پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەمەی لەناو یەکێتییدا روویدا، چی بوو؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمەی لەناو یەکێتییدا روویدا، چی بوو؟

ئەمەی لەناو یەکێتییدا روویدا، چی بوو؟
$ئەمەی لەناو یەکێتییدا ڕوویدا، چی بوو؟$
#عارف قوربانی#
لە مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا زۆر ڕووداو هەن بە تەمومژاویی چوونەتە لاپەڕەکانی مێژووی ئەم حیزبەوە و ڕەنگە بۆ داهاتوویەکی زۆر دووریش هەموو ڕاستییەکانیان ئاشکرا نەبن. وەک ڕووداوی هەکاری، ڕووداوەکانی سەروبەندی ئەنفال و هەڵەبجە، تاوەکو دەگاتە جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا و درووستکردنی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام لە هەموویان تەمومژاویتر ئەم ڕووداوانەی نێوان 8 بۆ 15ی تەممووز بوو کە بەهۆیەوە یەکێک لە هاوسەرۆکەکانی یەکێتی لەکارکەوت و وەک بڕیارە سیستمی بەڕێوەبردنی حیزبەکەش بگۆڕێت و بگەڕێنەوە بۆ سەر ئەو شێوازەی لە ڕابردوودا یەکێتی پەیڕەوی کردووە.
ئایا هەر بەڕاستی ئەوەی لەنێو یەکێتیدا ڕوویدا چی بوو؟ تاوەکو ئێستا ئەم حیزبە وەک بەیانێکی ڕوون و ڕاشکاو هیچی لەوبارەیەوە نەگوتووە، جگە لەوەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی درەنگوەختی مەکتەبی سیاسی سازکرا و بە چەند دێرێک لە شێوەی هەواڵ نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بە ‌گوێی ئەندام و لایەنگرانی خۆیان و خەڵکدا دا کە گوایە ڕێککەوتوون دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکەکان بدرێتە بافڵ تاڵەبانی تاوەکو ئەوکاتەی پەیڕەوی نێوخۆ دەستکاری دەکرێت و سیستمی هاوسەرۆکی نامێنێت.
جیا لەو ڕاگەیێندراوەی مەکتەبی سیاسی، چەند لێدوانێکی جیاوازیش لە هەر سێ‌ کارەکتەرە سەرەکییەی یەکێتی و تەرەفی کێشەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، کە هەر سێکیان پێچەوانەی ڕاگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەیە. ئەوانیش لێدوانێکی لاهوور شێخ جەنگی و جەختکردنەوەی لە دوو بۆنەی جیاوازدا بەوەی پیلانگێڕیی عوسمانی و هێزی نێوخۆیی لەسەر یەکێتی هەیە و ئەوەی ڕوودەدات دەستی تورکیایە. لە ڕوونکردنەوەی زیاتریشدا وتی کە خەمیس خەنجەر هاتووەتە سلێمانی و لە کۆبوونەوەی هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی پێیگوتوون کە ئەردۆغان نیگەرانە لە سیاسەتی لاهوور شێخ جەنگی و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە لێی قبووڵ ناکەن.
لەبەرانبەریشدا چەند هەواڵێک لە کوردسات، دەزگای میدیایی تایبەتی ماڵی تاڵەبانی بڵاوکرانەوە کە ئاماژەیان بەوە دابوو سیخووڕ لە ماڵی تاڵەبانی دەستگیرکراوە کە کاری بۆ لاهوور شێخ جەنگی کردووە بە ئامانجی زیانگەیاندن بە یەکێتی. دواتریش بەرەبەیانێک بافڵ تاڵەبانی چووە سەر مەزاری مام جەلال و لەوێ‌ ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەم دەستەواژانەی لەو پەیامەدا هاتبوون جێگەی سەرنج بوون. دەزگا ئەمنی و حیزبییەکان چەند ساڵێک بوو خرابوونە خزمەت بەرژەوەندیی هەندێک کەسەوە و بۆ تەسفیاتی حیزبی بەکاردەهێندران و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان دەجووڵانەوە، دەستخرابووە بیناقاقای کار و کاسبیی کاسبکاران و سەرمایەداران، قاچاخچێتی، سەرانە وەرگرتن، هەڕەشە و سیخووڕیکردن کرا بە بەرنامە.
