پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,666
وێنە 106,191
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,605
ڤیدیۆ 1,327
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئاوڕێک له ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕێک له ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە

ئاوڕێک له ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
ناونیشانی بابەت: ئاوڕێک لە #ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە#
ناوی نووسەر: عەلی حسێنی

پێناسە بۆ شێعر زۆر هاتووەتە ئاراوە و بە درێژیی مێژوو ڕوانگەگەلی زۆر دەربارەی شێعر ئاڕاستە کراون؛ ئەفلاتوون زۆر جار بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی بەرانبەر بە شێعر نیشان دەدا و تەنانەت بڕێک لە شاعیرانیشی لە هەرێمی خۆی دەرکرد ئەگەرچی بڕێک لە بیرمەندانی بواری ئەدەبیات بڕوایان وایە کە دەقەکانی خودی ئەفلاتوون بەشێوەیەک ئەدەبیەتیان زۆر تێدایە و ئەگەر نەزمێکیان بدرێتێ لەوانەیە لە شێعر نیزیک ببنەوە. بە پێچەوانەی ئەفلاتوون، ئەرەستوو لەگەڵ دنیای شێعر بە تەواوی تەبایە و پەڕتووک و دەقی دوورودرێژی لەسەر دەنووسێت. ئۆدیسە و ئیلیادی هۆمێر کە سەردەمانێک بەر لە ئەفلاتوون و ئەرەستوو خولقاون پاڵەوانگەلیان بەرەو جەنگ هان دەدا و هەندێ جاریش تەوسیفی خوداکانیان دەکرد؛ لەوانەیە بتوانین بڵێین ئەفلاتوونی فەیلەسووف بەهۆی هاندەرێتیی شێعر بەرەو جەنگ ڕوانگەی دژ بە شێعری تێدا درووست بووبێت. لە عوکازدا پێناسەی سەرەکیی شێعر هەمان کێش و سەروای زۆر توند و تۆڵ و قایم بوو ئەگەرچی هەندێ جار لە پەیڤی هەندێ لە شاعیرانی عوکازیدا ترووسکەگەلێ لە بیرکردنەوە ئاڕاستە دەکرا. لە ڕۆژاوای دوای ڕینسانسدا بەهۆی گەشەکردنی دەقگەلی مودێڕن وەک ڕۆمان و شانۆ بەرەبەرە پێگەی شێعر تا ڕادەیەک لەرزۆک بوو هەڵبەت ئەمە بە مانای بنەبڕ بوونی شێعر نەبوو. لە هەر دەورێکدا شاعیرانێکی زۆر هاتوون و دەقگەلی مودێڕنی شێعری لە ڕۆژاوا زۆرن و لە سەردەمی ئێستاشدا شێعر تا ڕادەیەک باوی هەیە. شێعری مودێڕن دەوترێ لە شاعیرانێ وەک تۆماس هاردی، ئیزرا پاوەند، تی ئیس ئیلۆت، ڤیلیام کارلۆس، واڵاس ستیڤێنس و … دەستی پێکرد. لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابڕدووەوە چەشنێ لە شێعر هاتە خولقاندن کە دەوترا مانا ڕفێنی، ساختار شکێنی و فرە دەنگێتی زۆرتریان تێدا بەدی دەکرێ و هەندێ لەو شێعرانەش لەسەر هێڵێکی ڕاست پێێان نەدەگرت کە ئەوەش بۆخۆی تایبەتمەندییەک بوو؛ دواتر هەر ئەم بزاڤە بووە هۆی ئەوە کە پێناسەی “پاش مودێڕن” بۆ شێعر بێتە ئاراوە. دەوترێ کەسانی وەک ئالێن گینزبێرگ و چارلز ئۆلسۆن و یەک دوو شاعیری تر بنیات دانەری ئەم ڕێچکە نوێیە لە شێعردا بوون. دواتر ئەم ڕەوتە گشتێندرا بۆ بوارگەلی تر وەک شانۆ، پەیکەرتاشی، مێعماری، نگارکێشی و … . لە شێعردا ئەم ڕەوتە زۆر بایەخی نەدرایە و هەندێ لە شاعیران پاش ماوەیەک گەڕانەوە بۆ ڕەوتی پێشتر و بڕێک لە خاڵەکانی ئەم ڕەوتەش کەم و زۆر جێکەوتن.
