پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,387
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی گرانی گەورە لە کوردستان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی گرانی گەورە لە کوردستان

خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی گرانی گەورە لە کوردستان
ناونیشانی بابەت: خوێندنەوەیەک بۆ پەڕتووکی گرانی گەورە لە کوردستان
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

“پەیسەر پرێس” دەنووسێت: یەکەم تۆپ لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە ڕۆژ هەڵهات تەقێندرا بەر کورد کەوتبوو.
گرانی گەورە دەرهاویشتە و ئەنجامەکانی “خوێندنەوەیەک بۆ پەڕتووکی گرانی گەورە لە کوردستان”
=KTML_Bold=دەستپێک=KTML_End=
بەر لە گرانی و قاتوو قڕی جەنگی جیهانی یەکەم چەندین گرانی دووچاری خەڵکی کوردستان بوونەتەوە، بۆ نموونە گرانی ساڵی (1756- 1880) ، خاوەنی پەڕتووکی گرانی گەورە لە “محەمەد ڕسوڵ هاوار” دەگێڕێتەوە: ساتێک شەڕی جیهانی یەکەم دەستی پێکرد کوردستان بوو بوو بە مەیدانی سەربازی سێ‌ وڵات (عوسمانی، ڕۆس و ئینگلیز) جەنگەکە هۆکار بوو کە کورد تووشی کارەساتێکی گەورەببێت، بێ‌ ئەوەی هیچ سوودێکی لەو شەرەدا هەبێت و وڵاتەکەی بە خۆڕایی ئاڵێنرایە ئەو شەڕەوە.
کەمال مەزهەر لە پەڕتووکی کوردستان لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا دەنووسێت: کوردستان وەک بەشێکی گرنگ لە ڕۆژ هەڵاتی ناوین جێگەیەکی دیاری لە شەڕی یەکەمدا هەبوو. “پەیسەر پرێس” دەنووسێت: یەکەم تۆپ لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە ڕۆژ هەڵهات تەقێندرا بەر کورد کەوتبوو. لازارێف دەڵی: گەلی کورد یەکێکە لە قوربانێکانی کارەساتی جەنگی یەکەمی جیهان، بە داخەوە ئەو ڕاستییە بە شێوەیەکی بەرفراوان دیارنییە.
سەرهەڵدان و قۆناغی لاوازی ئمبراتۆریای عوسمانی
دەوڵەتی عوسمانی بە یەکێک لە گرنگترین وڵاتانی جیهان دەژمێردرێت، میژَوویەکی دوورودرێژی هەیە ساڵی “1299 1922” واتە شەش سەد و بیست و سێ‌ ساڵ حوکمڕانی سێ‌ کیشوەر بووە ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریکا. لەم مێژووە دوورو درێژەدا بەشێکی زۆری کوردستان لەژێر دەسەڵاتی ئەو ئیمبراتۆریەتەدا بووە.
ساڵی 1687 سوڵتان ” محەمەدی چوارەم لەسەر عەرش لابرا، بە هێنانە خوارەوەی سوڵتان ئاژاوە لە وڵاتدا تەنییەوە، ئەمکارە سەرەتا و دەستپێکی لاوازی ئیمبراتۆری عوسمانی بوو، بۆ نموونە وڵاتی نەمسا بەلگراد و بەشێکی وڵاتی سربیای داگیرکرد، دواتر لە ڕێگای “مستەفا کوبرولی پاشا ” ە وە هەوڵدرا گیان بە بەر ئمبراتۆریەکەدا بکرێت، لەم پێناوەدا توانی لایەنگری مەسیحێکانی وڵاتەکەی بە دەستبهێنێت، بەلگراد و هەرێمی ترانسلیفیایشی گرتەوە، بەڵام نەیتوانی سنووری ئمبراتۆرێتەکە لەو نەخشەیە تێپەڕێنێت کە سوڵتان سلێمانی قانوونی نەخشەی کێشابوو، فەتحی نوێش نەکرا، بە پێچەوانەوە لەو ماوەیەدا هەوڵی ئیمبراتۆریەتەکە بۆ گێڕانەوەی ئەو سەر زەمینانە بوو لە دەستی دەرهێنرابوو، بۆ نموونە لەم قۆناغەدا چەند شارێکی گرتەوە کە پێشتر لە بەرژەوەندی سەفەوێکان لە دەستیدابوو وەک شارەکانی هەمەدان و تەبرێز، هەروەها هەرێمی لوڕستان، بەڵام پاشماوەیەک جارێکیتر تەواوی ئەو ناوچانەی لە بەرژەوەندی سەفەوێکان لە دەستدایەوە.
