پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,392
وێنە 105,677
پەرتووک PDF 19,148
فایلی پەیوەندیدار 96,383
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بژی نیشتمان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نووسەر: عەزیز نەسین
وەرگێڕانی: #ڕیباز مستەفا#

ماوەیەکی زۆری پێچوو، نازانم ئۆقرەیان نەما، یان بەهۆی ئەو هەموو سکاڵا و ناڕەزاییانە بوو، یاخود بابەتەکە هێندە بۆگەن بوو، کە ئیدی نەیانتوانی چاوپۆشی لێ بکەن، بۆیە بە ناچاری ئێمە چەند کەسێکیان وەک لیژنەی لێکۆڵینەوە ناردە 'کارخانەی فلزسازیی کاشرخان'.
لێکۆڵینەوە زۆری پێچوو، چونکە سکاڵاکان ئەوەندە زۆر بوون، کە لێک بژارکردن و جیاکردنەوە و ڕێکخستنەوەیان کارێکی تابڵێی سەخت بوو.
ئێمە پێنج کەس، وەک دەستەی لێکۆڵینەوە، کە بریتی بووین لە ژمێریارێک و دوو پشکنەری وەزارەتی دارایی و منیش پشکنەری وەزارەتی کار بووم، چووینە ئەوێ.
چاوخشاندن بە سکاڵاکان و ڕێکخستنیان یەک هەفتەی ڕەبەقی پێچوو. باوەڕتان هەبێت کاتێک کە پەڕاوەکانمان هەڵدەدانەوە و ڕێکماندەخستن زۆری نەمابوو هەر پێنجمان شێت و دین ببین.
هەقخواردن و دزی و فزی و هەزاران هەزار گەندەڵکاری و ئیشی پڕوپووچ کە لە هیچ دەزگا و دامەزراوەیەکی نیشتمانیی ئێمەدا وێنەیان نییە، لەو کارخانەیەدا هەبوون. کۆمەڵێک لەو جۆرە شتانە لەو کارخانەیەدا لەسەر یەک کەڵەکە بووبوون:
گوێنەدانە باج، بەڵام ئەمە زۆر گرنگ نەبوو، چونکە زۆربەی زۆری خاوەن کارخانەکان گوێی نادەنێ و نایدەن.
دوازدە کاتژمێر کارکردن لە جیاتی هەشت کاتژمێر لە ڕۆژدا، بە بێئەوەی زێدەکارییەکەیان بۆ حسێب بکرێت. دەستدرێژیکردن بۆ سەر نامووسی چەندین کرێکاری ژن، باشە ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئەم شتانە لە ئەستۆی پۆلیس و دادگایە.
قەرەبوونەکردنەوەی زەرەر و زیانی ئەو کرێکارانەی کە لە کاتی کارکردن بەهۆی وەرگەڕانی مەنجەڵی کوورەی کارخانەوە گیانیان لەدەستدابوو. دەی ئەمەشیان ئەرکی ئێمە نییە. کاکی خاوەن کارخانە، لە جیاتی دابینکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان، بۆ ڕازیکردنی خێزانی ئەوانەی کە لە کارخانەکەیدا زەرەرمەند بووبوون، ئیشی دابوونێ و ئەوانیش شکاتیان لێی نەدەکرد، نەبادا بەهۆی شکاتکردن، کارەکەیان لەدەست بدەن و لە کار دەربکرێن، بۆیە وازیان لە مافی یاسایی خۆیان هێنابوو و بێدەنگ بووبوون.
کوێربوونی دوو کرێکار بەهۆی پەڕینی پارچەی ئاسن، کە بە چاوێکیش ناچار بوون لە کارکردندا بەردەوام بن، بێئەوەی ئەو زیانە گەورەیان بۆ قەرەبوو بکرێتەوە.
تەنیا من نەبێت کە ساڵ و نیوێک بوو پشکنەر بووم، ئەوانی دی فەرمانبەری نوێ بوون.
بەیانیێکی زوو، هەر پێنجمان لە کارخانە وەژوور کەوتین، بڕیارمان دابوو تا تۆڵەی ئەو کرێکارە بێدەرەتان و بێنەوایانە نەستێنین، بە هیچ شێوەیەک ڕووی خۆش بە خاوەن کارخانە پیشان نەدەین و تا دەتوانین و لە دەستمان دێت، کاشرخانی چەپەڵ بە سزای کردارە چەپەڵەکانی بگەیەنین.
