پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,690
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کوردانی خۆراسان، پارێزەرانی زمان و کولتوور
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردانی خۆراسان، پارێزەرانی زمان و کولتوور

کوردانی خۆراسان، پارێزەرانی زمان و کولتوور
کوردانی خۆراسان، پارێزەرانی زمان و کولتوور
#شەریف فەلاح#

لە سەرەتای سەدەی شانزیەمی زایینی ئیمپراتۆریەتیی شیعە مەزھەبی سەفەویان، وەک ڕکابەرێک لەبەرانبەر ئیمپراتۆریەتیی سوننە مەزھەبی عوسمانیدا خۆی دەرخست و بە مەبەستی سەپاندن و ھەژمونی ئایدۆلۆژیا و مەزھەبی شیعە و چەند ھۆیەکی دیکە، لەگەڵی کەوتە ململانێیەوە.

زێدی و نیشتمانی کورد لەم گێروکێشەیەدا کەوتە بەر پەلامار و ئیدیعای ھەردوو ئیمپراتۆریەتەکەوە. لە ساڵی 1514ی زایینی، لە ناوچەی (چالدێران) کە ئێستا شارەدێیەکی سەر بە پارێزگای #ورمێ#یە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تێھەڵچوونێکی توند و خوێناوی لەنێوان ئەو دوو ئیمپراتۆریەتیەدا ڕووی دا کە بە (شەڕی چالدێران) ناسراوە، لەو شەڕەدا ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بەسەر ئێراندا سەرکەوت. لە ئەنجامدا نەتەوە و نیشتمانی کورد لەلایەن ئەو زلھێزەی ناوچەوە لێک ترازا و دابەش کرا و بەشێکی کەوتە بەر ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئەو بەشەکەی دیکەشی بە ئیمپراتۆریەتیی سەفەوی بڕا.
ئێڵ و عەشیرە و ھۆزە کوردەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی شاعەباسی سەفەوی ساڵی 1598ی زایینی، یان بەپێی سەرچاوەکانی دیکە 1602ی زایینی (لە ناوچەکانی نێوان ڕۆژاوای گۆلی ورمێ و دەوروبەری گۆلی #وان# و باشووری ڕووباری ئەرەس بۆ ناوچەی #خۆراسان# لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران دوور خرانەوە و کۆچێنران) .
دکتۆر (کەلیموڵڵا تەوەحودی) کە بە باوکی مێژووی کوردەکانی خۆراسان ناسراوە، لە پەڕتووکە بەنرخەکەی (حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خۆراسان) دا دەنووسێ: (ئەو پەنجا ھەزار ماڵباتە کورد لە ئێڵی گەورەی زەعفەرانلوو، شادلوو، قەراچورلوو و بەشێکیشیان لە ھۆزی جەلالی و عەشیرەی گەورەی شکاک بوون کە بەڕای ئەو مێژوونووسە ھۆکاری ئەو ھەڵکەندن و کۆچاندنەش بەتەواوەتی سیاسی بوو. ھۆز و عەشیرە کوردەکان نێردرانە خۆراسان ھەتا لەلایەک لەبەرانبەر ھێرشە بەردەوام و یەک لەدوای یەکەکانی (ئۆزبەک)ەکاندا بەرگری لە پارێزگای خۆراسان بکەن و لەلایەکی دیکەشەوە جیاکردنەوەی و لێکترازانی کوردەکان لە یەکتر دەبووە ھۆی لاوازیی ھێزیان لە کوردستان کە ئەوکات ویست و داخوازییەکان جێگەی ڕەزامەندی و بە ویستی شاعەباس نەبووە).
