ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,302
画像 106,560
書籍 19,263
関連ファイル 97,035
Video 1,384
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ببوورە، سەرۆک پێی خۆش نییە بتبینێت!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ببوورە، سەرۆک پێی خۆش نییە بتبینێت!

ببوورە، سەرۆک پێی خۆش نییە بتبینێت!
$ببوورە، سەرۆک پێی خۆش نییە بتبینێت!$
#عادل باخەوان#

$لە لووتکەی هەژموونەوە بۆ قوڵاییەکانی دۆزەخ!$
ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندیی بە سەرۆک پووتینەوە دەکات و داوای لێدەکات کە هەرچۆنێک بووە دیدارێکی لەگەڵ بەشار ئەسەد، کە پێشتر ناوینابوو قەسابەکەی دیمەشق، بۆ ڕێکبخات. مۆسکۆ لە بەردەم کامێراکاندا بە گەرمی پێشوازیی لەم داواکاریەی ئەنقەرە دەکات، بەڵام لە پشتی پەردەکانەوە، نە پەلەیەتی کە ئەم دیدارە ڕێکبخات نە ئەسەدیش پێی خۆشە لە ئێستا و ئێرەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ببینێت.

هەردوو پایتەخت دەزانن کە لە شەش مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیادا بەڕێوەدەچێت و پێیان باشە، گەر پێشهاتی دیکە نەیەتە ئاراوە و ناچاریان بکات، ئەم دیدارە دوابخەن بۆ پاش هەڵبژاردنەکان. بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەلەیەتی و دەیەوێت بە هەر نرخێک بووە و لە هەر دۆخێکدا بووە، ئەم دیدارە سازبدات و گەر ناچاریش بێت، ئامادەیە خودی خۆی سەردانی دیمەشق بکات.

لەڕاستیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت، هەموو تواناکانی بخاتە کار، بۆئەوەی پێش مانگی شەشی ساڵی داهاتوو سێ دۆسیەی گەورە، کە بوون بە گرفتی دراماتیک لەسەر ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی کۆماری، یەکلایی بکاتەوە.

$پەنابەرانی سووری: لە برایەتیی ئیسلامییەوە بۆ ڕقێکی ئەستوور$
کاتێک گەلانی سووریا دژ بە ڕژێمی ئەسەد لە 2011دا ڕادەپەڕن، تورکیا هەموو باوەشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابوورییەکانی بۆ پەنابەرە سوورییەکان دەکاتەوە و گرەوی ڕۆژانە لەسەر کەوتنی ڕژێمی ئەسەد و جێگرتنەوەی بە ڕژێمێکی سووننی دەکات. لەو ساتەوەختانەدا، پەنابەری سووری برایەکی موسڵمان بوو، کە تورکیا دەبوو بە وڵاتی دووەمیان. لە دۆخێکی ئاوادا، هەزاران هەزار سووری ڕوودەکەنە تورکیا و بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەیان لە چوار ملیۆن نزیک دەبێتەوە.

بەڵام تێپەڕینی زەمەن، 12 ساڵ پاش ڕاپەڕینی گەلانی سووریا، یادەوەریی دەستەجەمعی کۆمەڵگەی تورکی بەرانبەر ئەم پەنابەرانە دەگۆڕێت و چیدی پەنابەر برایەکی موسڵمان نییە کە دەبێت بە هەموو شێوەیەک هاوکاری بکرێت، بەڵکوو فیگەرێکی ڕەزا قوورسە، بارێکی هەڵنەگیراوە و ئەوەیە کە لە زمانی دیپلۆماسییەتی لاتینی کۆندا پێیانوتووە «شخصا غير مرغوب فيه» (persona non grata) .

لەنێو ئەم یادەوەریە دەستەجەمعیە تورکیەشدا، بەرپرسیاری یەکەمی ئامادەیی ئەم چوار ملیۆن سوورییەش تەنیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە و ئەو سیاسەتەیە کە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا لەبەرانبەر کێشەی سووریادا گرتوویەتیەبەر. لێرەوە، چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە دەبێتە فەرمانێکی هەنووکەیی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانێک کە دەیەوێت بە هەر نرخێک بووە ببێتەوە بە سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا.

گرفتەکە لەوەدایە کە بژاردەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یەکجار سنووردارن و ڕووبەری جووڵانەوەی یەکجار تەسک بووەتەوە و کاتێکی کەمیشی لەبەردەستدا ماوە. لەڕاستیدا تەنیا دوو بژاردەی هەیە کە بریتین لە: داگیرکردنی ڕۆژاوای کوردستان و درووستکردنی کەمپ لەو ناوچانەدا کە داگیریان دەکات و پاشان جێگیرکردنی زۆرەملانەی کۆچبەران لەو کەمپانەدا، یان ڕێککەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەددا بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە پەنابەر سوورییەکان بگەڕێننەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی خۆیان.

