پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,396
وێنە 105,679
پەرتووک PDF 19,149
فایلی پەیوەندیدار 96,386
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مێژووی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئامەد
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئامەد

مێژووی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئامەد
ناونیشانی بابەت: مێژووی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئامەد
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=قۆناغەکانی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئامەد:=KTML_End=
کاروانی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئامەد بە سێ قۆناغ تێپەڕیوە.
قۆناغی یەکەم:- بەر لە هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و درووستبوونی کۆماری تورکیا، واتا لە ساڵی (1869) دەستپێدەکات.
قۆناغی دووەم:- لەدوای درووستبوونی کۆماری تورکیا لە ساڵی (1923) دەستپێدەکات، بە تایبەتیش لەساڵەکانی (1925-1930) کە لە تورکیا بڕیاری قەدەغەی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە (ئاخافتن، خوێندن، چاپ و بڵاوکردنەوە) درا و هەروەها بڕیاری قەدەغەی بەکارهێنانی ڕێنووسی ئارامی (عەرەبی) لە سەرانسەری تورکیا درا و لەبەرانبەردا تەنیا ڕێنووسی لاتینی بۆ زمانی تورکی بەکارهێنرا.
قۆناغی سێیەم:- لەدوای سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی ساڵەکانی (1990-1991) دەست پێدەکات کە “توروگوت ئۆزالی” سەرۆکی ئەوسای تورکیا ناچار بوو دان بەوەدا بنێت کە کورد لە تورکیا هەیە و ڕێگا بدات ئاخافتن بە زمانی کوردی لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان سەربەست بێت. لەدوای ئەوە کورد لە تورکیا کەوتنە هەوڵدان و تێکۆشان لەپێناو ئەوەی پەرتووک و ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکانیان بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوبکەنەوە. دیارە ئەم قۆناغە بێ مەترسی نەبوو، کە لەم ڕێگایەدا دەیان ڕۆژنامەوانی کورد گیانی خۆیان کردە قوربانی پەیڤی ئازاد و دەیانیشیان ئەشکەنجە و زیندانیکران. ئەم قۆناغەش تا ئەمڕۆ بەردەوامەو ڕۆژ بەدوای ڕۆژ زیاتر بەرەوپێش چووە. لە ساڵی (1869) تا ئەمڕۆ زیاتر لە (150) ڕۆژنامە و گۆڤار لەناو شاری ئامەد دەرچوونە. ناوەرۆکی سەرجەم ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی کە لە شاری ئامەد دەرچوونە، دابەشی سەر سێ بەش دەبن:-
بەشی یەکەم:- لەلایەن نیشتمانپەروەرانی کورد و دەزگا و دامەزراوە کوردییەکان دەرچوونە.
بەشی دووەم:- ڕۆژنامە و گۆڤاری سەربەخۆ و بێ لایەن و وەشانی زانکۆ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بوونە وەک: شەرق پۆستەسی، یۆل ئیش ئامەد، لیسە، تەلەبە مەجموعەسی، گۆڤارەکانی کۆلێژی پەروەردە، کۆلێژی ئابووری و کارگێڕی، کۆلێژی ڤەتەنەری، پەیمانگای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، گۆڤارەکانی سەندیکاکانی پارێزەران و ئەندازیاران و تەکنیکاران….هتد.
بەشی سێیەم:- لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و دام و دەزگا و کوردەکانی سەر بە دەوڵەت دەرچوونە کە بەشێک لەوانە بە ئامانجی سیاسی و بانگەشەکردن بۆ دەوڵەت و نکۆڵیکردن لە مافەکانی نەتەوەیی کورد دامەزراون وەک ڕۆژنامەکانی ئامەد، ئۆز ئامەد، ئامەد سۆز..، و چەند دانەیەکیتر کە ئەو جۆرە ڕۆژنامانە ناکەونە خانەی مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردی، تەنیا دەبنە بەشێک لە مێژووی ڕۆژنامەوانی شاری ئامەد و مێژووی ڕۆژنامەوانی لەسەر خاکی کوردستاندا.
“ڕۆژنامەکانی ئامەد لە ڕووی زمانەوە”
لە ڕووی زمانیشەوە؛ ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئامەد بەمجۆرە دەرچوونە: (کوردی) ، (کوردی و تورکی) ، (تورکی و عەرەبی و سریانی و کوردی) ، (تورکی و عەرەبی و سریانی و فارسی) ، (تورکی) ، (تورکی و ئەرمەنی) ، (تورکی و سریانی) ، ( سریانی) ، (ئینگلیزی) ، (ئینگلیزی و تورکی) ، (ئینگلیزی و تورکی و کوردی) ، (ئینگلیزی و کوردی) . زۆربەی زۆری ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی کە لە شاری ئامەد دەرچوونە هەرێمی و ناوچەیی بوونە، سنووری بڵاوکردنەوەیان تەنیا شاری ئامەد و پارێزگای ئامەد بووە، بەڵام بەشێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەم دواییە کە لە ئامەد دەرچوونە سەرانسەرین وەک ڕۆژنامەکانی (ئازادییا وەڵات) و (دەما نوو) کە لە سەرانسەری تورکیا بڵاوکراونەتەوە و نێردراونە دەرەوەی وڵاتیش. هەروەها گۆڤارەکانی بیر، W، کەلها ئامەد، چرۆسک….هتد سەرانسەرین لە تورکیا بڵاودەکرێنەوە و دەنێردرێنە ئەوروپا و بەشەکانی تری کوردستانیش.
“ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی شاری ئاماد”
ڕۆژنامەی ئامەد سەودا: (رۆژنامە، زانستی، هونەری، کۆمەڵایەتی، وێژەیی) . هەر پازدە ڕۆژ جارێک دەرچووە.
شوێنی بڵاوکردنەوە: ئامەد
شوێنی چاپکردن: ئەستەنبوڵ.
زمان: تورکی.
ڕێنووس: ئارامی.
خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری: شوکری ئامەدی
سەرنووسەر: عەلی ئەمیری ئامەدی.
ژمارە: (1) لە ڕۆژی (20-2-1908) ز دەرچووە، ژمارە (6) دوا ژمارەیەتی لە ڕۆژی (19-4-1908) ز دەرچووە و دوای ئەوە وەستاوە.
ڕۆژنامەی ئامەد: (رۆژنامەیەکی سەربەخۆی عوسمانییە) ، لە شاری ئامەد دەرچووە. .
خاوەنی ئیمتیاز: شوکری ئامەدی.
بەڕێوەبەری: مەحمود نەدیم.
ژمارە: (1) لە ڕۆژی (22-4-1909) دەرچووە. ئەم ڕۆژنامەیە هەر زوو وەستاوەو ڕۆژنامەی (پەیمان) شوێنی ئەوی گرتۆتەوە. یەک ژمارەی ڕۆژنامەی ئامەد ئێستاکە لە پەرتووکخانەی نیشتمانی تورکیا لە ئەنقەرە هەیە.
ڕۆژنامەی پەیمان: ڕۆژنامە، سیاسی، گشتی، هەفتانەیە. لەسەر یەکەم لاپەڕەی ڕۆژنامەکە بە زمانی تورکی نووسراوە: (رۆژنامەیەکی هزری سەربەخۆی عوسمانییە، هەموو هەفتەی جارێک لە ڕۆژانی دووشەممە دەردەچێت)
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو” و ئەرمەنی و ئاسووری.
ڕێنووس: ئارامی.
خاوەن ئیمتیازو بەڕێوەبەری بەرپرسیار: شوکری میر کاتیی زادە.
سەرنووسەر: ع.باقی.
ژمارە: (1) لە ڕۆژی (28-6-1909) دەرچووە، ژمارە (47) دوا ژمارەیەتی لە ڕۆژی (6-10-1910) دەرچووە. سەرجەم ژمارەکانی ئەم ڕۆژنامەیە ئێستاکە لە مۆزەخانەیەکی شاری ئامەد دانراون.
ڕۆژنامەی گازی: ڕۆژنامە، سیاسی.
(جەمعیەتا کوردستان = کۆمەڵەی کوردستان) دەریکردووە.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
ژمارە: (1) لە ساڵی (1919) دا دەرچووە، پاش ماوەیەکی کەم و لەهەمان ساڵدا لەگەڵ داخستنی (جەمعیەتا کوردستان) لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکەوە، ڕۆژنامەی (گازی) ش لە دەرچوون وەستاوە.
گۆڤاری قوتابییان: گۆڤارێکی پازدە ڕۆژییە لەلایەن (خوێندنگای مامۆستایانی کوڕانی ئامەد) دەرچووە. یەکەم ژمارەی لە ساڵی (1926) دەرچووە، ژمارە (5) ی ساڵی دووەم لە (1927) دا دەرچووە.
گۆڤاری ماڵی گەنجان: (گۆڤاری مانگانە) ، گۆڤارێکە تایبەتە بە گەنجان لە ساڵی (1927) لەلایەن بنکەی ماڵی گەنجان لە شاری ئامەد بە زمانی تورکی دەرچووە.
گۆڤاری سەرچاوەی دیجلە: (گۆڤاری ئامادەیی ئامەد)
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی ئامەد بەرهەمیان تێدا بڵاوکردۆتەوە.
بەڕێوەبەری کاروباری نووسین: جەمال (ج.گۆکچە) .
ژمارە: (1) لە ڕۆژی (1-5-1934) دەرچووە، ژمارە: (6) دوا ژمارەیەتی لە ڕۆژی (1-12-1935) دەرچووە.
گۆڤاری نەخۆشخانەی ئامەد: گۆڤارێکی تایبەت بووە بە تەندرووستی گشتی. لەلایەن نەخۆشخانەی شاری ئامەد بە زمانی تورکی دەرچووە.
