پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شیعر، زمان ڕزگار دەکات
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعر، زمان ڕزگار دەکات

شیعر، زمان ڕزگار دەکات
ناونیشانی بابەت: شیعر، زمان ڕزگار دەکات
ناوی نووسەر: ڕەسووڵ سوڵتانی

شیعر، ئاخافتنە بە زمانێکی جیاواز لە زمانی ڕۆژانە و ئاسایی. ئەگەرچی زمانی شیعر کەرەستەکانی خۆی هەر لە زمانی ئاسایی وەردەگرێ، بەڵام تێکهەڵشێلان و داڕشتنەوەی زمان لە جیهانی خەیاڵ و زەینی شاعیردا وای لێ دەکات، ئەو زمانی دەربڕینە لە زمانی ئاسایی خەڵک جیاواز بێت. کاتی خۆی فۆرمالیستەکان باسی نامۆکردنەوەی زمان یان سڕینەوەی ئاشنایەتیان کرد و وتیان: شیعر، تۆزی خووخدە و عادەتی ڕۆژانە لەسەر وشە و زمان دەتەکێنێ. بۆ وێنە دەیانگوت: ئێمە ڕاهاتووین بڵێین کە زانیی خۆشمدەوێ، گەش گەش بووەوە. گوتنی ئەو قسەیە زمانی ئاساییە و ئەگەر لە یەکێکی ببیستین، بیر لە وشەکان ناکەینەوە، بەڵکوو یەکسەر بیر لە پەیامی ڕستەکە دەکەینەوە و تێدەگەین ئەو کەسەی باسی دەکرێ، وەختێک لە گومانی ئاخۆ خۆشی دەوێم یان نا ڕزگار دەبێ و لێی ڕوون دەبێتەوە خۆشمدەوێ، دەستبەجێ ڕوخساری گەش دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بڵێی: گوڵی ڕوخساری بە شنەبای خۆشەویستیم پشکووت، ئیتر قسەیەکی ئاساییمان نەکردووە. گوڵی ڕوخسار، پشکووتن، بە شنەبای خۆشەویستی. ئەو شتانە زمانەکەیان لە زمانی ئاسایی دوورخستووەتەوە. ئەگەرچی زۆر جار هەر ئەو زمانەی سەردەمێک نائاسایی بووە، لە ئەنجامی زۆر گوتنەوەدا دەسوێ و دیسان دەبێتەوە زمانێکی سواوی ڕۆژانە. بۆیە شاعیران بەردەوام لە داهێناندان و گەورەترین داهێنانی شاعیریش داهێنانە لە گۆڕەپانی زماندا.

شەفیعی کەدکەنی دەڵێ: شیعر ڕووداوێکە لە زماندا ڕوودەدات. بەپێی ئەو بۆچوونەی کەدکەنی بێ، ئێمە لە شیعردا بێ ئەملاوئەولا پێویستە بەشوێن ڕووداوێکی زمانیدا بگەڕێین. ڕووداوێک، کە تووشی ڕاچڵەکینمان بکات. ڕووداوێک پێشتر ڕووی نەدابێ و خوێنەر یەکەم جاری بێ بەسەریدا بکەوێ.

حافزی شیرازی دەڵێ، بەسەرهاتی عیشق و خۆشەویستی لە بنەبانی مێژووەوە تا ئێستا هەر یەک بەسەرهاتە، بەڵام سەیرە، لە هەر زمانێکەوە گوێمان لێ دەبێتەوە، تازەیە و دووبارە نییە. کەوابوو شیعر نابێ بە زمانێکی سواو و دووبارە بۆمان بدوێ. ئینجا بۆ ئەوەی دووبارە نەبێ، پێویستە ڕووداو بخوڵقێنێ، ئاخر مرۆڤ تەنیا بە دیتنی ڕووداوەکان ڕادەچڵەکێ. ڕووداوی کوژران و کوشتنی مرۆڤەکان تەنیا لە مەرگدا هاوشێوەی یەکن، ئەگینا لێکجیاوازن و هەرکام بەشێوازێکی جیاواز لەویتر ڕوو دەدەن، بۆیە هەموو ڕووداوێک تووشی ڕاچڵەکین و سەرسوڕمانمان دەکەنەوە. کەوابوو ڕووداوی زمانیش دەبێ نوێ بێ و داهێنەرانە بێت. مرۆڤ کە بیر لە ڕووداو دەکاتەوە، یەکەوڕێ مێشکی بەلای ئەو ڕووداوانەدا دەچێت کە لە دنیای دەوروبەریدا ڕوو دەدەن، بەڵام ڕووداوی ئەدەبی، بریتین لەو بەرهەمانەی زۆربەی کات لەژێر کاریگەریی ئەو ڕووداوانەی دەوروبەرماندا دەبنە ڕووداوێکی زمانی و لە فۆرمی چیرۆک و ڕۆمان و شیعردا دێنەوە بەرهەم و ئێمە بە خوێندنەوەیان چێژێکی ستاتیکی وەردەگرین. بەو پێیە دوو ڕووداومان هەیە:
1 ئەو ڕووداوانەی لە جیهاندا دەقەومێن و ڕوو دەدەن.
