پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,412
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نامەیەکی دکتۆر کەمال میراودەلی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەیەکی دکتۆر کەمال میراودەلی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای

نامەیەکی دکتۆر کەمال میراودەلی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای
=KTML_Bold=ئەم نامەیە بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و پەڕڵەمان نێردراوە وێنەیەکی تایبەتکراوی ئەم نامەیەش بۆ دۆنالد ترامپ و ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسی لە ڕیگای سەفارەتەکانیانەوە لە لەندەن نێردراوە.=KTML_End=

بەڕیز سەرەک وەزیران تێریزا مای
ژمارە دە شەقامی داونینگ
لەندەن
#24-12-2018#
نامەیەکی بەپەلە – کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و چارەنووسی کورد

هیودارم کریسمسێکی خۆش بە سەر ببەن و ساڵێکی تازەی پڕ گەشیی و بەختەوری چاوەڕێتان بکات.
من دەمەوێ لەم نامەیەدا نیگەرانیی قووڵی خۆم دەربارەی ڕەوشی ڕۆژاوای کوردستان و ڕاگەیاندنی شۆکبەخشی سەرۆک ترامپ بە کشانەوەی لە سووریا، بە بێ هیچ ڕاوێژێک لەگەڵ هاوپەیمانانی لە هەسەدە و لەگەڵ گرۆی هاوپەیمانانیش لەوانە بەریتانیاش، هەروەها دژ بە ئامۆژگاری جەنەرالەکانی و نوێنەرە سیاسییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەند، دەربرم.
بە داخەوە بەریتانیا ئەوەندە سەرقاڵی برێکسیتە کە دەترسم ئەو پرسە گرنگانەی سیاسەتی دەرەوە وەک کشانەوەی ئەمریکا، جەنگ دژی داعش و چارەنووسی کوردە هاوپەیمانەکانتان لە ئەجندای سیاسسیتاندا نەمابێت.

سەرۆک وەزیرانی ئازیز
دەمەوێ سەرنجی شکۆمەندییتان بۆ ئەم پرسانەی خوارەوە ڕابکیشم.
1- داعش نەبەزێندراوە و تێکنەشکاوە.
A- سیناتۆری ئەمریکی لیندزی گراهام ڕاست دەکات کە دەڵێت: ڕاگەیاندنی ترامپ کە داعش کۆتاییهاتووە (ساختە هەوالە) ڕاستی ئەمە خەتەرترین ساختە هەواڵی ترامپە.
B- داعش لە هەموو شوێنیکە، هێشتا هەڕەشەیەکی گەردوونییە. هەر ئەم حەفتەی ڕابردوو گرووپێکی سەر بەداعش لە گوندێکی نزیک مراکش لە مەغریب کچە توریستیکی نەرویجیی و کچە توریستیکی دانیمارکیان فراند و سەریان بڕی. یەک کاری درندەی تیرۆریستانی داعش کە سێ وڵاتی خەمبار کردووە. خەلافەتی داعش وەک بەرجەستەیەکی ناوچەنشینیی تەنیا شێوەیەکی بەرچاوی ئایدیۆلۆجیەتیکی بنەڕەتی فاشیستیی و تیرۆر بوو. داعش ماوە لە #سووریا#، لە #ئێراق#، لە میسر، لە لیبیا، لە مەغریب، لە تونس، لە وڵاتانی ڕووسیا، لە ئەفغانستان تەنانەت لە فلیپین و هەڕەشەن بۆ سەر هەموو ئەو دەوڵەتانە.
C- بەپێی ڕاپۆرتیکی دەیلی مەیل، داعش لە ماوەی ئەم دوو مانگەی دواییدا 700 دیلی لە ڕۆژهەلاتی سووریا لەناوبردووە. ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریی ڕاپۆرتی داوە کە ئەوانە لەو 1350 دیلە مەدەنیی و سەربازییانە بوون کە داعش لە ناوچەیەکی تەنگەبەردا کە لە ڕۆژهەلاتی فوراتدا لە دەوروبەری شارۆچکەی هەجین بەدەستییەوە ماوە ، لە بەردەستیا مابوون. ئەم ڕاپۆرتەش دوای هەوالی دۆزینەوەی چەندین گۆڕی بەکۆمەل لە ئەلبوکەمال کە دەیان مەدەنییان تێدا بوون ، .dailymail.co.uk

2- حەفتەی ڕابردوو قسەخوانی هاوپەیمانی ڕێبەرییکراوی ئەمریکا دژ بە داعش کۆلۆنیل شین ڕایەن ژمارەی ئەو داعشانەی لە ناوچەی هەجین ماون بە 2000 تا 2500 داعش خەمڵاند و شارەزایان لایان وایە 20.000 تا 30.000 داعش لە سووریا و ئێراق ماون کە خۆیان شاردۆتەوە.nytimes.com