قوباد تاڵەبانیش لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا وەک لە دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی دەزگای زانیاری و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرمایەداران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ‌چیتر هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە دەستوەردان بکات لە ‌کاروباری بازرگانی، ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانە. ئەمەش وەک جەختکردنەوەیەک کە پێشووتر ئەو دەزگایانە خراپ بەکاربرابوون.
ئەم لێدوانە فەرمییانە کە تەواو پێچەوانەی یەکدی وێنایەکی ڕوونیان نەدایە خەڵک تاوەکو بزاندرێت ئەوەی ڕوویدا چی بوو، بەڵام لە پەیج و ماڵپەڕە وابەستە و سێبەرەکانیاندا شتی دیکەیان گوت، بۆ نموونە باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی کرا لە ڕێگەی ژەهرخواردنەوە، قسە و باسی بردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ڕووسیا بۆ پشکنین کە بزانرێت ئەویش ژەهرخوارد کراوە یان نا، هەروەها باسی ژەهرخواردکردنی پێشووتری کۆسرەت ڕەسووڵیش هاتە نێو باسانەوە.
دەزگا میدیاییەکانی نزیک ماڵی مام جەلال باسیان لە خراپ بەکاربردنی دەزگا ئەمنییەکان کرد لەلایەن لاهوور و براکانییەوە بۆ وەرگرتنی سەرانە و کاری قاچاخچییەتی و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک. ئەوەی وەک ئیجرائات لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە هاتە ئاراوە هەردوو بەرپرسی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر کە هەردووکیان تاڵەبانی و نزیکی لاهوور شێخ جەنگی بوون لە ‌کارەکانیان لابران، دەستگیرا بەسەر هەندێک پەیج و ماڵپەڕ و کەناڵی میدیایی سەر بە لاهوور شێخ جەنگیدا، هەندێ‌ لەو کۆمپانیا بازرگانییانەی سەر بە ئەو بوون دەستیان بەسەردا گیرا. لێرەشدا ئەگەری ئەوە دەکرێت کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی و یاسایی بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەتایبەت کە بەشێک لەو پەیج و ماڵپەڕانە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو تیرۆری کەسایەتیی چەندین خێزان و بنەماڵە و کەسایەتیان کردووە، ئەگەر پێشتر خاوەندارێتیان یاخود ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو پەیج و ماڵپەڕانەبوون و نەناسراو بوون، ئێستا بۆ خەڵک دەرکەوت کێ بوون بەڕێوەیان بردوون‌.
ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە ئەم ڕووداوە هەر ناوێکی لێدەنرێت ئەوەی باش بوو خوێنی تێدا نەڕژا، چی لە کاتی تەقینەوەی کێشەکان و چی لە ڕابردووشدا، چونکە ئەگەر هەریەک لەو دوو سیناریۆیەی باس دەکرێن ڕاستبن، ئەگەری ئەوەی هەبوو کوردستان بەرێتە قۆناخێکی مەترسیداری شەڕی نێوخۆوە‌. ئەگەر ئەوە ڕاستبێت کە لاهوور دەیڵێت، گوایە دەستی تورکیا و پارتییە و ئەردۆغان هەڕەشەی بۆ ناردووە، ئەگەر لاهوور بکوژرایا بێگومان هەموو سەرنجەکان دەچوونە سەر ڕکابەرەکەی لە پارتی و بەوهۆیەوە ئاگری فیتنەیەکی گەورە لە کوردستان دەکەوتەوە کە چارەسەربوونی دەبووە مەحاڵ.‌ ئەگەر سیناریۆکەی دیکەش ڕاست بێت و هەوڵی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی درابێت لە ڕێگەی ژەهرخواردنییەوە و لاهوور شێخ جەنگی لە ‌پشتی ئەوە بووبێت، بێگومان ئەگەر سەری بگرتایە ڕاستەوخۆ ئۆباڵەکەی دەخرایە سەر پارتی و چەند کەسێکیان دەهێنایە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان بڵێن بۆ پارتی کردوومانە، بەمەش بۆ تەمەنی چەندین نەوەی دیکە شەڕی جەلالی و مەلایی دەگوازرایەوە. کەواتە کوردستان لەوەدا شانسی هەبوو هەرکام لەم سیناریۆیانە ڕاستبن پێش ئەوەی بگەنە کۆتایی ئاشکرابوون و خودا کوردستانی لە بەڵای گەورە پاراستووە.
