پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,454
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دونیای دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دونیای دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دونیای دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی بابەت: دونیای دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر: #جەواد خەلیل#

$دەربارەی ئازادی و تایبەتمەندییەکانی ئێمە لە دونیای دیجیتاڵیدا$
پێش پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرفراوانبوونیان، مرۆڤ خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی خۆی بوو، سنوورێکی بۆ ئەوانی دی دانابوو تا بەتەواوی نەیەنە ناو ژیانییەوە، لێ دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی زۆری خەڵکی ئارەزوومەندانە دەستبەرداری ئەم تایبەتمەندییانە بوون. ئیدی ئارەزووەکان، جۆری پۆشاک و نان خواردن و بیرکردنەوە و تەنانەت پێکەنین و دڵتەنگییەکانیشی بە تەنیا لەو سنوورە بەرتەسکەدا نەمانەوە و هاتنە نێو تۆڕەکانەوە، بوون بە بەشێک لە جیهانێکی گەورەتر.
ئایا ئەمە کارێکی باش بوو ئێمە کردمان؟ ڕەخنەگر و نووسەری ناسراوی ئەڵمانی “ئەندریاس بێرنارد”1یەکێکە لەو نووسەرە دەگمەنانەی کە بەشێکی زۆری پەڕتووک و توێژینەوەکانی خۆی بۆ ئەم بابەتە تەرخان کردووە. ئەو لەو باوەڕەدایە کە دەستبەرداربوونی ئێمە لە تایبەتمەندییەکانی ژیانمان ئەوەندەش ئارەزوومەندانە نەبووە، بەڵکوو ئێمە لە دۆخی ناجێگیری و گومان و ڕاڕاییەوە هاتووینەتە نێو ئەم تۆڕانە و بەردەوامیش بەو گومانەوە لەگەڵی ماوینەتەوە. کاتێک وێنەیەکی تایبەتی خۆمان، زانیارییەکی کەسی دادەنێین، یان لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی نزیکماندا چات دەکەین، هەمیشە مەترسی بڵاوبوونەوە و دزەپێکردن و خراپ بەکارهێنانیانمان هەیە، بەڵام سەرباری ئەمانەش هەر بەردەوامین لە دووبارەکردنەوەیان.
کەواتە کاتێک ئێمە دەزانین لە شوێنێکداین کە تەنراوە بە گومان و چاودێری، بۆچی هەر بەردەوامین و لێی دوور ناکەوینەوە؟ چونکە ئەم جیهانە پۆلیسییە بەتەواوەتیی جیاوازە لە جیهانە پۆلیسییەکانی پێشتر، ئێمە بەوپەڕی ویست و ئازادیی خۆمانەوە هاتووینەتە نێو ئەم جیهانەوە و ئالودەی بووین و ناشتوانین بەئاسانی دەستبەرداری بین. ژەهرێکی شیرینە و هەمووانی فریو داوە.
یەکێک لەو پەڕتووکە گرنگانەی بێرنارد، کە دەربارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یارییەکانی سەر ئینتەرنێتە، پەڕتووکی (سەردەمی کۆتاییهاتنی تایبەتمەندی) یە. بەشێکی گەورەی ئەم پەڕتووکە تەرخان کراوە بۆ ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سیستەمی cps لە دزەپێکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی ئینسان و گەیاندنی ئەم زانیارییانە بە دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەت. ئەم لێکۆڵەرە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێن ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکا، کە چۆن ئێمە هەموومان لە ڕێی ئەم تۆڕانەوە، خراوینەتە ژێر چاودێریی ورد و سەرجەم تایبەتمەندی و نهێنییەکانمان لە بەردەستی دەزگا هەواڵگرییەکاندایە. ئەو ئاگادارمان دەکاتەوە لەو مەترسییەی کە چۆن هەموو چاتکردنێکمان، هەموو نامەیەکی ئێمە، هەموو وتووێژێکمان لە ڤایبەر و واتس ئاپ و ماسنجەر و ئەپەکانی دیکە، لەژێر چاودێری و ڕەحمی دەسەڵات و دەزگای ئاساییشی دەوڵەتدایە.
