پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان

جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان
ناونیشانی بابەت: جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان
ناوی نووسەر: یوونس ڕەزایی

“وەرز، وەرزی زەردی پاییزە
ئاسمان، دڵتەنگ و بێدەنگ و زەوی سارد و خەفەت‌هێنە
هەر دەڵێی تۆوی مەرگ وەر بووە بەسەر
عومری سەوزی جەنگەلی پیردا
هەر وەکوو ئەسرین، لە گوێنی ئەو کەسەی ژیوان لە کاتی تاڵی گیانەڵڵا.
دادەچۆرێتن لە چاوی جەنگەڵا
ئەسرینی زەرد و سووری بێدەنگی گەڵا.
وا هەتاو بێ هێز، هەر بە چەشنی دوا بزەی سەردار
ئەو دەمەی تێک‌دەشکێ کات و سەردەمی شێوان،
دوای برین و خوێن و
تێکشکانی لەشکری دەیخاتە سەر لێوان و…

هەندێ دەستەواژە و زاراوە هەن کە بەردەوام دووپات دەبنەوە و جاری وایە بەهۆی دووپات‌بوونەوەوی لە ڕادەبەدەری مەبەست‌مەند و بێ‌مەبەستیان، یا لە واتای سەرەکی خۆیان دوور دەکەونەوە، یان ئەوەی ‌واتایەکیان بۆ دادەتاشرێ کە‌ لە جەوهەری سەرەکی دەستەواژە یان زاراوەکە دووره. نەسلی پێشوو، بەرەی بەر لە ئێستا، ئەدەبی بەرەنگاری و زۆر بابەتی دیکه، ‌ نزیکەی دوو دەیەیە لەلایەن کەسانی جوداواز و بە توانا و تێگەیشتنی جوداوازەوە دووپات بوونەتەوە. نەسلی بەر لە ‌ئێمە و بەرەی بەر لە ئێستا، بە تێگەیشتنی من لە زۆربەی ئەو نووسراوانەی دیتوومن واتایەکی جگە لە و ئاماژەیەیان نییە؛ کۆمەڵێک نووسەر و شاعیر هەبوون، کە ئێمە لە ئەدەبیات‌دا چ پێوەندیمان بە نووسین و شێوازی بیر و ڕوانگەی ئەوانەوە نییە و بە و شێوەیە ئێمە نەسلی نوێ و بەرەی تازەین و ئەوانیش ئەگەر سووکەڵە کارێکیان کردبێ ئەوە ئێمە ئاگادارییەکی وامان لێی نییە. بۆ واتای ئەدەبی بەرەنگاریش کە زۆر دووپات بووەتەوه، ‌ دیسان مەبەستێکی زۆر و کەم نزیک لە و واتایەی پێشوو‌ لە گۆڕێ دایە. واتە ئەدەبیاتێک کە لە قۆناخێکی تایبەت‌دا، بەهۆی بارودۆخێکی سیاسی تایبەتەوە سەری هەڵدا و ئێستا کارکردی خۆی لە دەست داوە و چۆتە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە‌. زۆرتریش واتاکەی بەرەو ئەو بەستێنە بردراوە کە ئەدەبیاتێکە لە دەقەکانیدا، نووسەران بە نووسین بەرەنگاری نەیارانی گەلی خۆیان دەبنەوە و پشتگیری لایەنەکانی پێوەندیدار بە و کێشەیەوە دەکەن. لێرەش‌دا من هەر دوو بۆچوونەکەم پێ ناتەواوە. واتە نە ماوەی ئەو جۆرە لە نووسین بەسەرچووە و نە ئەدەبی بەرەنگاریش تەنیا لە و چوارچێوەیەدا بەرتەسک دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە پێم وا نییە کەسانی بە تەمەن پیرتر و بە نووسین بەئەزموون‌تر لە ئێمە، کە ئێستاش خەریکی نووسینن، هیچ پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە کار و بیرکردنەوە و شێوەی ڕوانینی ئێمەوە‌ بۆ ئەدەبیات نەبێ‌. بارێکی دیکەی ئەو وتەیە ئەوەیە؛ نەسلی بەتەمەن‌ و بەئەزموون‌تر کاریگەریی ئەرێنی یان نەرێنییان لەسەر بەرهەمی ئەدەبی و ڕوانگەی ئەدەبی ئێمە هەبووە و کاریگەرییەکەیان بە هەر باردا لێک بدەینەوه، ‌ مانای وایە ئەوان لە دونیای فیکری ئێمەدا حوزوریان هەیە و ناو و نووسینیان لە لاپەڕەکانی مێژوودا بەو‌ واتایەی کە دەبێ وەلا بندرێن؛ تۆمار نەکراوە. چون ناتوانین بڵێین داهێنان لە چاخێک‌دا بوونی هەیە و کە ڕۆڵی خۆی گێڕا پاش سەردەمێک دەسپێردرێتە لاپەڕەکانی مێژوو و بایەگانی دەکرێ و نەسلێکی تازە بێ ئاوڕدانەوە لە بناخەیەکی لەوە پێش داڕێژراو، ‌ کارێکی نوێ دەست پێدەکاتەوە کە ڕابردووی هەر بۆشایییە. داهێنانی نوێ، زمانی بەهێز و فۆڕمی تاقی نەکراوه، ‌ وێڕای ئاگاداری لە توانایی زمانی و فۆڕمی و واتایی، دەقی بەرهەم‌هاتووی بەر لە ئێستا؛ واتای لێک‌گرێدانەوەی ئەزموونەکان و تازەتر کردنەوەی ڕوخسار و ناخ و ناوەرۆکی ئەدەبیاتیشی لە ناخ دایە.
