پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 106,013
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
حەسەن خەیری خایین بوو یان نیشتمانپەروەر؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەن خەیری خایین بوو یان نیشتمانپەروەر؟

حەسەن خەیری خایین بوو یان نیشتمانپەروەر؟
$حەسەن خەیری خایین بوو یان نیشتمانپەروەر؟$
#کاوە ئەمین#
هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ تیمێکی ڕووداو بۆ تۆمارکردنی زنجیرە بەرنامەیەکی پەنجەمۆر سەردانی تورکیا و باکووری کوردستانمان کرد. هەرچەندە هەر کە لە باشووری کوردستانەوە بەڕێکەوتین پلانێکی دیاریکراومان هەبوو، دەمانزانی چی دەکەین، بەڵام سەردانی چەند ناوەندێکی فەرهەنگی لەنێویاندا وەشانخانەی ئاڤێستا کە عەبدوڵڵا کەسکین خاوەنیەتی، پلانەکەی گۆڕین و کاری دیکەمان بۆخۆمان زیاد کرد.
کاک عەبدوڵڵا کەسکین پێشنیازی کرد بەرنامەیەک لەگەڵ کەسایەتییەکی باڵکێش تۆمار بکەم، جگە لەوەی ئەو کەسە خۆی مێژوونووسە، لە تەمەنی لاویشیدا یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا - مەهەپە، ئەویش مەحموود ئاکیورکلییە. بە تەلەفۆن قسەمان کرد، بە کورمانجییەکی زۆر جوان قسەی دەکرد، پێم سەیربوو کەسێک ئەندامی مەهەپە بووبێت بەو کوردییە جوان و پاکژە قسە بکات، ئەویش بەلایەوە سەیربوو تیمی تەلەڤزیۆنێکی کوردستان لە باشوورەوە وەکوو خۆی دەیگوت، بەدوای ئەودا بگەڕێت.
ماڵەکەی بە ئۆتۆمبێل ماوەی کاژێرێک زیاتر لە ناوەندی شاری ئیستەنبووڵەوە دووربوو. بەسەر یەکێک لە پردە هەڵواسراوەکانی ئیستەنبووڵ کە بەشی ئاسیا و ئەوروپای شارەکەی پێکەوە دەبەستێتەوە، پەڕینەوە. تاوەکو چاو بڕ دەکات دەریا و دارستان ئاوێزانی یەکتربوون، ئەوە دیمەنێکیان نەخشاندووە، چاو لە سەیرکردنی تێر نابێت. ڕاوین ستێرک بەسەرهاتی پێشتری خۆیمان بۆ دەگێڕیتەوە، ئەوکاتەی چەپێکی ئەنارشیست بووە و بەگژ هەموو شتێکدا چووەتەوە، چەند جارێک لە تورکیا زیندانی کراوە، وەک خۆی دەیگوت ئەوەی خوا پێی ناخۆش بێت لە تورکیا بە زیندانییانی دەکرد.
دوای نزیکەی کاژێرێک بەلای ڕاستی جادە خێراکەدا لادەدەین، دەگەینە بەردەم چەند خانووێک کە دیارە شوێنی کارکردنن، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل وەستاون، بە تورکی بەخێرهاتنمان دەکەن. پیاوێکی سپۆرت، بە خۆی و سمێڵێکی پڕەوە لە پلیکانەکانی نهۆمی سەرەوەی خانووەکە دێتە خوارەوە، بەرەو ڕوومان دێت. ئێمە لەناو باخچەکەداین، هەرچەندە هاوین بوو، بەڵام شێداریی ئیستەنبووڵ ئەوێشی گرتووەتەوە، دادەنیشین و ئەوەندەی بڵێ یەک و دوو، چا و ئاومان لە بەردەم دادەنێن. من بە چاوی کڕیارەوە هەموو شوێنەکە دەخەمە ژێر چاودێرییەوە، دەڵێی خۆم لە فیلمێکی مافیاکاندا دەبینمەوە، ئاخر دیمەنی باخ و خانووەکان و ئەوانەی لەوێ کاریان دەکرد و دەهاتن و دەچوون، نازانم بۆ وێنەیەکی وایان لە هزری مندا نەخشاندبوو. دەنگی پیاوانە و کوردییە جوانەکەی کاک مەحموود ئاکیورکلی سەرنجی ئێمەی بەلای خۆیدا ڕاکێشابوو. پیاوێکی شارەزا لە دیرۆکی کوردستان و تورکیا. لەنێو قسەکانیدا ناوی حەسەن خەیری هێنا، دەمێک بوو دەمویست لەسەر ئەو کەسایەتییە زانیاریی درووست وەربگرم، بەڵام خۆم گرت بۆ کاتی تۆمارکردنی بەرنامەکە. حەسەن خەیری یەکێک بووە لە پیاوماقوڵەکانی دەڤەری دێرسم و لە سەرەتای دامەزاندنی کۆماری تورکیادا ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیا بووە، پێشتر کە لەناو سوپادا بووە، ئاشنایەتی و تەنانەت دۆستایەتی لەگەڵ ئەتاتورکدا هەبووە.
