پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,145
وێنە 106,541
پەرتووک PDF 19,258
فایلی پەیوەندیدار 97,024
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
گرنگییەکانی شیعر بۆ منداڵان
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گرنگییەکانی شیعر بۆ منداڵان

گرنگییەکانی شیعر بۆ منداڵان
ناونیشانی بابەت: گرنگییەکانی شیعر بۆ منداڵان
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

لە زمانی کوردیدا، ئەم چوار وشەیە (شیعر، ﮪۆنراوە، هەڵبەست، ﮪۆازان) هاومانانن و بۆ یەک مەبەست بەکاردەﮪێنرێن. بەڵام وشەی (شیعر) لە ئەدەبی کوردیدا زیاتر دەقی گرتووە و لە وتن و نووسیندا زیاتر بەکاری دەﮪێنین. من پێم وایە کە وشەی (ﮪۆنراوە) کە ﮪونەری ﮪۆنینەوە دەگەیەنێت، چێژی لە وشەی (شیعر) کەمتر نییە.
شیعر، جوانترین و ناسکترین شێوەیە لە شێوەکانی ﮪونەر. کە زۆر لە کۆنەوە سەری هەڵداوە. ڕەخنەگران و مێژوونووسانی کۆن، جەختیان لەسەر ئەوە کردووە، کە شیعر تایبەتمەندیی خۆی ﮪەیە و لەگەڵ پەخشاندا جیاوازی ﮪەیە. شیعر گوزارشتێکی پڕ لە ﮪەست و سۆز و خۆشەویستییە، کە لە ناخی دەروونی شاعیرەوە دێت. شیعر هۆیەکی گرنگە بۆ گوزارشتکردن لە ﮪیوا و خەون و خەیاڵ و نیاز و سۆزداری و باوەڕ و ڕازەکانمان. شیعر زمانی ڕۆحمانە. دەوترێت (شیعر زمانێکە لەناو زمان دایە) مەبەستیش لەم قسەیە، ئەوەیە کە شیعر زمان و شێوازی تایبەتی خۆی ﮪەیە.
شیعر گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، فۆرمێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە. ﮪەست و چێژ و خۆشییەکی تایبەتی بە دڵ و دەروونمان دەبەخشێت. لە کۆنەوە شیعر تێکەڵاوی خوێنمان بووە و بووە بە بەشێک لە ژیانمان، ﮪەستمان دەبزوێنێ و بووە بە وێردی سەر زمانمان و بە خۆراکی دەروونمان. بووە بە چەکی بەرگریمان. کاریگەرییەکی زۆری لە ڕۆحی ڕەوانماندا ﮪەیە. بە شیعریش گۆزارشتمان لە خۆشییەکان و ناخۆشییەکانی ژیانمان کردووە.
(ﮪیمۆت) دەڵێت:”ئیمپراتۆرییەکان لەناودەچن، بەڵام شیعری باش ﮪیچ کاتێک لەناو ناچێت”.
شیعری منداڵان، سەرەڕای ئەوەی کە چێژ و خۆشییەکی زۆر بە منداڵان دەبەخشێت. جۆگایەکی خوڕیشە‌ لە ڕووباری ڕۆشنبیریی منداڵان. گەورەترین کاریگەریشی لە پەروەردە و فێرکردنی منداڵاندا ﮪەیە. بۆیە‌ شیعر بووە بە بەشێک لە پەڕتووکەکانی خوێندنەوەی کوردی.
شیعری منداڵان، نزیکترین ﮪونەرە لە دەروونیانەوە. گرنگترین کاریگەریی لە‌سەر کەسایەتی و ژیانی ئەمڕۆ و داﮪاتووی منداڵان ﮪەیە. لە کۆنەوە دایکانی بەسۆز و میﮪرەبانی کوردمان، بە لایلایە و لۆرین و گورگانە شەوێ و لاواندنەوە، بە دەنگێکی ناسک و بە ئاوازێکی پڕ بەسۆز و شیرین، لەگەڵ ڕاژەندنی بێشکە و لانکەکانی کۆرپە شیرینەکانیان، بە سۆزەوە کورپەکانیان لاواندوونەتەوە و ژیریان کردوونەتەوە و کردوویاننە خەوێکی خۆش.
