پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,098
وێنە 105,426
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,013
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هەژار موکریانی: ناکۆکی لەنێوان خۆماندا زۆرترە لە ناکۆکی لەگەڵ دووژمنەکانمان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەژار موکریانی

هەژار موکریانی
#هەژار موکریانی#، گەلناس، شاعیر و وەرگێڕێکی نێوداری کوردستان بوو. خاوەنی زۆر بەرهەمی وێژەیی، لێکۆڵینەوە و پەرتووکی نایابە. شارەزای کاروباری هەموو پارچەکانی کوردستان بوو. یەکێکبووە لە سەردانیکارانی دووکانەکەی بەشیر موشیر لە بەغدا و شیعری دانسقەی بەناوی بەشیر موشیرەوە نووسیون.

هەژار موکریانی پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ بارزانی نەمردا هەبوو، بەدرێژایی شۆڕشی ئەیلوول و دوای هەرەسی 1975یش. دوای کۆچی دوایی بارزانی نەمر و ئیدریس بارزانی، ساڵانە بۆ بیرەوەرییان شیعری نایابی نووسیون.

لە دوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 لەنێوان دەوڵەتی ئێراق و شۆڕشی کوردستان دا، بە پشتیوانی مەلا مستەفا بارزانی، ڕێبەری شۆڕشی کوردستان بووە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد.

ئەم هەڤپەیڤینە لە ڕۆژی 2ی شوباتی 1991 لە پاریس لەلایەن وێنەگری نێودار سوارە مامەخەلانی لەگەڵ هەژار موکریانی کراوە، واتە تەنیا 19 ڕۆژ بەر لە کۆچی دوایی هەژار موکریانی لە ڕۆژی 21ی شوباتی 1991دا. بەشی زۆری پرسیارەکان لەلایەن حەمە عەزیزەوە کراون، کە یەکێکبووە لە کاربەدەستانی بارەگای بارزانی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا.

هەژار موکریانی لە مەهاباد نێژراوە، بەڵام نێوبانگ و خۆشەویستییەکەی لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەیە.

هەموو مافێکی ئەم هەڤپەیڤینە بە ڤیدیۆ، نووسراو و دەنگەوە پارێزراوە بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو.

لە هەڤپەیڤینەکەدا هەژار موکریانی، زۆر داخبارە بە ناکۆکی نێوخۆیی کورد، بەڵام لەو باوەڕەدایە کورد لەنێوناچێت و ڕۆژێک دەگاتە ئامانج.


دەقی هەڤپەیڤین لەگەڵ هەژار موکریانی

پرسیار: ئەمڕۆ شەممە 2-2-1991، لە پاریس لەگەڵ مامۆستا و خەباتگێڕی نێودار و مەزنی کورد هەژار موکریانی ئەم هەڤپەیڤینەمان سازکرد. سەرەتا حەز دەکەین بزانین کەی و لە کوێ لەدایکبووی و کەی دەستت بە نووسینی شیعر کرد؟

هەژار موکریانی: کاکە، من ساڵی 1921 مانگی شەش لەدایکبووم لە شاری مەهاباد (سابڵاخ) نەشچوومە قوتابخانە و شتی وا، لە منداڵییەوە مەلایەتیم خوێندووە تاوەکو پێگەیشتووم، تاوەکو ئەندازەیەک توانیومە فارسی فێرببم و هەندێکیش عەرەبیم خوێندووە ئەو دەمە. لە دێیەک بووم بە ناوی تەرەغە، لەوێ بووم، هێدی هێدی زەوقی شیعرم هەبوو بە کوردی شیعر بڵێم بە تایبەت ئەو کاتەی کە حیزبێک هەبوو، حیزبی ژێ کافیان پێ دەگوت (بۆ ئازادیی کوردستان) کاتێک ئەوە دامەزرا من زۆر حەزم لێ بوو، وتیان، وەڵڵا شاعیرمان زۆر دەوێت ئیدی منیش کەیفم لە شاعیری نەبوو، بەڵام تەماشام کرد ئەوەی ئەوان پێویستیانە من دەتوانم. منیش بۆ یەکەم جار شیعرم گوت و قبووڵیان بوو، وردەوردە بۆ خۆم بووم بە شاعیری کوردی.

پرسیار: درووستبوونی کۆماری کوردستان لە مەهاباد چۆن بوو؟

هەژار موکریانی: درووستبوونی کۆماری مەهاباد، حیزبێک درووستبووبوو کە کۆمەڵێکی زۆر ڕەشوڕووت و هەژار و بەستەزمان، خۆمان سەرمان بە یەکەوە دەنا و دەمانگوت، ئێمە کوردین و کوردایەتیمان دەوێ، بەبێ ئەوەی بزانین چۆن بۆی دەچین، هێدی هێدی زیادبووین و زیادمان کرد و توانیمان شتێک پەیدا بکەین. ئەو کاتەش دەرفەتەکە ئەوە بوو کە ناوچەکە لەژێر داگیرکاریی ڕووسەکان بوو بۆیە توانیمان سەر دەربێنین، لەبەر ئەوەی ئەوان نەیاندەتوانی دژی ئێمە ڕاوەستن لە ترسی ئەوەی نەوەک ئێمە ببینە نۆکەری ئینگلیزان. توانیمان شتێک درووستبکەین. ئێمە دڵمان بە هەمووی خۆش بوو بە هەموو شتێک، هەر ئەوەندەی هەمان بێت، ئاڵایەکمان هەبێت چاومان لێی بێت، پێمان خۆش بوو.