خاوەنی ئیمتیاز: د.ئیبراهیم بەرکان.
ژمارە: (1) لە مانگی (9-1934) دەرچووە.
گۆڤاری شاخی ڕەش کراو: گۆڤارێکی گشتییە. (لەلایەن ماڵی گەڵ لە ئامەد، مانگی جارێک دەردەچێت) .
ژمارە: (1) لە ڕۆژی (20-2-1938) دەرچووە، دوا ژمارە (138) لە مانگی (6-1950) دەرچووە.
گۆڤاری نەخۆشخانەی نوێ: (گۆڤارێکی پزیشکی سێ مانگییە) . لەلایەن نەخۆشخانەی شار ئامەد دەرچووە.
زمان: تورکی.
خاوەنی ئیمتیاز: د.نەشاتی ئوسەر.
ژمارە: (1) لە مانگی (6-1939) دەرچووە، ژمارە: (5 و 6) کە بە یەکەوە دەرچوونە دوا ژمارەیەتی لەمانگی (7-1940) دەرچووە.
دەنگی یەکێتی: بڵاوکراوەیەکی، گشتیی خوێندکارییە. (خوێندکارانی ئامادەیی ئامەد) ئامادەیان کردووە.
ژمارە: (1) لە ساڵی (1951) بە زمانی تورکی دەرچووە و تەنیا ئەم تاکە ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
ئامادەیی: بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری بووە. (بەشی وێژەیی ئامادەیی ئامەد) دەریکردووە.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
تەنیا یەک ژمارەی لە ساڵی (1952) لێ بڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری دیجلە: (گۆڤارێکی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی مانگانەیە) ، لەلایەن (کۆمەڵەی مامۆستایانی ئامەد) دەرچووە.
ژمارە: (1) ی ساڵی یەکەم لەمانگی (4-1952) دەرچووە.
زانیاری کشتوکاڵی: (بڵاوکراوەیەکی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵییە) . (بەڕێوەبەرایەتی تەکنیکی کشتوکاڵی ئامەد) دەریکردووە.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (1-1953) دەرچووە، ژمارە: (7) دوا ژمارەیەتی لەمانگی (10-1953) دەرچووە و بەهۆی گرفتی دارایی لەدەرچوون وەستاوە.
گۆڤاری ڕێباز: (گۆڤارێکی هزری و هونەرییە) .
خاوەن و بڵاوکردنەوە: نەوال گورمەریچ.
ژمارە: (1) ی ساڵی یەکەم لە ڕۆژی (1-2-1953) دەرچووە، ژماره: (7) ی ساڵی یەکەم دوا ژمارەیەتی لە ڕۆژی (10-5-1953) دەرچووە.
ڕۆژنامەی شەوانی پزیشکی: (رۆژنامەیەکی سیاسی، زانستی، کۆمەڵایەتی و میزاهییە. ساڵی یەک جار دەردەچێت) . یەک تاکە ژمارەی لە ڕۆژی (14-3-1953) دەرچووە.
گۆڤاری ئامەدی ڕەش: گۆڤارێکی زانستی، هزری، هونەری، وێژەییە. (پازدە ڕۆژییە)
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لە ڕۆژی (1-4-1953) دەرچووە و تا ساڵی (1955) (7) ژمارەی لێ دەرچووە.
ڕۆژنامەی دیجلەی نوێ: ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسی سەربەخۆیە. ژمارە: (1) ی لە ڕۆژی (19-5-1953) دەرچووە.
ڕۆژنامەی دەنگکردن: ڕۆژنامەیەکی سیاسی سەربەخۆیە، ڕۆژانی سێشەممە و هەینی دەردەچێت، ژمارە: (1) ی لەرۆژی (30-6-1953) دەرچووە، ژمارە: (475) لە ساڵی (1959) دەرچووە.
ڕۆژنامەی ئومێد: خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری بەرپرسیار: عەبدولستار حەیاتی ئەڤشار (1918 موسڵ) . ژمارە: (1) ی لەرۆژی (8-10-1953) دەرچووە و تا ساڵی (1964) بەردەوام بووە لە دەرچوون. (چاپخانەی ئومیید و دیموکراسیە گوڤەن) .
ڕۆژنامەی وەرزشی ڕۆژهەڵات: ڕۆژنامەیەکی وەرزشییە.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (1-1954) دەرچووە و هەمووی (4) ژمارەی لێدەرچووە و لەهەمان ساڵدا لە دەرچوون وەستاوە.
شەمامۆک: هەفتەنامەیەکی میزاهییە. یەکەمین ڕۆژنامەی کاریکاتێری و پێکەنینی و توانج ئامێزی شاری ئامەدە. ژمارە: (1) ی لەرۆژی (11-10-1953) دەرچووە، تەنیا (4) ژمارەی لێدەرچووە و وەستاوە.
