1-پشتگوێخستنی هەستەکانی منداڵەکەت، وایلێدەکات خۆی وەکوو کەسێکی بێبایەخ ببینێت، زۆر کات گرفتی دەروونی لێ دەکەوێتەوە.
2-ڕێگە نەدان بەوەی منداڵەکەت بیر بکاتەوە و هەڵبژاردن بکات، یان تێنەگەیشتن لێی، زیان بە دەروونی دەگەیەنێت، چیتر متمانەی بە بڕیارەکانی نابێت.
3-. کاتێک ناچاری دەکەیت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک نەکات و هەمیشە پێی دەڵێیت نابێت هەڵە بکەیت، هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی نەتوانێت ڕووبەڕووی جیهان ببێتەوە.
4-هەموو منداڵێک ڕێگەی خۆی هەیە بۆ دەربڕینی هەستەکانی، فشاری مەخەرە سەر بەوەی ناچاری بکەیت بەو شێوەیە ڕەفتار بکات کە چواردەورەی دەیەوێت، ئەگەر نا وایلێدێت هەمیشە لە هەوڵی ڕازیکردنی کەسانی دیکەبێت.
5-ڕەنگە لە منداڵی خۆت خەونت بە شتێکەوە بینیبێت و پێی نەگەیشتبێتیت، منداڵەکەت ناچار مەکە ئەو خەونەی تۆ بەدیبهێنێت، ئەو خەونی خۆی هەیە و هاندەری بە بە خەونەکەی بگات. [1]