کوردە دوورخراوەکان بۆ خۆراسان بەھۆی ئازایەتی و بەھێزی و شارەزایی لە شەڕدا، توانیان ھێرشبەرە ئۆزبەکەکان لە ناوچەکانی خوراسان دوور بخەنەوە و ئەو ناوچانەش کە داگیر کرابوون، کۆنترۆڵ بکەنەوە. کوردە دوور خراوەکان بۆ خوراسان پاش ئەو دەسکەوتانە لەوێ وەک سامان و نیشتمانی ھەقیقی و مافی سەرەکیی خۆیان و بە ڕەزامەندی و ھاندانی شا عەباسی سەفەوی نیشتەجێ بوون و لەبەرانبەر پاراستنی ئەو ناوچە سنوورییانەدا لەدانی باج و سەرانە بەری کران. ناوچەیەکیان ھاوشێوەی خۆ بەڕێوەبەری پێکەوە نا، لەڕاستیدا کوردە دوور خراوەکان لەژێر ناوی پارێزەری شەرەف و کەرامەتی سنوورەکانی ئێران بۆ ھەمیشە لە خوراسان نیشتەجێ بوون و لە زێد و وار و کولتووری ھەزار ساڵەی خۆیان دابڕان و ئەو شوێنەی کە کوردی خوراسانی لی َدەژیین لە ھەندێ سەرچاوەدا بە کوردخانە ناسراوە.

$کوردخانە دەکەوێتە کوێی خوراسانەوە؟$
خوراسان ناوچەیەکی گەورە و پان و بەرینە. نزیکەی ھەموو سنووری ڕۆژھەڵاتی ئێران دەگرێتەوە، واتە لەلای ڕۆژھەڵات، لە سنووری تورکمانستان لە باکوورەوە، بە درێژایی سنووری ئەفغانستان دادەکشێت، تا بۆ سنووری پاکستان درێژ دەبێتەوە. لە ڕۆژاواش، بیابانی گەورە و قاتوقڕی (لووت) ، لە ھەرێمەکانی دیکەی ناوەڕاستی ئێرانی دادەبڕێت. ھەرێمەکە کراوەتە سێ ئوستان: باکووری خوراسان، خوراسانی ڕەزەوی و خوراسانی باشوور.
کوردەکان بە زۆری لەوپەڕی باکوور، لە پارێزگای باکووری خوراسان، لە چەند شار و شارۆچکەیەک و دێھاتی تایبەت بەخۆیان دەژیین. کوردەکان بۆخۆیان ژمارەی خۆیان بە پتر لە 2 میلیۆن کەس دەخەمڵێنن.

$کوردخانە$
کوردانی ئەو دەڤەرە، لە 22 ھۆزی گەورە و 122 بنەماڵەی بچووکتر پێکھاتوون و ئەوان بە خاک و وڵاتی خۆیان دەڵێن (کوردخانە) . ڕووبەری گشتیی خاکی کوردان، یان کوردخانە، بریتییە لە 64٫144، شەست و چوار ھەزار و سەت و چل و چوار کیلۆمەتری چوارگۆشە. بۆ ئەوەی لە گەورەیی و پان و پۆڕی ئەو خاکە بگەین با لەگەڵ ڕووبەری چەند وڵاتێکی ناسراوی دنیا، بەراوردی بکەین. ڕووبەری قەتەر 11 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ڕووبەری تەیمووری ڕۆژھەڵات 14 ھەزار و 600 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ھەروەک سلۆڤێنیا 20 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.ئیسرائیل 21 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەلبانیا 29 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەرمەنستان 29 ھەزار و 800 کیلۆمەتری چوارگۆشە. بەلجیکا 31 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. مۆلداڤیا 34 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. تایوان 36 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. سویسرا 41 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ھۆڵەندا 42 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. دانیمارک 43 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. کورواتیا 57 ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. وەک دەردەکەوێت، ھەموو ئەو دەوڵەتە ناسراوانەی سەرەوە، ھەروەک زۆری دیکەش، بە ڕووبەر لە کوردخانە بچووکترن.
جگە لە کوردخانە، ژمارەیەکی زۆر کوردی ناوچەکە، بۆ ئیش و کار، یان ھۆکاری دیکە لەدەرەوەی کوردخانە و لە شارە گەورەکانی خوراسان دەژیین. وەک مەشھەد، نیشابوور و سەبزەوار. ھەندێک سەرچاوە تەنیا ژمارەی کوردانی دانیشتووی (مەشھەد) ، بە 400 ھەزار کەس دەخەمڵێنن. دیارە زۆری دیش، بەھۆی خوێندن و کارەوە پەڕیوەی شارەکانی دیکە ئێران، وەکوو تاران بوون.
ئەگەر پێناسەی تۆپۆگرافیای کوردخانە بکەین، ئەوا دەڵێین ناوچەیەکی شاخاویی بە پیتە. دوو ڕووباری تێدایە. ئاست و ڕێژەی باران بارین، لە ناوچەکە بەرزە. کشتوکاڵ بە ڕێژەیەکی بەرز دەکرێت. لە ھەردوو ناوچەکانی قووچان و ڕاز، نەوت و گاز بە بڕێکی کەم دۆزراونەتەوە.