زۆرجار لە باشووری کوردستان حەسەن خەیری وەک کەسێکی خائین بە نەتەوەکەی وێناکراوە و تاوەکو ئەو ڕادەیەی کە بەناوی ئەوەوە دەڵێن گوایە لەکاتی لە سێدارەدانیدا گوتوویەتی: ''تکایە گۆڕەکەم لە شوێنێک هەڵبکەنن سەرەڕێ بێت تاوەکو کاتێک کورد هاتوچۆ لەوێوە دەکەن، هەموو جارێک لەپای خیانەتەکانم تفێک لە گۆڕەکەم بکەن.
لە بەرنامەی پەنجەمۆردا کە لە ماڵەکەی خۆی لەگەڵ ئاکیورکلی تۆمارمان کرد، درووست ئەو تۆمەتانەم کردنە پرسیار و لە کاک مەحموودم کردن، ئەمەش وەک ئەوە وابوو ئاگر بە پووشەوە بنێم و، خۆی تووڕەکرد و وتی: ئاخر ئەوە چ قسەیەکە؟ کورد لە خۆڕا خەڵکانێک دەکەنە پاڵەوان و خەڵکانێکی دیکەش دەکەنە خائین، ئەمە لای ئێمەی کورد وەک ئاو خواردنەوەیە، ئەمە گەورەترین ناهەقییە بەرانبەر کەسایەتییەک دەکرێت کە چووەتە بەر دلۆڤانی خودێ، ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کوا بەڵگەکانیان لە کوێ شاردوونەتەوە بۆ دەریان ناخەن؟
مەحموود ئاکیورکلی باسی لەو بەڵگانامانە کرد کە تازە کەوتووەتە دەستیان و وتی: کاتێک لایەنگرانی شێخ سەعید چوونە ناو شاری خارپێتەوە، شێخ شەرەف چووەتە ماڵی حەسەن خەیری و هەر ئەویش بردوونی بۆ ناوەندی ویلایەتی خارپێت و ڕادەستی کردوون. حەسەن خەیری تەلەگرافێکی بۆ مەمەد جەلال ئەفەندی ئامۆزای ناردووە، داوای لێکردوون دەبێت عەشیرەتەکانی دێرسم بەشداری لە شۆڕشەکەی شێخ سەعیددا بکەن، بەڵام لە خۆزات کە ناوەندی دێرسم بووە، تەلەگرافەکە کەوتووەتە دەست سوپای تورکیا، بۆیە دەستبەجێ محەمەد جەلال ئەفەندی و دوای ئەویش حەسەن خەیریان گرتووە، ساڵی 1926 لە سێدارەیان دەدەن. خۆ هەر ئەوەندە نییە وەکوو ئاکیورکلی بە بەڵگەوە نیشانی دەدات، لەکاتی سەرهەڵدانی کۆچگیری و کۆمەڵکوژیی کۆچگیری لەلایەن تورکیاوە، ئەوەی حەسەن خەیری لە پەڕڵەمانی تورکیادا بە ئەتاتورکی کردووە، تاوەکو ئەوکاتە کەس نەیوێرابوو بەسەر زمانیشیدا بێت، بە ئەتاتورکی گوتووە، تۆ پیاوێکی دیکتاتۆری!