دەربارەی شێعری کوردی ئەوە بڵێم کە لە هەر هەموو مێژوودا شێعری کوردی بەهۆی نەبوونی قەوارەیەکی کوردیی سەربەخۆ نەیتوانیوە سەقامێکی ڕاستەقینە بگرێ و زۆرتر چاولێکردنی دەور و بەر لە ئارادا بووە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە چارەکە سەدەی کۆتایی سەدەی بیستەم بەم لاوە لە شێعری زۆربەی شاعیراندا جگە لە دووپاتەیەکی نوقسانی شێعری فارسی شتێکی ئەوتۆ نابینین؛ ژمارێک لە شاعیرانیش شاعیرانی گەورەی باشووریان کردووە بە ڕێچکە. لە پاش 1979وە، بە تایبەت دوو دەیەی پێشوو، بە بیانووی چوونە ناو قۆناغی پاش مودێڕنەوە تێکە و لێکەیەکی زۆر لە شێعری فارسیدا دروس بوو؛ بەشێوەیەک کە ڕێچکەی کەسانی وەک شاملوو، نیما و ئەخەوان و … گوم کران. زەنازەنایەکی زۆر درووست بوو، بەچەشنێک کە پێدەچوو شاعیر دوای ماوەیەکی کەم شێعری خۆی نەناسێتەوە؛ ئەمەش لەو ڕووەوە کە بەردەوام بە بیانووی پاش مودێڕنەوە گۆڕانی جۆراوجۆر درووست دەبوو و هەر شاعیرێک پاش ماوەیەکی کوورت تەنانەت بڕوای بە کاری پێشووی نەبوو. ئەم ڕەوتە لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستانیش هەر لەو بیچم و قەوارەدا، ڕەنگە بتوانین بڵێین زۆر جار بێ سەرەو بەرەتر لە ڕەوتە فارسییەکە پەرەی سەند. لایەنی حاکمیش کە بەهۆی ئەم ڕەوتەوە ئاشی لە گەڕانێکی باشتردایە هەندێ جار بە دانانی فستیڤاڵ و خەڵات پێدان و ئەو جۆرە شتانە گڕی زۆرتری بە تەنوورەکە داوە. تێکە و لێکەکە لە ئاستێکدایە کە کەم کەس بڕوای بە ئەویدی هەیە و بەهۆی دروسبوونی تەوەهومێکی ڕووخێنەرەوە هەر کەس هەست دەکا بۆخۆی لە باشترین پلەدایە؛ ڕەخنە و لێکۆڵینەوەش لە ئاستی سفردایە؛ هەر کەسیش پەلەیەتی بچێتە ناو باندەوە بۆ ئەوەی لە کۆمەڵ بەجێنەمێنێ. لەم ساڵە دواییەنەشدا بەهۆی گەشەکردنی سۆشیال میدیاوە ئەم ڕەوتە ڕوو لە پەرە بووە؛ سەمەرە ئەوەیە کە باندەکان شارەزاییەکی باشیان هەیە لەوەی کە چ کاتێ کەسێک تا پەلەکانی هەور ببەن یان بە توونی نوقم بوونی بسپێرن. هەر لەم باندانەدا تاکەکانی ناو باند دوای ماوەیەکی کەم شارەزاییەکی تۆکمە پەیدا دەکەن لە پێدا هەڵگوتنی یەکدی و هەر کەس کاری ئەوی تر دەسەلمێنێ و ڕیپیووتەیشنێکی ئەدەبیی ناڕاست بۆ هەرکەس دروس دەبێ و بەهۆی نەبوونی لێکۆڵینەوەوە هەموو شتێ بەڕاست دەگەڕێ. لە ناو باندا ئەگەر پێویست بۆ خراپترین دەق مۆری ئەرێنیی لەسەر دادەنرێ و هەموو کەس دڵخۆشییەکی کاتی و کازبی هەیە بێ خەبەر لەوەی کە مێژوو لە سەرد دەق و کارەکان بڕیار دەدا.
دەربارەی پەڕتووکی” ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە”ی ئەنوەر عەباسی (هەرەس) ئەوە بڵێم کە ناوبراو بە پێی هەندێ لە دەقەکان وا دەردەکەوێ شارەزاییەکی باشی لە مێژووی گەلەکەی بە گشتی و مێژووی ئەدەبی گەلەکەی بە تایبەت هەبێ؛ هەر وەها لە ڕووی دەقەکانەوە بۆمان دەردەکەوێ کە لە سەنعەتە ئەدەبییەکان لە چەشنی ئیهام، تەلمیح، خوازە، شوبهاندن و … شارەزایە و ئەمانەش ڕێخۆشکەرن بۆ ئەوەی کە تام و چێژێک بدا بە دەقەکان و خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا دڵخۆشانەتر درێژە بە کارەکەی بدات. با سەرنج بدەینە ئەم شێعرە:

