پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کەلەباش
07-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,579
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
ژیاننامە
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
هونەری گۆرانی کوردی لە نێوان (مۆدە) و (جوانیناسی)دا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هونەری گۆرانی کوردی لە نێوان (مۆدە) و (جوانیناسی)دا
کورتەباس

هونەری گۆرانی کوردی لە نێوان (مۆدە) و (جوانیناسی)دا
کورتەباس

ناونیشانی بابەت: هونەری گۆرانی کوردی لەنێوان (مۆدە) و (جوانیناسی) دا
نووسەر: موحسێن عەلیڕەزایی

ڕۆڵی زێڕین و کاریگەریی هونەر لە گەشەسەندن و ناساندنی شاراستانییەت و کەلتوورەکاندا ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگەرە بە شێوەیەک کە دەتوانین بڵێین هیچ کۆمەڵگا و شارستانییەتێک هەر لە سەردەمە دوورەکانەوە تاکوو شارستانییەتەکانی ئێستا نییە کە بەهای بە هونەرە جۆراوجۆرەکان نەدابێت، لە دواجاردا خاڵی دەسپێک و وەرچەرخانیان هەر لە هونەرەوە بووە، ئێمە دەتوانین یەکەمین ئاسەوار و نیگارەکانی شارستانییەتە کۆنەکان لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان ببینینەوە کە دەمڕاست و نوێنەری تێگەیشتنی مرۆڤی ئەو سەردەم و قۆناغە بووە بۆ دونیا کە لە قەوارەیەکی هونەریی وەک نیگارکێشاندا دەرکەوتووە، بە گشتییەکەی هیچ کۆمەڵگایەک بە بێ هونەر مەزەندە و وێنا ناکرێ ئەوەی کە هەیە جیاوازی لە جۆری هونەرەکان و ئاستی هونەرەکاندایە. لە سەردەمی بووژانەوە و ڕێنێسانی ئەورووپادا لە سەدەی چواردەیەمی زاینی ئەو شتەی کە کەلتوور و پێکهاتی کۆمەڵگای لە ناوەرۆک و دۆگماتیزم و ڕەشێتی و تاریکبینیی سەدەکانی ناوەڕاست دابڕی هونەرمەندان و نووسەرانی وەک پیکاسۆ، میکل ئانژ و دانتە و بووکاچیۆ… بوون و زەمینەیان بۆ مۆدێڕنیتە خۆش کرد. واتە هونەر ئەو ئامرازە مەزن و باڵایەیە کە سەلیقە و چەشەی گشتیی لە ئاستی هەرە بەرز و قووڵدا دەسکاری دەکات و گۆڕانکاریی تێدا درووست دەکات، هونەرێک کە لە سەردەمی مۆدێڕندا هەڵگریی بزۆزی و کراوەیی و ڕێژەگەرێتییەکی بەرز بووە و ئێستاتیکا و جوانیناسیی هێناوەتە ناو ژینگە و ژیانی نوێ و مرۆڤی بە درێژایی کات و سەردەم و قۆناغە جۆراوجۆرەکان هێناوە و یارمەتیی داوە.