لە شێعری کوردیدا کە تا ئێستا بە هەڵە و هەڵبەت بە ئەنقەست بە سەر‌ دوو ئاقاری شێعری کوردی ڕۆژهەڵاتیکوردستان و شێعری کوردی باشووریکوردستان دابەش‌کراوه، ‌ ئەو بەهەڵەچوون یان بەهەڵەدابردنه، ‌ سیمایەکی زۆر زەق‌تری هەیە. یەکەم ئەو دابەش‌کردنی نەسل و بەرە ئەدەبییانە زیاتر بە و مەبەستە کراوە کە نیشان بدەن گرووپ و تاقمێک لە نووسەران ماوەی بەرهەمەکانیان بەسەرچووە و بوونی ئەو بەرهەمانە لە ئێستا دا پێویستییەکی ئەوتۆی نییە. دووهەمیش ئەوەی؛ کاتێک کوتیان شێعری کوردی باشوور یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر کام لەوانەش ئاماژەی واتایی تایبەتی خۆیان هەیە و بە داخەوە لەلایەن نووسەران و شاعیرانی ڕۆژهەڵاتیشەوە پەرەی پێ‌دراوە. شێعری کوردی لای ئەو تاقمە واتە شێعرێک کە لە باشووری کوردستان و لەلایەن شاعیرانی گەورە و داهێنەری ئەوێوە بەرهەم‌هاتوون و لە دابەشکارییە شێعرییەکانی کوردیدا، پشکی شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی ون و نادیارە و یەستا ئەو ئاستەیان بۆ قایل نین کە نێویان بێتە نێو نێوان. واتە ئەو تاقمە کە هەندێکیان دڵسۆزانەش ڕەنگە حەول بدەن مێژوویەک بۆ ئەو بەرهەمانە ساز کەن، دەیانهەوێ بە گشتی هێڵێکی جیاکەرەوە لە مابەین ئەو بەرهەمانەدا بکێشن و … ئەو بابەتە باسێکی یەکجار تەسەل هەڵدەگرێ.
مەبەست لە و نووسینە بە لاڕێ‌دابردنی خوێنەر نییە، ڕاست لێرەوە دەمهەوێ باسی ئەوە بکەم، لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوه، بەرهەمی تاقمێک شاعیر و نووسەر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا بڵاوبوونەوە کە لە سازکردن و پێکهێنانی ڕوانگەیەکی ئەدەبی لە و جوغڕافیایەدا ڕۆڵی کارایان هەبووە. ئەو تاقمە بەهۆی ئەوەی یەک و دوان نین و هەموو ئەو شاعیر و نووسەرانە دەگرێتەوە کە لە گۆڤارەکانی سروە و ئاوێنە و … بابەتیان بڵاو دەبۆوە، هەر بۆیە تا لێکۆڵینەوەیەکی وردتر لە ناوهێنانی ڕەمەکییان خۆ دەبوێرم و لێرەدا تەنیا ئاماژە بە ناوی کاک جەلالی مەلەکشا، یەکێک لە و شاعیر و نووسەرانە دەکەم.
جەلالی مەلەکشا شاعیرێکی ئاگادار لە ئەزموونە شێعرییەکانی کوردی و فارسی و چیرۆک‌نووسێکی بەتوانایه، ‌ کە ماوەیەکی دوورودرێژە بەرهەمێم لە گۆڤارەکان‌دا خوێندۆتەوە و لە و دواییانەش‌دا پەڕتووکیم دیوە. هەر بەهۆی ئەو بەرهەمانەشییەوە دەزانم کاری ئەدەبی ئەو چەندە ڕەگاژۆی گەیوەتە سەرچاوەکانی ئەدەبی پێش خۆی و چەندەی ئاگا لە ئەدەبی جیهانی بووە و ئاکامی ئەو تێگەیشتنەی لە و دوو بوارەدا، بۆ شاعیرانی لە خۆی کەم‌تەمەن‌تر چ بووە.
بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کە پێوسیت نییە لە و کوورتە نووسینەدا شی بکرێتەوه، وای کردبوو شەپۆلەکانی نوێ‌کردنەوەی شێعر درەنگ‌تر بگاتە ناو شاعیران و نووسەرانی ئێرە‌ و پەڕتووک و بەرهەمی کوردی بە نەفەسی کەم‌تر تازەگەرانەوە بنووسرێ و بەرهەم بێ. ئەگەرچی شاعیرانی داهێنەری وەک سوارە و هاوڕێکانی کارێکی مەزنیان لە و بوارەدا کردبوو، بەڵام ئەزموونی ئەوانیش تا ماوەیەکی دوورودرێژی دوای خۆیان بڵاو نەبۆوە. سەرچاوەی خوێندنەوەی شاعیران و نووسەرانی ئێرە یەکەم: دەقی شێعری