لە سەدەی هەژدەوە لەژێر کاریگەریی شۆڕشی فەرەنسی بیری نەتەوایەتی لای زۆرێک لە گەلانی ئەوروپا و ناوچەی بالکان چەکەرەی کرد و لە شۆڕش و ناڕەزایەتی بەرانبەر دەسەڵات و حوکمی عوسمانێکان گەڵاڵە بوو، لەو ماوەیەدا زۆرێک لە گەلانی ئەوروپا لەبەرانبەر دەسەڵات و هەژموونی تورک سەربەخۆییان ڕاگەیاند، هاوکات جەنگەکانی وڵات بەرانبەر بە ڕووسیا بارگرانی زیاتری خستبووە سەرشانی دەوڵەت، لەو نێوەندەشدا گەندەلێ‌ و دواکەوتووی دامودەزگاکانی دەوڵەت هێندەی دیکە باری سەرشانی دەوڵەت و هاووڵاتییانی قوورستر کردبوو.
سەردەمی تەنزیمات 1839 - 1878
دوای چەند مانگێک لە گەیشتنی سوڵتان “عەبدولمەجید یەکەم” بە دەسەڵات لە 3/ تشریتی یەکەم/ 1839 مەرسومی سوڵتانی گوڵخانە بڵاوکرایەوە، وەرچەرخانێکی گەورەبوو لە مێژووی ئیمپراتۆریای دەوڵەتی عوسمانیدا، چونکە خاڵی دەستپێکردنی چەندین بەرنامەی فراوانی چاکسازی بوو لە ماوەی دەیان ساڵدا کە هۆکاری گۆڕینی سیمای دامەزراوەی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتی لێکەوتەوە. دواتر جێگرەوەکانی سوڵتان وەک “عەبدالعزیر، مورادی پێنجەم و عەبدولحەمید تا ڕادەیەک ئازایانە چوونە ژێرباری ئەو ئەرکەوە.
کۆی بەرپرسیارێتێکە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەبوو چۆن دەکرێت ئیمبراتۆریای عوسمانی ڕزگار بکرێت؟ چارەسەری پێشنیار کراو لەم چەند دەستەواژەیەدا کۆدەبوەوە: بە ناوەندیکردنی کارگێڕی ئیمبراتۆریا، نۆژەن کردنەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت، بە ڕۆژاوایکردنی کۆمەڵگە تا ڕادەیەکی زۆر ” قانوون و پەروەردە” ئیمبراتۆریای عوسمانی بۆ ڕزگاربوون لە ئالەنگارێکانی چاوی لە ئەوروپا بوو، ئەو ڕۆژگارە ئەوروپا وەک مۆدێلێکی ڕۆناکبیری دەهاتە بەرچاو، هاوکات بەهۆی نزیکی ئەستانە لە ئەوروپاوە گەلی تورک لە مێژبوو لەتەک ئەو کیشوەرە و بە تایبەت وڵاتی فەرەنسادا پەیوەندییان گرتبوو.
=KTML_Bold=ئێراق و کوردستان=KTML_End=
دوای ئەوەی مەغۆلەکان لە 10/ شوباتی/ 1258 بەغدایان داگیرکردو دەسەڵاتی خەلیفەکانی عەباسیان تارو مارکرد، وڵات لە ئاژاوەو پەشێویدا بەڕێوەدەبرا، ساڵی 1534 وڵات کەوتە دەست تورکە عوسمانێکان، وڵاتیان بە سەر چوار ولایاتدا دابەشکرد “ئەیالات” یاخود ویلایەت گەورەترین یەکەی کارگێڕی بووە “بەغدا، موسڵ، بەسرە و شارەزوور” کەرکووک” ویلایەتی کەرکووک دابەشکرا بۆ کرا بیست سەنجەق، هەر سەنجەقێکیش بۆ قەزا، شارەدێو گوند دابەشکرا، بەمشێوەیە تا ساڵی 1922 وڵات بەڕێوەدەبرا.