بێهۆ نییە کە (فریدریش نیچه) ‌ فەیلەسوفی ئاڵمانی دەڵێت “ئەگەر هونەر نەبێت بەرگەی ئازارەکانی دونیا ناگرین” بەڵام بێگومان ڕۆڵی هونەر تەنیا یارمەتیدانی مرۆڤەکان لە قۆناغە سەختەکانی ژیان و بوون نییە بەڵکوو لە بنەمادا پێشکەشکردن و خستنەڕووی جوانیناسییەکە‌ دونیا بە ئاڕاستەیەکی باش و حیکمەتئامێزدا بجووڵێنێت. هونەر لە جیهانی ڕۆژاوادا ڕەوتێکی بەپێی باڵای پێشکەوتن و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەلسەفی، پیشەیی و تەنانەت ئابووری پێواوە و هەر بۆیە لە تراژیدی و شانۆنامەنووسیی لە یۆنانی کۆنەوە هاتووە تاکوو گەیشتووەتە شیعر و کورتە چیرۆک و ڕۆمان و کورتە ڕۆمان و شانۆ و فیلم بە ڕیبازە جیاواز و ئاڵۆز و سەیروسەمەرکانەوە‌. ئەگەرچی ئێستا هونەر لە ئاستی جیهاندا قەیرانی تایبەتی خۆی هەیە، و ئیتر لە باتی نووسەران و هەنەرمەندانێکی وەک پیکاسۆ و میکل ئانژ و دۆستۆفسکی و تۆلستۆی و ساراماگۆ و چیخۆف و گارسیا مارکێز و پوشکین و…پائولو کوئیلۆ و هونەرمەندان و نووسەرانێک دونیایان داگیرکردووە کە ناوهێنانیان هەر تەواو نابێت بەڵام هەر بەوەشەوە لە ڕۆژاوا سەرچاوەی مەزن و ژێدەری باڵای هونەریی و فەلسەفی هەن و ئەگەر داڕمان و تیاچوونیان ئەستەمە بە شێوەیەکی دیکە ئەوان لە قەیرانەکاندا دەگەڕێنەوە بۆ ئەفلاقتوون و هیگل و نیچە و کانت و…بەڵام بۆ ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بە گشتی و کورد بە تایبەتی هاوکێشەکە چۆنی لێدێت؟

وەک دەزانین کورد بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی سیاسی و پێشێلکردنی مافەکانی لە پاش دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەکان هەلی ئەوەی لە کیسدا هونەرەکەی هەموو قۆناغەکانی بە ڕێچکەیەکی سرووشتی و ڕاستەڕێ بپێوێت، چونکە بەشێکی زۆری هونەری کوردی کە بە شێوەی گشتیی شیعر و پەخشان بووە تا ئەم ساڵانەی دوایی، هاوکار و هاودەنگ بووە لەگەڵ شۆڕش و خەبات بۆ ئازادی و خەونەکانی کورد بۆ ڕزگاری و سەربەستی، بێگومان ئەمە هیچ کات و بۆ هەمیشە ڕەخنەیەک نابێت بە ناوچاوانی هونەرەوە چوون هونەر هێندە بزۆز و سەرکێشە لە عەینی ئەوەی کە لە بەرەی شۆڕش و خەبات و ڕزگاریی کوردستان بووە هاودەنگی تاکی ڕەخنەگر و ناڕازی و جیاوازبیر و سەرکێشیش بووە، نموونەی ئەمە کە لە پانتایی گشتیدا دەنگی دایەوە کورتە ڕۆمانی مولازم تەحسێن و شتەکانی دیکەی فەرهاد پیرباڵە… کە لە هەمان کاتدا کە لە بەرەی شۆڕش و خەباتی ڕزگاری و مافی دیاریکردنی چارەنووس و پێشمەرگەدایە، ڕەخنەگری لێکەوتە و بەدواداهاتەکانی قۆناغی شۆڕش و شەڕیشە، هەر بە هەمان شێوە کە شێرزاد حەسەنیش لە ئاستی دیکەدا ئەم ئیشەی کردووە. بەڵام لەم ڕەوت و هاوکێشەیەدا ئەوەی وا جێگەی سەرنجە قۆناغی شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان و پەیوەستبوون و دەرەوەستبوونی ئەدەب و هونەرە لەگەڵ خەون و ئاواتەکانی شۆڕش کە بێگومان دوای ڕاپەڕین تایبەتمەندی و پارامێتری دیکەی وەرگرت و مانیفێستی خەونەکانی خۆی داڕشتەوە بە کوالێتی و فۆرم و ناوەرۆکێکی دیکەوە هاتەوە ناو کایەکەوە، کایەیەک کە شۆڕش و سەربەستی و ڕزگاریی لە کلیل وشە سەرەکییەکانی بوون و هەن‌.