3- نێردراوی تایبەتی ترامپ بۆ جەنگی دژ بە داعش برێت مکگورک، هەفتەی ڕابردوو لە لێدوانێک دا وتی: جەنگی دژ بە داعش زۆر دوورە لەوەی تەواو بوو بێت. گەر شتێک لەم ساڵانەی دوایی فێر بووبین، بۆ هێشتنەوە و زامنکردنی تێکشکانی گرۆیەکی وەک داعش، تۆ ناتوانی تەنیا لە فەزای شوێنی بوونیاندا بیانبەزێنێ و دوایی وازبێنی. تۆ دەبێ هێزی ئاساییشی ناوەوە دابنێیت تا ئەو دەستکەوتانە، دەستکەوتە ئاساییشییەکان، زامنبکەیت و بیانهێڵیتەوە.؛ ئەو قسەکانی نەچوونەوە لە وەسفی ئەوەدا کشانەوەی ئەمریکا چ دەگەیەنێت: کارێکی گەمژانە دەبێت کە تەنیا بڵێین چاکە خەلافەتی خاکدار/فیزیکی تێکشکاوە کەوایە ئێستا دەتوانین بڕۆین. وا بزام هەر کەسێ سەرنجی جەنگێکی وەک ئەمە بکات ئەم ڕایە قبول دەکات. (نیویۆرکتایمز) nytimes.com

4- لە کاتێکدا شەڕی هەجین و ڕۆژهەلاتی فوڕات تەواو بووە، بریارەکەی ترامپ وەک هاوراێکی تەواوی میدیا هەیە بە دیارییەکی کریسمس بۆ داعش دادەندرێت. (شەروانانی داعش هێرشێکی بەرانبەری توندیان بە بۆمبای خۆکوژ و سەیارەی بۆمبرێژکار دژی هێزەکانی هەسەدە لەو ڕۆژانەدا کە ترامپ دەڵی تێکشکاون دەستپیکرد. هەسەدە وتی کە هەوالی کشانەوەی ئەمریکا هانیداون کە هەولی گرتنەوەی هەجین و دێرەزوور تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەرپەڕاندنیان، بدەن. (تەلەگرافی بەریتانی) telegraph.co.uk

5- داعش تێکنەشکاوە. ئەوان دەتوانن هەر کاتێ بگەڕێنەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر هەر بۆشاییەکی ئەمنی کە خیانەتی ئەمریکییەکان لە کورد درووستی دەکات، پڕ بکەنەوە. لە مەش بەولاوە هەزاران چەکداری تیرۆریستی سەر بە قاعیدە و نووسرە هەن کە تورکیا داڵدەی داون.

سەرۆکوەزیرانی ئازیز:
من دڵنیام شکۆمەندییتان و حکومەتی بەریتانیا ئاگادارن کە داعش ‌هێز و ئیرادە و توانستی خۆراگریی زۆری لە سووریا دا هەیە. تەنانەت تا ئێستا شەڕی هەجین کۆتایی نەهاتووە. ئەوە هەسەدە بوو کە قارەمانانە جەنگا و سەدان شەهیدی بەخشی تا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و تۆپخانەی هاوپەیمانان دەراینپەڕێنێت.
2- کێ براوەی جەنگە دژی داعش؟
A- ترامپ بەوە خۆبایی دەکات کە سەرکەوتنی بەسەر داعشدا بەدەستهێناوە و ئێستا کاتی هاتنەوەی کوڕەکانە: لە چریکەیەکی 19 ی دیسەمبەر نووسی: ئێمە جەنگمان دژی داعش بردەوە ، کورەکانمان، پیاوان و ژنانی گەنج، دێنەوە ماڵ، و هەر ئێستا دێنەوە ماڵ.
لە دوا چریکەشیدا دەنووزێنێ کە ئەو بەدبەختە کە ئەمریکییەکان لە بەرەی جەنگ دێنێتەوە و هێشتا لەلایەن میدیای ساختەوە ئەو سەرۆکە چاکە بە (قارەمانی ئەمریکا) داناندرێ.
B- وەک لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیندیپێندت دا هاتووە: گرتنی هەجین بەردەبازێکی گەورەیە بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا هاوپەیمانی سەرەکیبوون لە جەنگی دژ بە داعشدا لە سووریا. بە پاڵپشتی ئەمریکا و بەریتانیا توانی داعش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی هەجین دەرپەڕێنێت. independent.co.uk
C- بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی سووریی بۆ چاودێری مافی مرۆڤ تەنیا لە هەجین ئەو شەڕوانانەی هەسەدە کە لە دەی مانگی ئەیلوولەوە کوژراون بە مەدەنییەکانەوە ژمارەیان گەیشتۆتە 324 کەواتە ئەوە بە خوێن و قوربانی هەسەدەیە کە هەموو گوند و شارۆچکە و شارێک لە داعش سەندراوەتەوە. ژمارەی سەرجەمی شەهیدانی #هەسەدە# بە سەرووی 10000 دەخەڵمێندرێت. لەوانە چەندین ژنە شەڕوانی ئازا شەهید کراون.