لە ڕێگەی مەلا ئیدریسی بەدلیسیەوە کورد هەر زوو لەتەک عوسمانێکاندا ڕێکەوتبوون، لە شەری گەورەی چاڵدێراندا کورد پاڵپشتێکی سەرەکی عوسمانێکان بوو، هاوکات ئامرازێکی دیاریش بوو لە سەرکەوتنیان بە سەر سەفەوێکاندا، ئیماراتی بابان لە دەورانی عوسمانێکاندا یەکێک بووە لەو ناوچانەی بە شێوەیەکی لا مەرکەزیەت خۆیان بەڕێوە بردووە. ساڵی 1850 بە بیانووی ناوەندگیری لە ڕووی کارگێڕییەوە ئیمارەتەکە هەڵوەشایەوە و کۆتایی پێهێنرا و بوو بە بەشێک لە ئامانجاکانی سەردەمی تەنزیمات. بەڵام لە باشوور کورد دەستەو وەستان دانەنیشت چەندین جار هۆز و عەشیرەتەکان دژ بە دەسەڵاتی ناوەندی و سەپاندنی باج و سەرانە ڕاپەڕین و لە حکوومەت هەڵگەڕانەوە. چونکە لەتەک لاوازبوونی دەسەڵاتی ئیمبراتۆریای عوسمانی و جەنگەکانی باری سەر شانی میللەتان تا دەهات قوورستر دەبوو، بە شێوەیەک چەندین جۆر باجیان لە خەڵک دەستاند، بۆ نموونە دانەوێڵە و وڵسات تەنانەت لە هەندێ‌ جێگادا پێداویستی ڕۆژانەشیان لە خەڵک سەندوە وەک هێلکە، ڕۆن و …هتد.
بەشێوەیەک کاتێک جەنگی جیهانی یەکەم هەڵگیرساو دەوڵەتی عوسمانی لە شەڕەکەدا چووە پاڵ وڵاتی ئەڵمانیا لە کۆتاییدا تێکشان و ئیمبراتۆریای عوسمانی هەڵوەشایەوە و کوردستان لە ڕۆهەڵاتەوە سوپای ڕووس بەشێکی داگیرکرد و باشووریش کەوتە دەست وڵاتی بەریتانیا، جەنگ، سەفەربەرلک و توڕەیی سرووشت کارەساتێکیان لە کوردستاندا خوڵقاند بە گرانی گەورە ناودەبرێت.
هۆکارەکانی سەرهەڵدانی گرانی گەورە: کۆمەڵە هۆکارێک بوونە هۆی سەرهەڵدانی گرانی گەورە لە کوردستاندا
یەکەم: باج شێوازی بەڕیۆەبردنی عوسمانێکان لامەرکەزیەت بووە، باج هۆکارێکی سەرەکی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی ناوەند و بەڕێوەبەرە خۆسەرێکان بووە، تەنانەت لە ڕێکەوتنی میرانی کورد لەتەک ئەستانەدا لە ڕێگای مەلا ئیدریسی بەدلبیسیەوە، یەکێک لە خاڵەکانی ڕێکەوتنەکەیان پێدانی باج و خەراج بووە بە ئەستانە.
جەمال بابان دەڵێت: باج سەندن بە جۆرێک پەرەی سەندبوو هەموو شتێکی گرتبوەوە، بۆ نموونە جەندرمەی تورک گوند بە گوندی خۆشناوەتی گەڕاون جۆرە باجێکیان لە کەسانی قەڵەو ستاندوە بە ناوی باجی “سمتانە” بە بیانووی ئەوەی لە کاتی دانیشتندا بەشێکی زۆر لە زەوی داگیر دەکەن! لەم پێناوەشدا دوو جۆر هێزیان بە ناوەکانی” زەبتییە” و “جەندرمە” بەر داوەتە گیانی خەڵک.
پەیسەر پرێس دەنووسێت: باجی جەنگی لەسەر هەموو چشتێکی هاووڵاتییان دانرابوو، بە جۆرێک باربووی جەنگیان لە هەندێ‌ شوێندا گەیاندبووە (50%) داهاتی کەسەکان، بۆ هەموو موڵک و ماڵێکی نەگوێزراوەیش (25%) باجیان دانابوو، هەر کەسێکیش باجی نەدابا یاخود کەمتەرخەمی کردبا بە توندترین شێوە سزایان دەدا. سەرە ڕای ستاندنی باج لەلایەن دەوڵەتەوە دەبوو جوتیاران بڕێک لە کشتوکاڵ و ئاژەڵەکانیان بدەن بە ئاغا، کۆێخا، شێخ، مەلا و فەقێ‌، ئەوکارەش هێندەی دیکە باری شانی هەژار و نەداری قوورسترکردبوو.