ناوەرۆکێک کە نە تەنیا پشتیوانیی خەون و ئاواتەکانی پێشووترە بەڵکوو ئاسۆی دیکەش دەنەخشێنێت، خەونی دیکە دەگێڕێتەوە و بە ئەندازیارانی شۆڕشی دوێنی و بەرپرسانی ئێستا دەڵێت خەونەکانی شاخ لە بیر نەکەن، ئەنفال و نیشتمان باوەشیان بە یەکتردا کردووە و ئێمە لەنێوانیاندا دەژیین نموونەی ئەدەبی بەرگریی مامۆستا شێرکۆ بێکەس لێرەدا ڕەنگە نموونەیەکی پڕ و باش بێت، ئەو لە دەربەندی پەپوولە و ئافات و بۆننامە و شانۆنامەی کاوەی ئاسنگەر و کەشکۆ‌ڵەکانی پێشمەرگە و گۆڕستانی چراکان و پاییزە میوان و…دا دونیایەک لە خەون و شۆڕش و پێشمەرگە و ژیان و شکۆ و شکستی گێڕایەوە و نەخشاندنی، بە تایبەتی ئەو وێنەیەی کە بێکەس بۆ ژن و شۆڕش و نیشتمان نەخشاندنی هەڵگری گۆڕانکاریی و ڕادیکاڵیزمی وەها هەبوون کە بەشێک لە و دەرکەوتنەی ئازادی و چالاکی ژنان لە ناو نیشتمان و بە خەونەکانی شۆڕشەوه، ‌ بەرهەمی کاریگەریی ئێستاتیکا و جوانیناسیی و خەونی ئەدەبیی باڵای شێرکۆ بوو لەسەر چەشەی گشتی و ڕۆحی دەستەجەمعی کۆمەڵگای کوردیی لە باشوور و تەنانەت ڕۆژهەڵاتیش. ئەو کۆڕانەی کە شێرکۆ بێکەس بۆ چەند کاتژمێر شیعری تێدا دەخوێندنەوە کەسی وەڕەس نەدەکرد و هەر ئەو کۆڕانە بە شریت دەهاتنە ڕۆژهەڵات و کەسی وەڕەس و ماندوو نەدەکرد لە گوێدانیان. ئەمە بۆ کۆنسێرتی گۆرانیی ناسر ڕەزازی و عەدنان کەریم و مەرزیە فەریقی و…ڕاستە. بەڵام لێرەدا دەشێت ئەم پرسیارە بکەین لە خۆمان کە هونەری کوردی بە هەموولقەکانییەوە بە تایبەتی گۆرانی کوردی ئێستە لە چ حاڵ و بارودۆخێکدایە؟ ئایا هونەر و گۆرانی کوردیی ئەو کاریگەرییەی پێشووی ماوە؟ ئەو جوانیناسی و مانابەخشییە بە ژیان لە گۆرانی و ئەدەب و شانۆ و دراماکانی ئێستەدا بەدی دەکرێن؟ بێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی ڕەها و ئەنجامگیرییەکی گشتی بدەم بە دەستەوە دەڵێم دۆخەکە بە هۆکاری جۆراوجۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە کە بەشێکی زۆر لەم گۆڕانانە بە ئاڕاستەی باشدا نەڕۆشتوون و بۆ نموونە هونەریی گۆرانی کوردی وەک پێکهاتێکی کاریگەر و خانەیەکی وجوودی لە خشتە ترازاندووە و کەوتووەتە داوی کایەی میدیا و مۆدە و بازرگانی و بە گشتی هاوکێشەیەکی سەرمایەدارانە و مۆدێڕنیتەیەکی هاوردەکراو و دەسکردەوە کە میدیایەکی وەک (ئێن ئار تی دوو) و پاشکۆکانی لە و پانتاییەدا تەڕاتێن دەکەن. بێگومان ئێمە بە بێ تێگەیشتن لە پەیوەندیمان لەگەڵ مۆدێڕنیتە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان و بوونمان چ وەکمرۆڤ و چ وەک نەتەوە ناتوانین وێنە و وێنایەکی ڕوونمان لە خۆمان و کۆمەڵگاکەمان هەبێت، لە لا‌یەکەوە مۆدێڕنیتەی کوردی لە ئاستی لاواز و بە فیلتەری نەریتدا هاتووەتە ژوورەوە لە لایەکی دیکەوە ئەم هاتنە ژوورەوەیەش لایەنی ڕووکەش و دەمامکدار و ڕووکارانەی مۆدێڕنیتە‌یە واتە ڕۆحێکی ماتریاڵانە و بازرگانیتەوەرانە.