با ناسکتر بدوێم
نەکا بەردەکەی دەستت
دڵی بشکێ
ئەی گەنجێتیی خۆم
کە لە خوێن دەگەوزێی
با بەرینتر بڕوانم
نەوەک
کاکۆڵی کاکە سەیدەوانێک
نەناسێتەوە پەلەپیتکەم
چاوی جاسووس ڕەنگە کوێر

ئەم شێعرە بە تەلمیح دەگەڕێتەوە بۆ بەیتی سەیدەوان و خودی شاعیریش لە پاوەرەقیدا ئاماژەی پێداوە بێجگە لەو سەنعەتە ئەدەبییە بە لەبەر چاو گرتنی گشتێتیی بزاڤی دەقەکە و چۆنیەتیی هەڵسووڕاندنی وشە و دەستە واژەکان بە شێوەیەکی ئەدەبییانە، وا هەست دەکرێ لە چاو هەندێ شێعری تر باری ئەدەبیی لەسەر تر بێت:

…ئەی نیشتمانی تاراوم
ئەی نیشتمان ئەی تاراو
ئەی بزەی ئاسنین و ڕەنجی خاراو
کاڵەی ئاسنم بۆ خەیاڵم هەڵیەستووە
کە بگەڕێمەوە…

لێرەشدا تەلمیحێک لە شێعری هێمن دەبینین، ئەمەش نیشان دەدا شاعیر لە هەمان کاتا کە دەیەوێ بە شێوەیەکی ئەمڕۆیی و مودێڕن بدوێ دەقەکانی پێش خۆیشی پشت گوێ ناخات. بێجگە لەمەش بە لەبەرچاو گرتنی گشتێتیی دەقەکە هەمان نۆستالۆژیا کە لە ناڵەی جوداییدا دەر دەکەوێ لەم کۆپلەیەدا و لە کۆپلەکانی دواتردا بە ڕوونی دەردەکەوێ کە کارێکی زۆر بەجێیە و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕەوتی نوێی شێعریش ئەوەیە کە چۆن ڕابردوو بێنیتە ئێستا وە.
ساختار شکێنی نە بە مانای دەسکاریی ڕێزمان یەکێک لە تایبەتمەندیگەلی ڕەوتی نوێیە کە لە چەن شوێنێکدا شاعیر بە باشی کەڵکی لێ وەردەگرێ؛ بۆ نموونە: “لێتان سوور بێت.” لێرەدا بێ ئەوە دەسکاریی ڕێزمان کرابێت شاعیر بە جێگەی “سوور لێتان ڕوون بێت” دەڵێ: لێتان سوور بێت.