لەبەرانبەر بژاردەی یەکەمدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕووبەڕووی ڕەفزێکی ئێرانی، ڕووسی، عەرەبی، ئەوروپی و ئەمریکی بووەتەوە و تەنانەت دۆستە هەرە نزیکەکانی تورکیاش پێیانوایە داگیرکردنی ڕۆژاڤای کوردستان هەڵەیەکی ستراتیژییە و نابێت تورکیا بیکات. هەروەها لەبەرانبەر بژاردەی دووەمیشدا، ئەسەد چەندین جار دووبارەی کردووەتەوە کە کۆمەڵگەی سووری لە ئێستادا کۆمەڵگەیەکی گونجاوە و یەکگرتووە و تەواو هاوسەنگە و بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ئەو 13 ملیۆن سووریەی (بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆی پەنابەر و ڕاگوێزراوەکانی سووریا 13 ملیۆن تێدەپەڕێنن) کە زۆرینەی هەرە زۆریان سووننەن، بگەڕێنەوە و دیسانەوە هاوسەنگیی مەزهەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و دیمۆگرافیک لە سووریادا تێکبدەن. بە دیوێکی دیکەشدا، ناردنەوەی زۆرەملانەی هەزاران هەزار پەنابەر، بە گریانی ژن و منداڵەوە لە بەردەم کامێراکانی دنیادا، ڕیسکێکی گەورەیە بۆ سەرمایەی ڕەمزیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

لە هەلومەرجێکی ئاوادا، پێم وایە دەستبردن بۆ دۆسیەی پەنابەرانی سووریا، بە هەر دیوێکدا بێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختەوە کە گریمانەی دەرنەچوون لێیی، زۆر بەهێزترە تاوەکو دەرچوون و سەرکەوتن، بەتایبەتی کە کاتێکی یەکجار کەمی لەبەردەستدا ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان.

$رۆژئاڤای کوردستان: بڕیارە هەڵەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان!$

ستراتیژیەتی درووستکردنی وێنەی هەڕەشەیەک بۆسەر ئاساییشی نیشتمانیی تورکی لە ڕۆژاڤای کوردستان، یەکێکە لەو بژاردانەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاریان لەسەر دەکات و پێیوایە، لە دۆخی ئابوورییەکی شکستخواردوودا (هەرگیز ئابووریی تورکیا هێندەی ئێستا لە شکستدا نەبووە) ، پرسی جیۆپۆلیتیک دەتوانێت شانسی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا بەرزبکاتەوە. گرفتەکە لەوەدایە کە هیچ پایتەختێکی جیهانی، بە دیمەشقی ئەسەدیشەوە، ئامادە نییە پشتیوانی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی ڕۆژاوای کوردستان بکات.

لە ئاستێکی تردا، ئەوەی لەم چرکەساتەدا ڕوودەدات، دەرەنجامی زنجیرەیەک لە بڕیاری هەڵەی سیاسی و ستراتیژیی 12 ساڵی ڕابردووی تورکیایە لەبەرانبەر ڕۆژاڤای کوردستاندا. بۆ نموونە، لەبری مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژاڤادا وەکوو دوژمنێک کە دەبێت لەناوببرێت، دەکرا وەک دۆستێک کە دەبێت هەرس بکرێت، مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و تورکیا بە شێوەیەکی گشتی دەبێت تێبگەن لەوەی کە جیهان گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە و ئامادەیی کورد لەنێو پەیوەندییە جیهانییەکاندا، هەمان ئامادەیی سەدەی بیستەم نییە. ئێستا کورد بەلای کەمەوە دوو کیانی دەوڵەتی هەیە، کورد سەرۆککۆمارە، وەزیری دەرەوەیە، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانە، باڵیۆزە و لە چەندین وڵاتی جیهاندا نوێنەرایەتیی هەیە. لە #هەولێر#دا زیاتر لە 35 کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی دەوڵەتان هەن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکوو سەرۆکی دەوڵەتێک لە دنیادا پێشوازیی لێدەکرێت. هەروەها لە ڕۆژاڤای کوردستان، کورد وەکوو تێکشکێنەری یەکەمی #داعش# لە جیهاندا ناسراوە و تائێستاش ئەمریکا و فەرەنسا ئامادەییان لە ڕۆژاڤادا هەیە.

تورکیا دەبێت لەوە تێبگات کە باوەشکردنەوە بۆ کورد بەگشتی و بۆ کوردستانی ڕۆژاڤا بەتایبەتی، دەرفەتێکی زۆر باشترە بۆئەوەی هەم هەرسی بکات و هەمیش ڕێگەیەک بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیخوازانە بۆ کێشەی کورد لە تورکیادا. ئەم بژاردەیە دەکرێت چەند کاتیگۆرییەکی کۆمەڵایەتی لە تورکیادا بێزار بکات، بەڵام دەکرێت چەندین کاتیگۆری دیکەش ڕازی بکات و ببێتە سەرکەوتنێکی گەورە لە ئێستا و ئێرە و تەنانەت لە داهاتووشدا بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

کوردستانێکی سووریای دۆستی ئەنقەرە، زۆر باشترە بۆ ئاساییش و سەقامگیری و گەشەی ئابووری لە تورکیادا، تاوەکو کوردستانێکی سووریای دوژمنی ئەنقەرە کە هەزاران ملیۆن دۆلار لە دژایەتیکردنیدا خەرجبکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جیۆپۆلیتیکی هەبێت.