نموونەی ئەم فەزایە لە بەشێکی زۆری ئەو گۆرانیبێژە پیاو و ژنانەیە کە تەنیا بەهۆی دەنگخۆشییەکی سەرەتایی یان جەستە و لەشولارەوە پانتای شاشەکانی وەک ئێن ئار تییەکان داگیر دەکەن و جگە لە بڵاوکردنەوەی هەندێ شیعری بێمانا و ڕستەی بە ڕواڵەت شیعریی و ئاوازهەڵگرتن لە هونەرمەندە کۆنە کوردەکان و دواتر ئاوازهێنان لە هونەرمەندانی غەیری کورد، هیچی دیکە ناخەنە ڕوو. کوالێتی و ئاستی باڵای هونەر پەیوەندییەکی توند و تۆڵی لەگەڵ ئاستی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی هەیە، بەدەر لەوەی هونەر دەتوانێت لە ئاستی نەتەوەیی و نیشتمانیشدا هۆشیاریی مەزن و قووڵ هەم لە ئاستی هەست و سۆز و هەم لە ئاستی ژیری و ئاوەز درووست بکات. ڕێژە و ژمارەی زۆری دەرکەوتنی کچان و لە پلەی دووهەمدا پیاوان وەک گۆرانیبێژ لە وەها کەناڵانێکدا بە بێ ئەوەی پلانێکی هونەری یان خوێندنەوەیەکی ورد و زانستێکی شایستەیان پی بێت لە ناو کۆمەڵگا و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەناسرێن و بانگەشەیان بۆ دەکرێت، و ئەنجامەکەی بووە بە ئاستێکی نزم لە گۆرانی و دونیایەک خۆدەرخستن و نواندنەوەی ژیانی تاکەکەسیی و کەباب خواردن و سەفەرکردنی ئەو گۆرانیبێژانە، کە پەیوەندییان لەگەڵ هونەر سفره.

ئەگەر پلانێکی گەورە و ژیرانە لە ڕووی هونەریدا هەبایە ئەدی کێ پیی ناخۆشە کە هونەرمەندانی ژن و پیاو ئاستی کەڵە هونەرمەندە پێشووەکان تێپەڕینن و هونەری کوردیی زیاتر نۆژەن و مۆدێڕن بکەن و گەشەی پێبدەن؟ مەرزیە فەریقی و فەتانە وەلیدی و گوڵبەهار و ئایشەشان، ئایا هونەرمەندە خانمەکان ئەمانەیان کردووە بەپێوەر بۆ لاساییکردنەوە و دواتر تێپەڕاندن و داهێنان؟ یان هەر لە ڕێگەی شاشەکان و سیاسەتێکی ڕووکەشانە و پڕوپاگەندەچییانەی میدیاکانەوە پەیج و تی ڤی و ئەکاونتێکی پێ چالاک دەکەن ولایک و کۆمێنت کۆ دەکەنەوە؟ جا سەیری کۆمێنتەکانیش دەکەی بەشێکیان دژایەتی و جنێودان و سووکایەتیکردنە‌ کە سەرەڕای ئەوەی هەر دوو دیاردەکە خراپ و دزێون بەڵام پەیامی ژێرەوانکێ و پشتەوەی ئەم پەرچەکردارەش دەبێ بخوێنرێتەوە‌، گۆرانی و هونەرێک نەتوانێت لەم ڕۆژگارە سەخت و ناخۆشەدا دڵی مرۆڤێک ئارام بکاتەوە، ئۆخژنی پێ ببەخشێت و لە وجوود و بوون و ئەندێشەی خۆیدا ڕاینەگرێت و نەیباتە دونیای نهینێ خۆیەوە ئیدی بەکاری چی د‌ێت؟