هەتا ئەو دیوی سەیتەرە خۆڵەمێشییەکان
کە سوورن بە شەڕ
کە سوورن لەسەر خوێنی زەنوێر و
سیڤەر و لۆزان و ئەوانی دیکەش
ڕادەوەشێن لە بێشکەی ئیمکاندا

لێرەشدا دیسان بە هێما بۆ ڕابردوو و تەلمیح لە مێژووی کورد ئەدەبییەت چووەتە سەرەوە و ساختار شکێنییەکی تۆکمەش کراوە . ئەگەرچی سەرپاکی کۆپلەکە تا ڕادەیەک ساختار شکێنیی تێدایە بەڵام ساختار شکێنیی سەرەکی لێرەدا لە دێڕێ: “کە سوورن بە شەڕ”دایە؛ لێڕەشدا دووبارە ساختاری باوی زمان شکاوە و بە جێگەی سوورن بە خوێن وتراوە سوورن بە شەڕ. لێرەدا بێ ئەوەی دەسکاری ڕێزمان کرابێ ساختاری باوی زمان شکاوە کە هەر وەکوو وتمان ساختار شکێنی یەکێک لە تایبەتمەندیگەلی شێعرە. بەڵام من وەکوو بەردەنگ لەگەڵ دەسکاری ڕێزمان نیم:

…من کە بەرانیەر ئەم ئەزموونە وەهماوییە
ڕاوەستام
گرژ دەبێتەوە سیخەی سینگم و دەڵێم:
ها جوڵەترین قەتیس
پێچەوانەترین وێنە و
ڕەنگینترین ڕەشوسپی…

لەم کۆپلەیەدا دەسکاری ڕێزمان کراوە بە شێوەیەک کە شاعیر گوێی نەداوەتە جۆری وشە و ئەو کاراییەی کە لە هەر وشەیەک دەوەشێتەوە. کارمان بەوە نەبێ کە خودی ئەم کۆپلە و کۆپلەکانی دواتر وشەی جوانیان تێدا بێت و بە شێوەیەکی باش ڕازێندرابنەوە، هەر ئەوەی کە وترا “ئەئ جووڵەترین قەتیس” هەستێکی ناخۆش ناخی بەردەنگ داگیر دەکات و چێژی دەق تا ڕادەیەکی زۆر بزر دەبێ. ڵێرەدا ئەگەر بمانەوێ ئەندازیارانە لە زمان بڕوانین خودی “قەتیس” دەکرێ وەک سیفەت وەئەژمار بێنین کە بە تەنیایش نایەتە ڕستەوە و دەکرێ وەک بەشی یەکەمی کارێکی لێکدراو چاوی لێبکەین”قەتیس مان” ، “قەتیس بوون” یان “قەتیس کەوتن” . من لێم ڕوون نییە شاعیر بۆ دەیەوێ بڵێ: ئەی جووڵەترین قەتیس. ئەم پرسیارە ئاڕاستەی خودی شاعیر و ئەو کەسانەش کە ئەم دەستە واژەیەیان بینێبێ و بێ پرسیار لێی تێپەڕیبێتن، دەکەم. ئایا شتێکی تۆکمە بە زمان زیاد بووە؟ هەستێکی خۆش دروس بووە؟ کەشفێکی وەها کراوە کە لەوە پێش نەکراوە؟ بە بڕوای من جگە لە پاڕادۆکسێکی نوقسان هیچی تر نابینین. ڕەنگە ویستبێتی بڵێ ئەی قەتیس کەوتووترین جووڵە؛ دیارە لەو ڕووەوەی کە وشەی “جووڵە” لە پێشدا هاتووە ئەم ئەگەرەش ناتوانێ درووست بێت. هەرچی هەیە بە بڕوای من ڕەوتی پەیڤەکە لەبار چووە. بۆ دەبێ ئەتمۆسفێری باو بەرەو سەقەت کردنی بزاڤی دەق هەڵمانقڕێنێ؟! با سەرنجێک بدەینە شێعری “فرەدەنگی”:

هێشتا لە کۆڵانەکانی هەژاریدا
کەپر
لە گیرفانت دەردێنی بۆ گوڵەهێرۆ؟
یان سێیەرێک نەماوە
خۆیشت سەرکەیتە سەر ڕانی؟

چارەم بە نێوچاوانی ئێوارەوە نووسراوە
من جیرانی پۆلێ گاوانی بووم
کە ئێوە پییان دەڵێن ڕیشۆڵی
کەچی ئەوان مانەوە و
من
سەفەرم کرد

ئێمە گرفتاری خەزاڵ بووین
لاسی نیگامان پردی نەبەستە ئارەزوو
خەزاڵ خەزاڵ خەزاڵ
خەزاڵ تەنیا
خەزاڵ بوو کە مەمکی هەڵدەداوە
هۆ سوارە سوارە
سوارە کە هەنگاوت بزرە و
ئەسپت شەکەت
کە کەپرت لە گیرفانا نەماوە
خەزاڵ لە هزرینە ناوەختەکانا
کە ئاوڕ بدەیتەوە:
سڵاو ئەی سەفەرترین بزە و
ئەی بزرترین سێیەر
کەی هەنگاوە دۆڕاوەکان
بەرەو ماڵی مەحبووبت دەهێننەوە؟

دەربارەی دوو ڕستەی پرسیاریی سەرەتای ئەم شێعرە دەیان پرسیار دێتە ئاراوە کە تەنیا ئەم دوو پرسیارە ئاڕاستەی شاعیر دەکەم ئەگەر قبووڵی کەین “کەپر” لە گیرفانمان دەربێنین کە ڕەنگە لێرەدا کەپر مەبەست سێبەرێ ، دەسماڵێکی گەورە کە سێبەر درووست بکات یان هەرچی، بە قبووڵ کردنی ئەمەشەوە هێشتا کێشەی ئەوە هەیە کە گوڵی هێرۆ و هەر گوڵێکی تر پێویستی بە سێبەر نییە و لە بەر تاودا وزە دەگرێ و شەویش دەتوانرێ بۆ کاتی ئیسراحەتی گوڵ و گیاکان دابنرێ. دیارە ئەگەر مەبەست ئەوەش بووبێت بە یارمەتیی دەسماڵێک و گوڵە هێرۆیەک کەپرێ بۆ کەسەکە درووست بکرێ هەر نایگرێتەوە چون “یان” لە پرسیاری دووهەمدا ئەوە ئەگەرە بەرپەرچ دەداتەوە. کەوابوو کەپرەکە بۆ خودی گوڵە هێرۆکەیە و سێبەر گرتن لە گوڵە هێرۆکەیە. کە ئەوەش بە لە بەرچاوگرتنی چەرخەی ژینی گوڵ و گیا نائەگەرە. مەبەستم ئەوەیە وشە نابێ لەخۆڕا خەرج بکرێ.
ئێمە گرفتاری خەزاڵ بووین
لاسی نیگامان پردی نەبەستە ئارەزوو
لاسی نیگا تەشبیە یان بڵێین شوبهاندنە؛ شتێک بە شتێک دەشوبهێندرێ کە تا ڕادەیەک هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو شتە. دیارە ڕەنگە بتوانین بڵێین نیگای وەک نیگای لاسمان بەڵام لاسی نیگا ئەوە ناگرێتەوە. هیوادارم شاعیر لێرەدا مەبەستی لە ڕستەی “پردی نەبەستە ئارەزوو” ئەوە بووبێ کە بڵێ: پردی بۆ ئارەزوو نەبەست”! ئەگەر وانەبێ ئەو ڕستەیەش کێشەی هەیە و لە ئەندازیاریی زماندا دەبێ مشت و ماڵ بدرێ یان بە تێزەیەک لە لەرە بخرێ. لە درێژەی ئەم شێعرەدا ڕستەی “سڵاو ئەی سەفەرترین بزە” بێ شرۆڤە دەهێڵمەوە و قەزاوەت بە خودی شاعیر دەسپێرم چون لەسەر شتی هاوچەشنی ئەوە لە سەرترەوە شرۆڤەم کرد.

