پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,831
وێنە 106,204
پەرتووک PDF 19,178
فایلی پەیوەندیدار 96,680
ڤیدیۆ 1,331
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
خەجاڵەتی بەر لە مردنی دایکم
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$خەجاڵەتی بەر لە مردنی دایکم$
#عارف قوربانی#
ئەگەر لەناو کورددا عەلی وەردییەک هەڵکەوتایا بۆ ناسین و پێناسەکردنی کۆمەڵگەی کوردی، دوور نییە لە دیاریکردنی سەرەکیترین کێشەی کورد و‌ باشترین پێناسە و ناوبردنی کۆمەڵگەکە، ئاماژەی بەوە بدایا کورد کۆمەڵگەیەکی رووکەشە تەنیا ڕووکەشی شتەکان دەبینێت یان بە ڕووکەش وەریان دەگرێت.
ئەم پەتای ڕووکەش بوونە دەسەڵاتی دینی، دەسەڵاتی سیاسی، دەسەڵاتی میدیا و حیزب و ئیدارەی حکومڕانی و تەواوی ژیانی کۆمەڵگەی گرتووەتەوە، بە ڕووکەش گەلێکی پێشکەوتووین، بە ڕووکەش هۆشیار و تێگەیشتووین، کۆمەڵگەیەکی عیلمانی و ئیسلامین، لەناو گەلانی ڕۆژهەڵاتدا ڕۆحی دیموکراسین، دەوڵەتی یاسا و کۆمەڵگەی مەدەنین، نموونەی لێبوردەیی و ئاشتیخوازین، وەک تاک و کۆمەڵگە لەگەڵ دادپەروەریی و یەکسانین، بەڵام لە واقیعدا هیچ کام لەوانە نیین، لە چوارچێوەی هیچ تێزو پێناسەیەکی کۆمەڵناسی و فکریی و سیاسیی و ئیداریدا جێمان نابێتەوە، شتێکی تایبەت بە کۆمەڵگەکەی خۆمانین، ئەوەین کە هەین. لە هیچ کۆمەڵگەیەکی سەر ڕووی زەویی ناچین.
ئەم گرفتی ڕووکەش بوونە بە زۆری لەناو ئەو میللەت و جۆرە کۆمەڵگەیانەدا باڵا دەکات و دەیانکات بە زاهیرەی سەوتی کە ئاستی گەشەکردنی کۆمەڵگەکەیان لە ئاستێکی نزمدایە، بەڵام خۆیان پێیان وایە گەیشتوون بە لوتکە. جا ئەمە لە ژیانی ئاسایی کەسێکەوە بیگرە بۆ ناو خێزان و بنەماڵە و حیزب و کۆمەڵگەش هەر ڕاستە. یەکێک لە لێکەوتە خراپەکانی ئەم دیاردەیەش ئەوەیە ئەو جۆرە کۆمەڵگەیانە توانای چارەسەرکردنی کێشەیان نامێنێت، چونکە وەک دەرئەنجام تەنیا مامەڵە لەگەڵ ڕووکەشی کێشەکان دەکەن، هیچ کێشەیەکیش چارەسەر نابێت تاوەکو هۆکارەکانی نەدۆزیتەوە.
ئێستا ئەوەی لە کوردستان لە ڕوویی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیداریی و ئابوورییەوە پێی گەیشتووین، خودی کێشەکان نیین، بەڵکوو دەرئەنجامی کێشەکانە. بەڵام لێرەدا گرفتەکە ئەوەیە خەڵک ئەم دیوە ڕووپۆشەی کێشەکان دەبینێت، ناگەڕێینەوە بۆ ئەو هۆکارانەی کێشەکانیان بەم ئاستەی ئەمڕۆ گەیاندووە کە ئێستا لە ڕووی سیاسییەوە دۆخی کوردستان ناسەقامگیرە، هۆکارەکەی ئەوە نییە ئەمڕۆ ئیدارەی سیاسی خراپ بەڕێوەدەبرێت، بەڵکوو ئەوە دەرەنجامی خراپ ئیدارەدانی سیاسەتە لە کوردستان لانی کەم لە 10 ساڵی ڕابردوودا. یاخود ئەمڕۆ کە دۆخی ئابووری خراپە بەوهۆیەوە نییە ئەمڕۆ خراپ سیاسەتی ئابووری کوردستان بەڕێوەدەبرێت، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە ئابووری کوردستان لەسەر ژێرخانێکی داتەپیوو بیناکراوە و لانی کەم لە دوو دەیەی ڕابردوودا کە لێشاوی پارە ڕژابووە کوردستانەوە، بەخراپی ئیدارەی ئابووری دراوە. ئەمە بۆ خراپی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و ئیدارییش هەر وایە.
