پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,127
وێنە 106,457
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
سیستەمی باج لە ئێراق و هەرێمی کوردستاندا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیستەمی باج لە ئێراق و هەرێمی کوردستاندا

سیستەمی باج لە ئێراق و هەرێمی کوردستاندا
ناونیشانی بابەت: سیستەمی باج لە ئێراق و هەرێمی کوردستاندا
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

هەموو تاکەکانی دەوڵەت دەبێت باج بدەن بە حکومەت، هەروەها حکومەتیش بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خۆی بەکاریان دەهێنێت. پێویستە لەکاتی خۆیدا هەموو کەسێک و کۆمپانیاکان باجی خۆیان بدەن بە حکومەت، تاوەکووتووشی غەرامە و دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان نەبن لەلایەن حکومەت. ئامانج لەوەرگرتنی باج؛ کۆمەڵێک ئامانجی سەرەکی و گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە ئامانجی (دارایی – ئابووری – کۆمەلایەتی – سیاسی) . باج لە (داهات-دخل) وەردەگیرێت، واتا لە کۆی دەستکەوتەکان وەردەگیرێت بە پێی یاسا، کە بڕو ڕێژەکان دیاریکراون، هە ڕوەها بە پێی بارودۆخی وڵات گۆڕانکاری و دەستکاری تێدا دەکرێتن. دەکرێت کەسێک “باج” نەدات ئەمانەش کە بەپێی یاسا ڕێگەیان پێدراوە، کە لێخۆشبوون دەیان گرێتەوە (معفین) ئەم لێخۆش بوونەش لە هەندێک کات هەمیشەییە هەندێکیشیان کاتین، واتا بۆ ماوەیەکی کاتی لێخۆش بوون (معفی) لە باج دەیان گرێتەوە.
باج؛ بڕێک پارەیە کە سەپێنراوە لەلایەن دەوڵەت بەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بە مەبەستی بەدەست هێنانی کۆمەڵێک ئامانج (سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی …هتد) بێ بەرانبەڕەواتا هەر کەسێک کە باج دەدات چاوەڕێی هیچ شتێک ناکات بەرانبەر حکومەت، بەڵام ڕسومات چاوەڕێی وەرگرتنی خزمەتگوزاری لێ دەکرێت لەبەرانبەر ئەم بڕە پارەیە، هەروەها بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دەستکەوتنی داهات لەوڵاتدا دادەنرێت.
بنەما و ڕێساکانی سەپاندنی باج (دادپەروەری – ڕوونی – گونجاوی – دەست پێوەگرتن – ئاسانی – نەرمی) .
=KTML_Bold=“ئامانجەکانی باج”=KTML_End=
1- ئامانجی دارایی؛ ئامانجی باج، بریتییە لە دابینکردنی خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت، بیرمەندانی دارایی کلاسیک داوایان کرد دەست بە خەرجییە گشتییەکان بگیرێت لەپێناو سووککردنی بارگرانییە گشتییەکان، بەڵام بیرمەندانی نوێ داوای ئەوە دەکەن‌ تێچوونی وەرگرتن و کۆکردنەوەی باج دەبێت بە کەمترین تێچون بێت، تاکوو زۆرترین دەستهاتی باج بچێتە خەزێنەی دەوڵەت.
2- ئامانجی ئابووری؛ باج هۆکارێکە بۆ دەستەبەرکردنی چەند ئامانجێکی ئابووری وەک پسپۆری، دابەشکردن، هاوسەنگی، گەشەی ئابووری، ئەمەش لە ڕێگایی کاریگەریی باج لەسەر دەسهات و پاشەکەوت و وەبەرهێنان و بەرهەم.
3- دەستەبەرکردنی ئامانجی کۆمەلایەتی؛ دەتوانرێت باج بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنرێت، وەک دووبارە دابەشکردنەوەی دەسهات و سامان بەچارەسەرکردنی و سنووردانان بۆ کۆکردنەوەی سامان لەدەست چەند کەسێکی کەم لە کۆمەڵ، چارەسەرکردنی گرفتی نیشتەجێبوون و پەرەپێدانی لادێ ودژایەتی کردنی چەند دیاردەیەکی ناشایستە.
=KTML_Bold=“هۆکارە‌کانی سەرکەوتنی سیاسەتی دارایی و باج لە هەر وڵاتێک”=KTML_End=
1- هەبوونی هۆشیاری باج و لێهاتووی دامەزراوەی کارگێڕی.
