پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
زەنگەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەنگەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان

زەنگەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان
$زەنگەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان$
#عارف قوربانی#
ئەو ڕۆژە دوو هەفتە بوو #داعش# گەیشتبووە ئێراق و دەستیان بەسەر موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە و ئە‌نباردا گرتبوو، لە بەغدای پایتەخت نزیک کەوتبوونەوە و سوپای ئێراق خۆی لە بەردەم هێرشی چەکدارەکانی داعشدا نەدەگرت و هەروا هەڵدەهاتن. هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی پڕۆسەیەکی خێرای سەربازییەوە دەستی گەیشتبووە جوگرافیا داگیرکراوەکانی و #کەرکووک# و هەموو دەشتی نەینەوا و تاوەکو بناری زنجیرە چیای حەمرین بە گەرمەسێریشەوە کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەوە و ئاڵای کوردستان لەسەر تەواوی ئەو ناوچانە دەشەکانەوە.
$کورد بەهەڵە لە قسەکەی جۆن کێری بۆ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان تێگەیشت$
#24-06-2014# بوو جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئە‌وکاتی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەجێندای سەردانەکەی وارێکخرابوو کە چاوی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی پلە یەکی هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەکەوێت، بەڵام کاتێک فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی #هەولێر# نیشتەوە، هیچ یەک لە بەرپرسە باڵاکانی کوردستانی لەسەر ئەو فەرشە سوورە نەبینی کە بۆ پێشوازی ڕێکخرابوو، کە لە پلیکانەی فڕۆکەکەی هاتە خوارەوە سەری تەقی بە سەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستاندا کە بۆ پێشوازیکردنی وەزیری دەرەوەی گەورەترین وڵاتی سەر زەوی ڕاوەستابوو. جۆن کێری بە دەربڕینێکی تەنزئاساوە بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: واو، تۆ وەزیری دەرەوەی کوردستانیت؟
ئەو ڕۆژگارانە کە هێشتا داعش ڕووی بەرەو کوردستان وەرنەگێڕابوو، کورد ئێراقی ڕوو لە شکست دەبینی و خۆی لە لووتکەدا دەبینییەوە، لە خۆڕا خۆمان لێگۆڕابوو. ئە‌م قسەیەی وەزیری دەرەوەی ئە‌مریکاش هێندەی دیکە بردنی بە ئاسماندا و وەک ئاماژەی ئە‌مریکا بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردستان وەرگیرا، لەکاتێکدا درووستتر ئەوەبوو کە ئەو تەنزەی جۆن کێری لە ئەتەکێتی دیپلۆماسیدا بە ڕەخنە و گلەیی وەربگیرابایە کە لەچی ئاستێکدا پێشوازی دەکرێت، بەڵام کورد لەبەرئە‌وەی لە کردنەوەی کۆد و ئاماژەکان کۆڵەوارین، بەهەڵە لێی تێگەیشتین و گوتمان تەواو ئەمریکا کارتی دەوڵەتی پێداین. بۆیە هەموو ئەو ڕووداوانەی بەدوای ئە‌وەدا هاتن لە گرتنی #شنگال# و شکستەکانی دواتر غروری کوردیان نەشکاند، تا خزێندراینە سوچێکەوە.
$ئێستا وا هەستدەکەم لەوە تێگەیشتووین کە بارودۆخی کوردستان خراپە$
ئێستا وا هەستدەکەم لەوە تێگەیشتووین کە بارودۆخی کوردستان خراپە، لانی کەم خەریکە هەست بەوە دەکرێت مەترسییەکان لەچی ئاستێکدایە، کە گەیشتووەتە سەر خودی قەوارەکەی هەرێمی کوردستان، بەڵام واتێدەگەم لە دەستنیشانکردنی سەرچاوەی مەترسییەکاندا هەڵەین، چونکە تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی کورد وادەزانن ئەوە هەر تورکیا و ئێراق و ئێرانن لە پشتی ئەو سیناریۆیانەوەن کە دەیانەوێ‌ کوردستان بەرەو هەڵوەشانەوەی قەوارە دەستوورییەکەی بەرێت. بۆیە لە ئاستی جیاجیا ئەمساڵ و بۆ یەکەمجارە بە و جۆرە بایەخ بە یادکردنەوەی بڕیاری 688ی ئە‌نجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی درا، وەک پەیامێک بۆ هەریەکە لە ئێراق، ئێران و تورکیا کە درووستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە منداڵدانی بڕیارێکی نێودەوڵەتییەوە هاتووەتە بوون. بە بیرخستنەوەی ئەو بڕیارە، ئەوەیان دابەگوێی نەیارانی هەرێمدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خاوەن و پارێزەری قەوارەی کوردستانە.
