پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,363
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,246
ڤیدیۆ 1,300
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خوێندنەوەیەکی دەروونی، بۆ شاکەسی چیرۆکی(لووت)ی کەمال سەعدی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەکی دەروونی، بۆ شاکەسی چیرۆکی(لووت)ی کەمال سەعدی

خوێندنەوەیەکی دەروونی، بۆ شاکەسی چیرۆکی(لووت)ی کەمال سەعدی
$خوێندنەوەیەکی دەروونی، بۆ شاکەسی چیرۆکی (لووت) ی #کەمال سەعدی#$
نووسین: #عومەر عادل عەبدوڵڵا#
$پوختە$:
توێژینەوەیە، سوودێکی هەرە گرنگی هەیە لە هەردوو بواری دەروونناسی و ئەدەبدا و پەیوەندی پتەوە نێوان ئەم دوولایەنە دەخاتەڕوو، خستنەڕووی سوودی توێژینەوەکە، هەندێک کات توێژەر وەکوو قەڵغان و بەرگرییەک بەکاردەهێنیت، لەبەرانبەر بێ بەهانەکردنی توێژینەوەکەی.ئەم توێژینەوەش کە کراوە، سوودێکی گەورەی بۆ پزیشکە دەروونییەکان، بۆ ناسینەوەی ئەو نەخۆشە دەروونییانەی بەهۆی کەموکوڕتییەکانەوە ڕووخسارییەکانییەوە، تووشی هەرەسی دەروونی هاتوون.چونکە ئەم جۆره نەخۆشیانە، تا ڕادەیەک لە کۆمەڵگەی کوردییدا خەریکە ڕوو لە هەڵکشان دەکات، ئەم لەلایەک، لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی کە تووشی هەرەسی دەروونی دەبن، دەوربەرەکانییان دەتوانن لە ڕێگە ئەم خوێندنەوە دەروونییەوە زووتر و باشتر درکی پێبکەن.بەداخەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا نەخۆشییە دەروونییەکان، بەربڵاو و دیارن.
$وشە سەرەکییەکان$:
خوێندنەوەی دەروونی، کەمال سەعدی، چیرۆک، دوودڵی و ڕاڕایی، خۆبەکەمزانین، خۆی هۆگربوون، تاکدەنگی، ترس لە دەربڕینی ڕاز و نیاز.
$پێشەکی$:
وەکو دەزانین، خوێندنەوەی دەروونی و بەکارهێنانی سایکۆڵۆژیا بۆ ڕاڤەکردنی وێژە و دۆخی دەروونی وێژەوان، دەگەرێتەوە بۆ باپیرە گەوره زانستی دەروونزانی (سیگمۆند فرۆید) .ئەم توێژینەوەش کە ئێستا لەبەر دەستی خوێنەر دایە، شیکردنەوەی شاکەسی چیرۆکی (لووت) ە، لەژێر هەتاوی زانستی دەروونزانیت و دۆخی دەروونی شاکەسی چیرۆکەکەمان ڕوونکردۆتەوە.تەوەر و سنووری توێژینەوەکە، تەنیا لەسەر باسکردنی لایەنی دەروونی شاکەسی چیرۆکی (لووت) ی (کەمال سەعدی) نووسەرە، کە باس لە کاریگەرییە نەرێنییە دەروونییەکانی سەر دەکەین، کە کارییان کردۆتە سەر شاکەسی چیرۆکەکە و هەموو ئەو ڕەهەندە دەروونیانەش دەخەینە بەرچاو، کە کاریگەرییان کردۆتە سەری، چ ئەرێنی بن، نەرێنی، ئەگەرچی زۆربەی هۆکارە کاریگەرەکان، هۆکاری نەرێنی و خراپن.
$خوێندنەوەی دەروونی دەقی ئەدەبی$:
دەروون یەکێکە لەو باس و خواسانەی، کە لە دێرزەمانەوە، گفتوگۆی لەسەرکراوە و تیشکی خراوەتەسەر لەلایەن فەیلەسوف و زانا کۆنەکانەوە، ڕاوبۆچونی جیاجیا و سەیر سەیری لە بارەوە دەربڕاوه.هەر ئەم گرنگی دانەش بوو بەهۆی ئەوە کە دەروون و دیاردە دەروونییەکان بەبنە زانستێکی سەربەخۆ و لە فەلسەفە و بابەتە فەلسەفییەکان جیاببنەوە.هەروەها لە بارەی پێناسەی دەروونناسییەوە، (جۆن واتسن) بەم شێوەیە پێناسەی کردووە:لقێکە لە زانستە سرووشتییەکان، کە ڕەوشتەکانی مرۆڤ وەکوو بابەتی لێکوڵێنەوە وەردەگرێت (د.بخوش وليد، 2017، ص6) کەواتە دەروونناسی لقێکە هەرە گرنگە لە دەروون و ڕەفتار و ڕەوشتەکانی مرۆڤ شیدەکاتەوە، بەو ئامانجەی بگات بە ڕاست و ئەو هۆکارانە کە کاریگەرییان خستۆتە سەر هەموو جوڵە و ڕەفتارەکانی تاک.فرۆید تەواو یەقینی هەبوو کە مرۆڤی کۆن و مرۆڤی نوێ خاڵی نین لە سایکۆڵۆژیا و هەریەکەیان به جۆرێک دەردەکەوێت لە زەمەن و ژینگەی تایبەتی خۆیدا.ئەم هەوڵەشی بۆ ئەوە بوو کە ڕەگەکانی ئەو باوەرانەی بدۆزێتەوە، کە لە ناو مێژووی گەلە سەرەتاییەکاندا.هەروەها بەدەر لەمەش هەوڵەکانی خۆی تۆخکردەوە لەسەر ئەفسانە و چیرۆک و بەسەرهاتە کۆنەکان بۆ دۆزێنەوە ڕەگەزی دەروونی و سایکۆڵۆژی ئەو ڕووداوانەدا، وەکوو لێکوڵێنەوە لە ئەفسانەی ئودیبی یۆنانی و بەشێکی زۆری ئایدۆڵۆژیا و ئایینزانەکان (پێشڕەو عەبدوڵڵا، 2012، 10) ئیتر وردەوردە ئەم لێکوڵێنەوانەش پانتایان فراوان بوون و ڕژانە نێو زانست و وێژەکانی ترەوە.لە گرنگترین ئەوە لایەنانەش، کە ڕژایە نێو جۆباری زانستی دەروونناسییەوە، ئەدەب و شیکردنەوەی دەقە ئەدەبییەکان بوو، بە پێی مێتۆدە دەروونزانییەکان.یەکێکیش لەو میتۆدە دەروونزانیانه کە بۆ لێکوڵێنەوەی دەقە دەروونییەکان بەکاردێت، دەروونشیکارییه.
هەموو دەقێکی ئەدەبی تەواو و زیندوو، خاوەن ڕەهەندی خۆیەتی و هەندێکجار دەق زیاد لە ڕەهەندێکی تێدایە، وەکوو ڕەهەندی دەروونی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی...، ئەم ڕەهەندانەش، هەندێک کات خوێنەر هەستییان پێدەکات، بە تایبەتی خوێنەری زیرەک، هەندێک کاتیش خوێنەر هەست پێناکات، تا ئەو کاتەی دەقە ئەدەبییەکە دەخرێتە ژێر توێژینەوە.
دیارە، مەبەست لە خوێندنەوەی دەروونی، خوێندنی دەقێکی ئەدەبییە بە پێی ڕەهەندە دەروونییەکانی ئەو دەقە، جا چ شیعر بێت یان ڕۆمان یاخود چیرۆک، واتا لەسەرجەم لایەنە دەروونییەکانی ئەو دەقە دەکۆڵێتەوە بەبێ یەکێک لەو لایەنە دەروونیانە پشتگوێ بخات، کە لەنێو دەقەکەدا هەن، ئەمەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوە کاریگەرییە دەروونییەکانی سەر ئەو دەقە.ئەگەر ئاسەواری سایکۆڵۆژی لە خۆیدا بە زەقی دەبینرا، لەو کاتەدا، خوێندنەوە
دەروونی سەرپەرشتیاری پێکهاتەکانی دەق دەکات، کە بابەتەکانی نائاگایی و کەبت و نەژادی و بابەتە دەروونییەکانی تر، بەو واتایەی کە شیکاری دەقی دەروونی ئەو خوێندنەوەیە کە دەیگەڕێنتەوە بۆ پێکهاتە دەروونییەکەی. (د.محەمەد عیسی، 2003، 21) ، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە توێژەر تاکو خوێنەرێکی دەروونی دەق نەبێت، ناتوانێت بێتە توێژەرێکی دەروونی دەقی ئەدەبی.گرنگی خوێندنەوەی دەروونی دەقی ئەدەبی، لە چەند خاڵێکدا خۆی دەبینتەوە:
1- زانینی لایەنە کاریگەرییەکانی سەر ئەدیب، ئەم ڕێگەش، هەڵبەتە فرۆید یەکەمین کەس بوو، بەکاریهێنا، وەکوو لەدەقی ئەدەبی (عبدالقادر طبيب، 2015 ، 6) کە توێژەر له ڕێگەی شیکردنەوەی دەقە شیعرییەکەوە، دەگاتە بە دۆخە دەروونییەکانی شاعیر و پەی بە زۆربەی ئەو کاریگەرییە ناوەکییانه دەبات، کە پاڵنەرێکی بەهێز بووە، بۆ هۆنینەوەی دەقە شیعرییەکەی.