کاتێک کە لە دەرگا گەورەکەی کارخانە چووینە ژوور، پێنج شەش کەس پێشوازییان لێ کردین، دوای ناساندن و چاک و چۆنی، دەرکەوت یەکێکیان بەڕێوەبەری ناوخۆ و ئەوانی دیکەش ژمێریار و ئەندامانی ناوخۆی کارخانەکەن. ڕێزێکی زۆریان لێ ناین، ئەوەی کە پێویست بوو بۆ پێشوازیکردن ئامادە کرابوو، پێکەنین و زەردەخەنەی فریودەرانە، لێوی بەرنەدەدان... ئێمە کە بۆ مەبەستی خۆمان چووبووین و بۆ ئەو شتانە نەچووبووین، لە بڕیاری خۆمان پاشگەز نەبووینەوە و ئەو هەموو زمانلووسی و ڕێزگرتنەیان تۆزقاڵێک کاری تێنەکردین. لە حەوشەی گەورە و پاگژکراوی کارخانە تێپەڕین و بەرەو بەشی بەڕێوەبەرێتیی کارخانە کە ڕووبەڕوومان بوو هەنگاومان هەڵێنان. هەرکە گەیشتینە نووسینگەی کارخانە، بە دەربڕینێکی توند و تووڕەوە گوتمان: ئێوە بڕۆنە دواوە، تا زووە دەبێ کاشرخان ببینین، بچنە لاوە، وەختمان کەمە بۆ ئەنجامدانی کارەکانمان.
بەڕێوەبەری کارخانە، لە کاتێکدا بە زەردەخەنەوە دەستەکانی خۆی هەڵدەگلۆفی، وتی:
-سەر چاوان قوربان.. نیگەران مەبن، کاک کاشریش چاوەڕێتانە...
- بۆ چما ئەو دەزانێت ئێمە دێینە ئێرە؟
بەڕێوەبەری کارخانە بەرانبەر ئەم پرسیارە بە سەرسوڕمانەوە وتی:
-هەڵبەت ئاگادارە، مەگەر دەشێت ئاگادار نەبێت؟ ڕاستییەکەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەوەی بە من ڕاگەیاند، کە بەڕێزتان تەشەریف دێنن.
ئینجا هەر پێنجمانی بۆ هۆڵێکی فراوان و گەورە ڕێنوێنی کرد. ئەو هۆڵە گەورەیە زیاتر وەکوو مۆزەخانە گشتییەکانی شار وابوو، نەک هۆڵی کارخانەیەک. دێوارەکان بە وێنەی گەورە و چوارگۆشەیی ڕازێندرابوونەوە، یەک شوێنی ئەو دیوارانە نەمابوو وێنە و پۆستەری پێوە نەبێت. لەنێوان هەندێک لە وێنە چوارگۆشەییەکاندا نووسراو و واژۆی جۆراوجۆر دەبیندران. هەندێک کە دیوارەکان بە شێوەی پەڕتووکخانەی بچوک بچوک ڕازێندرابوونەوە و چەند ڕیز پەڕتووک داندرابوون و لەنێویاندا کاتژمێری دەستی، مەدالیا و چەرخ و شتی لەو بابەتە دەبیندران.
کاتێک کە بە پەڕاو و جانتا قەبەکانمانەوە گەیشتینە هۆڵی مۆزەخانە! هەموومان مات و سەرسام بووبووین، بەڕێوەبەری کارخانە لەو سەرسامبوونەمان ئاگار بوو، پێی وتین:
-فەرموون، فەرموون لەسەر ئەم کورسییانەی سەرەوە دانیشن، بێگومان زۆر ماندوون... هیوادارم کەمێک بحەسێنەوە، فەرموون.
دوای ئەوەی لەسەر مۆبلە ڕازاوەکانیان دانیشتین بەبیرمان هاتەوە کە خۆمان پێیان نەناساندووە و پێمان نەگوتوون کە بە چ مەبەستێک هاتووینەتە کارخانەکەیان، بەڵام تا ویستمان خۆمان بناسێنین، کاکی بەڕێوەبەر دەستپێشخەری کرد و وتی:
-پێویست بە خۆناساندن ناکات، پێش ئەوەی بەڕێزتان تەشەریف بێنن، دڵمان خەبەری دەدا و چاوەڕێتان بووین. ئێستا بۆ بەجێهێنانی هەر فەرمانێکتان ئامادە و دەست لەسەر چاوین.
بە واقوڕماوییەوە لێم پرسی:
-بۆ چما ئێوە دەزانن، کە بە چ مەبەستێک هاتووینەتە ئەم کارخانەیە؟
-سەد لە سەد قوربان، مەگەر دەکرێت نەزانین، بەڵام بەر لەوەی بە کارەکانتانەوە مژوول بن، حەز دەکەین قاوەیەک بێنین.
