پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,154
وێنە 106,496
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
کۆنسوڵی ئەمریکا: پاشەکشەیەکی بێزارکەر لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان دا هەیە
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێرڤن هیکس

ئێرڤن هیکس
ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان یەکەمین هەڤپەیڤینی تەلەڤزیۆنیی لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو ئەنجام دا.

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا کە ڕۆژی 13ی شوباتی 2023 لە ناوەندی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە هەولێر وەڵامی پرسیارەکانی ڕووداوی دایەوە، ڕایگەیاند کە ئەوان زۆر نیگەرانن لەو پاشەکشێ بێزارکەرەی لە بواری مافی مرۆڤ، مافی ژنان و مامەڵەکردن لەگەڵ پێکهاتە کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان دا هەیە. لە هەمانکاتدا ڕایگەیاند کە ئەوان تەنیا هاوبەش نین لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵکوو هاوڕێی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆیەش ئامادەن بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسانە.

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هەروەها وتی، ئێستا ئەمریکا و بەتایبەتی باڵیۆز ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە باشترکردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان و لە پشت پەردەوە کاری زۆر دەکەن بۆ ئەو مەبەستە.

شاهۆ ئەمین، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی ڕووداو لە هەڤپەیڤینەکەیدا لەگەڵ ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک پرسیاری لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، دۆخی ئازادی و مافی کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان، هێزەکانی پێشمەرگە و نرخی دۆلار ئاڕاستە کرد.

هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان:

ڕووداو: بەڕێز هیکس سڵاو

ئێرڤن هیکس: سڵاو

ڕووداو: من، ئەو شێوازەی تۆم پێخۆشە کاتێک بە کوردی قسە دەکەیت. هەرچەندە ئێوە تەنیا ماوەیەکی کەمە، لە مانگی ئابەوە لێرەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێوە هەوڵدەدەن بە کوردی قسە بکەن. ئەوە زۆر باشە.

ئێرڤن هیکس: زمانێکی خۆشەویستە.

ڕووداو: سوپاس، زۆر باشە. من دەزانم ئێوە زمانزانێکی باشن.

ئێرڤن هیکس: من هەوڵدەدەم هێدی هێدی فێری سۆرانی ببم.

ڕووداو: زۆر باشە. ئێوە، لە مانگی ئابی 2022وەوە لێرەن. ئایا پەیامێکتان بۆ گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە؟

ئێرڤن هیکس: بەڵێ، بەتایبەتی دەمەوێت دەرفەتی ئەوەم هەبێت هەندێک بابەت لەگەڵ خەڵکدا بەش بکەم. دەمەوێت دەستکەوت و کارە فرەچەشنەکانی حکومەتی ئەمریکا باس بکەم کە لێرە ئەنجامیان دەدات. من، چەند تێبینییەکم ئامادە کردووە، ئەگەر دەرفەت بدەن، دەمەوێت ڕاستەوخۆ ئەو قسانە بکەم.

ڕووداو: بەڵێ، تکادەکەم.

ئێرڤن هیکس: سوپاس. دەمەوێت ئەوە بڵێم، سوپاستان دەکەم ئەم بەیانییە لەگەڵ ئێوەم، سوپاس بۆ بانگهێشتنامەکە تاوەکو باسی پەیوەندیی بەهێز و بەردەوامی حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی کورد بکەم. وەک کۆنسوڵی گشتی، من و تیمی کۆنسوڵخانە، شانازی بەو هاوبەشییەوە دەکەین کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی میدیا و بەرپرسانی کۆمەڵگەی بازرگانیی کوردستان درووستمان کردووە. ئێمە، گەورەترین بەخشەری هاریکاری مرۆیین و، لە ساڵی 2014ەوە 3.4 ملیار دۆلارمان بۆ ئەم مەبەستە خەرج کردووە.