پرسیار: چەندی خایاند؟

هەژار موکریانی: ساڵێک.

پرسیار: یەک ساڵ کۆماری کوردستان بووە دەوڵەت؟

هەژار موکریانی: ناوچەیەک بوو کە مافی بڕیاردانی هەبوو. کوردستانێکی ئازاد بوو.

پرسیار: لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد کە ڕۆژگاری گەنجیی تۆ بوو، حەز دەکەین بزانین ڕۆڵی تۆ، یان تێگەیشتنی تۆ لەوکاتەدا بۆ ئەو حکومەتە و شکستەکەی چۆن بوو؟

هەژار موکریانی: وەکوو گوتم ئەوکاتە حیزبێک هەبوو بەناوی (ژێ کاف) ، بەر لەوەی حوکمیش بگرنە دەست ئەو حیزبە چالاکی دەکرد، هێشتا قازی محەمەدیشی تێدا نەبوو. کۆمەڵێک کورد بوون و پاشان وردەوردە توانییان گەشە بکەن و زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە چوونە پاڵی. قازی محەمەدیش هاتە ناو حیزبەکە. منیش لەوکاتەدا شیعری نیشتمانیم دەگوت، من و مام هێمن وەک دوو شاعیری میللی ناسراین. ئەوکاتە من لە ڕۆژنامە و لە ڕادیۆ کارم دەکرد. جگە لەوە نازانم چی دیکەت عەرز بکەم.

پرسیار: قازی محەمەد کەسێکی چۆن بوو؟

هەژار موکریانی: قازی محەمەد پیاوێکی زۆر ڕۆشنبیر و خوێندەوارێکی چاک بوو. خوێندەواریی مەلایەتی هەبوو، بەڵام وەکوو مەلایان نەبوو، پیاوێکی وریا بوو و کوردستانی زۆر خۆشدەویست، ئیدی ئەوەندەی دەست دەڕۆیشت کە توانی. زیاتر لەوە نەبوو. هیچ کەمتەرخەمییەکی نەکرد، خوا هەڵناگرێ. بە شانازییەوە ڕووحی خۆی دانا.

پرسیار: پاش کەوتنی کۆماری کوردستان، تۆ چیت کرد و ڕووت لە کوێ کرد؟

هەژار موکریانی: عەرزت بکەم، پاش ئەوەی کە هێشتا کۆماری مەهاباد نەڕووخابوو من لە سەقز دەستگیرکرام لە شاری سەقز لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە. من ئەندامی شاندی گفتوگۆ بووم لەنێوان دەوڵەت و قازی محەمەد، حکومەتی کوردستانی. منیان لە..

پرسیار: واتە شاندی کوردی؟

هەژار موکریانی: لە شاندی کوردیدا بووم. کۆمەڵێک بووین. کاتێک من مابوومەوە و ئەوانەی دیکە لەوێ نەمابوون، من دەستگیرکرام لەوێ بۆ ماوەی دوو مانگ پێش ئەوەی کە تێکبچێت. کە تێکچوو، قازی محەمەد بۆ یەکەمجار کە هاتبووە حەمامیان و بڕیار بدات کە ناچارن مەهاباد ڕادەستبکەنەوە، داوای منی کردبوو ئازاد بکرێت، بە کۆتری نامەبەردا خەبەریان دابوو و منیان ئازاد کرد. لەوێشەوە لەژێر چاودێریدا ئازاد کرام هەر لەژێر چاودێریی ئەواندا و بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەی هێزەکە، کە ناوی ڕەزمئارا بوو هاتمەوە بۆ بۆکان و شەو لەوێدا مامەوە و لەژێر چاودێریدا بووم. بۆ بەیانی دەرفەتم هێنا لە ڕێگەی هاوڕێ و ئەو شتانەوە هەڵاتم، ئەوان خەریکی خۆخڕکردنەوە بوون کە بچن بەرەو مەهاباد، خۆیان و لەشکر و جەماعەت و عەشایەر و ئەوانەی وەکوو جاش. لەو نێوەندەدا دەرفەتێکم بەدەستهێنا و ڕامکرد، لە مێشەی مەحموود ئاغا کە مێشەیەکی زۆر دوورودرێژ بوو وەکوو دارستانێک بوو، لەوێوە خۆم دەرباز کرد و هاتم بەرەو ئێراق، نۆ ڕۆژ بەڕێوە بووم تاوەکو گەیشتمە شاری سلێمانی هەڵاتم ئەو کاتە. من دەرچووم. زیاتر لەوە نازانم چی دیکەت عەرز بکەم.