ئێمە هێشتا تووڕە و ڕووگرژ بووین، هەر پێنجمان بە یەکدەنگ هاوارمان لێ هەستا:
-نامانەوێت، بڵێ با کاشرخان بێت، کاری بەپەلەمان بەو هەیە.
- چاکە با چایەک بێنین!
- سوپاستان دەکەین، بە کاشرخان بڵێن تەشەریف بێنێت تا دەست بە ئیش و کارەکانمان بکەین.
- پەلە مەکەن قوربان! ئەویش ئێستا تەشەریف دێنن، ئایا مجێزتان لە شەربەتێکی سارد نییە؟
-ناخۆینەوە، بە هیچ تەرزێک نابێت ئاوی ئەم کارخانەیەش بخۆینەوە.
ئێمە کە داماننابوو بە نهێنی بچینە ئەوێ، بۆ ئەوەی ڕێ لەو هەموو گەندەڵی و چەپەڵکاری ڕەفتارە نایاساییانە بگرین، کە کاشرخان دەرهەقی کرێکارەکانی کردبوو، بەڵام ئەوان هەفتەیەک پێشتر لە هەموو شتیک ئاگادار کرابوونەوە و ئامادەیی تەواوی خۆیان وەرگرتبوو، تەنانەت چەند کەسێکیان بۆ بەخێرهێنان و پێشوازیی ئێمە مەشق دابوو... لەو کاتەدا بوو دەرگا گەورەکەی هۆڵ کرایەوە، کابرایەکی جلوبەرگ ڕێکوپێک و پۆشتە، کە لە تەمەنی 60بۆ65 ساڵیدا بوو و بە ورگە زلەکەیەوە، کە دابوویە پێش خۆی و دیاربوو خاوەنی کارخانە خۆیەیتی، بەژوور کەوت.
لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی، هەموو کرێکارەکان لە جێی خۆیان هەستانەوە و بەڕێزەوە لە دواوە ڕاوەستان. کابرای خاوەن کارخانە لەو جۆرە کەسانە بوو کە وا لە مرۆڤ دەکەن بە دەست خۆی نەبێت ڕێزی لێ بگرن.
ژمێریارەکەمان، کە بەرانبەر بە گەوران کەسێکی زۆر بەڕێزە، یەکسەر لە جێی خۆی هەستا، بەڵام کە بە بیری هاتەوە بۆ چ مەبەستێک هاتووەتە کارخانەکە، یەکسەر لەسەر کورسییەکە دانیشتەوە. بەڵێ ئەو کابرایە کاک کاشرخان بوو، ئەدی ئەگەر ئەو نەبێت دەبێت کێ بێت؟!
یەکێک لە پشکنەرەکانی وەزارەتی دارایی، جگە لەوەی کە لەبەر کاشرخان هەستا، چەند هەنگاوێکیش بەپیرییەوە چوو. یەکێکی دیکەش لە هەڤاڵەکانمان، کە قاچی دانابووە سەر قاچی و بێئاگا دانیشتبوو، لەگەڵ هاتنی کاشرخان، قاچی هێنایە خوار. تەنیا من نەبێت کە قاچم خستبووە سەر قاچم، کەمێکی دیکەش بەرزترم کردەوە. کاشرخان بە بێئەوەی بەسەر خۆی بێنێت کە ئێمە هیچ ڕێزێکمان بۆی دانەنا، لە کاتێکدا ڕووبەڕوومان دەهات، وتی:
-تکا دەکەم هەڵنەستن.. فەرموون.. تکایە هەڵنەستن.
کاتێک کە کاشرخان بە دەربڕینێکی باوکانە پێی دەوتین 'ڕۆڵەکانم'، هەر پێنجمان ئەوپەڕی پەست و دڵگران دەبووین و بە خۆمان دەگوت: 'بە ڕاستی کابرایەکی گەوج و سووکە، تا ئێستاش ئاگای لە دەمی خۆی نییە و نازانێت قسان بکات'. ئەوەندە پەست و بێزار بووبووین، تەنانەت ئەو پشکنەرەی وەزارەتی داراییش، کە لە بەری هەستا و ڕێزی بۆ دانا، هێندەی لێ بێزار و پەست بوو، پشتی تێ کرد و دەستی بە بەباکردنی دووکەڵی جگەرەکەی کرد، منیش کە لە تووڕەییاندا پێم نابووە سەر پێم، لە کاتێکدا بە دڵتوندی و بێزارییەوە مژم لە جگەرەکەم دەدا، دووکەڵەکەیم بەرەو لای ئەو فوو دەکرد!