ئێمە وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبین لە گەڕان بە شوێن دەرفەتەکاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی، سەربازی، کولتووری، پەروەردەیی و بازرگانییەکان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق. هاوکات ئێمە نیگەرانین لە پاشەکشێ لە بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ، تووندوتیژی لەسەر بنەمانی ڕەگەز و سەروەری یاسا، مامەڵەی یەکسان لەگەڵ ژنان و دەرفەتی یەکسان بۆ ئەندامانی کۆمەڵگەی پێکهاتەکانی کوردستان، هەروەها ڕێزلێگرتن و لێبووردەیی بەرانبەر کۆمەڵگەی فرەچەشنی ئایینی کوردستان.

ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی کوردستان بەهای هاوبەشیان هەیە، کە ژیان و ئازادی و بەدەستهێنانی خۆشبەختی لەخۆدەگرێت. لەنێو ئەم بەهایانەدا، بەهای ئازادی ڕاگەیاندن، ئازادی ڕادەربڕین و مافی گردبوونەوەی ئاشتیانەش هەن، بۆ بەرپرسیار ڕاگرتن و لێپرسینەوەی حکومەت.

ئێوە، زۆرجار گوێتان لە من بووە، دەڵێم ماڵێک کە یەکگرتووبێت، هەمیشە گەشە دەکات. من، هەروەها شانازی بە دەستپێشخەریی کۆنسوڵخانەوە دەکەم بۆ ئەوەی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەمریکا ڕابکێشێتە هەرێمی کوردستانی ئێراق. لە مانگی حوزەیراندا پێشوازی لە شاندێکی بازرگانیی ئەمریکا دەکەین. هەر دوێنێش، ئێمە تۆڕی ژووری بازرگانیی ئەمریکامان درووستکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکا - کوردستان.

ئەم تۆڕەی ژووری بازرگانیی ئەمریکا وەک گرووپێکی بانگەشە، کار دەکات بۆ هاندان و دەستنیشانکردنی دەرفەتەکان بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان بەرپرسانی بازرگانی ئەمریکا و کورد لە تەواوی کوردستانی ئێراق و ئێراقیشدا.

لە کۆتاییدا، دەمەوێت پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیی پارتی و یەکێتی بکەم بەهۆی واژۆکردنی مەرجەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی پێشمەرگە. هاوئاهەنگی نێوان پارتی و یەکێتی، گرنگی دامەزراندنی هێزێکی بەهێز، کاریگەریی پیشمەرگە پیشاندەدات. ویلایەتە یەکگرتووەکان هێشتا چاوەڕێی پیشڤەچوونی زیاترە سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا. ئێمە، چاومان لەوەیە پارتی و یەکێتی ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن تاوەکو بتوانین بەردەوامبین لە قوڵکردنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کوردستان. هەروەها دەمەوێت پیرۆزبایی لە کاک بەشدار حەسەن ئیسماعیل و تیمە یاساییەکەی بکەم بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی سەربە وەزارەتی دەرەوە بۆ ساڵی 2023.

کار و دۆستایەتی و هاوبەشی حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق وەک خۆی بەبەهێزی دەمێنیتەوە و، پەیوەندی خۆمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق فراوانتر دەکەین، ئەوەش لە ڕێگەی درووستکردنی بینای نوێی کۆنسوڵخانە کە تێچووەکەی 800 ملیۆن دۆلارە، هەروەها بە زیادکردنی سەردانی پایەبڵند و VIPیەکان لە واشنتن دیسییەوە، بە بەهێزکردنی تواناکانی پیشمەرگە و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ کۆنسوڵە هاوبۆچوونەکانمان بۆ برەودان بە مافەکانی مرۆڤ، ئازادی ڕاگەیاندن، ماف و دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان و گرووپی پێکهاتەکان.