دووەم: بەرزبوونەوەی نرخ، هۆکارەکان زۆرن لە بەرزبوونەوەی نرخدا، شەڕ یەکێکیانە بە تایبەت ئەگەر درێژە بکێشێت قات و قڕی بە دوای خۆیدا دەهێنێت بە نموونە جەنگی جیهانی یەکەم (1914-1918) ی خایاند.
ڕەفیق حلمی لە یاداشتەکانیدا دەنووسێت: بێ‌ ڕووحمی و بەزیی پێدانەهاتنەوەی تەبیعەت، ناپاکی و زەبرو زەنگی کاربەدەستە خوانەناسەکان بە هەژار و نەداردا بوونە هۆی قات و قڕیەکی بێ‌ دادو ماڵ وێرانکەر.
پەیسەر پرێس دەنووسێت: بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراوو نرخی دانەوێڵە بەرزبوەوە، لەو نێوەندەشدا برێک لە بازرگان لەتەک دەوڵەتی عوسمانیدا دەستیان تێکەڵکردو بەو بڕە دانەوێڵەی هەبوو بازرگانیان دەکرد.
محەمەد ئەمین زەکی بەگ لە خولاسەی تأریخی کورد و کوردستاندا دەنووسێت: نرخی حۆقەیەک ئارد گەیشتە لیرەیەکی زەرد، خەڵکە مەزڵومەکە هیچیان بە دەستەوە نەما نیهایەت (70%) یان لە برسانا مردن. خاوەنی پەڕتووکی گرانی گەورە لە زای “هۆمەر فەقێ‌ شێخوەسانی” دەگێڕێتەوە: چەند خێزانێک لە خۆشناوەتی هەریەکەو بڕی چەند بێژنگێک ئاڵتونیان هەبووە، بەڵام خۆراکیان دەست نەکەوتووە!
سێیەم: زەوتکردن، لە ناوبردن و تاڵانکردن: بە درێژای مێژوو ژیانی دانیشتووانی کوردستان بە گشتی لەسەر ئاژەڵداری و کشتوکاڵ بووە، خەڵک تەنیا دەیتوانی بژێوی خۆی دابینبکات، کەمال مەزهەر لە مێژووی گەلی کورد بەشی یەکەمدا دەنووسێت: ساڵی 1898 لە ڕێگای فرۆشتنی پێستەوە کوردستان تێکەڵ بە بازاڕی جیهانی بوو.
“ئی، جەی، ئار لە پوختەی کارو باری کاتی جەنگی لە کوردستانی جنوبی دەنووسێت: ساڵی 1916 هێزێکی ڕووسی خۆیان کشاندە باشوور تا گەیشتن بە شاری خانەقین و لە ماوەی دوو کاژێردا شارەکەیان تاڵان کرد، هەروەسا سەبارەت بە کوردەکانی تورکیا دەڵێت: وەک دوژمن مامەڵەیان لەگەڵدا کراون و هەموو چین و توێژێکان تاڵان کراون. هەروەها لە زمانی ئەحمەد حەداد دەرگەڵەییەوە خاوەنی پەڕتووکی گرانی گەورە دەنووسێت: ساڵی 1916 سەربازەکانی ترازی ڕووسی هەرچی ڕەزوباخی دەورووبەری ڕەواندزە بە یەکجاری سووتاندیان.
محەمەد ڕسول هاواریش باس لە ژنێک دەکات توڕەیی تینی بۆ دەهێنێت دەچێتە بەر دەزگایەکی حکوومەت و هاواردەکات: بە زیندوی هەموومان بنێژن، ئەوەی هەبوو بۆ زارۆڵەکان حکوومەت هەمووی برد. بە داخەوە لە دەوروبەری خۆشناوەتی چەند ئاغاو دەرەبەگێگ دەستیان لەتەک حکوومەتدا تێکەڵ کردووە و بوونەتە چاوساغ و کۆڵوانە سووری بەر لەشکر!
چوارەم: ڕەشبگیری و پەلکێشکردن بۆ بەرەکانی شەڕ، زۆربەی کات کورد پیاو و گەنجەکانی بە زۆر پەلکێشی جەنگ کراون، بوون بە سوتەمەنی جەنگێک کە هیچ بەرژەوەندی ئەوانی تیادا ڕەچاوانەکراوە، قوربانی زۆری گیانی ماڵیان پێ‌ دراوە و وڵاتەکەیان کراوە بە گۆڕەپانی جەنگ.