کاشرخان ڕووی تێکردین و وتی:
-باشە ڕۆڵەکانم، زۆرزۆر بەخێر بێن، چۆن بوو یادتان کردین؟
بە جۆرێک لەگەڵماندا دەدوا دەتگوت چەندین ساڵە یەکدی دەناسین و دۆست و ئاشنای یەکدین. بۆ ئەوەی بەرسڤی ئەو بێماریفەتە بدەمەوە و دەرسێکیش بێت بۆ ئەوانی دیکە، لە جێگای خۆم هەستام و وتم:
-ئێمە دەستەی لێکۆڵینەوەی تایبەتین، بۆ لێکۆڵینەوە هاتووینەتە کارخانەکەتان تاکو بزانین ئایا ئەو هەموو سکاڵا و سکاڵاکارییەی کە لەسەر ئێوە هەیە، تا چ ڕادەیەک ڕاستن.
بەپێکەنینەوە وتی:
-بەخێر بێن برادەرانی پشکنەر... فەرمووتان کە ئێمە کارێکی نایاساییمان کردووە، کە سکاڵامان بەرانبەر کرابێت؟
پاشان لە بەڕێوەبەری کارخانەی پرسی: 'چتان بۆ میوانان نەهێناوە؟'
بەڕێوەبەری کارخانە وەکوو کابرایەک کە گوناهێکی کردبێت، بە شڵەژاوییەوە کەمێک هاتە پێش کاشرخان و وتی:
-قوربان چەند جار لێمان پرسین کە حەزتان لە چییە، بەڵام ئەوان هیچیان قبووڵ نەکرد.
-بابە گیان، میوان کەی گوتوویە شتمان بۆ بێنن.. بڕۆن هەرچی هەمانە بڵێن با بیهێنن.
بەڕێوەبەرەکە لەگەڵ چەند کرێکارێک لە کارخانە چوونە دەر. نوێنەری دارایی وتی:
-زەحمەت مەکێشن، هیچ شتێک ناخۆین. منیش بە فیزێکەوە وتم:
-بۆ خواردن نەهاتووین، ئێمە هاتووین تا لەو سکاڵایانە بکۆڵینەوە، کە دژی ئێوە بەرز کراونەتەوە و ئەنجامێک وەرگرین.
-ئێوە لەسەر هەقن...
هێندەمان لێ نزیک بووبووەوە لە کاتێکدا دەستێکی خستبووە سەر شانی یەکێک لە هاوڕێکانمان و دڵنەوایی دەدا و دەستی دیکەشی درێژ کردبوو و داینابووە سەر شانی یەکێکی دیکە، ئەم ناوەی پڕ کردبوو لە قسە و باسی خۆشی پڕ لە خۆشەویستی. من لای چەپی وەستابووم، کاتێک گەیشتە مەز من، وەک ئەوەی بیەوێت منداڵێکی چکۆلە بلاوێنێتەوە، دەستێکی بە سەر و چاومدا هێنا و بۆ لای ژمێریارەکەمان چوو. خەریکی دڵنەوایی ئەو بوو، وەکوو باوکێک ڕەفتاری لەگەڵدا دەکردین. مرۆ نەیدەتوانی هیچی لەگەڵدا بکات. کاتێک بە منی هەڵدەگوت و دڵنەوایی دەکردم دەمویست دەستی تێهەڵدەم، بەڵام دڵم ڕێگەی پێنەدەدام نیگەرانی بکەم.
سێ کەس بە خوانچەی پڕ لە خواردنەوە هاتنە ژوورەوە، بە بێزارییەوە وتم:
بەر لەوەی خۆمان بە خواردنەوە خەریک بکەین، با دەست بە کارەکانمان بکەین.
بە دەربڕینێکی باوکانە وتی:
-پەلەمان چییە؟ دەجارێ ئێوە فەرموون، دواتر دەچینە سەر بابەتەکەمان.
جوانچەی خواردنەوەکە داندرایە بەردەممان... تازە زۆر ناشیرین بوو کە نەیخۆینەوە، دەبووە شەرم بۆمان، بۆیە من وتم:
-ئەز ناخۆمەوە...
-باشە با ئاوی میوە بۆ جەنابتان بێنن..
زۆر بە دڵگرانییەوە پەرداخێک شەربەتم خواردەوە.
کاشرخان پرسی:
-بە چاکی تەماشای وێنەکانی قەد دیوارتان کرد؟ ئەمانە یادگاریی زۆر بەباهان لای من...