وەکو ئاکیورکلی دەگێڕێتەوە، حەسەن خەیری زمانێکی زبری هەبووە! حەسەن خەیری کەسێکی گەل ویست و کوردپەروەر بووە، بۆیە ئەوەی بەناوی حەسەن خەیرییەوە گوتوویانە بەتەواوی درۆیە. حەسەن خەیری لە ڕێگەی شێخ شەرەفەوە پشتیوانی تەواوی شێخ سەعیدی کردووە. وەک مەحموود ئاکیورکلی باسی کرد، ئەو داوای کردبوو کە عەشیرەتەکانی دێرسم پەیوەندی بە شێخ سەعیدەوە بکەن. دەبێت ئەوەشمان لەبەر چاوان بێت، زستانی ساڵی 1925، سەخت بووە، سێ تاوەکو چوار مەتر بەفر لە دێرسم باریوە، جاری وا هەبووە بەهۆی باهۆزەوە گوندییەکانی دەڤەری دێرسم بۆ ماوەی شەش مانگ نەیانتوانیوە لە گوندەکانیان بچنە دەرەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە نامەکەی حەسەن خەیری نەگەیشتە دەستی سەید ڕەزا، کاتێک ڕادەستی سوپای تورکیای کردووە، بۆیە عەشیرەتەکانی دێرسم نەیانتوانیوە بەشداریی شۆڕشی شێخ سەعید بکەن. حەسەن خەیری و خالید بەگی جوبری لە قوتابخانە پێکەوە خوێندوویانە، بۆیە ئەوە ناهەقییە بەرانبەر ئەو پیاوە دەگوترێت و سەرلەبەری ڕەتدەکەمەوە.
ئەمانە قسەی ئاکیورکلییە کە بەتەواوی هەموو ئەو قسە و قسەڵۆکانە کە بەناوی مێژووەوە تۆمارکراون و وەک ئەو دەڵێت: هیچ ڕاست نین.
مەحموود ئاکیورکلی باسی ڕۆڵی مەلا سەعیدی نووڕسی (کوردی) یش دەکات و دەڵێت: ''مەلا سەعیدی کوردی، پشتیوانیی تەواوی شێخ سەعیدی کردووە.
جاری دیکەیش لەلایەن خەڵک و مێژوونووسانەوە تۆمەتی خیانەت بە نێوچاوانی هەندێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردەوە نراوە، بۆ نموونە مەلای خەتێ، بەڵام مامۆستا مەسعود محەمەد بەتەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە لە لێکۆڵینەوەیەکیدا لە گۆڤاری کارواندا، هەروەها د. جەمال نەبەزیش لە دکتۆراکەیدا لەسەر میرنشینی سۆران دایناوەتەوە لە پاشکۆی پەڕتووکەکەیدا. کاک ئەسعەد عەدۆ دەڵێت: مامۆستا مەسعود محەمەد لە کۆڕێکدا گوتوویەتی: ''ئەو تۆمەتانە هیچ بناخەیەکیان نییە، بەڵکوو مەلای خەتێ توانیویەتی ڕێگەچارەیەک بۆ دەربازبوونی سوپای پاشای گەورەی ڕواندز بدۆزێتەوە. هەروەها مامۆستا عەلائەدین سوجادیش مەلای خەتێ بە کەسێکی نزیکی میر ناودەبات و قەت لەگەڵ ئەوەدا نییە کە دەڵێن، فەتواکەی مەلای خەتێ وایکردووە میر خۆی ڕادەستی عوسمانییەکان بکات.
ئێستا کە کورد دەستی بە سەرچاوە و بەڵگە گرنگەکانی سەردەمی عوسمانی و سەرەتای دامەزراندنی تورکیا دەگات، تەنانەت بەشێکیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بڵاو کراونەتەوە، بەشێکیشیان لەلایەن مێژوونووسانی کوردەوە بەزەحمەتێکی زۆر بەدەست هاتوون، بۆ نموونە مەحموود ئاکیورکلی سەدان لاپەڕەی لە مێژووی عوسمانییەکان کەوتووەتە بەردەست، کاری لەسەر کردوون، بۆیە گرنگە ناوەندە فەرهەنگی و ڕۆشنبیرییەکانی باشووری کوردستان و وەزارتی ڕۆشنبیری هەموو ئەو بەڵگانە بکەنە کوردی و بیخەنە بەردەست توێژەرانی کورد، هەڵەکان ڕاست بکرێنەوە و هەموو کەموکوورتییەکانیش تیشکیان بخرێتەسەر بۆ ئەوەی بتوانین بەدەستی خۆمان مێژووی کورد بنووسینەوە، بەڵام بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتی تەواوەوە. [1]
ئەم بابەتە 241 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 23-11-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 07-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 241 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
کورتەباس
قڕانی مانگا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 106,013
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
کورتەباس
قڕانی مانگا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!