‘ئەندریاس بێرنارد‘ پێمان دەڵێت چیدی ئێمە لەنێو دونیایەکی پارێزراودا نین، ئێمە بووین بە بەشێک لە سیستەم و دەوڵەت خاوەنداریمان دەکات، هەر خۆیشی خاوەنی کۆدی نهێنی و تایبەتمەندییە زۆر کەسییەکانیشمانە. دونیای دوای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەرگیز دونیای پێش پەیدابوونی ئەم تۆڕانە نییە. پێشتر دەوڵەت (وەک لە ڕۆمانی 1984 جۆرج ئۆرێڵ دەیبینین) دەبوو تاکەکان بکاتە چاودێر بەسەر یەکترەوە و متمانە لەنێوانیاندا نەهێڵێت، بەڵام ئێستا دەوڵەت کاری بە تێکشکاندنی ئەو متمانەیەوە نییە، بەڵکوو خۆی ڕاستەوخۆ چاودێرییەکە ئەنجام دەدات و زووتر و خێراتریش دەرئەنجامی دەگاتە دەست، لەوەش سەیرتر ئێمە بەکارهێنراوی یەکەمین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاودێرییە ڕاستەوخۆکە.

$کەنارگیریی کۆمەڵایەتی و دابڕان لە تۆڕەکان$
لە دۆخێکی وەهادا؛ تاکی ئازاد‌ ئەوەی کە نایەوێ کۆتوبەندی دەوڵەت و چاودێرییەکەی بیگرێتەوە و ناشخوازێت دەستبەرداری تایبەتمەندییەکانی خۆی بێت، چارەنووسی چی لێ دێت؟ بێگومان دەکەوێتە دۆخی جۆرە بەرگرییەکەوە کە دەشێت ناوی بنێین “بەرگریی نائومێدانە”. تاکی بەرگریکار دەچێتە جەنگێکەوە دژی هەمووان، کە لە یەککاتدا ناچارە دژی دەوڵەت و تۆڕە بەرفراوانەکانی سۆشیال میدیا و خەڵکانی دەستەمۆکراو، کە زۆرینەی ڕەها پێک دێنن، بجەنگێت. دەرئەنجامی ئەم جەنگەش گۆشەگیری و نائومێدی و زاڵبوونی هەستە نەرێنییەکانە بەسەر باری دەروونی و جەستەیی و هزری کەسی بەرگریکاردا؛ ئەوەی کە “ئەندریاس بێرنارد” پێی دەڵێت “گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی” و پێی وایە چارەنووسی هەموو ئەوانەیە کە دژایەتی ئەم چاودێرییەی دەوڵەت دەکەن و ڕووبەڕووی دەبنەوە
تۆڕەکان، چەکی هەرە گەورەی دەستی دەوڵەتن بۆ لێدان لە تاکی ئازاد و بەرگریکار. لە ڕێی ئەم تۆڕانەوە کەشێکی ترسناکی وەها دەخوڵقێنرێت کە کەس نەتوانێت بە ئاسانی زەفەرییان پێ ببات. خاڵی هەرە ترسناکی ئەم تۆڕانە بەخشینی پانتاییەکی فراوانە لە ئازادیی وەهمیی بە تاک. ئازادییەک، کە لە توانایدایە ئاسوودەییی ئەوەمان بداتێ کە ئێمە لە شوێنێکی ئارام و بێوەییداین و لەدەستدانی ئارامیشمان پەیوەستە بە لە لەدەستدانی ئەم تۆڕانەوە. بە واتایەکی دیکە تۆڕەکان پێمان دەڵێن ئێوە لە داکەوت (واقیع) دا ژێردەستەیی و ملکەچی ئەزموون دەکەن، لێ لای ئێمە ئازادی و سەربەستی! بۆیە ناتوانن لێمان دابڕێن و لە هەر کوێیەک بن پێویستتان بە ئێمەیە و بۆمان دەگەڕێنەوە.
