پیاو چووە شاری کەچەڵان، ئەبێ دەست بگرێ بەسەریەوە.
لە کوردەواردا کەسانی کەچەڵ بەردەوام کڵاو لەسەردەنێن، بۆ ئەوەی عەیبی کەچەڵیان بشارنەوە، پەندەکە مەبەستی لە پیاوە کە چووە هەر جێگەیەک دەبێت پەیڕەو لە نەریتی ئەو شوێنە بکات، خۆی لەگەڵ یاسا و ڕێسانی ئەو جێگەیەدا بگونجێنێت کە تێێدادەژیی یان کاری لێدەکات. [1]