بە پەیژەی نەگیەتدا
سەرکەوتین و
سەرکەوتنمانن تۆمار…
تۆ
مار
مەبە
کە پەیژە
دوو جارە مار
تۆمارت دەکا

من و تۆ بە پەیژەیەکی نەگبەتدا سەرکەوتین و سەرکەوتنمان تۆمار کرا. تۆ مەبە بە مار با لە کاتی سەرکەوتن لە پەیژە نەگبەتەکە جارێکی تر نەبی بە مار. لێرەدا دیار شاعیر هیچ ئامانجێکی نەبووە جگە لەوەی پێمان بڵێ: لەنێوان “تۆمار” و ” تۆ مار” دا ئیهامێک یان گەمەی زمانی یان هەرچییەک ناوی لێبنێین، هەیە و من دەمەوێ نیشانتانی بدەم. لەگەڵ ڕێزم بۆ شاعیر و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ بەم شێوەیە قەڵەم بچەرخێنن، ئەم چەشنە نووسراوەگەلە بە بڕوای من بە خوێندنەوەی دوا ڕستەیان تەمەنیان دێتە کۆتایی چون هیچیان تێدا نییە بێجگە لەو گەمەیە. گەمەش وەک سێکس و خواردن و هەر شتێکی تر تەنیا ئەو کاتە خۆشە کە لە بەکردەوە دەرهاتندان! پانزە تا بیست لاپەڕەی کۆتایی پەڕتووکەکەش شێعرگەلێکن لە چەشنی “مار و پەیژە”، دیارە بۆ پارێز لە درێژدادڕی ناتوانم یەک بە یەک ئەو شێعرانە بێنمە بەر باس.
قسەی کۆتاییم دەربارەی ئەم پەڕتووکە لەسەر شێعری “خاڵێک دابنێ و دانی پێدا …” کە دە لاپەڕەی ئەم پەڕتووکەی بە خۆی تایبەت داوە (68 تا 78) . دیارە بەهۆی درێژی شێعرەکەوە لە وتارێکی ئاوادا ناتوانم هێڵ بە هێڵ لە سەری بدوێم، بەڵام چەن کۆپلەیەک دەخەمە بەر باس. بە بڕوای من تەنیا ئەم شێعرە بەسە بۆ ئەوەی کە شاعیر پێناسەی مەزنی شاعیر بوون بە خۆی تایبەت بدا. ئەگەرچی خودی ئەو شێعرەش لە هەندێ شوێندا لە باری زمانییەوە وەک شێعری “مار و پەیژە” شرۆڤە هەڵگرە بەڵام بە بڕوای من گشتێتیی دەقەکە چ لە بواری زمان و چ ناوەرۆکەوە مەقبووڵ و شیاوە. ئیلیۆت ئەگەر هەموو شێعرەکانی لە ڕوانگەی لێکۆڵەرانەوە پەسند نەکرێن، “خاکی وێران” بەسە بۆ ئەوەی بڵێین ئیلیۆت شاعیرە. ئەگەر هەموو دەقەکانی شێرکۆ پشت گوێ بخەین “دەربەندی پەپوولە” بە تەنیا کارنامەیەکی مەزنە بۆ ئەو شاعیرە. تاکە شێعری”سەربازی ون”یش بۆ پەشێو هەمان ڕۆڵ دەگێڕێ. دیارە شاعیرانی دیکەش هەر کام دەقی بەرجەستەیان هەیە. لە شێعری “خاڵێک دابنێ و دانی پێدا…” شاعیر دەیەوێ چەمەرییەک بۆ کەرکووک و نەهامەتی و ناتەباییەکانی کورد بێنێتە هۆنینەوە کە بە بڕوای من زۆر سەرکەوتوو بووە لەم کارەدا. لەو ڕووەوەی کە هەست و سۆزی بەردەنگ لەم چەمەرییەدا بەرەو گریان دەجووڵێ و بیرکردنەوە لە خوێنەردا درووست دەبێ بە بڕوات من ئەم شێعرە بە ڕوونی هاتووەتە بوونەوە؛ مەبەستم ئەوەیە لێرەدا دڵ بە دەریا دراوە و ئامانج ئەوە نەبووە کە گەمەیەکی زمانی یان پێچ و پەنایەک درووست بێت کە بەردەنگ بخاتە سەرسوڕمان؛ ئەگەر شتی لەو چەشنەش هەبێ لەو ڕووەوەی مەقبووڵییەتێکی گشتی لە ڕەوتی دەقەکەدا هەیە، لە گوێ خۆش دێتەوە.