ئایا دابڕان لەم تۆڕانە و هەڵبژاردنی گۆشەگیریی کۆمەڵایەتیی بۆ مرۆ ئەوەندە ئاسانە؟ لە دونیایەکدا کە سەرتاسەری تەنراوە بە تۆڕەکانی پەیوەندی، چ شوێنێک دەمێنێتەوە بۆ تاکی ئازاد تا مومارسەی ویست و خولیا و کردە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بکات و بتوانێت کاریگەریی بخاتە سەر دەورووبەر؟ کە دێینە جیهانی دەرەوەی تۆڕەکان و دەمانەوێت لێیان هەڵبێین، دەبینین ئەمە بەو سادەییە نییە کە پێشبینیمان کردبوو، ئاخر ئەو جیهانە دەرەکییەش بۆ خۆی ڕەنگدانەوەی ئەو دونیا دیجیتاڵییەیە، ئێمە لەوێش بەردەوام لە بەرکەوتنداین لەگەڵ ئەو جیهانبینییە بەرفراوانەی ئەو تۆڕانە خوڵقاندوویانە. لەوێش ناتوانیت بە بەردەوامی خۆت لەوانە داببڕیت کە گرێدراوی جیهانە دیجیتاڵییەکەن. بۆ نموونە سەروەختێک کە تۆ لەگەڵ دەورووبەرەکەت، یان لەگەڵ ئەوانی دیکە دەکەویتە گفتوگۆوە؛ ناخودئاگا بابەتە سەرەکییەکانتان لە پنتێکدا هەر دەچێتەوە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جیهانە دیجیتاڵییەکە. لەوێوە جارێکی دیکە کۆنتاکت و پەیوەندییت بەو تۆڕانەوە دەبێتە ئەمری واقیع. تۆ کە وای دادەنێیت لەدەرەوەی ئەم تۆڕانەیت، زۆر جار بەبێ ئەوەی بە خۆت زانیبێت کەوتوویتە داوەکانیانەوە. تۆ دەبێت ئەوە بزانیت کەوا تۆڕەکان لە ئاڕاستەکردنی هزر و ڕوانینی بەرانبەرەکانتدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان دیوە، ئەوان تەرجومەی ئەو ئاڕاستەکارییەن ڕووەو تۆ، لێیەوە دەستکاری دونیابینی و ئاڕاستە هزری و غەمە گشتییەکانت دەکەن. تۆ لە جێگایەک دانیشتوویت و کەسێک هەر لە ڕێی مۆبایلەکەی دەستییەوە، هەواڵێکت بۆ دەخوێنێتەوە کە سەرنجت ڕادەکێشێت، تۆ ئەمە دەبینیت و بەشدار دەبیت لە شەن و کەو کردنی ئەم هەواڵەدا، لەوێدا تۆ بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەک و ناڕاستەوخۆ چوویتەتە نێو ئەو دونیایەوە و ئەو هەواڵە ڕۆڵی هەبووە لە ڕاکێشانی تۆ بۆ نێو بابەتێک کە پێشتر نیازی قسە لەسەرکردنیت نەبووە. بەم شێوەیە ئێمە هەموومان، چ لەنێو تۆڕەکان و چ لەدەرەوەی تۆڕەکان لەوەدا یەکدەگرینەوە کە خزێنراوینەتە نێو سیستەم و چوارچێوەیەکی دەرەخۆییەوە و ناخودئاگا ئاڕاستە دەکرێین.

$تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەندرووستیی تاکەکان$
یەکێک لە گرنگترین ئەو پرسانەی کە “ئەندریاس بێرنارد” لە پەڕتووکەکەیدا وروژاندوویەتی، پرسی تەندرووستیی تاک و پەیوەندییەکانێتی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە. گومان لەوەدا نییە زۆر مانەوە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، جەستە و ئاوەز و دەروونی مرۆ ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشیی ترسناک دەکاتەوە. بۆ سەلماندنی ئەمە بە تەنیا گەڕان و سێرچی نێو پەڕتووکەکان بەس نییە، بەڵکوو دەبێت بچینە نێو واقیعەوە و سەیرێکی دۆخی ئێستێی کۆمەڵگەکان بکەین؛ بڕوانینە دەورووبەرمان و بچینە نۆڕینگە پزیشکییەکان و قوتابخانەکان؛ بپرسین لەو مامۆستایانەی کە دەناڵێنن بە دەست ئالوودەبوونی قوتابییەکانیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە؛ بڕۆینە لای پزیشکانی چاو، سەیری ئەو سەدان و بگرە هەزاران گەنج و منداڵانە بکەین کە بەهۆی زۆر ڕوانینان لە شاشەی مۆبایل و ئایپادەکانیان، لە دەرئەنجامی زۆر مانەوەیانەوە لە خەت، چ باجێکیان داوە و چۆن خەریکە بیناییان بەتەواوی لە دەست دەدەن! زۆرێک لە نەخۆشییە دەروونی و جەستەییەکانی ئەمڕۆ، بێ هیچ سڵەمینەوە و هەڵاواردنێک پەیوەستن بە ئامادەیی بەردەوامی تۆڕەکانەوە لەنێو ژیانماندا. کە دواجار هەموو ئەمانە پێکەوە، کۆمەڵگەیەکی داڕماو و وێران دێننە ئاراوە، کە تاکەکان تێیدا نەک بە دوای ماف و ئازادییەکانی خۆیاندا ناچن و عەوداڵی نین، بەڵکوو لە ئاست پاراستنی جەستە و ئاوەز و دەروونی خۆیشیاندا دەستەوەستان و بێباکن.