D- نیویۆرک تایمز دەنووسێ: کوردەکان سەلماندیان کاریگەرترین هاوپەیمانی جەنگن. لە ماوەی ساڵێکدا بە پشتبەستن بە هەسەدە لە سووریا و بە شەروانە کوردە ئێراقییەکان لە ئێراق، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داعشیان لە %99 ی ئەو ناوچانە دەرکرد کە لە سەرناسەری دوو وڵاتدا داگیری کردبوون. nytimes.com
E- هاوپەیمانی (ئەمریکا) لەگەڵ ‌هێزەکانی سووریای دیمۆکرات کە هاوپەیمانییەکی شەڕوانانی کورد و عەرەبە، قەرزداری ئەوانین کە دەوریکی مەزنیان لە نزیکەی لەناوبردنی داعشدا بینی دوای ئەوەی داعش چوارساڵ لەمەو بەر ناوچەیەکی فراوانی لە سووریا ڕامالی (بی بی سی) bbc.co.uk
F- ئەوان زۆربەی شەڕەکەیان کرد… وەک جەنگان دژی داعش، و زۆر قوربانیان دا. و بە وتەی جەنەرالی ئەمریکی جۆزیف ڤاول ئەوان نموونەیی بوون لە پاراستنی قسەی خۆیان بە کوورتی ئەوان شەریکی سەربازیی گرنگ و گەوهەریی بوون. theguardian.com
G- دوایی بەڵگەی قسەکانی سەرۆک ترامپ خۆی. لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێکی کوردا کە بە میستەر کورد ناوی برد، لە مانگی ئەیلوولدا وتی: ئێمە هەول دەدەین باش لەگەڵ (کوردەکان بگونجێین) ، ڕاستیی باش لەگەڵیان دەگونجێین. ئێمە هەول دەدەین زۆر یاریدەیان بدەین. لە بیرت نەچی خاکەکە هی خۆیانە. لە سەرمانە یارمەتیان بدەین. من دەمەوێ یارمەتیان بدەم. ئەوان لەگەڵ ئێمە جەنگان. ئەوان لەگەڵ ئێمە مردن. ئێمە دەیان هەزار کوردمان لە کیس چوو. مردن لە جەنگان دژی داعش. ئەوان بۆ ئێمە مردن و لەگەڵ ئێمە مردن. و بۆ خۆیان. ئەوان بۆ خۆیان مردن. ئەوان گەلیکی مەزنن. ئێمە لە بیرمان نەبردوونەوە. لە بیریان نابەینەوە. haaretz.com
3- جارێکی تر خیانەت لە کورد کردن و پاداشتدانەوەی ڕژێمە دەسەلاتخوازەکان
ئێشتا ئەوەی تەنیا سێ ساڵ لەمەوبەر وەک مەحاڵ دەبینرا کورد ئەنجامی دا. کە بریتییە لە ئازادکردنی نزیکەی هەموو سووریا لە داعش. بە داخەوە قوربانیدان و قارەمانێتیی کورد دلسۆزیی و جوانمەردیی ئەوان بە بێدەنگی یان پیلان بۆ پێشکەشکردنیان بە گورگەکانی ئەردۆگان پێشوازیی دەکرێت
A- گەر وا نییە چۆن ئەو بیدەنگییە لێکدەدەینەوە کە پێشوازیی ئەو ڕاپۆرتانەیان کرد کە هێزەکانی سووریای دیمۆکرات حەفتەی ڕابورد دوا شارۆچکەی سووریایان لە دەست داعش ئازاد کرد؟ بە هەموو مانایەک دەبوو ئاستیکی گرنگیپێدان لە فەزای گشتیی ڕۆژاوا داگیر بکات. جەنگی دژ بە داعش ڕۆژانێک سەرهەواڵی خەتی درشت بوون. سیاسییەکان هەر لە باراک ئۆباماوە تا دەیڤید کامیرۆن داعشیان وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ شێوەژیانی ئێمە دادەنا، وەک هێزێک کە دەیەوێت نەخشەی ڕۆژهەلاتی نێوەند بکێشێتەوە و ڕووناکایەکی ئیسلامی بۆ ناوچەخراپەکانی سەرناسەری جیهان پێش بکات. کەچی لەو لەحزەدا کە ئەو هەڕەشە وا دیارە تیکشکێندرا بێت، لەو لەحزەدا کە هێزەکانی سووریای دیمۆکرات بە پاڵپشتی زەبری ئاسمانی ئەمریکا، وا دەردەکەوی کە دوا بزماریان لە تابوتی داعش وەشاندبێت، بە گرتنی هەجین لە سەرووی ڕۆژهەڵاتی سووریا دوا قەلای شاریی