2-گەیشتن بە گەوهەری دەقی ئەدەبی و خەمڵاندنی بەهایی دەقی ئەدەبی، یەکێکی لە سوودەکانی خوێندنەوەی دەروونی بۆ دەقە ئەدەبییەکان، کە تا چەند ڕەهەندە دەروونییەکان قووڵ و ژێرپەردە بن و هەموو خوێنەرێک نەتوانێت بە سانای
لێیان تێبگات، چونکە گەر دەقی ئەدەب ئەوەنده ساده و ساکار بوو، هەموو کەسێک توانی شیبکاتەوە، ئەوە یەکێک لە پاییە ئەدەبییەکانی لە دەستدەدات، کە ئەویش ناسادەیی دەقە.
3- ڕوونکردنەوە لایەنی دەروونی شاکەسەکانی نێو چیرۆک و ڕۆمانەکان بۆ خوێنەر، کە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنەر بە چاوێکی ڕەخنەییەوە، دەقە ئەدەبییەکان بخوێنتەوە و وەکوو نووسینێکی سادە و هەڕەمەکی بەسەرییدا گوزەر نەکات.یەکێک لەو چیرۆک و ڕۆماننووسانە کوردانەی کە چیرۆک و ڕۆمانەکانی پڕن لە ڕەهەندی دەروونی و گرێی دەروونی (شێرزاد حەسەن) ە کە لە توێژینەوە ئەدەبییەکاندا، ئەمە ڕوونکردۆتەوە، کەچیرۆکەکانی شێرزاد حەسەن بە شێوەیەکی گشتی ئەو ڕەهەندە دەروونییە قووڵەیان تێدا هەیە، کە بە چیرۆکی دەروونی ناویان ببەین، چونکە پڕن لە هەڵچوونی دەروونی و خەسڵەتە دەروونییەکانی وەکو:شەرم و ترس، کە دوو خەسڵەتی هەرە گرنگی دەروونین لە زۆربەی چیرۆکەکانی شێرزاد حەسەن. (هەڵمەت بایز ڕەسوڵ، 2012، 238)
$پەیوەندی نێوان چیرۆک و لایەنە دەروونییەکانی مروڤ$:
دەروون هەمیشە بەشێکی نەبڕاوە و پەیوەستبووە به پەیوەندی نێوان ئەدەب و دەروون پەیوەندییەکەی کۆن و دوورودرێژە.سەرەتای ئەم پەیوەندیەش وڕیشەی کاریگەریی دەروون لە دەقی ئەدەبییدا بۆ سەردەمی یۆنانی کۆن دەگەرێتەوە.بۆ نموونە کاتێک
(ئەفلاتوون) کۆمارەکەی دەنووسێت، هیچ شوێنێک بۆ شاعیرەکان دانانێت، ئەویش بیانووی ئەوەی شاعیرەکان ناتوانن ڕاستییەکان بگەیەنن و گەنجەکان بە لاڕێدا دەبن و دەروونیان تێکدەدەن، وایان لێدەکەن گوێ بە هەست و سۆزیان، نەک عەقڵیان بدەن، ئەم تێڕوانینە هەمان ئەو تێڕوانینە میتافیزیکیانەیە، که دەروون و شتێکی خراپە و مرۆڤ تووشی گوناح و تاوان دەکات. (حەمە مەنتک، 2018 ، 75) ئەمەش سەرەتاترین کاریگەریی دەروون و ڕەهەند دەروونییەکانە لەسەر دەق و پاشان خوێنەری دەق.
سەرەتای لێکوڵێنەوە لە چیرۆک لە ڕوانگەی دەروونییەوە دەگەرێتەوە بۆبۆ تەرکیزکردن لەسەر کاریگەریی هەڵچوونەکان و سۆز و بزاڤ و جوڵەی خەیاڵ لە ئەفراندنی ئەدەبدا ڕێگەی خۆش کرد بۆ بوونی فرۆیدیەت وە بەشداری کرد لە هێنانه کایەوەی گەلێک توێژینەوی دەروونی کەتیشکیان دەخستە سەر کرداری ئەفراندنی ئەدەبی لە گۆشەی دەروونییەوە
(د.شکري عەزیز الماضي، ساڵ ، 147) واتا لەگەڵ خونچەکردنی زانستی دەروونی و لێکوڵینەوە لە زانستی دەروونی و پاشان بە کردارکردنی ئەوە زانستە بەسەر کێشە دەروونییەکانی مرۆڤدا، وایکرد کە زانیاری لایەنە دەروونییەکانی ژیانی مرۆڤ و کاریگەرییە دەروونییە باش و خراپی نێو دەقە ئەدەبییەکان، بەبنە کەرەستی لێکوڵێنەوە بەلای لێکولەرانەوە.
هەروەها، فرۆید یەکەمین دەروونناس بوو، کە ئەدەب) وێژە) ی بەکارهێنانی بۆ ڕاڤەکردنی دەروون کە لە ڕێگەی ئەدەبەوە توانی شیکاری بۆ دۆخی دەروونی هەندێک لە ئەدیبان بکات و توانی بگات بە هەندێک ڕاستی کە پێشتر هیچ دەروونناسێکی تر پێی نەگەیشتبوو، هەروەکو (فرۆید) خۆی دەڵێت: شاعیرەکان و چیرۆکنووسەکان پایەدارترین هاوپەیمانمانن و پێویستی ڕێز دانپێنانەکانیان بگرێت، وەک باشترین ڕێزدار، لەبەر ئەوەی شتەگەلێک دەزانن کە ئێمە لە قوتابخانەکانماندا (دیاره مەبەستی قوتابخانەی دەروونشیکارییە) ناتوانین خەیاڵیشی بکەین، ئەوان لە ناسینی دەرووندا گەورەی ئێمەن و ئێمت کۆمەڵە خەڵکانێکی سادەیین، لەبەر ئەوەی ئەوان دەگەن بە شتانێک کە زانست پێ نەگەیشتووە (چان بلیمان نویل، 1997، ص7) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە شاعیرەکان بە تایبەتی و ئەدیبەکان به گشتی پەیبەری قوژبنە شاراوەکانی ناخی مرۆڤن و دەتوانن لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە گوزارشت لە دۆخە دەروونی و ناوەکییەکان مرۆڤ بکەن، کە وێژە و زانستەکانی تر دەستپاچەن لە ئاست ئەم کرداره گەورەدا.چونکە زانست بە بەڵگە خۆی دەهاوێژیتە نێو ڕاستییەکان.بەڵام ئەدەب بەردەبازێکە، لەنێوان زانست و ڕاستییدا و هەمیشە لە ڕێگەی خودی خۆیەوە دەگات به ڕاستییەکان، بێ ئەوەی پێویستی بە بەڵگەی ڕاست بێت، چونکە ئەدیب باسە لە ڕاستییەکان دەکات و ئەو ئەدیبەش بەرهەمەکانی شایەنی تۆێژینەوەیە، کە نووسینەکانی ڕاستگۆ و سەرڕاست بن.چونکە گەر نووسینەکانی هەڵقوڵاوی کانیاوی دەروون و ناخی نەبن، ئەوە تەزوو ناخاتە گیان و دڵی خوێنەرەوە و وەکوو دەقێکی نیمچەمردوو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
لەبەر ئەوەی، دەروون و ناخ بەشێکی گرنگن لە پێکهاتی کەسایەتی مرۆڤ و بوونیادی مرۆڤ پێکدەهێنن لەنێو کۆمەڵگەدا، هەمیشە جێگەی باس و خواسی ئەدیبان بووە، بە تایبەتی چیرۆکنووس و ڕۆماننووسان، بۆ تیشک خستەسەر کێشە دەروونییەکانی تاک لە کۆمەڵگەدا و لە ئەنجامی هەستکردن بەو کێشانە، هەندێک لە چیرۆکەکانیان لێوانلێو کردووە لە ڕەهەندی دەروونی و خستەڕووی تێکچوونە دەروونییەکانی مرۆڤ، یانئەدیب و هونەرمەندان، ڕێگە و ئاڕاستەی داهێنان وەردەگرن، بۆ خۆدەربازکردن لەو هێزە دەروونییە و شڵەژانە دەروونییە، ئەگەر کەسانی ئاسای لە ڕێگەی خەونەوە بەشێک لەو حاڵەتە نائاگایانە و ململانێ دەروونییان کەم بکەنەوە، ئەوا نووسەر لە ڕێگای میکانیزمی دەروونی (بەرزکردنەوە و سەرخستن) دا ئەو حەز و مەیلە سەرکوتکەرانەی، کە تێرنەکراون پاڵیان پێوە دەنێت لە ڕێگای میکانیزمی ناوبراو بێنە تێرکردن. (هەڵمەت بایز ڕەسوڵ، 2012 ، 34) واتا:لە ڕوانگەی دەروونییەوه، بەرهەمی ئەدەبی دەرئەنجامی هەموو ئەو پاڵپەستۆ و فشارانەن، کە بەسەر کەسایەتی نووسەردا هاتوون و نووسەریش وەکوو ڕزگاربوون لەو فشاره و پاڵپەستۆ دەروونییە، پەنا دەباتەبەر ئەدەب و دەیکات بە پەنجەرەی هەناسەگۆڕێکێی، نەبادا ئەو ئارێشە دەوونییە هەرەسی پێ بەرێت.شایەنی باسکردنە، خوێندنەوەی دەروونی تەنیا تایبەت نییە، بە ئەدەب و ژانەره ئەدەبییەکان، بەڵکوو دەتوانین لەو ڕێگاوە شیکاری بۆ هەندێک لە تابلۆ و وێنەکان بکەین.بۆ نموونە لە ڕێگەی وێنەکەی کێشراوەوە، دەتوانین بگەین بە دۆخی دەروونی هونەرمەندەکە.