$پەیوەندیی پەڕاوی تایبەتیی بە تاوانناسییەوە$
لە کۆندا تاوانباران بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە و لەبەرچاو ون بن، ناچاربوون مەلەف و پەڕاوی کەسیی خۆیان گومناو بکەن تاوەکوو بە ئاسانی نەناسرێنەوە. هەرکاتێک دەستگیر بکرابان و بخرانایەتە زیندانەوە، پەڕاوێکی کەسییان بۆ درووست دەکرا و سەرجەم زانیاری و نهێنی و تایبەتمەندییە کەسییەکانیانی تێدا کۆ دەکرایەوە. لێ لە دونیای نوێدا، لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، داوای پەڕاوی کەسیی لە هەمووان دەکرێت و هەمووان بە دڵخۆشییەوە بەرەو ئەم داوایە دەچن. لێرەوەیە کە هەموو ئەوانەی نایەنە نێو ئەم تۆڕانەوە، بە مەترسییەکی گەورە دادەنرێن بۆ سەر سیستەم و دەزگا دەوڵەتییەکان و وەکوو تاوانبار دەبینرێن. بۆ ئەمەش وەهمی ئەوەیان خستۆتە ڕوو، کە زۆرێک لە تاوانبارە گەورەکانی جیهان و تیرۆرستە بەناوبانگەکان هیچ کام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار ناهێنن و لە هیچ شوێنێکدا پەڕاوی کەسی و زانیاریی کەسییان نەخستۆتە ڕوو. ئەمە بۆ خۆی جۆرە هاندانێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ ڕاکێشانی ئەو کەسانەی ملکەچ نەبوون تاکوو بخزێنرێنە نێو ئەم تۆڕانەوە. بە بڕوای “ئەندریاس بێرنارد” ئێمە لە ڕێی پەڕاوی کەسیمانەوە داگیر کراوین، هەموو ئەو شتانەی کە دەکرێت لە لای پۆلیس و دادوەر وەک پێناس باس بکرێن، لە ئەپەکاندا هەن و بەردەستن. ئیدی دادوەران و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت دەتوانن تەنیا لە ڕێی پەڕاوی کەسیی نێو تۆڕەکانەوە، هەم شوێنمان بدۆزنەوە و هەمیش وەک بەڵگەی یاسایی لە دژمان بەکاری بهێنن. دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان، دیارترین نموونە و نزیکترینیانە لە ئێمەوە. زۆر بەسادەیی هەموومان لە ڕێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حیزب و حکومەتەوە بینیمان کە چۆن گفتوگۆ و چاتکردن لە ڕێی ماسنجەر و ڤایبەرەوە کراون بە بەڵگە بۆ پیلانگێڕی و سیخوڕێتیی چەند ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێک! لە ڕێی ئەم دۆسیەیەوە حکومەت و دەزگا هەواڵگرییەکانی پێیان وتین: گەر بمانەوێت زۆر بەئاسانی دەتوانین بچینە نێو بچووکترین وردەکاری پەڕاوی کەسییتانەوە و دەست بگرین بەسەر چات و پۆست و پەیوەندییە زۆر کەسییەکانیشماندا؛ دواجاریش بیانکەینە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر و دژی ئێوە بەکاریان بهێنینەوە. لەم سەردەمەدا چیدی تاوان تەنیا تاوانێکی کردەییانەی نێو واقیع نییە؛ بەڵکوو دەشێت مەسجێکی ماسنجەر و ڤایبەر یان نامەیەکی واتس ئاپ بێت، دەشێت پۆستێکی فەیسبووک بێت، یان تەنانەت کۆمێنتێک بێت و ببێتە بەڵگەی سەرەکی بۆ ناساندنی هەریەک لە ئێمە وەک تاوانبار و پیلانگێڕ!