ئێمە 2.3 ملیۆن دۆلارمان پێشکێشکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی لالش، پەرستگەی ئیزدییان. بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنیان بە دابینکردنی زیاتر لە 28 ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنانەوە و سەقامگیرکردنی شنگال، پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیجیتاڵکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، ڕاکیشانی بازرگانی و وەربەرهێنانی ئەمریکی و شاند و گرووپی بازرگانی بۆ کوردستان، دەستنیشانکردنی ئەو بەرنامانەی تایبەتن بە وزەی پاک و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، فراوانکردنی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کولتووریی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەخشینی 650، 000 دۆلار بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فراوانکردنی پرۆگرامی ڕاهێنانی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، هەروەها دڵنیابوونەوە لەوەی کار و پرۆگرامەکانمان سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و هەولێر لەخۆدەگرێت.

من، تەنیا ماوەی پێنج مانگە وەک کۆنسوڵی گشتی لە کوردستانم و ئەو دەستپیشخەرییانەی ئاماژەم پێدان پێچەوانەی ئەو قسە دەخاتەڕوو، کە گوایە حکومەتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە ئێراق یان لە ناوچەکە دەکشێتەوە. لە ڕاستیدا، ئێمە خەریکین پێچەوانەکەی دەکەین. زۆر سوپاس.

ڕووداو: سوپاس.

ئێرڤن هیکس: ئێستاش پێشوازی لە پرسیارەکانت دەکەم.

ڕووداو: بەڕێز هیکس، بەپێی ئەوەی لە وتارەکەتدا گوتت، من دەکرێت هەندێک پرسیاری زیاتر بکەم. ئێستا دەمەوێت بزانم ئێوە چۆن دەڕواننە پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکان؟

ئێرڤن هیکس: پەیوەندییەکی بەهێزە، پەیوەندییەکی هاوئاهانگە، ئەوە پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای هاوبەشی درووستکراوە، هاوبەشییەکی بەهێز، بەڵام نیگەرانییش هەن، ئەو نیگەرانییانەش کاتێک پەیوەست دەبن بە مافەکانی مرۆڤ گەورەن، بەتایبەت بەو پرسەی خستمەڕوو، پرسی بەهێزکردنی ژنان، مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپەکانی کەمینەکان، قبووڵکردنی گرووپی جیاوازی پێکهاتەکان، هەروەها کۆمەڵگەی ئایینی. ئێمە، ئەم پرسانەمان بە ڕێگەی دیپلۆماسی خۆمان لەگەڵ ئەندامانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو، بە تیشک خستنە سەر ئەم نیگەرانییە. ئێمە پێمان وایە ئەمانە پاشەکشێن. ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدانی حکومەت بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرسانە، بەڵام وەک هاوڕێ، چونکە ئێمە بە تەنیا هاوبەش نین، بەڵکوو هاوڕێین، وەک هاوڕێش دۆخی وا دێتە پێشەوە ڕەنگە هاوڕام نەبیت. دەبێت هاوڕێیەکەت قسە بکات، بەڵام لەبەرئەوەی هاوڕێی ڕاستەقینەین، دەبێت ئەو قسانە بگوترێن. ئەم قسانەش بە بێدەنگی دیپلۆماسی گوتراون و ئێمەش ئامادەین. بۆ نموونە لە هەفتەی ڕابردوودا لە گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دادوەری، ئێمە چاومان لەوەیە چۆن بتوانین هاوکاریی ڕاهێنانیان بکەین و چۆن دەسەڵاتی دادوەری بەهێز بکەین.