چیرۆکشێوەیەکە لە شێوەکانی داڕشتی پەخشانئامێز و کۆمەڵێک ڕووداوە کە چیرۆکنووس دەیگرێتەوە، کە پێک دێت لە ڕووداوێک یان کۆمەڵە ڕووداوێک... (نعيمة انسان، 2015، ص7) دەشێ ئەم ڕوداوانە، هەڵگری ڕەهەندی کۆمەڵایەتی یان دەروونی یان ئەفسانەیی ...بن، چونکەهیچ چیرۆکێکی نییە، خاڵی بێ لەلایەنە و ژیانەکانی مرۆڤ، ئەگەرچی زۆریش لە ژیانی مرۆڤ و تاکەکانی کۆمەڵەوە دابڕێت، ئەوە لە سووچێکی چیرۆکەکەوە
بەبێدەنگی، وەکوو پێنووس کە چۆن خۆ دەژەنێتە مورەکەبدا، ئاوا خۆی دەژەنێتە نێو ژیانی ڕاستەقینەوە.
چیرۆکیش وەکوو ژانەرێکی ئەدەبی، بەدەر نییە لەو لایەنە دەروونییانەی کە لە ڕۆژانەماندا ڕەنگ دەدەنەوە.کورتە چیرۆک هەندێ لەلایەنە هونەرکارییەکانی لەسەر دەستکەوتە زانستییەکان دادەمەزرێنێ، بە تایبەتیش زانستە مرۆییەکانی وەکوو کۆمەڵناسی و دەروونزانی و لۆژیک. (سەنگەر زراری، 2021، 110) هەروەها، گەورەی چیرۆک لەوە دایه، له ڕێگەی چەند پەڕەیەکی کەمەوە پەی بە نهێنێکی گەورەی ژیان دەبدات. (میلان کۆندێرا) دەڵیت:تاقە پاساوی بوونی ڕۆمانێک لەوەدایە کە لایەنێکی نەناسراوی ژیان بدۆزێتەوە، نەک هەر تەنیا ئەوەندە، بەڵکوو لایەنێک کە تەنیا ڕۆمان دەتوانێ بیدۆزێتەوە. (میلان کۆندێرا، 2008، 30)
چیرۆکیش، بە هەمان شێوەی ڕۆمان دەتوانێت پەی بە شتە شاراوەکان بەرێت، ڕەنگه مەبەست لە شتە شاراوەکان، ئەو شتانە نەبن، کە تا ئێستا زانست پێی نەگیشتووە، بەڵکوو وەکوو هەر شتێکی ئەم گەردوون بوونی هەیە و ئاشکران، بەڵام پێویست ئەکا باس بکرێن لەنێو چیرۆک و ڕۆمانەکاندا بۆ ئەو لێڵییە لەسەر ڕووخسار ئەو لایەنە ئاشکرا کراوە ئاشکراتر بێت
مرواری و گەوهەری چیرۆکە دەروونییەکان، یان ئەو چیرۆکانەی کە تەژین لە ڕەهەندی دەروونی لەوە دایە:کە لە ڕێگەی چەن لاپەڕەیەکی کەم و کورتەوە، پەردە دائەماڵێت لەسەری لایەنێکی گەورە یان کێشەکەی گەورەیی مرۆڤ، کە ئەمە توانا و خاسیەتەش، تەنیا لە چیرۆکدا هەیە.
$خوێندنەوە دەروونییەکە، بۆ شاکەسی چیرۆکی (لووت) ی کەمال سەعدی$:
(کەمال سەعدی) ، یەکێکە لەوە نووسەرانەی خاوەنی چەندین پەڕتووکە، چ لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و یاسا بێت، چ لە بوارە ئەدەبییەکانی پەڕتووک و ڕۆمان و خاوەنی زیاتر لە (40) پەرتووک و بڵاو کرایەوە، بە زمانی کوردی و عەرەبی، ئەو پەرتووکانەش کە لە بوارەکانی ئەدەب و بوارە یاسادا لە چاپی داوە، ئەمانەن:
شەش کورتەچیرۆکی کوردی – هاوبەش.
- ون بوون – کۆمەڵە چیرۆک.
- دەرگا – کۆمەڵە چیرۆک.
- سەعید زەبۆکی لای خۆمان – ڕۆمان.
- تڕحێو – کۆمەڵە چیرۆک.
- فەنتازیا- کۆمەڵە چیرۆک
مەملەکەتی ڕۆبۆتەکان_ ڕۆمان
بیرەوەریی جەنگاوەرێک_ ڕۆمان
خانمباز – ڕۆمان
حەج و عومرە – ڕۆمان
ڕۆژگارە تاریک و دژوارەکان – ڕۆمان
زەبۆکەکەی لای خۆمان- ڕۆمان – چاپی دووەم
شەوانی باکۆ – ڕۆمان
ئەو پەڕتووکانەی کە لە بواری یاسادا دایناون:
- چەمکی یاسا
- حقوق الانسان بە زمانی عەرەبی
- الملکیە الفکریە بە زمانی عەرەبی
- حقوق الانسان بین المواپیق الدولیە والمژاهب الفکریە بە زمانی عەرەبی
- حقوق المۆلف وسلگە الصحافە بە زمانی عەرەبی
- حقوق الانسان فی المژاهب الفکریە بە زمانی عەرەبی
- حقوق الانسان ومعاییرها الدولیە بە زمانی عەرەبی
- التنڤیم الدستوری والدولی لحقوق الانسان بە زمانی عەرەبی
- الاگار القانونی لحریە الصحافە بە زمانی عەرەبی
- دراسات فی القانون العام بە زمانی عەرەبی
بەڵام تا ئێستە توێژینەوەیەکی ئەوتۆ لەسەر بەرهەم ئەدەبییەکانی نەکراوە، کە زۆرێک لە چیرۆکەکانی ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەی کوردی و دەروونی تاک کورد پیشان دەدەن.ئەم چیرۆکەش بە ناوی چیرۆکی (لووت) کە باسی لە گەنجێک دەکات، بەهۆی کەموکورتییەک لە ڕووخساری و سیماییدا، چەند گرفت و تێکچوونی دەروونی ڕووی تێکردووە و تەنگی بە دۆخی دەروونی هەڵچنیوە.ئەو کەموکورتیەش، بەهۆی جۆرە ناشرین و ناڕێکیەکە بوو لە لووتییدا.هەر ئەو ناڕێکییە بچووکە تووشی هەرەسێکی گەورەی دەکات، لە ئاست ئەڤینی کچە شۆخێکی هاوپوڵی زانکۆییدا.ئەمەش پاڵی پێوە دەنێت بۆ ئەوه هانا و فریایی بەرێتە لای پزیشکی جوانکاری و خۆی بخاتە ژێر نەشتەری پزیشکەوە.