$قوربانییەکان لە دونیای دیجیتاڵیدا$
دونیای پێش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تا ڕادەیەکی زۆر دونیای ئابڕووپارێزی و پاراستنی کەرامەتی مرۆیی بوو. کاتێک کەسێک شێوە ژیانێکی جیاوازی تاقی بکردایەتەوە، یان کارێکی ئابڕووبەرانەی (بە واتا کۆمەڵایەتییەکەی) ئەنجام بدایە، لە جوغزێکی بچووکی جوگرافییدا دەمایەوە و دوای ماوەیەک چاوپۆشیی لێ دەکرا و بیردەچووەوە؛ یاخود لە خراپترین دۆخدا ئەو جێیەی جێدەهێڵا و دەچووه شار و ناوچەیەکی دیکە و دەستی دەکردەوە بە ژیانی ئاسایی خۆی، بەوپەڕی شکۆپارێزیی و قەدرزانییەوە. بەڵام لەگەڵ هاتن و بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکانی پەیوەندیی بە شێوەیەکی گشتی، ئەمە بە تەواوی گۆڕانی بەسەردا هات. هەموو ئەوانەی خوازیاری پراکتیزەکردنی شێوە ژیانی جیاواز و نائاسایین لە دیدی کۆمەڵگەوە، کاتێک کارێکی نائاسایی ئەنجام دەدەن و کۆمەڵگە پەسەندی ناکا، زۆر بەئاسانی دەنگدانەوەی ئەم کارە نائاساییە بە مەبەست فراوان دەکرێت و دەچێتە جوگرافیایەکی زۆر گەورەتر، کە ئەستەمە ئیدی کەسی شکۆشکێنراو و قوربانیی بتوانێت بەو ئاسانییە لێی دەرباز بێت. ئاخر ئەو هێندە دەناسرێت، بچێتە هەر شوێنێک و لە هەر کوێیەک بێت خەڵکی لێی ناگەڕێن و بیری دەخەنەوە کە ئەو شکۆشکێنراو و ئابڕووتکاوە. لێرەدا ئەم کەسە دەکەوێتە بەردەمی چەند بژاردەیەکی سەخت، یان داننان بەو واقیعە تاڵەی تێیدایە و هەڵکردن لەگەڵیدا؛ یاخود پەنابردن بۆ خۆکوشتن (کە بەداخەوە هەندێکیان ئەم ڕێگایە هەڵدەبژێرن) ، یانیش هەڵگیرساندنی جەنگێک لەنێو تۆڕەکانەوە دژی هەمووان، کە ئەمەشیان هێندە ئاسان نییە و کەسی قوربانی دەبێت بەردەوام ئامادە بێت بۆ هێرشێکی دەستەجەمعی و سووکایەتی پێکردنی بەردەوام تا دەگاتە هەڕەشەی جیدی کە دوور نییە ترۆری فیزیکی لێ نەکەوێتەوە.
قوربانییەکان لە دونیای دیجیتاڵیدا بە تەنیا ئەمانە نین، بەڵکوو زۆر جار کەسانی ئاسایی و بێزیانیش دەبنە قوربانی و لە ڕێی چاوپێکەوتنێکەوە، قسەیەک دەکەن و لە پڕ دەبنە فیگەرێکی دیاریی تەرفیهیی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمووان قسەکەی دووبارە دەکەنەوە، تاکوو دواجار ژیانی لێ تاڵ دەکەن و ناهێڵن بحەسێتەوە و ژیانی ئاساییانەی خۆی بژێت. لەم چەند ساڵەی دواییدا کۆمەڵگەی ئێمە زیاد لە قوربانییەکی وەهای خستۆتەوە، قسە باو و نەستەقەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێمە قسە و گوزارەی کەسانی زۆر ئاسایین و خزێنراونەتە نێو دونیای بێ ڕەحمی دیجیتاڵییەوە. (مەعاشەکەو جوانە گەواو، کاتژمێرەکەی ئاوات، با ماڵمان بە قوڕ نەگیرێ و دواهەمینیشیان کچەکەی کەژاڵی؟) هیچ نین جگە لە ترۆری کەسایەتیی و کردەییەکی قۆشمەبازانەی بێ مۆراڵ، کە تێیدا هیچ حسابێک بۆ دۆخی دەروونی و شکۆی مرۆییانەی قوربانییەکان نەکراوە و ناکرێت. ئەوەی جێی سەرنجە لێرەدا، هەموو ئەو فیگەرە دیارانە کاتێک ئەم قسانە دەکەن، لە ناواخنی تراژیدیاوە دەدوێن و لە ڕێی هەڵچوونە دەروونییە کۆنترۆڵنەکراوەکانیانەوە قسەی وەهایان بە زاردا دێت، کەچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دێن و ئەم نەفەسە تراژیدییە بۆ کۆمیدیایەکی بێتام دەگۆڕێت.