گرنگ کە داعش کۆنتڕۆڵی بە سەردا هەبوو، لەم لەحزەدا سیاسییە ڕۆژاواییەکان نقەیان لێوە نایەت. تەنانەت نوتقیان لێبڕاوە. ڕەنگە هۆی ئەم متییە ئەوە بیت کە کەس هیجی تر گوێی پێنادات، یان ئێمە زیاد لە پیویست بە کێشەی ناوخۆوە خەریکین. یان ڕەنگە زیاتر لە بەرئەوە بێت کە جەنگێکی ئەهلیی نیونەتەوەیی سووریای وا تێکداوە کە تیکشکاندنی داعش لەلایەن کوردەکانەوە تەنیا پێشەکییەکە بۆ بەربەرەکانییەکی قووڵبۆوە لە سووریا لەنێوان کوردی ئەمریکا-پاڵپشتکردوو و ئەندامی ناتۆی هاوپەیمان تورکیا؟ spiked-online.com
B- بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵ و نیو ، ئەوان سەربازی ئێمە بوون لە مەیدانی جەنگدا و سەرەڕمی گرتنی قەلای سەختی داعش ڕەققە بوون. (د. فلیپس لە زانکۆی کۆلۆمبیا) دەڵێت ئەمە دوا نموونەیەکە کە چۆن ترامپ حەز بە پشتگیرییکردنی دیکتاۆرە دەسەلاتخوازەکانی بییانی دەکات (مەبەست ئەردۆگانە) و گوێ بە ئامۆژگاریی بەرپرسەکانی ئەمریکا نادات؟ هەر کە ئەمریکا چادرەکانی پێچایەوە و چۆلی کرد، تورکیا دەستبەجێ بۆمباردومانی ئاسمانیی دەستپێدەکات دوای ئەوە هیرشی ئاسمانیی لەلایەن سوپای ئازادی سووریی کە ئەنقەرە پاڵپشتیان دەکات، دەستپیدەکات. هەزاران دەمرن، هەزاران لە ڕەگوڕیشە هەڵدەکەنرین و لە ناو سووریادا پەنایان نادرێت. لە سنووری تورکیا دەیانگێڕنەوە، ئەمە قسەی دەیڤید فیلیپسە بۆ گاردیان کە بەبرپرسێکی گەورەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە و دانەری کتێىی: (خیانەتی مەزن: چۆن ئەمریکا پشتی کردە کوردەکان و ڕۆژهەڵاتی نێوەندی لە دەست دا) یە. theguardian.com
C- ئێستا کوردەکان جارێکی تر پشتیان تێدەکرێ. کشانەوەیەکی خێرای ئەمریکا بەرانبەر تورکەکان لاوازیان دەکات هەروەها دەبێتە هۆی لێکهەڵوەشانی هێزی ئەو عەرەبە شەروانانەی لەگەڵیانن لە شەری داعشدا. ئێستا ئەسەد خەریکە ئەوان بەلای خۆیدا ڕاکێشێت. ئەمانە هەموو هەوالی خۆشن بۆ میلیشیاکانی #ئێران# و #تاران#، بەڵام گەورەترین خەلات بۆ داعشە. لە کاتێکدا ترامپ خۆبایی دەکات کە لە سووریا کۆتاییان هاتووە، شاگەشکەیی کوورتبینیی ئەو هێشتا کالە و پێنەگەیشتووە. هیشتا هەزاران شەروانی داعش هەن، ناوچەیەکی کەمیان لە سووریا بەدەستەوەیە بەڵام توانای زیرەکانەی ڕاکێشانی شەروانی نوێیان بەردەوامە. بەلای کەمەوە داعش ڕاگەیاندنەکەی ترامپ بۆ نیساندانی بەهێزیی خۆیان و ڕاکێشانی شەروانی نوێ بە کاردێنێت. www.theguardian.com
D- ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی دەنووسێت: بە بێ بوونی سەربازانی ئەمریکی وەک دیوار، کوردەکان ئێستا بۆ حاڵی خۆیان بە جیهێڵراون دژ بە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ، سوپایەک کە سوێندی خواردووە کە لە ناویانبەرێت بەر لەوەی خاکەکەیان بداتەوە دەست ئەسەد کە بۆ دەیان سالە ئۆتۆنۆمی و شوناسی نەتەوەیی لێسەندوون، نزیکەی 15000 یاخی سووریی لەوانەی سوپای سووریا ی ئازادیش، ئامادەن کە بچنە پاڵ هێرشی سەربازیی تورکییەوە دژی ‌هێزە کوردییەکانی پشتگییرییکراو لەلایەن ئەمریکاوە.