ڕۆژنامەی پۆستەی ڕۆژهەڵات: ڕۆژنامە، سیاسی، گشتی، سەربەخۆیە. لە شاری ئامەد دەرچووە.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1954) دەرچووە و ماوەی ساڵ و نیوێک بەردەوامبووە لە دەرچوون و دواتر داخراوە. تەنیا لە شاری ئامەد (1000) دانەی فرۆشراوە و پڕ فرۆشترین ڕۆژنامەی سەردەمی خۆی بووە لە باکووری کوردستان.
گۆڤاری قوپ: گۆڤارێکی هزری-هونەری.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (1-5-1957) دەرچووە، ژمارە: (4) دوا ژمارەیەتی لەرۆژی (1-3-1958) دەرچووە و دوای ئەوە داخراوە.
ڕۆژنامەی وڵاتی پێشکەوتوو: جگە لە ڕۆژانی یەکشەممە، هەموو ڕۆژێک دەردەچێت، ڕۆژنامەیەکی سیاسییە. لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕۆژنامەیە بە زمانی تورکی دەرچووە، بەڵام ناو بەناو بە زمانی کوردی “کورمانجی ژووروو” وتار و بەرهەمی کوورتی لەناو لاپەڕەکانی ناوەوەیدا بڵاوکردۆتەوە.
ڕێنووس: لاتینی.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (4-5-1958) دەرچووە، تا مانگی (11-1959) ڕۆژانە بەردەوام بووە لە دەرچوون و زیاتر لە (550) ژمارەی لێدەرچووە. ڕۆژنامەی (وەڵاتێ پێشکەتی) زۆر بە ئاشکرا کێشە گەورەو بچووکەکانی باکووری کوردستانی هێناوەتە زمان. پارێزەر “جانپ یلدرم و موسا عەنتەر” لە نووسین و وتارەکانیاندا سەبارەت بە پرسی نەتەوەیی کورد، سەرنجی خوێندکارە کوردەکانی زانکۆکانی تورکیا و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردیان بۆ سەر خۆیان ڕاکێشا بوو، ئەو هەڵوێستەیەش هەر لە سەرەتاوە ڕۆژنامەکەی دووچاری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەخنەی زۆری چاپەمەنییەکانی ئەوسای تورکیای کردبۆوە، یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە ڕۆژنامەکەی ڕووبەڕووی ئاستەنگی کردەوە، بڵاوکردنەوەی وتار و شرۆڤە بووە بە زمانی کوردی.
گۆڤاری میزۆپۆتامیا: زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
موسا عەنتەر لە ساڵی (1959) چاپخانەی ئیدارەی تایبەتی شاری ئالازیخ “مازرا”ی کڕیوەتەوەو بردوویەتی لە شاری ئامەد دایمەزراندووەو گۆڤاری مەزۆپۆتامیای پێ چاپکردووە. گۆڤاری میزۆپۆتامیا بەهۆی ئەوەی بە زمانی کوردی بووە، پاش ماوەیەکی کوورت و لە ساڵی (1959) داخراوە و هاوکاتیش “موسا عەنتەر”ی خاوەنی لەپای بڵاوکردنەوەی وتارەکانی بە زمانی کوردی لە ڕۆژنامەی (وڵاتێ پێشکەتی) دەستگیرکراوە، هەر بۆیەش نەتوانراوە درێژە بەتەمەنی گۆڤاری میزۆپۆتامیا بدرێت.
ڕۆژنامەی دەنگی سەربەخۆی ئامەد: ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆژانەی سەربەخۆیە. ژمارە: (1) ی لەرۆژی (1-1-1960) دەرچووە، ئەم ڕۆژنامەیە لەپای وتارە سیاسییەکانەوە لە ساڵی (1967) داخراوە.
دەنگی نوێی ئامەد: ڕۆژنامە، سیاسی، سەربەخۆیە. ژمارە: (1) ی لەمانگی (10-1960) دەرچووە و لە ساڵی (1961) داخراوە.
گۆڤاری هەوڵدان: گۆڤارێکە لەلایەن (کۆمەڵەی مامۆستایانی دەرچووی خوێندنگاکان) بڵاوکراوەتەوە.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (10-12-1960) دەرچووە و تەنیا (2) ژمارەی لێدەرچووە و وەستاوە.
گۆڤاری لە دایکبوون: (زانیاری، پەروەردە، هونەر) . گۆڤارێکی خوێندکارانە. (خوێندکارانی ئەنیستیتوی پەروەردەی ئامەد) دەریانکردووە
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (3-1964) دەرچووە، تەنیا (5) ژمارەی لێدەرچووە.
گۆڤاری چارەسەری: گۆڤارێکی پزیشکی کۆمەڵایەتی سێ مانگییە. (ژووری پزیشکانی ئامەد و مێردین و سێرت) دەریکردووە.
