پیاو بە قسەی خۆی دەبەسترێتەوە.
قسەکردن لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا لەناو دانیشتنی گەورە پیاواندا بەهای تایبەتیی خۆی هەیە، بۆیە هەموو جۆرە قسە و گفتوگۆیەک لەو جۆرە شوێنانەدا ناکردێت، گەر قسەیەکیش بکرێت دەبێت مانادار و بەهاداربێت، ئەگینا قسەکە لەسەر خاوەنەکەی دەکەوێت و دەبێت باجەکەیبدات. مەبەست لەوەیە کە قسەیەکت کرد، دەبێت بیبەیتەسەر. [1]