کەسانی وەک گۆران، هەردی، شێرکۆ، پەشێو، لەتیف هەڵمەت، ڕەفیق سابیر، ئەنوەر قادر و بەهۆی بڵاو نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی کەمتر سوارە‌ و چاوە و … بووە و دووهەم بەرهەمی شاعیرانی ناوخۆ کە نە بەشێوەی پەڕتووک، بەڵکوو وەک تاکە شێعر لە گۆڤارەکان‌دا بڵاو دەکرانەوە و کاریگەریی تایبەتی خۆشیان هەبووە. لە و سەردەمەدا جەلالی مەلەکشا ناوێکی دیاری ناو زۆربەی گۆڤارە کوردییەکان بوو و شێعری ئەو وەک شاعیرێکی بەئەزموون کە هەم ئاگای لە ئەدەبی فارسی بوو، هەم لە ڕێگای زمانی فارسییەوە ئاگای لە ئەزموونەکانی شێعری جیهانی بوو، نەفەسێکی تازەگەرانەی لە و ئاقارە وەرگرتبوو، لە لایەکی دیکەشەوە ئاگاداریی ئەو شاعیرە و هاوڕێکانی لە شێعری کوردی، دەلاقەیەکی بچووک بووە بۆ گوێزتنەوەی بەشێک لە ئەزموونی زمانی و مانایی شاعیرانی داهێنەر و خاوەن پەڕتووکی شێعری نوێی کوردی، کە ژینگەیان باشووری کوردستان بووە.
جەلالی مەلەکشا و هاوڕێکانی جودا لەوەی ئەو پردە دڵنیایە بوون بۆ ڕاگرتن و پەرەپێدانی ڕوانگەیەکی نوێ بۆ شێعر و چیرۆک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەشیان‌هێشت کەلەبەرێکی وا بکەوێتە بەینی ئاستی شێعری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردستانی ئێراقەوە کە لە زۆر نووسراوەدا ئاگادارانە یان نائاگایانە وەک دوو ئەدەبی جودا، لە شێوەی ناوەند و پەراوێز باسیان لێدەکرێ.
شیعری جەلال مەلەکشا لە زمانی ستانداردی نووسین نزیکە و هەندێک لە تواناییەکانی بن زاراوەی ئەردەڵانیشی کەڵک وەرگرتووە. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە هەندی خاڵی وەک شیوەی گۆ کردنی کار لە زاراوەی ئەردەڵانیدا بکەینم، ئەو حەولەشی جودا لەوەی پاراستن و بە هێز کردنی نووسراوەی ئەوی لێکەوتەوە، ڕچەیەکیشە بۆ شێوەی لەباری کەڵک وەرگرتن لەلایەنی بەهێزی زاراوە و بن زاراوە دەوڵەمەندەکانی کوردی و خۆپاراستنیشە لەو لایەنەی کە زمانی سەردەست دزە دەکاتە زمانی کوردییەوە. بە کوورتی لەو یادادشتەدا لەسەر هەندێک شێعری کاک جەلال دەدوێم و نووسینی تەسەلتر هەڵدەگرم بۆ دەرفەتێکی دیکە.
لە شیعری هەڵۆدا شاعیر لە فەزای دوانە لێک‌دژەکانی وەک قەل و هەڵۆ و بە شێوەیەکی مەجازی قەل/شاعیردا ماوەتەوە
لە بەشی یەکەمی ئەو شیعرەدا شاعیر چوارچێوەیەکی واتایی دامەزراندووە. بەشی دووهەم و کۆتاییش ڕاوەستان لەبەرانبەر ئەو چوارچێوەیەیە کە هەڵبەت پێش‌بینی کردنی بەشی دووهەم جودا لە شێوەی دەربڕین و وشەکان چاوەڕوان نەکراو نییە. ئەوە تایبەتمەندی کەشی زاڵە بە سەر شیعری ئەو سەردەمەی باشوور و ڕۆژهەلات‌دا. بۆ وێنە هەر ئەو فۆڕمە لە زۆربەی کارەکانی پەشیو و لەتیف هەڵمەتیش دا دەبیندرێ. شیعری فەرمان لاپەڕەی 23 نموونەی ئەو چەشنە دەربڕین و فۆڕمەیە کە فۆڕمی زاڵ و شێوە دەربڕینی باوی دەیەی شەستی هەتاوی بوو.
ئەوەی لەو سەردەم دا زیاتر بۆ شاعیرانی ئامادەی مەیدانی نووسین جێگای تێڕامان بوو، گرینگی دان بە ڕاگەیاندنی پەیام و مانای شیعر بوو. بۆیە لە زۆر شیعر دا جودا لەوەی کە بە پیی پێکهاتەی باو بەشی دووهەمی شیعر وڵامێکی لۆژیکی یان جاری وایە نەرێنی بە بەشی یەکەم بوو، زۆر جار ناوی شیعر و ئاکام و واتای گشتی شیعرەکەش هەر یەک شت بوون. ئەوەش هەم تایبەتمەندییەکی شیعری ئەو سەردەم بوو هەم لە کارەکانی کاک جەلال‌دا دەبیندرێ. شتێک کە لە دوایین کارەکانی مارف ئاغاییدا کەم‌تر بەرچاو دەکەوێ. شیعری دوایین نامە لاپەڕەی 28 نموونەی ئەو چەشنە کەشە ناسیاوەیە لە شیعردا.