کوردانی خوراسان، ھەروەک کوردانی ناو کوردستان، خاوەنی سامانێکی گەورە و دەوڵەمەندی فۆلکلۆرین. ئەوان دابوونەریت و فۆلکلۆری خۆیان، بە شێوەی جۆراوجۆر و، نەوە دوای نەوە، تا ئەمڕۆ پاراستووە. تا سەرەتای سەدەی بیستەمیش، کوردانی ناوچەکە بەگشتی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، (شوانکارەیی) بوون. ئێستە لەوێش وەک ھەر شوێنێکی دیکە کار و پیشەی جۆراوجۆر سەریانھەڵداوە. لە شارەکانیشیاندا بەتایبەت قووچان و شیروانە، ھەروەھا بجنورد، ئەسفەرایین و تا ڕادەیەک شارەکانی دیکش، کار و پیشەی باوی شاری و فەرمانبەری لە دەزگاکانی دەوڵەت، شانبەشانی دووکانداری و بازرگانی، باوە. گەورەترین شارەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: قووچان، بجنوورد، ئەسفەراین، چناران، فارووج، باجگیران، دەرەگەز، کەلات، لایین، مانە و سملقان، ڕاز و ڕادکان، کە زۆرینە یان نزیک بە زۆرینەی گوند و لادێییەکانی سەر بەو شارانەش ھاووڵاتییانی کوردن کە زۆربەیان سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.
بە گوێرەی ھەندێک سەرچاوە 60% لە سەدی کوردانی ئەوێ، ھێشتا لادێ نشینن و، کاری ئاژەڵداری و جوتیاری دەکەن. 35% لە سەدی دانیشتووانیش، لە شارەکان نیشتەجێن. ھەروەک 5%یان، ھێشتا بە ژیانی کۆچەری، یان ڕەوەندی دەژیین و کوێستان و گەرمیان دەکەن. ئەم شێوە ژیانە سەرەتاییەی کوردان، لە لادێ و ئاژەڵداری، یان ڕەوەندی و کوێستان و گەرمێن کردن، ھۆکاری سەرەکیی پاراستنی زمان و دابوونەریتی دیکە وەک جلوبەرگ و خواردن و ئاواز و گۆرانی و داستان و لاوکەکانیان بووە.
گرنگترین ڕووبار لەو ناوچەیە، ڕووباری (ئەترەک)ە کە لە کوێستانەکانی (ھەزار مەسجد)ەوە سەرچاوە دەگرن و دەڕێژتە زەریای خەزەرەوە. گەورە و بەرزترین کێو و شاخەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: ھەزار مەسجد لە ڕۆژھەڵات، بینالوود لە باشووری ڕۆژھەڵات، شاجیھان لە باشوور، ئاڵاداغ لە ڕۆژاوا و کێوی گولیل لە باکوور کە ھاوسنووری وڵاتی تورکەمەنستانە.
ھەموویان بە شێوەزاری کورمانجیی سەروو دەئاخڤێن و بەو پێیەی کە ماوەی زیاتر لە 400 ساڵە لە نیشتمان، زمان و کولتووری دایکیی خۆیان دوور خراونەتەوە، ھەروەھا چەند ھۆیەکی دیکەی وەک ھەڵاواردنی زمانی، فەرھەنگی ئابووری بەتەواوەتی لەلایەن دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانەوە پەراوێز خراون.
وەگەڕ نەخستنی دەسمایەی حکوومەتی لەو ناوچانەی کە کوردی تێدا دەژی، پشتگوێ خستنی بەرپرسانی حکوومەتی بوونەتە ھۆی ئەوەی کە گەشە و بووژانەوەی ئەو ناوچانە بگاتە کەمترین ئاستی خۆی، لەبەرانبەردا دێوەزمەی ھەژاری، تووشبوون بە مادە ھۆشبەرەکان و بێکاری و خەسار و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان باڵ بەسەر ئەو ناوچانەدا بکێشێ. ھەرچەند ئەو گرفت و دیاردانە لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بەدی دەکرێن، بەڵام سیاسەتی دوژمنکارانە لە ھەندێ ناوچە بە ئەنقەست ڕەچاو دەکرێت.