ڕووداو: باشە. بەم دواییانە تێبینی ئەوەمان کردووە سەردانی بەرپرسانی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئێرە کەمی کردووە، بۆچی؟

ئێرڤن هیکس: دەبێت بەڕێزەوە پێچەوانەی هەڵسەنگاندنەکەی تۆ قسە بکەم، لە ڕاستیدا لە پێنج مانگی ڕابردوودا کارم لەسەر ئەمە کردووە، دەتوانم ئەوە لەگەڵت بەش بکەم کە لە هەر مانگێکدا پێنج سەردانی ڤی ئای پی (VIP - کەسی زۆر گرنگ) مان هەبووە. لەو پێنج مانگەی من لێرە بووم، ئەو کەسە ڤی ئای پییانەش بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی لەخۆگرتووە وەک باربەر لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە. بەم دواییانەش ئێمە لەلایەن کۆشکی سپییەوە سەردانمان هەبوو وەک برێت مەکگۆرک.

ئێمە، سەردانی بەرپرسی باڵامان هەبووە کە هاتن بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پێشمەرگە. سەردانی ئەندامانی کۆنگرێسمان هەبوو، سێ بۆ چوار شاند لە کۆنگرێسەوە هاتبوونە ئێرە. با وەک دیپلۆماتێکی بە ئەزموون پێت بڵێم، ئەوە کارێکی نامۆیە بۆ کۆنسوڵخانەیەک بتوانێت ئەو ژمارە زۆرە سەردانەی لە ئاستی باڵادا هەبێت. لە باشترین دۆخدا دەکرێت یەک یان دوو سەردان بۆ هەر کۆنسوڵخانەیەک هەبێت، بەڵام سەردان لە ئاستی باڵا بەشێوەیەکی ئاسایی لە ئاستی باڵیۆزخانە دەبێت، لەو شوێنەی کە باڵیۆزی لێ دەمێنێتەوە.

بەڵام لەبەر پەیوەندیی ناوازە، لەبەر هاوبەشی و هاوڕێیەتیمان، هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی لە سەردانی ڤی ئای پی دەکات. دەتوانم ئەوەشت پێ بڵێم، من ئەوە دەزانم بەردەوام لەبەرئەوە لە فڕۆکەخانە کورسییەکم هەیە، چونکە کاتێکی زۆر لە پێشوازیکردن لە سەردانەکان بەسەردەبەم و ئەو گرنگیپێدانەش شتێکی زۆر باشە. ئەوە شتێکی زۆر باشە کە ئەو گرنگیپێدان و سەردانانە هەبن، بەڵام ئەو قسەیەی کە کەمبوونەوەیەک هەیە، دەتوانم پێت بڵێم؛ من و ستافەکەم بەهیچ شێوەیەک بەو شێوەیە نایبینین.

ڕووداو: باشە. ئایا هێشتا ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی بەهێز لەناو ئێراقێکی یەکگرتوودا دەکات؟

ئێرڤن هیکس: بەدڵنیاییەوە، بەڕێوەبەرەکەم، باڵیۆز ڕۆمەناوسکی ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕاوە لە باشترکردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان. من تێبینی ئەوە دەکەم سەرۆک نێچیرڤان بەم دواییانە چەند سەردانێکی کردوون، سەرۆکوەزیران دوو هەفتە پێش ئێستا لەوێبوو، ئەمانە ئاماژەی باشن لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆکوەزیران سوودانی. چاوەڕێی پەیوەندییەکی هاوکارانە و بنیاتنەرین بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێکی زۆر قوورس وەکوو یاسای نەوت و گاز.

سەبارەت بە پرسی شنگال، دوای گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئاوارە و پەنابەرەکان، هەروەها چەندین پرسی زۆر قوورس هەن کە دەبێت چارەسەربکرێن: میلیشیاکان، هەوڵەکانی داعش بۆ گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوە. هەموو ئەمانەش لە پەیوەندییەکی کاریگەر و هاوکارانەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا سەرچاوە دەگرن. ئێمەش گەشبینین کە ببینین بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی بەم ئاڕاستەیەدا هەیە.