2 ئەو ڕووداوانەی لەژێر کاریگەریی ئەواندا ناخی شاعیر و نووسەر دەهەژێ و ڕووداوێکی زمانی دەخوڵقێنن. بەتایبەتی شاعیر ئەو ڕووداوەی لە جیهانی واقیعدا ڕوویداوە، دەکاتە هەوێنی شیعرێک و بە زمانێکی جیاواز لە زمانی شاعیرانی پێش خۆی و بە داڕشتنێکی نوێوە ڕووداوەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە. بۆ وێنە، لە بۆردومانێکدا منداڵێک دەسووتێ، خەڵک دەڵێن منداڵێک سووتا... لێرەدا تەنیا هەواڵێکی دڵتەزێن دەبیسین بە وشە و ڕستەگەلێکی ئاشنا کە تێیاندا ئێمە تەنیا بیر لە پەیامی ڕستەکە دەکەینەوە و دەپرسین: کەی؟ چۆن؟ بۆچی؟ ئەی ئاخری؟ بەڵام شاعیر دەڵێ: خونچە هەڵپڕووکاون. لێرەدا ئێمە لەگەڵ ڕووداوێکی زمانی ڕووبەڕووین. ڕووداوێک کە لەبری ئەوەی هەست بکەین هەواڵێک دەبیسین، وێنەیەکمان دێتە بەرچاو. وێنەیەک کە تێیدا بەر لە واتای ڕستەکە، وشەکان گرینگن. پێوەندیی نێوان پاژ و کۆی وشەکان پێکەوە و لە پێوەندیی لەگەڵ سەرلەبەری دێڕەکەدا.
هەر بۆیە، ئەوەی لە شیعردا زۆر گرینگە زمانە. زمانی شیعر، جیهانێکی زیندووە. زمانی شیعر، زمانی گەیاندنی هەواڵ یان بەدرۆخستنەوەی هەواڵ نییە و لەپێناو مەبەستێکی دیاریکراودا نییە، بەڵکوو وشە بە وشەی مەبەستێکی تایبەت و جیهانێکی تایبەتە.
«تا دێم ئەو گوڵە سپیانە مەنێژن»
با لەو دێڕە شیعرەی شێرکۆ بێکەس وردبینەوە و ئەوەی لە سەرەتای ئەم بابەتەدا وەک تیۆری خستوومانەتە ڕوو، بە کردەوە پیت و وشە و دواجار سەرلەبەری دێڕەکەی پێ هەڵسەنگێنین و شیی بکەینەوە. کارەسات و ڕووداوە تاڵەکەی 16ی مارسی 1988 کە تێیدا پێنج هەزار کەس لە هەڵەبجە شەهید بوون، ڕووداوێکی زمانی لە ناخی شاعیردا دەخوڵقێنێ. تێیدا شێرکۆ بە زمانی شیعر قووڵایی کارەساتەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە. هەر لە سەرەتاوە زمانی گێڕانەوەکە زمانێکی قووڵ و جیاوازە لە زمانی ئاخاوتن. هەر لەو شوێنەوە کە دەڵێ:
«دڵۆپ دڵۆپ باران گوڵ دەنووسێتەوە»
شێرکۆ ناڵێ، باران تینوێتیی گوڵ دەشکێنێ. دەڵێ باران گوڵ دەنووسێتەوە. نووسینەوە واتە گیان وەبەرنان. باران گیان وەبەر گوڵ دەنێ. گوڵ بە باران دەبووژێتەوە و وشە بە نووسین. لە دێڕی تا دێم ئەو گوڵە سپییانە مەنێژندا، پێویستە پتر ورد بینەوە بۆ ئەوەی مەبەستەکەمان وردتر بپێکین.