مێژووی چیرۆکەکە، بەش بە حاڵی من مێژووییەکی تازەی نییە، چونکە لە ساڵی (1999) لەگەڵ چەند چیرۆکێکی تردا لە چاپ دراوە، کە ئەو ساڵە ساڵی چاو هەڵێنانی من بە ڕووی ئەم دونیا گرژ و مۆنەدا.
ئەم چیرۆکەی (کەمال سەعدی) ، گەر دەقاودەق لە ڕاستییەوە بەرجەستە نەکرابێتەوە نێو دەقە ئەدەبییەکەوە (چیرۆک) ، ئەوە پشکێکی گەورەی ڕاستی تێدایە.لەبەر ئەوە ئەدەب بە هەموو ژانەرەکانیەوە، بە شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و ئەفسانە و...هەرچەندە ئاوەچۆڕی نێو شەتاوی خەیاڵ و دونیا سەروو بیرکردنەوە و ڕاستبینی بێت، هەمیشە لە جۆگەڵەیەکەوە دەڕژێتە ڕووباری ڕاستی و واقیع و ڕەنگدانەوەی با کۆمەڵی تێدایە.چونکەئەدیب مرۆڤێکی ئاساییه و هەڵدەستێت بە چالاکییەکی مرۆیی و بەو پەڕی تواناییەوە هەوڵ دەدات، ڕەوشێکی کۆمەڵایەتی ئەو کۆمەڵگە بەرجەستە بکات، کە تێیدا دەژێت (عبدالحەسەن طه بدر، 1981، 6) .ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە، کە ئەدیب هەرچەندە لەژێر بۆچوونەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت بکات و جووڵێتەوە، دواجار شوێنپەنجەی کۆمەڵگە و کاریگەرییەکانی بە کەسایتییەوه دیارە.
ئێمە ڕۆژانە چەندان کەس دەبینین، بەهۆی کەموکورتییەکەی بچووکەوە، چەندین بیرکردنەوەی نەرێنی دەروونییان لا درووستبووە و تووشی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و سۆزداری و دەروونی هاتوون، یان ڕوونتر بڵێین:ئەو کەموکورتییه جەستەییە ئەوەی لا درووستکردوون و وای لێکردوون، تووشی هەرەسێکی گەورەی دەروونی ببن، یاخود والێکردوون هەڵبێن لەنێو کۆڕ و دانیشتە کۆمەڵایەتییەکان و دوورەپەرێز بن.ئەمەش گەر تێبینی لەنێو هەندێک لە دەوربەرەکانی خۆماندا دەیانبین.تەنانەت هاوڕێی نزیکی خۆم هەبوو، لەبەر شکاویەک لە لووتییدا ئامادە نەبوو، بە کچێک بڵێ خۆشمەوێ، کە پرسیارم لێی کردووە، بۆ ڕازی خۆتی بۆ دەرنابڕی، زۆر کۆمیدیانە وەڵامی داوە و وتوویەتی:با لووتم تەجمیل بکەم.
هەروەها لووتی زلی و ناڕێکی و شکاوی لووت، یەکێکە لەو کێشە دەروونییانەی کە دووچاری تاکەکانی کورد بۆتەوە و زۆر لە گەنجان و هەرزەکارانی لە خۆی کۆکردووەتەوە.هەڵبەتە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان، یەکێکە لەو لایەنانەی کە تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی زۆر گرنگی پێدەدەن و بە جۆش و تاسەوە سەردانی پزیشکەکانی جوانی دەکەن، بەو ئومێدەی بتوانن، ئەو کەموکورتییانەی لەسەر ڕووخسار هەیە، کەمی بکەنەوە.خاسیەتە خراپەکانی جوانکاری ڕووخسار ئەوەیە، کە تەنیا ڕووی دەرەوەی مرۆڤە دەڕازێنتەوە، بۆ ئەوە دەست بخاتە ناو و ناوەرۆکییان، بێگومان ئەم جوانکاریە جوانکارییەکەی کاتی و زەمەنییه، بەڵام ئەو جوانییە کە هەرگیز تێکناخوات و چڕوڵۆچ نابێت، جوانی و قەشەنگی ناخ و جوانبینی مرۆڤەکانە بۆ ئەم دونیا ناقۆلاو و چەوتە.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، جوانکارییەکانی لووت و دەموچاو یەکێکە لەو خوو دەروونییانەی کە گەنجان بە تایبەتی و تاکەکانی کۆمەڵگە بە گشتی بووە به خولیا و حەزێک بۆیان و دەیانەوێت جوانتر و ڕزاوەتر دەربکەون لەنێو هاوڕێی و دەوربەرەکانییدا، ئەمەش شتێکی ئاساییە، چونکە هەموو مرۆڤ حەزی بەجوانییە و جوانبوون و جوان دەرکەوتن خەونی هەموو کەسێک سەر ئەم زەمینەیه، چ جوانی کەسایەتی بێت، یان جوان ئەدگار و سەراسیما.بەڵام بە مەرجێک پەلنەکێشێت، بۆ لێکەوتەی دەروونی و کۆمەڵایەتی تر، چونکە کەسانێک هەن، ئەوەندە پابەند به ڕووخسار و خۆڕازاندنەوە و تیف تیفە کردنی خۆیان، لە ئەنجامدا ناگاتە بەو کەڵکەڵەی جوانییە و جوانبوونە، کە خۆیان ئارەزووی دەکەن.لە ئەنجامی ئەمەشدا، ڕووبەڕووی بێئومێدی و ڕەشدیدەی و خەمۆکییەکەی سەخت دەبنەوە، ئەم بێئومێد و ڕەشدیدەی و غەمگینەیە گەر بەرزەفت نەکرێت، لە هەر بارودۆخێکدا دەبێتە خوو و پاش لە خووەوە دەپەڕێتەوە بۆ نەخۆشی دەروونی کە ئەمەش کارەساتێکە بۆ خۆی.
لووت دوو ئەرکی هەرە سەرەکی هەیە، یەک بۆنکردن و دوو هەناسه گۆڕکێ، بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا، هەندێک لە تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردیی ئەرکی سێیەمی دەخەنە پاڵ، بەوی کە ئەرکی جوانکاری و ڕێککردنەوە ڕووخساری هەیه.چونکە ئەوان وادەبینن،
بچووکردنەوە و ڕێککردنەوەی لووت دەبێت هۆی ئەوەی ڕووخسار وسیماییان جوانتر دەرکەوێت.
لە چیرۆکی (لووت) دا، چەندین شڵەژانی دەروونی و کەسی لە شاکەسی چیرۆکەکدا بەدی دەکرێت، کە ئەم هەموو شڵەژان و تێکچوونە شایەنی خوێنەوەیەکی دەروونی سەراپاگیرە بۆ دەقەکە.چونکە خوێندنەوەی دەروونی دەبێتە مایەی دەوڵمەندکردنی دەقە ئەدەبییەکە لایەکە و پاشان خوێنەر دەتوانێت زۆر به جوانی لەلایەنە شاراوەکانی دەقەکە بگات و سەرجەم ئەو پرسیار و گومانانەی چنگ کەوێت، کە بیر و هزرییدا کەڵەکەی کردووە.چیرۆکی (لووت) گەر خوێنەری ئاسایی بخوێنتەوە و بە چاوی چێژەوە بەسەر دێرەکاندا تێپەڕێت و درک به ڕەهەندە دەروونییەکانی نەکات، ئەوە تەنیا چیرۆکێکی سادەی خوێندنەتەوە و هیچ تر.وەلێ گەر خوێنەرێکی چاوکراوە و درککەر بە دیقەتەوە قووڵبێتەوە بە نێو بە نێو ڕستەکان و لە پشت وشەکانەوە بۆنی نهێنییەکی تر بکات، ئەوە بۆ دەردەکەوێت، ئەم چیرۆکە تەنیا چیرۆکێکی کەم ڕەهەند و سادە نییە، لە چوار پەڕەدا نووسرابێتەوە، بەڵکوو چەندین ڕەهەندی دەروونی لە خۆگرتووە.