ڕووداو: باشە. بەهۆی پارتە سیاسییەکانەوە هەڵبژاردن لە کوردستان دواخراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئارەزوومەندن هەڵبژاردنەکە ئەمساڵ بکرێت، کەچی هێشتا ڕێککەوتنێکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا نییە. چۆن دەڕواننە دواخستنی هەڵبژاردن لە کوردستان؟

ئێرڤن هیکس: ئێمە، هەمیشە پێشوازی لە هەڵبژاردن دەکەین، چونکە هەڵبژاردن هەمیشە دەرفەتێکە بۆ خەڵک بۆ بڕیاردان سەبارەت سەرکردایەتییان، کاتەکەشی پەیوەستە بە خەڵکی کوردستانەوە و ئێمە ڕێزی لێدەگرین. ئەوەی ئێمە چاوەڕێی دەکەین ئەوەیە؛ هەڵبژاردنەکان بە شێوازێکی ڕوون و بێگەرد بەڕێوەبچن و، بەشێوەیەک بێت کە هیچ پرسیارێک لەبارەی شەرعیەت و وردیی پڕۆسەکە هەڵنەگرێت، بەڵام ئێمە سەیری خەڵکی کوردستان دەکەین. سەبارەت بە کاتەکەش سەیری ئەوە دەکەین بزانین کەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن، چونکە دیموکراسی هەمیشە لە ڕێگەی پڕۆسەی دەنگدانەوە دەبووژێتەوە.

ڕووداو: بەڵێ، بەڕێز هیکس ئێوە لە وتارەکەتان بەتایبەتی تیشکتان خستە سەر ئازادیی ڕادەربڕین و مافی کەمینەکان بۆ هەموو کەسێک لە کوردستان، چۆن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی مافەکانی مرۆڤ، ئازادیی ڕادەربڕین، ڕاگەیاندن و مافەکانی ژنان لە کوردستان دەکەن؟

ئێرڤن هیکس: وەکوو خۆم لە قسەکانمدا ئاماژەم پێدا، ئێمە لێرە پاشەکشەیەکی بێزارکەر لەو بوارانەدا دەبینین، لە چەند بەشێکی دیاریکراوی هەرێمەکە. ئەم ڕەهەندانەی قبووڵنەکردن، لێدوانی دەمارگیرانە کە یارمەتیی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو نادەن. وەکوو نموونەیەکیش لەسەر ئەوە ئێمە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا گرووپی هاوئاهەنگیی کۆنسوڵخانە گشتییەکانمان پێکهێناوە. ئێمە 15 ئەندامی هاوبۆچوونمان لەگەڵ کۆنسوڵخانەکانی دیکە هەیە کە تێیدا نیگەرانییەکانمان بەدەنگێکی بەرزتر سەبارەت بە پاشەکەشێی مافەکانی مرۆڤ دەگەیێنین. ئێمە ئەم گفتوگۆیانەمان لەگەڵ ئەندامانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بەتایبەت لەبارەی بەندکردنی پەیامنێران، هەروەها پێشێلکاری بەرانبەر بەو کەسانەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە خۆپێشاندان دەکەن، ئەمانە ئەو شتانەن، کە ئێمە لە ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ تیشکمان خستوونەتە سەر کە بەوشێوازە نموونەییە نییە کە ئێمە حەزمان لێیەتی و، ئێمە بەردەوامین لە باسکردنی ئەم پرسانە. هەروەک ئاماژەشم بە کاک بەشدار حەسەن دا، کە خەڵاتی بەرگریی لە مافی مرۆڤی لەلایەن وەزیری دەرەوە وەرگرت. ئەمە ڕەنگدانەوەیەکە، مەرج نییە تایبەت بێت بە کەیسەکانی دادگە، کە بەرگرییان لێدەکەن، بەڵکوو تایبەتە بە گرنگیدان بە هەبوونی نوێنەرایەتیی یاسایی لەنێو کۆمەڵگەدا، بە جۆرێک دادپەروەرانە بێت و وەکیەکی بپارێزرێت بۆ هەموو کەسێک. ئایا کەسێک تاوانبارە یاخود نا، ئەوە کاری ئێمە نییە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین.