ڕەنگە ئێستا پرسیاری هەرە سەرەکی ئەوەبێت داهاتووی ئەم کێشەیە بەرەو کوێ‌ دەڕوات؟ بێگومان لەبەرئەوەی بە ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکێتیی یەکلانەکراوەتەوە کام لەو دوو سیناریۆیە ڕاستن، دەبێت گریمانەکردنیش لەسەر بنەمای هەردوو سیناریۆکە بکەین. ئەگەر ئەوەیان ڕاست بێت کە تورکیا هەوڵی کوشتنی لاهوور شێخ جەنگی داوە و ئەوەی دەگوزەرێت وەک گریمانەیەکی لاواز هەندێک دەڵێن سیناریۆیەکە بۆ دوورخستنەوەی لاهوور لە مەترسیی تورکیا، کەواتە لانی کەم تاوەکو ئەردۆغان لەسەر حوکم بێت، دەبێت لاهوور لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان نەمێنێت. سرووشتی سیاسەت و ململانێش وایە کەسێک لە گۆڕەپان خرایە دەرەوە بە ئاستەم دەتوانێ‌ بێتەوە جێگەی خۆی. ئەگەر ئەوەی دیکەیان ڕاست بێت کە دەگوترێت لاهوور جەنگی هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵی دابێت و پلانەکەی ئاشکرا بووە، لەو دۆخەشدا هیچ متمانەیەک لەنێوان ئەم دوو ئامۆزایەدا نامێنێتەوە بۆ پێکەوەکارکردن و دەبێت لایەنی شکستخواردوو گۆڕەپانەکە چۆڵ بکات. لەکاتی ڕاستیی ئەمەیاندا بۆ لەمەودوا ماڵی مام جەلال تاکە مەترسییەک هەیانبێت لە بەردەم هەژموونیاندا بەسەر حیزبەکەوە، ماڵی شێخ جەنگی دەبن، بۆیە بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر خۆیان دەبێت دڵنیایی ئەوەیان هەبێت ئەو مەترسییە سەرهەڵنەداتەوە. بۆ ئەوەش ڕەنگە تەنیا ئەوە بەس نەبێت کە لە پۆست و دەسەڵات دابماڵدرێن لەنێو یەکێتی یان تەنانەت لە کوردستانیش دووریان بخەنەوە، چونکە ئەگەری قۆستنەوەی ناڕەزایی خەڵک و کۆکردنەوەی بەرەی ناڕەزایی و نەیارەکانی ماڵی تاڵەبانی دەبنە هێزێکی کاریگەر وەک مەترسییەک لەسەر داهاتووی بافڵ و قوباد تاڵەبانی. بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ماڵی تاڵەبانی هەندێک لەو کەیسانە وەک کەیسێکی یاسایی بە هەڵواسراوی بهێڵنەوە تاوەکو لە هەرکاتێکدا هەستیان بە جووڵەیەکی لاهوور و براکانی کرد، لە دژیان بەکاریان ببەن.
لەم هاوکێشەیەدا پێناچێت پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەر وەکوو بینەرێک لە دوورەوە تەماشا بکات، بەدوور نازانرێت لە ئێستا بەدواوە پارتیش کەیسی 16ی ئۆکتۆبەر بکاتە کەیسێکی یاسایی و ئەوەی پێویست بێت لە پەڕڵەمان و حکومەتەوە ڕێکارەکانی بۆ بگرێتەبەر.
کەواتە لێرەدا سەرباری ئەوەی ڕاستییەکە ڕوون نییە کام لەو سیناریۆیانە درووستترن لە پشتی ڕووداوەکانەوە، بەڵام ئەوەی دەبێت بە ڕاستی، ئاوابوونی خۆری سیاسیی لاهوور شێخ جەنگییە و لە داهاتوودا تەنیا وەک یادەوەرییەک بۆ هەندێک تاڵ و بۆ هەندێک شیرین دەمێنێتەوە. [1]
ئەم بابەتە 261 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 18-07-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-07-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 261 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!