زمان: تورکی.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
ژمارە: (1) ی بەرگی یەکەم لە ساڵی (1966) بڵاوکراوەتەوە، ژمارە: (1 و 2) بەرگی دوو لە ساڵی (1967) بڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری باژێری سوور: گۆڤارێکی مانگانەی خوێندنگایە. (خوێندنگای ئامادەیی زیا گۆک ئالپی شاری ئامەد) دەریکردووە.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (01-01-1971) دەرچووە.
ڕۆژنامەی ئامەد ڕێگا – کار: تایبەت بە کرێکاران، (ئۆرگانی سەندیکای کرێکارانی ڕێگا لە ئامەد)
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1977) دەرچووە و تا ساڵی (1982) تێکڕا (10) ژمارەی لێدەرچووە.
گۆڤاری یەکبوون: سیاسی، هزری، ناوخۆیی. (ئۆرگانی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕێکخراوی کاوە) . گۆڤارێکی ناوخۆیی بوو تایبەت بە کادیرانی (رێکخراوی کاوە) لە شاری ئامەد بەنهێنی دەرچووە.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لە هاوینی ساڵی (1979) دەرچووە. ئەم گۆڤارە تەنیا دوو ژمارەی لێدەرچووە و وەستاوە.
بوڵتەنی هەواڵ: هەواڵنامەی پازده ڕۆژی، (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕی دیموکراتی DDKD) لە شارۆچکەی (بسمیل) ی سەر بە هەرێمی ئامەد دەریکردووەو لەناو شاری ئامەدیش بڵاویکردۆتەوە.
زمان: تورکی.
یەکەم ژمارەی لە ساڵی (1979) دەرچووەو (5) ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
هەواڵەکانی لە وڵاتەوە: گۆڤار، سیاسی، هەفتانە. زیندانییە سیاسییەکانی کورد لە زیندانی شاری ئامەد تەنیا دوو ژمارەیان لێدەرکردووە.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (05-08-1980) دەرچووە، ژمارە: (2) ی لەرۆژی (12-08-1980) دەرچووە.
ڕۆژنامەی هەوار: سیاسی، گشتی، هەفتانە. زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی سەربازی شاری ئامەد بەنهێنی دەریانکردووە.
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (19-08-1980) ، ژمارە: (2) ی لەرۆژی (26-08-1980) ، ژمارە: (4) لەرۆژی (09-09-1980) دەرچووە.
ڕۆژنامەی ڕووداو: ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی گشتییە. ژمارە: (1) ی لەمانگی (2-1981) دەرچووە، ژمارە: (5) ی لەرۆژی (16-03-1981) دەرچووە، دوای دەرچوونی (10) ژمارە داخراوە.
چاندیا بەرخووەدان: بڵاوکراوە “سیاسی، گشتی”. زیندانیانی سیاسی کورد لە سەرەتای (1984) لە زیندانی ئامەد چەند ژمارەیەکی کەمیان لێدەرخستووەو ڕەوانەی دەرەوی زیندان کراوە، و لەدەرەوەی زیندان بە کۆپی لێی زیاد کراوە و، بڵاوکراوەتەوە.
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
چروسکا ژیان: بڵاوکراوە، سیاسی، گشتی. زیندانیانی سیاسی کورد لە ناوەڕاستی ساڵی (1984) لە زیندانی ئامەد بەنهێنی چەند ژمارەیەکیان لێدەرکردووە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ئەم بڵاوکراوەیە نێردراوەتەوە دەرەوەی زیندان و بەکۆپی لەبەری گیراوەتەوەو، بڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری بەرهەم: سیاسی، گشتی. زیندانیانی سیاسی کورد لە ساڵی (1984) لە زیندانی ئامەد دەریانکردووە.
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ئەم گۆڤارە ڕەوانەی دەرەوەی زیندان کراوە و بەکۆپی لێی زیادکراوە و بڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری هەیوانی ئامەد: گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتییە، تایبەتە بە فەرهەنگ و کولتووری شاری ئامەد.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (12-1988) دەرچووە، ژمارە: (4) لە مانگەکانی (4 و 5-1989) دەرچووە.
ڕێبازی نوێ: سیاسی، ڕۆشنبیری، گشتی. (ئۆرگانی مانگانەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوین OR-HA) .
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (12-1988) دەرچووە، ژمارە: (2 و 3) لەمانگی (1 و 2-1989) دەرچووە.
گۆڤاری شەوقا بەرخودان: گۆڤارێکی مانگانەی سیاسی، کولتووری و هونەرییە. زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی شاری ئامەد دەریانکردووە.
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1989) دەرچووە، ژمارە: (13) ی لەرۆژی (30-6-1990) دەرچووە.
گۆڤاری گۆڤەند: گۆڤارێکی ڕۆشنبیری و هونەریی دوو مانگییە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو” و تورکی.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لە مانگی (12-1991 / 1-1992) دەرچووە، ژمارە: (13) یش دوا ژمارەیەتی لە مانگی (9 و 10-1995) دەرچووە.