$دووڵی و ڕاڕایی (وەسواسی)$:
دووڵی و ڕاڕایی، یەکێکە لەو خوو نەرێنە دەروونییانەی کە ڕووبەری هەنێک له مرۆڤ دەبێتەوە.ئەو کەسەی تووشی ڕاڕایی دەبێت، هەمیشە نادڵنیاییە لەو کارانەی وەها ئەنجامی دەدات و چەندین جار ئەو کارە دووبارە دەکاتەوە.وەسواسی لەلایەن زانایانی دەروونناسییەوە بەم چەشنە پێناسە کراوە:ئەو بیرۆکانەی کە لە هزری کەسەکان دووباره دەبێتەوە و ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات، و دەبێتە مایەی ناڕەحەتی بۆی، چونکە حاڵەتێکی بەردەوامی هەیە (عزالدين مستەفا ئەحمەد، 2014، 293) یان بریتییە لە پەشێو و دڵەڕاوکێیەکی بەردەوام، کاتێک کەسەکە تووشی کۆمەڵێک بیرکردنەوە گوماناوی دەبێت دووبارەبوو دەبێتەوە، کە دەشێ پاڵی بنێت بەرەو هەڵسوکەوتی دووبارە.کەواتە واسواسی بیرکردنەوەیەکی بەردەوامی تاک لە شتێک یان کێشەیەک کە بوونی نییە یان شایەنی زۆر بیرکردنەوە نییە.بەڵام ئەمە ئەوە ناگەنێت، کە هەرکەسێک بۆ چەند جارێک کارێکی دووبارەکردەوە ڕاڕاییە، بەڵکوو دەتوانیت ئەو کاتەکە بڕیار لەسەر ڕاڕابوونی ئەو کەسە بدەین تاکو ئەو کردارە لە خۆید دەکاتە نەریت و بۆ چەندین جار دووبارەی دەکاتەوه.
مرۆڤی ڕاڕا و دوودڵ، زۆرجار لە کارەکانی بە گومان و گەر خاترجەم بێت، لە ئەنجامدانی کارەکەشی ئەوە دووبارە دەگەڕێتەوە و سەرلەنوێ دووبارەی دەکاتەوە، بۆ نموونە:کەسێک لە ترسی نەخۆشییە گواستراوەکان و پەتەکان، چەندین جار دەڕواتە لای دەستشۆرەکە و دەستی دەشوات و هەندێجاریش، بە یەکجار و دووجار قایل نابێت و چەندجارێکی تریش ئەو کارە دووبارە و سێبارە دەکاتەوە.
دیارە ئەم نەخۆشییە دەروونییەش، کۆمەڵێک لێکەوتی خراپ و نەرێنی هەیە، چونکەئەم نەخۆشییە هەموو لایەنێک لەلایەنەکانی مروڤ پەکدەخات، لەنێوانیاندا ڕێگەی بیرکردنەوە و هەست و هەڵسوکەوت، هەروەها‌ نیشانەکان دەگۆڕێت، بە پێی بەهێزی وتوندی نەخۆشییەکە، هەندێک کاتێک زۆر توند دەبێت و هەندێک کات زۆر هێمن و ئارام. (حصة بنت مسفر الغامدي، 2019، 9) ڕاڕایی و بەدگومان، هەر لە سەرەتایی چیرۆکەوە له شاکەسی چیرۆکی (لووت) دا بەدی دەکرێت و کارەکتەرەکە خەمی لووتی دەخوات و لێی بووە، بەبە گڕێییەکەی دەروونی.هەر وەکوو چیرۆکنووس دەیگرێتەوە:
هەموو بەیانییەک پێش چوونە کوڵێج، بەرانبەر ئاوێنەی ژووری نووستن دەوەستا و بەوردی دەڕوانیی لووتە شکاوەکەی، زۆر خەمی دەخوارد. (کەمال سەعدی، 1999 ، 13)
لەبەر ئەوەی چیرۆکنووس دەستەواژەی (هەموو بەیانییەک) ی بەکارهێناوە ئەمەش کردارێکی دووبارەوە بووە و ئەگەر ڕاڕایش نەبێت، ڕەنگە لە داهاتوودا بەرەو ڕاڕایی پەلوپۆ بکێشێ.چونکە نەخۆشی واسواسی بەوە دەناسرێتەوە، کە بۆ چەندجارێک ڕەفتار و کارێک دووبارە دەکاتەوە.
$گرێی خۆ بەکەمزانین$:
خۆ بە کەمزانین، سیفەتێکی نائاسایی مرۆڤە دەروون ناساغەکانە.ئەو کەسانەی کە خاوەن دەروونێکی ناتەندرووست و ناساغن، هەردەم لە ئاست دەوربەر و کەسانی چواردەورییاندا خۆیان کەمتر دێتە پێش چاو و پێیان وایه، ئەوان شایەنی ئەو شتانە نیین کە بۆیان دەستەبەر کراوە، یان ئامانجیانە بە دەستی بهێنن.
ئەمەش بۆ خۆی مەترسییە، بەڵام مەترسییە گەورەکە ئەوەیە، دیاردەی پچڕ پچڕی خۆبەکەمزانین پەرەبسێنت بۆ گرێی خۆبەکەمزانین، چونکە ئەو دەمە ئم کێشە دەروون قوڵتر و قوڵتر دەبێتەوە و چارەسەرکردنیشی پێویستی بە دکتۆری دەروونی و چارەسەر وەرگرتن و ڕێنماییە.
داهێنەری زاراوەی (گرێی خۆ بەکەمزانین) ، ئەگەرێتەوەبۆ باوکی تێۆری دەروونشیکاری (سیگمۆند فرۆید) ، کە ئەم زاراوەی بۆ گوزارشتکردن لەسەر هەڵچوونە نەرێنەکان کە لە ترسێکی زۆری جەستەی یان هەستکردنێکی لە ڕادەبەدەر بەم کەموکورتییە
(ماکبراید، ساڵ، 7) ئەمەش یەکێکە لە گرێ دەروونییه گەورەکان و بەهۆی ئەو کەمورتییە بچووکانەوە کە لە مرۆڤەکاندا هەن، هەندێ کات جڵەوی بیرکردنەوە و تێهزرینی ئەو مرۆڤ بەرەو دۆڵی بیرکردنەوەی نەرێنی دەبن و لە بیابانی خۆ بەکەمزانین بەرەڵای دەبێ.خۆ بەکەمزانین، وەکوو چەندەها نەخۆشی دەروونی تر، کاریگەر خراپی هەیە و هەمیشە کەسی خۆبەکەمزان وا هەست دەکات ئەو شایەنی هەندێک شت نییە، کە دەبنە بەشێک لە ژیانی ئەو.
هەم هەستەش، بە زۆری لە منداڵییەوە پەرەدەسێێت و پاش داهاتووی ژیانی ئەو کەسە دادەپۆشێت و خامی ڕەشی خۆبەکەمزانین هەموو کەسایەتی دەتەنێ.
لە گرنگترین ئەو هۆکارانەشی کارە دەکەن سەر پەیدابوونی ئەم هەست وەکوو دەروونناس ئاماژەییان پێکردووە، بریتیین لە (تەنیایی و گۆشەگیری و هەڵهاتن لە ڕکابەرییەکان و زوو کەوتنە ژێر کاریگەریی کەسانی ترەوە..و هەندێ هۆکاری تر) کە با کەسایەتی مرۆڤەکان لاسەنگ دەکەن و بەلای چەندین خووی نەرێنی دەروونییدا دەیانخەن
لە بارەی ناساندنی گرێی خۆ بەکەمزانینەوە وتراوە بریتییە لەو هەستەی کە لای تاک درووست دەبێت، کە تاک هەست بە بێزاری و پەشۆکان و کەمی کەسایەتی دەکات، بەراورد بە کەسانی تر و هەوڵ دەدات ئەم خۆبەکەمزانییە به شتانێکی تر قەرەبوو بکاتەوە.