هونەرێک کە لە ئێستادا کەوتووتە نواندنەوەی ژیانی خۆشگوزەرانانە و کەیف و شادیی تاقمێکی مۆدەگەرا و بازرگان چ دەلالەت و هەستێک بۆ بەردەنگ درووست دەکات جگە لە حەسرەت و تووڕەیی؟
حەسرەت بۆ ئەو هەموو نەبوونییەی گەنجانمان لە کۆمەڵگایەکی نامۆدێڕن و داخراو و گەشەنەسەندوو لە ڕووی ئابووری و کەلتووریی و… ەوە و تووڕەیی لە و نادادپەروەری و ناهاوسانییەی کە لە ڕیگەی ئەو جۆرە لە هونەرەوە دەنوێنرێتەوە و پیشان دەدرێتەوە. کە بێگومان ئەمە لە کاریگەریی ڕەخنەگرانەی ئەوانەوە نییە بەڵکوو لە زەقکردنەوەی مەودایەکی سامناک و کوشندەیە کە ئەوان لەنێوان چین و توێژەکاندا دەینوێننەوە. لە باشترین حاڵەتدا ئەمانە هونەری کاڵایی یان بەکاڵاکراون کە تاقمێکی بچووک کڕیاریانن، بەدەر لەوەی گەورەترین ئاسیو و زیانی لێدانە لە بەها مەعنەوی و ڕۆحی و کەلتوورییەکەی کۆمەڵگایەک کە مێژوویەک لە هونەر و گۆرانیی هەیە و دابڕانی نەست و ناوشیاری کۆمەڵگایە لە و خەزێنە مەزنە مێژووییە. پرسیارێک کە دەشیت بکرێت بە بێ ئەوەی هیچ قەزاوەتێکی ئەخلاقی و بڕیارێکی سەلیقەیی لەبارەی ئەم شێوە لە هونەرە کاڵاتەوەرەوە بخرێتە ڕوو ئەمەیە کە بۆچی بوار دەدرێت بە بێ ئەوەی ئەم شێوە گۆرانیبێژی و هونەرە بە فیلتەری زانستی و لێژنەیەکی تایبەتدا تێپەڕێت دونیای تاکی ئێمە و کۆمەڵگامان داگیر بکات؟ ئەگەر لێژنەیەک هەبووە و ئەمانە لێی دەرباز بوون بۆچی بەشێکی زۆری بەردەنگەکانیان بە جنێو دێنە پێشوازییان؟

لە هەر حاڵەتێکدا هەبێت ئەمە دەلالەت لە قەیرانێکە کە دەبێت کۆمەڵناس و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی ئێمە هەڵوێستەی لەسەر بکەن و ڕیگەچارەیەکی بۆ بدۆزنەوە ئەگینا هیچ شتێک جگە لە گەعدەی سووک و گۆرانیی بێ سەروبەر و دوور لە هەر تەکنیکێکی شیعری و ئەدەبی لە ستران و شیعر و هونەری گۆرانی کوردیدا نامێنێتەوە.[1]
ئەم بابەتە 404 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 16-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 02-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 02-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 02-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 404 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لاوکی موسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سۆران سەقزی
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کەلەباش
07-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,579
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لاوکی موسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.078 چرکە!