مامۆستایەکی ئاسایی بە نیازی بازاڕکردنێک لە ماڵەوە دەچێتە دەر، لە پڕ دەبینێت کۆمەڵێک گەنج خۆپیشاندان دەکەن و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانیش کە بێ مووچەن و بە چەند مانگ جارێک مووچەیەکیان دەدرێتێ، ڕووبەڕووی ئەو گەنجانە دەبنەوە و ئازاریان دەدەن، ئەم مامۆستایەش هەر بەو عەلاگەیەی دەستییەوە کە بازاڕییەکەی پێکردووە و لە سووچێکی کۆڵانەکەوە کە ئەم دیمەنی پێکداهەڵگژانە دەبینێ، تووڕە دەبێت و بە پۆلیسەکە دەڵێت: مەعاشەکەو جوانە گەواو! مامۆستا دەچێتەوە ماڵ و وەک ڕۆژانی ئاسایی مۆبایلەکەی بەدەستەوە دەگرێت و دەبینێت ئەم قسەیەی ئەو وەک بۆمبێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەقیوەتەوە و هەمووان دەیڵێنەوە، ئەمە چییە؟ من بەناوبانگ بووم! بەڵام بەناوبانگبوونێکی خۆنەویستانە و سەخت، بەناوبانگبوونێک کە خۆم نەمویستووە و بەسەرمدا سەپێنراوە، ناوبانگێکی موزەیەف و گاڵتەجاڕانە! ئەوانەی هەڵگری ئەم جۆرە لە ناوبانگن، لە هەموو کەس زیاتر کۆکن لەگەڵ ئەو وتەیەی “سارتەر”دا کە پێی وایە ( ئەوانی دیکە، دۆزەخن) ، ئاخر ئەوان ڕۆژانە ئەزموونیی ئەم واتایە دەکەن و بەدەستییەوە دەتلێنەوە.
دونیای دوای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاوها مرۆ دەکاتە قوربانیی، لەپێناو گەرمگردنی بازاڕەکەی خۆیدا. لەپێناو دابینکردنی ساتەوەختێکی خۆش و چێژبەخشانە بە بەکارهێنەرانی خۆی. ئەمە دەبێتە بابەتێک بۆ سەرقاڵی و کاڵبوونەوەی حەماسە شۆڕشگێڕی و دۆخە تراژیدییەکەش. بەم شێوەیە لە ناواخنی تراژیدیاوه کۆمیدیا لەدایک دەبێت و هەمووان کەیف خۆش دەبن و دەوڵەت و دەزگا میدیاییەکانیش سوودمەندی یەکەمن‌، بەڵام لەسەر حسابی کێ؟ قوربانییەکان وەڵامی ئەمەیان لایە، تەنیا ئەوە نەبێت ئەوان نایانەوێ لەوە زیاتر باس بکرێن، بۆیە وەڵاممان نادەنەوە![1]

$پەراوێزەکان$
1- (Andreas Bernard) ئەندریاس بێرنارد (1969) کولتوورناس و پرۆفیسۆر و ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانیاییە، پسپۆڕی بواری کولتووری دیجیتاڵییە، ئێستا پرۆفیسۆرە لە سەنتەری کولتووری دیجیتاڵییە لە زانکۆی لۆیفانا لە لۆمبێرگ
سەرچاوە؛ ماڵپەڕی ژنەفتن
ئەم بابەتە 567 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 18-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 02-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 02-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 567 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,454
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!