کۆی ئەو بابەتە بەو مانایە ناهێنمە بەرباس کە گۆیا شیعری جەلال مەلەکشا نەیتوانیبێ شتێکی بۆ بەردەنگی کورد پێ بێ و وەک زۆر کەسیش پێم وا نییە تەنیا دووپاتەی زمان و فۆڕمی شاعیرانی باشووری کردبێتەوە، باس لێرەدا ئەوەیە شاعیرێک چۆن لە زەمینەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەوربەری بیر و هزری پاراو دەکا. دواتر هەر ئەو کاریگەرییە دەبێتەوە هەوێنی کار و نووسینی و تەنانەت زمان و زەینی بەو فەزایە ڕادێ. کاری کاک جەلال لە دوو بواری شیعری کوردی و فارسیدا بە چەندین هۆ شیاوی لێ ورد بوونەوەیە. ئەوەش تا ڕادەیەک هەم دەگەڕێتەوە بۆ کەشی زمانێک کە تێیدا ژیاوە و هەم بۆ فەزایەکی کۆمەڵایەتی کە بیری لێی پاراو بووە. کاک جەلال ئەو کاتەی لە کوردستانە و شیعری کوردی دەنووسێت واتە دەیەی شەستی هەتاوی، سەردەمێکی تایبەت لە مێژوو و ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان بە سەر وڵات دا تێپەڕ دەبێ. ئەو سەردەمە تایبەتە خۆی خوازیاری چەشنێک هەڵوێست بووە کە بتوانێ هەم دۆخی ئەو کاتی مرۆڤی کوردی پێ دەرببڕێ و هەم بە کاریگەریی وەرگرتن لە کۆی شاعیرانی پێش خۆی کە شیعری بەرپرسی کۆمەڵایەتیان نووسیوە، بەرپرسانە لەگەڵ کۆمەڵگە هەڵس‌وکەوت بکا. بەڵام هەموو ئەوانە دەبێ بە زمانێک دەرببڕێ کە کەمترین ئەزموونی بۆ دەربڕینی ئەو فەزایە بە شێوەی نوێ پێکراوە.
لە باشوور ئەزموونی لەتیف هەڵمەت و پەشێو سەرچەشن یان هاوشانی باش بوون بۆوەی کەسانی وەک کاک جەلال خۆیان لەگەڵیان هەڵبسەنگێنن. زمان ئەوەندەی پەل‌وپۆ نەهایشتووەتە باسەکانی جودا لە سروست و لە هەندێک بابەتی سەمبولیک نەترازاوە. بۆیە هەر کام لەوانە هەندێک لەو واتایانەیان بە شێوەی دیکە دەربڕیوە و هەر کامیش بەقەدەر توانایان هەنگاوێک ئەوڵاتر ویستوویانە شتێکی دیکە وەسەر ئەو ئەزموونانە بنێن. بە ڕای من کاک جەلال کەمتر لە شیعرە کوردییەکانیدا حەولی لەو بابەتەی داوە و زیاتر شێوەی واتاسازی بەلایەوە گرینگ بووە. ئەو واتاسازییەش دیارە بە یارمەتیی ئەو توانا زمانییە کراوە کە تا ئەوکات زمانی کوردی هەیبووە.
لە شیعرە فارسییەکانیدا کە وێدەچێ لە شوێنیک جگە لە کوردستانیش نووسرابن، هەرچەند مەرج نییە شوێنی نووسرانی شیعرەکە شوێنێک جگە لە کوردستان بووبێ، بەڵام کاتێک بە فارسی دەنووسێت بە ڕای من کۆمەڵگەی بەردەنگانی ئەو پانتایی زمانێک کە تێیدا بیر دەکاتەوە و ئەو فەزا کۆمەڵایەتی و سیاسییەی تێیدا دەژی، جۆرێک بیری کۆمەڵاتی و سیاسی و ئەدەبی لەو دا ساز دەکا کە جودایە لە کەشی شیعرە کوردییەکانی. ئەوانە ئەگەر بەشێک لە هۆکارەکان بن، کراوەیی زمانی فارسی ئەو کات بە نیسبەت ئەزموونە زمانی و واتاسازییەکان و شێوەی فۆڕمەکانی زمانی فارسی و … وایکردووە کە تەنانەت لەو شیعرانەدا کە هەر بۆ دەربڕین و لەبەر یەک ڕانانی دوانە لێک‌دژەکانی کە پێشتر باسمان کرد دەکاری کردوون، چەشنی تەعبیرە زمانییەکانی نوێ و ڕازاوە و جوانتر بن.
وەرز، وەرزی زەردی پاییزە
ئاسمان، دڵتەنگ و بێدەنگ و زەوی سارد و خەفەت هێنە
هەر دەڵێی تۆوی مەرگ وەر بووە بەسەر
عومری سەوزی جەنگەلی پیردا
هەر وەکوو ئەسرێن لە گوێنی ئەو کەسەی ژیوان لە کاتی تاڵی گیانەڵڵا.
دادەچۆرێتن لە چاوی جەنگەڵا
ئەسرینی زەرد و سووری بێدەنگی گەڵا.
وا هەتاو بێ هێز، هەر بە چەشنی دوا بزەی سەردار
ئەو دەمەی تێک‌دەشکێ کات و سەردەمی شێوان،
دوای برین و خوێن و
تێکشکانی لەشکری دەیخاتە سەر لێوان (و …)