ماوەی نزیک بە دوو دەیەیە کوردانی خوراسان لەژێر کاریگەریی و ھێژمۆنیی وتاری نەتەوەیی و بووژانەوەی فەرھەنگی نەتەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەتی گەشە و بووژانەوەی کولتووری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە بزاوت و ڕاسانێک و لەسەر بنەما و ڕیشەی ئەدەبیات و زمان و کولتووری دێرینی نەتەوەیی بەدوای ناسنامەی خۆیانەوەن. ئەم جووڵانەوە فەرھەنگییە لەئاستی میدیا کوردییەکاندا بە زەقی دەبنینرێ، بۆیە کەوتوونەتە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی توندی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی حکوومەت و چالاکانی فەرھەنگی، مەدەنی و سیاسی و ھونەریی کوردی خوراسان دەگیرێن و لەژێر زەخت و گوشار دان و ھەتا ئێستە دەیان چالاکوانی فەرھەنگی، مەدەنی، نووسەر، شاعیر، ھونەرمەند و خوێندکاری کوردی خوراسان دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان و ناوەندە ئەمنییەکان کراون.
ناوەندەکانی فێرکاریی زمانی کوردی، ڕێکخراو و دامەزراوەی سیاسی و مەدەنیی کورد و تەنانەت غەیرە کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوەتی قەدەغەن و لەگەڵ ئەو کەسانەی ھەوڵی ڕێکخستنی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بدەن، بەتوندی ھەڵسوکەوت دەکرێت.
گرتنەبەری ئەم سیاسەتانە لەڕاستای ئاسمیلاسیۆنی کولتووری و زمانیدا دەکرێن ھەتا زیاتر لە ڕەگ و ڕیشە و ناسنامەی خۆیان دوور کەونەوە و لەناو کولتوور و زمانی باڵادەستدا بتوێنەوە.
ئەوەی گرنگە و دەبێ جەختی لەسەر بکرێتەوە، سەرەڕای ئەو زەخت و گوشارانەی بە درێژایی 400 ساڵ لەلایەن حکوومەتە جۆراوجۆرەکانەوە لەباری کولتووری و سیاسییەوە لەسەریان بووە، بەڵام پێداگرییان لەسەر پاراستنی زمان و ئەدەب و کولتووری خۆماڵی و ڕەسەنی خۆیان کردووە.
فۆلکلۆر و زمان و ئەدەبی زارەکی، پاراستنی دابوونەریت و کولتوورە ڕەسەن و دێرینەکان یەک لەو بوارانەیە بە نھێنی و شاراوەیی کاریان لەسەر کردووە و بە گیان و دڵ پاراستوویانە.
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا شان بەشانی ڕەوت و جمشتی ڕۆشنبیری و بووژانەوەی فەرھەنگی و زمانی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەوێش جموجۆڵ و بووژانەوەی فەرھەنگی لە ئاستێکی بەریندا دەستی پێکرد.
بە چوونی ڕێژەی زۆری خوێندکارانی کوردی ئەو ناوچانە بۆ زانکۆکانی مەشھەد و تاران و ئاشنابوونیان لەگەڵ خوێندکارانی دیکەی کورد و دامەزرانی پەیوەندیی لەنێوان نووسەر، ڕۆشنبیر و نوخبەکاندا ئیتر وتاری نەتەوەیی و دۆزینەوەی ناسنامە لەلایان بووەتە بابەتی سەرەکی و ئەم پرسە لەناو زۆربەی توێژەکانی کوردانی خوراساندا ڕووی لە گەشەکردن کرد.
ئەگەرچی کوردەکانی خوراسان بە سنوور و جوگرافیا لە چەقی پرسەکانی کوردستان دوورن، بەڵام زەخت و گوشار و دووری نەیتوانیوە ناسنامەی کوردایەتییان لێ زەوت بکات و ھەردەم بیر و خەیاڵیان لەلای زێد و نیشتمانی دایکیی خۆیان کوردستان.