یاکوبسۆن پێیوایە شیعر لەسەر بنەمای تەوەری جێنشینی دامەزراوە. واتە جێگرتنەوە یان خوازە بە کۆڵەکەی شیعر دەزانێ. لێرەدا گوڵ، جێی منداڵی گرتووەتەوە. گوڵ هێمای تەمەنی کورت و ناسکی و بێگەردی و پاکییە. سپی، دیسان هێمای پاکی و بێگەردییە. لەلایەکیش دەڵێین منداڵ وەک پەڕی سپی وایە و چیی لەسەر دەنووسیت بنووسە. ئەی بۆچی ناڵێ گوڵی سوور؟ دەی خۆ لە زمانی ئاسایی خەڵکدا بە شەهید دەڵێن سوورخەڵات، ئەدی بۆچی لێرەدا ناڵێ سوورخەڵات؟ چونکە شەهیدەکانی هەڵەبجە، بە فیشەک شەهید نەبوون و بەبێ ئەوەی خوێنیان لێ بێت، گیانیان لێ ئەستێنرا و کفنی سپییان پۆشی. هەر بۆیەش دەڵێ: ئەو گوڵە سپییانە. بۆ وێنە ئەگەر شاعیر گوتبای ڕاوەستن هەتا دێم ئەو منداڵانە کە تەمەنیان وەک تەمەنی گوڵ کورت بووە مەنێژن، ئەو کات ئێمە گوێمان لە قسەیەکی ئاسایی دەبوو، بە زمانێکی ئاسایی و سواوی ڕۆژانە. هەر لێرەشەوەیە کە دەڵێن ماناکردنەوەی شیعر و داڕشتنەوەی بە زمانی پەخشان، شیعرییەتی دەقەکە ناهێڵێ و ئیتر ئەوکات لە شیعریەت دەکەوێ. کەوابوو ئەوەی ئەم داڕشتنەی کردووەتە شیعر، زمانەکەیەتی. زمانێک کە لەلایەک خەڵکی ئاسایی ئاوا پێی نادوێن، کەچی وشەکانیشی لە زمانی خەڵکی ئاسایی هەڵێنجراون. دێم، گوڵ، سپی، ناشتن/مەنێژن.
گوتمان، وشە لە زمان و دەقی شاعیرانەدا وشەیەکی ئاسایی نییە، بگرە فرەڕەهەندە. شیعر، زمان لە تاکڕەهەندبوون ڕزگار دەکا و دەیکاتە شتێکی فرەڕەهەند. ئەوە ئەرکی ڕەخنەگرە، ڕەهەندە شاراوەکانی دەق/ زمان/ وشە بۆ خوێنەر ئاشکرا بکات.
وشەی گوڵمان تاوتوێ کرد، با بێینە سەر ناشتنەکە. ناشتن دوو واتای هەیە، یەکەمیان بەخاک ئەسپاردنە و دووەمیان چەقاندن و چاندنی نەمام و تۆوە. مەسەلێک هەیە دەڵێ: تۆو هەتا نەمرێ و لە خاکدا نەنێژرێ، چەکەرە ناکا و شین نابێتەوە. لێرەشدا شاعیر ناشتنەکەی بە واتای چاندن و چەقاندن هێناوە. وەک لەسەرەتادا بە گوڵیان دەشوبهێنێ. ئاخر تۆ کە نەمامێک دەنێژیت، بە مەرگی ناسپێریت، بەڵکوو بۆ شینبوونەوە و هەڵدان و گەیشتن و بەرگرتنی دەنێژیت. تا ببێ بە داری بەری و هەم لە سێبەریدا بحەسێیتەوە و هەم بەروبووەکەی بخۆی. شێرکۆ لێرەدا دەڵێ: ئەو گوڵانە نەمردوون، بگرە تۆوی خەباتێکن، کە ڕۆژێک تەنانەت ئەم بە ڕواڵەت مەرگەیش دەبێتە دارێک، نیشتمان لە سێبەریدا دەحەسێتەوە و میللەت بەروبووی هەڵدەگرێتەوە.
داریوشی ئاشووری لە پەڕتووکی شیعر و هزردا دەڵێ: شاعیر وردە شیعری پەرشوبڵاوی نێو جیهان کۆدەکاتەوە و پێکیانەوە دەنێتەوە و دەیانکاتە شیعرێکی تۆکمە و کاریگەر. هەر لەوێیشەوە یەکسەر دەڵێ: گەوهەری شیعر خەیاڵە. مەبەستی ئەوەیە، تۆ خەیاڵ لە شیعر بستێنیتەوە، هیچی پێوە نامێنێ. ئەو زمانەی گوتمان لە سایەی شیعرەوە دەبێتە جیهانێکی زیندوو و فرە مانا، ئەو زمانە لە سایەی خەیاڵی شاعیرانەوە وا قووڵ دەبێتەوە. ئاخر خەیاڵی شاعیر، منداڵێکی گیان لێ ئەستێنراوی دەستی غەدر دەکاتە گوڵی سپی. زمان لە سایەی خەیاڵەوە گیانی بە بەردا دێ و دەبێتە جەستەیەکی زیندوو. هەر لەو سۆنگەیەشەوەیە کە خوێنەر زۆر جار پێش ئەوەی بیر لە پەیامی شیعرەکە بکاتەوە، سەری لە پێکهاتەی ڕستە و زمانەکەی سوڕدەمێنێ و ئەو فرەڕەهەندبوونی زمانە وای لێ دەکات چێژ وەربگرێ، هەر ئەوەشە شیعر لە قسەی ئاسایی جیا دەکاتەوە. [1]
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 06-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 06-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.812 چرکە!