ناوی شیعرەکە ناوێکی ئاشنایە. هەڵۆ؛ کە پیش ئەو مامۆستایان هەژار و سوارە کردوویانەتە کوردی. بە پێی سەردەم و توانستەکانی زمانی کوردی و ئەو ڕادەیەی ئەو زمانە تا ئەوکات کاری پێکراوە و هەڵبەت فەزای کایە زمانی و جوانیناسییەکانی باوی ئەو کات هەر دوو هەڵۆی پێشتر نووسراو بوونە دوو دەقی ناسراو و بە پێز لە زمانی کوردی دا. بەڵام جیلی جەلال مەلەکشا کەمیان بوونە درێژەدەری ڕێگای سوارە و ڕێگایەکی دیکەیان هەڵبژارد؛ ئەویش نزیک بوونەوە لە شیعرێکە کە لەسەر بناخەی بڕگە بەندی شێعری پێشووی کوردی دامەزاروە، ئەو میراتەش لە کەسانی وەک گۆرانەوە بۆ شاعیرانی پاش ئەو بە جێما. بەڵام لەو شیعرە فارسییە دا کە لەسەر شێوەی بڕگەبەندی نیمایی دامەزاروە، زۆر تەرکیب و تەسویر هەن کە تا دەیەیەک دواتریش نایەتە نێو شیعری شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
جودا لەو ئەزموونانە هەر دەیەی پەنجای هەتاوی، جەلال مەلەکشا شیعری فارسی وای هەیە کە لەگەڵ دەقە شیعرییەکانی ئەو کاتی کوردی مەودایەکی زۆریان هەیە. لە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ دەقەکانی ئەو دەمی زمانی فارسی یەکجار لێک نزیکن. ئەو شیعرانەی کە ئەگەر لەگەڵ ڕەوتەکانی شیعری فارسی بەراوەردی بکەین ئەزموونێکە لە مابەین ئەزموونەکانی شیعری شەپۆلی نوێ و شیعری سپیدا.