باشترین نموونەش هەرێمی کوردستانە. هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە، هێندەی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و جیۆپۆلیتیکی تورکیا نییە، لە کاتێکدا، لە نەوەدەکاندا تورکەکان پێیانوابوو کە هەرێمێکی کوردستان یەکسانە بە هەڕەشەیەکی گەورە بەسەر تورکیاوە!

$جەنگاوەرە سوورییەکان ئاشبەتاڵ ناکەن!$

لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا، هەزاران جەنگاوەری سووری لەلایەن تورکیاوە پڕچەک کراوان و مەشقیان پێکراوە و ئامادەکراون بۆ جەنگی یەکجارەکی دژ بە ڕژێمی ئەسەد. ئەم چەکدارانە بە چەندین ئەزموونی گرنگدا تێپەڕیون و لە چەندین تاقیکردنەوەدا دەرچوون. ئێستا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ بەشار ئەسەددا ئاشت ببێتەوە و بە ئومێدی ئەوەیە کە ئەم چەکدارانە ئاشبەتاڵ بکەن، پێم وایە خواستێکی تەواو ناعەقڵانییە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەتوانێت لەگەڵ ئەسەددا ئاشت ببێتەوە، دەتوانێت دەستبخاتەوە نێو دەستی و دیسانەوە پێی بڵێت: براکەم چۆنی؟ هەروەها دەتوانێت گرفتی گەورەش بۆ ئەم هەزاران هەزار چەکدارە درووستبکات، بۆ نموونە سنووریان لەسەر دابخات، یارمەتییەکانیان لێ ببڕێت، بەڵام زۆر ئەستەمە کە بتوانێت چەکیان بکات و ناچاریان بکات بە ئاشبەتاڵ، چونکە تورکیا تەنیا ئەکتەرێکە لە کۆی ئەو ئەکتەرانەی دیکەی کە دەستوەردانیان لە هاوکێشەی سووریدا هەیە و پاشان 12 ساڵ لە ئەزموونی ئەم چەکدارانە ڕێگەیان پێدەدات کە نەک هەر بە فۆرمی دیکە بەردەوام بن، بەڵکوو ببنە هەڕەشەش بۆ سەر ئاساییش و سەقامگیری لە تورکیادا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تەواو وشیارە بەوەی کە ئەنقەرە چەندین ڕکابەر و دوژمنی لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە و هەر یەکێک لەم ڕکابەر و دوژمنانەش بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆئەوەی تورکیا لاواز و لاوزتر بکەن. یاخیبوونی ئەم هەزاران سەربازە خاوەن ئەزموونە لە تورکیا، دەکرێت بکەنە دەرفەتێک بۆئەوەی درزی گەورە بخەنە ئاساییش و سەقامگیریی تورکیا و گورزی سەختی لێ بوەشێنن.

لێرەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێت وشیار بێت بەوەی کە نابێت لە سبەینێیەکی نزیکدا چاوەڕوانی ئاشبەتاڵێکی گەورە بکات.

$کۆتایی$
هەموو ئەم هۆکار و دۆخ و هەلومەرج و پەیوەندی هێزانە من دەگەیێننە ئەو قەناعەتەی کە پێموابێت، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆڵانێکی داخراودایە، چونکە هەر یەکێک لەو بژاردانەی کە لەبەردەستیدان، یەک لە یەک تراژیدیترن و ڕیسکی هەر یەکێکیان لەوی دیکەیان کەمتر نییە. هەموو ئەمانەش وادەکەن کە بڵێم: ئێستا لە هەموو کات زیاتر، داهاتووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەردەم مەترسییەکی جیددیدایە و دەکرێت مانگی شەشی ساڵی داهاتوو تورکیا ببێتە خاوەنی سەرۆکێکی دیکە... دواتر ئەمەشە وادەکات کە بەشار ئەسەد، هیچ پەلە نەکات بۆ بینین یان وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکەی سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا و لە چاوەڕوانیی سەرۆککۆمارێکی دیکەدا بێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは468表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 18-12-2022
リンクされたアイテム: 3
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 18-12-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 政策的
ブック: 調査
プロヴァンス: France
Technical Metadata
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( هومام تاهیر 16-03-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 17-03-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 03-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは468表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,302
画像 106,560
書籍 19,263
関連ファイル 97,035
Video 1,384
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.36 秒(秒) !