گۆڤاری ژووری پارێزەرانی ئامەد: سیاسی، وەرزیی، تایبەت بە یاسا و ماف.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1993) دەرچووە، ژمارە: (13) ی لەمانگی (1-2000) دەرچووە.
گۆڤاری کۆلێژی پەروەردە: (گۆڤاری کۆلێژی پەروەردەی زیا گۆ کئالپی زانکۆی دیجلە) ی شاری ئامەدە. گۆڤارێکی زانکۆیی گشتی ناوبەناوە، ئەم گۆڤارە بابەتی تیۆری سەبارەت بە جیۆپۆلەتیک، جوگرافیا، مێژوو، فەلسەفە، زمان، وەرزش… لەخۆ دەگرێت.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1993) دەرچووە، ژمارە: (15) ی لەمانگی (7-2010) دەرچووە.
گۆڤاری هیرا: ئیسلامی، گشتی. (دەنگی خەڵکی موسڵمان) .
زمان: تورکی و ڕێژەیەکی زۆر کەم کوردی “کورمانجی ژوورو)
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) لە ساڵی (1993) دەرچووە، ژمارە: (11) ساڵی دووەم لەمانگی (2-1994) بە (72) لاپەڕە دەرچووە.
گۆڤاری زینا نوو: سیاسی، گشتی، مانگانەی ژنان. ژنانی زیندانیکراوی سیاسی کورد بەدروشمی (ئەگەر پێنووس و هزر هەبێت، شمشێر هیچی پێ ناکرێت) لە زیندانی شاری ئامەد دەریانکردووە.
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1994) و ژمارە: (12) ی لەمانگی (9-1995) بە (32) لاپەڕە دەرچووە.
گۆڤاری کرمۆکە: گۆڤاری مانگانەی کۆمەڵەی ژینگە پارێزی ئامەد.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (11-1994) دەرچووە، ژمارە: (2) ی لەمانگی (12-1994) دەرچووە.
ڕۆژنامەی ڤیستیڤاڵی ئامەد: ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی تایبەتییە بە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی شاری ئامەد. (کۆمیتەی ڤیستیڤاڵی ئامەد) دەریکردووە.
ژمارە: (1) ی ڤیستیڤاڵی یەکەم لەرۆژی (2-10-1995) دەرچووە، یەکەمین ڤیستیڤاڵی شاری ئامەد لەرۆژانی (2-7\10\1995) ئەنجامدراوە. ئێستا ساڵانە ڤیستیڤاڵی تایبەت بە فەرهەنگ و مێژوو و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ئەو شارە لەناوەندی شاری ئامەد ئەنجامدەدرێت.
گۆڤاری شارەوانی گەورەی شاری ئامەد: گۆڤارێکی وەرزی گشتییە.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (10-10-1995) دەرچووە.
ڕۆژنامەی ئازادیا وەڵات: سیاسی، گشتی، ڕۆژنامەی هەفتەیی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (21-1-1996) دەرچووە، دوا ژمارەی (547) لەرۆژی (6-8-2006) لە شاری ئامەد دەرچووە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو، زازاکی، کورمانجی ناوین”.
ڕێنووس: لاتینی.
حیکمەت: ئایینی، ڕۆشنبیری، گشتییە. (حیکمەت لە هزر، هونەر و ئێستاتیکا) . (ئۆرگانی وەقفی گەنجانی میللی ئامەد) .
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (1996) دەرچووە.
گۆڤاری وار: گۆڤارێکی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیە، وەرزییە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو، زازاکی” و تورکی.
ژمارە: (1) ی لە هاوینی (1997) لە ئەستەنبوڵ دەرچووە.
گۆڤاری ئامیدا: گۆڤاری هونەری، وێژەیی، مانگانە. (کۆمەڵەی هونەرمەندان و وێژەوانانی ئامەد) دەریکردووە.
زمان: تورکی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (1-1998) دەرچووە.
ڕۆژنامەی دەما نوو: (رۆژنامە هەفتەیی و سیاسی و چاندی) .
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”، تورکی.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (1-3-2001) لەئەستەنبوڵ دەرچووە و لەدوای دەرچوونی (95) ژمارە، لە ساڵی (2006) لەژمارە (96) بەدوا لە شاری ئامەد درێژەی بە دەرچوونیداوە.
ڕۆژنامەی مانشێت: ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسیە.
خاوەن و بەڕێوەبەری بەرپرسیار: محەمەد وەیسی.
تێکڕای بەرپرسیاران و کارمەندانی لە شەش ڕۆژنامەوانی کورد پێکهاتووە.
ژمارە (1) ی لەسەرەتای مانگی (9-2002) دەرچووە.
گۆڤاری عەشتار: (گۆڤاری ژنان) دوو مانگی تایبەت بە ژنان.
زمان: تورکی و کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (11 و 12-2003) دەرچووە.
گۆڤاری W: گۆڤارا وێژەیی چاندی هونەری. ساڵی (2004) بە هەوڵ و کۆششی (11) ڕووناکبیر و نووسەر و بوێژی کوردی شاری ئامەد و دەوروبەری دامەزرا.
