پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,489
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بێکاری لە ئێراق و هەرێمی کوردستان
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێکاری لە ئێراق و هەرێمی کوردستان

بێکاری لە ئێراق و هەرێمی کوردستان
ناونیشانی بابەت: بێکاری لە ئێراق و هەرێمی کوردستان
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

دیاردەی بێکاری لە ئێراقدا کێشەیەکە و بەڵایەکی ئابووری و کۆمەڵایەتییە ، کە توانا مرۆییەکان تێکدەدات، و دەرفەتەکانی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی ئابووری کەم دەکاتەوە، و دەبێتە هۆی کوورتهێنان لە پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی وڵاتدا. وە مەترسییەکەی لە ئێراق زیاتر بووە بەهۆی ئەو وێرانکارییانەی کە بەهۆی بەردەوامی شەڕەکان و ئابڵۆقەی ئابووری لە نەوەدەکاندا درووست بووە، دوایی پڕۆسەی ئازادی لە (2003 ) بەدواوە پشکی تائیفی هۆکاری سەرەکی بووە، کە پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ چارەسەرکردنیان و دانانی چارەسەرێک کە کاریگەرییەکەی کەم بکاتەوە لە هەموو لایەنەکانی ژیان بۆ باشترکردنی ئابووری و هاوسەنگی لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی کێبڕکێ و جیهانگیری.
=KTML_Bold=“بێکاری لە ئێراقدا”=KTML_End=
ئێراق بەدەست بێکاری درێژخایەن دەناڵێنێت کە لە سەردەمانی ڕابردووەوە بۆی ماوەتەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکاندا لە دوای ساڵی 2003 خراپتر بووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێژەی بێکاری لە ئێراقدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس و زۆرێکیان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆن، بێکاری لە دوای ساڵی 2003 بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێراق زیادی کرد، هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دوای 2003 چارەسەریان بۆئەم دیاردەیە پێ نەبووە ، بەڵکوو ڕێژەکەشیان زیاتر کرد.
=KTML_Bold=“هۆکارەکانی بێکاری لە ئێراقدا”=KTML_End=
ڕێژەی بێکاری لە ئێراق زیادی کردووە، بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆر لە کاڵا و بەرهەمی جۆراوجۆری هەرزان کە کێبڕکێ لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆیی دەکەن، بێتوانایی بەرهەمی ناوخۆ لە ڕکابەریکردن لەگەڵ کاڵا هاوردەکراوی هەرزان، وادەکەن کارگەکانی ناوخۆ بێ هیواببن بەهۆی هەرزانی کاڵاکان هاوردەدەکرێن لەدەرەوە تاکوو ئاستی داڕوخان و مایەپوچ بوون.
لەنێو ئەو هۆکارانەی تر کە بوونە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ئێراق، لێشاوی کرێکارانی بیانی ڕێژەیەکی زۆرە، بەو پێیەی زۆرێک لە خاوەن بازاڕ و ڕێستۆرانت و هۆتێل و بەنزینخانەکان پەنایان بردۆتە بەر دامەزراندنیان و پێدانی پێشینەیان بەسەر کرێکارانی ئێراقدا لەبەر چەند هۆکارێک، گرنگترینیان:
1- کەمی مافدەستی کرێکارانی بیانی، وەک چۆن کرێکاری بیانی زیاتر لە ئێراقی کار دەکات و شەو و ڕۆژ بەبێ پشوو کاردەکات و لەبەرانبەر مافدەستی کرێکاری ئێراقیدا بۆ ماوەیەکی زۆر کاتژمێر کاردەکات.
2- کرێکاری بیانی بە تەواوی تەرخان کراوە بۆ کارکردن بەبێ هیچ ئەرکێکی دیکەی کۆمەڵایەتی.
3- دوودڵی کرێکارانی ئێراقی لە پراکتیزەکردنی هەندێک کار و قبووڵکردنی لەلایەن کرێکارانی بیانییەوە.
4- ئەو کرێکارە بیانییە، بەهۆی نەداری و کەمی باری دارایی و ئەو مەودایەی کە لە وڵاتەکەیەوە بۆ ئێراق ڕۆیشتووە، زیاتر تامەزرۆیە بۆ ئەوەی کارەکانی بە باشترین شێوە تەواو بکات و پێوەیپابەند بێت.