ڕووداو: بەڵام ئێوە هیچ پلانێکتان هەیە بۆ هاندانی ئەم پرسانە لە کوردستان؟

ئێرڤن هیکس: ئێمە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ئەندامێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد، ئەوان پرسی ئەوەیان کرد ئایا دەتوانین هاوکاری پێشکێش بکەین بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دادوەری، تایبەت بە سەروەریی یاسا. بۆیە ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین کە چۆن دەتوانین هاوکاربین. ئێمە، بەرنامەیەکی نایابمان هەیە، هەندێکجار کەسانی شارەزا دێنە وڵاتەکە و ئەزموونی ئەمریکا پێشکێش دەکەن و هاوبەشی پێدەکەن، با ئاماژە بەوەش بدەم؛ ئێمە، ویلایەتە یەکگرتووەکان ناڵێین بێ کەموکوورتین لەو بوارەدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام کۆشش دەکەین بۆ باشترکردن. هەروەها بەرنامەمان هەیە بۆ ناردنی شاندی ئاڵوگۆڕی کولتووری. ئێمە، شاند دەنێرینە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردن و فێربوون لەبارەی پڕۆسەی دادوەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەوە یەک نموونە بوو لە تیشکخستنەسەر مافەکانی مرۆڤ.

ڕووداو: دەمەوێت سەبارەت بە هەندێک پرسی نێوان بەغدا و هەولێر قسە بکەم. دادگەی فیدراڵیی ئێراق چەند بڕیارێکی دژی هەرێمی کوردستانی ئێراق دا، لە هەمان کاتدا حکومەتی ئێراق هاوکاریی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان وەستاندووە. کورد بەردەوامن لە داواکردنی جێبەجێکردنی دەستوور، ئێوە دۆخەکە چۆن دەبینن؟

ئێرڤن هیکس: وەک دەزانی، شاندێک ئێستا لە واشنتنە، وەزیری دەرەوە، وەک پێشتر گوتم بەڕێوەبەرەکەم، باڵیۆز ڕۆمەناوسکی ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە لە یارمەتیدانی بنیاتنانی پەیوەندییەکی ئەرێنی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا. دەمەوێت بڵێم، ئەمە یەکەم شتی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە ئاڵنگارییەکانی وەکوو بڕیاری دادگە. بۆیە ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی ئەو سەردانەین، بەڵام ئێمە بەردەوام لە پشتی پەردەوە خەریکی هاندان و درووستکردنی پەیوەندییەکی باش یان پەیوەندییەکی بنیاتنەرانەین. ئێمە زۆر دڵخۆشین کە دەبینین شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەم ئاڵنگارییانەی لە پێشمانن و، ئێمەش بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی گفتوگۆ بۆ چارسەرکردنی ئەم پرسە قوورسانە.

ڕووداو: بەڕێز کۆنسوڵ، بەم دوواییانە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی لەناکاو بەرزبووەوە کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاری کردە سەر ئابووریی ئێراق و کوردستان، خەڵکیش لەڕووی ئابوورییەوە ئازار دەچێژن، هیچ شتێکتان هەیە بەشی بکەی لەگەڵماندا لەوبارەوە؟