پرسیار: چەند لە سلێمانی مایتەوە؟

هەژار موکریانی: ماوەیەک لە سلێمانی مامەوە. سەرەتای ساڵی 1947 بوو، لەوێ بووم کە چووینە ساڵی 1947، من لە کۆتایی 1946 گەیشتم. ماوەیەک لەوێ مامەوە و پاشان چوومە لای شێخ لەتیفی حەفید. لەگەڵ شێخ لەتیف چوومە سیتەک و لەوێ مامەوە. ئەو لەوێ ناسنامەی ئێراقیی بۆ دەرکردم و ئیدی چووم بۆ بەغدا. ساڵانێکیش لە بەغدا مامەوە و بەدبەختیی زۆرم کێشا، پاشان نەخۆشکەوتم. نەخۆشیی سیل بڕستی لێبڕیم، بۆیە هەندێ دۆست و برادەر و بەتایبەتی کاکە زیاد، لەڕێی عەلی حەیدەر سلێمانەوە ڕەوانەی لوبنانیان کردم. دوو ساڵ لە لوبنان مامەوە. ئەو دوو ساڵە بۆ من هەلی خوێندنەوە و بیرکردنەوەی زۆر بوو، عەرەبییەکەشم بەهێز کرد. دوو ساڵ بەبێ کار لەسەر تەختێک ڕاکشێی، مەگەر هەر بە خوێندنەوە بگوزەرێت. پاش دوو ساڵ و 10 ڕۆژ لە لوبنان دەرچووم و هاتمەوە بۆ بەغدا. لە بەغداش دەستمکردەوە بە کار و بوومە شاگردی وێنەگر.

پرسیار: بەڵام ماوەیەکیش لە سووریا بووی؟

هەژار موکریانی: ئەوە جاری دواتربوو کە چوومە سووریا. پێش ئەوە لەگەڵ هەندێ کەس لە سووریا ئاشنایەتییەکم پەیداکردبوو، لەگەڵ ماڵی حاجۆ. لە بەغداش دووکانی وێنەگریم هەبوو، ڕۆژێک وتیان پۆلیس دێت بتگرن، منیش هەڵاتم و چوومە سووریا. نزیکەی سێ ساڵ لەوێ مامەوە. لە جزیرێ بووم و جاروباریش دەچوومە شام چونکە دۆست و برادەرم لەوێ هەبوون. کە مەلا مستەفا لە یەکێتیی سۆڤیەت گەڕایەوە منیش هاتمەوە بۆ ئێراق و چوومەوە بەغدا.

پرسیار: لە سووریا لەوکاتەدا هەستی کوردایەتی چۆن بوو؟

هەژار موکریانی: هەستی کوردایەتی هەبوو، حیزبێک هەبوو، ئێستاش هەر هەیە، بەڵێ کوردایەتی هەبوو، لەگەڵ ئۆسمان سەبری دۆستایەتم هەبوو، کۆمەڵێک بوون، بەڵام بەڕاستی بڵێم، لەڕووی جەماوەرەوە، ئەوەی کە پارتی لە ئێراق هەیبوو، ئەوان بەو ئەندازەیە نەبوون.

پرسیار: ئەوە ساڵی چەند بوو؟

هەژار موکریانی: ساڵەکانی 1956 و 1957، 1958 هاتمەوە بە نزیکەیی دوو ساڵ و نیو لەنێوەندەدا بووم.

پرسیار: ساڵی 1959 و 1960...

هەژار موکریانی: لە ساڵی 1958 مەلا مستەفا هاتەوە، لە ساڵی 1959، مەلا مستەفا وتی، دەبێ بچیتە ڕووسیا، چوومە ئەوێ و ساڵێک لەوێ بووم.

پرسیار: لە ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵی 1960 هەندێک وتارت بە ناوی شڕۆڵێک بڵاودەکرایەوە...

هەژار موکریانی: ئەوە من بووم.

پرسیار: ئەوە جەنابت بووی؟

هەژار موکریانی: بەڵێ من بووم.

پرسیار: ئەو کاتەش سەروکارت هەبوو لەگەڵ نووسین لە ڕۆژنامە و...

هەژار موکریانی: بەڵێ هەمبوو، بەو ناوەوە بە ناوێکی خوازراو

پرسیار: بە نازناوێک...

هەژار موکریانی: بەڵێ ڕاستە.

پرسیار: کە شۆڕشی ئەیلوول هەڵگیرسا تۆ لە کوێ بوویت؟

هەژار موکریانی: ئەوکاتە لە بەغدا بووم. سەرەتا هەر لە بەغدا مامەوە و دەچووم پیتاکم بۆ حیزب کۆدەکردەوە. لە کۆتاییدا هێشتا پێیان نەزانیبووم کە من ڕۆیشتم.

پرسیار: چ ساڵێک چوویتە ڕیزی شۆڕش؟

هەژار موکریانی: زستان بوو کە بەعسییەکان کودەتایان کرد، من لە سەرەتای بەهار ڕۆیشتم.