کاتێک کە بینیی هیچ کاممان هەڵنەستاین، بە خۆی هەستا و دەستی کرد بە پیشاندان و شیکردنەوەی وێنەکان و وتی:
-فەرموون بنۆڕنێ، ئەم وێنانە هی دەور و زەمانێکن، کە دەمانویست تورکیا بگەیەنینە ئازادی و خوێنی لاوەکانمان، کە وەکوو ئاوی جۆگە و ڕووباران پاک و بێگەرد بوو، دەڕژا. خۆشەویستەکانم، ئێمە نیشتمانی خۆشەویستی خۆمان بەو جۆرە ئازاد کرد!... ئەوکات ئێمە چەکمان نەبوو، بەرەیەکی پتەو و مکوممان هەبوو، کە لە هەموو شتێک گرنگتر و مەزنترە!...
هێدی هێدی سەرنجی بۆ تەماشاکردنی وێنەکان ڕاکێشاین، وەکوو شاهۆی بەرزەفڕ دەستەکانی بەرزکردبوونەوە و لەسەر شان و پیلی ئێمەی دانابوون:
-ڕۆڵەکانم.. ئەم وێنەیەم لەو شوێنە گرتووە کە لە ڕاپەڕینی شۆڕشی 'بالۆ' تێیدا سەرکەوتین، ئەو شۆڕشە یەکجار خوێناوی بوو، من فەرماندەی ڕاپەڕینەکە بووم... بەڵێ ئێمە بەوجۆرە ئەم وڵاتەمان ڕزگار کرد.
وێنەیەکی دیکەی پیشان داین، کە لەگەڵ یەکێک لە گەورەپیاوانمان گیرابوو، وتی:
-بزانم دەستخەتەکەی دەناسن! بیخوێننەوە...
-نەخێر.
-باشە، ڕێگا بدەن من بۆتان بخوێنمەوە. لە پشتی وێنەکە نووسراوە؛ پێشکەشە بە برای هێژا کاک کاشرخان یادی بەخێر، چ ڕۆژ و ڕۆژگارێکمان هەیە! لەپێناوی ڕزگارکردنی نیشتماندا چی هەیە نەمانکردبیت؟!
ئێمە لەژێر دەستیدا خۆمان وەکوو جووجەمراوی دەهاتە بەرچاو، کە لەژێر باڵی دایکیاندا خۆ پەنا دەدەن. جار نا جار نەخشەی گەورەی تورکیای پیشان دەداین، کە بە دیواری گەورەی هۆڵی کارخانەدا هەڵواسرابوو. لە کاتێکدا دارێکی بە دەستەوە گرتبوو، کەوتە شیکردنەوەی بەشەکانی نەخشەکە:
-ئێرە دەشتی 'گودی'یە، لە دەوروبەریدا کێوی بەرز بەرز بەرەو ئاسمان هەڵکشاون، ئێرە بوو کە دوژمن لە دوو لاوە پەلاماری بۆ هێناین.. من یەکسەر ئەو مرۆیانەی لەگەڵمدا بوون، بۆ کەنارێکم بردن و سەنگەر و مەتەرێزمان چێکردن، بەڵام جگە لە تفەنگ، هیچ چەکێکی دیکە لەو لەشکرەدا نەبوو کە من فەرماندەییم دەکرد... بەڵێ ئێمە بەو جۆرە وڵاتی خۆمان ڕزگار کرد.
کاشرخان بە شێوەیەک شەڕەکانی بۆ باس دەکردین، کاری لە هەموومان کردبوو.
-لەو کاتەدا هەواڵێک هات، کەوا فەرماندەی گشتی (ئەتاتورک) دەیەوێت قسە لەگەڵ مندا بکات، یەکسەر تەلەفۆنمان ئامادە کرد، بەڵام بەداخەوە ڕێک نەکەوت، کە بە تەلەفۆن قسە بکەین، بۆیە ئەتاتورک ناچار بوو بە برووسکە هەواڵەکەم بۆ بنێرێت!...
پەیتاپەیتا ئێمەی بۆ لایەکی دیکەی هۆڵەکە دەبرد.
-ئەمەش برووسکەکەیە، کە نووسراوە کاشرخانی هێژا، گەلی تورک ئەو سەرکەوتنەی ئێوە هەتاهەتایە لە بیر ناکات، ئێمە شانازی بە بوونی ئێوەوە دەکەین، کە بە بێچەک بەرانبەر دوژمن ڕاوەستان و تێکتان شکاند. گەلی تورک هەرگیز ئەو فیداکارییەی ئێوە فەرامۆش ناکات. چاوەکانتان ماچ دەکەم. (ئیمزا مستەفا کەمال 'ئەتاتورک')
پەنجەی بۆ دەمانچەیەک درێژ کرد و وتی:
-ئەم کۆڵتەم لە کەمەری فەرماندەیەکی دوژمن کردەوە. لەبیرمە وەختی کە بە شەو بەسەرماندادان، یەکەمین شت کە کردمان ئەوەبوو دەستمان بەسەر چەکەکانیاندا گرت.