لە ڕۆژی پێنجشەممەدا وەزیری بەرگری تورکیی خولوسی ئاکار وتی: یەپەگە دەتوانن خەندەق یان تونێل لێبدەن کە حەز بکەن، دەتوانن کە بخوازن بچنە ژێر زەمین، کاتێ کات و شوینی خۆی دێت، ئەوان لە ناو چالەکانیاندا دەنێژرێن. نابێ کەس گومانی لەمە هەبێت. haaretz.com
E- لە کاتێکدا ڕەوشی کورد خراپ دەبێت. کەمێتییەکانی تریش زۆر زەرەرمەند دەبن. کریستیانیەکان کە ببوونە نیشانەی کوشتن و دەرکردن لەلایەن داعشەوە و گوندەکانیان تەخت کران، خەریک بوو پڕۆسەی هێواشی گەڕانەوە بۆ مالەکانیان و درووستکردنەوەی ژیانیان دەستپیبکەن. ئێستا تووشی ترسان لە گرووپە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکانی تر و میلیشیای ئێرانی بوون.theguardian.com
F- دوا هەواڵەکان بە تایبەتی شۆکهێنەر بوون. ئێمە تەنیا هەڕەشەی هێرشی تورکیامان لەسەر نییە بەلکو سەرباری ئەوەش ئەمریکا بریار دا بڕوات بە بێ ئەوەی هێزیکی تر جێی بگرێتەوە. ئەمە قسەی نوور ئۆسۆ ، مرۆڤیکی 38 ساڵەی خەڵکی گردە سپی یە. ئەو شارەی کە یەپەگە لە ساڵی 2015 دا ڕزگاری کرد زیاتر بە میدڵئیست-ئای وت. (ئەوە لای من و هەموو کەس لێرە دراوسێ و هاورێ ئاشکرایە کە [ئەم کشانەوەیە) بەشێکە لە پلانێکی گەورەتر کە ئامادەکراوە. ئەوە جێی باوەڕ نییە چۆن ئیدارەی ترامپ ئاوا دەکات، ڕێگە دەدات کە تورکیا و ڕووسیا لە سووریا زاڵ بن و هاوپەیمانانیان بە گورگخواردوو بدەن. middleeasteye.net
G- هەموو کەس شلەژاوە و دەترسێ. ئەوە مانای وایە کە تورکیا دەشێ هێرشمان بکاتە سەر. ئێمە تووشی شۆک بووین چونکە ئێمە باوەڕمان وا بوو کە دوای لە ناوبردنی داعش ئەمریکا یارمەتیمان دەدات ئاشتی بەرقەرار کەین. ئێمە قەت بیرمان نەدەکردەوە کە ئەوان یارمەتیمان دەدەن تێرۆریستەکان لەناوببەین ئەوسا بە تەنیا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تێرۆری هێزەکانی تورکی و گرووپە توندڕەوەکان ئێمە بەجێ بێڵن. ئەمە قسەی مەزڵوم کوردی بوو کە باوکیکی تەمەن 33 ساڵەیە و مامۆستایە لە کۆبانێ. ئێستا خەڵک دیسان بیر لەوە دەکەنەوە دیسان دەربەدەر ببنەوە. بەڵام کەس نازانی کوێ سەلامەتە بۆی بچن بەلای مەزلوم کوردییەوە ئەوە گەورەترین خیانەتی ئەمریکایە بەرانبەریان. دەڵێ: خەڵک دەگرین، دەتوانن لە ئێستا وە تامی ئەو ئاوارەییە بکەن کە ڕوویان تێدەکات. دەزانن زستانێکی سارد دەبێت و یەکەم زستانیانە دوای داعش. بۆ ئەو کەسانەش کە بۆ ئەمریکا کاریان دەکرد شوێنێک نییە ڕووی تێبکەن چونکە لە چوار لاوە دوژمنایەتی دەکرێن. لەلایەن تورکەوە چونکە لەگەڵ هەسەدە کاریان دەکرد، لەگەڵ ڕژێم چونکە تەنیا دەیەوێ بیانکات بە سەربازی خۆی، لەلایەن سوپای ئازادەوە و لەوانەیە لەلایەن حکومەتی کوردی ئێراقیشەوە چونکە لەگەڵ هەسەدە بوون. ئێمە نازانین چمان بەسەر دێت foxnews.com
4- دەرهاویشتەی خەتەرناک بۆ کورد و ڕۆژهەلاتی نیوەند و جیهان
A- جاریکی تر ئەمریکا و ڕۆژاوا جێگای متمانە نابن و ناتوانن هاوپەیمانی لۆکاڵی دڵسۆز پەیدا بکەن کاتێ تۆ پشت دەکەیتە هاوپەیمانانی هەرە دلسۆز وفیداکاری خۆت و بە گورگانخواردوویان دەدەیت.
B- ڕێکخراوی سووریی بۆ چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت: هەسەدە هەزاران دیل و زیندانیی داعشی هەیە ناچار دەبن بەریان بدەن. ئەوان 3200 دیلی بێگانە و ناوخۆییان هەیە کە حکومەتەکانی خۆیان نایانەوێت وەریان بگرنەوە.
C- ئەوان ناچار دەبن لە بەرەکانی دێرەزوور بکشێنەوە تا بتوانن بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن، هەسەدە 2080 ژن و منال و 1100 شەروانی داعشی لایە. لە 31 دەوڵەتی جیاوە. هەسەدە وتی دەشێت ناچار بێت دیلەکان لە ناو سووریادا بەرەلا بکات. ئەم کارە دەشێت داعش بژێنێتەوە کە لە دوا قۆناغی لەناوچوونی دایە.
D- لە ئێستا وە حکومەتی ئێراق نیگەرانە، شاڵاوی تورک بۆ سەر ڕۆژاوا دەبێتە هۆی درووستکردنی دەیان هەزار دەربەدەر و پەنابەر کە دەشی ڕوو لە کوردستانی ئێراق بکەن و ڕەوشێک درووست بێتەوە کە تێرۆریستەکان تێکەڵ بە پەنابەران بن و ئێراق دووبارە ناجێگیر ىێت و داعش بتوانێ شەروانی تازە ڕاکێشێت و تێرۆریزمی ناو شارەکان لە ناو ئێراق دەستپێبکاتەوە.