پرسیار: بەهاری 1961؟

هەژار موکریانی: بەڵێ لەو ساڵەدا چووم.

پرسیار: بەعسییەکان لە ساڵی 1963 گەیشتنە دەسەڵات

هەژار موکریانی: ساڵی 1963، چ کاتێک بوو ئەوان هاتنە سەر دەسەڵات؟

پرسیار: لە شوباتی ساڵی 1963

هەژار موکریانی: من ئەو کاتە بوو چوومە نێو ڕێزی شۆڕش.

پرسیار: لەگەڵ شۆڕش مایتەوە هەتا...

هەژار موکریانی: هەتا کۆتاییهات، دوایینجار خۆت دەزانی کە هاتمەوە بۆ ئێرە.

پرسیار: لە شۆڕش لە بەشی ڕاگەیاندن و سەرپەرشتی ڕادیۆی دەنگی کوردستان...

هەژار موکریانی: بەڵێ جاروبار لە ڕۆژنامە کارم دەکرد، بەڵام زۆرتر لە ئیزگە بووم و شتم بۆ دەنووسین.

پرسیار: لە دوای شۆڕشی ئەیلوول ڕووتکردە ئێران؟

هەژار موکریانی: ئەو کاتە لەگەڵ جەماعەتی مەلا مستەفا هاتمەوە بۆ دیوی ئێران، چوومە کەرەج، ماوەیەک لە مەهاباد بووم و چوومە کەرەج.

پرسیار: لەو ماوەیەی لە کەرەج بووی بە چییەوە خەریک بووی؟

هەژار موکریانی: تەمەنێکی باشم بەڕێکردبوو، کاتێک شۆڕشی خومەیینی قەوما من توانیم پەڕتووکەکانم، شەڕەفنامە و دیوانەکەم چاپ بکەمەوە کە لەو دیو کردبوومن.

پرسیار: ئەوانە لە سەردەمی شۆڕش چاپکرابوون؟

هەژار موکریانی: بەڵێ

پرسیار: دیوانەکەش و ..

هەژار موکریانی: شەڕەفنامە لە بەغدا چاپم کردبوو، لە بەغدا ئەو کاتەی کە لە 1970کان ماوەیەک کە لە بەغدا بووم بۆم چاپکرا، دیوانەکەشم هەر لە شۆڕش چاپ کردووە (هەژار بۆ کوردستان) ، خەیامیشم هەر لە شاخ چاپ کردووە.

پرسیار: ئەی ئەو بەرهەمانەی دیکە کە...

هەژار موکریانی: پاشان کە لێرە، چووینەوە لە ئێران، وردەوردە خەریکی فەرهەنگی هەمبانەبۆرینە بووم. پەڕتووکێکی ئەبو عەلی سینام بە حەوت بەرگ وەرگێڕاوە لە عەرەبییەوە بۆ فارسی بۆ یەکەمجار، کە پێشتر کەس نەیتوانبوو وەریبگێڕێت.

پرسیار: بەڵام تۆ (مەم و زین) یشت کردووەتە سۆررانی؟

هەژار موکریانی: قوربان ئەوە لە سووریا من مەم و زینم وەرگێڕا لە شێوەزاری کورمانجییەوە بۆ سۆرانی، لە سووریا کردوومە، بەڵام تەنیا نووسین بوو. لە ئێراق مەلا مستەفا بڕیاریدا کە بۆم چاپ بکەن. ئەوکاتە من لە مۆسکۆ بووم کە لە ئێراق چاپ دەکرا، بەڵام جارێکی دیکەش لە تاران چاپمکردەوە.

پرسیار: بیستم لەم دواییە خەریکی قورئان وەردەگێڕیە سەر زمانی کوردی؟

هەژار موکریانی: بەڵێ تەواوم کردووە، وتیان دەبێ نیشانی خەڵکی دیکەی بدەین تەماشایی بکەن، گوتم باشە کەیفی خۆتانە. ئەوەشم تەواوکردووە، زۆریش لەگەڵی ماندوو بووم.

پرسیار: مەبەستت چییە لە وەرگێڕانی قورئان لە عەرەبییەوە؟

هەژار موکریانی: قورئان گەورەترین ئەدەبی جیهانییە. بۆ ئەو خەڵکەم وەرگێڕاوە و پێموابوو پێویستە. جگە لەوەش پێموابوو نابێ بە تەنیا مەلاکان قۆرخی بکەن و هەرچۆنیان ویست بڵێن خودا وەهای فەرمووە، ئەمە بەلای منەوە خزمەتێک بوو بە کورد.

پرسیار: بیرەوەرییەکانی خۆت نووسیونەتەوە؟

هەژار موکریانی: بیرەوەریی خۆم ئەو کاتەی نەخۆش بووم نزیکەی 600 لاپەڕەم لێ نووسیبووەوە و ئێستاش دەمەوێ هەندێکی دیکەی لێ تەواو بکەم، چونکە کە لە ئێران بووم، ئەوەم نەنووسیوەتەوە. ئیدی هەندێک شتی دیکە ئەگەر کاتم هەبێت پێم وایە دەبێت تەواوی بکەم. هەرچەندە دەزانم چاپ ناکرێ.