(لامارتین) دەڵێت:”جوانترین شیعر لە سەرانسەری جیﮪاندا، لایلایەی دایکانە”.
ﮪەموو منداڵان، ﮪۆگری گۆرانی و شیعر و سروودن. بە تایبەتیش ئەو شیعر و سروودانەی کە خۆشی و شادییان پێ دەبخەشن. ئەو شیعر و سروودانەی کە باسیان لە ژیان و ژینگە و باڵندە و ئاژەڵ و گوڵ و پەپوولە و لە خۆشی و لە یاری و شادی و ئازادی و لە جوانی کوردستانی قەشەنگ و شیرینمان و لە سەرچڵییەکانی منداڵان کردوون. یا باسیان لە ﮪیوا و خواست و لە خەون و خەیاڵ و لە ڕاز و نیازی پاکیان و لە ئارەزووەکانیان کردوون. کە بە ئاسانی لێیان تێدەگەن و ژیان و خەیاڵی خۆیان تێیاندا دەبیننەوە. چێژ و خۆشیان لێوەردەگرن.
نووسین و پێشکەشکردنی شیعری جوان، بە شێوازێکی ﮪونەریی دیاریکراو، تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ بەﮪرە و ڕۆشنبیری و ئەزموونی سەرکەوتووی شاعیر.
خەسڵەتە گونجاوەکانی شیعری منداڵان
بە کورتی و بە چڕی لەم خاڵانەدا، باس لە تایبەتمەندی و لە گرنگترین خەسڵەتە گونجاوەکانی شیعر بۆ منداڵان دەکەین.
1 پێویستە شاعیری شیعرنووس بۆ منداڵان، بەر لە ﮪەموو شتێک و مەرجێک، ئەوە بزانێت کە شیعرەکانی بۆ منداڵان دەنووسێت نەک بۆ گەورەکان. نووسینی شیعریش بۆ منداڵان، کارێکی ﮪەڕەمەکی و ئاسان نییە. چونکە نووسینی شیعر بۆ منداڵان، هەر ئەوە نییە کە شاعیر چەند دێڕێکی کێش و سەروادار ڕێکبخات و ناوی لێبنێت (شیعر بۆ منداڵان) . شیعری منداڵان بنەما و تایبەتمەندی و مەرجی خۆی هەیە. کە پێویستە شاعیر لە کاتی شیعر نووسین بۆ منداڵان ڕەچاوی ئەو مەرجانە بکات. پێویستە شارەزایی لە قوناغەکانی گەشەکردنی منداڵان هەبێت و خواست و ئارەزوو و ﮪیوا و خەونەکانیان لەبەرچاوبگرێت. چونکە شاعیری منداڵان کاتێک دەتوانێت کە شیعری جوان و درووست و گرنگ و بەسوود و کاریگەر بۆ منداڵان بنووسێت، کە شارەزایی تەواوی لە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵان ﮪەبێت، لە ڕووی توانای دەروونی و جەستەیی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و سۆزداری و ﮪزری و خەیاڵ و حەز و ئارەزووەکانی منداڵان. پێویستە شاعیرانی شیعرنووسی منداڵان دەروونناس و پەروەردەکار و مامۆستا و ﮪونەرمەندبن . ناشبێت لەژێر کاریگەریی ﮪیچ ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراودابن و ڕەنگدانەوەی لە شیعرەکانی بۆ منداڵان ﮪەبێت و بەرەو لایەنێکی دیاریکراو ئاڕاستەیان بکات.