ساڵی 1850 سوڵتان “عەبدالمەجیدی یەکەم” بڕیارێکی بە ناوی “سفەر بەر لک” واتا نەفیر عام یان ڕەشیگیر دەکرد، لە هەر خانەوادەیەک بە زۆر کورێکی تازە پێگەیشتوویان دەبرد بۆ جەنگ دژ بە سەفەوێکان یان بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزایەکانی ناوخۆ کەڵکیان لێوەردەگرتن، لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا فوو کراوە بە کەڕەناداو ڕەشبگیر ڕاگەیەنراوە، زۆر ماڵ کوڕ و پیاوەکانیان براون بۆ شەر لە بەرەکانی بەلقان، سربیا و یۆگۆسلافیا، ئەوانەی نەکوژراون زۆربەیان لەو وڵاتانە ماونەتەوە ژیانی خێزانیان پێکهێناوە، ئێستاش لێرە و لە وێ‌ ناوی کورد دەبیسترێت.
شادمان مەلا حەسەن دەنووسێت: ئۆردوی هۆمایۆن لە چواردە فەیلەق پێکهاتبوو، هەر سوپایەک چل و یەک هەزار سەربازی هەبوو، کورد ژمارەیەکی زۆری ئەو سوپایە بوون، بۆ نموونە هەرتک سوپای ” 9 و10″ بە تەواوی کوردبوون. هەروەها سەدوسی و حەوت “وەحدەی خەیاڵە” کوردبوون، جگە لەو سوپا پاشکۆیانەی لە عەشیرەت و خۆبەخشە باوەڕدارەکان ڕێکخرابوون.
حەسەن عەزیز خەلًکی گوندی “بنگرد” دەگێڕێتەوە کە جەندرمەی تورک کردویانە بە سەرباز و بردویانە بۆ بەرەکانی شەڕ ماوەی دوازدە ساڵ دوور لە کەسوکاری گوزەراندموە و دواتر گەڕاەتەوە زێدی باب و باپیرانی. بێگومان لەو جەنگەدا هەزاران کەس لە کوردستان بەدیلی کەوتنە دەست ڕووس و کڕین و فرۆشتنیان پێکراوە یاخود بێسەروشوێن کراون.
تاهیر ئەحمەد حەوێزی لە مێژووی کۆیەدا دەنووسێت: کاتێک لە مێژووی شارەکە دەکۆڵمەوە ماڵ نییە کەسێک و دوانی لە سەفەر بەرلک لە دەست نەدابێت، نزیکەی سێ‌ هەزار گەنج و پیاو فەوتاون و چون و نەهاتنەوە. ئەمین زەکی بەگ دەڵێت: لەم جەنگەدا نزیکەی سێ‌ سەد هەزار جەنگاوەری کورد تیاچون و فەوتان.
بەهەمانشێوەی گەنج و لاوی کورد خاک و ماڵیشی وێران و تاڵانکراوە، لەکاتی گەیشتنی لەشکری عەروس”ڕووس” بۆ دەوروپشتی کرماشان و خانەقین عەشیرەتی “سنجابی” بەرگریەکەی دلێرانەیان کردبوو، بۆ نموونە شارێکی وەک ڕەواندز لە دوو هەزار خانی تەنیا شەست خانوویان بە پاوە مانەوە، لە ناوچەی کفریش لە دوو سەدو سی و یەک گوند، سەدو شازدەیان خاپورکران.
پێنجەم: کوشتن و ئەتکردن: کاتێک مێژووی گەلی کورد دەخوێنیتەوە زۆرن ئەو کارەساتانەی دوژمن بە سەر میللەتەکەیدا هێناوە، یاخود بە ئەنقەست ئەتکی کردوون، بۆ نموونە “جەلال تەقی” لە پەڕتووکی خەبات لە ڕێی کوردستاندا باس لە کوردێک دەکات ترکەکان لە ئاودا کوڵاندویانە، یان قاجارێکان ئاغایەکی کوردیان بە تۆپێکەوە بەستۆتەو تەقاندویانە و …هتد.