2- ئاستی پێشکەوتنی دامەزراوەکانی حکومەت.
3- هەبوونی دامەزراوەی بانکی کاریگەر.
4- هەبوونی بازاڕی دارایی و نەختینەیی.
سیاسەتی دارایی؛ بریتییە لە بەکارهێنانی خەرجی گشتی و سیاسەتی باج وەک ئامراز بۆ کارتێکردن لە بەرهەمی هەمووەکی، لەپێناو سەقامگیری ئابووری و کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکاری ئابووری. ڕۆڵی سیاسەتی دارایی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت. بە پێی؛
1- سرووشتی سیستەمی ئابووری؛ لە سیستەمی سەرمایەداری کەرتی تایبەت بزوێنەری سەرەکی چالاکییە ئابوورییەکانە، لەبەر ئەوە ڕۆڵی سیاسەتی دارایی لە سیستەمی سەرمایەداری سنووردار دەبێت بە‌ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی کاریگەریی هەڵبەز و دابەزی ئابووری. بەڵام لە سیستەمی سۆسیالیستی سیاسەتی دارایی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە ئابووری.
2- قۆناغ و پێکهاتە و ژێرخانی ئابووری؛ ئەگەر ئابووری لە قۆناغێکی پێشکەوتوو دابوو، خاوەنی پێکهانە و ژێرخانێکی پتە و بوو و پەرەپێدانی ئابووری هەبوو، ئەوا سیاسەتی دارایی ڕۆڵێکی لاوەکی دەبێت و پێویستی بە دەستوەردانی حکومەت نابێت. بەڵام ئابووری ژێرخانێکی لاواز و دواکەوتووی هەبوو، مانای وایه؛ ‌ گەشەی ئابووری بەبێ دەستوەردانی حکومەت بەدەست نایەت، لەبەر ئەوە سیاسەتی دارایی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕیت لە پەرەپێدانی ئابووری و کۆکردنەوەی باجدا.
=KTML_Bold=“سیستەمی باج لە ئێراقدا”=KTML_End=
لە دونیای ئەمڕۆدا؛ تەواوی وڵاتانی جیهان بە تایبەت، وڵاتەپێشکەوتووەکان، زۆر گرنگی بەم سەرچاوەی داهاتە دەدەن، چەند نموونەیەک، بەژمارە دەخەینە ڕوو، بەنموونە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا (55%) و تورکیا (51%) ی ڕێژەی داهاتیان لە باجە.
کەواتە؛ ڕوونە باج، چەندە گرنگە بۆ پڕکردنەوەی گەنجینەکانی دەوڵەت و گەشە و بوونیادی ئابووری. بەڵام، گرفت گەلێک هەن، کەوا دەکات هاونیشتمانییان نەچنە ژێر ڕکێفی باجدانەوە. باج وەک هۆکاریک بەکاردەهێندریت بۆ ڕاگرتنی باری ئارامی ئابووری ج بۆ چارەسەرکردنی بی بازاڕی یان کاتی هەڵاوسان ناتواندریت بە تەنیا کاریگەریی باج باس بکەین. چونکە کاریگەریی باج و کاریگەریی خەرجی بە یەکەوە دەردەکەویت، چونکە بە یەکەوە بەکاردەهێندریت لەچوارچێوەی سیاسەتی دارایی. پێش هەموو شتێک، وەرگرتنی باج، بەو میکانیزمەی ئێستا دوور لە ڕێکارە یاساییەکان و یاسای باج و دەستووری ئێراقە، ماددەی (28) ی دەستووری ئێراق، دەڵێت (هیچ باجێک یان ڕەسمێک ناسەپێنرێت، هەموار ناکرێت، لێبوردن نایگرێتەوە، تەنیا بەیاسا نەبێت) دەقی ماددەکەش بە عەرەبی دەڵێ (لا تفرچ الچرائب والرسوم، ولا تعدل، ولا تجی ولا یعفی، منها الا بالقانون) باج، لەبەرانبەر پێدانی ماف وخزمەتگوزارییە، بەڵام لێرە پێچەوانەکەی بەرقەرارە، نموونەی ڕسوماتی ژینگە و ڕێگاوبان. وەرگرتنی باج، نازانرێت دەچێتە کیسەی کێوە و کێ لێی سوودمەند دەبێ، کە ئەمەش هاووڵاتی دەخاتە گوومانەوە، وای لێدەکات نەچێتە ژێڕ ڕکێفی یاسای باجەوە و خۆی لێ بدزێتەوە. سرووشتی باج وایە؛ لە گیرفانی پڕ و کیسەی گەرم وەردەگیرێت، لەکاتێکدا گیرفانی تەواوی خەڵک و کۆمەڵگەیان، تەکاندووە، لە هەمووی گرنگتر؛ ئەوەیە ئەم بەناو خاوەن بڕیارانە، خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان و سێبەرەکانیان، هەرگیز نەچوون و ناچنە، ژێر ڕکێفی یاسای باجەوە، کۆمپانیای هێڵی پەیوەندی و نەوت لە ئێراقدا. کەواتە ئەمانە و دەیان هۆکاری تر هەیە، ئەستەمە خەڵک بە گشتی بڕواتە ژێر ڕکێفی باجەوە. بەهۆکاری ئەونادادیەی کە لە وەرگرتنی باجداهەیە.