2 جەختکردن لەسەر شیرینی و ناسکی و ئاسانی زمانی شیعر بۆ منداڵان، بەپێی قۆناغەکانی تەمەنیان و بەپێی وشە و ڕستە گونجاوەکانی فەرﮪەنگی زمانیان.
پێویستە وشەکانی شیعری منداڵان ئاسان و ناسک و ڕەوان بن، تەڕ و پاراوبن. بەبی گرێ و گۆڵبن. وەکوو گوڵ جوان و گەش و بۆنخۆشبن، وەکوو پەپوولە نەرم و نیان و نەخشینبن. وەک پەلکەزێڕینە ڕەنگاوڕەنگبن. بە تەواوی وەک دڵپاکی و بێتاوانی و ڕاستگۆیی و جوانی و سادەیی منداڵان بن، کە پاک و جوان و بێتاوان و ڕاستن. ئەم مەرجانەش وا پێویست دەکات، کە شاعیرانی منداڵانی کوردمان، شارەزاییەکی باشیان لە زمان و لە ڕێزمانی کوردی لە داڕشتنی ڕستەدا ﮪەبێت.
3 وا باشە کێشی نیوە دێڕەکانی شیعر بۆ منداڵان، ژمارەی بڕگەکانیان لە (6، 7، 8 ، 10) بڕگە زیاتر نەبن. کێشی بڕگەیی “پەنجەیی” ئاسانترین کێشی شیعری منداڵانە.
باشتریش وایە، ژمارەی وشەکانی هەر شیعرێک بۆ منداڵان لە (50) وشە زیاتر نەبن.
(کێش) و (ترپە) و (میوزیک) سێ بنەمای سەرەکین لە شیعردا. پەیوەندییان بە یەکەوە ﮪەیە و تەواوکەری یەکترین. یا گیانێکن لە سێ جەستەدان.
ڕیتم و تەکنیکیش پێویستە بەپێی پێوەرەکانی شیعری منداڵان ڕێکبخرێن.
4 دوورکەوتنەوە لە بەکارﮪێنانی ڕەوانبێژی و تێز و ئاڵۆزی لە شیعر بۆ منداڵان.
5 هەڵبژاردنی ئەو بابەتانەی، کە لەگەڵ ژیان و گرنگی پێدانی منداڵاندا گونجاون و لە ژینگەیانەوە نزیکن و بۆ ئەم سەردەمە بگونجین.
6 پێویستە شیعری منداڵان، بابەتی ڕەوشتی و پەروەردەیی و دەروونی و نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی و مرۆڤایەتی لە خۆ بگرێت، تا لە منداڵییەوە بە ئەم بەﮪا و پرەنسیپە بەرز و جوانانە ڕابﮪێنرێن.
7 پێویستە ئەو سروود و شیعرانەی کە ئاوازیان بۆ دادەنێن و دەکرێن بە گۆرانی و بە سروود بۆ منداڵان و لە‌ تە‌لە‌فزیۆنەکاندا تۆماردەکرێن. لەژێر چاودێریی کەسانی پسپۆر و شارەزای بواری ئەدەبی منداڵان و دەروونناسی و پەروەردە و ﮪونەری منداڵاندابن. چونکە منداڵان ئەم ﮪۆنراوانە لەبەردەکەن. کاریگەرییان لە ژیانی منداڵاندا دەبێت.
8 پێویستە شاعیرانی شیعرنووس بۆ منداڵان لە‌ بواری پەروەردە و دەروونناسی و ئارەزووەکانی منداڵان نابەڵەد نەبن.
9 پێویستە شاعیرانی شیعرنووسی منداڵان ئەوە بزانن، کە شیعری منداڵان، وەک هەر بابەتێکی تری ئەدەبی، پێویستی بە داﮪێنان و گەشەکردن ﮪەیە. پێویستی بە تەکنیک و ستایل و بە شێوازی گوزارشتکردنی تازە ﮪەیە. چونکە منداڵانی ئەمڕۆ منداڵانی سەدەی ڕابردوو نین. خواست و ﮪیوا و خەون و ئارەزوەکانیشیان جیاوازن.