E- تورکیا و ئێران و ڕووسیا براوەی گەورە دەبن لەم خیانەتەی ئەمریکا لەسەر حیسابی خوێنی کورد و چوار ساڵ جەنگ و خەباتی هاوپەیمانان بۆ لەناو بردنی داعش و جێگیرکرد ن و ئاوەدانکردنەوەی ئێراق و سووریا.

ڕووسیا و ئەمریکا هەردووکیان کورد دەکەنە قوربانی لەپێناوی هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیادا
1- هاربوونی تورکیا دژی کوردی ڕۆژاوا و ڕازیبوونی ڕووسیا کە ڕێگا بە تورکیا بدات بە تەیارە و تۆپ هێرش بکاتە سەر عەفرین و دڕندانە داگیری بکات، لە ئەنجامی ئەوە وە هات کە ئەمریکا لە دیسەمبەری 2017 دا ڕایگەیاند کە یارمەتیی هەسەدە دەدات ‘هێزێکی سنوور؛ لە 30000 سەرباز پێکبێنێت. ڕووسیا و تورکیا ئەمەیان بە هەنگاویکی جددی دوایی بۆ درستبوونی دەوڵەتیکی کوردیی سەربەخۆ بە پاڵسستی ئەمریکا دانا.
2- لەگەڵ ئەمەشدا بەداخەوە نە ئەمریکا نە بەریتانیا هیچ هەنگاوێک و هەولێکیان نەدا بۆ وەستاندنی هێرشی دڕندانەی تورکیا بە پاڵپشتی ڕووسیا بۆ سەر عەفرین و داگیردنی و دەربەدەرکردنی خەلکەکەی و ڕادەستکردنی بە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا کە شاڵاوێکی وەحشییانەی کوشتنو گرتن و فڕاندن و دەستدرێژیی سێکسیی و گۆرینی دیمۆگرافی عەفرین یان دەستپێکر کە لە هەموو ماوەی جەنگی سووریادا یەکێک بوو لە هێمنترین شارەکانی سووریا و دەیان هەزار پەنابەری داڵدە دابوو.
3- لەوەتی داگیرکردنیەوە تورکیا بەردەوامە لە گۆڕینی دیمۆگرافی و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی خەڵکی وکردی ئاوارەی شارەکە و دەستدریژیی و پێشیلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوامە بێ ئەوەی هیچ وڵاتێک بە دەنگ بێت.
4- بەر لە ڕاگەیاندنی ترامپ کە لە سووریا دەکشێتەوە، ڕووسیا بۆ ماوەی چەند مانگێک شاڵاویکی میدیایی و سیاسیی گەورەی لە دژی بوونی ئەمریکا لە سووریا و بەتایبەتی دژی کوردی ڕۆژاوا کە خەریکی دروتکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی نایاسایین بە پاڵپستی ئەمریکا، دەستپیکرد و هانی تورکیای دەدا هیڕش بکاتە سەر ڕۆژهەلاتی فورات . ئەم کارەی ترامپ سەرکەوتنی هەولەکانی ڕووسیا بوو. لە کاتێکدا ڕووسیا خۆی بە نایاسایی کرایمیا ی داگیر کرد و پاڵپشتیی سەربەخۆیی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک لە ئۆکرانیا دەکات.

سەرەکوەزیرانی ئازیز
کورد زۆر جار لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە ، خیانەتیان بەرانبەر کراوە و ئەنجامەکان هەمیشە ئەوپەڕیی تراژیدیی بوون. ئەمە دەبوو پەڵەیەکی شەمەزاریی ئەبەدیی بێت بە ناوچەوانی دیمۆکراسییەکانی ڕۆژاوا و مرۆڤایەتییەوە بە گشتی. بەڵام گەر ئەم خیانەتەی ترامپ بەرانبەر هەسەدە ڕێگا بدرێت سەر بگرێت. ئەوە بە تەواویی هەموو مانایەکی مرۆڤایەتیی و ئەخلاق و متمانە و هەق و ڕاستگۆیی لە بوارەکانی سیاسەت و جەنگ و پیوەندییە سیاسییەکانی ڕۆژاوا دەسڕێتەوە. بە شێوەیەکی ڕەها، موتڵەق، کاریکی نائەخلاقیی و نامۆرالیی دەبێت. ئەنجامی سیاسیی و ئاساییشیی خەتەرناکی بۆ کورد و ڕۆژهەلاتی نیوەند و ئەوروپا دەبێت.
