پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕادەستکردنی نەوت؛ بووژانەوە یان پووکانەوەی هەرێمی کوردستان؟
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕادەستکردنی نەوت؛ بووژانەوە یان پووکانەوەی هەرێمی کوردستان؟

ڕادەستکردنی نەوت؛ بووژانەوە یان پووکانەوەی هەرێمی کوردستان؟
$رادەستکردنی نەوت؛ بووژانەوە یان پووکانەوەی هەرێمی کوردستان؟$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#25-09-2019#
سەرەڕای ئەو تێبینیانەی هەمانە لەسەر پیشەسازیی نەوت و فرۆشتنی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام پیشەسازیی نەوت ڕۆڵێکی یەکجار گەورەی بینیوە لە بووژانەوەی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی ئەم چەند ساڵەی هەرێمی کوردستاندا. وەبەرهێنان لە پیشەسازیی نەوت و دواتریش فرۆشتنی، لەڕووی سیاسیەوە هەرێمی کوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیهان، بە جۆرێک کە لە هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا حساباتی تایبەتی بۆ بکرێت. تا ساڵی 2013 هەرێمی کوردستان توانی 60 گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری نەوتدا واژۆ بکات.
بۆیە زێدەڕۆیی نییە گەر بڵێم بەشێکی زۆری ئەو کرانەوە دیبلۆماسییەی لە (2008-2014) ، لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا پێوەندی بە فاکتەری وزە بە تایبەتیش وەبەرهێنانی نەوتەوە هەبوو.
کارکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک ئێکسن مۆبیل و شیڤرۆن و گەنەڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆ.. تاد، جگە لە حساباتی ئابووری، ئیلتیزاماتی سیاسی و سەربازی و ئەمنیشی بەسەر ئەو وڵاتە بەرهەمهێنانەدا فەرز کردووە لە سیاسەت و هەڵوێستیان بەرانبەر هەرێمی کوردستان. ئەو چەند ساڵەی دوای 2003 سەردەمێکی زێڕین بوو بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی توانا ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە جگە لە سێکتەری نەوت لە سێکتەرەکانی تردا نەیتوانی وەبەرهێنان بکات.
بەڵام نابێت ئەوەش نادیدە بگرین کە وەبەرهێنان لە سێکتەری نەوت و وزە بووە سەرەتایەکی نوێ بۆ پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستان. کاریگەریی سێکتەری نەوت لەسەر پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئاشکرا دیارە. لە چرکەساتی هاتنی #داعش# بۆ ئێراق و نزیکبوونەوەیان لە #هەولێر#، گوشاری کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر وڵاتەکانیان بوو کە دواجار واشنتن و چەند وڵاتێکی تری هێنایە سەر خەت تاوەکوو بەخێرایی دا‌عش بوەستێنن. ڕاستە پرسی ئاساییش و مرۆیی پاڵنەری سەرەکی بوون بۆ وەستاندنی داعش و ڕاگرتنیان، بەڵام پرسەکانی وزە و ئاییندەی پشکی کۆمپانیا جیهانییەکانیش لە هەرێم ڕۆڵی هەبوو لەو بڕیارە گەورەیەدا . ئێستا کە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە دۆخێکی ناهەموار بەهۆی پشتبەستنی لە ڕادەبەدەری بە نەوت، پاشەکشەیەکی زۆری کردووە لەو هەنگاوە سەرەتاییانەی پیشەسازیی نەوت.
ئێمە نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە وەبەرهێنان لە بواری نەوت یەکێک بووە لە گەورەترین هەنگاوە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دوای 2003. وزە کارتێکی گەورەی دەستی هەرێم بوو لە ململانێی لەگەڵ بەغدا، بەڵام بە ڕادەستکردنی فرۆشتن و داهاتی بە بەغدا ئیتر ئەو کارتەش خەریکە لەدەست دەچێت. ئەمەش لەڕاستیدا پێوەندی بە خراپ بەکارهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان و ئیدارەدانیان هەیە لە کوردستان کە بەداخەوە نەکرا وەک خۆی سوودی لێ ببینن، نەک لەبەر ئەوەی کە هەنگاوی وەبەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی کارێکی هەڵە بێت، چونکە هەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتی دۆخی جیاوازە لە کارەکتەرێکی دەوڵەتی، کوردستان لە یەک کاتدا پێویستی بە پەرەپێدان بە توانا سیاسییەکان و توانا ئابوورییەکانیش هەیە، ئەم توانایانە بە تایبەتیش پەرەپێدانی توانای سیاسی و دیبلۆماسی لە سێبەری ئێراقدا زیاتر بەرەو پووکانەوە دەچن نەک بەرەو بووژانەوە، چونکە دۆخی سیاسی و دەستووری ڕێگرە لە هەڵکشانی سیاسی و دیبلۆماسی پێگەی هەرێمی کوردستان.
ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا دەبێتە هۆی پووکانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە دواجار لەدەستدانی کڕیارەکان و بازاڕەکانی ساغکردنەوەی نەوتیشە. بۆیە وا باشە تەنیا داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات نەک پڕۆسەی فرۆشتنەکەی. خۆی مامەڵە بە فرۆشتنی نەوت بکات و پارەی 250 هەزار بەرمیل بداتە بەغدا بۆ ئەوەی لە بازاڕی فرۆشتنی وزە دانەبڕێت. هەڵبەتە گفتوگاکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر پێوەندیە سیاسییەکانی هەولێر و بەغدا. بەڵام هەڵەیە گەر پێمان وابێت کێشەی نێوان هەردوولا بە ڕادەستکردنی چەند هەزار بەرمیلێک نەوت چارەسەر دەبێت، چونکە چەندین پرسی تری تایبەت بە دیاریکردنی ڕێژەی بودجە و کێشەی ناوچەکانی ماددەی 140 و پشکی هەرێم لە قەرزەکانی ئێراق و بە پێچەوانەوەش بەرپرسیارێتی بەغدا لە دانەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەریکە دەبنە کێشەی درێژخایەن.
بە تێپەڕبوونی کات، کێشەی پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا قووڵتر دەبێت، چونکە پرسی بەستنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە ژمارەی دانیشتووان سەرچاوەی زۆر لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت لە ئاییندەدا. واتا لەگەڵ بەردەوامیی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون لە باشوور و ناوەڕاستی ئێراق و نزمبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان، جیاوازیی ڕێژەی کورد و عەرەب تا دێت فراوانتر دەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان ڕاهاتووە هەمیشە بە ڕێژەی 17٪ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت لە دابەشکردنی داهاتدا، بەڵام بە پشتبەستن بە ئاماری زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق لە ماوەی 10 ساڵی تردا، کورد لەوانەیە تەنیا (10 - 12٪) ی دانیشتووانی ئێراق پێکبێنێ.
دوای 10 ساڵی تر ژمارەی دانیشتووانی ئێراق دەگاتە نزیکەی 50 ملیۆن کەس، ئەوکات بە دڵنیاییەوە زۆرینەی شیعەکان داوای دوو لە هەر سێ پۆستە سیادییەکەی ئێراق دەکەن، واتا سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار، بەتایبەت لەگەڵ جیاوازیی دەرکەوتنی ئاڕاستە و لیستە سیاسییە پۆپۆلیستە ئێراقییەکان کە لە ڕێگای دژایەتی هەرێمی کوردستانەوە کار لەسەر هەڵکشانی کێرڤی سیاسیی خۆیان دەکان. ئەوکات پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا کورد ڕازی دەبێت پۆستەکانی لە حکوومەتی ئێراق بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی کەم بکرێتەوە، کە بێگومان کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیشی بەدوادا دێت؟
ئێراق بە گەشەکردنێکی خێرای دانیشتوواندا تێدەپەڕێت. 40٪ی دانیشتووانی ئێستای ئێراق لە دوای 2003 لەدایک بوون، ئەمانە لە ماوەی چەند ساڵێکی تردا دەچنە ناو هێزی کار. بەشی زۆری دانیشتووانی ئێراق لەدوای جەنگی کوێت لەدایک بوون، واتا لە دوای ساڵی 1991. تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی ئێراق دەبێتە 50 ملیۆن کەس، واتا دوو ئەوەندەی ژمارەی دانیشتووان لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە 2003. ئەم جۆرە ئاماژانە پێماندەڵێن کە هەرێمی کوردستان تا زووە دەبێت سەرچاوەی زیاتر بۆ دارایی خۆی بدۆزێتەوە، چونکە داهاتی کورد لە ئێراق تادێت کەم دەکات، تا دێت ئەو دەنگانەش زۆر دەبن کە داوای کەمکردنەوەی بەشی داهاتی هەرێم دەکەن لە ئێراق. نوخبەی سیاسی شیعەکان باش دەزانن ئەوەی هەرێمی کوردستانی بە بەغداوە بەستووەتەوە ئەو چوارچێوە سیاسیە نێودەوڵەتییەیە کە ئێستا ڕێگا بە جیابوونەوەی دەوڵەتێکی تر نادات لە ئێراق. لەگەڵ ئەو بەشە بودجەیەی کە هەرێم لە بەغدای دەستدەکەوێت، ئەگینا هەولێر و بەغدا تا دێت لای یەکتر ڕەزاقوورستر دەبن.
پرسی ڕادەستکردنی نەوت پێدەچێت سەرئێشەی زۆر بۆ ستافی حکومەتی تازە درووستبکات، چونکە لەژێر گوشارێکی زۆری چاکسازی و پاکسازیدان و ئومێدیان لای خەڵک درووستکردووە، ئەم هەنگاوەش بەبێ ڕادەستکردنی داهاتی نەوت بە بەغدا و دابینکردنی مووچەی مانگانە کارێکی سەخت دەبێت.
ڕادەستکردنی نەوت کۆتایی قۆناغی باڵادەستیی هەرێمە لە بواری پێوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکاندا و سەرەتای قۆناغی لاوازبوونی هەرێمی کوردستانە بەرانبەر بەغدا، بە جۆرێک کە ئەستەمە هەرێمی کوردستان ئەو پێگەیەی جارانی بمێنێ، بە تایبەتی پێوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێ نزیکەکانی وەک ئێران و تورکیا دەچنە قۆناغێکی ترەوە. [1]
ئەم بابەتە 413 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 25-09-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 17-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 413 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!