ئەو گەنجە ئامادە نەبوو کچەکەی بخاتە سەر ناوی خۆی، سەرەڕای دانپێدانانی بە پەیوەندی سێکسی نێوان خۆی و دایکی کچەکەی ئەندازیار (خاتوو هیند ئەلحناوی) ، ئەو گەنجە سەرەڕای پێشێلکردنی بنەما بنەڕەتیەکانی ڕەوشت و چاکە، پەنای بۆ یاسا و شەریعەت و داب و نەریت برد.
هەزاران ژن لە وڵاتی ئێمەدا هەن، هەزاران منداڵیش کە بوون بە قوربانی خراپەکاريی ئەخلاقی پیاوان، ئەم جیابوونەوەی نێوان دەسەڵاتی پیاوسالاريی و بەرپرسیارێتييە، ئەم بۆشایە مەترسیدارە لە سیستەمی کۆیلایەتیدا کە تاوەکو ئەمڕۆش زاڵە، بە تایبەت لە ناو خێزانی پیاوسالاردا؛ کە تەنیا ناوی باوک تێیدا خاوەن شەرەف و ڕێز و کەرامەتە، لە کاتێکدا ناوی دایک هیچ شەرەف و ڕێز و کەرامەتێکی نییە. زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەم کێشەیە دەربازبوون و منداڵ تێیدا مافی خۆیەتی ناوی دایکی هەڵبگرێت و هەمان ڕێز و شەرەفی لێبگیرێت وەک هەر منداڵێکی تر.

$4/یاسای خێزانی باوکسالاريی:$
لە وڵاتی ئێمەدا یاسای خێزانی باوکسالاريی هەر وەک یاسایەکی کۆیلایەتی دەمێنێتەوە، تاوانبار لەپیاو ئازاد دەکات چونکە بەهێزترینە، سزای قوربانییەکان لە منداڵ و ژن دەدات چونکە لاوازترینن.
بزووتنەوەکانی ژنان لە وڵاتی ئێمەدا لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە تا ئەمڕۆکە شەڕی ئەم یاسایەیان کردووە، سەرەڕای ئەو هەموارکردنە کەمانەی کە لە دەیەکانی ڕابردوودا ڕوویانداوە، بەڵام کرۆکی یاساکە هێشتا هەر کۆیلایەتییە، لەگەڵ بنەماکانی ڕەوشت و دادپەروەریدا ناگونجێت، پیاوێکی پیر لە حەفتاکان یان هەشتاکانی تەمەنیدا دەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە بکات و بە پارە لە بازاڕەکانی هاوسەرگیریدا بیکڕێت (بەپێی ئەو کاریکاتێرەی کە لە ڕۆژنامەی ئەلئەهرامدا لە 6ی ئایاری 2005 بڵاوکرایەوە، کە تێیدا وێنای دوو پیاوی پیر دەخاتە بەر دیدەمان، پارەی پلەبەرزبوونەوەی موچەیان لە 15٪ وەرگرتووە، یەکەم بیرۆکەیەک کە بە خەیاڵایاندا هاتووە ئەوەیە کە هاوسەرگیريی لەگەڵ ژنێکی دیکە بکەن) .
لە گەشتێکمدا بۆ وڵاتی جەزائیر، بۆم دەرکەوت کە بزووتنەوەی ژنانی جەزائیر بەم دوایيە سەرکەوتوو بووە لە هەموارکردنەوەی پانزە مادە لە یاسای خێزانی، سەرەڕای ناڕەزایەتی ڕەوتە ئیسلامییە فەندەمێنتاڵەکان، گرنگترینی ئەم هەموارکردنانە ئەوەیە کە مێرد مافی ڕەهای نەبیت بۆ جیابوونەوە و فرەژنی، چیتر ئەو مافەی نییە بچێتە دادگا و ئەم کارە بکات وەک چۆن هاوسەرەکەی ئەو مافەی نییە، هەروەها مێرد یان باوک چیتر سەرۆکی خێزان نییە، بەڵکوو ئەندامانی خێزان بە پێی لێهاتوویی و ڕەوایی سەرۆک خێزانی خۆیان هەڵدەبژێرن ( ئیدی باوک بێت، یان دایک) نەک بەپێی ڕەگەز. ئەم دەستکاریکردنە زۆر گرنگە، چونکە بنا‌‌‌‌غەکانی دیموکراسی سەرەتایی لە ناو خانەی کۆمەڵایەتیدا خێزانە، دیموکراسی ڕاستەقینە ڕەفتارێکی مرۆڤە لە دایکبوونییەوە تاوەکو مردن ، تەنیا بڕیارێک نییە کە لەلایەن پەڕڵەمان یان سەرۆک دەربچێت، دیموکراسی تەنیا چوون بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەندامانی پەڕڵەمان یان سەرۆک نییە، بەڵکوو ئەوەیە مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە بتوانێت بە پراکتیزەکردن لە هەڵبژاردنەکانیدا ئازادبێت.