لە هەفتەی ڕابردوو ڕووداو وەک بەرپرسیارێتییەکی میدیایی لەبەرانبەر مەترسییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا، هەڵمەتێکی هۆشیاریی ڕاگەیاند بۆ چۆنییەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ (ئاو) تاوەکو هاووڵاتییان سامانی ئاو بە فیڕۆ نەدەن و بە جۆرێک مامەڵەی لەگەڵ بکەن بەشی خۆیان و نەوەکانی داهاتوومان بکات. ئەم تەوەرەی ڕووداو درککردنە بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو لە کوردستان، بەڵام لە حەقیقەتدا ئەم کێشەیەش هەر دەرئەنجامە، کەم بوونەوەی ئاوی سەر زەویی و ژێر زەویی کوردستان تەنیا بەهۆی ئەوەوە نییە ئەمساڵ باران کەم باریوە، بەڵکوو دەرئەنجامی کەمتەرخەمی بەفیڕۆدانی دەیان ساڵەی ڕابردووە، کەمتەرخەمی و نەبوونی پلانی حکومەت بۆ پاراستن و کۆکردنەوەی ئاو لە 30 ساڵی تەمەنی حوکمڕانی کوردستاندا.
ژینگە و سرووشتی کوردستان بە جۆرێکە ئەگەر بەپلان ئیدارە بدرایا، هیچ کات مەترسی ئەوەی لەسەر نەدەبوو ڕووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی ببێتەوە. ئەگەر لە 30 ساڵی ڕابردوویی تەمەنی دەسەڵاتی کوردیدا هەر ساڵی چەند بەنداوێک درووست بکرایا، ئێستا کوردستان وڵاتێکی بێکێشە دەبوو لە ڕوویی سامانی ئاوەوە. لە کاتێکدا درووستکردنی بەنداو تێچوویەکی زۆر کەمتری دەویست لە و بەرنامانەی بۆ نموونە ساڵانە بە تانکەر ئاویان دەگەیاندە ئەو ناوچانەی تووشی کەم ئاوی دەبوون. کوردستان لەدوای کەوتنی سەدامەوە تاوەکو ساڵی 2014 کە بەغدا بودجەی هەرێمی بڕی، ئەو 10 ساڵە کێشەی نەبوونی بودجەی نەبوو بۆ درووستکردنی بەنداو و ئیدارەدانی سیاسەتی کۆکردنەوەی ئاو لەسەر زەویی و پڕکردنەوەی کۆگاکانی ژێر زەویی، بەڵام کێشەی لە ئیدارەدانی سامانی ئاو هەبوو.
ئەم هەڵمەتەی ڕووداو سەرنجمی بردەوە سەر هەڵمەتێکی هاوشێوە کە لەگەڵ ناوەرۆک و مەبەستی ئەم وتارەدا زۆر یەک دەگرێتەوە و دەمەوێ‌ لێرەدا بۆ مێژوو بیگێڕمەوە. تازە بوو بووم بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئاسۆ لە شاری #سلێمانی#، ئەوکات سلێمانی کێشەی ئاوی هەبوو، ئەو کۆمپانیایەی دەبوو پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی دوکان بە سلێمانی تەواو بکات، کارەکەی جێهێشتبوو. کاک نەوشیروان کۆمپانیای وشەی دامەزراندبوو سیمای ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز لە سلێمانی خەریک بوو ‌دەردەکەوت. کێشەی کەم ئاویی بووبووە وێردی سەر زاری خەڵک، ئیدارەی گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ڕێی کۆمپانیای نۆکانەوە دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و مەبەستیان بوو بەر لە هەڵبژاردن کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر بکەن و نەبێتە کارتی دەستی هێزە ڕکابەرەکانی یەکێتی.
لە ڕۆژنامەی ئاسۆ دیدارێکمان لەگەڵ عەلی فەتاح سازکردبوو کە لە ئیدارەی گشتی یەکێتیی و کۆمپانیای نۆکان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی دەکرد، عەلی فەتاح لە و دیدارەدا دەڵێت ڕەنگە بتوانین لە ماوەی ساڵێ بۆ ساڵ و نیوێکی دیکە ئەو پڕۆژەیە تەواو بکەین. ئەو ڕۆژەی لە ئاسۆ ئەم دیدارە بڵاوکرایەوە، لە بەغدا #مام جەلال# تەلەفون بۆ دکتۆر بەرهەم دەکات و زۆر بە تووندی نیگەرانی دەردەبڕێت لەوەی بزانە ڕۆژنامەکەت چی بڵاوکردووەتەوە عومەر فەتاح زۆر نیگەران بووە. ئەوکات کاک عومەر بەناو جێگری سەرۆکی حکومەت بوو، بەڵام لە واقیعدا سەرۆکی حکومەتی سلێمانی بوو.