سەرتان نەئێشێنم کاشرخان بەرانبەر هەر وێنەیەک، کە کاتی خۆی سەرکردە و ڕابەرمان بوون، ڕادەوەستا و دەستی دەخستنە بان شانمان و خەریکی باسکردن و شیکردنەوەیان دەبوو. قسەکانی کە بە ڕاستی کاریان تێکردبووین، هەستی نیشتمانپەروەریشمانی بە جارێک جووڵاندبوو، بەتایبەت کاکی ژمێریارمان بە جۆرێک کەوتبووە ژێر کاریگەریی کاک کاشر کە وا پیدەچوو دوای چەند خولەکێکی دیکە دەست بە گریان بکات.
-بەڵی ڕۆڵەکانم!... ئەو کات ئێوە هێشتا چاوتان بە جیهان هەڵنەهێنابوو، کە ئێمە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، چ کارێک نەما نەیکەین...
دەمێک لە قسەکردن وەستا، پاشان وتی:
-دەترسم بێزارم کردبن؟
ژمێریارەکەمان وتی:
-نا.. قوربان نا، پێمان خۆشە، بە ڕاستی سوودێکی باشمان وەرگرت...
-بەڵێ، ڕاستییەکەی ئەمن بەو بیرەوەرییانەی ڕابردوومەوە زیندووم و بۆ هەموو لایەک وەکوو داستان دەیانگێڕمەوە، ئێستاش با بچینە سەر مەبەستی کارەکەمان.
کاکی ژمێریار وتی:
-تکا دەکەم بەردەوام بن، ئاگاداریت کە قسەکانت چۆن کاریان تێکردووین.
کاشرخان تەواوی ئەو شتانەی کە لە هۆڵی کارخانەدا بوون، پشانی داین و لەبارەیانەوە قسەی بۆ کردین و بۆی شیکردینەوە. لە دوماهیدا وتی:
-پێدەچێت ماندوو بووبن، ئێستا با بچین لە ژوورەکەی مندا کەمێک بحەسێنەوە.
ژوورەکەی کاشرخان لە هۆڵی کارخانە ڕێکوپێکتر و ڕازاوەتر بوو. باوەڕتان هەبێت هیچ مۆزەخانەیەکی گەورە و جوان نییە، کە مۆبل و کورسی لەوێ بەنرختر و ڕازاوەتری تێدا هەبێت. کاتێک کە دانیشتین، کاشرخان دەستی بە قسان کردەوە و وتی:
-ئێمە لەو شەڕەدا چوار سەد کەس پیادە و شەش سەد کەس سوارە بووین، تەنیا تفەنگ و سەرەنێزەمان پێبوو. قەتم لەبیر ناچێت کاتێک کە شەڕی سەرەنێزە دەستی پێکرد، من لە ڕیزی پێشەوە بووم، چاکم لەبیرە فەرماندەی گشتیمان کە ناوی (فەیزی) بوو، بانگی کردم و وتی:
(پرسیم کام فەیزی؟) ، کاشرخان دەستێکی بە سەرمدا هینا و پرسی تەمەنت چەند ساڵ دەبێت؟
گوتتم:
-بیستوپێنج ساڵ.
بابە گیان، تۆ ئەوکات هێشتا لە سکی دایکیشتدا نەبوویت!
پاشان باسی ئازایەتیی برادەرێکی خۆی بۆ کردین. ئەوەندەم لێ نزیک بووبووەوە کە مووی سەر و ڕدێنی لە بەدەنم ڕادەچوون. دوای باسکردنی ئازایەتیی برادەرەکەی، ئینجا باسی مەرگی جەرگبڕیی کرد و وەکوو منداڵی شیرەخۆر دەستی بە گریان و ڕۆندک هەڵوەراندن کرد و من بە زۆر توانیم بەسەر خۆمدا زاڵ ببم و خۆم بگرم، بەڵام کاکی ژمێریار و تەواوی برادەران، لەگەڵ کاشرخاندا دەستیان بە گریان کرد و شینێکیان دابەست هەر مەپرسە.
کاشرخان دوای ماوەیەک گریان، وتی:
-بمبوورن ئازارم دان، بە دەست خۆم نییە کاتێک ئەو ڕۆژگارانە یاد دەکەمەوە، بێئەوەی ئاگام لە خۆم بمێنێت فرمێسکم لە چاوان دێنە خوار.