پرسیار: بۆچی؟

هەژار موکریانی: ئەگەر ئاگات لە ئێران هەبێت، دەزانی بۆچی؟

پرسیار: لەبەر ئەوەی زۆر شتی تێدایە کە پەیوەندیی...

هەژار موکریانی: منداڵی و لاویم کوا هەبووە؟ هەتا حەزی پێ بکەم؟ هەر ئەو شەڕەشەقە بووە، هەڵاتن و ترس و شتێکی خۆشی تێدا نییە، بەڵێ ئەوە ئاساییە ئەو کاتە پیاو گەنج بووە و ئازا بووە و توانیویەتی کار بکات، بە دڵێکی خۆشەوە و عاشقی کوردستانێکی.. بەبێ ئەوەی بزانین چۆن دەبێ بیکەین کردوومانە، زۆر خەریک بووین..

پرسیار: هۆنراوەی ڕۆژگارێک کاری کردە سەر دڵ و دەروونی گەنجان لە کوردستان: (بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم... ) ئەمە لە چییەوە هەڵقوڵا؟

هەژار موکریانی: وەڵڵاهی، بڵێم چۆن؟ کاکە ئەمە کاک جەمال نەبەز ڕۆژێکیان وێنەیەکی پێ بوو وتی، لە پشتی ئەو وێنەیە شیعرێکم بۆ بنووسە، من ئەو کاتە ئەو شیعرەم بۆ نووسی، ئیدی گەورە بوو و زۆر مایەوە، دەرفەتەکە ئەوە بوو کە ئەو وتی، لە پشتی ئەو وێنەیە شتێک بنووسە، ئیدی نازانم وێنەکە ماوە یان نا، بەڵام لە لای جەمال نەبەز مایەوە.

پرسیار: لە کوێ بووی ئەو کاتە؟

هەژار موکریانی: لە بەغدا بووم.

پرسیار: شیعرێکی دیکەشت هەیە وەکوو وەڵامێکە بۆ کەسێک کە لێی پرسیوی تۆ چیت و تۆش وەڵامی دەدەیەوە؟

هەژار موکریانی: ناتوانم بڵێم ئەوە وەڵامێک بووە بۆ کەسێکی دیاریکراو، بەڵام دەمزانی خەڵک هەن ئەو جۆرە قسانە دەکەن، ئەوە وەڵامە بۆ ئەوان.

پرسیار: شیعرەکانت هەموو کۆکردوونەتەوە یان هێشتا شیعرت هەن کە نەخراونەتە دیوانەکەوە؟

هەژار موکریانی: ئەوانەی لەسەر مەلا مستەفا نووسیومن هێشتا چاپ نەکراون. جگە لەوانە هیچی دیکەم نییە. ئەوانەی پێشووش هەندێکیان چاپ نەکرابوون، بۆ نموونە هەندێ شیعر کە بەسەر ستالیندا گوتراون، ئەو سەردەمە باوەڕێکی گەورەمان بە ستالین هەبوو، چوزانین لە کۆتاییدا بەوجۆرەی لێدێت.

پرسیار: ئەی ئەو شیعرانەی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە دەنگی کوردستانەوە بڵاودەکرانەوە؟

هەژار موکریانی: ئەوانە هەموویان چاپکراون.

پرسیار: ئەوانەی مام پیرۆت و ...

هەژار موکریانی: هەموویان چاپکراون.

پرسیار: فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە بەرگی یەکەمی لە ئەوروپا بڵاوکرایەوە، ئایا بەرگی دووەمی چاپ کراوە؟

هەژار موکریانی: چاوەڕێ بووم لەم ڕۆژانەدا بەرگی دووەمیم بۆ بهێننە ئێرە، بەڵام چاپ نەکراوە، لەژێر چاپدایە، هەردوو بەرگیشی پێکەوە بە یەک پەڕتووک چاپ دەکرێت، بڕیار بوو لێرە پێم بگات و بتاندەمێ، بۆ دۆست و برادەر، بەڵام دیارە هێشتا چاپەکەی تەواو نەبووە، دواتر بۆتان دەنێرم.

پرسیار: جەنابت ڕەنجێکی زۆرت داوە و خەباتێکی بێوچانت کردووە بە دەربەدەری و برسێتی، هەوراز و نشێو و تاڵی و سوێریت زۆر چێشتووە، ئێستاش شۆڕشەکانی ئێمە...