=KTML_Bold=“سیستەمی باج لە هەرێمی کوردستان”=KTML_End=
یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کە ساڵی 2006 دەرچووە و کۆمپانیاکان تاوەکوو10 ساڵ لە “باج” دەبەخشێت، من لای خۆمەوە تێبینیی زۆرم لەسەری هەیە. بە بۆچوونی خۆم؛ ئەو یاسایە کارێکی زۆر خراپ بووە. بەخشرانی کۆمپانیا وەبەرهێنەکان لە باج دەچێتە بواری هەڵهاتن لە باج لە ڕێگەی یاساوە. بەپێی ئەو ڕێنوێنییانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردوون، بواری داوە کە باجدەر لە دوو شێوەدا خۆی لە “باج” بدزێتەوە. یەکێکیان ئەوەی بەخشینی کۆمپانیاکانە کە شێوازێکی یاساییانەیە. ئەوەی دیکەشیان ئەوەیە کە باجدەر کەڵک لە لاوازیی کارگێڕیی باج و نەبوونی چاودێری و خۆتۆمارنەکردن وەردەگرێت. ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر لە باجدەر تۆمار نەکراون، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 12 کۆمپانیا سەرەکییەکەی بەرهەمهێنانی “نەوت” بەپێی گرێبەستەکانیان لە باج بەخشراون. بەخشینی کۆمپانیاکانی “نەوت” لە “باج” سیاسەتی پێش ساڵی 2014ی حکومەت بوو بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکان، بۆیە ئەو کاتە بە بڕیارێک هەموو ئەو کۆمپانیایانە لە باج بەخشراون، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵ درا ئەو کۆمپانیایانەی لە “باج”بەخشراون ئەو باجەیان لێ وەربگیرێت کە لەسەریانە. بە پێی یاسای 113ی باج، پێویستە هەموو کەسێک بڕی ئەو باجەی دەیکەوێت، بە حکومەتی بدات و بچێتە سەر خەزێنەی گشتی. یاسای باج ئەو یاسایەی ئێراقە بە هەندێک دەستکاری و ڕێککارییەوە. یاساکە بۆ ساڵانی دەیەی 20ی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی کە “ئینگلیز” لە “ئێراق” بوون، ئەوان یاساکەیان داڕشتووە. یاسایەکی تۆکمەیە و تاڕادەیەک لێی نەگەڕاوە کون و کەلەبەری تێ بکەوێت”.
لە ساڵی 2020 داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان 588 ملیار و 809 ملیۆن دینار بوو؛ 51%ی لە هەولێر کۆکراوەتەوە کە دەکاتە 297 ملیار و 949 ملیۆن دینار، 26%ی لە سلێمانی بووە کە دەکاتە 152 ملیار و 92 ملیۆن دینار، 23%ی لە دهۆک بووە کە دەکاتە 138 ملیار و 809 ملیۆن دینار.