نازەنین محەمەد دەنووسێت: ڕووسەکان لە شارەکانی ” وان، مەهاباد و شنۆ” قەسابخانەیەکیان خوڵقاند پێنج هەزار کەس بوونە قوربانی.
کەمال مەزهەریش لە پەڕتووکی کوردستان لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم لاپەڕە شەست وسێدا دا دنووسێت: میرزا فەتاحی قازی برابچوکی باپیری قازی محەمەد، لە سالًەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا دژ بە تورک و ڕووس تا دوا گولە بەرگریدەکات و ئەوسا لە سەنگەری بەرگری دێتە دەرەوە دەڵێت: مەلعونینە ئێستا دەتوانن بە سەر لاشەی خۆم و کوڕەکەمدا تێپەرن و شارەکەم داگیر بکەن. لە شاری شنۆیەش خەڵکەکە ڕەشە کوژ کراوە و تەنانەت لوت و گوێچکەی خەڵکیانیش بڕیووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێ سیاسەتوانێکی ڕووس تورکەکان لە هێرشێکی کتووپڕدا دوو هەزار کوردیان کشتووە.
ئیحسان ڕەشاد موفتی لە ئینسکلۆپیدیای هەولێردا دەنووسێت: کاتێک ڕووسەکان گەیشتنە دەوروبەری ئامێدی و ڕەواندوز منداڵی ناوبێشکەشیان دەکوشت.
شەشەم: ڕاگواستن و جێ‌ گۆرکێ‌: کورد بە درێژای مێژوویەکی دوورو درێژ دەوڵەتی سەربەخۆی لەسەر خاکی خۆیی بوونیاد نەناوە، وڵات وەک ماڵێک بووە حەوشە و حەساری نەبێت، دانیشتووانەکەی چەندینجار ڕووبەڕووی ڕاگواستن و خانە خرابی بوەتەوە، زۆرێک لە شار، شارۆچکە و گوندەکانی چەندینجار کوێر کراونەتەوە و دووبارە ژیان تیایاندا سەریهەڵداوە تە و ئاوەدان کراونەتەوە.
لە وێران کردنی وڵاتدا ڕووسەکان و عوسمانێکان ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە، خاوەنی پەڕتووکی گرانی گەورە لە زاری “ساڵح قەفتان”ە وە دەگێڕێتەوە: عوسمانێکان کوردەکانیان لە باکووری کوردستانوە ئەبرد بۆ خۆراوای ئەنادۆڵ تا هۆشی نەتەوایەتیان بیربچێتەوە. محەمەد ئەمین زەکی بەگ باس لە ڕاگراستنی حەوسەد هەزار کورد دەکات بۆ ئەنادۆڵ کە زۆربەیان لە ڕێگا لە برسانان مردوون، ئەوکارەش بە فەرمانێکی سوڵتانی بووە تاوەکوو لە ناو میللەتی تورکدا بتوێنەوە.
دەرهاویشتەکانی گرانی گەورە: کەشوهەوای کوردستان زسانی ساردە، بە فرو بارانی زۆر دەبارێت و خەڵک لە هاویندا تەگبیری زستان دەکەن.
هەڵگرتنی خۆراک: محەمەد جەمال و بەختیار محەمەد ئەمین لە پەڕتووکی گرانی گەورەدا لە “تاریق جامبا”ز دەگێڕنەوە کە هەر کەس حەیوانی هەبا وەزعی باشبوو، خەڵَکیش لە ترسی حکوومەت خواردنیان دەشاردەوە، لە هەندێ‌ شوێن خەڵک خواردنیان لە چاڵدا شاردۆتەوە، دواتر جەندرمەی تورک چاڵەکەیان هەڵداوەتەوە گەنمەکەیان دەرهێناوە و بردوویانە، دەرهاویشتەی ئەو باردۆخە هێندە سەخت بووە هەمووانی لەژێر خۆیدا چەماندۆتەوە، تەنانەت جەندرمەی تورک لە هەولێر دەسوڕانەوە هاواریان دەکرد ” ئەجەم” و “ئەکمەک” واتە برسیمە و نان.
لێکترازانی کۆمەڵایەتی: جەنگ و ماڵوێرانی هەمیشە کارەساتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە و شیرازە و ڕایەڵەی کۆمەڵگە تێکدەدات و دەیپچڕێنێت، دەرهاویشتە کۆمەڵایەتێکانی ئەو باردۆخە لە کوردستان زۆرن بەڵام مشتێک نموونەی خەرمانێکە.
