پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نوورەدین زازا، کوردپەروەرێک لە ئاوارەیدا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نوورەدین زازا، کوردپەروەرێک لە ئاوارەیدا

نوورەدین زازا، کوردپەروەرێک لە ئاوارەیدا
ناونیشانی بابەت: نوورەدین زازا، کوردپەروەرێک لە ئاوارەیدا
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=دەستپێکی ژیانی:=KTML_End=
“نوورەدین زازا” لە ساڵی (1919) لە شاری “مادن” کە دەکەوێتە نێوان “ئامەد” و شاری “عەزیزی”ەوە لە دایکبووە، وەک خۆی دەڵێت” لە شارێک لە دایکبووم بۆنی مسی لێدەهات. چونکە ناوچەکە کانزایەکی زۆری تێدایە، دۆڵێکی قووڵ دەیکرد بە دوو بەشەوە هەردەم هەواکەی ئالودەبوو بە دوکەڵی کانەکان، کانزا جیاوازەکانی وەک مس و قورقۆشم و کڕۆم و زێڕ ئاوی جۆگە و ڕووبارەکانیان ڕەنگ دەکرد بە ڕەنگی زەرد و سەوز و سەرو بنەوشەی”.
=KTML_Bold=“ئاوارەی سووریا”=KTML_End=
لە ساڵی (1925) نووردەین زازا دەستی بە خوێندن کردووە. لە ساڵی (1938) قۆناغی ئامادەیی تەواو دەکات و پاشان چۆتە سووریا و دەڵێت” سەرەتا چوومە حەلەب هەر چەندە وەک شارەکەی خۆم “مادن” جوان نەبوو، بەڵام تێیدا هەستم بەئازادی دەکرد مرۆڤ دەیتوانی گوێ لەو گۆرانییانە بگرێت کە لە تورکیا قەدەغە بوون، هەروەها هەر لەوێ “جگەرخوێن”ی شاعیرم ناسی. سەرەتا لە سووریا ئاگاداری سیاسەتی فەرەنسییەکان نەبووین لەو وڵاتە کە چۆن مامەڵە دەکات لەگەڵ تورکیا، نەماندەزانی کە ئەویش کورد دەکاتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، هەر بۆیە پاش ماوەیەک مانەوە لەو وڵاتە حکومەتی ئەوکاتی سووریا کە ڕاستەوخۆ فەڕەنسییەکان سەرپەرشتیان دەکرد پێدانی مافی پەنابەرێتی بە خێزانەکەمان ڕەتکردەوە بۆم دەرکەوت ئەو دروشمانەی فەڕەنسا کە دەیانگوت (فەرەنسا بەرجەستەکەری ئازادی و یەکسانی و برایەتییە ئێمەی هەڵخەڵەتاند) .
=KTML_Bold=“بوون بە ئاوارەی ئێراق”=KTML_End=
لە ساڵی (1944) ڕووی لە ئێراق کردووە، وەک خۆی دەڵێت” لە تەمووزی (1944) چەند تەن برنجێکم چاندبوو، بە تامەزرۆیەوە چاوەڕێی دروێنە کردنی بووم، کاتێک هاوڕێیەکم لە موسڵەوە هات بۆلام تا بمبات بۆ لای بارزانی و سەرکردایەتی حیزبی هیوا بێ ئەوەی یەک چرکە دوو دڵ بم بواریشم هەبێت ڕاوێژ بە کاکم و ئەو هاوڕێ تێکۆشەرانەم بکەم کە لەگەڵم تێئەکۆشان بڕیارەکەم پەسەند کردوو وتم بابڕۆین، بەڵام لەسەر سنوور دەستگیرکراین و ڕەوانەی زیندانی موسڵ کراین پاشان ساڵێک زیندانی بووین و لەو ماوەیەشدا داوا لە مستەفا بارزانی کرابوو کە هەوڵی ئازادکردنمان بدەن لای ئینگلیز و ئێراقییەکان بەڵام ئەوان پشتیان کردبووە بارزانی و لە هەوڵی هێرشکردنە سەریدا بوون بۆیە نەیدەتوانی ئازادمان بکات دواجار لە ساڵی (1945) لە زیندان ئازادبووین.