هەژار موکریانی: بەڵێ ڕاستە

پرسیار: جەنابت بەشێکی زۆری تەمەنی خۆت بۆ خزمەتی میللەتی کورد تەرخان کردووە و لەو پێناوەدا زەحمەتیی زۆرت کێشاوە. لە دوو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا بەشداربووی، پاش ئەو ئەزموونە درێژەی خۆت چ ڕێنوێنی و ئامۆژگارییەکت بۆ لاوانی ئێستا و داهاتووی کورد هەیە؟

هەژار موکریانی: ئەوەی فەرمووت زۆر شتێکی هەستیارە، بەڵام من نازانم زۆر بە سەیر لێکی دەدەمەوە، ئایا میللەتێک هەزار ساڵە هەرگیز ئازادی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەرگیز دڵسۆزێکی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئیدی چی درووستدەبێت؟ بەڵێ، ئەگەر لێرە بەدواوە لاوانی کورد بیر لەوە بکەنەوە بخوێنن، ئایا ڕێگەی خوێندنەکەشت دەدەن؟ کێ ڕێگەی ئازادیت پێدەدات، کێشەیەکی زۆر گەورەیە، من قسە لەسەر چی بکەم؟ وەڵڵا نازانم بە زۆر بێئومێدییەوە قسەت بۆ دەکەم، بەڕاستی زۆر سەیرە، ئێستا ئەوە سەیر دەکەی لە هیچ شوێنێک کورد وەکوو مرۆڤ ناناسن، میللەتی کورد هەزار هاوار دەکات.. ئێستاش لە هەر شوێنێک بێ کورد هەر کوردە و هەر بەدبەختە و هەر ناهێڵن، هەست دەکەم ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەیە، بەتایبەت لە ئێران بێ یان ئێراق بێت لە تورکیا بێت لە هەموو جێگەیەک، دوژمن ناهێڵێت تۆ پێبگەیت، ئینجا ئەو ناهێڵێت و خۆشت ڕێگەت نییە کە پێیدا بچیت و کارەکەی خۆت بکەی، بیرۆکەشت نییە کە بە خوێندن درووست دەبێت، بەڕاستی نائومێدانە قسە دەکەم.

پرسیار: کەواتە پێتوایە گوناهەکە هەمووی لە ئەستۆی داگیرکەرانی کوردستانە؟

هەژار موکریانی: بەڵێ تاوانی هەزار ساڵەیە.

پرسیار: ئەی خۆمان هیچ گوناهێکمان نییە و پشکێکی ئەو بەرپرسیارێتییە بەر خۆمان ناکەوێت؟

هەژار موکریانی: قوربان پەروەردەکەی من چۆنە؟ پەروەردەی ئەو میللەتە چۆن وا هاتووە؟ ئێستا بڕۆ لەنێو شارێکی کورد بگەڕێ، دەبینی لە هەموویدا دوو کەس پێی وانییە کوردستان ئەگەر ئازاد بێ قازانجیەتی، ئەو پێی وایە هەر ئەوەندە پارەیەی ڕۆژانە دەستی دەکەوێت سوودی هەیە و هیچی دیکە. نازانێ، جا تۆ چۆن تێیدەگەیێنی، ڕێگەی ئەوەت هەیە کە پێی بڵێیت و تێی بگەیێنیت؟ دەبێت پێی بڵێی ئاوا دەبێت داوای ئازادی بکەین و ئاوا پێیدا بڕۆین، پاشان کێ گەرەنتی ئەوە دەکات کە دەستبەجێ ناتگرن و ناتکوژن؟ زۆر کێشەیەکی گەورەیە کاکە. واتە بۆ چارەسەر نابێ؟ بەڵێ وەڵڵا دەڵێم، ئەگەر ئێستا میللەتی کورد بتوانێت بخوێنێت، بەڵام یەکێک لێم ناپرسێ چۆن دەتوانێ بخوێنێ؟ نازانم، ڕێگەی نییە، زمانی خۆی قەدەخەیە پێی بخوێنێت، بیر لە دۆخی خۆی بکاتەوە، ڕێگەی هەموو شتێکی لێ گیراوە بەستەزمان، ئێ چی بکات؟

پرسیار: ئەی لەو باوەڕەدا نیت کە هەلومەرجی ئەمڕۆ زیاتر لەبارە بۆ ئەوەی میللەتی کوردیش هەوڵ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بدات؟

هەژار موکریانی: فەرمایشتەکەت جوانە، دەبێت بڵێی ئەمڕۆ لەبارترە لە پێشوو، بەڵام ئێمە دەتوانین کەڵک لەو هەموو لەبارییە وەربگرین؟ نەوەڵڵا.

ئێستا تۆ سەرنج بدە بۆ نموونە حیزبی پارتی ئێستا بووەتە 10 بەش. کاتی خۆی هەموومان لەژێر فەرمانی مەلا مستەفا بووین. لە هەرکوێ دەڵێی، دەبینی ناکۆکی لەنێوان خۆمان زۆرترە تاوەکو لەگەڵ دوژمنەکەمان. شەڕ لەنێوان خۆمان دەکەین، جا کێشەمان هەیە.

بەڵێ لەبارترە بەو واتایەی کورد زیاتر تێگەیشتووە، ئێستا تێگەیشتووە کە دۆخیان زۆر خراپە، بەڵام ناتوانم بڵێم تێگەیشتوون کە چۆن چاکی دەکەنەوە.

پرسیار: بەڵام مانەوەی ئەم کێشەیە بووە بەهۆی ئەوەی کە میللەتە سەردەستەکانیش، ئەوانەی دەستیان بەسەر پارچەیەکی کوردستاندا گرتووە، ئەوانیش ئیسراحەت نەکەن و بەردەوام لە کێشەدا بن...