-تکا دەکەین ئەگەر دەتوانن ئەوەی ماوە بۆمان باس بکەن..
کاشرخان لەو کاتەدا تەماشایەکی کاتژمێرەکەی کرد و وتی:
-ئاییی... خۆ نزیکی نیوەڕۆیە، من ئێوەم زۆر گیرۆ کرد.
کاتێک کە لە جێگای خۆی هەستا، ئێمەش وەکوو ئەو هەستاین و کەوتینە دوای. سواری ماشێنە دوا مۆدێلەکەی بووین و بەڕی کەوتین.
-ڕۆڵەکانم، نان لە کوێ بخۆین؟!
وتم:
-ئەگەر ڕیگە بدەن، ئێمە بچینە سەر کارەکەمان، چونکە...
قسەی پێ بڕیم و وتی:
-چتان فەرموو! مەگەر دەکرێت!... لە ساڵان، لە مانگان ئێوە جارێک بێنە لامان، خۆ منیش وەکوو باوکتانم..
کاشرخان ئادرێسی خواردنگەیەکی گەورەی دایە شوفێرەکەی و دووبارە هاتەوە سەر باسەکەی خۆی.
نانخواردن دوو کاتژمێری ڕەبەقی پێچوو. ژمێریارەکەمان بە گوێیدا چرپاندم: بە ڕاستی شەرمە بۆ ئێمە.. مرۆڤ چۆن دەتوانیت بەو کابرایە بڵێت کاری خراپت کردووە؟ بە ڕاستی دەبێتە نمەک بە حەرامی!...
دوای نانخواردن، گەڕاینەوە کارخانە. یەکە و فنجانێک قاوەی بۆ بانگ کردین، دواتر وتی:
-باشە، دوای خواردنەوەی قاوەکەمان دەچینە سەر مەبەستی کارەکەمان.
کە قاوەمان خواردەوە، ئێمەی بردە ژوورێکی دیکە، کە مۆزەخانەیەک بوو بۆ خۆی، وتی:
-بەڵێ، ڕۆڵەکانم ئێمە ئەم نیشتمانەمان بەو جۆرە ڕزگار کرد، مەبەستمان ئەوە بوو ئێوە لاوانی دواڕۆژ بەئازادی لە نیشتمانەکەتاندا بژین. ئایا دەزانن کە دوای جەنگ بۆ هەر وڵاتێک چ شتێک لە هەموو شتان پێویستترە بکرێت؟
-چییە؟
_پیشەسازی... بەڵێ ئەگەر پیشەسازیی نوێ دەستی پێ نەکرێت و گرنگی پێ نەدرێت، ئەوا ئەو گەلەی کە تووشی شەڕ بووە، بەزوویی لەنێو دەچێت. سەرتان نەئێشێنم، کۆتایی شەڕ بوو کە ئەتاتورک بانگی کردم و پێی وتم: 'کاشرخان، لەسەر تۆ و خەڵکی وەکوو تۆ پێویستە کە پیشەسازیی تازە بنیات بنێن، بە درووستکردنی کارخانە، ئەم میللەتە لە نابووتی و لەنێوچوون ڕزگار بکەن' و نێوچاوانی ماچ کردم. منیش دوای ئەوەی ڕێزگرتنی سەربازییم بە جێ گەیاند، وتم:
-قوربان، ئامادەم لە ڕێی نیشتمانی خۆمدا تەنانەت گیانیشم بەخت بکەم، بەڵام هیچ پارە و پولم نییە، کە کارخانەی پی درووست بکەم. ئەتاتورک بەو قسەیەم زەردەخەنەیەکی هاتێ و وتی: 'پارە گرنگ نییە، تەنێ ئەوە گرنگە کە یەکێکی بەتوانا لەسەر کار بێت'.
کاشرخان بە دوورودرێژی باسی درووستکردنی کارخانەکەی بۆ کردین، کە ڕاستییەکەی جۆرێک بوو لە بەجێگەیاندنی ئەرکێکی نیشتمانی. درێژەی بە ئاخاوتنی دا:
-ڕۆڵەکانم، باوەڕم پێ بکەن شەڕکردن لەگەڵ دوژمن زۆر ئاسانترە لەوەی کارخانەیەک بنیات بنێیت. من ئەوکات لە شەڕ و کێو و دەشت بەو لاوە چیدیکەم نەدەزانی و نەمبینیبوو، جا دەبێت چۆن بتوانم کارخانەیەک درووست بکەم! بەڵام چارەم نەبوو، وەکوو ئەرکێکی نەتەوایەتی، دەبوا درووستم کردبا. سەرتان نەئێشێنم بە هەر دەردەسەریێک بوو کارخانەکەم بنیات نا.. ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە هاونیشتمانییانی ئێوە، لێرە خەریکی کارن.