=KTML_Bold=“بۆ خوێندن چووە لوبنان و لەوێ سەرقاڵی کوردپەروەری بوو”=KTML_End=
پاشان بۆ خوێندن چۆتە “لوبنان” لە زانکۆی فەرەنسی و “کۆلێژی زانستەسیاسییەکانی” خوێندووە، لە ساڵی (1947) زانکۆی تەواوکردووە و بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا چۆتە وڵاتی سویسرا لە ساڵی (1949) لە زانکۆی “لۆزان” بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی کۆمەڵناسیدا بەدەستهێناوە. لەسەر پێشنیاری دکتۆر کامەران بەدرخان بووە بە بێژەری بەشی کوردی ئێزگەی کوردی لە بەیرووت کە ئەو کاتە هێشتا ڕادیۆکە دانەخرابوو، چونکە فەڕەنسییەکان سەرقاڵی کێشەی گەورە بوون، بۆیە چاودێری سەر ئەو دەزگایە لاواز بوو، بواریان بۆ ئازادی ڕادەربڕین ڕەخساندبوو.
نوورەدین زازا وەک خۆی دەڵێت” ئەو کات کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئامادەکاریدا بوون بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی کۆماری کوردی دیموکراتی، لە کوردستانی ئێراقیشدا (باشووری کوردستان) ئینگلیزەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ جەنگ دژی بارزانی و هێزەکانی، چالاکی من وەک بێژەر تەنیا گواستنەوەی هەواڵەکان نەبوو بەڵکوو لە بارەی مەسەلەی کورد بە گشتی قسەم دەکرد و دروشمی نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێریم دەخوێندەوە بانگی کوردم دەکرد بۆ ڕاپەڕین و هەستان و خەبات لەپێناو مافەکانیدا، تا ئەو کاتەی بەرپرسانی لوبنان (1946) دەستیانگرت بەسەر ڕادیۆکەدا و پەخشی زمانی کوردی ڕاگیرا. سەرەڕای خوێندنی زانکۆ قوتابخانەیەکی شەوانم کردەوە بە مەبەستی فێرکردنی کوردەکانی بەیرووت بە خوێندن و نووسین بە زمانی خۆیان.
=KTML_Bold=“گەڕانەوە بۆ سووریا”=KTML_End=
لەو ساڵانەدا خوێندکاری زانکۆ بووە لە سویسرا لە کۆمەڵەی “خوێندکارانی کورد” لە ئەوروپا و لەنێو خوێندکارانی زانکۆدا خەباتی کردووە لەپێناوی گەلی کورد. پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سووریا و لە دیمەشق بووە بە مامۆستای فەلسەفە لە “زانکۆی دیمەشق” و بەگوێرەی گێرانەوەکانی حەمید دەروێش کە دەڵێت: من و عوسمان سەبری و هەمزە نوێران کەوتینە پێکهێنانی ڕێکخراوێکی سیاسی نوورەدین زازا پشتی گرتین، پاشان هاوکاری کردین بۆ دانانی بەرنامەی سیاسی پارتەکە، هەروەها دەیگوت پێویستە پارتەکە دووربێت لە دروشمی نا واقعی و توندڕەوی، هێندەی نەبرد لە ساڵی (1958) هاتە ناو پارتەکە و بەکۆی دەنگ بەسەرۆک هەڵبژێردا و کەسێکی لێهاتوو بوو لە پۆستەکەیدا کە پارتەکەش (پارتی دیموکراتی کوردی سووریا) بووە.
=KTML_Bold=“بڕیاری لە سێدارەدان”=KTML_End=
لە ساڵی (1960) لەگەڵ هاوڕێکانی دەستگیر دەکرێن و بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت بەڵام دواتر ئازاد دەکرێن. دوای ئازادبوونی لە پەتی سێدارەو دەربازبوون لە زیندان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و قۆناغی خۆ کاندیدکردن بۆ پەڕڵەمانی سووریا.