(سهرابی، صدقي، 2017، 5) هەستی خۆبەکەمزانین، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە درووست دەبێت، یانیەکێک گاڵتەی پێبکات یان بەبێتە مایەی گاڵتەجاڕیی (روجیە موکیالی، 1988، 100) یان لە ئەنجامی کەموکورتییەک لە ئەندامەکانی جەستەییدا، یاخود نەتوانێت لە بوارەکانی خۆیدا چەندجارێک تووشی شکست بێت و چەند هۆکارێکی تریش...، بەڵام بە گشتی کەسی خۆبه کەمزان کەسایەتییەکی لاواز و بێبەرگی هەیە لەبەرانبەر ئەو کێشانەدا کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و یەقەی دەگرن.ڕەنگە چەندین توانا و بەهرە و بگرە بلیمەتیش لەو کەسانەدا هەبێت، بەڵام بەهۆی درووستبوونی ئەم گرێیەوە، هەمیشە ئەو بەهرەییە لە ناخی خۆیدا دەشارێتەوە و دەرنابڕێت.
له چیرۆکی (لووت) دا، شاکەس بەهۆی کەموکورتیەکی بچووکەوە، کە لە سیما و ڕووخساریدا هەیە، هەستێکی خۆ بەکەمزانی لای درووستبووە لە ئاست مەعشوقەکەیدا، بێگومان ئەم جۆرە هەستە، هیچ نییه جگە لە کۆمەڵە وەهمێکی کەڵەکەبووی دەور بیرکردنەوە و خەیاڵاتی خودی کارەکتەرەکە.چونکە پزیشکە و ئەو کچەی خۆشی دەوێت دڵنیایی دەدەنێ و پێی دەڵێن:دڵ لە دڵ مەدە، جوانی بۆ ئافرەت هاتووە، نەک پیاو. (کەمال سەعدی، 1999، 16)
$تاکدەنگی (مۆنۆڵۆگ)$:
مرۆڤ هەچ کاتێک دوودڵ و ڕاڕا بوو، کە هەمیشە لەگەڵ خۆیدا قەسە دەکات و ئەو قەسەکردنەش، چەند جارێ دووبارە دەکاتەوە، تاکو دەبێتە دیاردەیەکی خودی و وەکوو خوویەکی دەروونی لێ دێت.ئەم ڕاڕایەش هەندێک کات لە کەم و کورت بچووکی مرۆڤەوە ڕوودەدات، ئەو کاتەی مرۆڤ زیاد لە پێویست، بیر و خەیاڵی دەخاتە لای کەموکووڕییە بچووەکەکان و بە کێشە زۆر گەورە و بێچارەسەر لێیان دەڕوانێت.دیارە ئەم قەسەکردنەی شاکەس و ڕۆڵگیرەکانی ناو چیرۆک و ڕۆمان لەگەڵ خودی خۆیان پێیدەوترێت (تاکدەنگی) یان خۆدوانی یاخود تاکدوانی، کە زۆرجار توێژەرانی ئەدەبییەکانی کورد، بەهۆی ناشارەزاییان لە فەرهەنگ و زاراوە زمانی کوردیی، هەر زاراوە ئینگلیزییەکەیان بە ڕێنووسی کورد بەکەڵک بردووە.
لە بارەی ناساندی تاکدەنگییەوە (جمێس جویس) ی هەڵبەستوان و نووسەری ئیرلەندی سەدەی بیست، وتوویەتی:تاکدەنگی ناوەکی بریتییە لە قەسەکردنی کەسایەتییەکی دیاریکراو، ئامانجێتی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بیگوازێتەوە بۆ ژیانی ناوەکی، بەبێ خۆڵقورتاندنی نووسەر، چ بە لێدوان بێت، یان ڕاڤەکردن (د.نیهان حسون سعدون، 2009، 47) .
کەواتە تاکدەنگی سیماییەکی دەروونییانە لە خۆ دەگرێت و یان تاکدەنگی بریتییە لە وتووێژی خودی شاکەسی چیرۆکە یان کەسی دووەمی چیرۆکەکە (عادل نصورة محەمەد التمساحي، 2020 ، 2) ، بەڵام دەبێ ئەوەش بوترێت:کە تاکدەنگی هەر ئەوە نییە لەنێو چیرۆک و ڕۆمانەکاندا ڕەنگییان دابێتەوە، بەڵکوو تاکدەنگی یەکێکە لە هەرە خوو دەروونییە دووبارەکانی ڕۆژانەی ژیان مرۆڤەکان، بەو پێی مرۆڤ چەندین جار دەکەوێت دۆخێکەوە، بۆ پێشهاتەکان پێشبینی و ڕاوێژ به خودی خۆی دەکات، ئەمەش بۆ خۆی جۆرێکە لە تاکدەنگی.
تاکدەنگی ڕۆڵێکی مەزن و گەورەیی هەیە، لە قوڵبوونەوەی بە نێو دەروونی کەسایەتی گێڕانەوەکاندا و لایەنە شاراوەکان و بیرۆکە نائاشکراکانی کاراکتەرەکان ئاشکرا دەکات، هەروەها ڕێگەیەکی چاکە بۆ ئەوەی خوێنەر ئاشنایی ژیان شاراوەکانی کەسایەتییەکان بێت، چونکەلە ڕێگەی ئەم تەکنیکەوە ڕۆماننووس دەچێتە قوڵایی هۆش و ناهۆشی کاراکتەر و لە دڵ و دەروونی کەسایەتییەکان ورد دەبێتەوە (ڕێبوار ئیسماعیل، 2022، 42) .
خاسیەتییەکی تری تاکدەنگی کەساتییەکان، درکاندنی شتانێکە لەگەڵ خودی خۆیاندا، بەبێ ئەوەی تر چیرۆکنووس دەسەڵاتی بەسەردا هەبێت، کە ڕێرەو و ڕەوتی چیرۆک و باری دەروونی و کۆمەڵایەتی کەسایەتییەکان، دەبنە هۆی درووستبوونی ئەو تاکدەنگییە.
مۆنۆڵۆگ کە مرۆڤ (کەسانی چیرۆک) خۆی لەگەڵ خۆیدا قەسە دەدوێ و، بەبێ ترس لە (ڕەقیب) کەسانی تر، بە سەربەستی چی لە دڵدایە..حەز و ئارەزوو، ڕق و کینە، بڕیاری نهێنی، نیازی چاک و خراپ...هتد دەردەبڕێ. (حسێن عارف، 2011، 75) کەواتە بێدەنگی مرۆڤ، جۆره قەسەکردنێکی مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا.
هەندێک کات، مرۆڤەکان بێدەنگن دەردەکەون، بەڵام پڕن لە ژاوەژاو و دەنگی ناوەکی، ئەو بێدەنگی جیا لە بێدەنگە بێپەرژێن و بێپەردەکانی تر، چەندین گفتوگۆی ناوەکی لە خۆ دەگرن و مایەی سەرنج و تێڕامانی بێبنن.مۆنۆڵۆگی ناوەکی هەرچەندە بێ دەستێەوەردانی نووسەر لە ناخی کارەکتەرەوە هەڵدەقوڵێت، وەڵی پەیوەندییەکی پتەوی بە واقیعەوە هەیە و لە دواجاردا دەڕژێتە ناو کۆڵێ گێڕانەوەوه. (حەمەسەعید حەسەن، 2011، 18) ، ئەو دەوربەر و دۆخە دەروونی و کۆمەڵایەتییە، کە کارەکتەر ڕۆڵی تێدا دەبینێت، لە چیرۆک و ڕۆمانەکاندا، ڕاستەوخۆی کاریگەریی دەبێت لەسەر درووستبوونی تاکدەنگی لە گێڕانەوەکەدا، بۆ نموونە هەندێک کات، شاکەسی چیرۆکەکاندا ڕووبەری کێشەیەک یان بەربەستێک دەبنەوە لە گێڕانەوەکەکاندا کە وا پێویست دەکات ڕاوێژ بە خودی خۆیان بکەن و لەگەڵ خۆیاندا بکەونە گفتوگۆ.
لە چیرۆکی (لووت) دا، لە چەند شوێنێک تاکدەنگی شاکەس بە زەقی تێیدا وێنەی داوەتەوە و دەتوانین تاکدەنگییەکان بەمشێوەیە ئاماژەی لێیەوە بکەین:
لەسەرەتایی چیرۆکەکەوە لە دوای چەند ڕیزێک دەسپێکردن و کرانەوەی چیرۆکەکە بە ڕووی دەروازەی وشەدا، چیرۆکنووس وای دەگێڕێتەوە:
لەبری خۆیەوە دەیووت:تۆ بڵێی ناشرینی لووت نەبێتە کۆسپ لەڕێی ئەم خۆشەویستییە؟! (کەمال سەعدی، 1999، 12)
یاخود
لە بیری خۆیدا دەیووت:تاقە هیوام ئێرەیە.تۆ بڵێی بەزەیی پێم نەیەتەوە و چارەم نەکات.هەر خۆی وەڵامێ خۆی دەدایەوە و دەیووت:خۆم نەخۆش نیم، تا بەزەیی پێمدا بێتەوە. (کەمال سەعدی، 1999 ، 13)
وەکو لێرەدا دیارە، ئەم دوو تاکدەنگییە تاکدەنگی پرسیارییە و شاکەس پرسیاری لە خۆی کردووە و بەبێ ئەوەی لە چاودێر (ڕەقیب) بترسێت.چاودێریش ئەوە کەسە کە چاودێری خەڵکی دەکات، لە کارەکانییدا.