لە بنەڕەتدا ئەوە ڕاستە کە درووستبوونی زەمینە و هەلومەرجی درووستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان زادەی بڕیاری 688 بوو، مانەوە و بەرگەگرتنیشی بۆ ئەم ماوە دورودرێژە هەر بەهۆی پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانەوە‌ بووە لە کوردستان، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا تاکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت؟
$قسەکانی پلاسخارت چ ئاماژەیەک دەبەخشن؟$
ئەو قسانەی پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستوور لە هەولێر ڕۆژی #19-05-2021# کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی یەکەم هەڵبژاردن و دانانی یەکەم بەردی بناخەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە (19-05-2021) کە کوردستان یەکەم پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجامدا، چی ئاماژەیەک دەبەخشێت کە لە بەردەم هەر سێ‌ دامەزراوە و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری هەموو حیزبە سیاسییەکاندا دەڵێت هەرگیز وامەزانن ئەم قەوارەی هەرێمە هەر بە مسۆگەری هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، ئایا کورد لەم کۆد و ئاماژەیە تێدەگات؟ یان پێی وایە ئەحمەد موختار واتەنی هەر قسەیە و قسەش ناچێتە گیرفانەوە.
ئایا هیچ کات بیرمان لەوە کردووەتەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی چییەوە بەرگری لە کوردستان دەکات؟ هیچ کات ئەو ئە‌گەرانەمان هێناوەتە پێشچاوی خۆمان کە ئەگەر ئەو هۆکارانە بوونیان نەما و جیهان پشتی کردە کوردستان، چارەنووسی ئەم ئەزموونەی کورد چی بەسەردێت؟ هیچ کات ئەو مێژووەمان هێناوەتەوە پێشچاوی خۆمان کە ڕۆژگارێک کورد لە باشوور خاوەنی حوکمڕانیی خۆی بوو لە سەردەمی مەلیک مەحموود و وەک بەفری بەر هەتاویش تووایەوە. کۆماری کوردستانمان لە #مەهاباد# لەبیر ماوە چۆن کۆتاییپێهات؟ هیچ لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە دەزانین کە خۆری کۆمارەکەی کوردستانی سوور چۆن ئاوا بوو؟ ئایا هیچ کات ئەو هەستەمان بۆ درووستبووە کە ڕەنگە ڕۆژگارێک بێت ئەم ئە‌زموونەش ببێتە مێژوو؟
$هۆکار بۆ نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دوژمنایەتییەکانی وڵاتە هەرێمایەتییەکان نین، بەڵکوو ئەو ڕۆژەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێی نائومێد دەبێت$
ئەگەر کورد خۆی نەخەڵەتێنێت دەبێت ئەو ڕاستیانە ببینێت کە بوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەنێو ئەم جوگرافیایە و لەنێو ئەم هاوکێشە هەرێمایەتییەدا بووەتە‌ تەحەدایەکی گەورە بۆ دەوربەرەکەی، هەریەک لەم وڵاتانەی ناوچەکە ئاساییشی هەرێمایەتی خۆیان لە شکستی ئەم هەرێمەدا دەبیننەوە، بۆ ئەو ئامانجەش هەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر. ئەوەیشی وایکردووە لەم ململانێیەدا تاوەکو ئێستا کورد بەپێوە بمێنێتەوە، تەنیا ئەو دەستە بەهێزە بووە کە لە پشتی کوردستانەوە کوردی بەپێوە ڕاگرتووە کە دەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەک پرەنسیپێکی چەسپاو بۆ هەموو ئەو گەل و نەتەوە بێ دەوڵەتانەی جیهان کە سیادە و سەروەریی دەوڵەتیان