ئێرڤن هیکس: سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم، سەبارەت بە خستنەڕووی دۆلار، حکومەتی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بانکی ناوەندیی ئێراق نییە. ئەو پرسەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو کاری لەسەر دەکرا. ئەوەی ئێستاش ڕوودەدات ئەوەیە: چەند کەسێکی دیاریکراو و چەند هاوبەشێکی دیاریکراوی ناوچەیی هەن، چەند چالاکییەکی تاوانکاری دیاریکراو هەن کە سیستەمی بانکی بەکاردەهێنن بۆ سپیکردنەوەی پارە و لە ڕێگەی نایاسایی دیکە، ئەوەش زیان بە ئابووریی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەگەیێنێت. بۆیە ئەم پڕۆسەیە لێرەدا بۆ ئەوەیە ئەم کەسانە وەدەربنرێن تاوەکو شەفافیەت هەبێت و، چالاکیی نایاسایی نەبێت کە لەلایەن سیستەمی بانکییەوە ڕێگەی پێنەدرابێت. ئێستا گفتوگۆی هەنووکەیی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئێمەدا هەن لەبارەی چۆنیەتی دانانی نەخشەڕێگەیەک، بە دانپێدانان بەوەی کە چەند ئاڵنگارییەکی هەنووکەیی سەبارەت بە خستنەڕووی دۆلار هەن. دەڵێم با چاوەڕێ بین و بزانین ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوە چ ئەنجامێکی دەبێت، بزانین ئەو پرۆسانە چی دەبن و بزانین چ گفتوگۆیەک کراوە.

بەڵام دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم؛ ئەم پڕۆسەیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گفتوگۆی لەسەر دەکرا، بەهۆی ئەوەی هەندێک لایەنی تایبەتی لە ناوچەکە سیستەمی بانکییان بە خراپ بەکاردەهێنا بۆ ناردنی پارەی نایاسایی و زیانگەیاندن بە ئابووریی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

ڕووداو: وەزیری دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا نیگەرانە لە ناردنی دۆلار لە ئێراقەوە بۆ ئێران و سووریا؟

ئێرڤن هیکس: ئاماژە بەوە دەدەم، ئەوانە بەشێک بوون لە گفتوگۆکان، بەڵام من چاوەڕێ دەکەم بزانم ئەنجامی گفتوگۆکان چی دەبن، بۆیە لەوە زیاتر قسەی لەسەر ناکەم.

ڕووداو: باشە. ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان یارمەتیی پێشکێش دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالش. ئەمریکا پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان دەکات بۆ شنگال، بەڵام وەزیرێکی پێشووی ئەمریکا، پێموابێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو وتی، هەندێک بەربەست لە بەردەم پڕۆسەی گەڕانەوەدا هەن، چونکە هەندێک میلیشیا کە سەر بە ئێرانن یارمەتیدەر نین، بەربەست دەخەنە بەردەم پلانەکانمان. چیت هەیە لەمبارەوە؟

ئێرڤن هیکس: یەکەم شت وەکوو باسمان کرد پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا خاڵی دەستپێکە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی شنگال بگەڕێندرێتەوە و وەکوو یەکێک لە کارە لەپێشینەکان. زۆر کاری لەپێشینە هەن، زۆر ئاڵنگاری ڕووبەڕوومان دەبنەوە، چ لە بەغدا بن و چ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو یاداشتی لێکگەیشتنەی ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە درووستمان کرد، بەشێکی زۆر گرنگە. ئەم پڕۆسە بۆ ئەوەیە پێشمەرگەیەکی یەکگرتوو هەبێت. ئێستا یەکەی حەفتا و هەشتات هەیە و بۆ ئەوەی بتوانی بیانکەیە یەکەیەکی یەکگرتوو و کاریگەر. دەتوانم بڵێم [پێویستمان بە یەکەی] 150یە نەک 70 و 80، ئەوەش هێزێکی کاریگەر دەبێت بۆ وەدەرنانی ئەو میلیشیایانە، بۆ ئەوەی پارێزراوی و ئاساییش لەم ناوچانە هەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی کەسانی ئاوارە و پەنابەر بۆ ماڵەکانیان، هەر بۆیە ئەم یاداشتی لێکگەیشتنەی پێشمەرگە بەشێکی زۆر گرنگە و ئێمە بەم دواییانە واژۆکردنی نێوان پارتی و یەکێتیمان هەبوو سەبارەت بە وردەکارییەکان کە لێکتێگەیشتنەکە بەرەوپێش دەبات. ئەوە یەک هەنگاوە و ئێمە چاومان لە بەرەوپێشچوونی زیاترە لەو بارەوە، چونکە ئەوە بەشێکی زۆر گرنگی مەتەڵە گشتییەکەیە، ئاوارە و پەنابەرانی وڵاتیش بەشێکن لەو مەتەڵە. بەڵام لەو ناوچانەی ئەمنییەت نییە، هەبوونی پێشمەرگەی کاریگەر و بەهێز و یەکگرتوو زۆر گرنگە بۆ ئەو پڕۆسەیە.

