لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی بۆی دەرکەوتووە کە پەیوەندیی هەیە لەنێوان ئەو جینۆتایپەی کە کافایینی قاوە بەخێرایی زیندەپاڵ (میتابۆلیزە) دەکات، لەگەڵ مانەوەی کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجەی پڕۆستات لەژیاندا.
جەستن گرێگ سەرۆکی توێژینەوەکە لە زانکۆی تەکساس دەڵێت: زیاتر خواردنەوەی قاوە پەیوەندی بە زیاتر مانەوە لە ژیان لای تووشبوانی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە هەبوە لەو پیاوانەی کە جۆری جینۆتیپی (CYP1A2 AA) یان بووە.
هەروەک وتویەتی: دەرفەتێک هەیە لە داهاتودا، بۆئەوەی ئەوە دیاریی بکرێت کە لە کاتی پێدانی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەی پڕۆستات پەیرەوی لە چ جۆرە سیستەمێکی خۆراکیی بکرێت، بۆئەوەش پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بکرێت.
لە ئێستادا #27-09-2023# هیچ جۆرە ڕێنماییەکی دیاریکراو نییە بۆ پیاوانی کە تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بوون بەوەی پەیڕەوی لەچ جۆرە سیستەمێکی خۆراکیی بکەن.
لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ پزیشکی میزەڕۆدا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا باس لە کاریگەرییەکانی قاوە لە ڕووی جینییەوە لەسەر تووشبوونی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە کراوە.
هەموو حاڵەتەکانی شێرپەنجەی پرۆستات پێویستییان بە نەشتەرگەریییان تیشک لێدان نییە، مەگەر هۆکاری بۆماوەیی هەبێت کە پێویست بکات بۆ ڕێگریکردن لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی نەخۆشەکە دەبێتەوە، بەڵام بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی گرێی پرۆستات لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەش قاوە. [1]