گەر ڕێگا بدرێت ئەردۆگان هێرشی کۆمەلکوژی کورد بکات، کە هاوپەیمانی هەرە دڵسۆز و ئازا و جوانمەردیی ڕۆژاوا بوون و بە قوربانی و خوینی خۆیان داعشیان بۆ خزمەتی هەموو مرۆڤایەتی تێکشکاند، و ناوچەی زیاتر لە سووریا داگیربکات و بیانداتە دەست زیاتر لە سەد هەزار تێرۆریستی ئیسلامیی کە ئێوە بە میانڕۆ ناویان دەبەن، ئەوا دڵنیا بن کە ئێوە ئەژدیهایەک لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست درووست دەکەن کە دوایی بۆتان دابین ناکرێت. ئەردۆگان بە ئاشکرا پڕوپاگەندە بۆ ئایدیۆلۆجیەتی ئێکستریمی ئیسلامیی دەکات و پاڵپشت و سپۆنسەری تیرۆریزمی ئیسلامیی دەکات بە پشتگیری بزووتنەوەی ئیخوانی جیهانیی و پارەی قەتەر.

سەرۆکوەزیرانی ئازیز
من زۆر هیوادارم کە بەریتانیا و فەڕەنسا خۆڕاگر و خاوەن ئیرادەیەکی بەهێز دەمیننەوە لە پشتیوانیکردنی بەردەوامی هەسەدە دا. فەرەنسا ڕایگەیاند کە ئەوان هێزەکانیان لە باکووری سووریا دەهێڵنەوە. دیارە وەزیری ئەوروپای فەرەنسا قسەیەکی درووستی بۆ تەلەڤزیۆنی سی، نیوزی فەرەنسا کرد کە ئەو بریارە تاکڕە و بێڕێزەی ترامپ بە کشانەوە لە سووریا ”ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە پێشکاریی جیامان هەن و ئێمە (واتە فەرەنسا و ئەوروپا) دەبێ یەکەمجار پشت بە خۆمان ببەستین.
سەروتاری ئەمڕۆی تایمز (#24-12-2018#) دیمەنەکەی ئاوا کوورت کردۆتەوە: هەرەسهێنانی ‌هێزی نێونەتەوەیی (بۆ جەنگی دژ بە داعش) کە بە پلەی یەکەم ئەمریکییەکان پێکی دەهێنن، وا دەکات ئەمریکا سووریا بە ئەسەد و هاوپشتەکانی بدۆڕێنێت. وا دەکات ڕۆژاوا قسە و کاریگەریی لە بریاردانی دوا چارەسەریی بۆ کێشەی سووریا نەمێنیت، و بەهیچ جۆرێک نەتوانێت تەئسیری ئێران لە سووریا کەم بکاتەوە. گرووپە بەزێندراوەکان وا لێدەکات غیرەتیان بێتەوە بەر و خۆیان کۆکەنەوە. و ج لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییەوە یان کاری گەریلایی، نەخشەی کۆمەلکوژی تازە دژی دوژمنەکانیان داڕێژن. بەڵام ئەوەی زیاتر جێگەی دلەراوکی و قەلەقە، ئەوەیە کوردەکان ، کە خەبات و قوربانیدانی مەیدانی جەنگ دژی داعش ئەوان بوون، بۆ میستەر ئەردۆگان بە جێبهێڵرێن تا هەموو ئەوانە لە ناو بەرێت کە واگۆی ئەوە دەکات پێوەندییان بە جیابوونەوەخوازانی پەکەکە لە ناوچەکانی سەرسنووری تورکییەوە هەیە.

سەرۆکوەزیرانی ئازیز
من باوەڕم وایە کە ئێستا بەریتانیا پێویستە:
1- ئەم بریارە هەڵە و هەڵەشەیەی سەرۆک ترامپ وەک هەل و دەرفەتیک وەربگرێت تا دەورێکی زیاتر باوەربەخۆیانە و کاریگەرتری بەریتانیا و فەرەنسا بسەلمێنن نەک تەنیا لە جەنگان دژی داعشدا لە سووریا و ئێراق، بەلکو بۆ زامنکردنی جێگیریی و ئاساییش و گەشەسەندنی ئاشتییانەی درێژخایەن لە هەردوو وڵاتەکەدا.
2- پاراستنی کورد لە داعشی زیندوبۆوە و لە دەستدرێژیی تورکیا و پاڵپشتی سەرکەوتنە مەزنەکانی هەسەدە لە سووریا، قۆناغیکی گەورە دەبیت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
3- بەریتانیا و فەرەنسا پێویستە داوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ گەیشتن بە بریارێکی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی کورد و ناوچەکانی هەسەدە دوای کشانەوەی ئەمریکا. و وەک هەنگاویکی کاتیی ئەم ناوجانە بکرێنە ناوچەی دژەفڕینی ئاسمانیی تا لە هێرشی ئاسمانی چ تورک چ ڕژێمی ئەسەد بپارێزرێن.