“پادگانی وەرز”

وتیان بنوو
کات کاتی بێدەنگییە!
یەستاش لە گۆشەی دڵی ئەمن‌دا
نوورێک هەیە
کە چاوەکانم بۆ زیت مانەوە هان دەدەن.

یەستاش دەنگی ناسیاوێکی کەون
وشەی هیوا
وەک ترپەی دوورودرێژی دڵم
وە لەرین دەخا.

ئەوە کەڵەشێرێکە
لە سەر لقێکی داری شەو
لە بێدەنگێکی سووردا… دەیهەوێ بخوێنێ

وتیان بنوو
کات کاتی بێدەنگییە
بەڵام من چاوەکانم هەر زیتن
تا نەشتەر لەسەر بارستای شەو دانێم.

ئەو جیاواز بوونە، ئاکامی ئەزموون کردنی کەشی بیر و فۆڕم و زمانی شیعری فارسی سەردەمی خۆیەتی و لەو کەشەدا و هاوشانی ساعیرانی ئەو کاتی فارس ئەویش بە زمانی ئەوان و تەنانەت هاوئاست لەگەڵ ئەوان دەقی بەرهەم هێناوە. ئەوە تواناییەکە خوێندنەوەی ئەو بۆ سەرچاوەیەکی جودا، بە شیعری ئەوی بەخشیوە. بۆ وێنە لە شیعری “شاری بێ‌ناسنامەم دیت” دا، ئەگەرچی ئەو شیعرە لە دەیەی پەنجای هەتاوی دا نووسراوە و لە باری فۆڕم و زمانەوە شیعرێکی نوێیە، بەڵام لە بەندی کۆتایی دا بە شێوەیەکی کاڵ، کاریگەریی دەربڕینی سوهرابی سپێهری دەبینین، ئەگەرچی جۆری نیگای جەلال و سوهراب بۆ جیهان و شیعر زۆر لێک جودایە، لێرەدا مەبەست نزیکایەتی لە دەربڕین بۆ دۆزینەوەی زمانێکی تازەیە.

“شارێکی بێ ناسنامەم دیت”

شارێکی بێ ناسنامەم دیت
بۆنی توندی ئاسن دەشنییەوە
خەڵک،
شەپۆلی بێدەنگی خەڵک
لە بەستێنی دوورودرێژی بێهۆدەییدا دەخوشین
دەمی هەر کەسێک قوفڵێکی پێوە
کلیلەکانیش
بە قولاپی باتوونی پاسەوانەکانەوە هەڵواسراو.