پەیسەر پرێس: لە ساڵی 1914 باس لە پیاوێکی هەژاردەکات داوا لە گوندنشینێک دەکات هەرتک کیژەکەی لە کوڕەکانی مارەبکات تا لە برساندا نەمرن، پاشان کابرا داواکارێکە ڕەد دەکاتەوە و سەرئەنجام هەردوو کچکە گیان دەسپێرن.
تاهیر ئەحمەد حەوێزیش باس لە دیاردەیەک دەکات کە پیاوێک پێنج کچی داوە بە نیو کوتک جۆ، یان دەڵێ‌ زۆر ئافرەت بە چۆڕێک ئاوی سەروپێ خۆی لە پیاوێک مارە دەکرد. هەروەها دایبابی وا هەبوون منداڵەکانیان لە برسا فرێداون. دەبێت قەبارەی ئەو کارەساتە چەند گەورەبێت دایک جگەر گۆشەی خۆیی فرێبدات و نەزانێت چارەنووس کوێوەی دەبات؟!
حەوتەم: ئاوارەبوون و گەڕان بە دوای خواردندا: لەپێناو مانەوەدا مرۆ هەموو دەرگایەک دەکوتێت، زۆر حەرامیش لە ناچاریدا حەڵاڵ دەکرێن، گشت ئەو کارانە لەپێناو مانەوەیە لە ژیاندا.
خاوەنی پەڕتووکی گرانی گەورە لە زاری تاریق جامبازەوە دەگێڕێتەوە لە گرانی گەورەدا خواردنە خۆماڵێکانی وەک نیسک و نۆک بە ئاسانی دەست نەدەکەوتن، هەروەها نووسەر لە درێژەی نووسینەکەیدا باس لە گوندەکانی ئاسۆس دەکات کە بە دار و بەرد لە خەڵکی ئاوارەو برسیان داوە، کەچی ئەوان نەگەڕاونەتەوە و پاشەکشەیان نەکردووە. ساڵی 1916شارێکی وەک ڕەواندز لەسەر دەستی لەشکری عەروس خاپور کرا و بەشی هەرە زۆریان ئاوارەی شاران بوون، هەندێکیان لە برساندا مردن و شارەکەش بایە قوش تیایدا دەیخوێند.
چوارەم خواردنی گۆشتی ئاژەڵی تۆپیوو مردارەبوو: ئادەمزاد برسیەتی تینی بۆ هێنا پەلاماری هەموو شتێک دەدات، لە گرانی گەورەدا لە هەندێ‌ جێگا خەڵک لە ناچاریدا گوشتی سەگ و پشیلەیان خواردووە، لە شوێنێکی دیکەی کتاوەکەیاندا توتمەیی و بێتواتەیی دەنووسن: خەڵکی ناوچەی هەولێر کاتێک ژیانیان کەوتە مەترسیەوە کەوتنە خواردنی ئاژەڵی تۆپیوو، دواتر بە کۆمەڵ پەلاماری ماڵانیان دەدا بۆ خوردن و خواردنەوە.
هەشتەم: خواردنی گۆشتی مرۆڤ: لە گرانی گەورە خەڵکی گوشتی خوشەویستانی خۆشیان خواردووە، بۆ نموونە تاهیر ئەحمەد حەوێزی لە کەریم چاوسوورەوە سەربوردەیەک دەگێڕێتەوە منداڵێک هاوار دەکات مامە فریام کەوە ئەوە دەمخوا! کە چووم کابرا وتی: تۆ مافت چییە منداڵی خۆمە دەیخۆم! تەنانەت کەسانێک لە برسانا ئێسقانیان خستۆتە سەر ئاگر و ڕەژۆکەیان خواردووە.
دڵداری جەلیزادە لە زاری ئافرتێکەوە کە ئەویش لە باپیری بیستووە دەڵێت: گرانیەکە دەستی ئێرانی و عوسمانی تیادا بووە، تەنانەت باس لە ڕەشە خێزانێک دەکات لە کۆیە منداڵێکی خۆیان سەربڕیوەو گۆشتەکەیان خواردووە.