5- زیادکردنی کاتی کارکردنی کرێکاری بیانی بە بەراورد بە کاتی کارکردنی ئێراقی کە گلەیی زۆر دەکات و هەندێک جار هەست بە جۆرێک لە خۆبەزلزانین دەکات یان بە بیانووی جۆراوجۆر کاتەکانی کارکردن بەفیڕۆ دەدات.
6- کرێکارانی ئێراق بەردەوام داوای زیادکردنی مافدەست دەکەن، سەرەڕای ئەوەش لە کارەکاندا بێ دیسپلینن و زۆرجاریش غیاب دەبن بەهۆکاری کۆمەڵایەتی خێزانی.
7- زیادبوونی وابەستەیی بە هێزی کاری بیانی کە زیاتر لە وڵاتانی ئاسیا بەربڵاوە وەک هیندستان، سریلانکا، بەنگلادیش، نیپاڵ و فلیپین، سووریا و میسری و لوبنانی هاوردەکردنیان بۆ ناوخۆی ئێراق ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی ڕێژەی بەرزی بێکاری لەنێوان هێزی کاری ئێراقدا، بە تایبەت گرووپی گەنجان. ڕاپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی بێکاری لەنێو توێژی گەنجان لە ئێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 40%، هەروەها ڕێژەی ژنان لەدەرەوەی هێزی کار لە ئێراق نزیکەی 85%‌.
زیادبوونی ژمارەی هێزی کاری بیانی هەرزان لە ئێراقدا دەبێتە هۆی کێبڕکێی هاووڵاتییان لە بازاڕی کاری ناوخۆیی بە شێوەی جۆراوجۆر، هەروەها هاووڵاتییە بەنگلادیشیەکان خواستێکی زۆریان لەسەرە لە کاری پاککردنەوەی دامەزراوە حکومی و تایبەتەکاندا، لە کاتێکدا کۆمپانیا بازرگانییەکان و چێشتخانەکان پێیان باشترە خەڵکی سووری و لوبنانی بە ئەزموون بە تایبەت لە چێشتخانەکانیاندا کاربکەن. ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمارکردنی زیاتر لە سەد هەزار کرێکاری بیانی لە ئێراقدا دەخەمڵێنێت، کە لە ماوەی ساڵانی 2017 و 2018دا ڤیزای چوونە ژوورەوەیان بۆ کراوە، کە زۆرینەیان لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن، بە بەراورد لەناوخۆی ئێراقدا تەنیا 13 هەزار کرێکاری ئێراقی لەناو ئەو کۆمپانیایانەدا کە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوەلەناوخۆدا کاردەکەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بێکاری لەنێو ئێراقییەکان و بەتایبەتی لەنێو دەرچووان و لاواندا، پایتەخت و ناوەندەکانی شارە جیاجیاکان لە ئێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەردەوامی تێدایە کە داوای ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەکانی و ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری دەکەن.
بەشێکی زۆر لە کرێکارانی بیانی لە ئێراق ڕووبەڕووی کێشەی نایاسایی بوونی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ئێراق دەبنەوە، ئەمەش وا دەکات هاتوچۆیان لەدەرەوەی شوێنی کارەکە بوونی نەبێت، بەو پێیەی هەموویان بەبێ مۆڵەتی کارکردن و تەنیا لە ڕێگەی ڤیزەی گەشتیارییەوە هاتون.
داتاکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ژمارەی ئەو کرێکارە بیانیانەی بە نایاسایی هاتونەتە ئێراق لە یەکتر نزیکە، چونکە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆ تەنیا (5%) کرێکارە بیانییەکان مۆڵەتی کارکردنیان هەیەی ، ئەو کرێکارە بیانیانەی لە ئێراق کاردەکەن. (95%) مۆڵەتیان نییە و بە شێوەیەکی نایاسایی هاتونەتە ئێراق، هەربەوهۆیەشەوە لە ماوەی ڕابردوودا (32) هەزاریان ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
هۆکاری بەکارخستنی کرێکارانی بیانیش بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە ئەوان بە کرێیەکی کەم بۆماوەیەکی زۆر کاردەکەن، ئەوەش بەهۆی خراپی باری دارایی ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتوون.
=KTML_Bold=“بێکاری لە هەرێمی کوردستان”=KTML_End=
لە کوردستان، بێکاری بە شێوەیەکی فراوان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆوە فراوانتریش لە دوای ساڵی (2003) سەری هەڵدا. دواین ئاماری هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە (15%) واتە دیاردەیەک و کێشەیەکی ئابووری هەیە لە هەرێم کەپێی دەوترێ‌ (بێکاری) ، ڕێژەکەشی زۆرە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ئاساییدا، ئەمە لەکاتێکدا لە ئێراقدا هاوکات ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا 20% زیاترە.
ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەوانەی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناویان تۆمار کراوە، تەنیا ئەوانەن کە بەدوای کاردا دەگەڕێن و تا ئێستا پێنج هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت کرێکاری خۆماڵی لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەپێشینەن و ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن لە کەرتی گشتی ڕاگیراوە بەردەوام ڕێنمایشیان داوەتە کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە کارمەند و کرێکاری خۆماڵی بدرێت.
لە ساڵی (2021) ەوە 5هەزار کەس بۆ دۆزینەوەی کار ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار کردووە. شەش ناوەندی تۆمارکردنی ناوی بێکاران لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، سۆران، دهۆک و زاخۆ هەن، کە سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین. بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئەوەی ڕاگەیاند ئەو ژمارەیەی کە دێن و لەو شوێنانە ناو تۆمار دەکەن، نابێتە ئاماری هەموو کوردستان، لەبەر ئەوەی لە ڕانیە و دەڤەری ڕاپەڕین کە ژمارەیەکی زۆر بێکار هەیە، نووسینگەیان نییە ، لە ئاکرێش بە هەمانشێوە.
هەندێ کار هەیە کرێکاری ناوخۆ بەهۆی کولتوور و دابوونەریت ئامادە نییە بیکات، هەندێ پسپۆڕیی تایبەتیش هەن کە لە کوردستان نییە یان کەممان هەیە، بۆیە بەناچاری ڕێگە بە هێنانی کرێکاری بیانی دەدرێت هەندێ کات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
ئەوەی جێگایسەرەنجە 35 زانکۆ بۆ هەرێمێک کە ژمارەی دانیشتووانی پێنج ملیۆن کەسە زۆرە و ئەو زانکۆیانە لەشکرێک لە گەنجانیان درووستکردووە کە نایانەوێ وەک کادری مامناوەند لە بازاڕدا کار بکەن و کاری دیکەشیان دەست ناکەوێت.
=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
ئەو بێکارییە درێژخایەنەی کە ئێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، چارەسەرکردنی ئەستەمە بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و کاریگەرانەی دەوڵەت بە یاسایی کردنی هاتنی کرێکارانی بیانی بۆ ناو ئێراق و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی فڕێدانی بازاڕ بە بەرهەمی هاوردەکراو، و چالاککردنی کەرتە ئابوورییەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گواستنەوە، گەشتیاری، ئەوانی تر بە مەبەستی هەڵمژینی هێزی کاری بێکار، لەگەڵ پێویستی هاوکاری تاکەکانی کۆمەڵگەو خەڵک ، بۆکەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.
هاتنی ئەوژمارە زۆرەی کرێکاری بیانی و بەرتەسککردنەوەی هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی ئێراق لایەنە فەرمییەکانی هێناوەتە سەرهێڵ و دەیانەوێت کارێک بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشیەیە.
مافی نیشتەجێ بوونیش لە ئێراق و هەرێم تەنیا بەو کرێکارانە بدرێت کە کەڵک لەپسپۆڕییەکەیان لەبازاڕی کاری کوردستان و ئێراقدا وەردەگیرێت.
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ڕەخساندنی هەلی کار یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەرانی ئێراق، چارەسەرکردنی گرفتی بێ کاری کەچەندین گرفتی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت کارێکی ئەستەم نییە، ئەگەر حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان بەجدی کار لەسەر ڕێکخستنی هێنان و بەکارخستنی دەستی کاری بیانی بکەن.
پێویستە ڕێگری بکرێت لەهێنانی دەستی کاری بیانی بۆ نێوخۆی وڵات لە سەرجەم کەرتەکاندا، بە جۆرێک دەستی کاری ناوخۆیی جێگەی دەستی کاری بیانی بگرێتەوە، پێویستە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان زیاد بکرێت بەو مەبەستەی هەلی کاری زیاتر برەخسێنرێت، هاندانی سەرمایەدارە ناوخۆییەکان شانبەشانی سەرمایەدارە بیانیەکان کاربکەن بۆ پێشکەوتنی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێویستیشە لەسەر حکومەت کاربکات بۆ دابینکردنی ڕێسا و یاسای گونجاو بۆ پڕۆسەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا. [1]
ئەم بابەتە 470 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 470 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,489
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!