پیاو کە زۆری وت، باشیش ئەڵێ و خراپیش.
زۆر بڵێیی یان زۆر وتن جۆرێک هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتییە لە هەندێک مرۆڤ دەوەشێتەوە، زۆر کەس لە ماڵی خۆی کاتی پێویستی پێنادرێت کە گفتووگۆی تەواو ئەنجامبدات و ئەوەی لە ناخیدایە دەریببڕێت، بۆیە هەل دەقۆزێتەوە و کە جێگەی تر داخی دڵی هەڵدەڕێژێت یان لە هەموو وتنێکدا بەژداریدەکات و ڕای خۆی دەڵێت. پەندەکە بە کەسێکی زۆربڵێ ئەوترێ کە ڕێی بکەوێتە هەموو قسەیەک. [1]