10 پێویستە شاعیرانی شیعرنووس بۆ منداڵان، ناونیشانی کورت و گونجاو بۆ شیعرەکانیان دابنێن. ناونیشانەکانیش گوزارشت لە ناوەرۆکی شیعرەکانیان بکەن.
11 مانگی ئەپریلی هەموو ساڵێک، بە مانگی شیعری نیشتمانی دانراوە. ئەم مانگە بقۆزنەوە و ﮪەوڵبدن کە زۆرترین شیعری نیشتمانی بۆ منداڵەکانتان بخوێننەوە.
12 شیعری ئازاد بۆ منداڵان، لە لای منداڵان چێژێکی ئەوتۆی نییە، وەک ئەو چێژەی کە لە شیعری کێشدار و سەروادار و میوزیکدار و ئاوازداردا وەری دەگرن. دەڵێن: شیعری ئازاد بۆ منداڵان، وەک مێزی بێ تۆڕی یاریی تێنسی سەر مێز وایە.
(ئازار پاد) دەڵێت:”کاتێک کە شیعر لە ئاواز دووربکەوێتەوە، وشک دەبێتەوە”.
ناڵێین، شیعری ئازادی جوانمان بۆ منداڵان نییە، بەڵام زۆر کەمن. لە ئەزموونی دوو سێ شاعیر زیاتر نییە، ئەوانیش جاروبار شیعری ئازاد بۆ منداڵان دەنووسن. ﮪەندێ شیعریش کە لەژێر ناوی شیعری ئازاد دایە بۆ منداڵان، لە ڕاستیدا، ﮪیچ چیژێکی شیعرییان تێدا نییە. بریتین لە پەخشانی نیوچە ﮪونەریی سادە، نەک شیعر.
با ئەم بابەتە بۆ ڕەخنەگرانی شارەزای بواری شیعری ئازاد بەجێبﮪێلین.
گرنگییەکانی شیعر بۆ منداڵان
لە و بڕوایەدام، بە زانینی گرنگییە سەیرەکانی شیعر بۆ منداڵان سەرسام دەبن. زۆر بە کورتی باس لە چەند گرنگییەک لە گرنگییەکانی شیعر بۆ منداڵان دەکەین:
1 شیعر گەشە بە زمانی منداڵان دەکات و شارەزایی زمانی داﮪێنانیان زیاتر دەکات. توانایەکی زیاتریشیان دەبێت بۆ گوزارشتکردن لە سۆز و خەیاڵ و لە هەستەکانیان. بۆ گەشەکردنی بەﮪرەی نووسینیان لە شیعردا. فەرﮪەنگی وشەکانیشیان دەوڵەمەنتر دەکات، لە ڕێی خوێندنەوە و بیستنی شیعرەوە کۆمەڵێک وشە و ڕستەی تازە فێردەبن.
2 شیعر ﮪۆیەکی گرنگە بۆ منداڵان، بۆ گوزارشتکردن لە بیر و ناخ و سۆز و دەروونیان، بۆ گەشەکردنی خەیاڵ و بەﮪرەی ئەدەبی و ﮪیوا و خولیا و خەونەکانیان.
3 زۆر گرنگە هە‌ر لە منداڵییەوە منداڵەکانتان بە چێژ و حەز و خۆشەویستی بۆ شیعر ڕابﮪێنن. نەک تەنیا ﮪەر لە قوتابخانەدا، بەڵکوو لە ژیانی ڕۆژانەیان و لە پەیوەندییەکانیشیاندا سوودیان پێ دەبەخشێت.
4 شیعر گەڵی دەرگای بەسوود و گرنگ بۆ منداڵەکانتان دەکاتەوە، کە بە درێژایی ژیانیان سوودیان پێدەبەخشن. کەواتا نابێت گرنگی و سوودەکانی شیعر بۆ منداڵان فەرامۆش و پشتگوێ بخەن.