ژمارە: (1) ی لەمانگی ڕەزبەر-کەوچێری (2004) دەرچووە.
گۆڤاری مزگین: گۆڤارێکی دیرۆکی، هزری، وێژەیی و ڕۆشنبیری مانگانەیە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”، تورکی.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (2004) دەرچووە، ژمارە (56) ی لەمانگی (4-2009) دەرچووە، بە بڕیاری دادگای باڵای دەوڵەت بەتاوانی بڵاوکردنەوەی نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر بەرگەکەی کۆکراوەتەوە.
گۆڤاری زەمبیل فرۆش: گۆڤارێکی ڕۆشنبیری، هونەری، سیاسی، مانگانەیە. قوتابییانی کورد لە زانکۆی دیجلەی شاری ئامەد دەریانکردووە.
زمان: تورکی، کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (2004) دەرچووە. ئەم گۆڤارە تەنیا (2) ژمارەی لێدەرچووە و وەستاوە.
گۆڤاری تیگریس: گۆڤارا زانستی، چاندی، وێژەیی. (دەستەیەک قوتابی کورد لە زانکۆی دیجلە) ی شاری ئامەد دەریانکردووە.
زمان: تورکی، کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (3 و 4-2004) دەرچووە.
گۆڤاری پی سی کورد: زانستی، گشتییە. (کۆڤارا کۆمەڵەیا لێکۆڵین و پێشڤەبرنا چاند و زمان “کارگەر”ە.
لە شاری ئامەد دەرچووە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی ساڵی یەکەم لە بەفرانباری (2005) دەرچووە.
گۆڤاری بیر: (کۆڤارا لێکۆڵین و لێگەڕینێ) .
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”، تورکی.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لەبەهاری (2005) دەرچووە، لەهەر ژمارەیەکدا کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی مێژوویی تێدایە.
ڕۆژنامەی ئازادییا وەڵات: ڕۆژنامە، سیاسی، گشتی، ڕۆژانەیە.خوولی یەکەمی ئەم ڕۆژنامەیە لەنێوان (1996-2006) هەفتانە دەرچووبوو، بەڵام ئەم جارە لە خولێکی نوێ و وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە دەستیکردووە بە دەرچوون.
ژمارە: (1) ی ئەم خوولە تازەی (ئازادیا وەڵات) لەرۆژی (15-8-2006) دەرچووە. تەنیا لە (3) مانگی بەرایی ئەم خوولەی دا زیاتر لە (20) سکاڵای لە دادگا لە دژی تۆمار کرابوو بەتاوانی بانگەشەکردن بۆ جوداخوازی و پارچەکردنی تورکیا.
گۆڤاری ڕۆژا کورد: گۆڤارێکی سیاسی، ڕۆشنبیری مانگانەیە.
ژمارە: (1) ی لەمانگی (3-2007) لە شاری ئامەد دەرچووە.
زمان: تورکی، کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (6) ی ساڵی (1) لەمانگی (2-2008) دەرچووە.
ڕۆژنامەی دەنگێ وەڵات: ڕۆژنامە، سیاسی، ڕۆژانە، گشتی. بەدوای سزادان و ڕاگرتنی (ئازادیا وەڵات) بۆ ماوەیەک، ژمارە: (1) لەرۆژی (24-03-2007) دەرچووە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”.
ڕێنووس: لاتینی.
ماوەیەکی کەم بەردەوامبووە و لە ئێوارەی (6-4-2007) بەبڕیاری دەوڵەتی تورکیا هێرشکراوەتە سەر نووسینگەی ڕۆژنامەکە لە ئەستەنبوڵ و ژمارەیەک لە کارمەندەکانی دەستگیر کراون و ئەم ڕۆژنامەیە لە (2008) داخراوە.
گۆڤاری دەمۆکرات: ڕامان، شرۆڤە، چاند. دەستەیەک ڕۆشنبیری کورد لە شاری ئامەد دەریانکردووە.
زمان: کوردی “کورمانجی ژووروو”، تورکی.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی ساڵی یەکەم لەمانگی (4-2007) دەرچووە.
ڕۆژنامەی دەنگێ وەڵات: ڕۆژنامە، سیاسی، ڕۆژانە. دوای ئەوەی ڕۆژنامەی (ئازادیا وەڵات) بۆ ماوەیەک بڕیاری ڕاگرتنی دراوە جارێکی دیکە ڕۆژنامەیەکی دیکە بەناوی (دەنگێ وەڵات) لەلایەن هەمان ستافەوە دەرچووە.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (13-10-2008) دەرچووە.
ڕۆژی نوێ ئامەد: ڕۆژنامە، سیاسی، گشتی، ڕۆژانە.
ژمارە: (1) ی لە ساڵی (2008) دەرچووە، ژمارە: (1891) ی ساڵی (5) لەرۆژی (22-3-2013) دەرچووە.