بەڵام تووشی گیروگرفتی زۆر دەبێت و دەزگای سیخوڕی سووری هەڕەشەی لێدەکەن کە ئەگەر نەکشێتەوە لە خۆ کاندیدکردن ئەوا ڕادەستی تورکیای دەکەنەوە و دیسان تووشی کێشە و گرفت و دەردەسەری دەبێت. ناچاری هەڵاتن دەبێت بۆ لوبنان، لە لوبنان “کەمال جومبڵات” و مامۆستا “بیار جەمیل” دەناسێت و هەروەها کۆمەڵێک خەڵکی کورد دەناسێت و چیرۆکی پەنابەرە کوردەکانی بەیرووت و ژیانی کوردەواری کوردانی بەیرووت و چیرۆکی دەستگیرکردنی لە لوبنان دەگێڕێتەوە، و دوای گوشاری دەوڵەت لوبنان بەجێ دەهێڵێ و ڕوو لە ئوردن دەکات و لەوێش ناحەسێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ سووریا و لە سووریاش جارێکی تر زیندانی دەکرێت و پاشان بۆ چیای “دروز” نەفی دەکرێت و نیشتەجێی زۆرەملێی دەکەن. لەم قۆناغە سەختەی ژیانیدا بەناچاری بەرەو تورکیا هەڵدێت کە ماوەی (30) ساڵە بەجێی هێشتووە. لە تورکیا دوای ئەوەی بە دیداری خێزانەکەی و زێدی خۆی ئاشنا دەبێتەوە جارێکی تر دەکەوێتەوە بەردەم هەڕەشەی تورکیا و دیسانەوە چارەنووس بەرەو ئاوارەیی و پەنابەریی دەیبات و وەک خۆی دەڵێت: “لە ڕۆژنامەیەکی حکومیدا ئەو هەواڵەم خوێندەوە کە ڕەگەزنامەی تورکیم لێ سەندراوەتەوە” ، دوای خوێندنەوەی ئەو هەواڵە بەناچاری جارێکی تر بەرەو ئەوروپا هەڵدێت.
بۆ دواجار لەوڵاتی “سویسرا” لە شاری لۆزان نیشتەجێ دەبێت و وەک پەنابەری سیاسی دەژی هەر لەوێ کچە ڕۆژنامەنووسێکی سویسری دۆستی کورد دەخوازێت و دەبێتە مامۆستا لە زانکۆی لۆزان.
=KTML_Bold=“کۆچی دوایی نوورەدین زازا”=KTML_End=
لە (7ی تشرینی یەکەمی1988) دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری لۆزان کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بە خاکسپێردراوە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی نوورەدین زازا:=KTML_End=
نوورەدین زازا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فەڕەنسی زۆر وتار و شیعری لە گۆڤارەکانی ڕۆناهی و هاواری جەلادەت بەدرخاندا بڵاوکردووەتەوە و چەند پەڕتووکێکی نووسیوە. (داستانی مەمی ئالان، ڕۆمانی (شوانی کورد) ی عەرەبی شەمۆی وەرگێڕاوەتە فەڕەنسی، دیوانێکی شیعر بە ناوی (شەڕی ئازادی) ، پەڕتووکی (ژیانم بە کوردی) بە زمانی فەڕەنسی، پەڕتووکی (کوردستان) بە زمانی فەڕەنسی. نوورەدین تەنیا یەک کوڕی هەیە، “شەنگۆ زازا” کە تەمەنی (12) ساڵ بووە کاتێک باوکی کۆچی دواییکرد، دەڵێت “باوکم نە لای من نە لای نەتەوەی کوردیش نەمردووە”. دکتۆر نوورەدین چەندین بەرهەمی هەیە کە تاوەکوو ئێستا بڵاونەبووەتەوە، شەنگۆی کوڕی دەیەوێت ئێستا بەرهەمەکانی بە چەندین زمان بڵاوبکاتەوە.”
شەنگۆ زازا، کوڕی نوورەدین زازا دەڵێت “کۆمپانیایەکی بڵاوکردنەوە دەکەینەوە بۆ ئەوەی هەموو بەرهەمەکانی باوکم بڵاوبکەینەوە، یەکەمجار بە زمانی فەرەنسی، دواتریش بە ئینگلیزی و ئەڵمانی، ڕەنگە بە چەند زمانێکی دیکەش بڵاویبکەینەوە، بەڵام ئەمە هەنگاوی یەکەمە، دامەزراوەیەکیشم کردووەتەوە بەناوی دەزگای زازا، کە کار لەسەر پاراستنی بیرەوەری و کارەکانی دەکات و هەوڵدەدات ببێتە باڵیۆزی کولتووری کوردی لە سەرتاسەری جیهان”.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1/ ژیانی کوردەواریم، یاداشتەکانی نوورەدین زازا، بەشی یەکەم، لە فەرەنسیەوە بۆ عەرەبی دەروێش غالب وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی باست حمە ‌غەریب، چاپی یەکەم 2008 دەزگای ئاراس، هەولێر.
2/ چاوپێکەوتنی شەنگۆ زازا کوڕی کۆچکردوو لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، ساڵی 2020.
[1]
ئەم بابەتە 407 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 407 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!