هەژار موکریانی: وایە.

پرسیار: پێتوایە ڕۆژێک بێت میللەتە سەردەستەکان خۆیان بیر لەوە بکەنەوە کە خۆیان لەدەست ئەم کێشەیە ڕزگار بکەن و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە؟

هەژار موکریانی: کاتی خۆی پێم وایە لەبیرتە، من دەمنووسی لە هەندێک شوێن، بابە ئەو پارەیەی دەیدەن بە قومبەلە و پێمانەوە دەنێن، ئەگەر کۆی بکەنەوە بێن کوردستانی پێ ئاوەدان بکەنەوە و قوتابخانەی پێ بکەنەوە. وەڵڵا ئەوەندەمان ناوێ و، نیو ئەوەندەمان دەوێ، نیو ئەوەندەشمان ناوێ و دەبین بە شتێک، ئەگەر ئەوانیش بیر بکەنەوە، ئاخر زەحمەتەکەمان ئەوەیە. ئومێد دەکەم، بەڵام ناتوانم بڵێم بەڕاستی نائومێدانە قسە دەکەم لەو بارەوە.

پرسیار: پێش ڕزگاربوونی کوردستان، یان پارچەیەکی کوردستان، پێتوایە دەکرێ بزووتنەوەیەک یان ڕێکخراوێکی سەرتاسەری لە کوردستاندا دابمەزرێ و نێوەندێکی هەبێ بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەمە نزیکبوونەوەیەک لەنێوان پارچەکانی کوردستان بەدیبێنێت؟

هەژار موکریانی: ئەو ناوچەیەم لە کوێ بۆ پەیدا دەکەی؟ ناوچەیەک کە من تێیدا ئازاد بم! سەیرە هەموومان ئومێدمان بەوە بوو کە کورد لە ڕووسیا هەن و بوونەتە پیاوێکی سەیروسەمەرە، لانی کەم ڕۆژێک ئەوانیش دێن هاوکاریمان دەکەن، وانەبوو؟

ئێستا دەبینین ئەسڵەن ئەوانەشی هەبوون لە یەریڤان دەرکراون و ڕۆژنامەکەشیان لێ داخستوون. کوردی هەژار لە ڕووسیاش نەماوە.

پرسیار: مەبەستت ئەوە نییە ئێمە بزووتنەوەیەکمان هەبێت بۆ یەکخستنی ئازادیخوازانی کورد و دەوڵەتێکی کوردستانی درووست ببێت؟

هەژار موکریانی: ئەو قسانە ئارەزوون، من ناتوانم عەرزت بکەم کە شتێکی بەردەست هەیە، مەحاڵە، بەڵێ ئەگەر بتوانین..

پرسیار: بیرۆکەی لەو شێوەیە ڕێگەپێدراوە؟

هەژار موکریانی: ئاخر پێت ناکرێت، کێشەی من ئەوەیە. لەگەڵ د. نوورەدین زازا قسەمان دەکرد. د. نوورەدین دەیگوت ئێستا من و تۆ بچینە دێهاتێکی تورکیا و دڵی خەڵک خۆش بکەین کە بێن شۆڕشێک بکەن، گوتم، باشە دکتۆر ئەوا من تۆ چووینە نێو دێهاتێک و وای دانێین هەزاران کەسیشمان ساز کرد، دەوڵەتی تورکیا مزگەوتێک درووستدەکات لە دێیەک و دەڵێت: ئەو کافرانە بکوژن، تۆ دەڵێی چی؟ دەستیکرد بە پێکەنین وتی، وەڵڵا ناوێرم بچین. کێشە ئەوەیە ئەو بیرکردنەوەیە ئامادە نییە.

پرسیار: مەرج نییە خەبات هەمیشە پشت بە چەک و شۆڕش ببەستێ، ڕێگەی دیکە زۆرە...

هەژار موکریانی: ڕێگەی ڕۆشنبیری..

پرسیار: سبەی ئەگەر لە پارچەیەکی کوردستان ئۆتۆنۆمییەک بدرێت، ئێمە بڵێین نەخێر ئەوەمان ناوێ، هەموو شتێک...

هەژار موکریانی: وەڵڵا دەبێت هەموو شتێکمان بوێت، هەرچییەک دەیدەن. بەڵام کوا؟

پرسیار: دەبێ ئەوە بکەین؟

هەژار موکریانی: دەبێ زۆر سوپاسگوزار بین ئەگەر وایدانێین لە ئەڵمانیاش بڵێن وەرە ئەو شارەتان دەدەینێ بۆ خۆتان. کورد دەستپێبکات.

پرسیار: بەڵام دەبێ ئامانجە دوورەکەمان هەر ئەوە بێ...

هەژار موکریانی: کە کوردستان هەموو ئازاد بکەین، بەڵێ.