دکتۆر بەرهەم تەلەفۆنی کرد و باسی تەلەفۆنەکەی مام جەلال و نیگەرانی عومەر فەتاحی کرد، پرسی چی شتێکتان بڵاوکردووەتەوە. منیش دیدارەکەی عەلی فەتاحی برای کاک عومەرم بۆ نارد و ئەویش ناردبووی بۆ مام جەلال. دوای ئەوەی هەردووکیان خوێندبوویانەوە مام جەلال تەلەفۆن دەکاتەوە بۆ کاک عومەر و هەندێ‌ بە تووندی قسەی لەگەڵ دەکات کە ئەو دیدارە چی شتێکی خراپی تیایە وا کردووتە بە هەرا. ئێمە دواتر ئەوەمان زانی کە دوو شەوی پیشوتر کاک عومەر لە کوردسات چاوپێکەوتنی هەبووە و لەوێ‌ گوتوویەتی لە دوو بۆ سێ‌ مانگی داهاتوو ئاوی دووکان دەگاتە سلێمانی. دیارە کاک عومەر فەتاح بەلایەوە قوورس بووە کە عەلی فەتاحی برای ڕاستیەکەی گوتووە کە بە ساڵێکی تریش تەواو نابێت.
ئەم هەڵوێستەی عومەر فەتاح بۆ ئەوکاتە وەک ڕەفتاری دەسەڵاتدارێک بەلای منەوە ئاسایی بوو کە بە و جۆرە مامەڵە لەگەڵ میدیا بکات، بەڵام ئەوەی کە زۆر نائاسایی بوو تا مردنیش بیرم ناچێتەوە ئەم دیووەی دیکەی ئەم بەسەرهاتەیە. ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دیدارەی عەلی فەتاح، پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی تەواو بوو، ئەو کاتەی کاک عومەر فەتاح بە مەقەستەکەی دەستی شریتی تەواوبوونی پڕۆژەکە دەپچڕێت، لە بەردەم خودا و لە بەردەم کامێرا و لە بەردەم بەرپرسانی ئەوکاتی ئیدارەی سلێمانی کە لە مەراسیمەکە لەگەڵی بوون، لەگەڵ جووڵەی مەقەستەکەی دەستیدا دەڵێت: ئەم بۆڕییە لێرەوە تا دووکان بە .... دایکی عارف قوربانی. لە ماوەی کەمتر لە نیو کاژێردا سێ‌ لە و بەرپرسانەی لە مەراسیمەکە بەشداربوون بە تەلەفۆن ئەم ڕووداوەیان بۆ گواستمەوە. لە کەمتر لە هەفتەیەکیشدا کاسێتەکەیان بۆ هێنام.
هەر ئەوکات ویستم ئەم ڕاستیە لە سەلیقەی بەڕێوەبردن و ئەدەب و ئەخلاقی ئەو سیاسەتمەدارەی کورد بڵاوبکەمەوە، بەڵام دۆستێک ڕێگەی نەدام. مەبەستیشم لە گێڕانەوەی دوای نزیک بە 14 ساڵ، لەبەر چەند هۆکارێکە، یەکەمیان لەبەر ئەوەی من ئێستا لە بارودۆخێکدام دڵنیانیم لەوەی ڕۆژگار یارمەتیم بدات جارێکی دیکە لە ژیانمدا دایکم ببینمەوە و خەجاڵەتی خۆمی بۆ دەربڕم کە بەهۆی منەوە بەرپرسێکی باڵای ئەوکاتی کوردستان وای پێگووت. دووەمیشیان لەبەر ئەوەی عومەر فەتاح پێی هابەلێوی قەبرەوە و بۆ ئەوەی نەڵێن، تاوەکو خۆی لە ژیان بوو بۆ نەتگێڕایەوە. سێیەمیش بۆ ئەوەی بزانن هەندێک لەم دەسەڵاتدارانە چۆن مامەڵەیان کردووە لەبەرانبەر ئەو پرس و کێشانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی باش لە و ڕاستییە تێبگەین کوردستان بۆ گەیشت بەم دۆخەی ئە�
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 10-07-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
خەون لای فرۆید
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
پانکریاس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,831
وێنە 106,204
پەرتووک PDF 19,178
فایلی پەیوەندیدار 96,680
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
خەون لای فرۆید
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
پانکریاس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!