نییە، هەروەها بۆ پارێزگاری لە ئیتنیک و ئایینزای جیاواز، لە ‌سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا کە پارێزگاری لە ماف و داخوازییەکانیان دەکات، دەبێت ئەو کۆمەڵە خەڵکانە جا نەتەوەبن یان گرووپی ئیتنی دیاریکراو، دەبێت لە هەلومەرجێکدا بن بڕوایان بە دیموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین و ڕێزگرتنی جیاوازی هەبێت. هەرکاتێک کۆڵەکەی ئەم بنەمایانە لەو گرووپانەدا لەق بوون، جیهان لێیان بێئومێد بوو، بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکەی بە تەنیا جێهێشتنیانە. لە مێژووشدا نموونە زۆرن کە گرووپێکی قوربانی کۆمەککراوە تاوەکو ئەو کاتەی خۆی بووە بە ستەمکار، ئیدی کۆمەکبەخشەکانی پشتیان تێکردووە. ئە‌وەی دەبێتە هۆکار بۆ نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دوژمنایەتییەکانی وڵاتە هەرێمایەتییەکان نین، بەڵکوو ئەو ڕۆژەیە کە کۆمەڵگەی نێوودەوڵەتی لێی نائومێد دەبێت.
بۆ ئێستای کوردستان خەریکە دەگەینە دۆخێکی هاوشێوە کە جیهان بە نیگەرانییەوە لێمان دەڕوانێت، چەندین ساڵە پێمان دەڵێن ئیدارەکەتان یەکبخەنەوە، پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بکەنە ‌یەک. چەندین ساڵە داوامان لێدەکەن دەست بە جیاوازییەکانەوە بگرین، ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی کاری سیاسی بگرین. چەندین و چەندین و چەندین تکا و هاواری دیکەیان بۆمان هەبووە. تاوەکو دواجار نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان بە زمانێکی ڕوون و ڕاشکاو پێمان دەڵێت: چیتر نابێت جوگرافیاکەتان بۆ زەرد و سەوز دابەشکراو بێت. پێمان دەڵێت: نابێت ئازادی بەرتەسکبکەنەوە، نابێت مۆرەی گەندەڵی لە گەشەسەندندابێت، ئە‌گەرنا ئەوە دڵنیابن جیهان پشتتان تێدەکات و قەوارەکەشتان کۆتاییدێت.
ئایا دوای ئەم زەنگەی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان، کورد ڕادەچڵەکێ‌؟ چاو بەخۆیدا دەخشێنێتەوە؟ ئەو لادان و ئاوەژووبوونەوانەی کە بەرەو هەڵدێرمان دەبەن، ڕاست دەکرێنەوە؟ یان وەک هەموو ئاگایینامەکانی پێشتری دۆستەکانمان، دیندار زێباری بە ڕاپۆرتێک وەڵامی چەواشەکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەداتەوە؟
ئەگەر ئە‌م زەنگە نەبێتە هۆکاری پێداچوونەوە و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کۆی سیسستم و کایەی سیاسیی و دادوەریی و ئیداریی حوکمڕانیی کوردستان، ئەوە نوقڵانەیەکی پێشوەختەی خراپه، ‌ بەڵام یەقین بن کە دەیبینن ئەم ئەزموونەش هاوشێوەی حوکمڕانییەکەی شێخ مەحموود دەبێتە بەشێک لە مێژوو.
پلاسخارت لە سەرەتای زەنگەکەیدا پەندێکی کوردی بیرهێناینەوە و وتی کورد دەڵێت (دۆست ئەو کەسەیە کە‌ دەتگریێنێت) ، بریا کۆتایی پەیامەکەیشی ئەو شیعرەی حاجی قادری بەگوێدا بداباین کە دەڵێت: حاجی کەسێکە بێکەس، بۆ ئێوە‌ قوڕ دەپێوێ‌، گوێی لێدەگرن زەریفە، ناگرن بەڵا لە خۆتان. [1]
ئەم بابەتە 231 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 23-05-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-05-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 231 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!