پرسیار: کوردستان هەمووی ئازاد بێت و دەوڵەتی سەربەخۆی لەسەر نیشتمانەکەی خۆی هەبێت؟

هەژار موکریانی: بەڵێ پێم وایە، من کاتی خۆی نووسیومە تاوەکو پارچەیەک مابێ، تەنانەت ئەو کاتە مەبەستم ڕووسیا بوو، تاوەکو پارچەیەک مابێ لەبن دەستی خەڵکیدا بە ئاوات نەگەیشتووین، بەڵام چی بکەین؟

پرسیار: ئەگەر لەبەر داوای ئێمە بتوانی شیعرێکی خۆت کە زۆر بە دڵتە بۆمان بڵێیت؟

هەژار موکریانی: وەڵڵا هیچم لەبیر نییە، بەهیچ شێوەیەک، دیوانەکەشم نییە، ئەوە سەیرە.

پرسیار: ئەو شیعرەی مامۆستا جەمال نەبەزیشت نووسی ...

هەژار موکریانی: نەوەڵڵا لەبەرم نییە.

پرسیار: بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم. لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم. کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان. سەر لەپێناوم گیان لەسەر دەستان... داهاتووی کورد چۆن دەبینی؟

هەژار موکریانی: ئێستا جارێ هیچ چاکی نابینم. بەئومێدم کە دەڵێن لە تورکیا شتێک هەبێ. لەبارەی میللەتی کوردەوە من ناتوانم قسە بکەم، چونکە میللەت شتێکی دیکەیە، ئەو هەر جێگەی خۆی دەکاتەوە، بەڵام لەبارەی ئەوەی کە من شتێک ببینم، پێم وایە نا. نازانم باوەڕ ناکەم، ئومێدم نییە، بەڵام میللەتی کورد نافەوتێت. میللەت نافەوتێت ئەمڕۆ نا سبەی، سبەی نا 10 ساڵی دیکە 20 ساڵی دیکە هەر سەرهەڵدێنێت و دەبێتە دەوڵەتێک، بەڵام ئێستا بێچارە دەرفەتی نییە.

پرسیار: بۆ نووسین و چاپی بەرهەمەکانت هیچ هێز، ڕێکخراو و لایەنێک هەبووە کە پشتگیرییەکی...

هەژار موکریانی: بەڵێ مرۆڤ هەبووە، برادەر هەبوون پێیان دەدام، بەڵام نەبووە کە ڕێکخراو و جەماعەت و ئەوانە مەحاڵە، تەنانەت نەموێراوە زۆریش خۆمیان پێشان بدەم.

پرسیار: لە شەرەفنامە نووسیوتە کە جەنابی بارزانی هاوکاری کردووی؟

هەژار موکریانی: نا لە شەرەفنامە نەیکرد، بەڵام فەرمووی، ئەگەر مەلای جزیریت وەرگێڕا وەرە لای من و جارێکی دیکە مەچۆ وەکوو سواڵکەر داوا مەکە لە مەجموعەی عیلمی (کۆمەڵەی زانستی) و وتی، هەرچەندی تێبچێت من دەیدەم. کۆمەڵەی زانستی [شەرەفنامەیان] بۆ چاپکردم و من مەرجەکانی ئەوانم قبووڵ کرد، چونکە ویستم چاپ بکرێت.

پرسیار: واتە بۆ ئەوەی چاپ بکرێت؟

هەژار موکریانی: بەڵێ بۆ ئەوەی چاپبکرێت، من دام پێیان وتیان، باشە چاپ دەکرێت، بەڵام 10٪ت دەدەینێ، پاشان وتیان، 10٪یش نادەین، گوتم، چاکە. هەر ئەوەندە بوو.

پرسیار: بێ پارەش شەرەفنامەت پێدەدان بۆ چاپ؟

هەژار موکریانی: بیانگوتایە پارەش بێنە هەر دەمدانێ.

پرسیار: چەند کوڕت هەیە؟

هەژار موکریانی: دوو کوڕم هەیە، یەکێکیان ئەوەتا و ئەوەی دیکەیان لە ماڵەوەیە. چوارم هەبووە و ئەو حیکایەتەت بۆ بکەم سوودی نییە، زۆر ناخۆشە.

پرسیار: هیچ بەرهەمی نوێتان لەبەردەستە؟ بەرهەمی هونەری؟

هەژار موکریانی: بتوانم فەرهەنگەکە چاپ بکەم و بتوانم یاداشتەکانی خۆم بنووسم، بەڵام ئومێدم نییە کە چاپ بکرێت. هەر ئەوەندە، ئەگەر بتوانم یان بژیم ئەوەندە، دۆخم زۆر خراپە.

پرسیار: زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان، هیوادارین ساڵانی ساڵ بمێنیت و بەرهەمی نوێی...

هەژار موکریانی: من هیچ نیم، کوردی چاک بمێنێ زۆر باشترە، ئێمە دەچین بەڵام میللەت لەنێوناچێت، مەحاڵە.[1]
ئەم بابەتە 689 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net 21-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: فڕەنسا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 22-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 689 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سیراکۆس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,098
وێنە 105,426
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,013
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سیراکۆس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!