ئێستاش با بۆ بەشەکانی دیکەی کارخانە بچین و سەیر کەین.
کاشرخان لە پلیکانەکان چووە خوار، لە جێگایەک کە وەکوو خەندەک وابوو لەوێ لەبەرانبەر چەند وێنەیەک کە لە چوارچێوەی ڕەش گیرابوون و دەوریان بە پارچەی ڕەش چندرابوو، ڕاوەستا ئاماژەی کرد و وتی:
-ئەمانە شەهیدانی ڕێگای پیشەسازیی تازەی نیشتمانن.
لە کاتێکدا فرمێسک لە چاوەکانیدا قەتیس مابوون، وتی:
-بەڵێ، ئەمانە هەموویان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی پیرۆزی نەتەوەییدا شەربەتی شەهادەتیان نۆشی. من بۆ ناشتنی تەرمی ئەمانە پارەیەکی زۆرم خەرج کردووە و لە گۆڕستانی تایبەتیدا ناشتوومانن، چونکە ژن و منداڵی ئەو جۆرە کرێکارانە لە دواییدا سەرگەردان و بێچارە دەمێننەوە، ئێمە لە کارخانەکەی خۆماندا کارمان داونەتێ.
پرسیم:
-قوربان ئەمانە گشتیان لەسەر کار مردوون؟ واتە مەرگی ئەمانە پەیوەندی بە کارەوە هەبووە؟
-بەڵێ لە کاتی کارکردندا مردوون، بەڵام گرنگ نییە، با بژی نیشتمان، بژی نیشتمان.
کاشرخان، فرمێسکەکانی سڕین و بە بەڕێوەبەری کارخانەی گوت:
-ئێرە هی من نییە، هی ئەم لاوانەیە! هەرچی دڵیان حەزی لێ بوو بۆیان ئامادە بکە. ڕووی کردە ئێمە و وتی:
-تکایە کە ئیشتان تەواو بوو سەرێک لە ژوورەکەی من بدەن.
کاتژمێر پێنجی دوانیوەڕۆ بوو کە زەنگی کارخانە لێدرا، کرێکارانی شیفتی بەیانی دەستیان لە کار هەڵگرت و ئەوانەی شیفتی ئێوارە هاتنە سەر کار. لێکۆڵینەوەی ئێمە سێ ڕۆژی درێژە کێشا و لەو ماوەیەشدا زۆر شت لە مێژووی تورکیا، کە تا ئێستا نەماندەزانی، زانیمان، بەڵام ئەوەی نایاسایی بێت لەو کارخانەیەدا بەرچاومان نەکەوت و هیچمان نەدۆزیەوە... بە شەرم و خەجاڵەتەوە لە کاک کاشرخان چووینە پێش و داوای لێبوردنمان لێی کرد و داوامان لێ کرد ڕێگا بدات بگەڕێینەوە. کاشرخان، زەردەخەنەیەکی هاتێ و وتی:
-گرنگ نییە، ئەو جۆرە شتانە هەر هەن... بەڵام نیشتمان بژی بۆ ئێمە بەسە... هەموومان لەناودەچین، بەڵام با بژی نیشتمان، بژی نیشتمان و لاوەکانمان سەرفراز بن.
ئێمەش وەکوو ئەوەی بەشدار بووبین لە دەستکەوتەکانی ئەو کارخانەیە، شاد و بەکەیف بووین. دوای ماڵاوایی، کاشرخان ئۆتۆمبێلێکی بۆ ئامادە کردین کە بمانگەیەنێتەوە فەرمانگەکانمان.[1]
$سەرچاوە:$ کۆمەڵە چیرۆکێکی کوورت بە ناوی (زندە باد وطن)
$تێبینی:$ ئەم کوورتە چیرۆکە یەکەمین کاری وەرگێڕانی منە، کە لە مانگی 9ی ساڵی 1985 لە بادینان گوندی زێوەشکان وەرمگێڕاوە و لە مانگی 7ی ساڵی 1992 لە ڕواندز پاکنووسم کردووەتەوە و زۆر بە کەمی دەستکاری هەندێ وشە و دەستەواژەم کردووە و بە پێی ڕێنووسی باوی ئێستا دامڕشتووەتەوە.
ئەم بابەتە 410 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: تورکی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 21-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 410 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,392
وێنە 105,677
پەرتووک PDF 19,148
فایلی پەیوەندیدار 96,383
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!