هەروەها لە جێگەی تری چیرۆکەکدا، شاکەسەکەلەبیری خۆیدا وتی:دیارە ئەوانەش وەکوو من دڵدارن، خۆشەویستی پاڵی پێوەناون خۆیان بخەنە بەر چەقۆی دکتۆر. (کەمال سەعدی، 1999 ، 13)
هەروەها لەم پارچە دەقەی چیرۆکەکدا، تاکدەنگی ئەگەریی دەردەکەوێت، چونکە کارکتەرە (دیارە) ی بەکارهێناوە و خاترجەم نییە، لە دەربڕینەکەی.
$ترس لە دەربڕینی ڕاز و نیاز$:
ترس، وەکوو کێشەکی دوانەبڕاوی دەروونی مرۆڤ، وەکوو مەرگ، وەکوو سێبەر، هەمیشە و هەمیشه بە دوایەویتی و لێی دانابڕێت و دەست لە بەرۆکی بەرنادات.ترس تەنیا کورتکردنەوەی دۆخێکی دەروونی بچووک نییە، لەنێو سێ پیتی کورتی نەبزوێندا.بەڵکوو جیهانێکی فراوان و چەندین چەمکی دەروونی تر لە بازنەی خۆیدا کۆدەکاتەوە.
ترس:هەڵچوونێکی ئاسایی و سرووشتی مرۆڤە.
یەکێکە لەو حەوت هەستەی کە هەموو کەس لە جیهاندا ئەزموونی دەکات.ترس هەڕەشەی ژیان، یان جەستەیی، سۆزیی، یان دەروونی، ڕاستەقینەی و خەیاڵیش درووست دەبێت. (کەنار یاسین عومەر، سەلیم ڕەشید ساڵح، 2022، 50) هەروەها، چەندین جۆر و چەند لقوپۆی لێ دەبێتەوە.کە یەکێکە لە جۆرە هەرە سەرەکییەکانی ترس بەلای تاکەکانەوە، بریتییە له ترس لە دەربڕینی ئەو ڕاز و نیاز و نهێنیە پەنگخواردووانەی لە دڵ و دەروونی تاکەکاندا هەن.چونکە هەندێک لەو نهێنیانە دەرگا واڵاکردن لەسەرییان ئیتر دونیایەک لە وێرانە و نەهامەتی بۆ خاوەن نهێنی دەئافرێنن.
نهێنی و ڕاز ئەوە دوو چەمکە هاوواتایەن، کە مرۆڤەکان لە ناخی خۆیاندا هەڵیانگرتووە و نادرکێنن، بەڵام بەرانبەر کەسێک کە هاوڕاز و هاوخەمی ئەوان نەبێت.ترسیش تارماییەکی دەروونی ترە لە گۆمی ژیانی هەر یەکێکماندا پەنگ دەخواتەوە و پەنگ دەخواتەوە...یان تارماییەکەی نابەرجەستەی هەبووە، کە سێبەر بە سێبەر، هەتاو بە هەتاو، تاریکی بە تاریکی شوێن پێمان دەکەوێت و دەیەوێت لە لا کۆڵانێکی ژیاندا سەرسممان پێ لێدات و بمانخات بەسەر تۆقێنکی چاوەڕوان نەکراودا، کە ئێمە هەرگیز چاوەڕێی ئەو دڵبەردی و دڵڕەقییەمان لە ترسێکی بێبوون و بێوجوود و بێسوپا نەدەکرد.
هەندێک کات ترس لە دەربڕینی ڕاستەوخۆ، چاوگەی ترسە لە وەڵامی نەرێنی، واتا خاوەن ڕاز هەمیشە دەترسێت لەوەی تووشی وەڵامی نەرێنی بێتەوە لەلایەن کەسی ڕاز بۆ دەربڕەوە، بۆیە ئەو نهێنیە لە دڵ و دەروونییدا هەڵگرتووه، لەنێو چوڵەوانییەکی دڵییدا حەشاری دەدات، وەکوو حەشاردانی مرواری و گەنجینەیەکی زۆر بە بەها و بە نرخ، لە ترسی چەتە و ڕێگرە قوڵبڕەکان.
ئەم دۆخه دەروونییە، لە چیرۆکی (لووت) دا درکی پێدەکرێت، ئەو کاتەی شاکەسی چیرۆکەکە دەکەوێتە داوی ئەڤینێەکەوە بەڵام هەرگیزواهەرگیز، ئەو بە ئەویندارەکەی ناڵێت و هەر بەچەشنەی کە هەیە، لە ناخ و دڵییدا حەشاری دەدات.بە خوێندنەوەی چیرۆکەکە تەواو لە مەبەستەکەمان تێدەگەن.
زۆرجار دەیویست خۆشەویستی خۆی بۆ بدرکێنێ، لەو دوو دووڵییەی تیایەتی خۆی ڕزگار بکات، بەڵام جورئەتی نەدەکرد لەبیری خۆی دەیووت:تۆ بڵێی ناشرینی نەبێتە کۆسپ لە ڕێی ئەم خۆشەویستییە؟! (کەمال سەعدی، 1999 ، 13) لێرەدا، شاکەس تەواو ترسی لە دەربڕینی ڕاز و نهێنیەک هەیە، کە قەڵای دڵ گەمارۆ داوه و دووچاری دوودڵییەکەی گەورەکەی کردووە، ئەو ترسەش، بریتییە لە دەربڕینی ئەڤینێکی پاک لە هەمبەر شۆخێدا.بە گشتی ترس لە دەربڕینی خۆشەویست بۆ ڕەگەزی بەرانبەر یەکێکە لەبەربڵاوترین ترسی تاکەکان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، چونکە مرۆڤ لە کۆمەڵگەی کوردییدا، ترس لە لێکەوتانە هەیە، کە پاش وەڵاکردنی دەروازەی خۆشەویست و ئەڤین بۆ کەسی بەرانبەر دەکەوێتە و ئیتر خەرمانەی ئەو ئەڤینە دەسوتێنیت، کە لە دڵییدا گڵێری کردۆتەوە.
یاخود لە شوێنیکی تردا دەڵێت:ئەو کچەی خۆشمەوێ زۆر جوانە.تا خاوەنی ئەم لووتەبم، جورئەت ناکەم هەگبەی ڕازەکانمی بۆ هەڵڕێژم. (کەمال سەعدی، 1999، 14) .کەواتە لێرە ئەو ڕاستییە دەڵێت:کە هۆی نەدرکاندنی ڕازەکانی دەگەرێتەوە بۆ ئەوە ناڕێکی و ناشرینەی لە لووتییدا هەیە و هەر ئەمەش گەورەترین تەگەرە لە بەردەم درکاندنی ڕازەکانی.
$خووی هۆگر بوون$:
هۆگر بوون: بریتییە لە پێویست بوونی بوونەوەرێک به شتێک، بەڵام پێویستییەکی لە ڕادەبەدەر و ئالوودانە و کە ئیتر نەتوانێت بێ ئەو بەرگەبگرێت.هۆگریش:گیاندارێکە کە خووی بە شتێکەوە گرتبێ. (شێخ مەحەمەدی خاڵ، 1959، 504) ، هەروەها هۆگر بۆ ناولێنانی کوڕانیش دەبێ.لە (فەرهەنگی ئەناهیتا) لەبەرانبەر هۆگر، هاوواتاکانی:ئۆگر، دەستەمۆ، ڕام ماڵی، هاواڵ هاتووە.
هۆگربوون، یەکێکە لە نەرێنیترین ئەو خوو دەروونیییانەی کە دووچاری مرۆڤەکان دەبێت و
لە ئەنجامی گرنگدانێکی لە ڕادەبەردە بە شتێکەوە و کە ئیدی نەتوانێت دەستی لێ هەڵبگرێت، یان خۆی لێ بە دوور بگرێت.زۆرجار مرۆڤەکان هۆگربوون بەخۆشەویستی دادەنێن (کنێر عەبدوڵڵا، 2013، 60) بەڵام ئەمە تا ڕادەیەک هەڵەیە، چونکە مرۆڤ گەر هۆگری شتێک بێت، مەرج نییە خۆشبوێت، یان شتێکی خۆشویست مەرج نییە، هۆگری بێت، کەواتە هۆگری و خۆشەویستی دوو چەمکی تەواو جیاواز و هەریەکیان لە دیدگا و گۆشەنیگایەک دەڕواننە ژیان و دەروونزانی.