4- شکۆمەندییتان ئاگادارن کە سەرکەوتنەکانی هەسەدە تەنیا جەنگی سەرکوتوویان دژی داعش نییە. کوردی ڕۆژاوا سەرکەوتوون لە دامەزراندنی سیستمیکی سەرەتا-دیمۆکراتی بەڕێوەبردنی خۆیی کە لەسەر بنەمای فیدراڵی جوگرافی/ ناوچەیی نا نەتەوەیی و نا دینیی دامەزراوە و هەموو کۆمەلگاکانی دانیشتووان و هاونیشتمان تێیدا بەشدارن و ژنیش دەورێکی ڕێبەری یەکسان و کاریگەریی تێدا هەیە. واتە جەنگان و بنیاتنان هاوڕیی یەک بوون لە پڕۆسەی جەنگی دژ بە داعش و پیکهێنانی کۆمەلگایەکی دژ بە بیری داعشدا. گرفتەکانی سەرنەکەوتنی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئێراق و ئەفغانستان ئەوە بوو کە قەت پلانێکی دامەزراندن و خۆبەرێوبردنی نامەرکەزیی و ناوچەییان نەبوو تا خەلک خۆی بەرپرسی ژیان و بنیاتنان بێت.
دیارە تەنیا کورد بەدیهێنەری ئەم سەرکەوتنە نەبوو، هەموو پێکهێنەرانی کۆمەلگای سووریی، پئازایی و لەخۆبوردویی و سارەزایی سەربازانیی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنساو ئەڵمانیا و هاوپەیمانی نیونەتەوەیی دژ بە داعش بە گشتیی و بەشداری سەدان خۆبەخشی نیونەتەوەیی لە ئەوروپا و لاتانی تری جیهانەوە لە جەنگی مرۆڤایەتی دژ بە داعشدا کە نەداخەوە زۆر لەو خۆبەخشانە قوربانی دواییان دا و گیانیان بە کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات بەخشی.
ئەوە ئەوپەڕی شەرمەزاریی و گەورەترین تاوان دەبیت گەر هەموو ئەمە بە خۆڕایی وەک خەڵاتێکی ناشایستە پێشکەش بە دکتاتۆرێکی خوێنمژی وەک ئەردۆگان بکرێت کە خەیاڵی فاشیستانەی سوڵتانییانەی عوسمانییانەی هەیە و هەمیشە، بە هۆ یان بی هۆ ، تینووە بە خوێنی کورد.
5- دیارە دەبێ ئەمریکییەکان ئاخری لە سووریا بکشێنەوە، بەڵام ئەوە دەبێ دوای ئەوە بیت کە سووریایەکی ئاشتیی و ئاساییشدار و ئاوەدان و دیمۆکرات لە دوای خۆیان بە جیدێڵن کە مەرگ و وێرانیی و چەوساندنەوەی تێدا بنبر کرا بێت، نەک وەک کشانەوەکەی ئۆباما لە ئێراق. ئەمریکا تەنیا دوو هەزار نەفەری سەربازیی لە سووریا هەیە، کەواتە ئەمە ئەو بارگرانییە نییە کە ترامپ باسی دەکات و بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی ڕۆژاوا و ناتۆ، ڕۆژاوا توانیوێتی لە کوردا هێزێکی سەربازیی سەرخاکیی لۆکاڵی درووست بکات کە پێویستی بە هێزی سەربازیی خۆی نەبێت. هەروەها بە پێچەوانەی پاکانەی دارایی و ئابووریی ترامپ. ناوچەکانی هەسەدە لە دەوڵەمەندترین ناوچەی نەوتیی و ئاویی و کشتوکاڵی سووریان، بۆیە بڕیاری کشانەوەی لەناکاوی ترامپ کە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەشە کە هەر لە ئەیلوول بە کوردی دا، تەواو جێگای سەرسامیی و باوەڕنەکردنە، تەنانەت ڕووسەکانیش لەگەڵ پێخۆشبوونی زۆریان بەم بریارە کە سەرکەوتنە بۆ ئەوان، هێشتا بەراست باوەڕ ناکەن. ئەمریکییەکان دەتوانن هێزەکانیان بهێلنەوە تا ئەم دوا بەشەی پڕۆسەی ئاشتیی وچارەسەری سیاسیی بە پیی پڕۆسەی جنیڤ و بریاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان تەواو دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی ئازیز
جێگەی سوپاس و دڵنییایی یە کە بەریتانیا ئاخری توانی شەروەستاندن و پراکتیککردنی ڕاستی پڕۆسەی ئاشتبوونەوە و ئاشتیی لە یەمەندا بە بڕیار و لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەستپێبکات.
هیوام زۆرە بەریتانیا بە هاوکاری فەرەنسا و هاوپەیمانانی تر هەمان پڕۆسە بۆ ئاشیتی و پاراستنی کورد بخاتە کار. هیوادارم خۆراگر و ویژدانیار بن لە بەردەوامیی پشتگیریی نەگۆڕتان بۆ هەسەدە. هیوادارم ڕێگا نەدەن سەدەی بیستویەکەمیش خیانەتیکی تری تراژیدی ڕۆژاوا بەرانبەر کورد بە خوێنی هەزاران لە شەهیدانمان تۆمار بکات. [1]

زۆر بە ڕێزەوە دڵسۆزتان
دکتۆر #کەمال میراودەلی#
نووسەر و ئەکادیمی کورد، کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تەمووزی 2009.
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاری کورد - 25-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,412
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!