بزووتنەوەی ژنان لە میسر نەیتوانی شتێکی هاوشێوەی ئەو کارانە بەدەستبهێنێت کە بزووتنەوەی ژنانی جەزائیر بەدەستیان هێناوە؛ ژنانی جەزائیر شەڕی دژی کۆلۆنیالیزمی فەرەنسایان کرد، لە خۆپیشاندانەکاندا دژی ڕەوتی ئایینی تیرۆریستی ڕژانە سەر شەقامەکان، ڕوبەڕوی مەرگ و سووتاندن و سەربڕین بوونەوە، بەڵام ئازایانە و بوێرانە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان و درێژەدان بە داهێنانەکان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوریدا؛ داهێنان بە بێ ئازایەتی نایەتە ئاراوە، ئەو بە خوێن و جەستەی خۆی باجی داهێنانی داوە؛ چونکە داهێنان باجی دەوێت، زۆر جار باجی گەورەشی دەوێت.
یاسای خێزانی باوکسالاری لە وڵاتانی عەرەبی ئێمەدا ئەو کۆڵەکەیە یان ئەو بڕبڕەی پشتەیە کە سیستەمی چینی باوکسالاريی جەختی لەسەر دەکات و دەمێنێتەوە، کە بە یەکسانی خەفەت بە ژنان و هەژاران دەدات، وە لە دەسەڵاتە ستەمکارە ناوخۆیەکان و هێزی کۆلۆنیالیزمی نێودەوڵەتیدا بەرجەستە بووە.

5/ ئازادکردنی تاوانبار:
لێرەدا ئەو بەرهەڵستييه بەهێزەی کە بەرانبەر هەر گۆڕانکارییەک لەم یاسایەدا ڕوودەدات، بە تایبەت لەلایەن ڕەوتە سیاسییە ئایينیە فەندەمێنتاڵەکانەوە؛ زۆرجار ئایینەکان خزمەت بە سیاسەت دەکەن، سیاسەتیش لە سەردەمی کۆیلایەتییەوە هەمیشە ئاغای بەهێز لەسەر حەق دەبینێت ئەگەر هەڵەش بکات. وەک چۆن تاوانبار لە ناو خێزانە بچوکە باوکسالارەکاندا ئازاد دەکرێت، بە هەمان شێوە تاوانبار لە ناو شانۆی سیاسی نێودەوڵەتیدا ئازاد دەکرێت.
ئایا جۆرج بوش یان ئیرێڵ شارۆن لەسەر تاوانەکانی جەنگ لە ئێراق و فەلەستین و ئەفغانستان و چەندان وڵاتی دیکە دادگایی کران؟! جۆرج بوش (وەک فەرمانڕەواکانی دیکە) هێزی خۆی لە ڕەوتە فەندەمێنتاڵەکانی کریستیان، جوولەکە، ئیسلامی و ڕەوتەکانی دیکەوە وەردەگرێت، بەرنامە سیاسییەکەی لەسەر بنەمای ئەوەیە کە ناوی دەنێت پاراستنی فێرکاریەکانی کڵێسا بە مەبەستی پاراستنی بەها و نەریتە خێزانییەکان.
لێرەوە لێکچوونی نێوان بەرنامەکانی جۆرج بۆش و ئوسامە بن لادن و دەسەڵاتی تاڵیبان و قاعیدە و هێزە ئایینیە سیاسییەکانی دیکە دەردەکەوێت کە لەگەڵ سەرهەڵدانی هێزەکانی سەرمایەداری و جیهانگیری نوێدا پێشکەوت. هەردووکیان (جۆرج بوش و بن لادن) دوو دیوی یەک دراون، سەرەڕای جیاوازی زمان و ئایین و نەتەوە.

6/ بەرەو هاوپشتیی جیهانی و شوناسی مرۆڤبوون:
ئەوەی هیوا و گەشبینیمان پێدەبەخشێت، سەرەڕای ئەو دابڕانەی کە تێیدا دەژیین لە هەموو بوارەکاندا، بریتییە لەم هاوپشتییە جیهانیەی نێوان گەلان، ژن و پیاو، باکوور و باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، بەبێ گوێدانە جیاوازیەکان. هەروەها ئەم داهێنانە سیاسی و هزرییانەی ژن و پیاو لە سەرجەم پسپۆڕی و ئاڕاستەکاندا، ئەم بەرزڕاگرتنەی هاوپشتی و ئەو فاکتەرانەی کە گەلانی جیهان و ژن و پیاو و گەنجان کۆدەکاتەوە، بەبێ گوێدانە ڕەنگ و ڕەگەز و ئایین و چین و نەتەوە و ڕەگەزنامە… هتد.