لە ڕاستەڕێی شەقامی زۆر گەورەی شاردا
لە سەر سینگی پڕ یاوی قیرەتاو
ڕەنگی سوورم دیت
وەک سوورە گوڵێک
دەستی تاوانباری وەرز لێی کردبۆوە.

لە کەسێکم پرسی
لە زەنا زەنای ڕەنگە زەردەکان‌دا
ئەو سووراییە مانای چییە؟
شەپۆلێکی ڕوون
تاڵاوی بێدەنگی چاوەکانی شلوێ کرد
بێدەنگ وتی:
ئەوە خوێنی باڵندەیەکە
کە دەیوست لە سنووری قایمی وەرزەکان تێپەڕێ.
***
هاوار مردبوو!
تەنیا دەنگ،
دەنگی دوایین زیندووەکانی ساڵی شەڕ بوو
کە ئێستا مەستانە
لە سووچە تاریکەکانی مەیخانەی شاردا
بە گوێی ترساوی خەراباتیان‌دا دەچرپێنن
دەستە گەورە و سادەکان
کە سەردەمیک
دەستی شەڕ بوون
ئێستا کوورت دەبنەوە لە ڕستەکانی بەنگ و وافووردا

مێشکە ڕوونەکانی سبەی
لەگەڵ قوڵپەی ئەلکۆڵ دەکوڵین!

نامۆیانە دەگەڕام
ڕێبواران وشەی ئاسنییان لە مابەین‌دا لە هات‌وچۆدا
ئەو کاتەی من
شیعری سەوزی خۆم خوێندەوە
هەموویان قا قا پێکەنین!

ئەو کاتەی من
باسی پێدەشت و شنە و ساکاریم کرد
هەموییان قا قا پێکەنین

ئەکاتەی من
گەشاوەیی ساکاری دێهاتییانەی خۆم لێکدەداوە
گشت پێکەنین.

کۆمەڵناسێک
لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا نووسی؛
ساویلکەیەک لە شاردایە.

نامۆیانە دەگەڕام
کەس کەسی نەدەناسییەوە
هەر کەسیک نوشتاباوە
نەشتەرێک لە ئیسقانیدا دەشکا.

بۆنی ئاسن دەشنییەوە
بۆنی توندی ئاسن لە لای ڕۆژاواوە دەشنییەوە.

شاعیرێکم دیت
لە جۆگەیەکی پڕ قەوزە
لە وشە دەگەڕا

پیاوێکم دیت
دارێکی وشکەڵاتووی دەناشت و
لە سەر لاپەڕەی خولیاکانی
وێنەی فێنکی سێبەرێکی دەکێشاوە.

ڕووناک‌بیرێکم دیت
بە پەڕتووکیکی مێژووی فەلسەفەوە
لە بەر هەیوانی مەیخانەیەک نزای دەکرد.

لەشی ئەوینیشم دیت
لە کۆڵانەکانی پودر و ماتیک‌دا
بۆگەن ببوو و
لە ناخەوە هەڵدەپرووکا
***
سەرەڕای هەموو ئەوانە
جاری وابوو قیژەیەک
چنڕووکی لە پێستی ئەستووری شەو دەگرت

دەنگی سەوزی کوێستان و
حیلەی سەرکێشی ئەسپەکەم
ئۆقرەی لە ڕووحم هەڵگرتبوو.

(1353 تاران)

ئەو کۆمەڵە ئەزموونە نیشان‌دەری ئەوەن جەلالی مەلەکشا هەم ئاگای لە ئاڵ و گۆڕەکانی شێعری فارسی سەردەمی خۆی بووە و هەنگاوبەهەنگاو لەگەڵیان هاتووە، هەم دەلاقەیەکیش بووە بۆ شێوە دەربڕینێکی جیاوازی دەروەست لە زمانی کوردی لەو بەشەی نیشتماندا. لە درێژەی ئەو نووسینەدا ئاوڕ لە کاریگەریی کەشی سیاسی و کەڵکەڵە کۆمەڵایەتییەکان لە شێعری کاک جەلال دەدەمەوە … [1]
ئەم بابەتە 616 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوچەرخ - 20-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سنە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 20-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 616 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!