=KTML_Bold=“دەرئەنجام”=KTML_End=
لە دوای ساڵی (2003) ئامانجی سەرەکی بوودجەی گشتی زیادکردنی بەرهەمی ناوەخۆ و زیادکردنی داهاتی تاکەکەسوکارکردن بۆکەمکردنەوەی بێکاری و کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان و کەمکردنەوەی قەبارەی قەرزی دەرەکی و زیادکردنی چالاکی ئابووری و درووستکردنی هاوسەنگی ئابووری لە ڕێگەی کۆکردنەوەی باج لەنێوان پارێزگاکان، بەڵام لە هیچییان سەرکەوتوو نەبوو! لەو قۆناغەدا؛ بانکی ناوەندی سەربەخۆیی خۆی وەرگرت و چیتر وەک ئامرازێک بەدەست سیاسەتی دارایی نەمایەوە بۆ پڕکردنەوەی کوورتهێنانی بوودجە لە ڕێگای چاپکردنی دراوی نوێ، لەبەر ئەوە سیاسەتی دارایی پەنای بردە بەر سەرچاوەی تر بۆ پڕکردنەوەی کوورتهێنان لە ڕێگای قەرز، ئەویش بە دەرکردنی قەواڵەی ماوە کوورت (أژونات الخزانە) و قەواڵەی ماوە درێژ (السندات) و فرۆشتنیان بە بانکە بازرگانییەکان و بازاڕی کاغەزی دارایی. سیاسەتی دارایی بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی دەتوانێت ڕۆڵی گەورە بگێڕێت لە ئاڕاستەکردنی دەرامەتی ئابووری، بەڵام سەرکەوتنی سیاسەتی دارایی پەیوەستە بە شێوازی داڕشتنی سیاسەتەکە هاوسەنگی لەدانی باج و چاوخشاندنەوە بە سیستەم و یاسا و ڕێنماییەکان و شەفاف کۆکردنەوەی و وەرگرتنی باج بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ، هۆکارێکی باش دەبێت بۆ زیادکردنی داهات‌ ئەگەر مۆڵە گەورەکان و پاڵاوگەکانی نەوت بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکان باج نەدەن و تەنیا دووکانی جوانکاری و نانەواکان‌ و هەندێ‌ پیشەی دیکە باج بدەن، دۆخی داهاتمان لەوە باشتر نابێت.
بەهۆی نەدانی باج، جیاوازی چینایەتی زیادبووە، ئەگەر سیستمێکی پێشکەوتووی باج هەبێت ئەو جیاوازییە لە چینایەتی درووست نابێت. ساڵی ڕابردوو 150 کۆمپانیا دراونەتە دادگا، بەشێکیان کەیسەکانیان یەکلا بووەتەوە، 500 کۆمپانیای دیکەش سزادراون، هەموو هەوڵەکانی حکومەت وکابینە یەک لەدوای یەکەکان بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتەکانی باجە. بەداخەوە کۆمپانیاکان دانی باج بە ڕەوا نازانن، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم تەواو پێداویستی و ئەمنییەتی بۆ کۆمپانیاکان فەراهەم کردووە. خۆدزینەوە لە “باج” دیارەدەیەکی زەقە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هیچ باجدەرێک دەربازی نەبووە و ئەوانەشی خۆیان لە باجدان دزیووەتەوە، ڕێکاری تووندی یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر، بە جۆرێک هەزار و 251 کۆمپانیای دراونەتە دادگا، بەو شێوەیەش تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 5 ملیار و 500 ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی گشتی حکومەت. لەگەڵ ڕێکخستنەوەی سستمی باج ، زیاتر لە 245 باجدەری گەورە کەیسەکانیان لە دادگایەو ڕۆژانەش ژمارەیان زیاد دەکات، هەروەها لەو ماوەیەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیا بەتاوانی ساختەکاری دراونەتە دادگا. هەروەها حکومەتیش بەدوداچوون دەکات لەسەر ئەو کۆمپانیانەی سەرچاوەی داهاتیان شاردووەتەوەو شەفاف نین لەگەڵ حکومەت. بڕیارەکانی حکومەت لەبارەی باجەوە کاریگەریی خراپیان بۆ سەر بواری ‏وەبەرهێنان دەبێت‏ بە جۆرێک وا دەکات وەبەرهێنەری بیانی ڕوو لە ‏کوردستان نەکەن و وەبەرهێنی نێوخۆیش هان دەدات بۆ ‏وەبەرهێنان بڕۆنە دەرەوە. بۆیەدەبێت حکومەت هەمواری ئەوپڕۆژە یاسایانە بکات لەدەستەی وەبەرهێنان کە لەبەرژەوەندی سەرمایەداران و چینی کەم دەسهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئێراق نییە، تاکوو ئاییندەیەکی گەشتر و باشتر ڕوو لە ئێراق و هەرێم بکات لەسایەی سیاسەتێکی دارایی تۆکمە بۆ سەرجەم چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگە. [1]
ئەم بابەتە 296 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 296 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,127
وێنە 106,457
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!