بزووتنەوەی جەماوەری جیهانی دژ بە جەنگ و جیهانگیری سوودی لە بزووتنەوەکانی ژنان وەرگرتووە، وە لە هزری ژنان کە پێشینەیان هەبووە لە چارەسەرکردنی ئەو جیاکاریە بۆماوانەی کە لە کۆیلایەتییەوە ماونەتەوە، جیاکاری نێوان ژیانی گشتی و ژیانی تایبەتی ناو خێزانی هەڵوەشاندەوە، هەروەها لەنێوان داهێنەرە فەلسەفييەکانی بواری بیرکردنەوە و تيۆریدا و داهێنەرە جەستەیەکانی بواری سەما و ڕیتم و مۆسیقا و گۆرانی و پەیکەرسازی و نیگارکێشانیش.
پاشان هەڵوەشاندنەوەی جیاکاریی نێوان کاری هونەريی و ئەدەبيی، لەنێوان کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەنێوان خەباتی ناوخۆیی و خەباتی جیهانیدا، لەنێوان فۆرم و جەوهەرەکەی، لەنێوان سوبێکت و ئۆبێکتدا، لەنێوان ڕۆح و جەستەدا، لەنێوان خودی تاک و خودی بە کۆمەڵ، لەنێوان ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا، و لەنێوان ئیگۆ و ئەوی دیکەدا.
چیتر نووسینی داهێنەرانە، مۆسیقا، یان سەما بەس قسە نییە، بەڵکوو کرداری لەگەڵدایە، بەڵکوو دیواری نێوان گفتار و کردار، تیۆر و پراکتیکی هەڵوەشاندەوە. بزووتنەوەی سیاسی ژنان لە توانایدایە بە ڕووی بزووتنەوەکانی تردا بکرێتەوە، فرەلایەنی ببێتە بنەما نەک تاکلایەنی و گۆشەگیری لەسەر خود، ڕێکخراوەکە ئاسۆیی و فراوان بێت، نەک داخراوبێت.
ئەم هاوپشتییە جیهانییە نوێیە لەم هۆڵەدا بەرجەستەبووە، ئەم کۆنفرانسەی کە خەباتی نێوان سەماکارێکی سویدی وخەباتی فەیلەسوفێکی هیندی و مامۆستایەکی زانکۆی عەرەبی و شاعیرێکی ژن لە نەیجیریا و نووسەرێک و دکتۆرێک و توێژەریک و مۆسیقاژەنێک و ڕۆژنامەنووسێک و نیگارکێشێک و پەیکەرتاشێک و ڕۆماننووسێک لە میسر و هۆڵەندا و ئوردن و بەلجیکا و سووریا و ئێراق و فەلەستین و لوبنان و کاریبیان و پاکستان و ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و کینیا و باشووری ئەفریقا و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای لاتین و نەرویج و سۆماڵ و ئەڵمانیا و ئیماراتی عەرەبی و بەحرین و ئیسپانیا و وڵاتانی دیکەی جیهان کە نوێنەرایەتی لێدەکەن، کۆدەکاتەوە. بەشێوەیەک داهێنانی سیاسی لەدژی شەڕ و کۆلۆنیالیزم، لەگەڵ خەبات لەدژی زمانی باوکسالاریی چینایەتی و هۆشیاریی ساختە، یەکدەگرنەوە. لێرەدا؛ دووبەرەکی و جیاوازییە بۆماوەییەکانی نێوان ئایین و نەتەوە و ڕەگەز و ڕەنگەکان و جۆرەکان، نێوان ژنان و پیاوان، دەتوێنەوە و نامێنن.
داهێنانی ژنانە لەم هۆڵەدا؛ جیاکاری ناکات لەنێوان یاخیبوونی سیاسیی گشتی و یاخیبوونی کەسایەتی لە ناو ماڵدا، یاخود لەنێوان بەرەنگاریی لەدژی ستەمی ئابووری و ستەمی سێکسی. داهێنانی ژنانە؛ جەخت لەوە دەکاتەوە کە باشترین ئینتیما بریتییە لە ئینتیما بۆ مرۆڤایەتی و بەهاکانی ئازادی و دادپەروەری و خۆشەویستی و ئاشتی. تاکە شوناسە کە ژن و پیاوە داهێنەرەکانی سەرجەم وڵاتان کۆدەکاتەوە، کە ئێمە خەونی پێوەدەبینین و هەوڵ دەدەین لە داهاتوویەکی نزیک یان دووردا بەدەستی بهێنین. [1]

.......................
بەشێک لە پەڕتووکی ( لەسەر ژن و ئایین و ڕەوشت) نووسينى د.نە‌وال ئەلسە‌عداوی.
ئەم بابەتە 702 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 702 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,111
وێنە 106,663
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,275
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!