وشە تاراوەکانم کۆ…
ئەبێ بکەمەوە کۆ… ئەبێ بگەمەوە
بەو گەمەی کە لە گمەی کۆترێڕێکی غەریبدا
بە سەربانی ئێوارەوە دەنگ ئەداتەوە
ڕەنگ ئەداتەوە بیرەوەریم
لە نازی تازەی شارێکی کەوناردا
لە نازی کۆنی نیگایەکی تازەدا

دیارە لێرەدا ساختار شکێنی، گەمەی زمانی و زۆر شت هەیە بەڵام بە شێوەیەکی جوان.بزاڤی دەقەکە خۆشە. مۆسیقا وجوودی هەیە.

سیاساڵ بوو و هەیە هێشتا
سیا ئەو ”ڕوو”بانە بوون کە هێشتا سپی
تۆ بە سپیاو و درۆ
ئەوانیتر بە دروشم و دهۆ
سیاسا ڵبوو و هەیە
دەهۆ دەهۆڵمان لێدرا

سیا ساڵ بوو و ئێستاش بەردەوامە؛ ئەو سیاساڵەش بەهۆی سیا بوونی ڕووەکانەوە بوو. هەر کەسەی بە جۆرێ ڕووی سیا بوو. لە سیابوونی ڕووەکاندا ساجمان زڕا و دەهۆڵمان لێدرا. بزاڤی گشتی ئەم شێعرە بەرامەی شێرکۆی لێدێ بەڵام بە قەڵەمێکی جیاواز کە هەرگیز بۆی لاساییکردنەوەی لێ نایە. شاعیر دەیەوێ بڵێ من خۆم بم بەڵام شێرکۆش دەناسم و هەموو چەمەرییەکانیم خوێندووەتەوە و دەمەوێ چەمەرییەک بە شێوازی خۆم بێنمە ئافڕاندن. دێر بە دێڕی ئەم شێعرە هەڵگری شرۆڤەیە. تەنز و توانجێکی زۆر لەم شێعرەدا بەدی دەکرێ، هێما، ئیشارە، تەلمیح و شوبهاندنی زۆر شاعیرانەی تێدایە. بە گشتی دەسخۆشی لە شاعیر دەکەم و هیوادارم لە ئەتمۆسفێری باو خۆ بپارێزێ و هەوڵ بۆ بەخۆبوون بدات، هەر وەکوو لەم شێعرەدا ئەم هەوڵە بەجوانی دەردەکەوێ.

سەرچاوەکان:
1. موسیقی شعر، شفیعی کدکنی.
2. لذت متن، ڕولان بارت.
3 .نظریەی شعر سپید، حرفهای احمد شاملو در مورد شعر و شاعری، هیوا مسیح.
4. پەڕتووکی دەروازەکه، ‌ وەرگێڕانی عەلی حسێنی.
5. ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە، ئەنوەر عەباسی (هەرەس) . [1]
ئەم بابەتە 218 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوچەرخ - 20-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 19-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 218 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئینجانە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,666
وێنە 106,191
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,605
ڤیدیۆ 1,327
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئینجانە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!