5 شیعر ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەرییەکی زۆری لە پەروەردەکردنی درووست و لە ئاڕاستەکردنی ڕاستی منداڵاندا هەیە. لە ئامادەکردنیان بۆ ژیان و داﮪاتوویەکی گەشتر.
6 شیعری شیرین و جوان ناسک، پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵان مەست دەکات. زاخاوی بیرۆ و ﮪۆش و ﮪزریان دەدات. چێژی جوانیان پێ دەبەخشێت.
7 بە دەنگێکی بەرز و خۆش و شیرین شیعر بۆ منداڵەکانتان بخوێننەوە. دەشێ ﮪێشتا منداڵن و لە واتاکانی وشەکان تێنەگەن، بەڵام ﮪەست بە چێژی موزیکی و ترپەی سەروای شیعرەکان دەکەن. بە مەرجێک شیعرەکان سووک و ئاسان بن.
8 شیعری شیرین، بوارێکی باشە بۆ فێرکردنی منداڵەکانتان بە زمانی کوردیمان.
9 شیعر ﮪانی منداڵان دەدات بۆ خوێندنەوە و بۆ دەرخستنی بەﮪرەی ئەدەبییان.
10 شیعر ئاسۆی بیر و ئەندێشە و خەیاڵی منداڵان فراونتر و گەشتر دەکات و یارمەتییان دەدات بۆ بیرکردنەوە لە داﮪێنان و پێشکەوتن.
11 شیعر، منداڵان بە گەلێ بابەتی ﮪەمەجۆرە و بە ﮪەستی جیاواز دەناسێنێت.
12 سەروای ناسکی شیعر، ڕێگەیەکی نایابە بۆ منداڵانی بچووک، بۆ گەشەکردنی ﮪۆشیارییان و ئاشنابوونیان بە زمانی دایک و بە جۆری دەنگەکان و ترپەکان.
13 ئەو منداڵە بەﮪرەمەندانەی کە ﮪۆگری خوێندنەوەی شیعر دەبن و لەلایەن دایکان و باوکان و دادەکانیان و مامۆستاکانیانەوە ﮪاندەدرێن و پەروەردە دەکرێن، ﮪەر لە منداڵییەوە ئالوودەی چێژی شیعر دەبن و لە ژینگەیەکی شیعر دوستدا پەروەردە دەبن. شەیدای خوێندنەوەی شیعر دەبن. ناتوانن بە درێژی ژیانیان واز لە خوێندنەوەی شیعر بﮪێنن. شیعر دەبێت بە بەشێک لە ژیانیان. بە دووریشی مەزانن، کە ﮪەندێک لەم منداڵانە ببن بە شاعیر و بە نووسەری بواری ئەدەبیاتی منداڵان. منداڵان ﮪەر بە خۆڕسکی ئارەزووی گۆرانی و ئاوازی شیرینیان تێدایە.
گەلێک لە کەڵە شاعیرانی کورد و جیﮪانی، لە منداڵییەوە ﮪۆگری شیعر نووسین بوون، لەگەڵ شیعردا ژیان و گەورەبوون، تا بوون بە و شاعیرە مەزن و ناسراوانە.
14 لە میانەی شیعرەوە، بەﮪرە و گەلی لە تواناکانی منداڵان دەردەکەون، وەک دەنگڕەوانی و بەجوانی پێشکەش کردنی شیعر و دەرخستنی ئازایەتی ئەدەبییان.
15 شیعر و سروود، ڕۆحی کوردایەتی و ﮪاوبە‌ستەبوون و کوردستان پەرروەری لە دڵی منداڵاکانتان شیرینتر دەکات. پەرۆشێکی زیاتری نیشتمانییان دەبزوێنێت.
زیاتریش پابەندی نەریت و بەﮪا نیشتمانییەکان دەبن.