پەیسەر پرێس: دەنووسێت لە ساڵی 1916 لە موسڵ ژن و پیاوێک کران بە قەنارەدا، چونکە ئاشکرابوو سەد منداڵیان کوشتووە و گۆشتەکیان فرۆشتووە، لە درێژەی باسەکەیدا دەنووسێت خەڵکی ئەو شارە هەرکات خوێنی ئاژەڵێکان دەست کەوتبا لێدەگەران ویشک ببێتەوەو دواتر دەیانخوارد. ساڵی 1916- 1917 دە هەزار کەس لە موسڵ لە برسانا مردن.
لە هەمان بەشی پەڕتووکەکەیان نووسەران یادەوەریەکی تاڵ لە زاری “حەسەن سەعید بەگ” ەوە نقڵ دەکەن ئەوەیش لە “سێوە” ناوێکی بیستووە، سێوە و دایبابی لە ڕۆهەڵاتی کوردستانە ڕوو لە خەلەکانی لای دوکان دەکەن، سێوە دەڵی ئەوان لە پێشەوەو منیش بە دوایاندا ڕێم دەکرد، کاتێک گەیشتمە کنیان بابم مردبوو، داکم گۆشتەکەی دەخوارد، منیش برسیەتی تینی بۆ هێنام و دەمم بە گۆشتی بابم سوورکرد!
ئەو گرانییە بارودۆخێکی خوڵقاند مرۆ زۆر بێ‌ نرخ بوو، کەسانێک دەرگایان لەسەر خۆ دادەخست و بە کۆمەڵ دەمرن، لە شارێکی وەک کۆیە ڕۆژانە دە بۆ پازدە کەس گیانیان دەسپارد.
لە مێژە گوترایە دوای هەموو ناخۆشیەک فەرەحیەکە، ڕۆژگار سنگی کوتا تا گەیشت بە ساڵی 1918، بەهاری ئەو ساڵە خۆڕەم دڵگوشاد و تەڕبووە، تەبیعەت بە هانای خەڵکەوە هاتووە، “هێمن عومەر ” لە باسی مەلای گەورەی کۆیەدا دەنووسێت: مامۆستا لە مەجلیسی خۆیدا گوتوویەتی: لە ساڵانی گرانیدا کەنگر هەمیشە بە هانای خەڵکی برسیەوە هاتووە، شایەد کورد ڕۆژێک بوو بە خاوەنی ئاڵا پێویستە نەخشی کەنگر لەسەر ئاڵاکەی هەبێت. هەروەها کەسانی خێرخوازیش لە ڕۆژگارەدا دەرکەوتوون یارمەتیی خەڵکیان داوە وەک ” حەمە ئاغای کۆیە” و “کەریم عەلەکە” و چەندین سەربازی گومناویتر.
ئەحمەد خواجە لە بەشی یەکەمی ” چیم دی” لاپەڕە 24 دەنووسێت: ئینگلیزەکان زانستیان برسێتی زۆر بڵاوە، گەنم، شەکر و چایەکی ئێجگار زۆر یان هێنایە سلێمانی و بەپارە دەیانفرۆشت و بێ‌ پارەش هەر لە سەخلەتیدا مایەوە. مەسعود محەمەدیش لە گەشتی ژیانمدا دەنووسێت: ئینگلیز ئامانجی نەوت بوو، بۆیە لە سەرەتاوە دەستیکرد بە دابەشکردنی خواردن و پۆشاک بە سەر خەڵکدا، شەوانیش حەسحەسی لە ناوشار بڵاوە پێکرد و سەبر سەبر بارۆدۆخەکە ئاسایی بووەوە.
لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە کورد گەلێکی کۆڵنەدەرە، هاوکات چوست و چالاکەیشە. گرانی هۆکارێک بووە بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان، گرانیەکە زۆر بەی ناوچەکانی کوردستانی گرتۆتەوە، لە کۆتایشدا نووسەران داوا دەکەن لە داهاتوودا ئەم نووسینە بکرێتە سەرەتایەک بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی فراوانتر و نەوەی ئەمڕۆش بەو کارەساتە ئاشنا بکرێن.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1. گرانی گەورە لە کوردستاندا محەمەد جەمال و بەختیار محەمەد ئەمین.
2. سەردەمی تەنزیمات نەجاتی عەبدوڵڵا
3. چیم دی ئەحمەد خواجە
4. مێژووی دەوڵەتی عوسمانی
5. کوردستان لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەمدا د. کەمال مەزهەر
6. مبادی قانون الإداری د. ماهر صالح عەلاوی [1]
ئەم بابەتە 301 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 301 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
شای بازان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,387
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
شای بازان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!