ڕووداو: بەم دواییانە ئەڵمانیا تاوانەکانی داعشی دژی ئێزدییەکان بەجینۆساید ناساند، ئەمریکا هیچ پلانێکی لەو شێوەیەی هەیە؟ هیچ شتێک هەیە بۆ برەودان بەو بابەتە؟

ئێرڤن هیکس: ئێمە وەکوو لە قسەکانمدا ئاماژەم پێدا، بەردەوام دەبین لە قەبارەی پاڵپشتیمان و بەردەوامین لە بەخشینی هاوکاری بە کۆمەڵگەی ئێزدی. سەردانەکەم بۆ لالش دوو مانگ پێش ئێستا، بووە هۆی پێدانی زانیاریی زیاتر لەسەر گرنگیی هەبوونی پێشمەرگەیەکی بەهێز لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکگەیشتن، بۆ هەبوونی کۆمەڵگەیەکی ئێزدی کە هەست بە پارێزراوی بکات بۆ گەڕانەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکێشکردنی هاوکاریی سەرەکی لەبارەی کوالێتیی ژیان، لەو هاوکارییە مادییەی دەستەبەرمان کردووە. ئەمە زۆر گرنگە، کۆمەڵگەی ئێزدی ئازارێکی زۆری چەشتووە لە ئەنجامی هەوڵەکانی داعش بۆ جینۆساید و، ئێمە بەردەوام دەبین لە توانادارکردن و بەخشین بەو کۆمەڵگەیە. لە هەمان کاتدا چاوەڕێی درووستبوونی ئەم پێشمەرگە یەکگرتووە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن هێزێکی بەهێزی وەهایان هەبێت کە هانی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە بدات بۆ گەڕانەوە.

ڕووداو: باشە، ئایا ئەمریکا هیچ نیگەرانییەکی هەیە لە بەهێزبوونی ئیسلامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان؟

ئێرڤن هیکس: ئەوەی من زۆر لە کارکردن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست چێژی لێ دەبینم، ڕێزی بێپایانە بۆ ئیسلام و نەریتەکەی، بەتایبەت بۆ قبووڵکردن و هەستی پێکەوەبوون. ئەوەی جێی نیگەرانی ئەمریکایە کەسەکانن، ئێمەش لە ئەمریکا لەو جۆرە کەسانەمان هەیە کە لێوانلێون لە ڕق و قبووڵنەکردن، ئەوانەی بەشوێن ئەوەوەن لۆمەی کەسانی دیکە بکەن، لەجیاتی ئەوەی ببنە بەشێک لە کۆمەڵگە. ئەوان کۆمەڵگە دابەش دەکەن، ئەمەش نیگەرانییە تایبەتەکەیە، ڕەنگە بە خۆیان نەڵێن داعش، بەڵام هەندێک لە وتارەکانیان وەکوو داعشە. بۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵگە دەبێت دڵنیاببین لەوەی ئەم دەنگانە کاریگەر نابن و کۆمەڵگەی ئێمە ئاڵوودە ناکەن، لە کۆمەڵگەی جیهانی و لێرەش لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

ڕووداو: بەڕێز ئیرڤن هیکس خۆشحاڵ بووم بە قسەکردن لەگەڵ ئێوە، زۆر سوپاس.

ئێرڤن هیکس: سوپاس. [1]
ئەم بابەتە 447 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 22-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 447 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,154
وێنە 106,496
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!