ناکرێ باسی مێژوو، زمان و ئەدەب و فەرھەنگی کوردانی خوراسان بکەین و باسی ڕۆڵ و کاریگەریی ڕۆشنبیر و نووسەرانی دڵسۆز و خۆنەویستی کوردی ئەو ناوچەیە نەکەین. یەک لەو نووسەر و مێژوونووسە پشوو درێژانە (کەلیموڵڵا تەوەحودی)یە کە لە بووژانەوەی زمان و ئەدەب و پێگەیاندنی لاوان و خوێندکاران و ھاندانی چالاکانی فەرھەنگی و بەگشتی زیندووکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی خوراساندا ڕۆڵی کارا و پێشەنگی گێڕاوە.
لەبارەی مۆسیقا ڕەسەنەوە کوردەکانی خوراسان خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەندن و لەم بارەوە چەندین گۆرانیبێژ و ژەنیاری میللیی و نوێخوازییان ھەیە و ئێستە چەند گرووپێک لەو ناوچەیە سەرقاڵی کارن کە گرووپی (کوات) ناسراوترینیانە.لێرەدا ئاماژە بەناوی ھەندێ لە ئوستوورەکانی بواری شیعر، مێژوو، ئەدەب و ھونەری کوردەکانی خوراسان دەکەین.
لە سەردەمی ئەفشاریە و زەندییەکان: کەسێکی وەک میزا حەبیبوڵڵا مستەوفی شاعیری حیماسیی ناسروی کوردە و دیوانی “مەحموود نامە” بەرھەمی ئەوە. لە دەوری قاجارییەکان کەسێکی وەک (جەعفەر قولی زەنگلی) شاعیر و ھونەرمەندی میللی بواری مەقام و ئوستوورەیی کوردەکانی خوراسان سەرھەڵدەدات کە بە ھۆنراوە و میللی، حیماسی و ئوستوورەییەکانی بە زاراوەی کورمانجیی سەروو مێژووی ڕووداو و کارەساتەکانی ناوچەکە و ئێرای تۆمار کردووە. لە دەورەی دووەمی قاجارییەکاندا دەتوانین ئاماژە بە (مەلا ئیسماعیل بوغانلوو) و مەلا (عەلی ڕازی) ناسراو بە (بێچارە) و (حاج محەمەد بوغانلوو) بکەین. لە دەرەی سێیەمی قاجارییەکاندا کەسێکی وەک (سەردار عیوەز خان) سەرھەڵدەدات کە سەرۆکی ئێلی جەلالی بووە و کەسێکی شۆڕشگێر و قارەمان بووە و لە بواری ئەدەب و شیعریشدا دەستی بالای ھەبووە. ھەروەھا (ئاھەنگ حەجۆ خان)، (ئاھەنگ خوداوەردی سەردار).
لە سەردەمی پالەویدا کەسانێکی وەک: (حەیدەر ڕشوانلوو، ھەیبەتوڵڵا ناتقی، عەلی مێھرەو) پەیدا بوون کەل بورای ئەدەب و شعر و زمانی کوردیدا چالاک بوون.سەردەمی کۆماری ئیسلامی: کەلیموڵڵا تەوەحودی (کانیماڵ) نووسەر، مێژوونووس کە بە خۆی و ماڵبات و کەسوکارییەوە ھەموو ژیانیان لەپێناو بووژانەوەی فەرھەنگ و مێژوو و ھونەری کوردانی خوراساندا تەرخان کردووە و لەم بارەوە جیا لە پەڕتووکی 6بەرگیی (حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان) چەندین پەرتووکی دیکەی لە بواری جیاجیادا چاپ و بڵاو کردووەتەوە. لەناو نەوەی ئێستاشدا دەتوانین ئاماژە بە ناوی ئەم کەسانە بکەین: (سمایل حسێنپور، حەسەن ڕەوشەن، عەلی جەلایر، جەواد ڕەزایی، حەمید حسێن عەلی پور، مەحموود فەرخوندە، عەلی ڕەحمەتی، حەمید نەجەفزادە، ئیبراھیم شمشێریان، کیان ەەبانی، غوڵامڕەزا محەمەدی، حسێن قیاسی ئابادی، کەریم ئەکبەرزادە، فەرامەرز ڕۆستەمی، بەرات سەعادەتزادە، ڕەزا موسەلڕەزایی، محەمەد بەراتیان، غوڵامحسێن عەباسزادە، و خاتوون قەیتاقی، سەعادەتزادە، قادری فەرخوندەو… ھتد).[1]
ئەم بابەتە 426 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 21-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 426 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,690
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!