دەبێت ئەوەش بڵێین:کە هەستی عاشقبوون یەکێکە لەو ڕەهەنده دەروونییانەی کە سەراپای چیرۆکەکەی لە خۆیدا پێچاوەتەوە و هەر لە دەستپێک و سەرەتایی چیرۆکەکە درکی پێدەکرێت، تاکو کۆتایی چیرۆکە و چپاندنی مەعشوق بە گوێی عاشقدا.خۆی لە ڕاستییدا، تەوەری سەرەکی چیرۆکەکە، هەر لەسەر خۆشەویستن و عیشق دامەزراوە و کێشە دەروونییەکانی شاکەسیش لە ئەنجامی عاشقبوونەوە پەرەدەسێنن و دەبنە بە نسکۆی دەروونی.
وێرای بوونی ئەو جیاوازیانە لەنێوان هۆگربوون و خۆشەویستیدا، بەڵام دەتوانرێت بوترێت خۆشەویستی لە دەرئەنجامی هۆگربوونێکی سادە و بەردەوامەوە درووست دەبێت ئیدی قۆناغ بە قۆناغ بەردەوامێتی دەبێت و گەشە دەکات و وای لێدەکات دوا قۆناغ کە خۆشەویستییە له کۆمەڵدا و لەنێوان خودی مرۆڤەکاندا زۆرجار قوربانیدان دەبێتە خەسڵەتێکی مرۆڤەکان. (کنێر عەبدوڵڵا، 2013، 63)
وەڵی دەبێ ئەوەش بزانرێت، کە خۆشەویستەیەکی سەخت بۆ خۆی جۆرێکە لە هۆگربوون، چونکە ئەوە کەسە بەسەختی و توندییەوە ئەڤین و خۆشەویستی کەسێک لە دڵییدا دەچەسێت، ئیتر بە تەواوەتی هۆگری دەبێت و بێ ئەو و دیداری ئەو، بۆ ساتێک هەڵناکات.
خووی هۆگربوون، بێگومان ئەم جۆره هۆگربوونەیان، لە کەسایەتی شاکەسی چیرۆکی (لووت) دا، زۆر به ڕوونی بەدی دەکرێت، ئەی دەمەی هۆگری مەعشوقەکەی بوو و دەیەوێت پێش وادەی تەواوبوونی خۆێندنی زانکۆی پێی بڵێیت خۆشمەوێت
و بڵندترین لووتکەی دڵی بێنتە لەرزە لە پێش پێیدا.
ڕەنگە هەستی خۆشەویستی پەل بکێشێت بۆ هۆگربوون، هەروەکو ئەو هەستی لە شاکەسی چیرۆک (لووت) لە ئەنجامی ئەوخۆشەویستییەوە تەواو هۆگری ئەو کچە بوو، کە خۆشویست.
وەکو چیرۆکنووس دەیگێرێتەوە:شەرم دایگرت.ویستی قەسەیەک بدۆزێتەوە و ڕاستییەکەی پێ نەڵێ.له دەمی دەرچوو وتی:خۆشمەوێ. (کەمال سەعدی، 1999، 14) کەواتە خۆشویستی شاکەس لێرەدا بە تەواوی گۆڕاو بۆ هۆگربوون و سیماییەکی هۆگرانەی وەرگرتووە، بە ڕادەیەک کە نەیتوانیەوە خۆی لێ بدزێتەوە.
$دەرئەنجام$:
لە ئەنجامی ئەو توێژینەوە دەروونییەی کردوومانە، گەیشتووین به ڕاستی کە شاکەسی چیرۆکەکە بەهۆی ئەو کەموکورتیەی لە لووتییدا هەیە، تووشی چەندین گرفتی دەروونی هاتووە، وەکوو (ڕاڕایی و دوودڵی، گرێی خۆبە کەمزانین، خووی هۆگربوون، ترس لە دەبڕینی ڕاز و نیاز.) هەروەها تاکدەنگی ڕۆڵێکی کاریگەریی هەیە، لە پەردە لادان لەسەر لایەنە شاراوەکانی شاکەسی چیرۆکەکە.
$سەرچاوە کوردییەکان$:
1.کەمال سەعدی، کۆمەڵە چیرۆکی تڕحێو، 1999.
2.هەڵمەت بایز ڕەسوڵ، ڕەهەندی دەروونی لە چیرۆکەکانی شێزراد حەسەندا، 2012.
3.عزالدین ئەحمەد عەزیز، بنەماکانی دەروونزانی گشتی، 2014.
4.هێمن مەحەمەد زۆراب، خۆشەویستی لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە، 2015.
5.حەمه سەعید حەسەن، هونەری نووسینی چیرۆک، 2011.
6.پێشڕەو عەبدوڵڵا، سایکۆڵۆژیای شیعری کوردی، 2012.
7.کەنار یاسین عومەر، سەلیم ڕەشید ساڵح، شەرم و دڵەڕاوکێ لە ڕۆمانی (لاکێشە ڕووناکەکان) عەبدوڵڵا سەراجدا، 2022.
8.ئارام عومەر عەلی، ئاوات حەسەن والی، هەڵچوون وەکوو دیاردەیەکی دەروونی لە دەقی ( ئێستا کچێک نیشتمانمە) ی شێرکۆ بێکەسدا.2019.
9.کنێر عەبدوڵڵا، تۆم خۆشدەوێت، ئەی تۆ، 2013.
10حسێن عارف، نووسینەکانم لە بواری ڕەخنە و لێکۆڵێنەوەدا.2002.
11.د.شکری عەزیز ماضي، وەرگێڕانی، پ.ی.د سەردار ئەحمەد گەردی، ساڵ.
12.لە عەرەبییەوە سەنگەر زراری، کۆمەڵە نووسەر، 2021.
13.حەمە مەنتک، مێتۆدەکانی ڕەخنەیی ئەدەبی، 2018.
14میلان کۆندیرا، وەرگێڕان کەریم پەڕەنگ، هونەری ڕۆمان، 2008.
سەرچاوە عەرەبییەکان:
15.روجيه موکیالي، ترجمة موريس شربل، عقدة نفسية، 1988
16.و.ج.ماکبرايد، مرکب نقص و عقدة نفسيیة،
17.تورج سهرابي، حامد صدقي، دراسة تاثير العقد النقص في هجو بشار بن برد، 2015
18.مهدي نودهي، عباس کنجلي، حەسەن شمس ابادي، اشکال توفيق بين دوينة و تعويض في قوة ادونیيس و شاملو الابداعية,2018
19.د.سامي الدروبي، علم نفس و الادب، ساڵ
20.د.محەمەد عیسی، القراء نفسية في نص الادبي، 2003
21، جان بیلمان نويل، التحیلیل النفسي و الادب، 1997
22.حامد العبدالقادر، دراسات علم نفس الادبي، ساڵ
23.عبدالقادر الطیب، القراء نفسيیة، القصيدة العربية معاصرة، 2015
24.نعيمة انسان، اتجاهات نقد القصة القيصرة في الجزائر، 2015
25.بخوش وليد، محاضرات مدخل علم نفس، 2017
26.حصة بن مسفر غامدي، الوسواس القهري، 2019
27.عبدالمحەسەن طة بدر، حول الادیب و الواقع، 1981
28.اسامة فراحات، مونولوج بين دراما و شعر، 199ع
29.عادل نصورة محەمەد التسماحي، بين مونولوج داخلي و خصوصية التشکیل مقاربة في ڕوايةستر
2020
30.ندی الحەسەن محەمەد، فاعلية‌ الحوار في قصص الجمال نوري دراسة تحليلة.
31.د.نبهان حسون السعدون، الحوار في القصص علي فهادي:دراسة تحليلية.2009
فەرهەنگەکان:
32.شێخ محەمەدی خاڵ، فەرهەنگی خاڵ، 1959.
33.فەرهەنگی هاوچەرخی کوردی، لینک.
[1]
ئەم بابەتە 492 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
پۆلێنی ناوەڕۆک: دەروونناسی
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 07-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 07-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 492 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,363
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,246
ڤیدیۆ 1,300
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!