16 شیعری شیرین و گونجاو بۆ منداڵان، گەشە بە چێژی ئەدەبی منداڵان دەکات و هەست دەوڵەمەنتریان دەکات و ﮪانیان دەدات بۆ دەرخستنی توانا و بەﮪرەکانیان.
17 شیعر، ﮪۆکارێکە بۆ بنیاتنانی کەسایەتییەکی درووست و بۆ ڕوواندنی ڕەوشتی بەرز و خوو و نەریت و بەﮪای جوان. بۆ زاخاودانی ﮪۆش و ﮪەست و دەروونی منداڵان. کە کاریگەرییان لە ژیانی ئەمڕۆ و داﮪاتوویان دەبێت.
18 پەروەردەکردنی منداڵان بە ئاشنابوون و خۆشەویستی بۆ شیعر، نەک ﮪەر لە قوتابخانەدا بەڵکوو لە ژیانی ڕۆژانەیان و پەیوەندییەکانیشیاندا سوودیان پێ دەبخشێت.
19 شاعیرانی منداڵان، لە میانەی شیعرەکانیانەوە، ﮪانی منداڵانی کوردستان دەدەن، بۆ ژینگەپارێزی، بۆ پاکڕاگرتن و پاراستنی سرووشتی جوان و ڕەنگینی کوردستان.
20 شیعر ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی ﮪەندێ گرفتی دەروونی منداڵان ﮪەیە وەکو: ترس، شەرم، گۆشەگیری، دڵتەنگی ﮪەیە.
21 شیعری منداڵان، یەکێکە لە گرنگترین ڕەگەزەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، کە گەلێک ناوەرۆکی گرنگیان بۆ کورت دەکاتەوە.
22 زۆریش پێویستیمان بە لێکۆڵینەوە و بە ڕەخنەی زانستی بنیاتنەر ﮪەیە، بۆ لە بێژنگدانی شیعرەکانی منداڵان. بۆ دیاریکردنی لایەنی جوانییان و بۆ دیاریکردنی هەڵە و نادرووستییەکانیان، لە هەموو ڕوویەکەوە. چونکە شیعر بەبێ ڕەخنە پێشناکەوێت.
داوا لە شاعیرانی شیعرنووس بۆ منداڵان و لە دادەکانی باخچەکانی منداڵان و لە مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و لە دایکان و باوکان دەکەین، کە منداڵەکانیان و قوتابییەکانیان ئاشنا و ﮪۆگری شیعری جوان و بەسوود بکەن، چونکە شیعر لە زۆر ڕووەوە سوودێکی زۆر نایاب بە منداڵەکانتان و بە قوتابییەکانتان دەبەخشێت.
کەواتا شیعر دەتوانێت ئە‌رکێکی زۆر گرنگ ببینێت، لە چەند ڕەﮪەندێکی وەک: پەروەردەیی و نەتەوەیی و نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی و جوانی و سرووشتی و ویژدانی و سۆزداری و ﮪزری مرۆڤایەتی. ئەوە شیعری منداڵانە، کە منداڵە چاوگەشەکانتان بە کوردایەتی و کوردستان پەروەری گۆش و پەروەردە دەکات. فێری وانەی نیشتمان پەروەری و دڵسۆزی و خەبات و تێکۆشان و خۆڕاگری و ئازایەتی و دلێری و بەرگری و کۆڵنەدانیان دەکات. ئەوە شیعرە کە ڕۆڵەکانتان فێری ڕەوشت بەرزی و ڕەفتار درووستی و گەشبینی و ﮪیواخوازی و چاکەخوازی و ﮪاوکاری و یارمەتیی و لێبووردن و ڕێزگرتن و برایەتی و ژینگەپارێزی و ﮪاوڕێتی و مرۆڤایەتی و زۆر شتی جوانی تر دەکات. [1]
ئەم بابەتە 229 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 10-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 11-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 229 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,145
وێنە 106,541
پەرتووک PDF 19,258
فایلی پەیوەندیدار 97,024
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!