ڕۆژنامەی وەڵات: ڕۆژنامە، سیاسی، ڕۆژانە. دوای ئەوەی ڕۆژنامەی (ئازادیا وەڵات) و ڕۆژنامە درێژکراوەکانی ئەو داخراون ئەم جارە ڕۆژنامەیەکی نوێ بەناوی (وەڵات) لەلایەن هەمان ستافەوە دەرچووە.
ژمارە: (1) ی لەمانگی سەرماوەزی (2008) دەرچووە.
ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ: ڕۆژنامە، سیاسی، گشتییە. دوای بڕیاری داخستنی ڕۆژنامەی (ئازادییا وەڵات) بۆ ماوەیەک، ئەم ڕۆژنامەیە لەلایەن هەمان ستافەوە دەرچووە.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (16-3-2009) دەرچووە و دوای دەرچوونی تەنیا چەند ژمارەیەک لەرۆژی (28-4-2009) بەتاوانی بانگەشەکردن بۆ پارچەکردنی تورکیا داخراوە و دوای ئەو ڕۆژنامەی (هاوار) شوێنی ئەوی گرتۆتەوە. دوای ئەوەی بۆ چەند جارێکی دیکە ڕۆژنامەی (ئازادییا وەڵات) بڕیاری ڕاگیرانی دراوە. ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ لە ڕۆژی (13) ی سەرماوەزی (2009) دووبارە بۆ ماوەیەکی کوورت درێژەی بە دەرچوونیداوەو پاشان دووبارە لە دەرچوون وەستاوە. بۆ جاری سێیەمیش ئەم ڕۆژنامەیە لەرۆژی (31-3-2010) بۆ ماوەیەکی کوورت دەستیکردۆتەوە بە دەرچوون و هەم بۆ جاری سێیەمیش داخراوەتەوە.
ڕۆژنامەی هاوار: ڕۆژنامە، سیاسی، ڕۆژانەی گشتییە. دوای بریاری داخستنی ڕۆژنامەی (ئازادییا وەڵات) و درێژکراوەکەی ئەو ڕۆژنامەی (رۆژەڤ) ئەم جارە لەلایەن هەمان ستافی پێشوو بڕیاری دەرچوونی ڕۆژنامەیەکی دیکە دراوە بەناوی (هاوار) .
خاوەن و بەڕێوەبەری بەرپرسیاری ئەم ڕۆژنامەیە: بەدری ئادانر.
ژمارە: (1) ی ڕۆژنامەی هاوار لەرۆژی (15-5-2009) لە شاری ئامەد دەرچووە.
ڕۆژنامەی ڕۆژەڤا وەڵات: ڕۆژنامە، سیاسی، ڕۆژانەی گشتییە.
ژمارە: (1) ی لەرۆژی (7-9-2010) دەرچووە.
بەدوای سزادان و ڕاگرتنی ڕۆژنامەی (ئازادیا وەڵات) ئەم ڕۆژنامەیە شوێنی ئەوی گرتۆتەوە، ئەم ڕۆژنامەیە تەمەنی زۆر کوورت بووەو هەر زوو داخراوەو پاش دووبارە (ئازادیا وەڵات) لەسەر زنجیرەی خۆی درێژەی داوەتەوە بە دەرچوون.
گۆڤاری شەوچلا: گۆڤارێکی ئەدەبی، هونەری، وەرزییە.
شوێنی دەرچوون: ئامەد.
زمان: کوردی “زازایی”.
ڕێنووس: لاتینی.
ژمارە: (1) ی لە زستانی (2011) دەرچووە، ژمارە: (8) لە زستانی (2013) دەرچووە، ژمارە: (9) ی لە بەهاری (2013) دەرچووە.
ڕۆژنامەی وەڵات ڤەررۆژ: لەلایەن ستافی ڕۆژنامەی (ئازادییا وەڵات) دەرچووە. ئامانج لە دەرچوونی ئەم ڕۆژنامەیە تایبەتە بە زاراوەی کوردی “کرمانجکی-زازایی-دملکی” و هەر لەپێناوی پێشخستن و پاراستن و لەناو نەچوونی کرمانجکی و شێوەکانی دەرچووە.
ژمارە: (1) ی ئەم ڕۆژنامەیە لەرۆژی (15-05-2012) دەرچووە، کە دەکاتە جەژنی زمانی دایک لە جیهاندا.
=KTML_Bold=سەرچاوە:-=KTML_End=
مێژووی ڕۆژنامەڤانی ئامەد (ئامەد) ، 1908-2012، نووسینی ڕێناس نەورۆزی، چاپی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک، چاپی یەکەم، چاپخانەی خانی، لە شاری دهۆک. ساڵی 2013.
[1]
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
ئاوڵە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,396
وێنە 105,679
پەرتووک PDF 19,149
فایلی پەیوەندیدار 96,386
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
ئاوڵە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.687 چرکە!